٢٩\٦\٢٠١٣
بۆچی
ئەنارکیسته‌کان دژایەتی ده‌وڵه‌ت دەکەن؟
ئەرک و فەرمانە سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت چین؟ (B.2.1)

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی
دووەم -
فه‌رمانی سه‌ره‌کی ده‌وڵه‌ت مسۆگەرکردنی (گه‌ره‌نتیدانی) ئه‌و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایتییەیە که لەگه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانیدا هه‌یه و لە ڕێگه‌ی
دەسەڵاتی ناوه‌ندگەرانەوە، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک لەتەک مۆنۆپۆلکردنی
توندوتیژیدا، بەدەستەوەبدات. ئه‌گه‌ر وشه‌کانی Malatests به‌کار
بهێنین، ده‌وڵه‌ت به‌کورتییه‌که‌ی " جه‌ندرمه‌ی خاوه‌ندارێتیه‌کانە"،
ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی "دوو ڕێگەوه‌یه له سه‌رکوتکردنی پیاوان و
ژناندا: یا به‌هۆی هێزێکی دڕنده‌وه به ئازاردانی جه‌سته‌یی، یاخود
ناڕاسته‌وخۆ به‌زه‌وتکردنی سەرچاوەکانی ژیان، تا‌کو دەگاتە باری
خۆبەدەستەوەدانیان". چینی خاوەن خاوه‌ندارێتی "ورده ورده ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان، سه‌رچاوه زیندووه‌کانی ژیان، که زه‌وی و زار و پیشه‌سازی
و به‌هاکانی ئاڵوگۆڕن...هتد، ده‌که‌ونه ده‌ستیان و به‌دروستکردنی
دەسەڵاتیان کۆتایی دێت، هه‌ر له ڕێگەی ئه‌و دارایی و سامانه‌ی که هه‌یانه
..... هه‌میشه زۆر یا که‌م کۆتاییه‌که‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری دێت،
کە حکومەتە، لێرەشدا جه‌ندرمه‌کانی خۆی دروستده‌کات" [Op. Cit.، p. 23،
p. 21 and p. 22].
له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت "ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ڕامیارییانه‌ی پێکھاتەی (ستراکتوری)
ئابوورییه" له کۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه "نوێنه‌رایەتی ئه‌و
کەسانە ده‌کات، که یا خاوه‌نداریی یا کۆنترۆڵی ته‌واوی سامانه‌کانی
کۆمۆنێتییه‌که‌یان کردوه، که لێره‌شدا سه‌رکوتی ئه‌وانه ده‌کات، که
کارده‌که‌ن و سامان دروستده‌که‌ن" [Nicholas Walter، About Anarchism،
p. 37]، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆیی نییه، گه‌ر بوترێت ده‌وڵه‌ت
ئامرازێکی ڕوتێنه‌ره‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مشه‌خۆردا (توفه‌یلیدا).
ده‌وڵه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که بەرتەرییە (ئیمتیاز)ە
هه‌نووکه‌ییه به‌که‌ڵکه‌کانی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا بپارێزرێت، ئه‌میش
به پاراستنی شێوازی مۆنۆپۆلکردنی ئابووریی ئەو تاک و ئه‌ندامانەی، کە
ئەو سامانەیان له ڕێگەیانه‌وه ده‌ستده‌که‌وێت. به‌پێی تێپەڕبوونی کات
سروشتی ئه‌و بەرتەرییه ئابوورییانه له گۆڕاندایه. له سایه‌ی سیسته‌می
هه‌نوکه‌ییدا، پێداگرتن و داکۆکیکردنه له مافی زەوی و زار و
خاوەندارێتی سه‌رمایەداران. (بڕوانە section B.3.2 ).. ئه‌م خزمه‌ته‌ی
ده‌وڵه‌تیش به ( پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی) ناوده‌برێت، ئه‌مه‌ش
یه‌کێکه له دوو ئەرکە سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی دیکەیان جه‌ختکردنه‌وه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که تاکه‌کان "ژیانیان پارێزراو‌بێت". به‌هه‌رحاڵ ، گه‌رچی
دووه‌م ئامانجی ده‌وڵه‌ت، واباسکراوه، به‌ڵام له که‌تواردا زۆربەی
یاساکان و ده‌ستووره‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نگ پاراستنی زه‌وی و
خاوەندارێتییەوەیە. بۆ پێناسه‌کردنی ئەنارکیسته‌کان ده‌رباره‌ی
خاوەندارێتی ته‌ماشای ( section B.3.2).
