قاوه‌چی .
مسته‌فا رابه‌ر
كاكه لاس تازه خه‌تی سمێلی دانابوو له كارامه‌یی و سوارچاكی و نیشان شكاندن چی له كوڕه ئاغا‌كان كه‌متر نه‌بوو له سه‌رو مێزه‌ر پێچانه‌وه پاك وخاوینی ئه‌وی نه‌یده‌ناسی وای ده‌زانی به‌گ زاده‌یه. هه‌تا باوكی له‌ژیاندا مابوو لاس به‌رده‌ستی باوكی ده‌كرد سه‌ر له‌ئێواران مه‌قه‌له‌و ده‌زگای قاوه‌ی ئاماده دكرد ، جزوه و فنجانه‌كانی پاك ده‌كردنه‌وه هه‌ندێ جار قاوه‌ی ده‌برژاند و ده‌یكوتا ، ده‌مه‌و
لاسه گیان له‌مێژه نهێنیه‌ك له‌مێشكمایه ناوه ناوه وه‌بیرم دێته‌وه و ئازارم ئه‌دات دونیا مه‌رگ و مردنه حه‌زناكه‌م له‌گه‌ل خۆما بچیته ژێر گڵ ، وه‌ختی خۆی له‌ترسی سه‌ربازی و شه‌ڕۆ شۆر من و ئه‌و هه‌مزه به‌د به‌خته سه‌ری خۆمان به‌دوای كاری ره‌نجبه‌ری و نان په‌یداكردن هه‌ڵگرت و گه‌ڕاین سوڕاین لێره گیر ساینه‌وه سه‌ر له ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ به‌ره و ئه‌م گونده هه‌ڵده‌كشاین له‌دووره‌وه خانوه به‌رزه‌كه‌ی سه‌ر ئه‌م یاڵه‌مان بینی زانیمان دیوه‌خانی ئاغایه برسی بوین له رێگه‌وه هه‌مزه پێمی گۆت ئاغا‌كان به‌رله‌وه‌ی نان بده‌نه میوان زۆر پرسیاری لی ده‌كه‌ن له‌ڕه‌چه‌له‌ك و خێل و عه‌شره‌تی ده‌كۆلنه‌وه مه‌لێ كوڕه مسكێنین به‌دوای ره‌نجبه‌ری ده‌گه‌ڕێ ین به‌لكو ژه‌مه‌نانێكی گه‌رممان ئه‌ده‌نێ به‌داخه‌وه گوێم لێنه‌گرت ، ده‌ته‌وێ بۆ تیكه نانێك درۆت بۆ بكه‌م گۆتی باشه ئاره‌زوی خۆته با هه‌ریه‌كه‌مان باسی خۆی بكات كه گه‌یشتینه ئه‌وێ سه‌لاممان كرد هه‌مزه له‌من پتر به‌ره‌و ژور هه‌ڵكشاو منێش له‌لای خوارێ ڕونیشتم ئاغا ئانیشكی له‌سه‌ر بالیفیكی گۆڵدار دابۆوه جارجاره مژی له‌قه‌ڵنه‌كه‌ی ئه‌دا ، رادیۆیه‌كی جه‌نتای ماسكه‌تی له‌ته‌نشت خۆی دانابوو ٍشای به سه‌پانی خۆی حیساب نه‌ده‌كرد! چاوێكی گێڕا‌و برۆیه‌كانی لێكدان و به‌خێراتنێكی ساردی ئێمه‌ی كرد مێرد منالێكیش له‌سه‌ماوه‌ری میرسوار سه‌رۆ چای گه‌رمی بۆ تێكردین له‌پێشدا ئاغا روی له هه‌مزه كرد: له‌كوێوه هاتون چ كاره‌ن خه‌لكی كوێن كۆمه‌لێك پرسیاری‌تر ! هه‌مزه سه‌یرێكی منی كرد‌و به‌راشكاوی گۆتی خه‌ڵكی گونده‌كانی ئازه‌ربایجانی ئه‌ودیوی روباری ئاراسین. ئاغا به‌گومانه‌وه گۆتی چما له ده‌ورو به‌ری باكۆ عه‌شره‌تی كورد ماوون هه‌مزه به‌لێ ئاوی ئاراس ئازه‌ربایجان ده‌كاته دوو به‌ش به‌شێكی سه‌ر به‌شۆره‌وی یه‌و به‌شه‌كه‌ی تر سه‌ر به‌ئێرانه هه‌ندی خێلی ئازا و خۆراگری كورد له‌وی ده‌ژین به‌نده یه‌كێكم له كوره ئاغاكانی ئه‌وێ به هۆی شه‌ڕو شۆری عه‌شره‌ته‌وه باوكم پێی باش بو ئه‌وێ به‌جێ بێلم هه‌تا بار‌و دۆخه‌كه هێور ده‌بیته‌وه پاشان ئاغا روی له‌من كرد گۆتی ده‌ی ئه‌دی تۆ له‌كوێ هاتوی چ كه‌سی ؟ منیش ووتم من و ئه‌و برایه به رێكه‌وت له‌رێگه یه‌كترمان ناسی. من خۆم كوره جوتیارم به‌دوای ره‌نجبه‌ری ده‌گه‌رێم ! ئیتر ئاغا هه‌ندێك بێ ده‌نگ بو پاشان هه‌ڵساو چووه ژوره‌كه‌ی ئه‌ودیو كه ژورێكی هه‌ندێك پاك وخاوین و مافور و قالی لێ راخرابون تایبه‌ت بوو به‌دانیشتنی پیاوه ماقوله‌كان له‌ولاتریش ژوره‌كانی مال و خێزانه‌كه‌ی بوو پاش تاوێك خزمه‌تكارێك هات و به‌گوێی هه‌مزه‌ی دا چرپاند‌و بردیه ئه‌و ژوره‌ی باسم كرد تابه‌یانی نه‌مدیته‌وه هه‌مان خزمه‌تكار قاپێك ماشێنه‌و نوردیه نانێكی ساردی له‌پێش من دانا گۆتی فه‌رمو تۆ نانی خۆت بخۆ هاوڕی كه‌ت له‌گه‌ل ئاغا دره‌نگ نان ده‌خون!
سه‌رله‌به‌یانی هه‌مزه‌م له‌سه‌ر كانی مزگه‌وت بینی دیاربو دڵی زۆر به هه‌واری تازه كرابووه! به‌لێنم دایی هیچ شتێك نادر‌كێنم هه‌مزه به‌هۆی پێلاوه شڕه‌كانی قاچی ئاوسابون نه‌یده‌توانی بروات له‌وێ ماینه‌وه من هه‌ر له‌خۆمه‌وه ده‌ستم كرد به پاك كردنه‌وه و ریكخستنی لباد و حه‌سیره‌كانی دیوه‌خان ئاغا گۆتی ئافه‌رم هه‌تا لێره‌ی چاو قاوه‌ش لی بنێ چونكه زۆر نیه قاوه‌چیه‌كه‌مان ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه به‌جێ هێشت ، له‌خوام ده‌ویست گۆتم وه‌ی به‌سه‌ر چاو ئیتر به‌دڵ وگیان ده‌ست و باسكم لێ هه‌ڵمالی و له‌ولاشه‌وه ئاغا‌و هه‌مزه به‌یه‌كه‌وه دوو به‌دو پیاسه‌یان ده‌كرد تیر قسه نه‌ده‌بون تومه‌ز ئاغا خوشكێكی قه‌یره‌ی هه‌بوو له‌گه‌ل خۆی ده‌ژیا له‌میراتی باوكیان به‌شه زه‌وی وزاری خۆی بۆ مابۆوه ده‌ترسا پێی خوار دابنێ یان به‌ئاسانی كوڕه ئاغایه‌كی ده‌ست نه‌كه‌وی چونكه داب‌و نه‌ریتیان وابو ده‌بوا كچه‌كانیان بده‌نه كه‌سێك له‌گوێره‌ی خۆی بیت یان نابی شوو بكات بۆیه زۆری نه‌برد كچه‌كه‌یان پێشكه‌شی ئه‌و هه‌مزاغایه كرد كه خۆی یادگاری روداوێكی جه‌رگبڕه كلتوری ده‌به‌نگی خێلایه‌تی به‌رله‌وه‌ی ناوی لێ بنێن هه‌تیوی كرد . باسه گیان بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری زه‌نگین سه‌رو سامانێكی زۆریان ده‌بی له‌نێو خزمه‌تكارو ره‌نجبه‌ره‌كانیان پیاوێكی سۆرو سپێ به‌نیازی خواستنی ده‌ست له‌گه‌ل خۆشكه‌كه‌یان ده‌ست تێكه‌ڵ ده‌كات به‌لام ئه‌وان پێیان نه‌نگ بوو ژن بده‌نه خزمه‌تكارێكی خۆیان لای خۆشیانه‌وه كۆڕ‌و كچه‌كه په‌یمان به‌یه‌ك ئه‌ده‌ن مه‌رگ و ژیانیان پێكه‌وه‌بیت ، سه‌ره‌نجام كچه‌كه له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سنوور