١٢\٦\٢٠١٣
(B.2)
بۆچی
ئەنارکیسته‌کان دژایەتی ده‌وڵه‌ت دەکەن؟
An
Anarchist FAQ (B.2)

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی یەکەم -
هه‌روه‌کو پێشتر لە (section B.1) تێبینیکرا،
ئەنارکیسته‌کان دژ به هه‌موو فۆرمێکی ده‌سه‌ڵاتن، به‌درێژایی مێژوو‌و
وزه و توانا و کاتی خۆیان به‌تایبه‌تی دژی دوو فۆرم به‌کاربردووه، که
یه‌کێکیان سەرمایەدارییه و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان ده‌وڵه‌ته. ئه‌م دوو
فۆرمه‌ش به‌یه‌که‌وه گرێدراون و به‌ئاسانی له‌یه‌کدی جیاناکرێنه‌وه.
"ده‌وڵه‌ت .... و سەرمایەداری ڕاستی و ئایدیایه‌کن، که ناتوانین له‌یه‌کدی
جودایان بکه‌ینه‌وه. ئه‌م دەزگانه له ڕێڕه‌وی مێژووودا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون
و کۆمه‌کیان به‌یه‌کدی کردوه و ده‌که‌ن و یه‌کتر به‌هێزده‌که‌ن. ئه‌مانە
به‌یه‌که‌وه گرێدراون... نه‌ک به ڕێکه‌وت و به‌بێ هۆ، به‌ڵکو به په‌یوه‌ندی
نێوانیان و هۆکار و کارایی دانانه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌کتری، ئەمەش به‌یه‌که‌وه
په‌یوه‌ستیکردوون" کرۆپۆتکین [Kropotkin، Evolution and Environment،
p. 94]
له‌م به‌شه‌دا، به زنجیره و بە دوای یەکتردا، باس له‌وه ده‌که‌ین،
بۆچی ئەنارکیسته‌کان دژ ی ده‌وڵه‌تن، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێی پێویستی،
توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت به
سەرمایەدارییه‌وه ده‌که‌ین.
ئەی که‌واته ده‌وڵه‌ت چییه؟ هه‌روه‌کو مالا‌تێستا Malatesta ده‌ڵێت
ئەنارکیسته‌کان " واژەی (ده‌وڵه‌ت)یان بە واتای کۆی تەواوی دەزگا
ڕامیاریی و یاسایی و دادگایی و سەربازیی و دەزگا دارایییەکان،
بەکاربردووە و ھێشتاکەش بەکاردەبەن، که له نێوه‌ندی ئه‌م دەزگا‌یانه‌وه،
ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کانی، کۆنترۆڵی هه‌ڵسوکه‌وتی که‌سایه‌تی
و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی، پێدەکات. به‌رپرسیاربوون له پاراستنیان، له خه‌ڵکه‌که
دەسێندرێته‌وه و ده‌درێت به خه‌ڵکێکی تر، که به‌پێی پله‌و پایه‌کانیان
یا له ڕێگای نوێنه‌رایه‌تیکردنه‌وه، بڕوایانپێدەکرێت و به‌رژه‌وه‌ندییان
له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌یه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ده‌بێت، که یاساکان بۆ
هه‌موو که‌سێک و بۆ هه‌موو شتێک، هه‌روه‌ها بۆ ملکه‌چپێکردنی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵ، بۆ چاودێریکردنیان یا چاوتێبڕینیان، دابنێن، گه‌ر پێویستیشیکرد،
به کۆمەڵ به‌کاربردنی زۆریش به‌رامبه‌ریان دەگیردرێتەبەر. "
[Anarchy، p. 17]
مالا‌تێستا لەسەر قسەکانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت:
" لای ئێمه حکومه‌ت، یاخود ده‌وڵه‌ت له فه‌رمانڕه‌وایان و فه‌رمانڕەواییکراوان،
دروستدەبێت .... ئه‌وانه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی (پاوه‌ری) دروستکردنی
یاساکانیان هه‌یه، بۆ ئەوەی چاودێری و کۆنترۆڵی په‌یوه‌ندییه
ناوخۆییه‌کانی نێوان مرۆڤه‌کانیان پێبکه‌ن، تاکو دڵنیابن ئه‌و یاسایانە
به‌ڕێده‌کرێن .... دیسانه‌وه ئه‌وه‌ی که له ئاستێکی که‌م یا زۆردا
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان له بواری کۆمەڵایه‌تی و له
هێزی جه‌سته‌یی و مێشک و ھۆش و ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییاندا به‌سه‌ر هه‌موو
کۆمۆنێتییه‌که‌دا، به‌کارده‌بەن، تاکو بۆ جێبەجێکردنی ئاره‌زووه‌کانی
ئه‌وان، فەرمانڕەوایان، هه‌موو که‌سێک ملکه‌چ بکه‌ن. به‌بۆچوونی ئێمه
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش له سەرەتا ده‌ستوورییه‌کانی حکومه‌تی ده‌سه‌ڵاتداردا،
به‌رجه‌سته‌ده‌بێت " [Op. Cit.، p. 19]
کرۆپتکین)یش کەم تا زۆر هه‌مان لێکدانه‌وه‌ی بۆ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت
کردووه، مشتومڕی ئەوە ده‌کات، کە دەوڵەت " هه‌ر بەتەنیا دەسەڵاتێک نییە
بەڕاسەری کۆمه‌ڵگه‌وە، به‌ڵکو چڕبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و
ھەروەک چڕبوونه‌وه‌ی زۆرینەی کاروبارەکانی ژیانی کۆمه‌ڵگە لە ده‌ستی هه‌ندێکدا
.... میکانیزمێکی ته‌واوی یاسادانان و جێبەجێکردنە (کاری پۆلیسیی) لە
سیستەمێکدا، تاکو هه‌ندێک چین لە پاوانگەریی (دۆمینه‌یت) ئه‌وانی تردا
ملکەچبکات" [The State: Its Historic Role، p. 10، لای (باکۆنین)یش هه‌موو
ده‌وڵه‌ته‌کان " له ناوه‌ڕۆکدا ماشێنێکن، کە فه‌رمانڕه‌وایی جەماوەره‌که
له سه‌ره‌وه، بەھۆی.... که‌مایه‌تییه‌کی بەرتەریدار (ئیمتیازدار)ە‌وه،
ده‌که‌ن، بەو بیانووەی که گوایه سوود و به‌رژه‌وه‌ندی ڕاستینەی
کەسەکان ، له خود‌ی کەسەکان خۆیان باشتر ده‌زانن" [The Political
Philosophy of Bakunin، p. 211] له‌هه‌مان باس‌دا Murray Bookchin ده‌نووسێت"
به‌لانیکه‌مه‌وه ده‌وڵه‌ت سیسته‌مێکی شارەزایانەیە (Professional)
له ڕاماڵین و ناچارکردنی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگه، که لە ڕاستیدا سیسته‌می
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمەڵایەتییانه نییه، گه‌رچی تا ئێستاش ساویلکانه له‌لایه‌ن
زۆرینەی خه‌ڵک و بیردۆزه ڕامیاره‌کانه‌وه، ئاوا دەچوێنرێت و ده‌ناسرێت.