ئا لێره‌وه ده‌توانین سه‌باره‌ت به "پاراستنی تاکه‌کان یا ئاساییشی
که‌سه‌کان " و " وه‌ستانی تاوان" ..هتد، بڵێین زۆربه‌یان پاساودانه‌وەن
بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و دێو‌جامه‌یه‌کن بۆ داپۆشین و به‌رده‌وامبوون و
نه‌گۆڕانی دەسەڵات و بەرتەرییە‌کانی ده‌سته‌بژێره‌که‌ی. ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت، که ده‌وڵه‌ت خۆی ئه‌مانه نازانێت. بێگومان ده‌یانزانێت،
به‌ڵام وه‌ک کرۆپۆتکین ده‌ڵێت "یاساکان له ناوه‌رۆکی ئه‌و نه‌رێتانه‌وه
گەشەیان پێدراوه، که بۆ خەڵکانی کۆمۆنێتییه‌کان بە‌سوودن ... ئاوایان
لێده‌کرێت، که له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وایانه‌وه بایەخیان پێبدرێت،
تاوەکو ڕەوایەتی به سەپاندنیان به‌سه‌رخه‌ڵکیدا بدات و به به‌جێهێنانیان
و به‌رده‌وامبوونیان له ڕێگەی ترسه‌وه، ناچاریانبکات. [Anarchism،
p.215].
ئا له‌م باره‌شدا گه‌ر ده‌وڵه‌ت " هیچ شتێک پێشکه‌شنەکات یا نەبه‌خشێت،
جگە لە ئەنجامدانی ئەرکە‌کانی بۆ فەرمانڕەوایان، که ئه‌وه‌ش تەنیا
کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه بێت، که پێشتر ناویانهێنرا، ئا لێره‌دا
دڵنیابوونەوەی دەوڵەت و قبووڵکردنی و به‌قسه‌کردنی له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
زۆر سەخت ده‌بێت "، که‌واته هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه یاساکان که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
نه‌رێته‌کانن "بۆ بنەماکانی کۆمه‌ڵگە، پێویستی سه‌ره‌کی ده‌بن "، به‌ڵام
ئه‌مانه گشت " له به‌کارهێنان و سه‌پاندنیاناندا، زیره‌کانه و وه‌ستایانه
له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌واوه ئاوێته‌کراون، که تیایاندا هه‌ردوولایان
( ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وا) داوای هاوڕێزی له جەماوەره‌که،
ده‌که‌ن. " هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش یاساکانی ده‌وڵه‌ت 'دوو کاراکته‌ری
داپۆشێنه‌ریان هه‌یه' "له کاتێکدا له بنەڕەتدا ئه‌وه ئاره‌زووی
چینی فه‌رمانڕه‌وایانه، کە به‌رده‌وامیدانە به‌و نه‌رێتانەی که له‌لایه‌ن
خۆیانه‌وه لەبەر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان سه‌پێنراون و " ده‌ئاخنرێنه
نێو یاساوه "، نه‌رێته‌کان بۆ کۆمه‌ڵگه باشن، نه‌رێته‌کان بۆ
دڵنیابوونه‌وه له ڕێزلێگرتنیان، پێویستیان به یاسا نییه "... به‌پێچه‌وانه‌وه
" نه‌رێته‌کانی دیکه، کاتێک به‌سوودن بۆ فه‌رمانڕه‌وایان، که بۆ
بریندارکردنی خه‌ڵکی و جەماوەره‌که بن و تەنیاش له‌ژێر ترسی سزاداندا،
ده‌هێڵرێنه‌وه" [Kropotkin، Op. Cit.، pp. 205-6]. له ڕاستیدا، ئێمه
ده‌وڵه‌ت ئا‌وا ده‌بینینه‌وه، که داکۆکی له خاوەندارێتی تاکه‌کان وه‌کو
بیانوویەک یا هۆیه‌ک بۆ سه‌پاندنی مافه‌کانی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی سه‌رمایه‌داران
به‌سه‌ر گشتی خه‌ڵکه‌که‌دا دەکات و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی داکۆکیکردنه
له ده‌سته‌بژێر و سه‌رچاوه‌ی سامانیان و هه‌روه‌ها بەکارهێنانی ده‌سه‌ڵات
دژی ئەوانەی کە ملی پێناده‌ن.
