١٣\١٠\٢٠١٠
ئایا
بەرەنگاربونەوەی ئێران دەبیتە هۆی هەلگیرسانی جەنگ؟

نووسینی:
د.پاتریک سیل*
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە:
مستەفا رابەر
فیدل کاسترۆ تەمەن 83 ساڵ سەرۆکی درێژ خایەنی کوبا و سەرکردەی هێزە
چەکدارەکان هەتا رۆژی خۆ خانەنشین کردن لەسالی دوهەزارو هەشت دا ، لەم
رۆژانەدا چەند هۆشیاریەکی تووندی داوە دەلێ ئەمریکا و ئیسرائیلی
هاوپەیمانی دەیانەوێ بەزەبری هێز ئیران ملکەچ بکەن ، ئەو پێشبینی
هەڵگیرسانی جەنگێک دەکات لە هەمو جەنگەکان ترسناکتر.
ئایە کاسترۆ ڕاست دەکات یان دۆژمنایەتی کردنی کوێرانەی ویلایەتیەکانی
ئەمریکاو ڕق وکینەیەتی بەرامبەر ئیسرائیل کە ئەمیان لەگەل ئەلمانیای
نازی بەراورد دەکات .
ئەو دەلێ یانکیزەکان بروایان وایە بەم زوانە ئیران خۆی وەدەستەوە ئەدات
، ئەو لەم هەفتەیەدا لەیەکێک لە بلاوکراوەکان بەناوی ""بیرکردنەوە""
دەنوسیت ، ئیران دوای هیج نەکەوتوە جگە لە "" تەنیا بەرژەوەندی
نیشتمانی راستەقینە نەبیت "" موشەکەکان ئاراستە دەکرێن ئەگەر لەم
نزیکانە دەریاوانەکانی ئەمریکاو ئیسرائیل پڕکێشی ئەوە بکەن کەشتیە
بارهەلگرە بازرگانیەکانی ئیران بپشکنن ، ئەو لێدوانەکەی بەوە کۆتایی
دێنی کە "' ئەمرۆ هەموو شتێک بە داوە دەزیەک هەڵواسراوە "".
ئەو کەسایەتیەی کوبا دووشەمەی رابردوو لە تەلەڤیزیۆنی کوبا ئەو
پێشبینیە خەمناکەی خۆی دوو پاتکردەوە کە ململانەو پێکدادان خەریکە
رووئەدات.
ئەوی راست بیت وادیارە ڕوبەرو بونەوە لەگەل ئیران زۆر ترسناک بیت ،
تاران بە تەحەداوە وەلامی دایەوە کە پێشبینی چوارەمین سزای دەکرد کە
نەتەوە یەکگرتوەکان لە 9 حەزیراندا سەپاندی و سزای دارایی و سەربازی
لەسەر تاران توونتر کرد.
لە 12 تەموزدا عەلی ئەکبەر سالحی سەرۆکی ئاژانسی ووزەی ناووکی ئێران
ئاشکرای کرد کە 20 کیلۆگرام یورانیۆمی پیتێنراویان بەرهەمهێناوە بەمەش
ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتینراویان دەگاتە سەدا بیست لەکاتێکدا پێویستە رێژەی
لەسەدا 95 یان هەبیت بۆ ئەوەی چەکە ئوتۆمیەکەی بگاتە ڕادەی توانای
پەرتکردنی ناڤۆک ، ئەمەش هەنگاوێکە بەرەو دەروازەی ئەو نیازو ئاراستەیە.
کڕۆکی ئەم ناکۆکیە ئەوەیە تاران بەردەوامە لەسەر ڕاگەیاندنی ئەوەی
جموجۆلە ناووکی یەکەی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیە و بەپێی پەیمانامەی
سنوور دانان بۆ بلاوبونەوەی چەکی ناووکی یە کە دەولەتەکەشی وەختی خۆی
ئیمزای کردوە لەکاتێکدا ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی دەیانەوێی بەرنامەی
ناووکی ئیران دابخەن ئەوان گومانیان لەوەیە ئێران هەول ئەدات ئەگەر
بەراستی چەکی ناووکیش بنیات نەنێت بەتەمایە بگەنە لێواری ئەو قۆناغەی
کاتی مەترسی هێرش و پەلامار دێتە پێشەوە بتوانن خێرا دروستی بکەن.
سەختە بەزین و تێکشاکان لە جەنگێکی کورتخایەن لە گەل رژێمی ئیراندا
وێنا بکەین یان بەراستی لەگەل هەر دەولەتێکیتر ، هەروەها وازهینانیش لە
هەولدان بۆ وەدەست هێنانی سووری سووتەمەنی یورانیۆم کە ئامانجێکی
نیشتمانی بایەخدارو شکۆمەندە ئاسان نیە ، ڕوون و ئاشکرایە هەرچەند
ئیران هەرەشەی پەلاماردانی لەلایەن ئیسرائیل و هەروەها لەلایەن
ئەمریکاشەوە لێبکرێت زۆرتر هەست دەکات پێویستی بە وەدەست هێنانی تواناو
هێزێکی بەرهەلست هەیە.
