له هه‌شتی مارتدا ، کرێکاریش رۆژی هه‌یه و مافیشی ده‌خورێت.
یه‌کی ئایار رۆژی کرێکارانی جیهانه و 1 ی
حوزه‌یرانیش هی مندالانه و 8 ی مارتیش بۆ ئافره‌تان ..
له ڕۆژی مندالانی جیهانیشدا له قووتابخانه‌کان ده‌بێته جه‌ژن و به‌رنامه ڕیکخستن و زۆر شتی تر گوایه مندال له‌به‌ر ناسکی و دڵ‌پاکی و بێ تاوانی رۆژێکیان بۆ داناوه ،له کاتێکدا به ملیونان منداڵ له سه‌ر ئه‌م زه‌ویه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه و که‌س نیه داکۆکی‌یان لێ بکات ،رۆژی سه‌دان منداڵ هه‌ر له برسان له وولاتانی ئه‌فریکا ده‌مرن ( هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایک بوونی شازاده‌یه‌ک سه‌دان هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت ) تیایاندا به نه‌خۆشی ئایدز ده‌مرێ و ده‌شڵێن چاره‌کردنیان پاره‌یه‌کی زۆری تێده‌چێت ( به‌ڵام له شه‌ڕی عێڕاق و ئه‌فغانستان یه‌ک تریلیۆن دۆلار خه‌رج ده‌که‌ن ) .. له وولاتانی ئاسیا کاری قورس به مندالان ده‌کرێت و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه ..
ئافره‌تانیش دوای چه‌ندین چه‌رمه‌سه‌ری ، رازییان کردن به‌وه‌ی که له‌ساڵێکدا ته‌نها ڕۆژێک بۆ ئه‌وان بێت ، رۆژی 8 ی مارت بۆ ئافره‌تانه‌و پێشێل کردنی مافه‌کانیشیان به‌رده‌وامه . له هه‌موو جیهاندا ئافره‌ت وه‌ک که‌ره‌سته سه‌یر ده‌کرێت به‌لام له جێگه‌یه‌ک بۆ جێگه‌یه‌کی تر که‌م و زۆر جیاوازن . له وولاتی هۆله‌نده 8 ی مارت پشووی فه‌رمی نیه و ئافره‌تان له‌و رۆژه‌دا زۆریان خۆشیان نازانن که رۆژی خۆیانه ( له زۆرێکم بیستوه رۆژی 8 ی مارت ئێواره‌که‌ی له رێگه‌ی تیڤیه‌وه ده‌زانێ ئه‌مرۆ که تێپه‌ڕیوه رۆژی خۆیان بووه ) .. ئه‌و شوێنانه‌ی که تایبه‌تن و دانراون ئافره‌ت خۆیانی تیادا پیشان ده‌ده‌ن و دواتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌که‌ن بۆ فرۆشتنی له‌شیان به‌رامبه‌ر چه‌ند خوله‌کێک رابواردن له زۆربه‌ی وولاتانی ئه‌وروپا یان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت تورکیا ، ئه‌مانه ئه‌وه پشت راست ده‌کاته‌وه که ئافره‌ت ده‌کرێت بکڕدرێت ( ئه‌مه‌ش تاوانه‌که‌ی له ملی ئافره‌ت خۆیدایه ، چونکه ئه‌و له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژی که ده‌توانێ وه‌کو پیاو کاری ده‌ست که‌وێت ، به‌لام وه‌ک ئه‌و پیاوانه ده‌کات که نایانه‌وێت شانیان ئارداوی بێت و ماندوو بن به‌ڵکو دزی و کاری دیکه ده‌که‌ن به‌لام ئه‌میان له‌شی ده‌فرۆشێت پاره‌ی باش به‌ده‌ست دێنێت و ماندوش نابێت ) لێره‌شه‌وه زیان به ره‌گه‌زه‌که‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت چونکه ئه‌و کات هه‌موو نێرینه‌یه‌ک ده‌توانێ کاته‌کانی ژیانی لێ بکڕێت .