له‌مه‌ش زیاتر، گه‌رچی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی ئاسایشی تاکه‌کاندا ( به‌تایبه‌ت
که‌سانی ده‌سته‌بژێر) ئامانجێکی دیکەیشی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری
ئه‌و تاوانانه‌ی دژی تاکه‌کان ده‌کرێن، هاندەرەکەیان هه‌ژاری و نامۆیین،
هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه، که ده‌وڵه‌ت کۆمه‌کی چه‌وساندنه‌وه ده‌کات. هۆیه‌کی
دیکەی زیادبوونی تاوانە له ڕێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌وه‌یه،
که له‌لایه‌ن توندوتیژی خودی ده‌وڵه‌ته‌وه سەریھەڵداوە، که بۆ
پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، ده‌یکات. به واتایه‌کی دیکە، ده‌وڵه‌ت
بوونی خۆی به‌گرتنه‌به‌ری ژیانێکی ئه‌هریمه‌نیانه، پەسەندده‌کات، که
لایه‌نێکی ئه‌رکه‌کانی، یارمه‌تی خولقاندنی ( به ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆی)
ئه‌وانه ده‌دات. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌یه، کە ئەنارکیسته‌کان لەسەر ئەوە
پێدادەگرن، به‌بێ ده‌وڵه‌ت و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی که بۆ زیادبوونی تاوان
ڕەخساندنوویه‌تی، گریمانی بوونی ناناوه‌ندگه‌رایی هەیە، بوونی کۆمه‌ڵگەیەکی
یا کۆمۆنێتییه‌کی خۆبه‌خشانه هه‌یه، که به سۆز و په‌رۆشه‌وه مامه‌ڵه
(نه‌ک سزادان) لەتەک هه‌ندێک له کەسانی شه‌ڕه‌نگێز، که ھێشتاکە ڕه‌نگه
بمێنن، ده‌که‌ن. بڕوانه (section I.5.8).
ئەنارکیسته‌کان ئا‌وا بیرده‌که‌نه‌وه، که ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌تی
ھاوچەرخ (مۆدیرن)، ڕوون و ئاشکرایه. نوێنه‌رایه‌تی میکانیزمێکی بناخە‌یی
ده‌کات، ناچارکردن و کردنی شتەکان بە زۆر ، کە بەخوایشت و به ئارەزووی
خوودی که‌سا‌کان ناکرێت، لێرەدا په‌یوه‌ندی سەرمایەداری و ده‌سه‌ڵات
لەتەک خاوه‌ندارانی تایبه‌تیدا تێکه‌ڵاوده‌بن و یەکدەگرن و ڕادەگیردرێن.
پاراستنی خاوەندارێتی له بناخە‌دا واتە دابینکراوی پاوان‌کردنی ژیان
له‌لایه‌ن خاوه‌ندارانه‌وه به‌سه‌ر نەداراندا، له هه‌ردووکیاندا،
هەم له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌گشتی و هەم له نموونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێکی
دیاریکراودا به‌سه‌ر گروپێکی دیاریکراوی کرێکاراندا، به‌تایبه‌تی.