لێره‌شدا دەکرێت واژه‌ی شارەزا (پرۆڤێشناڵ) وه‌کو واژه‌ی ناچارکردن
"Coercion " لەبەرچاو بگیردرێت ..... کاتێک که ناچارکردن "Coercion"
له قاڵبی ده‌زگایی ده‌درێت و ده‌ئاخنرێته قاڵبی شارەزایی (پرۆفێشنه‌ڵێتی)یه‌وه
و دەزگایی ده‌کرێت و ده‌بێته پڕۆگرامێک (مه‌نهه‌جێک) و فۆرمێکی ڕێکخه‌ر
له کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵایەتییدا... ئه‌و کاته ئه‌و واتایه ده‌گه‌یه‌نێت،
کاتێک کەسەکان له ژیانی ڕۆژانه‌یان هه‌ڵکه‌نران و له کۆمۆنێتیه‌که‌یان
دابڕان و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێنه‌کرێت، که بەخۆیان کاروباری خۆیان
ڕێکبخەن، به‌ڵکو به یارمه‌تی کۆنترۆڵکردنیان به توندووتیژی، ئه‌و
کارانه ئه‌نجامبده‌ن ... ئه‌وا ده‌توانین به‌ته‌واوی قسه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت
بکه‌ین" [Remaking Society، p. 66] .
هه‌روه‌کو بوکچین (Bookchin) ئاماژه‌ی پێ‌کرد، ئەنارکیسته‌کان ئه‌و
ئایدیایه ڕه‌تده‌که‌نه‌وه، که ده‌وڵه‌ت وه‌کو کۆمه‌ڵگه یا هه‌ر
گروپێک له مرۆڤه‌کان بێت، یاخوود کاتێک که مرۆڤه‌کان به کۆمه‌ڵ به‌یه‌که‌وه
ژیاون یا به‌یه‌که‌وه ژیانیان ڕێکخستووه، ئه‌وه‌ی گه‌یاندبێت، که ئه‌وە
ده‌وڵه‌ت بێت. وه‌کو کرۆپۆتکین تێبینیکردووه و هۆیەکه‌شی لێکداوەته‌وه،
چەواشەبوونەکە لەوێدایە " ئەنارکیسته‌کان به‌گشتی وامامه‌ڵەیان لەتەکدا
کراوە و تاوانبارکراون، که ده‌یانه‌وێت 'کۆمه‌ڵگه بڕوخێنن' و لاینگری
گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ' به‌رده‌وامیدان بە جه‌نگی هه‌ر یه‌ک دژی هه‌مووان' "
ئه‌م هه‌ڵوێسته ئه‌و ڕاستییه نابینێت، که هه‌زاران ساڵ پێش ئه‌وه‌ی
ناوی ده‌وڵه‌ت ببیسترێت، مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا ژیاوه و له سه‌رئه‌نجامدا
ده‌وڵه‌ت یه‌کێک بووه له‌و فۆرمانه‌ی که کۆمه‌ڵگه له ڕێڕه‌وی
مێژووودا ناسیونی" [Op. Cit.، p. 10]
له‌به‌رئه‌وه، هه‌ر ئاوا به‌و ساده‌یه، ده‌وڵه‌ت فیدراسیۆنێک له
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه یا له خه‌ڵکه‌که، نییه، به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک
مالا‌تێستا جه‌ختی له‌سه‌ر کردۆته‌وه، نابێت ده‌وڵه‌ت به‌وه بچوێنرێت،
که " هه‌ره‌وه‌زییه‌کی مرۆڤانه‌یه و تێیدا مرۆڤەکان له ناوچه‌یه‌کی
تایبه‌تدا به‌یه‌که‌وه کۆبوونه‌ته‌وه و شتێکیان پێکهێناوه، که
یه‌کەیەکی کۆمەڵایەتیی پێیده‌ڵێن. کۆبوونه‌وه‌یان و ژیانیان له‌و یه‌که
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که به‌کۆمه‌ڵژیانیان، ژیانێکی
هه‌ره‌وه‌زییانه‌یه " هه‌روا به‌و ئاسانییه ناتوانرێت، ئه‌وه به‌کارببرێت
که " ناوێکی دیکه یا واتایه‌کی دیکه بێت بۆ کۆمه‌ڵگه" [Op. Cit.،
p. 17]. ده‌وڵه‌ت فۆڕمێکی تایبه‌تییه بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵایەتیی له‌سه‌ر
بناخە‌ی دیاریکراوی چه‌ند تایبەتمەندییەکی ته‌واو، ئێمه مشتومڕی ئه‌وه
ده‌که‌ین، که " واژه‌ی ده‌وڵه‌ت.... ده‌بێت بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگانه
دابنرێت یا به‌کارببرێت که سیسته‌مێکی قوچکەیی (ھەرەمی/ هیراشی) و
ناوه‌ندگه‌راییان، هه‌یه . [Peter Kropotkin، Ethics، p. 317f]به‌م چه‌شنه،
ده‌وڵه‌ت " ده‌زگا‌یه‌کی مێژووویی ڕاگوزه‌ر (ئینتیقالی)ە، فۆرمێکی
کاتیی کۆمه‌ڵگه‌یه، هه‌روه‌ها فۆرمێکه که ئه‌گه‌ری ' ته‌واوی له‌ناوبردن
و له ڕیشه‌ده‌رهێنانی' هه‌یه، هه‌ر وه‌کو چۆن ده‌وڵه‌ت کۆمه‌ڵگه
نییه" [Bakunin، Michael Bakunin: Selected Writings، p. 151]
به‌کورتییه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت ڕێگایه‌کی دیاریکراوه، کە کاروباره‌کانی
مرۆڤی له شوێنێکدا تێدا ڕێکخراوه، ڕێگایه‌که له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا‌یه‌که‌وه
دیاریکراوه، که هه‌ر یه‌کەیان به ڕۆڵی خۆی چه‌ند کاراکه‌ته‌رێکی هه‌یه.
