با بەر بە شاڵاوی دیپـۆرتکردنەوە بگرین!

لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی فیدراسیۆنی سەراسەری
پەنابەرانی عێراقی لە بەردەم بالۆَیزخانەی عێراقی لە لەندەن بەشداری
بکەن.
ڕۆژی: سێ شەمە15-12-2009 : کاتژمێر:و12،30
تا 2 پاشنیوەرۆ
شۆین: بەردەم باڵویزخانەی عێراقی لە لەندەن
3 Elvaston Place، London SW7 5QH، :
نزیکترین ئیستگای قیتاری:Gloucester Road
لەماوەی ڕابردوودا حکومەتی عێراقی کەوتوونەتە پەیمان مۆرکردن لەگەڵ
ووڵاتانی نرویج ودانیمارک و سوید وبەریتانیا و... لەپێناو بەرژەوەندی
سیاسیو ئابووریەکانیان پەنابەرانیان کردۆتە کارتێکی سیاسی وەک ئەوەی
کاڵای هەرزان بەهای دەستی ئەم حکومەتانە بین ساتو سەوداو بازرگانیمان
پێوە دەکەن . ئەواتە تانیا تەلعەت ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکان لە
ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراق لە سایتی دەنگو باسی ڕاگەیاندوە"ئەوەندەی
لیژنەکەیان ئاگاداربێت ولەکاتی کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری
دەرەوەدا،حکومەتی عێراق یاداشتێکی لێکگەیشتنی لەگەڵ ئەو ووڵاتانە
ئیمزاکردوە کە قەرزیان لەسەر عێراقە ولەبەرامبەر وەرگرتنەوەی پەنابەرە
عێراقیەکان ئامادەن لەڕێژەیەکی زۆری قەرزەکەیان خۆشببن"وەرگیرولەسایتی
دەنگوباس.
• لە یەک دوو هەفتەی ڕابردوودا 80 پەنابەری عێراقی لە لایەن حکومەتی
سویدیو نەرویجی دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کراونەتەوە بە شێوازێکی ئەو
پەری نائینسانی مامەڵەیان لەگەڵداکراوە.
• بەدەیان پەنابەری کوردو عێراقی لەگرتووخانەکانی سویدو بەریتانیاو
نەرویج ڕاگیراون بەمەبەستی ئامادەکردن بۆ دیپۆرتکردنەوە و تا ئَێستا
گرتن و ڕاونانی پەنابەران لەسەرجەم ووڵاتە ئەوروپایەکان دریژەی هەیە.
• سەرباری ئەوەی چەندین جار چ بە شێوەی دیدار چ بەنامە چ بە شێوازی
شارستانیانە نارەزایەتیمان دەربریوە و بەرپرسیارانی باڵای ئەم حکومەتە
ئەورپیانە و بەرپرسیارانی حکومەتی عێراقیو هەرێمی کوردستانیشمان
ئاگادارکردۆتە لەسەر ئاکامە زیانبارەکانی ئەم سیاسەتە چەوتە و
هۆشداریمان پیداون لەکارەساتو تراژیدیاکانی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران
، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی دروستوشیاو و پێویستیان بەم
داواکاریانەی ئێمە نەداوەتەوە.
• ئەم زەختو زۆرو فشارهێنان ومامەڵە نا ئینسانیانە بەرامبەر بە
پەنابەران لەکاتێکدا بەرێوەدەچێ کە ڕێکخراوینەتەوەیەگرتووەکانو
ورێکخراوەکانی وەک ئەمنستی ئەنتەرناسیونال ورێکخراوەجیهانیەکان دژ
بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران بۆ عێراق نیگەرانیان دەربریوە و ئەمە
دەقی دوایین لێداونیتەوەیەکگرتوەکانە:http:www.unhcr.org/4b222efe9.html.
ئەم هەنگاوە لەکاتێکدایە کە عێراق نوقمی گەورەترین توتدوتیژیو کارەسات
و کوشتاری کۆیرانە بۆتەوە لەلایەن چەکدارەکانی حزبە
میلیشیاکانودەستوتاقمەکانیان تا هیزەداگیرکار وبەرامبەرکێ ئەو
هیزسیاسیانەی سەرشانۆی سیاسی عێراق لەپێناو پچرینی بەشی دەسەڵاتو
قازانجو بەرژەوەندیە سیاسی ئابووریەکانیان ژیانی سەدان خەڵکی بێتاوان
لە ژنان منداڵانو پیروپەکەوت ولاوانی ئەو کۆمەڵگایەی لەبەردەم لیواری
مەرگ ڕاگرتووە. تەنانەت دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەم حکومەتانەش ناتوانن
نکولی لەو واقعە تاڵە بکەن کە کۆمەڵگای عێراقی لەگەڵدا دەرگیرە.
ئێمە ئەم سیاسەتە نامەسولانەیەی حکومەتی عێراقی بەتووندی ئیدانە
وسەرکۆنە دەکەین داوا دەستبەجێ ڕاگرتن و هەڵوشاندنەوەی ئەو
ڕێکەوتننامانە دەکەین کە بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزاکراوە.
لە پەنابەران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆست داواکارین بەبەرۆشەوە
لەگەڵماندا بەشداری لەم خۆپیشاندانە نارەزایەتییە بکەن وخۆپیشاندانی
هاوشێوە لەووڵاتە ئەورپیاکان دووبارەبکەنەوە بەهەر ڕێگایەک پێتان
دەکرێت پشتیوانی بکەن لەو داواکارییە ئینسانیانە .بەدڵنیایەوە خەڵکی
ئازادی خوازو ئینسان دۆستی ئەوروپا لایەنێکی گرنگی هاوکاری وپشتوپەنای
داواکاریە ئینسانیکانمانن. سەرکەوێ خەباتی ڕەوای پەنابەران.
بۆزانیاری زیاتر لەسەر ئەم
خۆپیشاندانە پەیوەندی بکەن بە سەمیرە ئەحمەد بە ژمارەی(07877665397)
شۆینی کۆبوونەوە کاتژمێر 12نیوەرۆ لە
ئیستگای قیتاری(Gloucester Road)
__________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK
00447856032991،ifir@hotmail.co.uk،
www.federationifir.com
/
|