پاوانه‌ی چینایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ندارێتی خاوەندارییە به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی،
که موڵککه‌کان به‌کارده‌هێنن، واتە کاریان تێدادەکەن، ئه‌وه‌ش ئەرکێکی
سه‌ره‌تایی ده‌وڵه‌ته، که ئه‌و زاڵبوونه (هه‌یمه‌نه)یه (له‌گه‌ڵ
ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمەڵایەتیانه‌ش که دروستیانده‌کات) ڕابگر‌ێت. هه‌ر
وه‌کو کرۆپۆتکین ده‌ڵێت "ده‌وڵه‌مه‌ند به‌باشی ده‌زانێت، گه‌ر
ماشێنەکانی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی ئه‌واندا بوه‌ستێت، ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
به‌سه‌ر چینی کرێکاراندا هه‌ر زۆر به‌خێرایی له‌نێوده‌چێت" [Evolution
and Environment، p. 98]. . پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و ڕاگرتنی
زاڵبوونی (هه‌یمه‌نه‌ی) چینایه‌تی، یه‌ک شتن.
چارتیس بێرد (Chartes Beard)ی مێژووونوسیش سەبارەت بە هه‌مان مەسەلە،
که نزیکه له‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌ڵێت:
" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که تا ئێستاش ئامانجی سه‌ره‌تایی حکومه‌ت به‌کارهێنانی
ڕامیاریی سه‌رکوتکردن و له‌نێوبردن و توندووتیژییه، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا دروستکردنی یاساکانه، که جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی
خاوەندارێتی نێوان ئه‌ندامه‌کانی کۆمه‌ڵگه و چینی پاوانخوازان،
دەکەنەوە، دووپاتی ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه، که دەبێت مافەکانی ئەم چینە
پارێزراوبن، ئه‌و مافانەش ده‌بێت له حکومه‌ت بسه‌نردێنەوە. ئه‌و
یاسایانه‌ش به به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌کانیان ئاوێته‌ن و هه‌بوونیان
پێویستە، تا‌کو به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌ی ئابوورییان بده‌ن ، یاخود ده‌بێت
ئه‌وان بەخۆیان کۆنترۆڵی ده‌زگاکەنی (ئۆرگانه‌کانی) حکومه‌ت، بکه‌ن"
["An Economic Interpretation of the Constitution،" quoted by Howard
Zinn، Op. Cit.، p. 89].
ئه‌م ڕۆڵه‌ی ده‌وڵه‌ت...له پارێزگاریکردنی سه‌رمایه‌داری و
خاوەندارێتیدا، لەتەک دەستڕۆیشتوویی و ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌ن موڵکه‌کاندا...
لە لایەن (ئاده‌م سمیس)یشه‌وه، بەم جۆرە تێبینیکراوه:
" له نێوه‌ندی پیاواندا نایه‌کسانی له ساماندا ... جۆرێک له ده‌سه‌ڵات
و پاشکۆیه‌تییمان پێده‌ناسێنێت، که ئه‌مه پێشتر ئەستەم بوو ھەبێت. سه‌رئه‌نجامی
ئه‌مه‌ش جۆرێک له حکومه‌تی سڤیلی (مه‌ده‌نی)، که بۆ هێشتنەوەی خۆی هه‌ر
ده‌بێت، ببێت، به پێی پێدایوستی ده‌هێنێتەکایه‌وه ... هه‌روه‌ها له
به‌رده‌وامییدان و دابینکردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پاشکۆییبوونه‌شدا، ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان،
به‌تایبه‌تی، وه‌کو پێویست حه‌زیان له‌وه‌یه، که لایه‌نگر و کۆمه‌ک
به‌و ڕیزبه‌ندییه له شته‌کاندا بکەن، که مسۆگەریی پارێزراویی و
مانەوەی ئەوەی، که هه‌یانه و بۆیان بەسوودە، ده‌کات. پیاوانێک، که
به‌پێی بێسامانییان پله‌یان نزمه، ده‌چنه ڕیزی پاریزگاریکردن له‌وانه‌ی
