ديــدهنيی.. هه‌ر که‌سه‌ری لێ ئه‌ده‌م.. ماڵی بێ ده‌رگاو باغی بێ په‌رژين و شــوشــهی پڕشهرابه، که‌س وهکوئهوئاشتمان ناکاته‌وه من و خۆی چه‌نده ئاشنای يهکين..! مــن و ئــــه‌و .. مـــــن وتهنيايی.
شــه‌وان.. ههرکهسهردهنێين به‌يه‌که‌وه .. ئيترقسهم بۆدهکاو .. شه‌وانی چۆڵ وهۆڵم پڕ ده‌کــــا.. تانهخهوم جێم ناهێڵێ خاڵيم ده‌کاته‌وه بۆعه‌شق بێ منه‌ت هاوڕێمه نازانم کاميان منم و کاميانه تهنيـــايی..؟
فڕيــن .. هه‌ر که‌سه‌رم له باوه‌شی ده‌نێ.. فێره فڕينم ده‌کـــا.. ڕامده‌ژه‌نێ..و.. فڕينی عه‌شق و ژيان دهنوسينهوهو چاڵه‌کانی مردن پڕدهکهينهوه له ئاسمانيشدا ده‌فڕين نازانم کاممانين ده‌فڕين..؟ مــن يا تهنيايــی.
دوانه.. هه‌ر له سێبه‌ره‌که‌م ده‌چێ لێم جيا نابێته‌وه، لهتاريکيدا پيشم ده‌که‌وێت و.. لهڕوناکيدا لهدوامهوهيه، له غهمگينيدا دێته لام و.. لهخۆشنوديدا.. به‌جێم ده‌هێڵێ نازانم کاممان دڵخۆشين و.. کاممان غه‌مگين مــن و ته‌نيايی.
ته‌نيايی دڵم ئه‌داته‌وه پێکێ شه‌رابی ئاڵی داوهتهدهستم.. نايه‌ڵێ ته‌نيا بم و.. چاوم له تريفه‌ی خه‌نده‌و.. ته‌نافی نيگاکانی خۆمه، من شه‌رابه‌که‌ی خۆم.. له‌ژياندا دهخۆمهوهو.. ته‌ته‌ری کۆڵانه‌کانی دونيام و.. ژيان به تهڕيی ده‌بينم و.. مردنيش وشــــک وشــــــــــک. خۆم به تهنياترين ده‌بينم و تهنيايش..به خـــۆم .
************************
|