نه‌خواردووی لهسمێڵ مه‌ییوو!!
دووباره‌ی ناکه‌ینه‌وه که یه‌کێتی له‌چ بارودۆخێکی سه‌خت و دژوار دایه چونکه ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری کورد به‌راوردی ڕۆژنامه‌و سایتهئهلکترۆنیهکان بکات باش له‌وه‌تێده‌گات هه‌ر هیچ نه‌بێت ئهوڕاستیهدهرئهکهوێت که‌دووساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر بمانووسیبایه فڵان که‌س یان فڵان سهرکردهگهندهڵه ئه‌که‌وتینه به‌رهێرش وپه‌لامار و ده‌یان کورته‌نامه‌ی ناشیرن.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رکرده‌کان خۆیان باس له‌گه‌نده‌ڵی ته‌واوی حزب وحکومه‌ت ئه‌که‌ن نه‌ک گه‌نده‌ڵی سه‌رکرده‌یه‌ک ودووان، دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی جێگری سکرتێری گشتی وچوار ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسی که‌ئه‌وه‌ش درێژکراوه‌ی چه‌ند ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یه‌کی پێشوتر بووله‌ناو سه‌رکردایه‌تی هه‌ر له‌کاک ملازم عومهرهوهتاکاک حمه‌تۆفیق وکاک نه‌وشیروان مسته‌فا،هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ش کهدهستلهکار ئهکێشنهوهبانگهشهی ئه‌وه ئه‌که‌ن که‌نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کی ڕێکوپێکی گونجاو له‌گه‌ڵ حزبێکی سۆشیال دیموکرات هۆکاری سه‌ره‌کی وهزهێنانهکهیانهوناتوانن به‌شێک بن له‌ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌نده‌ڵ،ئهوهجگهلهجیاوازی لهئایدۆلۆجیای سیاسیش که‌بۆ هه‌ندێک که‌س قسه‌کردنی له‌سه‌ر مهسهلهفکریهکانی بۆ هه‌زم ناکرێت وپێیان وایه‌هه‌ر ئه‌بێ ئه‌وان خه‌ڵکانی فکری وداڕێژه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچین و هه‌ر ئه‌بێ ئه‌وانیش بن ده‌م له‌و بابهتهوهوهربدهن. ململانێکان به‌رده‌وامن کێشهکهیهکلابۆتهوه سه‌رده‌می باڵ وباڵکاری به‌سه‌رچوو، بمانه‌وێ ونه‌مانه‌وێت شه‌ڕی ڕیفۆرمیستهلهدژی گهندهڵیست شێوازی شهڕوململانێکانیش به‌پێی بارودۆخی خۆیی و بابه‌تی وکات وسه‌رده‌م له‌گۆڕاندایه.
ئه‌گه‌ر خه‌بات له‌دژی ده‌سته‌یه‌کی زاڵ له‌ناو سه‌رکردایه‌تی یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان گهندهڵیستهکان چه‌ند ساڵێک به‌ر له‌ئێستا خه‌باتی نهێنی وژێرزهمینی بووبێت ودوێنێش پارتیزانی بووبێت، له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا شه‌ڕی به‌ره‌یی ده‌ست پێده‌کات وهه‌ر ململانێیه‌کیش کهگهیشتهئهوئاستهبهدڵنیاییهوهیهکلای کهرهوهیهوبهرهی گه‌ل تیاسهرکهوتوو ئه‌بێت..واقعی به‌رفراوان بوونی به‌ره‌ی ڕیفۆرم بۆقوتبهکانی گهندهڵیست به‌ئاسانی نایهتهقبوڵ کردن بۆیهبهناچاری ئه‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ڕاگهیاندنهبێسهروبهرهکهیان به‌ئاقارێکی تردا لاڕێمان بکه‌ن.
