ره‌خنه ده‌توانێ بڕیار بدات.
دڵشــادی عومه‌رکاکی
له تۆوه بۆ يه‌کێکی دی ونوسهرێکی دی
وشاعيرێکی دی ده‌گۆڕێ وجێگير نيه..به پێی هه‌ست و ئاره‌زوه‌کانمان،له‌گه‌ڵ
سات و سه‌رده‌مدا،نه‌ک به‌رامبه‌ر به‌يه‌ک ،هه‌ر له نێو خۆشمان‌دا،به‌رو
بۆچونه‌کانمان هه‌ست وئارهزومان ته‌نانه‌ت ئايدۆلۆژياشمان
ده‌گۆڕێ،ته‌ماشاکردنی گوڵێک له تافی لاوی‌دا ئه‌و ته‌ماشاکردنه نيه له
زه‌مانێکی ديدا..خۆشنودی وخۆشهويستی مرۆڤ بۆ هه‌مو ده‌وروبه‌ری له
گۆڕاندايه.بيرو بۆچون و ته‌نانه‌ت زمانی نوسينيشی،مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی
ئه‌وتۆيه،ده‌بێ چاوه‌روانی زۆری لی بکه‌ی..هه‌ر وه‌ک کاريگه‌ری که‌ش
وئاووهه‌وا به‌سه‌ر سروشتدا..ساته‌کانی خۆ نوسينه‌وه‌ی مرۆڤ دژوار‌و ده‌ق
نه‌گرتوون،،مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی ميزاجیيه له‌ژێر کاريگه‌ریی به‌خشين
ولێسهندنهوهکانی ژياندايه..هه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌شه ده‌نوسی و ده‌دوی
بۆيـــــــــــــــــه گه‌ر به‌هه‌مان خوێندنه‌وه بخوێنرێته‌وه
گرفته،هه‌ر وه‌ک چۆن باوه‌ڕمان به بونی چاوی ساده و چاوی ئاوێته هه‌يه
دهبــــــــــێ ئێمه‌ش هه‌ندی جار سادههو هه‌ندی جار ئاوێته نوسه‌رو
نوسينهکانی نێو مرۆڤه‌کان بخوێنينه‌وه..خوێندنه‌وه بهئاسۆههکی
فراوان پان وبهرينتر له کورتیی تێروانينمان..خوێنه‌ر خۆی له خۆي‌دا
له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا ڕه‌خنه گره‌و به گێرمه‌و کێشه‌ی
ڕه‌خنه‌کاریی چێژ له نوسين و ئه‌ده‌ب وده‌ق وداهێنانهکان وه‌رده‌گرێت..ئيدی
هه‌ر خوێنهريک به‌قه‌د زاده‌ی بيری خۆی خوێنه‌ره‌و بهقهدتواناو چێژی
خۆی نوسه‌ن و به‌هاکانی نوسه‌ر ده‌بينی.. به‌قه‌د جيهانهکهی خۆی ووه‌ک
سروشتی خۆی ده‌خوێنێته‌وه هه‌ن ته‌نها شاعيرانی کلاسيک بهشاعير ده‌زانن..وه‌ک
ئه‌وانه‌ی که ده‌زانن پێغه‌مبه‌ری دی ههيهو به‌ڵام تاکه پێغه‌مبه‌رێک
ده‌په‌رستن..هه‌شن وه‌ک سۆفيان ودهروێشان لهزيکرو فيکری خانهقاکانيان
به‌ولاوه،جيهانی تر نابينن..ئه‌وه‌ی له نێو بيرێکدا بێت بهقهددهمی
بيره‌که ئاسمان وڕۆشنايی ده‌بينێ تۆگهر ته‌نها زمانێکت زانی به‌قه‌د