ئیسرائیل نایشاریتەوە کە سوورە لەسەر تێکشکاندنی هەر جۆرە بەرنگاریەک
دژی قورخکردنی چەکی ناووکی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا .
کۆبونەوەی سەرەتای مانگی رابردوو لەواشنتۆن لە نیوان سەرۆکی ئەمریکا
باڕاک ئۆباماو سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی ڕاستڕەو بنیامین ناتانیاهۆ
ئەنجامی ئەوەبو بەتوندی پیشنیار کرا دەبی ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا بەچاوێکی تر سەیری بڕیاری ئیسرائیل بکات لە پەلاماردانا ، بەم
بۆنەیەوە هیچ ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا هۆشیاری دابیت بە
ئیسرائیل دژی پەلاماردان ، هەرچەند ئەم پەیامە سالی پار گەورە
بەرپرسێکی ئیداری بۆ ئیسرائیلی بردبوو.
بەپێچەوانەوە لە بەیاننامە دووقۆلیەکەی سەرۆکی ئەمریکادا ئاشکراکراوە
کە سەرۆکی ئەمریکا بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە کە باش
لەوە دەگات کە پێویستە ئیسرائیل هەمیشە توانای بەرگریکردنی لەخۆی هەبیت
بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک یان تێکەلەیەک هەرەشە بۆیەش ئیسرائیل دەتوانی
پێداویستیەکانی ئاسایشی خۆی دابین بکات.
ئۆباما ووتی ئێمە بڕوای قوول وبەهێزمان هەیە سەبارەت بەقەوارە و مێژووی
ناوچەکەو ئەو هەرەشانەی ئاراستەی کراوە ( سەرەتا ووتی دژی ئێمە کراوە
پاشان خۆی ڕاست کردەوە ووتی دژی ئەو کراوە ) ئیسرائیل پێویستی بە
ئاسایشیکی دوگمەن و بێ وێنە هەیە.
هەر بۆیەش ئێمە بێ دوو دلی ئەرکی پاراستنی ئیسرائیل مان بەردەوام
خستوتە ئەستۆی خۆمان و ئەمریکاش هەرگیز داوا
لە ئیسرائیل ناکات هیچ هەنگاوێکی وا باوێت کە ببیتە هۆی لاواز بوون یان
دژی بەرژەوەندی ئاسایشەکەی بیت.
ئەم پشتگیریە بێ قەیدو شەرتە وا لەهەندێ کەس دەکات لە تاران و
شوێنەکانی تر وای لێک بدەنەوە کە ئەمە چرای سەوزی ئەمریکایە بۆ ئەوەی
ئیسرائیل پەلامار بدات ئەگەر تاران بەردەوام بیت لە سەر ئەو پێشکەوتنە
بۆ وەدەسهینانی یۆرانیۆمی پێتێنراو هەروەها ڕەنگە ئیسرائیل لای خۆیەوە
هەست بکات بەناچاری دەبی شتی بکات لەهەمانکاتا ئەو نهێنیەش دەزانی کە
پشت ئەستورەو لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری تەواوی دەکریت.
چاپەمەنیەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندوە ، کە ناتانیاهۆ بەلێنی داوە لەهەر
پەلاماردانێک پێشوەخت ئاگاداری واشتنتۆن بکاتەوە.
لەگەل ئەوەش تەنیا چوار مانگ ماوە بۆ نیوە تێرمی هەڵبژاردن (کە دوو سال
تێدەپەڕی بەسەر هەلبژاردنی گشتی ئەمریکا تێدەپەڕیت) بڕیارە لە 2 مانگی
نۆڤەمبەر بەڕێوە بچیت . ئۆباما زۆر تینوی ئەوەیە دەنگەکانی
لایەنگیرەکانی ئیسرائیل وەدەست بینیت چونکە ئەوان زۆر نیگەرانن لەوەی
ئۆباما داوای سڕکردنی نیشتەجێکردن و دامەزراندنی دوو دەولەتی کرد بۆ
چارەسەرکردنی کێشەی ئیسرائیل و فەلەستین . هەموو بەلگەکان ئاماژە بەوە
دەکەن کە سەرۆک شپرەزەیە بەتایبەتی بۆ دلنیاکردنەوەی ئەو لایەنە
دیموکراتیەی کە پێتاک و یارمەتی بە ئیسرائیل ئەدات ، سەرەڕای ئەولۆبیە
ئیسرائیلیەی کە ئەندامن لە کۆنگرێس کە هەرگیز فشار ناخەنە سەر ئیسرائیل
دیارە بەرژەوەندی سیاسی زاڵە بەسەر بیرو باوەڕ.