به هە‌رحاڵ ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، که ده‌وڵه‌ت له‌و ڕۆژه‌وه‌ی
ئافەرێنراوه تاکو ئێستا، ڕیزێکی تەنیای گه‌وره‌ی له به‌رد و بلۆک و
بوونێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و هەمان فۆڕمی هە‌بێت. ده‌وڵه‌ته‌کان له زۆر
ڕووه‌وه لە یەکدی جیاوازن، به‌تایبه‌تی له ڕاده‌ی ئاره‌زوویانه‌وه
بۆ ده‌سه‌ڵات، یا ده‌سه‌ڵاتدارێتییاندا، له قه‌واره و ھێزی
بیرۆکراسییاندا، هه‌وه‌ها له چۆنێتی خۆڕێکخستنیاندا. جیاوازی لە شێوه‌ی
پاشایەتی و ئۆلیگارکی/ئۆلیگارشی (oligarchy) و تیئۆکراسی [فەرمانڕەوایی
ئایین theocracy] و دیکتاتۆریه‌تی پارت و هه‌روه‌ها ( زۆر یان که‌م) ده‌وڵه‌تی
دیمۆکراتی ھەیە. ده‌وڵه‌تی کۆنی کەمتر بیرۆکراسی و ده‌وڵه‌تی ھاوچەرخی
زۆر بیروکرات ھەن.
له‌وه‌ش زیاتر ئەنارکیسته‌کان مشت‌ومڕ لەسەر ئه‌وه ده‌که‌ن " که ڕژێمی
ڕامیاری ... هەمیشە ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕژێمی ئابوورییه، که له جه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌که‌دا، بوونی هه‌یه". ئه‌مه‌ش واتە ئەوەی کە دەوڵەتەکە هه‌رچۆنێک
بگۆڕدرێت، "به‌ڵام له به‌خۆوه‌گرتنی شێوه‌ی سیسته‌مه ئابوورییه‌کەیدا
به‌رده‌وام ده‌بێت، که هه‌میشه هێمایه‌کە و له هه‌مان کاتیش‌دا چه‌قی
هێزێکه". پێویستناکات بوترێت، که هه‌میشه وه‌کویه‌کن و هه‌ندێک جار
"ڕژێمه ڕامیارییه‌که‌ی وڵاتێک، خۆی له پاشکۆی ئه‌و گۆڕانکارییه
ئابوورییه‌دا که ڕویداوه، ده‌بینێته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش له‌ناکاو
ده‌چێته قوژبنێکه‌وه و به‌رگێکی مۆدێلانه‌ی وا دەپۆشێت، که لەتەک
ئه‌و ڕژێمه ئابوورییه‌ی، که دروستبوووه، بێته‌وه" [Kropotkin،
Words of a Rebel، p. 118]
له‌کاته‌کانی دیکه‌یشدا، ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت بۆ پارێزگاریکردن له
سیسته‌مه ئابوورییه‌کە، ڕواڵه‌تی خۆی بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش ڕەنگدانەوەیەتی.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌بینین له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه و هه‌ڵچوونی
جه‌ماوه‌ریانه‌دا، دیمۆکراسی ده‌گۆڕێت به دیکتاتۆری. دیارترین نموونەش:
نموونەی پینۆشێت (Pinochet)ە له چیلی، فرانکۆ (Franco) له ئیسپانیا،
مۆسۆلۆنی (Mussolini) له ئیتالیا، هیتله‌ر (Hitler) له ئه‌ڵمانیا،
هەموو ئەمانە پشتڕاستکه‌ره‌وه‌ی سەرنجە‌که‌ی (باکۆنین)ن، که ده‌ڵێت "
هیچ حکومه‌تێک باشتر له کۆمارییه‌کان خزمه‌تی به‌رژه‌وندی ئابووری
بورجوازییه‌کان، ناکه‌ن" ...چینی بورجوازی " له تێکشکانی " هه‌ڵچوون
و خرۆشانه‌کانی پڕۆلیتاریادا" گەر پێویستبکات، " دیکتاتۆری سەربازی (military)ی
پێباشترە ". [Bakunin on Anarchism، p. 417]
به‌هه‌رحاڵ، ده‌وڵه‌ت هه‌رچۆنێک فۆڕمه‌کانی بگۆڕێت، هێشتاکە هه‌ر چه‌ند
کاراکته‌رێکی ئاشکرای خۆی هه‌یه، بەو دەزگا و بەڕێوەبەرایەتییە
کۆمەڵایەتیییه‌یدا کە هەیەتی، وه‌کو ده‌وڵه‌تێک ده‌ناسرێته‌وه. بەم
شێوەیە ده‌توانین بڵێین، که لای ئەنارکیسته‌کان ده‌وڵه‌ت به سێ شت
دیاریکراوه :
١- " مۆنۆپۆلی توندووتیژی" له ناوچه‌یەکی دیاریکراودا.
٢- ئه‌م توندووتیژییه سروشتێکی ده‌زگایانه‌ی پرۆفیشناڵی هەیە،
لەتەک :
٣- سروشتی قوچکەییانه و ناوەندگەرایی دەسەڵات و چڕبوونەوەی ده‌سه‌ڵات
و دەستپێشخەری لە دەستی کەمایەتییەکدا.
دواخاڵی ئه‌و سێ خاڵە‌ی سه‌ره‌وه، که (ناوه‌ندگه‌رایی و سروشتی
قوچکەیانە)یه هه‌ره گرنگه‌که‌یانه، چونکه چڕبوونه‌وە‌ی ناوه‌ندگەرایی،
له ده‌ستی که‌مایەتییەکدا، دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایان
و فەرمانڕەواییکراواندا مسۆگەردەکات (ئه‌مه‌ش پێداویستی خولقاندنی
لێژنەیەکی پرۆفێشناڵ دێنێته‌گۆڕێ، تاکو ئەو دابه‌شکردنه بسه‌پێنێت) .
ئا لێره‌دا مشتومری باکۆنین ده‌بینین، که دەڵێت " لەتەک ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت
هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی ژیانی کۆمەڵایەتی له سه‌ره‌وه تا خوارەوە به
یاسا و به‌پێی بڕیاره‌کانی حکومه‌ت بڕۆن" [The Political Philosophy of
Bakunin، p. 242] به‌واتایه‌کی تر " کەسەکان بەخۆیان فه‌رمانڕه‌وایی
خۆیان ناکەن" [Kropotkin، Op. Cit.، p. 120].
ئه‌م لایەنە، بۆ هه‌موویان ده‌ستده‌دات، له ده‌وڵه‌تدا، هەموو
دانیشتوانی ناوچه‌کەیەک بۆ دەوڵەت مل که‌چدەکەن، خۆیان به‌و تاکانه
دەسپێرن، که ده‌زگا بەڕێوەبەرایەتییەکانی ده‌سه‌ڵات، دروستده‌که‌ن و
ئەو ناوچەیە به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. بۆ سه‌پاندنی ئاره‌زوو و ویستی ئه‌م که‌مایه‌تییه،
ده‌بێت هێزێکی قۆرخکراویان له ناوچه‌که‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌کو چۆن ئه‌ندامه‌کانی
ده‌وڵه‌ت به کۆمەڵ بڕیاره ڕامیارییەکانیان، که دەسەڵاتی پێدروستده‌که‌ن،
کۆنترۆڵکردوون، هه‌ر ئاواش لیژنه‌یه‌کی خاوه‌ن بەرتەریینن به‌هۆی پێگه
و پله‌یانه‌وه له سه‌رجه‌می خه‌ڵکه‌که، جیابوونه‌ته‌وه، به‌واتایه‌کی
دیکە واتە له به‌ڕێکردنی ئاره‌زوو و ویستیاندا، ناتوانن متمانه بە
خەڵکەکە بکه‌ن. ئه‌مەش لیژنه‌یه‌کی پرۆفیشنا‌ڵانەی پێویسته، که
بڕیاره‌کانیان ده‌سه‌پێنێت، جا هه‌ر جۆرێک له هێزی پۆلیس، یا هێزێکی
سه‌ربازی بێت له‌بری خه‌ڵکانی چه‌کدار.
