فوئاد مه‌عسوم:
سوپای ئێراق به‌تیپێک یان که‌متر له‌تیپێک به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالی کردووه!
)نامه‌ی فوئاد مه‌عسوم بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی)
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
محه‌مه‌د فوئاد مه‌عسوم خدر (فوئاد مه‌عسوم)، ئه‌ندامی ئۆفیسی رامیاری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، له‌نامه‌یه‌کدا که رۆژی چوارشه‌ممه (10.10.2001) بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی (فرانک یه‌نسن)ی ناردووه (که له‌خواره‌وه ده‌قی نامه‌که ده‌خه‌مه‌ڕوو)، ناوبراو له‌نامه‌که‌یدا نووسیوێتی: (فه‌ریقی یه‌که‌می روکن، نزار ئه‌لخه‌زره‌جی، له‌لای ئێمه وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربازی نیشتمانیی بێوێنه‌و خاوه‌ن ناوبانگێکی باش ناسراوه(1). به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی ئێمه ئه‌و (خه‌زره‌جی) هیچ رۆڵێکی نه‌بووه له‌لێدانی هه‌ڵه‌بجه به‌چه‌کی کیمیاوی، هه‌روه‌ها به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیشی نه‌کردووه له کوردستانی ئێراق، که نزیکه‌ی (182) هه‌زار هاووڵاتی کورد تیایدا بوونه قوربانی، ئه‌و (نزار خه‌زره‌جی) به‌وه ناسرابوو که دژی تاوانی جه‌نگ بو‌و، هه‌روه‌ها خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌که که شایسته‌ی رێز‌و ستایشه).
ئه‌وه‌ی دکتۆر فوئاد باسی ده‌کات هیچی به‌سه‌ر راستییه‌وه نییه‌و پاکانه کردنێکه بۆ تاوانبارێکی ئه‌نفال‌و کیمیاباران، نامه‌که‌ی فوئاد مه‌عسوم، بێوویژدانییه‌کی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به ته‌واوی کورد به‌شێوه‌یه‌کی گشتی‌و بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی کیمیاباران‌و ئه‌نفالکراوه‌کان به‌تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها فوئاد مه‌عسوم به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو له ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه (18.11.2002)دا له دیمانه‌یه‌کدا که که‌ناڵی ئاسمانی (ANN)ی عاره‌بی له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیدا، له‌ته‌وه‌رێکی گفتوگۆدا بۆ به‌رنامه‌ی (قنادیل في الظلام)دا له‌ژێرناوی (محنة الاشهر المتفجرة في عراق المحن)دا، له‌ئاماده‌کردن‌و پێشکه‌شکردنی (دکتۆر محێددین ئه‌للازقانی)دا، ئه‌وه‌نده‌ی بیرم بێته‌وه دکتۆر فوئاد گوتی: (سوپای ئێراق به‌شداری ئه‌نفالی نه‌کردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریشی کردبێت ته‌نیا به یه‌ک تیپ (فرقة) یان که‌متر له تیپێک به‌شداری کردووه، هێزه‌کانی حزبی به‌عس ئه‌نفالیان کردووه).
سه‌ره‌تا بڕیاری (160)ی به‌ناو (ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش)ی سه‌ددام‌و به‌عس له‌ڕۆژی (29.3.1987)دا، سه‌باره‌ت به‌دیاریکردنی تاوانبار عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وه‌کو نوێنه‌ری سه‌رکردایه‌تی حزبی به‌عسی عاره‌بی ئیشتیراکی‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش له‌ناوچه‌ی کوردستان، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دیاری نه‌کراوه ته‌نیا بۆ به‌کارهێنانی هێزو تواناکانی حزبی به‌عس، به‌ڵکو به‌گوێره‌ی بڕیاره‌که (ده‌زگاکانی مه‌ده‌نی، سه‌ربازی، ئه‌منی‌و لێژنه‌ی کاروباری باکوور، ئه‌نجومه‌نی راپه‌ڕاندنی ناوچه‌ی کوردستانی ئۆتۆنۆم، پارێزگای پارێزگاکان، سه‌رۆکی یه‌که به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌کانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌به‌ڕێتی خۆجێیه‌تی، ده‌زگاکانی هه‌واڵگری، هێزه‌کانی ئه‌منی ناوه‌خۆو هه‌واڵگری سه‌ربازی، سه‌رکردایه‌تی سوپای میللی، سه‌رکردایه‌تی سوپا له‌ناوچه‌ی کوردستان) هه‌مووی خرانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی کیمیاوی. بڕیاری (160)ی به‌عس، خۆی له‌خۆیدا وه‌ڵامی دکتۆر فوئاد ده‌داته‌وه که هێزه‌کانی سوپای ئێراقی هێزی سه‌ره‌کی‌و سه‌ری رمی هێزه‌کانی ئه‌نفال بووینه، نه‌ک هه‌روه‌کو ناوبراو بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌کات که سوپا ئه‌نفالی نه‌کردووه، به‌ڵکو حزبی به‌عس کردوویه‌تی.