ده‌به‌زێنن روو ده‌كه‌نه ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ست له‌وێ كوڕێكی ژیكه‌له‌یان ده‌بی ، له‌به‌ر ئالۆزی كێشه‌كه‌یان جگه‌ر گۆشه‌كه‌یان ده‌ده‌نه خانه خۆیه‌كه‌یان ده‌ڵین كه‌س نه‌زانم بۆ خۆتان به‌خێوی كه‌ن ، چونكه ئێمه نازانین چاره‌نوسمان به‌چی ده‌گات. بۆخۆشاردنه‌وه به‌زۆری رۆژانه له‌ناو ره‌زو باخی ئه‌وماڵه كاتیان به‌سه‌ر ده‌برد ، له‌و لاشه‌وه ماڵی ئاغا به ٌڕه‌دو كه‌وتنی كچه‌كه‌یان هه‌ستیان به سوكایه‌تی و شه‌رمه‌زاریه‌كی ئێجگار تاڵ ده‌كرد ویستیان به‌هه‌ر نرخێك بیت ڕووی خۆیان سپی كه‌نه‌وه كۆنه چه‌ته‌یه‌كی چاوچنۆكی پوڵه‌كیان راسپارد بیان دۆزیته‌وه به‌رامبه‌ر بره پاره‌یاكی باش له‌ناویان ببات ئه‌وناكه‌س به‌چه‌یه وه‌كو تاژی به دوای نێجیر ده‌گه‌راو ساڵیكی نه‌برد شوێنه‌كه‌یانی دۆزیه‌وه رۆژێك به ئه‌سپایی پارێزی لێ سه‌ندن له‌كاتێكدا بێ ئاگابون نامه‌ردانه ته‌قه‌ی لێ‌كردن هه‌ردوكیانی له‌وێ كوشت و ئه‌ندامی نێرینه‌ی پیاوه‌كه‌ی به چه‌قۆیه‌كی تیژ لێكرده‌وه له‌ناو ده‌سرۆكی ژنه‌كه‌ی پێچاوه‌و گه‌راوه له‌كاتێكدا هه‌ردوبرا به دوربین سه‌یری ریگه‌و‌بانیان ده‌كرد دیتیان كابرای سیخور وه‌كو گورگی چنگ به خوێن به‌تاو دێته‌وه هه‌ر گه‌یشته جێ به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆگێرانه‌وه و دیاری و ده‌سرۆكی خوشكه‌كه‌یانی له‌پێش دانان و پاداشی خۆی به‌ته‌واوی وه‌رگرت ، براكان ده‌سرۆكه‌یان نیشانی كچ و ژنه‌كانیان دا‌و پاشان پڵه گۆشته‌كه‌یان فرێدا به‌رده‌می سه‌گه دڕه‌كانی خۆیان به‌لام ئه‌وان بۆنیكیان كرد‌و لێی دوور كه‌وتنه‌وه ناچار برایه‌كیان له‌نزیك ده‌رگای تانۆكی حه‌وشه‌كه‌یان وه‌ژێر گڵی دان. لاس دوای مردنی باوكی ئه‌و نهێنیه مێشكی هه‌ژاند و تێگه‌یی داب و نه‌ریتی خێل چ گۆبه‌ندێك ده‌گێڕیت هه‌ست و نه‌ستی گۆڕا به‌ره به‌ره شته‌كان له دیدو چاوی ئه‌و بچوك ده‌بونه‌وه لای ئه‌و پیرۆزیه‌كان كاڵ ده‌بونه‌وه جاران وای ده‌زانی جۆگه‌له ئاوه‌كه‌ی خواره‌وه‌ی گوند روبارێكی به‌خوڕو گه‌وره‌یه ئه‌و گردو زورگانه‌ی پشتی گوند وه‌كو چیا‌و شاخی به‌رز ده‌هاتنه به‌رچاوی وای ده‌زانی ئه‌وشێخ و سه‌یدانه‌ی ده‌هاتنه دیوه‌خان ئه‌گه‌ر ده‌مرن بێ سێودو ده‌چنه به‌هه‌شت بۆی ده‌ركه‌وت هیچی وانین ئه‌و به‌ندو بالۆره‌ی گوێی لێ بووه ، بۆی باسكراوه هه‌موی ووشكه كه‌له‌ك بووه له هۆگری ئاغا‌و دیوه‌خان و كڕنووش بردن خاو بۆوه نان وه‌ده‌ست هینانی به‌ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وان هه‌ڵبژارد.
|