به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگه به فه‌رمانڕه‌وایان و فه‌رمانپێکراوانەوە
کلیلێکه له چۆنێتی دروستکردنی یا پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت. به‌بێ دابه‌شبوونێکی
ئاوا، پێویستمان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی ئاوا توندووتیژ یا شه‌ڕه‌نگێز،
نابێت، دەکرێت هه‌ر وا به‌ئاسانی کۆمه‌ڵێکی یه‌کسانمان ببێت، دوور له
ده‌سه‌ڵات و ڕێکخستنی قوچکه‌یی، (ھەروەک لە زۆرێک لە خێڵە سەرەتاییە
بێدەوڵەتەکاندا ھەبووە و لە کۆمەڵگەی ئەنارکی داھاتووشدا بوونی دەبێت).
ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بکرێته‌وه، که ئه‌م دابه‌شبوونه هه‌تا
له ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراسیشدا، هه‌یه چونکه " له‌ناو ده‌وڵه‌تدا هه‌میشه
پێکھاتەی قوچکەیی و باری جیاوازی له نێوان فه‌رمانڕه‌وایان و فه‌رمانپێکراوندا،
هه‌یه. هه‌تا گه‌ر دیمۆکراسیش بێت، خۆ ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ فه‌رمانڕه‌واییده‌که‌ن،
به‌یانی نا‌یکه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هێشتا هه‌ر جیاوازییه‌که
له باره‌کاندا هه‌یه. له سیسته‌مێکی دیمۆکراسیشدا، تەنیا که‌مینه‌یه‌ک
هه‌لی فه‌رمانڕه‌واییان، هه‌یه، ئه‌مانه‌ش قه‌ت ناگۆڕدرێن و سه‌ر به
توێژاڵی ده‌سته‌بژێر (نخبە/ئێلیت)ن" [Harold Barclay، The State، pp.
23-4]
ئا ئه‌مه‌یه "کڕۆکی میرایەتی (حکومه‌ت)" که " له‌م جووداخوازییه‌دا
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی خۆی ته‌شه‌نه‌پێده‌دات و له‌ته‌ک ئه‌و
دەزگایانه‌ی بوونیان هه‌یه، که له‌پێناوی خۆی و هێڕشکردنه سه‌ر خه‌ڵک،
ھاتوونەتە گۆڕێ (بوون)، تاکو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک پێویستبکات،
فێریانبکات چۆن پارێزگاریی لە هێشتنه‌وه و ئاساییشی کورسییه‌که‌ی خۆی
بکەن Voltairine de Cleyre، The Voltairine de Cleyre Reader، p. 27
and p. 26] ئا بەم جۆرە ” ئەوەندەی سەرکوتگەری بۆ پرنسیپڵ و دەسەڵاتی
ڕامیاریی دەگەڕێتەوە، ئەوەندە زۆر بۆ شێوەی ده‌وڵه‌ت و دەسەڵات
ناگەڕێتەوە". [Bakunin، Op. Cit.، p. 211]
ئەوەی کە دەوڵەت نوێنەرایەتی دەسەڵات و چڕبوونه‌وه‌یه‌تی لە دەستی
کەمینەیەکدا، ئاشکرایە کە لەسەر بنەمای پێکھاتەی قوچکەیی ڕۆنراوە.
نوێنه‌رایه‌تیکردنی دەسەڵات سەرەنجامی هه‌ڵبژاردنی کەسانێکه، دووره‌په‌رێزده‌بن
له‌و کەسانە‌ی که هه‌ڵیانبژاردوون و دواتریش له ده‌ره‌وه‌ی کۆنترۆڵی
ئه‌وان دەبن. بڕوانه به‌شی (B.2.4). زیاتر له‌مه‌ش، ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵبژێردراون
دەسەڵاتیان سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌کی زۆر کێشه و پرس، ده‌درێتی و
پێیانده‌وترێت، که بڕیاریان له‌سه‌ربده‌ن، به‌م پێیه‌ش هه‌ر زوو
بیرۆکراسی له‌ناویاندا گه‌شه‌ده‌کات، تاکو کۆمه‌ک به گه‌یشتن به
بڕیاره‌کان، بکرێت و سه‌رئه‌نجامیش سه‌پاندنی ئه‌و بڕیارانه‌ی که
پێیاننه‌گه‌یشتوون. به هه‌ر بارێک‌دا، به هۆی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م
بیرۆکراسییه و کۆنترۆڵکردنی زانیارییه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه، هه‌ر
به‌زوویی دەسەڵاتێکی ئاوا پەیدادەکات، که لە دەسەڵاتی ئەوانەی کە بە
فەرمی هەڵبژێرراون، زیاترە. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش " دەزگا‌ی ئاڵۆزی
باڵای ده‌وڵه‌ت...، بەرەو پێکهێنانی چینێک دەڕوات، کە بەدیاریکراوی به‌ڕێوه‌بردنی
ده‌وڵه‌ت، له‌به‌رچاوبگرن، لەتەک به‌کارهێنانی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که هه‌یەتی،
بۆ هه‌ڵخه‌ڵاتاندنی باقییه‌که‌ی دیکه‌ی خەڵک له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیدا، " [Kropotkin، Selected Writings on Anarchism and Revolution،
p. 61]. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵکی ده‌که‌ن
و (وه‌کو پێیانده‌وترێت خزمەتکاریانن)، به به‌راورد به‌وانه‌ی که
خزمه‌تده‌کرێن، ده‌سه‌ڵاتی زۆر زیاتریان هه‌یه. هه‌ر وه‌کو چۆن
ڕامیارێک، به به‌راورد به‌وانه‌ی هه‌ڵیانبژاردووه، دەسەڵاتی زۆر
زیاتری هه‌یه. هه‌موو شێوه‌کانی دەو‌ڵه‌ت، وەکو ڕێکخراوێکی قووچکه‌یی
( هه‌ره‌می /هیراشی) بە بێچەندوچوون ده‌بنه حه‌وزێکی بیرۆکراسیانه،
ئه‌م بیرۆکراسییه‌ش له‌و ستراکتووره‌دا، هه‌ر به‌زووی ده‌بێته خاڵێکی
په‌یوه‌ندی کرده‌یی بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌بێئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وایانی فه‌رمی
له‌به‌رچاوبگیردرێن.