هه‌روه‌ها لیوا روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی کاتی ئه‌نفاله‌کان، که سه‌رپه‌رشتی‌و سه‌رکردایه‌تی ئه‌نفاله‌کانی (4،3،1 و 8)ی کردووه‌و، تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌نفال‌و به له‌سێداره‌دان سزادراو له‌دانیشتنی ژماره (33)ی پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال که له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه (21.12.2006)دا ئه‌نجامدرا، گوتی: (له (40%)ی سوپای ئێراق به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیان کردووه).(2). ئه‌و قسه‌یه‌ی سوڵتان هاشم وه‌ڵامێکی تونده بۆ دکتۆر فوئاد، ئه‌مه‌ش یان بێئاگایی دکتۆر فوئاد نیشانده‌دات له کاره‌ساتی ئه‌نفال‌و نازانێت کێ‌و چ لایه‌نێک کوردی ئه‌نفال کردووه، یان ئاگاداره به‌ڵام داکۆکیکردن له‌تاوانبارێکی وه‌کو خه‌زره‌جی‌و سوپای ئێراقی مێژوو ره‌ش به‌باشتر ده‌زانێت له‌داکۆکیکردن له‌کوردو ئه‌نفالکراوه‌کان، که هه‌ردووکیشیان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی‌و ئۆفیسی رامیاری (ینک)و پارته‌که‌شی!
ته‌نانه‌ت عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، له‌به‌رواری (15.4.1989)دا له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی که بۆ پێشوازیکردن له (حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌لعامری)، به‌رپرسی نوێی بیرۆی باکووری حیزبی به‌عس، که هاته شوێنی عه‌لی کیمیاوی ئه‌و قسه‌یه‌ی سوڵتان هاشمی کردووه. عه‌لی کیمیاوی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که له‌سه‌ر چه‌ند کاسێتێکدا تۆمارکراوه‌و له‌ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)دا ئه‌و کاسێتانه له‌ماڵه‌که‌ی ناوبراودا له که‌رکوک ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، عه‌لی کیمیاوی له‌کۆبوونه‌وه‌ی ناوبراودا ده‌ڵێت: (له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌مدا له ئه‌پریلی (1987)دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قه‌کانی سوپا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌من‌و پۆلیس، پارێزگاره‌کان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی حیزبی به‌عس، بڕیارماندا ته‌واوی خه‌ڵکی دێهاته‌کان رابگوێزین بۆئه‌وه‌ی تێکرده‌ره‌کان (پێشمه‌رگه) دابڕ بکه‌ین. له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کماندا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئه‌رکانی سوپا یه‌کێک له‌باشترین فه‌رمانده‌کانمان داوای لێکردم که شاڵاوه‌که بۆ مانگێک دوابخه‌م. منیش گوتم نه‌خێر، ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک رۆژیش. یه‌کێک له‌باشترین فه‌رمانده‌کان، که فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج بو‌و، پێی باش نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که که‌ره‌سته‌و تفاقی زیاتریشم بۆ ته‌رخان کردبوو وه‌ک له فه‌یله‌قی یه‌ک، ئه‌نجامیش ئه‌وه‌بوو که تێکده‌ران (پێشمه‌رگه) کۆتای‌یان هات، پاش ئه‌وه‌ی که له (40%)ی هێزه‌کانی ئێراقیان سڕ کردبوو). ئه‌و قسانه‌ی تاوانباری ئه‌نفال‌و گڕکردنی کورد، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، وه‌ڵامێکی تره بۆ داکۆکی کردنه‌کانی فوئاد مه‌عسوم له‌سوپای ئێراقی ئه‌نفال‌و ژه‌نه‌رالی ژه‌هراوی (نزار خه‌زره‌جی)(3).
به‌لێدوانێکی مام جه‌لال، سه‌رۆک کۆماری ئێراقی هیواو ئاشتی‌و، سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ژماره (3417)ی کوردستانی نوێ، دووشه‌ممه (12.7.2004)دا، که ده‌یکه‌مه وه‌ڵامێک بۆ دکتۆر فوئاد کۆتایی به‌هێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان دێنم. مام جه‌لال، له‌ڕۆژنامه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌داو له‌وتارێکدا له‌ژێرناوی (مام جه‌لال، له‌مه‌راسیمی چله‌ی کاک دارۆدا)، به‌مشێوه‌یه باسی له‌ڕۆڵی سوپای ئێراقی سه‌ددام‌و به‌عس ده‌کات: بۆمبارانکردنی کوردستان، کمیابارانکردنی کوردستان، ئه‌نفالی به‌دناو له کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و له‌شکره بو‌و. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و له‌شکره گۆڕبه‌گۆڕ بێت، بڕوات‌و هه‌تا هه‌تایه جارێکی‌تر سه‌ر هه‌ڵنه‌داته‌وه.
