سه‌دام له قه‌عقاعه‌وه که‌چی گیرا به قاپقاپه‌وه؟
هیوا موحه‌مه‌د
هۆ شه‌هیدان، زیندوه‌کانی ژێر زه‌ویه‌کان ، ده‌ڵێن که‌سێ کاتێ ده‌مرێ له‌سه‌ر ویستی خودا کات و ساتی ته‌واو ده‌بێ ، شۆڕش پرسی له دایک و باوکی : - بابه کێ ئێمه‌ی دروست کردوه ؟ - ڕۆڵه خودا . - ئه‌ی کێ سه‌دامی دروست کردوه ؟ - ئه‌ویش خودا . - پفففف له‌م کاره !! - بۆچی ڕۆڵه ؟!! به‌له‌عنه‌ت بیت کفر مه‌که !! دایک له‌ولاوه: - هه‌ی سه‌ر شین ناشکوری مه‌که گله‌یی مه‌که و ده‌ست له‌کاری خودا وه‌رمه‌ده ، ئه‌ی یاره‌بی تۆبه ، ئاخر زه‌مانه .. - چیم ووت بابه چیم ووت دایه ؟ ده‌بوا رۆژانی ئه‌نفال و کیمیا باران ئاخر زه‌مان بوایه، پرسیاره‌که‌م روونه ، ئه‌ی تۆ ناڵێی مامم خاڵم بابه‌گه‌وره‌م ، کوڕی ماڵی ئومێدی هاوڕێم؟ ئه‌ی دایه تۆ ڕۆژی سێ جار هاوار ناکه‌یت بۆ وون بوونی گشت که‌س و کار؟ ئێوه ناڵێن ؟ بۆ مه‌رگی هه‌ریه‌ک له‌وانه سه‌دام و سه‌دامیه‌کانه ،؟ کاتێ من نه‌خۆش ده‌بم ده‌تان بینم له پێش ئه‌وه‌ی بم به‌ن بۆ لای پزیشک ، په‌نا بۆ دوعا و نزا و پارانه‌وه له خودا ده‌به‌ن ، که‌چاک ده‌بمه‌وه ده‌ڵێن خودا شوکور ئه‌م جاره‌شیان دایه‌وه ، ئه‌ی بابه‌ی بێ ده‌نگ ، دایه‌ی له‌دڵدا مه‌نگ ، کوا هاوارتان به‌ره‌و خودا ؟ له‌وه‌ی له ئه‌نفالی قورئاندا به‌سه‌ر کوردان‌دا بڕا؟ - ڕۆڵه ڕۆڵه‌ی شیرینم ، دوعانه‌ما لێیان نه‌که‌م مه‌زاری پیرۆزان نه‌ما هانای بۆ نه‌به‌م، به‌ڵام ئاخخخخ رۆڵه‌که‌م، که‌ڵکی نه‌بوو کاری تێ‌یان نه‌کرد ، ووشه‌ی ئه‌نفال به‌تین تر بوو له ناو سنگی قورئانه‌وه ده‌رهێندرا بوو ..ئه‌نفال به‌تین بوو،بڕیاری مه‌رگ بوو، دووباره‌ی شه‌ڕی به‌در بوو به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له جێی ئوحوده‌کان کورد بوو، ئه‌مه پاداشتی به مسولمان بوونی کورد بوو ،له جێی شمشێر له‌مه‌یاندا کیمایی بوو ، گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ و بیابانه‌کانی عه‌ره‌بستان بوو ، به‌ڵی گیانه ئه‌نفال ئه‌نفال بوو ، - ڕاوه‌سته دایه ، سه‌یر که بابه ، ئێوه ڕاست ده‌که‌ن ، له قووتابخانه‌ش مامۆستاکه‌م ووشه‌ی ئه‌نفالی بۆ شیته‌ڵ کردم، ئه‌ویش دایه گیان که‌س و کاره‌که‌ی هه‌موو له گه‌رمیان مه‌دالیای ئه‌نفال درا بوو له سنگیان .بۆ یه کاتێ باسی بۆمان کرد فرمێسکه‌کانی له چاویدا قه‌تیس مابوون و نه‌ی ده‌وێرا بڵێ بۆچی ؟ سه‌دام زۆری کرد به ئایین به خودا به ده‌وله‌مه‌ند و گه‌دا ، به‌درۆ و به فێڵ ، به‌ڵێندان به سه‌رانی خێڵ ، به بزه به چاوی سوور ، به په‌یوه‌ندی نزیک و دوور ، ته‌نانه‌ت سازش خۆ فرۆشتن ، بۆ بێگانه تێر تێر ماستاو کردن ، رۆژێ سۆشیالیست رۆژێ عروبه ، ساتێ ئیسلامی و ساتێ سۆفێتی ، هه‌رچی ده‌کا شه‌رمی نیه ، ته‌نها بیسه‌لمێنێ که شتێ بۆ کورد به ناوی بوون بوونی نیه ...... دایه ده‌زانی؟ شادی هاوڕێـم خوێندبوویه‌وه هۆنراوه‌که‌ی نزار قه‌بانی ؟ ئه‌ویش له ڕێی برا پێشمه‌رگه‌که‌یه‌وه ئه‌مه‌ی به‌ده‌ست هانی ... - کامه کوڕم ؟ چی ده‌ڵێ ڕۆڵه ؟من نازانم له‌به‌رم نیه !! - ئه‌وه‌نده‌ی ووت که‌سه‌دام پێتان ده‌ڵێ : ده‌بێ شه‌رم که‌ن منداڵێکتان له‌من نیه !!!ده‌بێ فه‌خر که‌ن ته‌نها جارێ تۆوی قینم به هاناوی ژنه‌کانتاندا بێته خوارێ ، سه‌دام ده‌ڵێ ژنه‌کانتان ژنی منن، ئێوه هه‌مووتان له منن ، کێ هه‌یه خودا بیداتێ ده‌ستی سه‌دام بیگاتێ و خودا کوڕێکی له‌من چووی بداتێ ، ناوده‌رده‌که‌ن له مێژوو ، بۆته‌نها ساتێک له ژین نابن ماندوو ،هه‌تا له ژین‌دا بن خۆشبه‌خت ده‌بن که‌مردیشن له ژێر شانی جه‌ماوه‌ردا به‌ره‌و ناشتن ده‌چن ..... سه‌عدی هاوڕێم باوکی له سێداره درا و خۆشی خرابووه به‌رده‌م سه‌گه‌کانی کۆشک و له‌ت و په‌ت کرا بوو ، ده‌زانی بۆ دایه گیان ؟ سه‌عدی ڕاست گۆ و دڵ منداڵ کاتێ که له قووتابخانه‌وه بردبوویان بۆ لای سه‌دام ، سه‌دام لێی پرسی بوو من ده‌ناسی ؟ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی درۆی نه‌ده‌زانی ووتبوی به‌ڵێ....هاهاها چۆنم ده‌ناسی من کێم ؟ تۆ ئه‌و که‌سه‌یت که له‌ته‌له‌فزیۆن ده‌رده‌که‌ویت باوکم تفت تێ ده‌کات .. شنه‌ی هاوپۆلم به‌یانیه‌ک له قووتابخانه گریا که‌لێم پرسی بۆچی ده‌گریت ؟ له‌وه‌ڵامدا ووتی ئه‌و شه‌و خه‌ونم دیتوه ، له‌خه‌ونمدا هاوارم ده‌کرد جنێوم به‌سه‌دام ده‌دا.....پێی پێکه‌نیم ووتم : بۆ ده‌ترسی خۆ ئه‌وه خه‌ونه !!! ئاخر تۆ نه‌ت بیستوه سه‌دام ده‌لێ : ئه‌وه‌ی له‌خه‌ونیشیدا قسه‌م پێ بڵێت هه‌ڵی ده‌واسم ؟ سه‌دام وای ووت به‌ڵێ له‌و شه‌کرانه‌ی زۆر شکاند، زۆر منداڵی به‌بێ باوک بێ ناسنامه ، له کۆشی دایکدا جێ هێڵا...زۆر مندال گه‌وره بوون هه‌ست ده‌که‌ن که‌سه‌دام باوکیان بووه و بۆ ته‌نها جارێ بۆ ئه‌تک له گه‌ڵ دایکیاندا بووه..
هۆ شه‌هیدان هۆ زیندوه‌کانی ژێر زه‌وی ،ساڵ هات و چوو کات تێپه‌ڕی، شۆڕش گه‌وره بوو ، ڕۆژێک له مه‌یدانی شار قسه‌ی بۆ خه‌ڵک ده‌کرد ده‌یووت ، تۆله به‌سه‌بره به‌ڵام به‌زه‌بره .. ئه‌وا کوڕه‌کانی سه‌دام کوژران و نه گه‌یشتن به نازی دایک و باوک ، سه‌دامیش له کونه چه‌قه‌ڵدا به جووتێ قاپقاپه‌وه گیراو کوڕێک نه‌بوو بێته فریای .. هه‌رچی سه‌دام ووتی درۆ بوو ، هه‌رچی کردی به پشتی جه‌للاده‌کانی بوو ده‌نا دیتان له کوێدا گیراو چۆن په‌تی سێداره‌ی له مل چوو...
|