ئه‌م په‌راوێزخستنه و بێده‌سه‌ڵاتکردنه‌ی کەسەکان (واته به‌هێزکردنی
بیرۆکراسی) هۆکارێکی سه‌ره‌کییه بۆ ئەوەی کە ئەنارکیسته‌کان دووژمنایه‌تی
ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن. ئه‌م جۆره پێکهێنانه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کەنه‌وه
که تاکه‌کان بێده‌سه‌ڵات و بێهێزبن، ملکه‌چی بیرۆکراسی بن. ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارێتی،
مرۆڤ بۆ ئاستی ژماره‌یه‌ک، شتێک، ماتیریاڵێک، داده‌به‌زێنێت، کە لەو
باره‌دا تاک یەکسان نییە بە که‌سێک، که هیوا و خه‌ون و بیر‌و هۆش و هه‌ستی
هە‌بێت. وه‌کو چۆن پیییەر جۆزیف برۆدۆن به‌توندی پێیداگریی له‌سه‌ر ده‌کات:
" بۆ ئه‌وه‌ی ... له‌لایه‌ن چه‌ند دروستکراوێکه‌وه ، ئه‌وانه‌ی نه
ڕاستن و نه ئاوه‌زه‌دار و نه خاوه‌نمۆراڵ و نە باشن، نه هیچ باشییه‌کیان
تێدایه تاکو ئه‌وه بکه‌ن … فه‌رمانڕه‌وایت به‌سه‌ردا بکرێت، ده‌بێت
چاودێری بکرێیت، بپشکێنرێیت، سیخوڕیت به‌سه‌ره‌وه بکرێت، ئاڕاسته
بکرێیت، په‌یڕه‌وی یاسا بکه‌یت، ببیته ژماره‌یه‌ک ، تۆمار بکرێیت، په‌رجووت
بۆ بکرێت، باوه‌ڕت پێبهێنرێت، کۆنترۆڵ بکرێیت، نرخت له‌سه‌ر دابنرێت،
چاودێری بکرێیت، فه‌رمانت به‌سه‌ردا بکرێت .... بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واییت
به‌سه‌ردا بکرێت، ده‌کرێت له هه‌موو چالاکی و کارێکتدا، له هه‌موو
کڕین و فرۆشتنێکدا تێبینی بکرێیت، ناونووس بکرێیت، باجت به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت،
بپروێنرێیت، بپێورێیت، وه‌کو ژماره‌یه‌ک بژمێردرێیت، هه‌ڵبسه‌نگێنرێیت،
مۆڵەتت پێبدرێت، ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردا بکرێت، ئاگه‌دار بکرێیته‌وه،
له‌کردنی شته‌کاندا بوارت پێنه‌درێت، سازبکرێیت، ڕاستبکرێیته‌وه، به
بیانوی ئه‌وه‌ی بۆ گشت به که‌ڵک و به‌سوود بیت، سزابدرێیت. هه‌روه‌ها
به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریبکه‌یت ده‌خرێیته
شوێنێکه‌وه، ڕابهێنرێیت، به بێگار( سوغره) بگیردرێیت، به‌کاربهێنرێیت،
قۆرخ بکرێیت، به‌زۆر یا به هه‌ڕه‌شه ده‌سگیر بکرێیت، بگوشێنرێیت، چه‌واشه
بکرێیت، بڕوتێندرێیته‌وه، دواتریش له که‌مترین به‌ره‌نگاربووه‌نه‌دا،
له یه‌که‌م گله‌ییکردندا، ده‌بێت سه‌رکوتبکرێیت، سزابدرێیت،
ببوغزێنرێیت، ڕسوابکرێیت، هه‌راسانبکرێیت ، دواتبکه‌ون و بدۆزرێیته‌وه،
به‌خراپی مامه‌ڵه‌ت لەتەکدا بکرێت، لێتبدرێت، بێچه‌کبکرێیت، هه‌ناسه‌ت
لێببڕرێت، به‌ندبکرێیت، قسه و کرده‌وه‌ت بێهه‌ند وه‌ربگیرێت، سه‌رزه‌نشتبکرێیت،
ته‌قه‌ت لێبکرێت، دیپۆرتبکرێیت، بکرێیته قوربانی، بفرۆشررێیت، خیانه‌تت
لێبکرێت، سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه پێتڕاببوێررێت، گاڵته‌ت پێبکرێت،
ڕقت لێهه‌ڵبگیرێت، که‌سایه‌تیت لێزه‌وتبکرێت به ساخته‌چی ناوببرێیت.
ئه‌مه‌یه میرایەتی (حکومه‌ت)، ئه‌مه‌یه داوه‌رێتیه‌که‌ی، ئه‌مه‌یه
مۆراڵه‌که‌ی" . [General Idea of the Revolution، p. 294]
ئه‌مه سروشتی ده‌وڵه‌ته لەتەک هه‌ر یه‌کێک له‌و هه‌وڵانه‌دا، گرنگ
نییه چ ئه‌هریمه‌نێکه، به‌ڵام کاتێک که به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و
که‌مایه‌تییه‌که‌ی ده‌پارێزرێت، باشده‌بێت، وه‌کو باکۆنین ده‌ڵێت:
" ده‌وڵه‌ت ... ئاشکراترین شتێکە، دزێوترین ده‌زگا‌یه‌که، که به‌ته‌واوی
ڕەتکەرەوەی مرۆڤایه‌تییە. هاوپشتی نێوانی هه‌موو مرۆڤەکان* [پیاوان و
ژنان] لەسەر گۆی زەمین تێکده‌شکێنێ و له‌نێویده‌بات، بەمەبەستی
وردوخاشکردن و سەرکوت و کۆیلەکردنی ئەوانی دیکە [زۆرینە]، ھەندێکیان لە
کۆمەڵەیەکدا ڕێکدەخات ...
ئه‌م ڕەتکەرەوە ئاشکرایەی مرۆڤایەتی، کە ناوەڕۆکی دەوڵەت پێکدەھێنێت،
لە ڕوانگەی دەوڵەتەوە ئەرکی باڵا و گەورەترین چاکەکاری ئەوە، لەسەر ئەو
بنەمایە ئازاردان و ستەم و چەوساندنەوە و چەپاوڵ و تاڵانی و تیرۆری
مرۆڤەکان [ژنان و پیاوان] دەکات، کە لە باری ئاسایی‌دا ئەمانە تاوانن.
