کەشتییەک حەزم
لەفڕیندا نوقمدەبێت.
دیار محهمهد (باران)
کەمێک پێکەنینم پێیەو
بەناو دەریاى بێتۆیدا دەگوزەرێم
کەمێک فرمێسکى تەنیایی و
باى ڕوپیەیەک بێدەنگى و
هەناسەى قەڵەمەکەى لێوت
بۆ
وێنەکێشانى مردنم و
ڕاکشانم لەبەردەمى سپێتیتدا
جا نازانم
سەرى ئەم شیعرەم دەخۆم
یان بەحەزەکانمەوە
لەتۆدا دەخنکێم.
2008
|