هاندان و
پشتگیریی٭

و . مسته‌فا رابه‌ر
له میژووی ئه‌ده‌بی گه‌لان هه‌ندی نوسین و
رۆمانی زۆر سه‌رکه‌وتو به‌هۆی ئافه‌رینی هه‌ڤالێکی دلسۆز یان هاندانیک
په‌یدا بوه.
رۆژیکیان
(نه‌سانیه‌ل هۆسۆن) به‌هۆی هه‌له‌یه‌کی زه‌قه‌وه خاوه‌نکاره‌که‌ی به‌قسه‌یه‌کی
ره‌ق پێی ده‌لی (برۆ لێره نه‌مینێی چیتر پیویستیمان به‌تۆ نیه) نه‌ساینه‌ل
به‌دلشکاوی و خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه باله‌خانه‌ی کاره‌که‌ی به‌جێ
هێشت و به‌مڵشۆری به‌ره‌و ماله‌که‌ی خۆی گه‌راوه ، که‌گه‌یشته‌وه
ماڵ به منجه منج به‌سه‌رهاته‌که‌ی بۆ سۆفیای هاوسه‌ری گێراوه ووتی
حه‌یف به‌هۆی هه‌له‌و فه‌شه‌لی خۆمه‌وه کاره‌که‌م له‌ده‌ستدا و ده‌ریان
کردم.
پاش تاوێک بێده‌نگی سۆفیای ژنی به‌زه‌ده‌خه‌نه‌وه گۆتی خه‌به‌رێکی زۆر
خۆشه ئێستا ده‌توانی کتێبه‌که‌ت بنوسی .
نه‌سانیه‌ل ووتی چۆن به‌م بێکاریه هه‌ولبده‌م بنوسم ، گرفته‌کهٍٍٍ‌ٍٍٍٍش
ئه‌وه‌یه برواناکه‌م وابه‌ئاسانی کارێک بدۆزمه‌وه پاشان گریمان ده‌ستم
کرد به‌نوسین ئه‌ی به‌چی بژین! پاره‌مان له‌کوێ بۆدێت.
سۆفیا ده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌ی گرت و بردیه (ناندین _موبه‌ق) چه‌کمه‌زه‌یه‌کی
راکێشاو سنوقێکی ده‌ر‌هینا که پڕاو پڕبو له پاره‌ی کاش!
ناسانیه‌ل شاگه‌شکه بو به‌سه‌رسورمانه‌وه هاواری کرد بۆخاتری خوا ئه‌م
پاره‌یه‌ت له کوێ بو پاره‌ی کێ یه؟
سۆفیا گۆتی پاره‌ی خۆمانه من ده‌مزانی تۆ رۆژێک له رۆژان ئه‌گه‌ر
چانست هه‌بیت ده‌بیته نوسه‌رێکی مه‌زن. منیش له‌وبڕه پاره‌ی تۆ هه‌فتانه
بۆ خه‌رجی رۆژانه‌ی مال به‌منت ئه‌دا چه‌ندی بم توانیایه لێم گل ئه‌دایه‌وه
پاشه‌که‌وتم ده‌کرد ، ئیستا تۆ شه‌نست هه‌لساوه ئیتر بایی ئه‌وه‌مان
هه‌یه سالێکی ته‌واو پێی بژین.
نه‌ساینه‌ل ووتی های له‌م پێشهاته چ پشتگیری و دیاریه‌کی به‌نرخه چ
هاوسه‌رێکه.
ناسانیه‌ل ئه‌و ساله خه‌ریکی نووسین رۆمانی نامه قرمزیه‌که‌ی نووسی
که شاکارێکی ئه‌ده‌بیه له‌سه‌رانسه‌ری دونیادا.
Aپیتی سووری *:
باجی شه‌رمه‌زاری بوو که ده‌بو ژنێ به‌دره‌ووشت له سه‌ده‌ی ١٧
هه‌مدا به به‌رۆکی خۆی هه‌لی واسیایه بۆ ناسینه‌وه‌و شه‌رمه‌زار
کردنی.
نامه‌ی قرمزی
The scarlet letter
/ By Nathaniel Hawthorne
رۆمانێکی نوسه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریکی نه‌سانیه‌ل هۆسۆنه(١٨٠٤-١٨٦٤)،
به‌ملیون کۆپی لێ چاپ کراوه‌و چه‌ندین جار کراوه‌ته فیلم باسی
کێشه‌یه‌ک ده‌کات له‌سه‌ده‌ی ١٧ هه‌مدا رویداوه له کاتێکی هاویندا
ئافره‌تێکی گه‌نج به‌ناوی (هێسته پڕین) له
زیندانی شاره‌دێی پیره‌ته‌ن که مناله شیره خۆره‌که‌شی له باوه‌شی
دا بوو ده‌ی هێننه ده‌ره‌وه پارچه په‌رۆکێکی سوری به‌سه‌ر
سنگیه‌وه وه‌ده‌که‌ن که له شێوه‌ی پیت که‌پیتالی ئه‌ی ئینگلیزی بوو
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لک بزانی کاری زینای ئه‌نجام داوه.
(adultry (A ئه‌و
باجه‌ی شه‌رمه‌زاریه‌یان پێوه‌کرد تا خه‌لک بی بینن و بانگیان به‌ناو
خه‌لک راهێشت که (هێسته) به‌سزای زینا کردن حوکم دراوه. وه‌ختی خۆی
ئه‌و باجه‌ی شه‌رمه‌زاری له‌ئه‌وروپاش هه‌بوه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن
ده‌سته‌لاتی نازی که به‌به‌رۆکی جوله‌که‌کان وه‌ده‌کرا
بۆناسینه‌وه‌یان بۆ زانیاری پتر سه‌یری سایتی به‌ناوبانگی (ویکیپیدیا)
بکه‌ن.
به‌داخه‌وه له‌کۆمه‌لی کورده‌واریشدا له‌سه‌رده‌می زوودا جاری وا بوه
ئافره‌تی به‌دره‌وشتیان سزا داوه سه‌ریان تاشیوه خۆل و دۆیان
به‌سه‌ردا کردوه به‌سواری گوێدرێژه‌وه له‌ناو گوند گه‌راندویانه ،
یان لوتیان بڕیوه هه‌ندی جار لوتی پیاویشیان له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و
به‌دره‌ووشتی بڕیوه له‌م سه‌رده‌مه‌ی جێبه‌جێ کردنی جاری مافی
مرۆڤیش‌دا به‌سه‌دان ئافره‌تیان به ئاگری پرێمز سوتاندوه یان به‌گوله
کوشتویانه ره‌نگه له داهاتودا په‌ره‌میز ببیته سیمبولی
شه‌رمه‌زاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌لگای دواکه‌وتوی سه‌رلێ شێواوی
کوردی.
sino16@hotmail.com
|