دکتۆر فوئاد، له‌ڕۆژی شه‌ممه‌ی (20.4.2002)دا له‌کۆڕێکدا له‌شاری (ئۆهوس)ی دانمارک‌دا باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ته‌واوی کاسێته‌کانی به‌ده‌نگی (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید)ی له له‌نده‌ن هه‌یه. باشه ده‌کرێت باوه‌ڕ بکه‌ین که دکتۆر فوئاد گوێی له‌وه نه‌بوبێ که عه‌لی کیمیاوی له‌یه‌کێ له‌کاسێته‌کاندا باسی ئه‌وه ده‌کات که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان (40%)ی هێزی سوپای ئێراقی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردبوو؟ هه‌ر له‌و کۆڕه‌شدا پرسیاری ئه‌وه‌م له دکتۆر فوئاد کرد که ئایا راسته نامه‌ی پشتیوانی له نزار خه‌زره‌جی بۆ وه‌زیری دادی دانمارکی ناردووه؟ له‌وه‌ڵامدا ناوبراو گوتی: (نه‌خێر، ئێمه نامه‌مان نه‌ناردووه، به‌ڵام ته‌نیا له‌ئێمه‌یان پرسیووه، ئێمه‌ش وه‌ڵاممان داونه‌ته‌وه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی یاساییمان نییه له‌دژی نزار خه‌زره‌جی که بیسه‌لمێنی تاوانباری ئه‌نفال‌و کیمیابارانه). له‌کاتێکدا که دکتۆر فوئاد ئه‌و وه‌ڵامه‌ی دامه‌وه، ئه‌و نامه‌یه‌ی ئه‌و که ئه‌مڕۆکه ئاشکرای ده‌که‌م له‌گیرفانم بو‌و، به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک ئه‌وکاتی نامه‌که‌م ده‌رنه‌هێناو، دواتر نامه‌که‌م به‌فاکس بۆ ره‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی (ینک) له له‌نده‌ن کرد، که ئه‌وکاتی ئه‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ناوبراو بو‌و.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئایا ده‌کرێت باوه‌ڕ بکه‌ین که دکتۆر فوئاد مه‌عسومی ئه‌ندامی ئۆفیسی رامیاری (ینک)، ئاگاداری به‌یاننامه‌کانی (سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان)ی ئێراقی نه‌بووبێ، که یه‌که یه‌که‌ی هێزو فه‌رمانده به‌شداربووه‌کانی ته‌واوی ئه‌نفاله‌کانی ناوده‌هێناو، له‌ته‌له‌فزیۆنه‌کان‌و رادیۆکانی ئێراقی به‌عاره‌بی‌و کوردی ده‌خوێندرانه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌یاننامه‌کان له‌ته‌واوی رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه عاره‌بی‌و کوردییه‌کاندا بڵاوده‌کرانه‌وه؟ به‌تایبه‌ت ر‌ۆژنامه‌ی (الثورة) ژماره‌ی (6508)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه (20.3.1988)، ده‌قی به‌یانی ژماره (3087)ی رۆژی شه‌ممه (19.3.1988)ی (فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان)و بروسکه‌ی پیرۆزبایی لیوا روکن سوڵتان هاشم فه‌رمانده‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌که‌م که بۆ سه‌ددام حوسێنی ناردووه بڵاوکردۆته‌وه. به‌هه‌مان شێوه ر‌ۆژنامه‌ی (الثورة)، ژماره‌ی (6523)ی رۆژی دووشه‌مه (4.4.1988)، که بروسکه‌ی پیرۆزبایی لیوا روکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی، فه‌رمانده‌ی شاڵاوی ئه‌نفالی دووه‌م که بۆ سه‌ددام حوسێنی ناردووه بڵاوکردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌قی به‌یانی ژماره (3109)ی رۆژی شه‌ممه (2.4.1988)ی (سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان)، که هه‌ردوو به‌یانه‌که‌و بروسکه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که فه‌یله‌قی یه‌ک، به‌شێکی فه‌یله‌قی دوو، فه‌یله‌قی پێنچ، به‌شێک له‌هێزه‌کانی فه‌یله‌قی چوار، به‌شێک له‌هێزه‌کانی فه‌یله‌قی شه‌ش، هێزه‌کانی ئوسامه‌ی کوڕی زه‌ید، هێزه‌کانی نه‌سر، هێزه‌کانی به‌در، هێزه‌کانی قه‌عقاع، هێزه‌کانی موعته‌سه‌م، که هه‌ر هه‌موویان هێزی سه‌ربازی سه‌ر به‌سوپان به‌شداری ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک‌و دوویان کردووه، به‌ئامۆژگاریی‌و رێنماییه‌کانی راسته‌وخۆی سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپای ئێراق (که ده‌کاته نزار خه‌زره‌جی). هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌عس خۆیان، دانپێدانانه‌کانی تاوانبارانی ئه‌نفال که بریتییه له (سێ دی)یه‌ک‌و ته‌واوی پرۆسه‌ی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال له‌خۆ ده‌گرێت‌و، بریتییه له (9312) لاپه‌ڕه، باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که سوپای ئێراق به‌شداری کاریگه‌رانه‌ی هه‌بووه له‌شاڵاوه دڕنده‌کانی ئه‌نفالدا.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی کاسێتێکی ڤیدیۆ که بریتییه له کۆنگره‌یه‌کی سه‌ربازی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی شاڵاوی ئه‌نفالی هه‌شته‌م، له‌ئاماده‌کردن‌و خستنه‌ڕووی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج (لیوا روکن یونس محه‌مه‌د ئه‌لزه‌رب)، ئه‌و کاسێته له‌ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (1991)دا له‌فه‌یله‌قی پێنج له هه‌ولێر به‌رده‌ست که‌وتووه‌و به‌هۆی جووته‌برا (کاوه نادر قادر‌و قادر نادر قادر)ه‌وه گه‌یشته ده‌ست (کۆمیته‌ی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ دادگایی‌کردنی تاوانبار نزار خه‌زره‌جی). له‌کاسێته‌که‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌کانی رژێم ده‌رده‌چن که به‌شداری تاوانی ئه‌نفالیان کردووه، ئه‌وانه‌ی که بۆ ئێمه ناسرابن بریتیین له لیوا روکن یونس محه‌مه‌د سلێمان ئال زه‌رب، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجی ئه‌وکات، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د ئه‌لتائی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌کی ئه‌وکات‌و سه‌عدی توعمه عه‌باس ئه‌لجبوری، که ئه‌وکات جێگری ئه‌مینداری نهێنی (فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان)ی ئێراقی بو‌و، دواتریش جێگری سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا‌و پاشانیش سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا‌و ماوه‌یه‌کیش وه‌زیری به‌رگری ئێراق بو‌و. له‌و کۆنگره‌یه‌دا لیوا روکن یونس ئال زه‌رب، باسی ئه‌وه ده‌کات که نۆ تیپ (فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (4) له کانیماسی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (7) له بێکوفه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (29) له باتوفه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (35) له دێره‌لوک، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (41) له سه‌رسه‌نگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (38) له زاخۆ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (42) له ئه‌تروش، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی تیپی (45) له شێروان مه‌زن‌و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پارێزگاری نیشتمانی پێنج (جاشه سووکه‌کان) له ئاکرێ)، هه‌روه‌ها (39) لیوای پیاده، دوو که‌رت، (7) که‌تیبه‌ی تانک، (24) که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژ سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ی فه‌یله‌قیش له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری به‌شداری ئه‌نفالی هه‌شته‌میان کردووه.
