دڵشادی عومه‌رکاکی ژيان خۆی له‌خۆيدا جۆرێکه له بێدادی بهێڵه باسه‌ربه‌ست بێ..به‌قه‌دخه‌ون و خولياکانی..بهێڵه‌تاده‌گاته‌ئاراميی ژنێك غه‌مه‌کانی نه‌نێته نێو چاڵه‌وه.. ژنێك سه‌ربه‌ستيی له جه‌نگاوه‌ريدا ده‌بينێ.. ئه‌وه سه‌ربه‌ستيی .... خۆيه‌تی..ئه‌وه‌نده ده‌خوازێ خه‌ون به ئازادييه‌وه ده‌بينێو..ئه‌وه‌ی لای ژنانی دی خه‌ونه،بۆ ئه‌م له خه‌وندا نيه، ده‌شێ ڕۆژێ له‌ڕۆژان.. بۆسه‌ربه‌ستييه‌کی دی خه‌ون ببينێ. ژنێ خه‌ون به ڕه‌نگه‌کانه‌وه ده‌بينێ..ئه‌وی دی په‌نجه‌ی له‌نمه‌ی باران له‌کلوی به‌فردا وون ده‌کاو شيعر ده‌نوسێته‌وه،باسی عه‌شق ده‌کاو.. که‌چی به‌عه‌شق ناوێرێ،ژنێك په‌ی به به‌د به‌ختيه‌کانی ناباو ،به‌خته‌وه ره،ژيان به‌ڕێده‌کاو بۆ ئه‌وبرسی نه‌بێ و ئازار نه‌درێ و نه‌کوژرێ ئه‌وه سه‌ربه‌ستيه کانيه‌تی.ژنێ لاساره‌و ،نه‌شيعر ده‌نوسێو نه‌ڕه‌نگه/ کان ده‌ناسێ و نه جه‌نگاوه‌ره، له نێوناخی خۆي‌دا بۆخۆی ده‌گه‌ڕێ، ده‌شێ گه‌ر ته‌نها بچێته نێو که‌ژاوه‌ی ئاڵه‌وه، له‌وێ سه‌ربه‌ستی ببينێ ژنيك بوه به‌ژێر خواوه‌ندی پياوێکه‌وه به هه‌ندێ عيشوه و نازو به نان و به‌رگ وزێڕو ته‌ڵاوه له‌نێو سه‌ربه‌ستيدا وه‌ك خۆی سه‌ربه‌سته ژنيك چاوی چه‌وسانه‌وه نابينێ ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه سنوری خه‌ونه‌کانی لێوان لێو کات له ژيان ، ئه‌وه‌نده‌ی لای ئه‌و ژيانه. ژنێ نازانێ که‌ناره‌کانی سه‌ربه‌ستی چه‌ند درێژ ده‌بنه‌وه‌و، چه‌ند / فراوانه، حه‌زی به ده‌سه‌ڵاته‌و .. بۆ ئه‌م شانازييه هه‌مو خه‌ون و.. ئاره‌زوه‌کانی په‌ی پێنابات، ژنێ حه‌زی له ماڵ و ماڵدارييه،ئه‌وی دی ده‌سبه‌رداری نازداريی خۆی ده‌بێت و ده‌بێ به پياو ، ژنێ له شه‌رما سه‌ربه‌ستی وێنا ده‌کات ئه‌وی دی بۆ سه‌ربه‌ستی شه‌رم ده‌شکێنێ، ژنێ حه‌ز ده‌کا نمونه‌ی ژن بێ و،، ئيدی نمونه‌ی به‌رزی ژن لای ئه‌و شه‌رم و شکۆيه.... ژنه‌کان قژی يه‌کدی ده‌ڕننه‌وه،، سنوری سه‌ربه‌ستی يه‌کتری پێشێل ده‌که‌ن..ئيره‌يی به‌يه‌ك ده‌به‌ن هه‌ندێکيان به‌جوانياندا ده‌نازن.. به‌ديار جوانيانه‌وه ،جوانه مه‌رگ .. ده‌بن،شه‌رمنه‌کانيشيان خۆجوانده‌که‌ن و نا‌وێرن پێيه‌ک بخه‌نه نێو ڕوباری عه‌شقه‌وه.هه‌ندێکيان حه‌زيان به‌سه‌ربه‌ستی يه‌و ده‌ترسێن ئه‌مان له ژنه جه‌نگاوه‌ره‌کان، زياترڕه‌نگاڵه‌ی سه‌ربه‌ستی ده‌ناسن و جه‌نگاوه‌ر نين .هه‌ن بون به‌ژێر گفتی خۆيانه‌وه، نه‌فره‌تيان له خۆيان کردوه‌و په‌شيمانن.. په‌شـيمانن له سوتانی خۆيان، نه‌فره‌تکردن به سه‌ربه‌ستی ده‌بينن چه‌مۆڵه له‌کچێتی خۆيان ده‌نێن و ئيدی ئه‌وان ئاوه‌ها سه‌ربه‌ستی ده‌بينن.
ئه‌ڵمانيا ساڵی نوێ/2008
|