که له ھەبوونی موڵک و ماڵدا، سوپه‌ر ساماندارن، لەبەرئەوەی ئه‌و
پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌نسامانانه، ڕەنگە یه‌کبگرن و لەو
ڕوانگەیه‌وه ئەوانەی کە سەر بەوانن، ئه‌م خاوه‌نسامانانه پشتیوانیان
لێبکەن ..... پارێزگاریکردن لە لایەنی کەمیی ده‌سه‌ڵاتیان، پشت بە گه‌ورەیی
ده‌سه‌ڵاتیان دەبەستێت، هەروەها ده‌سه‌ڵاتیشیان به‌سه‌ر ئەوانەشدا، کە
دەسەڵاتیان بەسەریاندا هەیە. خودی ئەمەش پشت بە دەسەڵاتیان لە
ملکەچپێکردنی ئەواندا بۆخۆیان دەبەستێت، که ئه‌مه‌ش ئه‌و دەسەڵاتەیە،
کە له ڕاگرتنی کەسە پله‌نزمه‌کاندا پشتی پێدەبەسترێت. ئه‌مان وەکو چه‌شنێک
له خه‌سڵه‌تی توێژاڵی نوبه‌لاکان و نوبه‌لایەتی، ( نوبه‌لاکان:
توێژاڵێکی کۆمه‌ڵگه بوون که خاوه‌نی سامان و موڵک زه‌وی و زار بوون)
حه‌ز و ئاره‌زووی ئەوەیان هەیە و ئه‌وه‌ش هەستی ئەوەیان دەداتێ، کە
داکۆکی له خاوەندارێتیان بکەن و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵات بەخاتری ئه‌و تۆزه
ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆیان، بدەن، تا‌کو بتوانن پاریزگاری له خاوەندارێتییە‌کانیان
بکه‌ن، و بۆ کۆمه‌ککردنیش به ده‌سه‌ڵاته‌کانیشیان. حکومه‌تی مه‌ده‌نی،
هه‌تا هه‌نووکه‌ش، پاراستن و پاریزراویی خاوەندارێتی، له‌لا مه‌به‌ستبووه،
که له کەتواردا ئه‌مه‌ش پشتیوانیکردنە له ده‌وڵه‌مه‌ند دژی هه‌ژار
، یاخود پشتیوانیکردنە له ئه‌وانه‌ی که هه‌ندێک خاوەندارێتیان هه‌یه،
دژی ئه‌وانه‌ی که هه‌ر هیچیان نییه" [The Wealth of Nations، book 5،
pp. 412-3].
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه له تیئۆری و مێژوودا له ده‌وڵه‌تی مۆدێرندا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش تیئۆر‌یسیۆنه‌کانی ده‌وڵه‌تی لیبراڵ، وه‌کو John
Locke هیچ گومانێکیان له گه‌شه‌کردنی تیئۆریی ده‌وڵه‌ت، نەبووە، که
داکۆکیکردنی لە خاوەندارێتی تایبه‌تی له دڵی خۆیدا جێکردۆته‌وه. ئه‌م
تێروانینه له شۆڕشی ئه‌مه‌ریکاشدا، ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، بۆ نموونە :
چه‌ند قسه‌یه‌کی John Jay ، یه‌که‌مین سه‌رۆکی دادوه‌ریی دادگەی باڵا،
هه‌ن، که له له قسه‌یه‌کیاندا ده‌ڵێت " ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی
وڵاتن، ده‌کرێت فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن" [quoted by Noam Chomksy،
Understanding Power، p. 315] . ئه‌مه وته و پرنسپڵی باوکی دۆزەرەوەی
" دیمۆکراسی" ئه‌مه‌ریکییه‌کانه، که هه‌ر له‌و کاته‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
به‌و پێیه واتای ده‌وڵه‌ت ئەوەیە که چینی فه‌رمانڕه‌وا،
فەرمانڕەوایی دەکات، وه‌کو باکۆنین ده‌ڵێت:
"ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاته، پاوانیکردن و زاڵبوونه، هێزه، کە له‌لایه‌ن
خاوه‌ن موڵکه‌کانه‌وه ، کە بە چینی ڕۆشنبیران ناویاندەبرێت، دژی جه‌ماوه‌ر
بەڕێوەدەبرێت ... زاڵبوون و پاوانخوازیی ده‌وڵه‌ت .... چینی خاوه‌ن
بەرتەریی (ئیمتیاز) دڵنیادەکاتەوە، کە به تەنیا ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی
ده‌که‌ن." [The Basic Bakunin، p. 140].