سه‌باره‌ت به‌داکۆکیکردنی دکتۆر فوئاد مه‌عسوم له‌تاوانبارو ئه‌نفالچی، فه‌ریقی یه‌که‌می روکن نزار عه‌بدولکه‌ریم فه‌یسه‌ل ئه‌لخه‌زره‌جی، سه‌رۆکی ئه‌رکانی سوپا‌و ئه‌ندامی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان، ئه‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌لگه‌نامانه‌ی که له (3) به‌شی وتارێکدا له‌ڕۆژنامه‌ی (میدیا)دا بڵاوم کردنه‌وه، ده‌ریده‌خات که خه‌زره‌جی نه‌ک ته‌نیا به‌شداری ئه‌نفالی کردووه، به‌ڵکو سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌نفاله‌کان‌و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له کوردستاندا کردووه، لێره‌دا نامه‌وێت دووباره به‌ڵگه‌کان بخه‌مه‌وه‌ڕوو، بۆیه داواکارم (سه‌یری هه‌رسی به‌شی وتاره‌کانی (نزار خه‌زره‌جی حه‌وت رۆڵه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت‌و قوربانی گو‌لله‌باران ده‌کات، به‌شی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه (8)ی میدیا، ژماره (283)ی سێشه‌ممه (3.4.2007)، (نزار خه‌زره‌جی بڕیاری به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی داوه له کوردستان، به‌شی دووه‌م، لاپه‌ڕه (6)ی میدیا، ژماره (284)ی سێشه‌ممه (10.4.2007)و (نزار خه‌زره‌جی: دێهاته‌کان کاول بکه‌ن، ئازوقه‌ی جاشه‌کان سنووردارکه‌ن‌و ئۆتۆمبێله‌کانیان بپشکنن، به‌شی سێیه‌م، لاپه‌ڕه (8)ی میدیا، ژماره (285)ی سێشه‌ممه (17.4.2007) بکه‌ن، له‌پێناوی گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌کاندا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که دکتۆر فوئاد سوپای ئێراق به‌بێ ئاگا له‌تاوانی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ناوده‌بات، لێره‌دا به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له‌به‌رده‌ستدان، ته‌واوی هێزه سه‌ربازییه‌کانی به‌شداربوو له‌یه‌که به‌یه‌که‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌کان ناوده‌به‌م:
هێزه‌کانی به‌شداربوو له ئه‌نفالی یه‌که‌م: به‌سه‌رکردایه‌تی لیوا روکن سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئه‌لتائی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌ک‌و لیوا روکن نوعمه فارس حوسێن ئه‌لمحیاوی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجی ئه‌وکات‌و به‌شداری (27) تیپی سوپا بو‌و، ئه‌وانه‌ی که ناسراون بریتین له‌و هێزانه (هێزه‌کانی به‌در، هێزه‌کانی قه‌عقاع (تیپی 4ی سه‌ر به فه‌یله‌قی 5)، هێزه‌کانی موعته‌سه‌م (تیپی 24ی سه‌ر به فه‌یله‌قی 5)، لیوای مغاویری یه‌ک (فل1)، لیوای مغاویری دوو (فل4)، لیوای مغاویری یه‌ک (فل6)، هه‌ر سێ پۆلی مغاویری لیوای مغاویری (72)، لیواکانی پیاده‌ی (438،116،75،72،32،31،19 و 445)، هێزی تایبه‌تی لیواکانی هێزی تایبه‌تی (65 و 66) که سه‌ر به سه‌رکردایه‌تی هێزه چه‌کداره‌کان بو‌و، که‌رته‌کانی سه‌ربازی (ئه‌زمر، سوسێ، دوکان‌و بنگرد)، رێکخستنه‌کانی حزبی به‌عسی سه‌ر به لقی ره‌شیدی سه‌ربازی، هه‌روه‌ها یه‌که‌کانی تانک، زرێپۆش، کاتیوشاو تۆپخانه‌ی سه‌ر به‌و هێزانه‌ی به‌شداری ئه‌و ئه‌نفاله‌یان کردبوو). ئه‌نفالی یه‌که‌م له‌شه‌وی (23.2.1988)دا ده‌ستیپێکردو له‌ڕۆژی (19.3.1988)دا به‌ده‌رکردنی به‌یانی ژماره (3087)ی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان کۆتایی پێهات. شاڵاوی ئه‌نفالی یه‌که‌م بۆ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی‌و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بو‌و له‌گونده‌کانی سه‌رگه‌ڵوو به‌رگه‌ڵوو، که له‌چوارتا تا ماوه‌ت‌و له‌وێشه‌وه بۆ سلێمانی‌و ئینجا به‌ره‌و سورداش، دوکان‌و بنگردی ده‌گرته‌وه.