ئه‌و زمانه که‌لتورو ميتۆدهو فه‌رهه‌نگ فێرده‌بی..ده‌نا ئه‌وانی دی
به‌زۆریی زمانزانی ..که‌لتورو نوسين و مێژوی ميله‌تانی دی ده‌ناسن.،چه‌نديش
ئاسۆی زانياریی و هه‌ستی فێربونت گه‌شه‌ی کرد..قوڵتر دهچيته
نێودونيای نوسين ونوسهرانهوه،به‌چاوێکی ئاویته گه‌وره‌ترين ڕوبه‌ری
خوێندنه‌وه ده‌بينی..ئهچاوانهش چاوی (ره‌خنه) و(ڕه‌خنه‌گرانن)..ئهوانهيان
نا که ته‌نها له بن ده‌ستی خۆيان‌دا و به‌قه‌د ده‌می بيرهکهئاسمان
ده‌بينن..ئه‌وانه نا که‌ناوچه گه‌رو لايهندارو ڕوپاماکهرن ئه‌وانه
نا که له‌نێو ناوی دوشاعيردا ده‌يان شـــــــاعيری داهێنه‌ر له بير
ده‌که‌ن و ده‌په‌ڕێنن..تۆ که هه‌ستت به‌قه‌د شيعری (س) شاعيره..به‌قه‌د
ڕۆشنبيریی ئه‌و ده‌خوێنيته‌وه ميزاجت هێنده‌ی ئه‌وه..تۆ که هه‌ر
هێنده خوێندهواريت سه‌رتاپای شيعر به ئايدياکانت له‌گه‌چ مه‌گره،
چوار پێنج نزيکی خۆش مه‌حشه‌رو سه‌رمێزو خۆشخوان بهشاعير مه‌که‌و
پسوڵه‌ی لیبوردن مه‌به‌خشه‌ره‌وه..ڕه‌خنه کاری له‌وه گه‌وره تر‌و
گرانتره له نێوان دوونوسهردا .له‌نێوان دووشاعيردا بۆ واده‌که‌ی
دوو(تراويلکه)ی شيعر خوان به شاعير ده‌که‌ی....به‌ر دهبيته
چيرۆکنوسێک که هه‌زار هێنده‌ی زه‌وقی تۆی له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی
کتێبه‌کانیدا حه‌شارداوه ..تۆش بۆخاتری خاتران شه‌مشه‌مه کوێره‌ی
نێــو ئه‌شکه‌وته‌کانی بنوسێکمان لی ده‌که‌ی به نه‌وره‌سه‌کانی سه‌ر
ده‌ريا..هه‌ندێ وه‌ک فه‌توای مه‌لاکان فه‌توا ئه‌ده‌ن..کێ شاعيرهو کێ
ماعير..بابوه‌ستێ فو تێکردن وههڵاوسانکردنی ده‌سته‌و به‌ره‌و حيزب و
ئه‌وانی دێ.هه‌ر بۆ خاتری چاوێ، کچێ شيعرنوس ده‌که‌نه (خنســـاء)..که‌چی
چاوگه‌شه‌کان..کۆترشيعرهکان، باڵ ناکێشن به ته‌لاری تهليسمهکانی خهياڵتاناو
هه‌ر دهنوســـــــــن کێ له دوای پسوڵه‌ی لێبوردنه‌کانی ئێوه‌وه
وازی له شيعر هێناو کێ ده‌سبه‌رداری چيرۆک بوو،، ڕه‌خنه ئه‌و دوسێ
دێڕهنيــــــه عهسکهرتارهکانی قه‌ڵه‌م دهينوسن.من بۆخۆم..ئه‌وانه
بهشاعير ده‌زانم که ئێوه باسی ناکه‌ن..که ئیوه تێيان ناگه‌ن من
وه‌ک ته‌نها وه‌ک خوێنه‌رێکی ساده ده‌چمه به‌ر تاڤگه‌ی شيعرو به‌نێو
جه‌نگه‌ڵی ڕۆمانه‌کاندا،دێمه‌وه..ئه‌وانه‌تان که زۆر قـــــــــــورس
