ئه‌رگه‌نه‌کۆن و بیره‌کانی مه‌رگ.
پێش داهێنانی بیرۆکه‌ی(بیر) بۆبزرکردنی هاوڵاتیانی کوردستان ماوه‌یه‌ک ئه‌م ده‌زگایه قوربانیه‌کانی له ڕۆخی جاده‌کان فڕێده‌دا،پاش فشاری که‌س وکاری قوربانیه بکوژنادیاره‌کان بۆ سه‌ر ڕژێمه سڤیله‌که له ئه‌نقه‌ره ژتیم کوژراوه‌کانی ده‌خسته‌ناو ئه‌م بیرانه‌وه. بیره‌کانی مه‌رگ بۆ یه‌که‌م جار له سالی 1996 له سیلۆپی جزره هه‌ڵدرانه‌وه‌و پاشان داخرانه‌وه، جارێکی دی له‌سه‌رداوای داوای پارێزه‌ر( تاهیر ئه‌لچی) وسه‌رۆک جاشی سه‌رۆک هۆز ( عوسمان ده‌میر) که یه‌کێ له خزمه‌نزیکه‌کانی خۆی له لایه‌ن تیمه‌کانی ژتیمه‌وه کوژرابوون ئه‌م بیرانه هه‌ڵدرانه‌وه لاشه‌کان دۆزرانه‌وه و سه‌ری بیره‌کان نرانه‌وه.له‌م 10 رۆژه‌ی دواییدا 3 بیر له شارۆچکه‌ی سنووری سیلۆپی هه‌ڵدرانه‌ته‌وه که ته‌نها کۆمه‌ڵێ ئێسک وپروسک وکه‌لله‌سه‌رو سیپاڵه‌کانیانی تێدابوو!! ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که ماوه‌ی 20ساڵێکه مرۆڤی کوردی بێ‌تاوان بێ دادگایی‌کردن له رۆخی ئه‌م بیرانه چه‌ند گولله‌یه‌ک ده‌نرێ به‌سه‌ریانه‌وه‌و پاشان فڕێده‌درێنه ئه‌م بیره قولانه‌ی ده‌وڵه‌تی قوله‌وه. چندین جار که‌سوکاری ئه‌م خه‌ڵکه بیسه‌رو شوێنانه داوای دادگایی‌کردنی بکوژانی رۆڵه‌کانیان له ده‌وڵه‌تی قول کردووه و بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه، چونکه نادیار‌و کوژراوه‌کان قوربانی ده‌ستی تیرۆری ده‌وڵه‌ت خۆین.
پارێزه‌ر تاهیر ئه‌لچی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ من له ساڵی 1992 وه‌دوای نهێنی ئه‌م کرده نامرۆڤانه‌یه که‌وتووم وله‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین هه‌زار دۆسیه‌م لاکۆبۆته‌وه که هه‌تا دادگایی‌کردنی یه‌کێک له‌سه‌ره‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن به‌ناوی( عارف دۆغان)بێ وه‌ڵام مابونه‌وه، به‌ڵام دانپیانانه‌کانی عارف ئه‌و ڕاستیه‌یان سه‌لماند که ئه‌رگه‌نه‌کۆنچیه‌کانی ناو ده‌زگای ژتیم به‌و کاری کۆمه‌ڵ کوژیه هه‌ڵساون له‌ماوه ئه‌م 20 ساڵه‌ی ڕابوردودا، خۆ له‌بابه‌تی ئه‌م ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یه کاتی خۆی له ڕژێمی شیلیشدا پیاده‌کرابوو، به‌ڵام له‌وێ ڕسواکراو هه‌موو مێدیاکانی جیهانی لێ ئاگادارکرایه‌وه که‌چی له تورکیا پاش هه‌موو ئه‌و به‌ڵگه‌و شایه‌دحاڵانه هێشتا هه‌وڵی نکوڵی لێکردنی درێژه‌ی هه‌یه. پارێزه‌ر تاهیر ئه‌لچی ده‌ڵێ که ده‌ستکرا به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی بیره‌کانی ( دامه‌زراوه‌ی سینان*) پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌کرد که پاشماوه‌ی کوژراوه‌کان ده‌رکه‌ون هه‌رواش ده‌رچوو، که بیره‌کانی ئه‌وێ هه‌ڵدرانه‌وه هه‌موو بیره‌کان لاشه‌و که‌لله‌سه‌رو که‌لو په‌له‌کانیانی تێدابوو، ئێمه به‌ڵگه‌ی زیندووی شایه‌دحاڵه‌کانی ئه‌و شارۆجکه‌و گوندانه‌مان له‌به‌رده‌ستدا بوو سه‌باره‌ت به جموجولی نهێنی تیمه‌کانی(ئینفاز- اعدام) که‌له وه‌رزی هاویندا له‌سه‌ربانه‌کانی ماڵه‌کانیانه‌وه چاویان لێبووه که شه‌وانه ئۆتۆمبیلیکی تایبه‌تی له‌جاده‌ی سه‌ره‌کی لای ده‌دا به‌شێوه‌یه‌کی پێچاوپێچ(زیکزاک) به‌ره‌و سه‌ر بیره‌کان پاش بیستنی ده‌نگی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ک به شوێنه‌کانی خۆیاندا ده‌گه‌ڕانه‌وه ئه‌م دیارده‌یه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ هه‌میشه دوباره ده‌کرایه‌وه، که بارودۆخێکی ترسناکی له‌ناوچه کوردنشینه‌کاندا بڵاوکردبووه.یه‌که‌م که‌سانێک که ڕاسته‌وخۆ توانیبێتیان چاوه‌دێری ئه‌م تیمانه‌ی کردبێ جاشه‌کانی حه‌وزی جزره‌وسیلۆپی( عوسمان ده‌میری سه‌رۆک جاس وسه‌ره‌ک هۆز بوو) که چکداره‌کانی توانییان ئه‌و شوێن و بیرانه ده‌ستنیشان بکه‌ن که ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌کان خه‌ڵکی کوردیان تیابزرده‌کرد و له بیرێکدا 5 جه‌سته‌یان دۆزیوه‌که هه‌ندێکیان له خزمه‌نزیکه‌کانی خۆیان بوون.
ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر یاسا له‌به‌شه تورکیه‌که‌ی تورکیاش سه‌روه‌ر بووبێت له‌کوردستاندا جه‌ندرمه( ژتیم) یاسای جه‌نگه‌ڵی پیاده ده‌کرد دژ به کورد.هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه پارێزه‌ر ( حه‌نه‌فی ئاوچی) ده‌ڵێ گه‌ر ده‌وڵه‌ت به‌ڕاستی مه‌به‌ستی بێت به‌ئاسانی ده‌توانێ به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ده‌ست که‌وێ له ده‌زگای ئیستیخباراتی دیاربه‌کره‌وه له‌سه‌ر بیره‌کانی مه‌رگ، که‌به‌سه‌دان خه‌ڵکی تێدافڕێدراوه له لایه‌ن تیمه‌کانی ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه فیشک نراوه به‌سه‌ریانه‌وه‌که ئه‌مانه ته‌نها وێنه‌کانیان لای که‌سوکاریان ماوه‌و پێناسه‌و پسوله‌کانیان له لایه‌ن ژتیمه‌وه سوتێنراون.
سه‌رچاوه:
رۆژنامه‌ی سه‌باح
|