پێویست بە گۆتنیش ناکات ئۆباما هیچ ئاماژەیەکی بە دلەراکێی دەرو
دراوسێکانی ئیسرائیل نەکرد وەکو لەبنان و سوریاو فەلەستین کە چەندین
جار لە لایەن ئیسرائیلەوە پەلامار دراوون.
وێدەچی دەسپێشخەری و بەلێنەکەی خاتون کاترین ئەشتون نوێنەری بالای
یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوەو ئاسایش کاتی هاتبی بۆ دامالینی
فتیلی قەیران لەگەل ئیراندا ، ئەشتۆن ماوەیەکی درێژە چالاکە لە بواری
قەدەغە کردنی بلاو بونەوەی چەکی ناووکی . ئەو خانمە لەسالی 1970 وە
ئەندامێکی ناودارە لە هەلمەتی دامالینی چەکی ئوتۆمی لە بەریتانیا ئەو
بەوپێیەی ئێستا خەزنەداری بزووتنەوەی میللی و بریکاری سەرۆکە ، لەم
چەند هەفتەیەدا مشتومڕی لەسەر گرتنەبەری دوو ریگە کردووە کە پێویستە
لەگەل ئیران پێرەو بکریت یەکەم سەپاندی سزا دووەمیان ئامادەیی بۆ
دانوسان.
لە 14 تەموز ئەشتون نامەیکیدا بۆ گەورە بەپرسی دیدارو گفتوگۆ لەسەر
چەکی ئوتۆمی سەعید جەلیلی نوسیوە بانکی کردوە دیداری لەگەل ساز بکات بۆ
گفتۆکردن لەسەر چەکی ئوتۆمی .
جەلیلی لەوەلامدا ووتویە لە6 تەموز ئیران ئامادەیە بۆ دەسپیکردنەوەی
گفتوگۆ لە یەکی سیپتێبەر لە گەل گروپی 5+1( ئەمریکا ،روسیا ،چین ،
فرانسە ، بەریتانیا ، ئەلمانیا ) بەلام ئەو دووپاتی کردەوە هەلویستی
ئیران ناسراوە کە دەبی ئامانج لە گفتوگۆ کردن گەیشتن بە لێک تێگەیشتن و
هاوکاری یە نەک درێژە دان بە روبەروبونەوەو دژایەتی کردنی ئیران لەسەر
مافی خۆی لە کێشەکانی ئوتۆمی.
جەلیلی ووتی بە پێی مەنتیق بۆ ئەوەی گفتوگۆ سەرکەویت پێویستە هەرەشەو
فشار بوەستێت ، ئەو داوای لە ئەشتۆن کرد هەلویستی دەولەتە زلهێزەکان
ئاشکرا بکات بەرامبەر چبەخانەی چەکی ئوتۆمی ئیسرائیل.
هەر ئەمەش هەلویستی ئەحمەدی نەژاد بوو کاتی لە28 حەزیران دوو مانگی
دەست نیشان کرد بۆ وەستاندنی گفتوگۆ وەکو کاردانەوەیەک دژی دواین سزای
سەپینراو لەلایەن نەتە یەکگرتوەکان هەروەها داوای کرد لەداهاەوودا
درێژە بە گفتوگۆکان بدەن بە بەشداری هێزەکانی تر وەکو ئاماژەیەک بۆ
تورکیا و بەرازیل کە ڕێکەوتنی چارەسەرێکی مامناوەندیان بۆ ئالوگۆڕی
سوتەمەنی لە 17 ئەیار پێشنیار کرد ، بەلام لە لایەن ئەمریکاو ئەندامە
هەمیشیەکانی ئەنجومەنی ئاسایش رەت کرایەوە.
ماوەتەوە ببینین ئایا دانوسان لە گەل ئیراندا لە 1ی سیپتێمبەر دەست
پێدەکاتەوە یان پەلاماری سەرسورمێنەری ئیسرائیل لەم هاوینەدا دورایەکی
تر لە تووندو تیژی و وێرانکردن لە رۆژهەلاتی ناوەراست دێنیتە پێشەوە.
___________________________________
سەرچاوەکان:
http://www.agenceglobal.com/article.asp?id=2375
http://en.wikipedia.org/wiki/Patrick_Seale
*
د. پاتریک سیل نووسەرێکی
بەریتانییە لە بلفاست لە ئیرلەندەی باکور
لەدایک بووە، ئێستا بە مالو خێزانەوە لە پاریس دەژی شارەزایەکی زۆری
لەسەر کارو بارو روداوەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست هەیە وەکو رۆژنامەنوس و
راویژکار کار دەکات بەکرێ ووتارو لیکۆلنەوە بۆ رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی
و ئیتحاد ی ئەبو زەبی ، دەنگوباسی خەلیج ، رۆژنامەی جەددە و جۆن
ئەفریکی فەرەنسی دەنووسیت ، ئەم ووتارە لە 16 تەموزی 2008 نوسراوە.
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|