لەلایه‌کی دیکەوه له ژیانی ڕۆژانه‌دا، له ڕوانگەی نیشتمانپه‌روه‌رییەوە،
کاتێک که ئه‌مانه بە شکۆداریی ده‌وڵه‌ت، تەواودەبن، بۆ
پارێزگاریکردنی یا بەردەوامیدان بە ده‌سه‌ڵات، هه‌موو ئه‌مانه ده‌گۆڕدرێن
بە فه‌رمان و نیشاندانی چاکە و ئه‌م فه‌رمان و چاککارییانە ده‌بنە
ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو هاووڵاتییەکی نیشتمانپه‌روه‌ر، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه
لە هه‌موو که‌سێک ده‌کرێت، که ھەر کات بەرژەوەندی دەوڵەت ئەوە بخوازێت،
ئەوا نەک تەنیا دژی کەسانی بیانی، بەڵکو دژی ھاومرۆڤانی (ھاووڵاتیانی)**
خۆشی ئەنجامیانبدات.
ئه‌مه ئه‌وه ڕاڤەدەکات، که بۆچی له سەرھەڵدانی ده‌وڵه‌تەوە، دنیای
ڕامیاریی هه‌روابووه و به‌رده‌وامیش هه‌روا قۆناخێکی کۆمەڵایەتی و
مرۆڤایەتی بووە بۆ لەخشتەبردن و چەتەگەریی بێ‌سنوور ..... ئه‌وە‌ش
ڕۆشندەکاتەوە، که بۆچی سه‌رجه‌می مێژوووی ده‌وڵه‌تانی کۆن و ھاوچەرخ
تەنیا زنجیره‌یه‌ک به‌گژاچونه‌وه و تاوان بووە، بۆچی پاشا‌و شالیاره‌کان
لە ڕابوودوو لە ئێستادا له‌هه‌موو سەردەمەکاندا و له‌هه‌موو وڵاتێک‌دا –
پیاوانی ده‌وڵه‌ت، دیبلۆماسەکان، بیرۆکراته‌کان، شه‌ڕکه‌ره‌کان -- ئەگه‌ر
له ڕوانگەی مۆڕاڵی ئاسایی و دادپەروەریی مرۆییەوە دادگایی بکرێن، سه‌دان
و هه‌زاران جار شایانی سزاواربوون (مەحکومبوون) بە کاری سەخت، یاخود له
سێداره‌دانن. لێره‌دا هیچ تۆقاندنێک، هیچ دڵڕه‌قییه‌ک، هیچ
سووکایەتییەک بە پیرۆزییەکان، یا گەواھیدانی درۆ، ھیچ فریودانێک، ھیچ
ھەڵسوکەوتێکی نەشیاو، ھیچ دەستبڕینێک، ھیچ تاڵانکردنێکی ڕووقایمانە،
ھیچ خیانه‌تێکی بێشەرمانە، ھیچ یەک له‌مانه ڕۆژانە، ئه‌گه‌ر به‌ناو و
له‌لایه‌ن نوێنه‌ران و پیاوانی ده‌وڵه‌ته‌وه، نه‌بووبێت، ڕوویاننەداوە.
ئه‌مانه‌ی که کراون، له‌ژێر هیچ ناوێکی دیکەدا نەکراون، به‌ڵکو ته‌نیا
له‌ژێر ناو و پاساوی وشه ڕازێنراوەکان و دڵخۆشکەرەکان، بەڵام ھاوکات
زۆر ترسناکەکاندا، ئەنجامدراون." 'for reasons of state.'" [Bakunin on
Anarchism، pp. 133-4]
بۆ پاساودانی جه‌نگه‌کان، که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌ستییه سڤیلییەکان (مه‌ده‌نییه‌کان)
و ئازادییه‌کانی مرۆڤ، (گه‌ر هه‌مووشیان له‌ناونه‌بات) حکومه‌ته‌کان به
به‌رده‌وامی درۆ بۆ کەسەکان، ئه‌و کەسانە‌ی که بانگه‌شه‌ی نوێنه‌رایەتییان
دەکەن، ده‌که‌ن، به‌رده‌وامن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ڕامیاریانه‌ی که
خزمه‌تی که‌مینه‌یه‌ک له زۆربه ده‌کات، له‌پاڵ ئەنجامدانی تاوانی
دیکه‌شدا. گه‌ر ئه‌م ڕامیاریانه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه به‌ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایی به‌رپه‌رچ بدرێنه‌وه، ده‌وڵه‌ت به‌دڵخۆشییەوە ئه‌و هێزه‌ی
که له ده‌ستیدابێت و ئه‌وه‌ی پێویست بکات، به‌کاری ده‌هێنێت، تاکو
ناڕه‌زاییکه‌ران بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنه‌کانی خۆیان (مۆرکردنی ئه‌م سه‌رکوتکردنه‌ش
به‌نێوی یاسا و فه‌رمانه‌وه ده‌بێت). ئه‌م سەر‌کوتکردنه‌ش له شێوه‌ی
به‌کارهێنای تیمی بکوژ، به‌ده‌ستووریکردن، یا یاساییکردنی ئه‌شکه‌نجه‌دان،
سزادانی به‌کۆمه‌ڵ، به‌ندکردنی هه‌میشه‌یی، لەتەک تۆقاندنی دیکه‌دا له
شیوه‌ی خراپ خراپ‌دا، به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت.