له سایەی سیسته‌می هه‌نووکه‌ییدا، دەوڵەت "ده‌زگا‌یه‌کی پارێزەری سه‌ره‌کی
سەرمایەیە" به‌هۆی "ناوه‌ندیگەراییەکەیەوە، یاسا (هه‌میشه له‌لایه‌ن
که‌مینه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر ئه‌و که‌مینه‌یه، ده‌نووسرێت)،
هه‌روه‌ها دادوه‌ریی دادگە ( زیاتر له هه‌موو شتێکی دیکە، بۆ
داکۆکیکردن له ده‌سه‌ڵات و سەرمایە دامه‌زراوه). ". هەر لەبەرئەمەش،
"په‌یامی هه‌موو حکومه‌ته‌کان... بۆ پاراستنی بەرتەرییە‌کانی چینی
دارایە و به به‌کارهێنانی هێز پارێزگاریان لێده‌کەن و بەردەوامییان،
پێده‌دەن. سه‌رئه‌نجامیش، له‌کاتی "ململانێی نێوان تاکه‌کان و ده‌وڵه‌تدا،
ئەنارکیسته‌کان ..... لایه‌نگیری تاکه‌کان له دژی ده‌وڵه‌ت، کۆمه‌ڵگه
دژی ده‌سه‌ڵات، که سه‌رکوتکه‌ره، دەکه‌ن، ". ئەنارکیسته‌کان زۆر به‌باشی
له‌وه به‌ئاگان، که ده‌وڵه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و لە چینەکان
سەربەخۆ نییه، بەڵکو لەوان دروستکراوە و پێکهاتووە. [Kropotkin،
Anarchism، pp. 149-50، p. 214 and pp. 192-3].
بەم شێوەیە ئەنارکیسته‌کان به به‌رده‌وامی ڕۆڵی ئایدیای ده‌وڵه‌ت، که
گوایە نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک، یاخود " نه‌ته‌وه " ده‌کات،
ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. سه‌باره‌ت به "دیمۆکراسیش، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ته‌واوی
به‌رهه‌م و دارایی و بازرگانی.....لەتەک ئەمانەشدا پرۆسسێسی ڕامیاریانه
له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ...له‌ژێر کۆنترۆڵی 'چڕبوونەوە‌ی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تیدا'یه،
ناوەڕۆکی بەتاڵە و ئەنارکیسته‌کان ڕه‌تیده‌که‌نه‌وه 'به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی'
که به ئاشکرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی، که کۆمه‌ڵگاکانیان پاوانکردوون،
قسەی لەسەر دەکرێت، قسه‌کردنه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیە تایبه‌تییەکانیان.
له سایەی ئه‌و باروودۆخه‌دا، قسه‌کردن له‌سه‌ر 'به‌رژه‌وه‌ندییە نه‌ته‌وەییەکان'
تەنیا به‌شداریکردنه له چه‌واشه‌کردن و سه‌رکوتکردندا " . [Noam
Chomsky، Radical Priorities، p. 52]. هه‌ر وه‌کو له section D.6 لەم
بارەوە دواوین، ناسیونالیزم هه‌میشه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێر (نوخبه)
بووه، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که نه‌ته‌وه پێکده‌هێنن، هه‌ر بەم هۆیه‌شه‌وه
ئەنارکیسته‌کان ئه‌م بیرۆکه‌یه ڕه‌تده‌که‌نه‌وە و وایده‌بینن، که ئه‌مه
له فێڵێک یا ساخته‌یه‌ک، زیاتر، شتێکی دیکه نییه.
