١٨\١٠\٢٠١٣
برامین و سێ دزی
فێلباز.

لە ئینگلیزییەوە: مستەفا رابەر
لە
گوندێکی هیندستان* برامینێکی
هەژاری دینداری خواناس دەژیا و بڕوای بە ئەفسانە و خیو جنۆکە هەبوو ،
ڕۆژێکیان سەردانی گوندێک دەکات بۆ کۆکردنەوەی خێرو سەدقەی ئەو
خێرومەندانەی ساڵانە خێریان پێی دەکرد!
لە سەردانەکەیدا خیرومەندێک بە بۆنەی (خانوی تازەیەوە) جیسکێکی قەلەوی
پێبەخشی و ئەویش دای بەکۆلیاو بەدلێکی خۆشەوە بەرەو ماڵ گەڕاوە.
لەرێگەدا سێ دزی فێلباز ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی فێلێکی لێبکەن و گێسکەکەی
لە دەست دەربێنین ، پلانێکیان داڕشت.
بۆ ئەوەی هەر یەکەی لەشوێنێکی جیاوازدا رێگەی پێبگرن لێک دوور کەوتنەوە
. فێلبازی یەکەم ڕۆیشتە بەردەمی و بەسەرسوڕمانەوە هاواریکرد ئەوە خوا
لێی گوڕیویت تۆ چ خواناسێکی چۆن سەگ بە شان هەل دەگریت ! تۆ نازانی سەگ
گلاوە نابی دەستی لێدەیت ! برامین چاوی چوە پشتی سەری و هاواری کرد
بێمێشک خۆ تۆ کوێر نیت نابینی گیسکە ... سەگ نیە!
فێلبازەکە گۆتی خۆت توڕە مەکە ئەگەر پێتوایە سەگ نیە بەئارەزوی خوت بکە
، بەلام بۆ تۆ کارێکی کرێتە سەگێکت بەشان هەلگرتووە؟
برامین گوێی نەدایە و هەندێکی تر ڕۆیشت توشی پیاوێکی تر هات و ڕایگرت
بەسەرسوڕمانەوە سەیرێکی کرد و گۆتی حەیف خواناسێکی موحتەرەمی وەک
جەنابتان گۆلکی مردار بەشان هەلدەگریت!
برامین هاواریکرد دیارە تۆش کوێریت ؟ بەم گیسکە ساغو سەلیمە دەلێی
گۆلکی مرداەوەبوو هەی گەلحۆی نەزان ، فێلبازەکە گۆتی زۆر باشە بەڕێز
خۆت چۆنت پێباشە وابکە بەلام وابزانم ئەمکارە لە شانو شەوکەتی تۆ
ناوەشێتەوە.
برامین کەوتە دڵەڕاوکی و کەوتە گۆمانەوە: وابزانم بەخۆڕایی نیە ! هەرچی
دەمانبینی قسەیەکی بێسەروبەر دەکات ، یان ئەوەتە ئەم خەلکە شێت بووە
یان ئەمە ئاژەلێکی سروشتی نیە ، باشتروایە خێرا بڕۆمەوە ماڵ. زۆری
نەبرد نۆرەی فێلبازی سێیەمیان هات ، ئەویش لە سەر رێگەی وەستابوو پێی
گۆت ماندو نەبی ئەوە خێرە لاکی کەرێکی تۆپیوت بەشان هەل گرتووە !
نازانی بەمکارە ناوبانگی خۆت دەشێوێنیت!
لێرەودا برامینی خواناس بەتەواوەتی چەواشە بوو سەری لێشێوا ، گۆتی بێ
هۆکار نیە لە سێ شوێنی جیاوازەوە سێ کەس پێم بلێن ئەمە گیسک نیە شتێکی
ترە دەترسم خێوێکیان دابیتە من هەرجارەی خۆی بەشێوەیەک بگۆڕێ ، جارێک
بە سەگ و جارێک بە گۆلکی مردار جارێکیش بەکەری تۆپیو.
خواناسی داماو حەپەسا و گۆتی چاکوایە تا زووە خۆم لەم گیاندارە ڕزگار
بکەم بەرلەوەی خۆی بکات بەشتێکی تر ، قیڕو سیا بەرەلای دەکەم ! هەرچەند
زۆرییشی پێناخۆش بوو بەلام بەستە زمانەکەی فڕێدایە سەرزەوی و بەجێیهێشت
و بە دەستبەتاڵی بەرەو ماڵەوە ڕۆیشت.
هەرسێ فێلبازەکەش لەو شوێنەی خۆیان تێدا شاردبۆوە سەریان دەرهێناو
دەستیان بەسەر گیسکەکە داگرت و تێریش بە گەمژەیی برامین پێکەنین.
______________________________
*
برامن ( کاهن) پیاوی ئاینی هیندۆسیە.
ئەم چیڕۆکە کە لە کلیلەو دومنە وەرگیراوە:
پەند و مۆراڵ:
هەمیشە بیربکەوە بەر لەوەی بڕوا بە قسەی خەلکی بەدکار بکەیت.
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|