کاتێک که ده‌وڵه‌ت له‌باری ئاسایی‌دا، کاتێکی زۆر له به‌خراپفێرکردن
و خراپیپه‌روه‌ردەکردنی کەسەکاندا به‌کارده‌هێنێت....که‌متر جێگه‌ی سه‌ر
سووڕمانه، ئه‌مه‌ش تەنیا له ڕێگای خود‌ی ده‌وڵه‌ت خۆیه‌وه، (له
کاتێکدا که ناشارێته‌وه) ئه‌نجامیده‌دات، ده‌توانرێت ئه‌وانه
بزانرێت. مێژووی ده‌وڵه‌ت شتێک نییه، جگه له هه‌وڵدانی ڕاهێنانی
کەسەکان و چاودێری نه‌زم و یاسا و فه‌رمانه‌کانی، بۆ کۆنترۆڵکردنیان و
کردنیان به کەسانێکی ستاندا‌رت ( لە قاڵبدراو) تاکو کەسەکان بەخۆیان،
ئەوانە بەسەر خۆیاندا بچەسپێنن و خۆیانی پێوه‌گرێبدەنەوە.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ده‌وڵه‌ت لای ئەنارکیسته‌کان جێگای سەرسووڕمان
نییه، چونکه ئه‌وان ده‌وڵه‌ت وه‌کو هه‌بوونی ماشێنێکی زه‌به‌لاح،
لەتەک کۆنترۆڵکردنی هێزێکی بکوژی جێگرەوە بۆ ئه‌و پێکھاتە قوچکەییەکه،
که کاراکه‌ته‌رێکی زۆر خراپ و سه‌روبه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌تی، که
له (دوابه‌ش)دا باسی لێوه‌کراوه، ده‌بینن . باکۆنین مشت‌ومڕ له‌سه‌ر "
هه‌ر تیئۆرێکی ڕاسته‌وخۆیی یا خۆجێیی (لۆکا‌ڵی) له ده‌وڵه‌تدا" ده‌کات
و دەڵێت" لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای سەروەری دامەزراوە، ئەمەش
بیرۆکەیەکی خوداوەندیی [لاھوتی]، میتافیزکی و ڕامیارییانەیە، کە
پێیوایە جەماوەر توانای نییە فەرمانڕەوایی خۆی بکات، هه‌میشه ده‌بێت
ملکه‌چی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عه‌قڵداران بێت و ئه‌وان دادوه‌ریی به‌سه‌ردا
بسه‌پێنن، ئەمەش بەبەکارهێنانی ڕێگایەک یا هەندێک لەو ڕێگایانەی سەرەوە،
ده‌بێت " [Bakunin on Anarchism، p. 142]
وه‌ها سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی، به ئاسایی و سروشتی ناتوانێت
ببێته سیستەمێکی ناوه‌ندگه‌را و هیراشی و بیرۆکراسی. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش
به‌پێی ناوه‌ندگه‌رییه قوچکەییه‌که‌ی، سروشته بیرۆکراسییه‌که‌ی، ده‌وڵه‌ت
ده‌بێته بارگرانی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌وه، ڕێگره له گەشەکردن و پێشکه‌وتن،
له‌و باره‌شدا کۆنترۆڵکردنی هه‌موو شتێکیش ئه‌سته‌مه. هه‌ر وه‌کو
باکۆنین ده‌ڵێت:
" ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کۆمه‌ڵگه و گوایه له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێت.... له ڕاستیدا .... به‌گشتی و
به به‌رده‌وامی ڕه‌تکه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه پۆزه‌تیفه‌کانی ناوچه‌کان،
شاره‌وانییه‌کان، کۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی خه‌ڵکییە. هه‌روه‌ها
بەرژەوەندی ژماره‌یه‌کی زۆر له تاکه‌کان، که ملکه‌چی ده‌وڵه‌تن .....
[بەوەی کە] باشترین ھیوا و خەونەکان، ھەموو ھێزە زیندوو و کاراکانی
وڵات، کراونەتە قوربانی و لە گۆڕنراون." [The Political Philosophy of
Bakunin، p. 207]
دژایه‌تیکردنی ئەنارکیسته‌کان بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی که
فۆرمێکی قوچکەیی هه‌یه، لێره‌دا کۆتایی نایێت، به‌ڵکو ئەنارکیسته‌کان
له‌به‌ر هۆیه‌کی دیکه‌ی گرنگتریش ده‌وڵه‌ت ڕه‌تده‌که‌نه‌وه. ئه‌ویش
ڕۆڵی ده‌وڵه‌ته له پارێزگاریکردن و پاراستنی ئه‌و چینه‌ی که له
کۆمه‌ڵگه‌دا دژ بە ئەوانی تر( بۆ نموونه چینی کرێکاران)، ئابووری به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌ژێر ئه‌م سیسته‌مه‌ی ئێستادا، سه‌رمایه‌داره‌کان
" ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت ، بۆ پارێزگاریکردن له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری،
شێوازه ڕاووڕوتییه‌کانیان یاسایی بکات." [Berkman، What is Anarchism?
p. 16] . هه‌روه‌کو له (به‌شی B.2.1) قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ده‌وڵه‌ت
به‌رگریکه‌ره له خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی. بۆ لێدوان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
که ئەنارکیسته‌کان مه‌به‌ستیان له‌وه چییه و چۆن له خاوه‌ندارێتییه‌کانی
تاکی جیاده‌که‌نه‌وه ، ئه‌وا سەیری (به‌شی B.3 ) بکه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت له ده‌وڵه‌ته سه‌رمایه‌دارییه‌کاندا،
میکانیزمی پاوان‌کردنی (هه‌یمه‌نه‌کردنی) ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن گروپێک له
ده‌سته‌بژێره‌وه‌یه و هه‌ر بۆ ئه‌وانیشە ( سه‌رئه‌نجامیش کۆمپانییه
گه‌وره‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕۆن، که ببنه به‌شێک له به‌شه به‌رینه‌کانی
ده‌وڵه‌ت). له ڕاستیدا هه‌روه‌کو له (به‌شی F.8 ) زۆر به قووڵی
گفتووگۆی له‌سه‌ر ده‌که‌ین " ڕاستەوخۆ و ناڕاسستەوخۆ، دەوڵەت
سەرەکیترین پایە و ئافەرێنەری سەرمایەداری و دەسەڵاتەکەی بەسەر خەڵکیدا
بووە و ھێشتاکەش ھەروایە. [Kropotkin، Evolution and Environment، p.
97]. به‌شی B.2.3 ئەوە نیشاندەدا، کە لە دێمۆکراسیی نوێنەرایەتییدا،
ئەم پاوانکردنە، چۆن به‌ده‌ستده‌هێنرێت .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌مه به‌و واتایه نییه، که ئەنارکیسته‌کان ئاوا
بیربکه‌نه‌وه، که ده‌وڵه‌ت ده‌قاودەق ئامرازێکی ئابووریی چینی فه‌رمانڕه‌وایه.
وه‌کو Malatesta مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌کات و ده‌ڵێت له کاتێکدا " چینێکی
تایبه‌ت (میرایەتی/حکومه‌ت)، لەپێناو دەستەبەرکردنی ئامرازە پێویستە‌کانی
سه‌رکوتکردن و یاساییکردن و پاراستنی چینی دارا‌کان، لە بەرامبەر
داخوازییه‌کانی کرێکاران ... له هه‌مان کاتدا ھێزەکانی بەردەستی وه‌کو
ئامرازێک بۆ ئافراندنی بەرتەری بۆ خۆیی به‌کارده‌هێنێت، ئەگه‌ر
بیشتوانێت ھەروا ژێرڕکێفخستنی چینی داراکانیش. [Errico Malatesta: His
Life and Ideas، p. 183] . بەو جۆرە دەوڵەت بەرژەوەندی تایبەتی خۆیشی
ھەیە، جیاوازە و ھەندێک جار دژی فەرمانڕەایی دەستەبژێری ئابوورییە.
ئەمەش بەو واتایەیە، کە دەبێت ھەردووکیان؛ چ دەوڵەت و چ سەرمایەداری
ھەڵبوەشێنرێنەوە. ده‌وڵه‌ت وه‌کو ده‌زگا‌یه‌کی ناسراو، سه‌رکوتکه‌ر، چه‌وسێنه‌ر
وه‌کو چینێک. ئه‌م شێوازانه‌ی ده‌وڵه‌ت له section B.2.6 مشتومڕیان له‌سه‌رده‌کرێت.