وقهبه داده‌به‌زنه سه‌ر شيعرو نوسين ..واباڵی قه‌ڵه‌متان ڕاده‌وه‌شێنن.که
نيگای خوێندنه‌وه‌تان به‌رزتره..جگه له هه‌ندێ بڕياری سه‌رپێیی هيچ
ڕهخنهيهکتان نهنوسيوهو به‌ڕێگای ڕه‌خنه‌دا.تاج وسهوڵهجانی
داهێنانتان نه بهخشيوهتهوه.. تۆ که مه‌زاجی شيعرت کوێره..شه‌رم
له شيعره ستيانهکانی (قوباد) ده‌که‌ی..ده‌زانم (قوباد) و شيعره‌کانی
به‌ردباران ده‌کرێ بۆخۆتنادهيته پاڵ يه‌کێ له‌و به‌ردانه....ده‌زانی
لهپاڵئاسودهيدا پاڵ که‌وی بی وه‌ی بيت..کوا ئه‌وانه‌ی تۆ باسيان ده‌که‌ی.هێنده
سه‌رسه‌خت وياساخ وجهربهزهی شيعرن..بۆ ..له‌نێو ئه‌و ناوانه‌ی که
تۆ‌و زۆری تريش دهيڵێنهوه(کازێوه)يه‌کی تێدانيه..دڵسۆزێک هه‌يه که
ساڵی دووشيعر ده‌نوسێ شيعرێک که بۆنی ژيانی لێ دێ(دڵسۆزحهمه) ئێوه
ده‌يناسن..؟.ئیوه ره‌خنه ده‌نوسن باسی شيعر ده‌که‌ن شيعر ده‌ناسن..لای
ههريهکێکتان کۆمه‌ڵه ناوێک شاعيرهو..کۆمه‌ڵێک ناو چيرۆک نوسه به
پێـــــــی ميزاج وبه پێی رۆژ..ئه‌ی کوا بيرت چوه (حه‌مه عومهرعوسمان)شاعيری
پايز.که ئێوه خۆتان قه‌ده‌ری له‌مه‌و به‌ر له نوسينێکتانا شاعیر
بوو.ئه‌ی له‌نێو ئه‌و هه‌مو که‌ژاڵه پاکيزانهی شيعردا مێێنهيهکيانتان
پێ که‌م بوو بهشاعير..ئێوه که ناوتان هێنايه کايه‌وه.منيش هه‌ندێ
ئه‌ستێره‌ی پرشنگدارتــــــــــان بۆ ده‌نوسم(ره‌وف
بێگه‌رد)شێرزادحه‌سه‌ن))(حه‌مه موکری)(حه‌مه فه‌ريق حه‌سه‌ن)..ئه‌ی
کوا دوای ئهوچوارناوهی لای ئێوه شا عيربوون تۆ بڵێی هه‌ر نه‌بێ(شێرکۆ
بێکه‌س)له‌تيف هه‌ڵمه‌ت)(ڕه‌فيق سابير)(ئه‌نوه‌ر قادر)شاعير نه‌بن.. من
و خوێنه‌ران و ئهوناوانهش که ئێوه ڕه‌نگ زهرديان ده‌که‌ن ده‌زانين
ئه‌وه کاری ڕه‌خنه نيه،، ئه‌و مه‌زاد خانهيهش که‌سی تيا نابی به
شاعير ونوسه‌رو ڕۆماننوس.کاری ڕه‌خنه زۆربێ لايه‌نه تاکه ناوێک به‌رله
نوسينه ساده‌که‌م له بيرمدا بوو.. که ته‌نها شيعر نه‌بێ هيچ لێکمان
نزيک ناکاته‌وه مه‌به‌ستم هێندهيه که وه‌ک که‌ڵه ڕه‌خنه نوسه‌کان
هيچ مهراميکم پێی نييه .که باس له شيعر ده‌کات جوانترين ڕه‌خنه
ده‌نوسێ.من بۆخۆم دوایههرنوسينێکی ئه‌و له‌سه‌ر شيعرله کۆڵانه پڕ مهينهتيهکانی
دونياوه دێمه‌وه‌و حه‌زم لهشيعر
نوسينه.ئه‌ويش...(حـــــــــهمهســـعيد حـــه‌ســـه‌ن)ه.
Delshad94@hotmail.de
|