هێزه‌کانی به‌شداربوو له ئه‌نفالی دووه‌م: به‌سه‌رکردایه‌تی لیوای روکن ئه‌یاد خه‌لیل زه‌کی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌یاتی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنجه‌م‌و به به‌شداری ئه‌و هێزانه بو‌و (هێزه‌کانی ئوسامه بن زه‌ید (فه‌رمانده‌یی تیپی 50 (فل1)، فه‌رمانده‌یی هێزی تایبه‌تی پارێزگاری باره‌گاکانی فه‌یله‌قی یه‌ک، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی جه‌حفه‌لی پارێزگاری نیشتمانی یه‌که‌م (فل1)، فه‌رمانده‌یی جه‌حافیلی (3)، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی قه‌ره‌داغ، هێزی ئه‌منی ته‌واری سلێمانی، لیواکانی (20،1 و 22)ی فه‌یله‌قی یه‌ک، لیواکانی مغاویری (66،65 و 68)ی فه‌یله‌قی دوو، تیپی پیاده‌ی ئالی (5) ناسراو به (هێزه‌کانی محه‌مه‌د قاسم)ی سه‌ر به (فل1)، تیپه‌کانی پیاده‌ی (21 و 43)، لیواکانی (417 و 444)، دوو که‌تیبه‌ی تۆپی (135 و 175)و هێزی ئاسمانی که به‌چه‌کی کیمیاوی ته‌واوی ناوچه‌که‌ی کیمیابارانکرد. شاڵاوی ئه‌نفالی دووه‌م بۆ سه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ، سه‌نگاو، بازیان، ده‌ربه‌ندیخان، زه‌ڕایه‌ن، نه‌سرو عه‌ربه‌ت بو‌و، که له (22.3.1988)دا ده‌ستیپێکردو به‌ده‌رکردنی به‌یانی ژماره (3019)ی سه‌رکردایه‌تی گشتی هێزه‌کانی چه‌کدار له (2.4.1988)دا کۆتایی پێهات.
هێزه‌کانی به‌شداربوو له ئه‌نفالی سێیه‌م: به‌سه‌رکردایه‌تی لیوای روکن سوڵتان هاشم‌و لیوا روکن کامل ساجت عه‌زیز ئه‌لجه‌نابی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی دوو بو‌و، هه‌روه‌ها به به‌شداری ئه‌و هێزانه (تیپه‌کانی 50،27،4)ی سه‌ر به (فل1)، تیپی (21)ی سه‌ر به (فل2)، تیپی (33)ی سه‌ر به (فل5)، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی جه‌حفه‌لی پارێزگاری نیشتمانی یه‌که‌م (فل1)، تیپی (46)، لیواکانی مغاویری (68،66،65)ی سه‌ر به (فل2)، لیوای مغاویری (10)ی سه‌ر به (فل1)، لیوای (443)، پۆله‌کانی (211،212 و 213)ی سه‌ر به تیپی (32)، پۆله‌کانی (3،2،1)ی لیواکانی پیاده‌ی (417 و 444)، پۆله‌کانی (2،1)ی سه‌ر به تیپی (یه‌کی تایبه‌ت)، پۆلی (18)ی ئالی سه‌ر به (لیوای مغاویری 70)، پۆلی مغاویری یه‌کی تیپی پیاده‌ی (7)ی ناسراو به (هێزه‌کانی مه‌نسور)ی سه‌ر به (فل5)، پۆلی مغاویری یه‌کی تیپی (17)، که‌تیبه‌ی زرێپۆشی (ئه‌لعه‌باس)، که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (ئه‌لکه‌رامه)، (12) ده‌سته‌ی فڕۆکه‌ی سه‌ر به یه‌که‌ی (55)، به‌تارییه‌ی سێی (ت.خ)و فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وت). ئامانجی شاڵاوی ئه‌نفالی سێیه‌م گونده‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان (که‌رکوک، له‌یلان، قادر که‌ره‌م، ده‌ربه‌ندیخان، قه‌ره حه‌سه‌ن، کفری، که‌لار، توزخورماتوو، جه‌باری، چه‌مچه‌مال‌و قه‌ره‌هه‌نجیر) بو‌و. شاڵاوی ئه‌م ئه‌نفاله له (7.4.1988-20.4.1988) درێژه‌ی کێشا.
هێزه‌کانی به‌شداربوو له ئه‌نفالی چواره‌م: ئه‌نفالی چواره‌م، به‌سه‌رکردایه‌تی لیوای روکن سوڵتان هاشم‌و به‌شداری ئه‌و هێزانه بو‌و (تیپی زرێپۆشی (10)ی ناسراو به (هێزه‌کانی نه‌سر)، فه‌رمانده‌یی تیپی (46)، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی جه‌حفه‌لی پارێزگاری نیشتمانی یه‌که‌م (امریة جحفل الدفاع الوطني الاول)، فه‌رمانده‌یی هێزی تایبه‌تی پارێزگاری باره‌گاکانی فه‌یله‌قی یه‌ک، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی پارێزگاری نه‌وت، لیواکانی پیاده‌ی (110 و 448)، لیوای ئالی (46)، تیپی مغاویری (10)، لیوای مغاویری (1)ی سه‌ر به (فل1)، لیواکانی (65 و 68)ی هێزی تایبه‌ت، لیوای مغاویری (66)، پۆلی مغاویری تیپی (28)ی سه‌ر به (فل1)، لیوای زرێپۆشی (46)، هێزه تایبه‌تییه‌کانی لیوای (77)، هێزه‌کانی گه‌ڕۆکی سلێمانی‌و که‌رته‌کانی سه‌ربازی کۆیه‌و سوسێ). ئه‌نفالی چوار گونده‌کانی (که‌رکوک، پردێ، شوان، ته‌قته‌ق، کۆیه، رێدار ئاغجه‌له‌ر، چه‌مچه‌ماڵ، دوکان‌و سورداش)ی گرته‌وه. شاڵاوی دڕندانه‌ی ئه‌نفالی چواره‌م به کیمیابارانکردنی گوندی (گۆپته‌په) له‌ئێواره‌ی (3.5.1988)دا ده‌ستیپێکردو رۆژی (8.5.1988) کۆتایی پێهات.
