کاک سه‌ربه‌ست
جیهاد جاشایه‌تی چیه و کێ جاشه؟

یوسف کانیمارانی
ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جار ئه‌چێت ئه‌گه‌مه ئه‌و بڕوایه‌ی هه‌ناسه‌یه‌ک
بده‌ین به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌و هیوایه‌ی به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن
ولانی که‌م ئه‌و چاکسازیه‌ش که خۆیان قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌که‌ن و پڕۆژه‌ی
بۆ دائه‌نێین بیگه‌یه‌نه‌سه‌ر دوای ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنه‌و به‌ڵگه
دیکۆمێنتاریانه‌ی که له‌ڕۆژنامه‌کاندا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌فیڕۆدانی
داهات و سامانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن
خه‌ڵکانێکی مافیا ئاسا که ده‌ستیان خستۆته بینه‌قاقای هه‌موو ئازادیه‌کانی
گه‌لی کورد له باشووری کوردستان به ئازادی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه که
هه‌ر تاوناتاوێک ئه‌که‌ونه بیانوگرتن به‌ڕاگه‌یاندنی ئازاد یان نیمچه‌ئازاد
و سه‌ربه‌خۆ یان لانی که‌م ڕۆژنامه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات ئیش نه‌کات و
کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت..
به‌ڵام به‌داخه‌وه جێهێشتنی فه‌لسه‌فه‌ی دیکتاتۆریانه‌ی ئه‌قڵی به‌عس
به‌شێوه‌یه‌ک ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تیش ئه‌و
سه‌رکردایه‌تیه‌ی ئێستای یه‌کێتی وپارتی که‌ناکرێت به‌رانبه‌ر هه‌رووشه‌یه‌کی
ژه‌هراوی که‌له‌ده‌میان دێته‌ده‌ره‌وه‌بێده‌نگ بووه‌ستین، من خۆم یه‌کێکم
له‌وکه‌سانه‌ی هه‌میشه‌دژی ده‌سه‌ڵاتم چونکه‌پێم وایه‌ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رشوێنێکی
دنیادا به‌شێکه له‌و چه‌وساندنه‌وانه‌ی ڕۆژانه‌ده‌رهه‌ق به‌چه‌ند چین
وتوێژێکی کۆمه‌ڵ ئه‌کرێت له‌ژێرناویاسای جیاجیا، وه‌پێشم وایه‌هه‌رده‌نگێک
له‌ژێرباڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌باس له‌عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وچه‌وساندنه‌وه‌ی
خه‌ڵک بکات ئه‌وه‌فرمێسکی تیمساحیانه‌یه و سه‌رده‌می ئه‌و خۆڵکردنه‌چاوه
به‌سه‌رچووه..
له‌دوابه‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نجی که‌ناڵی کوردستات که‌تایبه‌ت بوو به
میدیای ئه‌هلی زۆر ووته‌وبابه‌تی وه‌های تێدابووکه‌جێگه‌ی لێدوان وسه‌رنجی
زۆره‌به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌زۆر هه‌ستی منی بریندارکردووبه‌پێوستم زانی دوو
قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ووته‌یه‌کی زۆر کاڵ فامانه‌ی سه‌ربه‌ست جیهاد بوو
که به‌ناوی به‌رپرسی ''ده‌نگی گه‌لی کوردستان''ه‌وه به‌شداری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی
کردبوو، کاک سه‌ربه‌ست پێی وایه‌ئه‌وه‌ی دژی یه‌کێتی وپارتی وحوکمه‌تی
هه‌رێم بنوسێت جاش قه‌ڵه‌مه، من لێره‌وه‌به‌کاک سه‌ربه‌ست ئه‌ڵێم
دیاره هه‌ر له‌بنچینه‌دا تۆ پێناسه‌یه‌کی به‌راوه‌ژوت هه‌یه‌بۆ ووشه‌ی
جاش وخایین له‌گه‌ڵ ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌وشۆڕشگێڕ زۆربه‌داخه‌وه‌که‌من بۆ
ماوه‌یه‌ک جه‌نابتم وه‌ک که‌سێکی هه‌قبێژ ناسیبوووه وێنه‌یه‌کی تایبه‌تت
هه‌بوو له‌چاومابه‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره ده‌سه‌ڵات وپێگه‌ی ئێستات و
نزیکیت له‌خه‌ڵکانێکی ماستاوچی وکۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات وایان لێکردوویت به‌نزیکترین
له‌که‌سه‌کانی خۆت بڵێت جاش. کاک سه‌ربه‌ست به‌داخه‌وه تائێستا له‌وه
تێنه‌گه‌یشتویت که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکی پێنووس به‌ده‌ست له‌ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی یه‌کێتی وپارتی دژی یه‌کێتی وپارتی نانووسن، به‌ڵکودژی سه‌رکردایه‌تیه‌کی
گه‌نده‌ڵی شۆراوه‌له‌هه‌مووبنه‌مایه‌کی ئینسانی وئه‌خڵاقی ئه‌نوسن،
نووسینه‌کان شه‌رکردن نیه‌له‌گه‌ڵ پێداویستی یه‌کێتی وپارتی وحوکمه‌تی
هه‌رێم به‌ڵکو شه‌ڕکردنه له‌گه‌ڵ پاوانخوازی وداگیرکردنی هه‌موو
پیرۆزیه‌کانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن دووبنه‌ماڵه‌ی مافیاوه.