له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا ئافره‌ت به دوو جۆر ده‌کڕدرێت : یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی له‌شی خۆیان بۆ کاتی ده‌فرۆشن به‌رامبه‌ر پاره له شوێنه چۆڵه‌کان یان له ماڵانی تایبه‌ت یان له ناو ئۆتۆمۆبیل و دوکان و خێوه‌تی قه‌ره‌جه‌کاندا .. دووه‌م : ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ر به ( عه‌شیره‌ت ) ن و هه‌ر له باوانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه که له ژنێک زیاتر بێنن ( ئه‌م جۆره هێنانه ده‌چنه قاڵبی کڕینه‌وه چونکه هه‌موو ده‌زانین که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ڕازی بن شوو بکه‌ن به پیاوێکی دوو ژنه چی موڵک وه‌رده‌گرن هه‌م خشڵی کچه‌که‌و هه‌م ئه‌وه‌ش ده‌درێته مالێ بابی ) . ئه‌وه‌ش که ده‌یبینین له ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیرییه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌وانه شێوه‌ی ئاسایی مرۆڤن و هه‌ر له‌لای ئه‌وانه‌شه که کێشه‌کان که‌متره و یه‌کتر وه‌ک دوو مرۆڤی یه‌کسان له ماف په‌سه‌ند ده‌که‌ن .
ئه‌و گیایانه‌ی که مشه‌خۆرن و خۆیان له روه‌که به‌به‌ره‌کان ده‌ئاڵێنن ده‌بێت له ڕیشه‌وه ده‌ربهێندرێن ده‌نا ئه‌گه‌ر له ناوه‌ڕاستدا ببڕدرێن ئه‌وه پاش ماوه‌یه‌ک دروست ده‌بنه‌وه ، کێشه‌کانی ئافره‌ت له ناو کۆمه‌ڵدا ئه‌و گرفته رواله‌تیانه نیه که رۆژانه ئافره‌تان لێی ده‌دوێن ، به‌لای منه‌وه ئافره‌ت ده‌بێت وه‌ک هاوره‌گه‌زه‌که‌ی خۆی بێته مه‌یدان و ئه‌و نرخه بۆ خۆی بکڕێته‌وه که له‌ده‌ستی داوه و پێی ده‌ڵێن خاوه‌نه‌که‌ی پیاوه .. ده‌ڵێن یاسا له پشت ئافره‌ت نیه راسته ، وه‌رن بائه‌و یاسایانه‌ی له نرخی ئافره‌ت که‌م ده‌کاته‌وه بیان گۆڕین و کاریان بۆ بکه‌ین ، خۆتان کاندید بکه‌ن بۆ ناو فه‌رمانگه‌کان با هه‌ڵتان بژێرین ، بچنه ناو په‌رله‌مان ، له کونجی مال دامه‌نیشن و مه‌ڵێن سیاسه‌ت کاری پیاوه ، چونکه هه‌ر سیاسه‌ته هه‌موو شته‌کان ده‌گۆڕێت . دژی ئه‌وه بوه‌ستن که له به‌رامبه‌ر هاوسه‌رگیریتان داوای پاره و خشل بکه‌ن با ئه‌و هه‌سته لای پیاو دروست نه‌بێت بلێت کڕیومه . ئه‌گه‌ر پیاو هاوسه‌رگیری دروست کرد هه‌رچیه‌کی پێشکه‌ش کرد وه‌ک دیاری ئه‌وه جێی خۆیه‌تی منه‌ت به‌سه‌ر ئافره‌ته‌که‌دا نه‌کات به‌لام کاتێ گیرفانیان پێ هه‌ڵته‌کاند و ره‌نجی هه‌مووی بدات بۆ ئه‌وه‌ی به‌و که‌سه بگات ئه‌وه وه‌ک ئه‌و ئۆتۆمبێله سه‌یری ده‌کات که به پاره‌یه‌کی زۆر له پێشانگا کرێویه‌تی ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر لادانێکی له ژنه‌که‌ی دیت ئه‌و سه‌فته پارانه‌ی بیر ده‌که‌وێته‌وه که تیایدا خه‌رج کردوه بۆیه یه‌کسه‌ر ده‌یکوژێت .. خۆتان بڕیاری ئه‌وه‌تان به‌سه‌ر خۆتاندا داوه که پیاو به‌و چاوه سه‌یرتان ده‌کات ، هه‌موو هه‌وڵی زۆرینه‌ی ئێوه بۆ شوو کردنه به پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن خانوو ، کڕینی جل و به‌رگی جوان و خشڵ و هه‌موو شته جوانکارییه‌کان ، پیاو واتان ده‌ناسێ که ئێوه به‌رامبه‌ر شت ده‌توانرێت راتان بگۆڕدرێت .