هێزه‌کانی به‌شداربوو له ئه‌نفالی پێنجه‌م، شه‌شه‌م‌و حه‌وته‌م: به‌سه‌رکردایه‌تی لیوای روکن یونس محه‌مه‌د سلێمان ئالزه‌رب، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی پێنج‌و، به به‌شداری ئه‌و هێزانه بو‌و (لیواکانی (91،19 و 452)ی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی تیپی (37)ی (فل1)، فه‌رمانده‌یی تیپه‌کانی (45،5 و 46)، هێزی گه‌ڕۆکی سه‌ر به تیپی (2)، لیوای (119)ی سه‌ر به تیپی (27)ی (فل1)، لیوای (66)ی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به (فل2)، لیوای مغاویری یه‌کی (فل5)، لیوای (36)ی (فل5)، لیواکانی (82،76 و 98)ی سه‌ر به تیپی (40)، لیواکانی (434،420،116،18 و 702)، پۆله‌کانی (1 و 2)ی سه‌ر به تیپی (2)ی (فل1)، پۆلی مغاویری یه‌کی سه‌ر به (فل1)، پۆلی پیاده‌ی (26)، لیوای زرێپۆشی (80)، که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی (7)ی نیسان‌و که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی ئه‌حفادی که‌ڕڕاڕ). ئه‌نفاله‌کانی پێنج، شه‌ش‌و حه‌وت ناوچه‌یه‌کی فراوانی گرته‌خۆی که بریتی بوون له (پردێ، به‌شێکی هه‌ولێر، مه‌سیف، شه‌قڵاوه، هیران، دۆڵی نازه‌نین، حه‌ریر، خه‌لیفان، دۆڵی خۆشناوه‌تی، ره‌واندز، دۆڵی مه‌له‌کان، سۆران، دۆڵی وه‌رتێ، دۆڵی خانه‌قا، چۆمان، دێگه‌ڵه، دۆڵی سماقولی، کۆیه، ده‌شتی کۆیه، هیزۆپ، چوارقوڕنه، رانیه، قه‌ڵادزێ‌و چیای قه‌ندیل). جێبه‌جێکردنی ئه‌و سێ ئه‌نفاله ماوه‌ی سێ مانگ زۆرتری خایاند‌و له‌نێوان (15.5.1988-26.8.1988)دا به‌رده‌وام بو‌و.
هێزه‌کانی به‌شداربوو له ئه‌نفالی هه‌شته‌م: به‌سه‌رکردایه‌تی لیوا روکن سوڵتان هاشم، فه‌یله‌قی یه‌ک، لیوا روکن یونس محه‌مه‌د ئالزه‌ڕب، فه‌یله‌قی پێنج‌و لیوا روکن کامل ساجت، فه‌یله‌قی دوو. هێزی سوپای سه‌ر به فه‌یله‌قه‌کانی (6،5،4،3،2،1 و 7) به‌شداری ئه‌نفالی هه‌شته‌میان کردووه، تێکڕای ژماره‌ی تیپه‌کان (18-20) تیپ ده‌بوون‌و ژماره‌ی سه‌ربازانی به‌شداربوو له‌و شاڵاوه‌دا زۆرتر له (200) هه‌زار سه‌رباز ده‌بوون، ئه‌و هێزو تیپانه‌ی که ناسراون بریتیین له (هێزه‌کانی تیپی پیاده‌ی (4)ی ناسراو به (هێزه‌کانی قه‌عقاع)ی سه‌ر به (فل5) که پێکهاتبوو له لیواکانی پیاده‌ی (436،418،120،93،29 و 605)، که‌تیبه‌ی تانکی (42) له لیوای زرێپۆشی (80)، هێزه‌کانی سه‌ر به تیپی پیاده‌ی (7)ی (فل5)، که پێکهاتبوو له لیواکانی پیاده‌ی (606،509،72،2)و لیوای مغاویری یه‌کی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت، که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی لیوای زرێپۆشی (80)، ده‌سته‌ی پیاده‌ی ئالی لیوای زرێپۆشی (80)، که‌تیبه‌ی زرێپۆشی (47)، هێزه‌کانی سه‌ر به تیپی پیاده‌ی (35)، که بریتیبوون له لیواکانی پیاده‌ی (502،118،102،79،35 و 846)، هێزه‌کانی فه‌رمانده‌یی تیپی (45)ی سه‌ر به (فل5)، که بریتی‌بوو له لیواکانی پیاده‌ی (420 و 702) له‌گه‌ڵ لیوای مغاویری یه‌کی سه‌ر به (فل5)، هێزه‌کانی فه‌رمانده‌یی جه‌حافیلی پارێزگاری نیشتمانی پێنجه‌م، که له لیواکانی پیاده‌ی (701،451،419 و 704) پێکده‌هات، هێزه‌کانی سه‌ر به تیپی پیاده‌ی (41)، که پێکده‌هات له لیواکانی پیاده‌ی (114،103 و 706) له‌گه‌ڵ لیوایه‌کی مغاویری یه‌کی سه‌ر به (فل6)، هێزه‌کانی سه‌ر به تیپی (29)، که بریتی‌بوو له لیواکانی پیاده‌ی (238،84 و 435)، که‌تیبه‌یه‌کی پیاده‌ی ئالی سه‌ر به لیوای زرێپۆشی (80)، که‌تیبه‌یه‌کی تانکی سه‌ر به لیوای زرێپۆشی (80)، هێزه‌کانی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی تیپی (38)ی ناسراو به (هێزه‌کانی عومه‌ر بن عه‌بدولعه‌زیز)ی سه‌ر به (فل5)، که بریتیبوون له لیواکانی پیاده‌ی (417،77 و 506) له‌گه‌ڵ لیوای مغاویری دووی سه‌ر به (فل5)، که‌تیبه‌یه‌کی لیوای زرێپۆشی (حه‌تین)، که‌تیبه‌یه‌کی تانکه‌کانی (46)و هێزه‌کانی سه‌ر به تیپی پیاده‌ی (42)، که پێکده‌هات له لیواکانی پیاده‌ی (503،501،42،14 و 805)، که‌تیبه‌یه‌کی تانکه‌کانی لیوای زرێپۆشی (51)، ده‌سته‌یه‌کی ئالی پیاده‌ی سه‌ر به لیوای زرێپۆشی (51)و نزیکه‌ی (100) که‌تیبه‌ی تانک، یه‌که‌کانی تۆپخانه، زرێپۆش، ئالی، پرد، ئه‌ندازیاری، رادارو پشتیوانی جۆراوجۆر له‌ئه‌نفالی هه‌شته‌م به‌شداربوون. ئه‌و ئه‌نفاله تایبه‌ت بو‌و به‌سنووری بادینان. ئه‌نفالی هه‌شت یاخود دوا ئه‌نفال له (25.8.1988)دا ده‌ستیپێکردو له‌ڕۆژی (6.9.1988)دا کۆتایی هات.