کاک سه‌ربه‌ست من چه‌ند پرسیارێک له‌سه‌ر دوێنێ وئه‌مڕۆی کوردستان وده‌سه‌ڵاتی
یه‌کێتی وپارتیت لێ ئه‌که‌م، ته‌نها خه‌ڵکی کوردستانیشت لێ ئه‌که‌م به‌شاهید
به‌ڵام تۆ و ویژدانت ئه‌گه‌ر ماوته و تۆ و گۆڕی مامۆستا محه‌مه‌د
سوڵتان بوێره وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم بده‌ره‌وه.
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1992 وه‌ده‌ستیان کردبه
کوشتن و تیرۆرکردنی سه‌دان گه‌ریلا و کادیری پارتی کرێکارانی کوردستان
جاشن یان ئه‌وانه‌ی به‌پێنوسه‌کانیان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی به‌فیتی تورکیا و ئێران و به‌عس بۆ ماوه‌ی 6
ساڵی ڕه‌به‌ق شه‌ڕی بادینان وسۆرانیان کرد و زیاتر له5000 ڕۆڵه‌ی
کوردیان کرده‌قوربانی جاش بوون یان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت دژی
ئه‌وشه‌ڕه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی که‌له31 ی ئابی 1996 به‌هاوکاری حوکمه‌تی به‌عس
هه‌ولێریان له‌ده‌ست حزبه‌که‌ی من و تۆ ده‌رهێناوزمانی شه‌هیدکه‌ریم
عوسمانی هاوپیشه‌تیان بڕی جاشبوون، یان ئه‌وانه‌ی به‌پێنوسه‌کانیان ئه‌و
خیانه‌ته‌یان له‌مێژوودا نووسیه‌وه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وسه‌رکردانه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان له‌پشته‌مله‌وه
سه‌ربڕی وچه‌مانه‌وه به‌رانبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌جه‌نابت له‌هه‌مووکه‌س
زیاتر دژیان بوویت جاشن یان ئه‌وانه‌ی چه‌مانه‌وه‌یان قبووڵ
نه‌کردووبه‌پێنوسه‌کانیان شۆڕشی سپی ئه‌که‌ن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وکه‌سه‌ی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و
بالیسان و شێخ وه‌سانان و
گۆپته‌په‌ی به‌دوژن فرۆشت و شوێن
بزری کردن جاشه، یان ئه‌و پێنووسانه‌ی ئه‌و
خیانه‌ته‌یان به‌سه‌رانسه‌ری دنیاڕاگه‌یاند؟
کاک سه‌ربه‌ست به‌درێژایی ته‌مه‌نی خه‌باتمان له‌ناو ینک شانازیمان به‌کوردستانی
بوونمانه‌وه ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی یه‌کێتیان
کرد به‌جاشی عێراقی عه‌ره‌بی جاشن، یان ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌وسیاسه‌ته‌ده‌وه‌ستنه‌وه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان شه‌هید
کرد و هه‌رڕۆژه‌ی
ڕۆژنامه‌یه‌ک دادگایی ئه‌که‌ن وڕۆژنامه‌نوسێک حه‌واڵه‌ی زیندان ئه‌که‌ن
جاشن، یان ئه‌و پێنوسانه‌ی به‌قه‌د گه‌ردیله‌یه‌ک شه‌رمتان لێناکه‌ن
وله‌زه‌بروزه‌نگتان ناترسن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی که‌له‌ژێردروشمی یان که‌رکوک وخانه‌قین یان
تاماوین ئه‌جه‌نگین وکه‌رکوکی قودس ودڵی کوردستان هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م