پێویسته ئافره‌تان رازی نه‌بن8 ی مارت به رۆژی ئافره‌تان هه‌بێت و داوای ئه‌وه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له پیاو که‌متر نه‌بن بارۆژێکیش بۆ پیاوان هه‌بێ ده‌نا به‌مه وه‌ک رازی کردنیان ده‌ژمێردرێت که رۆژێکیان بۆ داناون ، چونکه ئافره‌ت مرۆڤه نه‌ک مامۆستا و سوپایی و پیشه‌کانی تر .. چه‌ندین ساڵه به تیئۆری جیاواز و ئایدیای جیاواز خه‌ریک کراون ، به‌لام هیچیان نه‌یان توانیوه شتێکتان بۆ بکه‌ن چونکه له‌گه‌ڵ رۆچوونی ئایدیاکه کێشه‌ی ئێوه‌ش پێیه‌وه رۆ چوه ، ئێوه ده‌بێت لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تیتان بگۆڕن.
سه‌یر که‌ن هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێوه پووچ ده‌بێته‌وه به هاتنی ئایدیایه‌کی ئیسلامی بۆ سه‌ر حوکم ، به‌لام ئه‌گه‌ر گۆڕینی خۆتان له بناغه‌وه بێت و له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵگا خۆیه‌وه بێت ئه‌وه به گۆڕینی ده‌سته‌ڵات مه‌ترسی له سه‌ر نابێت ، خۆتان بخزێننه ناو کۆمه‌ڵ و پیشه‌کان به‌هیوای یه‌کتر مه‌بن که ئه‌و ته‌وقه بشکێنێت خۆتان هه‌نگاو بنێن ، له‌ناو رێکخراوه بێلایه‌نه‌کاندا جێگه‌ی خۆتان بکه‌نه‌وه ، هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیاوه‌کان نه‌ترسێنن له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی پێش بکه‌ون ، پێشکه‌وتن له بیر و شارستانیه‌ت و زانست و رامیاری و ئابووری ، نه‌ک له‌وه‌ی که بۆم هه‌بێ دره‌نگ بێمه ماڵه‌وه و که‌ی ویستم برۆمه ده‌ره‌وه چونکه ئه‌مه ڕزگارت ناکات ، ئافره‌تی ئه‌وروپی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌رکات بیه‌وێت بڕوات ( هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه نا که هاوسه‌ر دارن ) که چی هێشتا ده‌چه‌وسێندرێته‌وه له‌و پیاوانه زۆرن له ئه‌وروپاش که بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌یانه‌وێن دوایی ده‌یان گۆڕن ، به هیوای بریاری جیهانیش دامه‌نیشن ده‌نا حالتان له کرێکاره‌که و منداله‌که باشتر نابێت .. به هیوای پیاویش مه‌بن ، چونکه له کۆمه‌ڵی ئێمه‌دا پیاوه‌کانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که ده‌بێت ئافره‌ت وه‌ک پیاو سه‌یر بکرێت ، خۆتان به ته‌نها ده‌ست بده‌نه ئه‌و شۆڕشه و تا کۆمه‌ڵیش مل که‌چی ئه‌نجامه‌کانی بێت ..
hiwarashid@hotmail.com
|