له ڕاستیدا، به‌شێک له ڕۆڵی یا ئەرکی ده‌وڵه‌ت، کە پارێزگارییکردنە
له ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا، لایه‌نگریی جیهانیانه یا نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه،
که به لایه‌نگریکردنی " نه‌ته‌وه‌یی" ناوه‌ده‌برێت، (بۆ نموونه) به‌رگریکردنه
له ده‌سته‌بژێری نه‌ته‌وه دژی دەستەبژێری نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یه. ئه‌مه‌ش
به‌ته‌واوی له سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (IMF) و بانکی جیهانیدا، ده‌بینین،
که نه‌ته‌وه‌کان له ڕێگەی شالیاره‌کانه‌وه نوێنه‌رایەتی دەکرێن، ئه‌مانیش
"له نزیکه‌وه لەتەک دەزگە تایبه‌تییه‌کانی وڵاته‌کانیاندا، خۆیان
ڕێکخستووە و هاوپەیمانن. شالیارانی بازرگانی، ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندی
بزنسه‌کانی کۆمۆنێتییه‌کەن و ئەوە لەبەرچاودەگرن" له کاتێکدا "شالیارانی
دارایی و سه‌رۆکانی بانکی نێوەندی، له نزیکه‌وه هه‌لسپێرراون یا
لکاون به دارایی کۆمۆنێتیه‌که‌وه، ئه‌مان له دەزگە دراوییه‌کانه‌وه
هاتوون و دوای ته‌واوبوونی ماوەی خزمه‌ته‌که‌یان، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و
شوێنانه...... ئه‌و که‌سانه جیهان له چاوی کۆمێنێتی دراوه‌وه ده‌بینن"
. جێی سه‌رسوڕمان نییه، که ده‌بینین "بڕیاره‌کانی هه‌ر کام له‌و
دامەزراوانە (موئه‌سه‌سانه) به‌سروشتی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نوێنه‌ران و به‌رژه‌وه‌ندییەکانی
ئه‌وانه ده‌که‌ن، که ئه‌م بڕیارانه، ده‌رده‌که‌ن" هه‌روه‌ها "ڕامیاره‌کانی
ده‌زگە ئابوورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش، زۆربەی کات به‌هه‌مان شێوه
زۆر نزیکن و لەتەک به‌رژه‌وه‌ندی دارایی و بازرگانی ئه‌وانه‌ی، که له
وڵاته پیشه‌سازییه گه‌شه‌کردوه‌کاندان، یه‌کده‌که‌ون " . [Joseph
Stiglitz، Globalisation and its Discontents، pp. 19-20].
لێره‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه پێداگرین، که ئه‌مه له ده‌وڵه‌تێکیشدا
که پێیده‌ڵێن دیمۆکراسی ، ناگۆڕێت. به‌هه‌رحاڵ ئەرکی یه‌که‌می یا سه‌ره‌تایی
ده‌وڵه‌ت گۆڕینی ڕوکه‌ش و ڕواڵه‌تی خۆیه‌تی به "دیمۆکراسی"، کە ئەمەش
لە ڕێگەی سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌کانه‌وەیە، له‌م ڕێگەیه‌وه
ئا‌وا نیشانده‌درێت، کە خه‌ڵکی بەخۆی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ده‌کات. هه‌ر
له‌به‌رئه‌مه‌ش باکۆنین سەبارەت بە ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخ، دەنووسێت " دوو
هه‌ل و مه‌رجی له خۆ گرتوو بۆ گەشەکردنی ئابووری سه‌رمایه‌داری،
پێویستن: ناوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها ملپێکه‌چکردنی کەسەکانە
.... بۆ که‌مایه‌تیه‌ک، که ده‌وترێت نوێنه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن، به‌ڵام
له ڕاستیدا فه‌رمانڕه‌واییان ده‌که‌ن". [Op. Cit.، p. 210] . چۆنیەتی
به‌ده‌ستهێنانی ئەمەش، له به‌شی B.2.3 دا باسده‌که‌ین، (section
B.2.3.).
___________________________________
سەرچاوە:
http://anarchism.pageabode.com/afaq/index.html
پێگەی بەشە وەرگێردراوەکانی دیکە بە کوردی:
http://www.kurdish-afaq.tk
خوێندنەوەی بە زمانەکانی دیکە :
http://anarchism.pageabode.com/afaq/translations.html
بەشی
یەکەم:
http://www.emrro.com/bocienarkistekan1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|