گه‌له‌یان کرده قوربانی سیاسه‌ته
تاکڕه‌ویه‌کانیان جاشن، یان ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه
به‌پێنوسه‌کانیان ڕه‌خنه
له‌که‌مته‌رخه‌می ئه‌وسه‌رکردایه‌تیه بێ
ماهیه‌ته ئه‌گرن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی یاکپارچه‌یی خاکی کوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی
کورد به‌خه‌ونی شاعیرانه‌له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن جاشن یان ئه‌وانه‌ی به‌پێنوسه‌کانیان
هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان به‌یه‌که‌وه‌گرێئه‌ده‌نه‌وه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌ونوسه‌روڕۆژنامه‌نوسانه‌ی که‌خۆشیان نازان چی ئه‌ڵێن
وچی ئه‌نوسن ته‌نها وه‌ک کۆیله‌ی ئاغاکانیان هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌ن وچیان
پێبڵێن ئه‌وه‌ده‌رئه‌بڕن جاشن، یان ئه‌و که‌ڵه‌نوسه‌روڕۆژنامه‌نوسانه‌ی
که‌بێ به‌رانبه‌روبێمنه‌ت خوێنی خۆیان ئه‌خه‌نه‌کاسه‌وه‌گه‌ل هوشیار ئه‌که‌نه‌وه‌له‌دڕنده‌یی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که‌نزارخه‌زره‌جی ده‌ربازکردوووه‌فیق
سامه‌ڕایی کرده‌ڕاوێژکاری خۆیی وڕێگره‌له‌به‌رده‌م له‌سێداره‌دانی هاشم
سڵتانی ئه‌نفاڵچی وعه‌لی کیمیاوی جاشن، یان ئه‌و نوسه‌روڕۆشنبیرانه‌ی
ده‌یان وسه‌دان ووتاروبابه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانبارانه‌نوسی؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌که‌رکوکی قودس ودڵی کوردستانیان خسته‌مه‌زاده‌وه‌وبۆهه‌تاهه‌تایه‌لێیان
کردین به‌قودس جاشن ، یان ئه‌وانه‌ی رۆژانه‌به‌پێنووسه‌کانیان
فرمێسک بۆ که‌رکوک ئه‌ڕێژن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وسه‌رکردانه‌ی به‌ناوی گفتوگۆوپه‌یوه‌ندیه‌وه‌بنکه‌و
باره‌گاکانی پژاک وپه‌که‌که‌بۆ دوژمنانی کورد ده‌ستنیشان ئه‌که‌ن جاشن،
یان ئه‌وڕۆژنامه‌و پێنووس به‌ده‌ستانه‌ی
ئابڵوقه‌ی سه‌رقه‌ندیلیان شکاند؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وڕاگه‌یاندنه‌ی هانی خه‌ڵکی کوردستانی ئه‌داله‌باکور
ده‌نگ بۆحزبه‌که‌ی ئه‌تاتورک وئه‌ردۆغان بده‌ن جاشن ، یان ئه‌و نووسه‌روڕۆشنبیرانه‌ی
پشتگیری گه‌له‌که‌ی خۆیان کرد تادیاربه‌کریان کرده‌وه‌به‌پایته‌ختی
کوردستان؟
کاک سه‌ربه‌ست زۆر به‌کورتی ئه‌وه‌ی که‌تۆوه‌ک نوسه‌رێکی ده‌ربار بۆ
پاروه‌نانێک قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بیروهۆشت فرۆشتووه‌به‌بنه‌ماڵه‌یه‌ک جاشه‌تیه،
یان ئه‌ونوسه‌رانه‌ی به‌سکێک تێروبه‌ده‌برسی وچاونه‌ترسانه‌ش ڕاستیه‌کان
ئه‌خه‌نه‌ڕوو؟
له‌کۆتاییدا هیوادارم تا دێمه‌وه‌و ئه‌تبینمه‌وه
به‌خۆتاچووبیتیه و
پێناسه‌یه‌کی ڕاست و دروستت هه‌بێت
بۆ جاشایه‌تی.
فه‌ڕه‌نسا
٣\۴\٢٠٠٩
|