'' شووراکان ''
وانه و مێژوویه‌کـی گـه‌وره لــه‌هـاتنـه‌مـه‌یدانی هێز و ئیراده‌ی
خه‌ڵکی کورستان!

نوری به‌شیر
هه‌ژده
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌دڵی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک به‌دژی ڕژێمی بۆرژوا
ناسیونالیستی ڕژێمی به‌عس و پاککردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی له‌کوردستاندا،
شووراکان و بزوتنه‌وه‌ی شوورایی وه‌ک زاده‌ی هه‌لومه‌رجێکی مێژوویی و
سیاسی دیاریکراو و نوێ، سه‌ریهه‌ڵدا و وه‌ک یه‌که‌مین دیارده بزووتنه‌وه‌یه‌کی
تر له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌تی ناسیونالیزمی کورد. له‌مێژووی خه‌ڵکی
کوردستاندا به ئومێد و ئامانج و ریزێکی جیاوازه‌وه پێى نایه مه‌یدانی
سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه‌وه و ڕێگاچاره‌یه‌کی تری بۆ کۆمه‌ڵگا خسته‌ڕوو.
شووراکانی کوردستان بۆ نه‌وه‌یه‌ک که ئێستا
له کوردستاندا که ته‌مه‌نی له هه‌ژده بۆ بیست‌وپێنج ساڵ دایه ره‌نگه
ئه‌زموون و وانه‌کانی زۆر رۆشن نه‌بێت به‌هۆی کۆمه‌ڵێک فاکته‌ره‌وه که
خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌م نه‌وه نوێیه ئاشنان پێی، ئه‌ویش سه‌ره‌کیترینیان
ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و سه‌رکوتی ناسیونالیزمی کورده به‌سه‌ر
گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و سه‌رکوتی به‌رهه‌ڵستکارانی خۆیان به‌هه‌موو
شیوه‌یه‌ک به‌تایبه‌ت سه‌رکوتی چه‌پ و کۆمۆنیزم. هه‌روه‌ها خاڵیک جێگای
خۆیه‌تی که‌ئاماژه‌ی پێبده‌یین ئه‌وه‌یه که کۆمۆنیسته‌کان و چه‌پ و
که‌سانی هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی شوورایی که له‌پاککردنه‌وه‌ی
کوردستان له رژێمی به‌عس کۆمیته‌کانی ڕاپه‌ڕینیان دروستکرد و سه‌رچاوه‌ی
هێنانه‌بوونی شووراکان و بزوتنه‌وه‌ی شوورایی بوون، که‌متر به‌م بابه‌ته
گرنگه له‌مێژووی خه‌ڵکی کوردستان ئاراسته‌یان کردوه و له‌سه‌ریان
نووسیوه و وانه‌کانیان ڕۆشنکردۆته‌وه...
ئه‌وه‌ی که ناسیونالیزمی کورد و حیزبه‌کانی مێژوویان ساخته کردوه و
ئه‌م بزووتنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان شیواندوه و خۆیان
کردۆ‌ته شۆڕه‌سواری مه‌یدان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌ک باسی شووراکان و
بزوتنه‌وه‌ی شوورایی و رۆڵ و جێگایه‌ک که بوویه‌تی له‌کورستاندا، ناکه‌ن،
به‌ڵکو هه‌وڵیانداوه بۆ شاردنه‌وه‌و شێواندویانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک به‌پێچه‌وانه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی هێزو ئیراده‌ی خه‌ڵکی
کوردستان کاریان کردوه‌و ده‌یکه‌ن...
خه‌ڵکی
کوردستان پاش نزیک به دوو ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و ناوه‌رۆکی دژی خه‌ڵکیان له ده‌سه‌لاتدارێتی و کۆنترۆڵی
گۆڕه‌پانی سیاسی له‌کوردستاندا ئاشنان و ڕۆژانه ده‌سته‌ویه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ
ژیانێکی سه‌خت و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوتی ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی سیاسی ئه‌وان بۆ ئه‌مه‌ش هیچ ته‌مومژێک له‌و نێوه‌دا نه‌ماوه،
له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته که‌خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حکمه‌تکێش
و نه‌وه‌یه‌ک که ئێستا ئاماده‌ییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه، به
گه‌وره‌ترین ئه‌زموونی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان که شووراکانه
ئاشنابن، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌یه‌ک که ناره‌زایه‌تی و جیاوازییان له
زۆرێک بوراره‌کاندا به ناسیونالیزمی کورد‌و حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
هه‌یه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسێک و که‌سێکی به‌ویژدان بیه‌وێت ده‌ست به‌رێت
بۆ نووسین و له‌سه‌ر دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان
بنوسێت به‌بێ ئاماژه‌دان به رۆڵ و جێگاێ شووراکان و بزووتنه‌وه‌ی
شوورایی ئه‌وه نه‌ک شتێکی بێ ویژدانییه به‌ڵکو ئه‌وه مێژووی ساخته
کردووه و وه‌ک ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌مڕۆ له‌کوردستان کردوویانه، ئه‌و
نووسه‌ره بیه‌وێت و نه‌یه‌وێت به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نوس و
ئاینده‌یه‌کی باشی خه‌ڵکی کوردستانه. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که
شووراکان له‌مێژووی خه‌ڵکی کوردساندا بۆ یه‌که‌مین جار بوو که‌خه‌ڵک
به‌کرده‌وه بڕیار له‌چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و بێنه‌مه‌یدان و هیزی
خۆیان نیشانبده‌ن.