داکۆکیکاری لە سەرمایەداری وەک بەشێک لە ئەرکەکانی، کە دەوڵەت تێیدا
بەشدارە تەنیا پاوان‌کردنی ڕامیاریی نییە، بەڵکو لە پاوان‌کردنی
ئابوورییشدا بەشداردەبێت. ئەم پاوانکردنە بۆی ھەیە شێوەی جیاواز لەخۆی
بگرێت، ھەر لە پاراستنی ئاسایی مافی خاوەندارێتی سەرمایەداری لە
شوێنەکانی کاردا و تا دەگاتە بەھرەکێشیی ڕاستەوخۆی کار، دەگرێتەوە . لە
کاتێکدا کە لە باری ئاسایی‌دا ڕۆڵی دەوڵەت بۆ مەیسەرکردنی پاوانگەریی
ئابووریییە، ھەروا بۆی ھەیە ھەوڵی کەمکردنەوەی سروشتی
دژەکۆمەڵایەتییانەی بازاری سەرمایەداری و شێوازبەندی خراپەکارییەکانی
بدات. ئه‌م لایەنە‌ی ده‌وڵه‌ت له به‌شی B.2.2. باسده‌کین.
پێویست به‌وه ناکات، که بڵێێن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که نیشانه‌ی
ده‌وڵه‌تن، به‌هۆی ڕێکه‌وته‌وه په‌ره‌ناسێنن. هه‌ر وه‌کو له به‌شی
section H.3.7 له‌باره‌یه‌وه دواوین، ئەنارکیستەکان ڕوانگەیەکی
کراوەیان بۆ دەوڵەت ھەیە. ئەمەش بەو واتایەیە کە ده‌وڵه‌ت لەپێناو
ئاسانکردنی ڕۆڵگیران و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا، سروشتێکی قوچکەیی
ھەیە. هه‌ر وه‌ک له ( بەشی B.2.4) و (بەشی B.2.5)دا خراوەتەڕوو،
خوازراوی ناوه‌ندگه‌رایی له ده‌وڵه‌تدا بۆ ئه‌وه‌یە، که ڕۆڵی سه‌روه‌رێتی
ده‌سته‌بژێر بپارێزرێت، که ئه‌مه‌ش چالاکانه و به هوشیارییەوە
ئافەرێنراوه، تاکو ئه‌مه ئه‌نجامبدات. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشانده‌دات که
ده‌وڵه‌ت بەپێی سروشتی له سه‌ره‌وه تاکو خواره‌وه‌ی ده‌زگا‌کانی،
ھێز له ده‌ستی چەند کەسێکدا ناوه‌ندییدەکاتەوە، سه‌رئه‌نجامه‌که‌ش، ده‌وڵه‌ت
" لەتەک ڕێساکە (سو‌نه‌ت‌کەی)، پێکھاتە قوچکەییه‌که‌ی و هه‌روه‌ها
تاڕاده‌یه‌کیش بەرتەنگییە نه‌ته‌وه‌ییەکەی ... ناتوانرێت وەک
ئامرازێک بێت بۆ ڕزگاری بەکارببرێت". [Kropotkon، Evolution and
Environment، p. 78] هه‌ر لەبەرئەمەیە، که ئەنارکیسته‌کان
ئامانجدارانه دەیانەوێت شێوازێکی نوێ بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و ژیان،
بئافرێنن، شێوازێکی ناناوه‌ندگەرایانە (ناسێنتراڵانە)، له‌سه‌ر بنەمای
بڕیاردان له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه و لەنێوبردنی پێکھاتە و پلەبەندی
قوچکەیی.
له کۆتاییدا ده‌بێت ئاماژه به‌وه بده‌ین، که له کاتێکدا که
ئەنارکیسته‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌که‌نه‌وه، که ده‌وڵه‌ته‌کان
تیایاندا هاوبه‌شن و خاڵی ناوکۆییانن، ئه‌وه‌ش ده‌زانن، که هه‌ندێک
فۆرم له ده‌وڵه‌ت، له‌وانی دیکه‌یان باشترن. بۆ نموونە، دیمۆکراتییه‌کان
پێده‌چن له دیکتاتۆره‌کان یا پاشاییه‌کان، که‌متر سه‌رکوتکه‌ر بن. ئه‌مه
هه‌ڵه ده‌رده‌چێت، ئەگه‌ر سه‌رئه‌نجامێکی وه‌کو ئه‌وه وه‌ربگیردرێت
که " له ڕه‌خنه گرتندا له میرایەتییەکی (حکومه‌تێکی) دیمۆکراتی ئه‌وه
نیشانبدات، که ئێمه خۆشیمان له میرایەتییەکی پاشایی دێت. ئێمه
بڕوای ته‌واومان بەوە هه‌یه، که میرایەتییەکی کۆماریی هه‌ره ناته‌واو
هه‌زار جار له باشترین میرایەتی ڕۆشنبیرانه‌ی پاشایی باشتره".
[Bakunin، Bakunin on Anarchism، p. 144] سەرەرای ئەوەش، ئه‌مه سروشتی
یاخود ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت ناگۆڕێت. له‌ڕاستیدا، ئه‌و ئازادییانه‌ی که هه‌مانن،
په‌یوه‌ندیان به باشیی هه‌ڵوێستی ده‌وڵه‌ته‌وه نییه، به‌ڵکو سه‌رئه‌نجامی
بەرھەڵستی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی خه‌ڵکین دژی ده‌وڵه‌ت و بەکاربردنی
سەربەخۆیی خود‌ی خەڵکییە. ئەگەر بواری پێبدرێت، ده‌وڵه‌ت بەزوویی
ئازادییەکان و مافەکان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و دەگۆرێتەوە بە یاسا مردووەکانی
پێداگری، شتگەلێک کە بە چاپکراوی زۆر جوان دەردەکەون، بەڵام لە کەتواری
ژیاندا، ھەرگیز کردەیی ناکرێنەوە
بەم جۆرە لە درێژەی ئەم بەشەدا مشتومر لەسەر دەوڵەت، ڕۆڵ و کاراییەکانی
لەسەر ئازادی کۆمەڵگە و ئەوەی کە کێ لە بوونی سوودمەند دەبێت، دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە، خوێنەوەی وتارێکی کلاسیکی
کرۆپۆتکین ، The State: It’s Historic Role ،Kropotkin، دەوڵەت و ڕۆڵە
مێژوووییەکەی، بەسوود دەبێت. ھەروەھا خوێندنەوەی (دەوڵەت، سەرنجدانێکی
نوێ لە پێشینەکانی دەوڵەت، چۆنیەتی گۆڕانی لە ماوەی ھەزاران ساڵدا و
سروستی دەوڵەتی نوێ، نووسینی ھاروڵد بارکلی Harold Barclay's The State
، سوودبەخش دەبێت.
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|