١٦\٨\٢٠١٠
ئاینه‌کان کلتوور
و زمان و مێژوویان له‌ناو بردوین.

شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود
قانعی شاعیر ده‌گێڕێته‌وه: ساڵێک له ناو جافان بووم. گووتیان مامۆسا
وه‌عزمان بۆ بێژه. گووتم: برا به کوردی یا عه‌ره‌بی..؟
گووتیان برا وه کوردی ئێمه چوزانین عه‌ڕه‌بی. گووتی: منیش کتێبم نایه
به‌ر ده‌ستم، چاوم کز بوو عه‌ینه‌که‌که‌م خسته به‌ر چاوم و گه‌روم پاک
کرده‌وه‌و گووتم:
"دێڵه سه‌گی کوڕی باوکی کانیه‌که‌ی هه‌رات ئه‌فه‌رموێ" هه‌ر ئه‌مه‌م
گووت: گووتیان مامۆسا ئێژی چی..؟ گووتم: برا وه‌عزتان بۆ ئێژم.
گووتیان کوچکت لێ نه‌وارێ که‌ی وه‌عز وائه‌بێ..؟ گووتم برا ئاخر
ئێوه ئه‌ڵێن به کوردی، من له جیاتی ئه‌وه که نوسراوه و
(ئه‌ڵێمعاویه‌ی ابنی ابی سفیان)
ئه‌ڵێ، من به کوردی پێم گووتن. گووتیان: کوڕ‌ه کوچکت لێ نه‌وارێ خاس
بێژه، ده بێژه. گووتم :" ڕێوی کوڕی چوێله‌که ئه‌فه‌رموێ" هاتم ئه‌ویتر
ته‌واو بکه‌م گووتیان: مردگت مرێ ئه‌وه ئێژی چی..؟ گووتم برا من سه‌رم
سوڕماوه به‌ده‌ست ئێوه‌وه، ئێوه ئه‌ڵێن به کوردی، له کتێبه‌که‌دا
نوسراوه، (ثعلب ابن عصفور)
من کردم به کوردی. گووتیان " هه‌ڵسه هه‌ڵسه مه‌لا بڕۆ، گاڵت وه‌پێچه وه‌و
شێخ که‌ریمه ئیتر پیا ناینی. ئیتر جوان و پوخت ده‌ریان کردم.
ئێمه به‌سای ئاینه‌کانه‌وه به تایبه‌تی ئاینی ئیسلام هه‌موو کلتور و
زمان و هونه‌ر و شارستانیه‌ت و مێژووی عه‌ره‌بمان له‌لا پیرۆز بووه و
ئه‌وه‌نده‌ی دڵمان به گۆرانیه‌کی عه‌ره‌بی ده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌نده
خۆشیمان به گۆرانیه‌کی هه‌ورامی یان کرمانجی و به‌هدینی و سۆرانی و ئه‌وانیتر
نایه به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ به ده‌گمه‌نیان ده‌بینی حه‌ز به هونه‌ری
کوردی بکه‌ن" له شوێنه گشتیه‌کانیش هه‌میشه گۆرانی عه‌ره‌بی ده‌نگی
به‌رزکراوه‌ته‌وه" تا ئێره ئاساییه" به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر
نائاسایی ده‌بینرێ به عه‌ره‌بکردنی ناوه کوردییه جوانه‌کانه که من
پێم وایه ئیسلامی سیاسی بۆ ئه‌م دیارده‌یه زۆر چالاکانه ده‌ستپێشخه‌ر
بووه و توانیویه‌تی کاریگه‌ری خۆی بنوێنێ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی له‌دوای
راپه‌ڕین به تایبه‌تی سه‌رده‌مانی بێکه‌سی کوردستان(شه‌ڕی براکوژی) که
ده‌رفه‌تێکی زێڕین بوو بۆ ئه‌وان که ناوه کوردیه‌کانمان لێ ته‌عریب
بکه‌ن" ئه‌وه‌ی کاری به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه نه‌که‌وێ
نازانێ ئه‌و به‌عه‌ره‌بکردنه‌ی ناوی کوردی له چ ئاستێکدایه" به‌هۆی
ئه‌و ناوه عه‌ره‌بیانه‌وه که گوایه پیرۆزن و ناوی ئایینیه که‌س
ناتوانێ تاکێکی کورد له تاکێکی عه‌ره‌بی ئه‌و عێراقه جیا بکاته‌وه"
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا گه‌شتێکی تورکیام کرد له سنور له‌لای تورکه‌کان
بۆ مۆری چوونه ژووره‌وه نۆره‌مان گرتبوو" پۆلیسه تورکه‌که له یه‌کێکی
پرسی ناوت چییه..؟ ئه‌ویش گووتی: ناوم محمد عبدالله‌یه..
له یه‌کێکی تری پرسی ئه‌ی تۆ ناوت چییه..؟
گووتی: عبدالله محمد" گووتی: عه‌ره‌بی" ئه‌ویش کوردبوو نه‌وێرا بڵێت
کوردم بۆیه گووتی: تورکمانم" محمد عبدالله‌یه‌که‌ش گووتی: من عه‌ره‌بم"
کوردێکیش له پێشه من وه‌ستابوو ناوی ئه‌حمه‌د محمد بوو پۆلیسه‌که
پێی گووت: تۆش عه‌ره‌بی..؟ گووتی: نه‌خێر کوردم" به‌ڵام که نۆره‌ی من
هات لێی نه‌پرسیم کوردی یان عه‌ره‌ب" ئیتر له‌وه‌وه زانیم که تورکه‌کان
وا هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی ناوی عه‌ره‌بی بێت ده‌بێت عه‌ره‌ب بێت" بۆیه
داواکارم له رۆشنبیران و نووسه‌ره به‌ڕێزه‌کان به‌ده‌نگ ئه‌و شاڵاوه‌ی
به‌عه‌ره‌بکردنه‌ی ناوه‌کان بچن و هه‌وڵێکی هۆشیارکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان
بده‌ین چونکه ئه‌گه‌ر کار وا بڕوات ئاینه‌کان کلتور و زمان و
مێژووشمان ته‌عریب ده‌که‌ن وه‌کو چۆن له‌ناویان بردووین و مێژووی باب و
باپیرانیان شێواندووین" ئه‌م پیلانه دوژمنکارانه‌یه هیچی که‌متر نییه
له جینۆسایدی میلله‌تێک..
s4632628@gmail.com
|