جگه له‌و هێزانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه‌دا ناربراون، ئه‌و هێزانه‌ش که بۆ من نه‌زانراون سه‌ر به‌کام تیپ یان فه‌یله‌قن‌و به‌شداری کام ئه‌نفالیان کردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌شداری شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالیان کردووه‌و ناویان له به‌ڵگه‌کاندا هاتووه ئه‌مانه‌ن: (پۆلی (18)ی ئالی لیوای مغاویری (70)ی سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (1)ی تایبه‌ت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (1)ی تایبه‌ت، فه‌رمانده‌یی که‌تیبه‌ی تانکه‌کانی که‌رامه، سه‌ر به فه‌یله‌قی یه‌کی تایبه‌ت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (2)ی تایبه‌ت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (2)ی تایبه‌ت، فه‌رمانده‌یی لیوای (14)ی تیپی پیاده‌ی (14)ی (هێزه‌کانی حه‌مزه)ی سه‌ر به (فل4)، پۆلی (1)ی لیوای پیاده‌ی (14)ی سه‌ر به(هێزه‌کانی حه‌مزه)ی (فل4)، فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی (23)ی، فه‌رمانده‌یی تیپی (35)، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (35)، فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی (40)، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی (43)، فه‌رمانده‌یی تیپی (46)، فه‌رمانده‌یی که‌تیبه‌ی تۆپهاوێژی مه‌یدانی (78)، فه‌رمانده‌یی پۆلی (1)ی لیوای پیاده‌ی ئالی (99)، فه‌رمانده‌یی پۆله‌کانی (1 و 2)ی لیوای هێزی تایبه‌تی (118)، فه‌رمانده‌یی باره‌گای سریه‌ی مغاویری لیوای (118)، پۆلی مغاویری لیوای (118)، سریه‌ی (1)ی لیوای (411)، فه‌رمانده‌یی لیوای پیاده‌ی (428)، فه‌رمانده‌یی لیوای پیاده‌ی (443)، فه‌رمانده‌یی لیوای (444)، فه‌رمانده‌یی پۆله‌کانی (1 و 2)ی لیوای (444)، لیوای (505)ی سه‌ر به‌تیپی پیاده‌ی (27)ی فه‌یله‌قی یه‌ک، پۆلی (3)ی لیوای (509)، فه‌رمانده‌یی لیوای (702)، فه‌رمانده‌یی پۆله‌کانی (1 و 3)ی لیوای (702)، که‌تیبه‌ی زرێپۆشی (2)، فه‌رمانده‌یی پۆلی مغاویری لیوای (805)، فه‌رمانده‌یی یه‌که‌ی (7884). فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی هه‌ولێر، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی رێزان، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی قه‌ره‌داغ، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی دوکان، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی هه‌ڵه‌بجه، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی شه‌قڵاوه، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی سه‌ڵاحه‌ددین، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی سه‌دیق، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی سه‌نگاو، فه‌رمانده‌یی که‌رتی سه‌ربازی زاخۆ).
پێم وایه خه‌ڵکی کورد نه بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و دۆزانه‌ی که بڕیارده‌رن له‌چاره‌نووس‌و دواڕۆژی کورد یاخود ئه‌گه‌ر هه‌شبێت زۆر لاوازه‌و سه‌رکردایه‌تی کورد گرنگی پێنادات، هه‌روه‌ها نه خاوه‌نی هه‌ڵوێستێکی ئاشکراو بوێرانه‌یه به‌رامبه‌ر به سته‌مکارییه‌کانی دوژمنان‌و به‌رامبه‌ر به شکست، هه‌ڵه، سازش‌و ناپاکییه‌کانی سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی. لێره‌دا نموونه‌یه‌کتان وه‌کو به‌راوردێک بۆ دێنمه‌وه بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانم. (فریدریک هێنریک)، جێنشینی شاژنی دانمارک (مارگرێته‌ی دووه‌م ئێستا شاژنی دانمارکه‌و دوای مردنی خۆی فریدریکی کوڕه گه‌وره‌ی شوێنه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه). فریدریک، له‌ڕۆژی هه‌ینی (14.5.2004) له‌گه‌ڵ (ماری) که خه‌ڵکی ئوسترالیایه زه‌ماوه‌ندیان کرد‌و، له‌کۆتایی مانگی یولی (حوزه‌یران)ی هه‌مان ساڵدا به‌یه‌که‌وه گه‌شتێکی (گرۆنلاند)یان کرد. له‌کاتێکدا که ئه‌و ژن‌و مێرده به‌جووته له‌پیاسه‌یه‌کی سه‌ر به‌فردا بوون، له‌نزیک ئه‌وانه‌وه دوو سه‌گ زۆر به‌توندی په‌لاماری یه‌کتریانداو گازیان له‌یه‌ک گرت، فریدریک شه‌قێکی به‌هێزی خێوانده یه‌کێک له‌سه‌گه‌کان‌و زۆرتریش له‌پێناوی لێکبوونه‌وه‌ی سه‌گه‌کان ئه‌وکاره‌ی کرد، که‌چی ئه‌و پێله‌قه‌یه‌ی فریدریک له سه‌گه‌که، بووه هۆی دابه‌زینی راده‌یه‌کی زۆر له‌ڕێزو خۆشه‌ویستی فریدریک لای دانیشتوانی دانمارک‌و میدیاکانی ئه‌و وڵاته زۆر له‌سه‌ری رۆیشتن!