شووراکان یه‌که‌مین ئه‌زموونی خه‌ڵکى کوردستان بوو که‌هێز و ئیرادەیان
بهێننه مه‌یدان و به‌ڕیزى سه‌ربه‌خۆ و خواست و داواکارى خۆیانه‌وه له‌دەرەوەى
دەسه‌لات و بیروبۆچونى بزوتنه‌وەى ناسیونالیزمى کورد و به‌جیا له‌ویست
و ئارەزووەکانى ئه‌وان خۆیان به‌خاوەنى کۆمه‌ڵگا بناسن. له‌به‌رئه‌وه‌ی
ناسیونالیزمی کورد ئه‌وه‌ی ویستبێتیان کردویانه و سوارى شه‌پۆلى
نارەزایه‌تى و خواستى خه‌ڵکى کوردستان بوون، وە خۆیان به‌دەمراستی خه‌ڵکى
کوردستان زانیوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی
ئاغا و خێل و چینی بۆرژوازی کوردستان، سه‌رکوتی ناره‌زایه‌تی و
داواکاریه‌کانی خه‌ڵکیان کردوه.
شووراکان له‌جه‌رگه‌ى هه‌لومه‌رجێکدا دروستبوو، کوردستان له‌هێزەکانى
ڕ‌ژێمى بۆرژوا فاشیستى ناسیونالیستی عه‌ره‌بى پاککرابۆوە، کۆمه‌ڵگایه‌کی
چینایه‌تی که‌چینه‌کان به‌ڕیز و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه
پێیاننایه مه‌یدان، له ژنان و پیاوان، کرێکاران و زەحمه‌تکێشان و
کۆمۆنیست و چه‌پ و رێکخراوەکانیان،کۆمیته‌کانى ڕاپه‌ڕینیان سازدا‌و
به‌شداریی چالاکانه و پێشڕەوانه‌ی له ڕاپه‌ڕیندا کرد، کوردستانیان له‌هێزەکانى
ڕژیمى به‌عس پاکردەوە، ئه‌وانه‌ی شووراکانیشیان دروستکرد خه‌ڵکانێک
بوون، بانگه‌وازى هه‌موو دەسه‌لاتێکیان کرد بۆ شووراکان، دەسه‌لاتدارێتى
بۆ شووراکان واتا دەسه‌لاتدارێتى خه‌ڵک، واتا خه‌ڵک چارەنووس و ژیانى
ڕۆژانه‌ی خۆیان له‌ده‌ست خۆیاندا بێ.
له مێژووى خه‌ڵکى کوردستاندا، بزوتنه‌وەى ناسیونالیزمى کورد و
حیزبه‌کانى هیچ کاتێک بزوتنه‌وەى خه‌لک، بزوتنه‌وەکانى وەک ژنان و
لاوان و کرێکارییان ڕێگه پێنه‌داوەو دانیان پێدا نه‌ناون، له‌دەرەوەى
ئه‌وان هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک هه‌بووبێ، له‌به‌ر ئه‌وەى جێگا‌و ڕێگاى ئه‌وانیان
خستۆته ژێر پرسیاره‌وه، دژایه‌تیان کردوەو سه‌رکوتیان کردوە، هه‌ر ئه‌مه‌ش
وایکردوه له‌سه‌ره‌تای هاتنه ناوشارەکان به‌دژى شووراکان بوه‌ستنه‌وه‌و
ده‌یان بیانووی بۆ دروستبکه‌ن و ناووناتۆره‌ی بخه‌نه‌دوا، بۆ ئه‌وه‌ی
پاشه‌کشه‌ی پێ بکه‌ن.
شووراکان له پێداویستی خواست و داواکانى خه‌ڵکه‌وه سه‌رچاوەیان‌گرت،
خواست و داواکاریه‌ک که‌هیچ کاتێک ناسیونالیزمى کورد‌و بزوتنه‌وەکه‌یى
نه‌یتوانیووه و نه‌یویستووە نوینه‌رایه‌تی بکات، شووراکان و بزوتنه‌وەى
شوورایى، له‌کۆمه‌لگاى کوردستاندا هه‌ستانه‌سه‌رپێ و بزوتنه‌وەیه‌کی
نوێى به‌رێخست، که ترسى خسته ناو دڵى هه‌موو حیزبه‌کانى بزوتنه‌وەى
کوردایه‌تییه‌وە.