راستی ئه‌م قسه‌یه‌ش له‌نووسینی چاش قه‌ڵه‌مێک به‌ده‌رئه‌که‌وێت کهلهسایتی چاوگێڕدا ببورن چاودێرداله ژماره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌ژێرناونیشانی( مامجه‌لال کارنامه‌ی نوێی بۆ مه‌کته‌بی سیاسی نه‌ناردووه) وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی کاک جه‌لال جهوههرلهڕۆژنامهی ڕۆژنامه بڵاوکردۆتهوهکه چه‌ندین قه‌پ گرتنی له‌مامۆستا جه‌لال جهوههرئهندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی تێدابووهگوایهکاک جه‌لال زۆر باسی شه‌فافیه‌ت ودیموکراسیه‌ت ومه‌سه‌له‌ی فکری کردووه‌و هیچیشی لێ نازانێت.
من پرسیارێک لهئاشهوانهکهی چاو‌دێر ئه‌که‌م که‌ده‌م سپی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات ( ئایهئهگهر کاک جه‌لال جه‌وهه‌ر کهسایهتیهکهبهوشێوهیهی ئێوه‌باسی ئه‌که‌ن چۆن قبوڵتان بوو تاکوئێستا له‌مه‌کته‌بی سیاسی دابمێنێته‌وه یان چۆن هه‌ر له‌ئه‌ساسدا کردتان به‌مه‌کته‌بی سیاسی)؟
دیاره ئه‌م کوێخا دێیه مه‌به‌ستم به‌رپرسی مه‌کته‌بی سیاسیه تا ئێستاش وا تێگه‌یشتووه که فشاری جه‌نابیان یان خواستی ئه‌و بووهئهوبرادهرانهی ده‌رکردووه وه‌ک چۆن هه‌زاره‌ها کادیروئهندامی تێکۆشه‌ری یه‌کێتی به‌هۆی تهکهتولهکهی ئهوهوهیهکێتیان له‌به‌ر چاوکه‌وتووه، دیارهلهوهتێناگات کهئهوبرادهرانهبهخواست وئاره‌زووی خۆیان ودوای پاڕانه‌وه‌یه‌کی زۆری مامی گه‌وره‌شمان هه‌ر سووربوون له‌سه‌ر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌یان.( گێل ترین که‌س ئه‌وکه‌سانه‌ن کهزاناترین که‌س له‌به‌رانبه‌ر خۆیان به‌گێل ئه‌بینن)، ئه‌وبراده‌رانه تائێستا لهوهتێناگهن که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتی وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی له‌وه به‌ئاگان که کێشه و ململانێکان له‌نێوان دوو به‌ره دایه به‌ره‌یه‌ک ئه‌وه‌ی ئێوه‌یه که ئه‌گه‌ر بۆتان بکرێت گورچیله و جه‌رگ و دڵی گه‌وره‌و بچوکی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رئه‌هێنن و ده‌یخه‌نه به‌سته‌ره‌کانه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ڕۆژان مناڵێکی خۆتان یان که‌سوکارتان پێویستی بوو بۆی به‌کاربهێنن ، به‌ره‌ی دووه‌میش ئه‌وه ئێمه‌ین که‌چیتر لێتان قبوڵ ناکه‌ین وسنوورێک بۆ وگه‌نده‌ڵی وتاوانه‌کانتان دائه‌نێین و به‌هه‌موودنیای دهرهوهوناوهتان ئه‌ناسێنین، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وتێکۆشه‌رانه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش لێره‌به‌دواوه ده‌ستله‌کار ئه‌کێشنه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده بووترێت که‌چیتر نایانه‌وێت( نه‌خواردووی لهسمێڵان مه‌ییوو بن).
خه‌ڵکی کوردستان له‌وه تێده‌گات که‌ئێوه دزی و گه‌نده‌ڵی و تاوانکاری ئه‌که‌ن به‌مانه‌وه‌ی ئه‌و براده‌رانه‌ش له‌و سه‌رکردایه‌تیه‌دا ئه‌یانکه‌ن به هاوبه‌شی تاوانه‌کانتان بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌یه لهئێوهمانان.
http://cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=11135 :لینکی په‌لاماره‌که‌ی چاو‌دێر
فه‌ڕه‌نسا 23.2.2009 saman175@hotmail.com
|