ئاخر نه‌ته‌وه‌ی تر له‌سه‌ر سه‌گێک هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵه‌و کارێکی ناشیاوی سه‌رکرده‌کانیان، که‌چی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه نه‌ک له‌سه‌ر (182) هه‌زار ئه‌نفال، (20) هه‌زار شه‌هیدو برینداری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، (20) هه‌زار کوردی فه‌یلی ئه‌نفالکراو، ئه‌نفالکردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی‌و سه‌دان هه‌زار شه‌هیدو له‌سێداره‌دراو هه‌ڵوێست وه‌رناگرن، به‌ڵکو زۆرێک پشتیوانیش ده‌که‌ن له‌داکۆکیکردنی ئه‌و به‌ناو سه‌رکردانه‌ی که له‌تاوانبارانی ئه‌نفال، قڕکردنی کورد، کیمیاباران، کاولکردنی کوردستان‌و بکوژانی شه‌هیده‌کانمان ده‌یکه‌ن! کوا چه‌ند که‌س رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌دژی داکۆکیکردنی تاڵه‌بانی له‌تاوانباری ئه‌نفال‌و کۆمه‌ڵکوژکردنی کورد سوڵتان هاشم؟ که ده‌بوایه سه‌دان هه‌زار کورد خۆنیشاندانی گه‌وره سازبده‌ن! کوا چه‌ند کۆمه‌ڵه‌و رێکخراوی دژی ئه‌نفالکردن، کیمیاباران، کۆمه‌ڵکوژی‌و جینۆسایدکردنی کورد، یان رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، هه‌ڵه‌بجه‌و شه‌هیدان ته‌نیا رێپێوانێکیان رێکخست؟
روونکــــــــــــــردنه‌وه‌کان:
(1)- سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (نزا الخزرجي.. معروف لدینا کشخصیة عسکریة وطنیة مرموقة، و ذو سمعة طیبة) که دکتۆر فوئاد له‌نامه‌که‌یدا نووسیوێتی‌و به‌ته‌له‌فۆن له‌ڕۆژی یه‌کشه‌ممه (5.1.2003)دا بۆ ئه‌ندامێکی (م.س)ی (ی.ن.ک)م خوێنده‌وه، گوتی: توخوا شه‌رم نییه بۆ دکتۆر فوئاد ئه‌و نامه‌یه‌ی نووسیوه؟ ذو سمعة طیبة ی چی؟ خه‌زره‌جی ئه‌نفالی کردووه‌و، له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێ قسه‌ی تر .......!
(2)- بۆ قسه‌کانی سوڵتان هاشم‌و دکتۆر فوئاد مه‌عسوم، به‌باشی ده‌زانم هه‌ر لایه‌نێک یان که‌سێک گومانی له‌قسه‌کانمدا هه‌یه، با په‌یوه‌ندی به‌هه‌ردوو که‌سی ناوبراوه‌وه بکه‌ن تاوه‌کو هه‌ردووکیان له‌ژیاندا ماون، به‌تایبه‌تیش سوڵتان هاشم که مه‌رگ چاوه‌ڕێیه‌تی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆمار له‌مردن رزگاری نه‌کات.
(3)- به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی کورد تاوانبار نزار خه‌زره‌جی که تائێستاش بۆنی کیمیاوی لێدێت‌و په‌نجه‌کانی خوێنی به‌ناهه‌ق رژاوی ئه‌نفاله‌کانی لێده‌تکێت، به که‌سێکی دژ به تاوانه‌کانی جه‌نگ، چه‌پ‌و بێ‌ئاگا له ئه‌نفال‌و کیمیاباران ناوده‌به‌ن، که‌چی رۆژنامه‌نووسێکی دانیمارکی به‌ناوی (نیلس ڤێسته‌ربێرگ) له‌ڕۆژنامه‌ی (ئیکسترا بلازت) نازناوی ژه‌نه‌ڕالی ژه‌هراوی پێبه‌خشی. دواتریش به‌گوێره‌ی هه‌موو به‌ڵگه‌کان ده‌رکه‌وت که نزار خه‌زره‌جی فه‌رمانی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی‌و ئه‌نفالکردنی کوردی داوه.
تێبینی: هه‌موو ماڵپه‌ڕو رۆژنامه کوردییه‌کان ئازادن له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وتاره‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر بۆشیانم نه‌ناردبێت. به‌ڵام هیچ ماڵپه‌ڕ، رۆژنامه، لایه‌ن‌و که‌سێک به‌بێ ئاماژره‌کردن به‌سه‌رچاوه‌که بۆی نییه به‌ته‌نیا نامه‌که بڵاوکاته‌وه.
7.2.2008 چوارشه‌ممه
|