دروشم و خواستێک که‌به‌رزکرابۆوە له‌شووراکاندا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که
چی جێگاوڕێگایه‌کی هه‌بوو، ئه‌مانه نموونه‌یه‌کی ئه‌و دروشم و
داواکاریانه بوون: هه‌موو دەسه‌لاتێک بۆ شووراکان، شوورا شووراى خه‌ڵکیه
هیچ قسه‌ى له‌سه‌ر نییه، سه‌رمایه‌دار چه‌ک دانێ له‌ش و لارت ناتوانێ
هه‌ر کرێکار ئه‌توانێ دنیایه‌کى باش دانێ، بژى سۆسیالیزم برۆخێ سه‌رمایه‌دارى،
نا بۆ سه‌دام نا بۆ رژیمى به‌عس، نان - کار - ئازادى - حکومه‌تى
شوورایى، ئه‌مانه وەک ئاوات و ئامانجیکى بزوتنه‌وەى شوورایى هاتنه
گۆرێ. هه‌روەها پاکردنه‌وەى کوردستان له‌هێزەکانى رێمى به‌عس و دیارى
کردنى چارەنوسى خه‌ڵکى کوردستان به‌دەستى خۆیان، و کۆمه‌له دروشم و
خواسته‌کانى وەک یه‌کسانى ژنان و پیاوان، بیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان، به‌هرەمه‌ندبونى
خه‌ڵک له‌پێداویستیه‌کانى خانوبه‌رەو ژیان و خۆشگوزه‌رانیی، مافى بێ
به‌ند و مه‌رجی سیاسى خۆپیشاندان و مانگرتن، ریکخراوبون، خۆپیشاندان،
مافه‌کانى منالان، خواسته چینایه‌تییه‌کانی کرێکاران له‌ماوه‌ی کار‌و
به‌رێوەبردنى کاروبارى کارگه‌و کارخانه‌کانه‌وە تا دابه‌شکردنى داهات.....ئه‌مانه
نیشانه‌ى هاتنه مه‌یدانى خه‌ڵکیه بۆ خواسته‌کان و به‌ڵگه‌ی داواکارى
و به‌دیهێنانی دەسه‌لاتێکى ئازاد‌و سکولار و مه‌دەنیه، بونى ئازادى
سیاسى، پاراستنى ئاسایش و ئارامیی خه‌ڵکه له‌لایه‌ن خه‌ڵک خۆیه‌وە، به‌کورتى
هه‌موو ئه‌وانه، ده‌ستبردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ى خه‌ڵکه بۆ دیارکردنی
چارەنووسى خۆیان و کۆمه‌ڵگا، هه‌موو ئه‌وانه ناسیونالیزمى کورد نه‌ک
باسى نه‌کردبوو و دەستى بۆ نه‌بردبوو و ئێستاش نایکات و رێگره له‌به‌رده‌میدا،
به‌ڵکو به‌به‌هانه‌ى جۆراوجۆر خۆى لێ لاداوه به‌وەى که‌کۆمه‌ڵگاى
کوردستان سه‌رمایه‌دارى نییه، کوردستان کرێکارى نییه، یان سه‌رقاڵیان
به‌شه‌ڕی ناوخۆ بۆ ده‌سه‌لاتی تاقه‌نه‌ی هه‌ریه‌که‌یان و یان بیانووی
وه‌ک ساوایی ده‌سه‌لا‌ته‌که‌یان له‌م سالانه‌ی دواییدا ...
پاش هه‌ژده ساڵ له‌حوکمی ناسیونالیزمی کودر و سه‌رکوت و پاشه‌کشه‌کردن
به‌شووراکان هێشتا دڵی شووراکان لێده‌دات و خواست و داواکاریه‌کانی
شووراکان به‌جێگای خۆی ماوه‌و هه‌مان خواست و داواکاریه‌کانی ئێستای خه‌ڵکی
کوردستان که‌شووراکان بۆ به‌ده‌ستهێنانی کاری بۆ ده‌کرد ده‌بێ به‌ده‌ستبێن،
ڕێگا چاره‌که‌ی هه‌ر هاتنه مه‌یدانی خه‌ڵکه به‌ریزی سه‌ربه‌خۆی
خۆیانه‌وه بۆ کۆتایی هێنان به بێ‌ئاسۆییه‌ک به‌سه‌ر کوردستاندا سایه‌ی
کردوه‌و ده‌ربازبوون لێی، زه‌روره‌تی جێگاوو ڕێگاو وانه و ئه‌زموونێک
که‌شووراکان هه‌یانبوو لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
n.bashir3@ukonline.co.uk
|