١٤\٧\٢٠١٣
بۆچی
ئه‌نارکیستە‌کان دژی ده‌وڵه‌تن؟
B.2.2 ئایا ده‌وڵه‌ت
ئەرکی لاوه‌کی هه‌یه؟

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی سێیەم -
به‌ڵی هه‌یه‌تی. هه‌روه‌کو له به‌شی
پێشتردا باسمانکرد، ده‌وڵه‌ت ئامرازێکه بۆ به‌رده‌وامیدان به چینی
فه‌رمانڕه‌وا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ده‌وڵه‌ت تەنیا بۆ
ئه‌وه‌یه که داکۆکی له پەیوه‌ندییه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی نێو
کۆمه‌ڵگه بکات، به‌ڵکو داکۆکی له سه‌رچاوه‌ی ئابووریی و ڕامیاریی
ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش ده‌کات. نه‌خێر، ده‌وڵه‌ت هیچ کات ئەرکە‌کانی
له‌و چالاکییه که‌مانه‌دا قه‌تیسناکات. به‌ڵکو لەتەک ئه‌وانه‌شدا
داکۆکی له ده‌وڵه‌مه‌ندان و موڵکه‌کانیان و مافی خاوه‌ندارێتییان
ده‌کات. ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌کی زۆر ئەرکی دیکەی ناگرنگی هه‌ن.
ئه‌مانه‌ش جیاوازن و له کات و شوێنی خۆیدا، لەتەک
سه‌رئه‌نجامەکانیشیاندا به‌هه‌ند وه‌ریانده‌گرین، لەهەمان کاتیش‌دا
ھە‌ژماره‌کردنیان ئەستەمده‌بێت. به‌هه‌رحاڵ ناسینه‌وه‌یان ئاسان و بێ
پێچەوپه‌نایه، ده‌توانیین به‌گشتی دوو فۆڕمی سه‌ره‌کیی له ئەرکە
بێبایاخه‌کانی ده‌وڵه‌ت، باسبکه‌ین. یه‌که‌میان، زیادکردنی
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌واییه، ئیدی له‌سه‌ر ئاستی
نیشتمانی بێت یان جیهانی، ئەمە جگه لە داکۆکیکردن لە
خاوەندارێتییەکانیان. دووهه‌م، ئەرکی پاراستنی کۆمه‌ڵگه‌یه له دژی
دانانی کارایی نێگه‌تیڤانه‌ی بازاڕی کاپیتاڵیستی. ئێمه باس له هه‌ر
یه‌که له‌مانه به نۆرەی خۆیان ده‌که‌ین، بۆ ئاسانکردنیان و
په‌یوه‌ستکردنیان به‌یه‌که‌وه، سه‌رنج له‌سه‌ر سەرمایەداری ده‌ده‌ین.
بڕوانه ( .(section D.1
یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌ره‌کی ناگرنگی ده‌وڵه‌ت له کاتێکدایه، که به
شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی چینی سه‌رمایه‌دار، ده‌ست له
کۆمه‌ڵگه وەردەدا. ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌کی ئاشکرای ده‌ستتێوه‌ردان
وه‌رده‌گرێت، وه‌کو دانی پشتگیریکردنی نرخ (واته ده‌وڵه‌ت جیاوزی
نیوانی نرخه‌کان ته‌واو ده‌کات که پێیده‌ڵێن " مه‌نحه")، دابه‌زاندن
و سووککردنی باج، به‌خشینه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌کان بەبێ ئه‌وه‌ی بخرێته
ته‌نده‌ره‌وه، پاراستنی باجێکی دانراو له‌سه‌ر کاڵایه‌ک یان نرخێک بۆ
پیشه‌سازییه کۆنه ناکارامه‌کان، پێدانی مافی مۆنۆپۆلکردن به‌چه‌ند
کۆمپانیایه‌ک یا پیشه‌سازییه‌کی ناسراو، یارمه‌تیدان و ڕزگارکردنی
کۆمپانیا گه‌وره‌کان، که ده‌وڵه‌تی بیرۆکراسی پێیوایه که زۆر
به‌بایاخ و گرنگن، نابێت لێیان بگەڕێیت بکه‌ون... ئا له‌م شێوه
ئەرکانه. به‌هه‌رحاڵ ده‌ستتێوه‌ردانه‌کانی ده‌وڵه‌ت زۆر له‌وانه
زیاترن و له زۆر ڕێگەی دامه‌زراو و ئاساییشییەوە، ئه‌نجامده‌درێن.
ده‌وڵه‌ت بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که له پرۆسەی
گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داریدا، په‌یداده‌بن، ئه‌مانه به‌ئاسایی ده‌کات،
که ئه‌مانە‌ش به‌گشتی ناتوانرێت بۆ بازاڕ به‌جێبهێڵرێن ( به‌لایەنی
که‌مه‌وه له سه‌ره‌تادا). ئه‌مانه ئاوا نه‌خشه‌کێشراون، که له
سوودی چینی سه‌رمایه‌داران به‌گشتی، تەواوببن، نه‌ک به ته‌نها سوودی
که‌سانێک، یا کۆمپانیاگه‌لێک، یاخود چه‌ند به‌شێکی دیاریکراو،
ڕه‌چاوبکات.
ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانه، فۆرمی جیاجیا و کاتی جیاوازی به‌خۆوه گرتوە،
له‌مانه ده‌ستگرۆییکردن به پاره‌وە بۆ به‌شه پیشه‌سازییه‌کان، وەکو
(خه‌رجییە سەربازییەکان/ میلیته‌ریییەکان)، دروستکردنی پێکھاتەی
ژێرخانی کۆمەڵگە ( ڕێگەوبان و ھیدیکە، که بۆ کۆمه‌ڵگه پێویستن)، که
کردنی لەلایه‌ن به‌شی یا که‌رتی تایبه‌تییه‌وه، زۆر گران
ده‌که‌وێته‌وه، له‌وانه (شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هێڵە ئاسنینه‌که‌ی، ڕێگەی
خێرا "مۆتۆڕوه‌ی")، پاره‌دان بۆ توێژینه‌وه که کۆمپانیاکان له
توانایاندا نییه ئه‌وە بکه‌ن، دانانی باجێکی دیاریکراوی پارێزراو بۆ
پاراستنی پیشه‌سازی خۆماڵیی گه‌شه‌کردوو له مه‌ترسی ململانێی کاڵا
باشەکانی تری جیهانییدا. (کلیلی ئه‌وه‌ی که ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتنی
پێشه‌سازیش: ڕیگه‌دانه به سه‌رمایه‌داران به ڕوتانه‌وه‌ی کڕیاران
(مشته‌ری) تاکو ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و پاره‌کانییان زیاتر بکه‌ن و
بیانخە‌نه‌وە گه‌ڕ)، ڕێگەدان به دەستپێڕاگەییشتن بە زه‌وی و زار و
سه‌رچاوه سروشتییه‌کان، خوێندن و په‌روه‌رده بخرێته به‌رده‌می
خه‌ڵکه‌که بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی توانا و شارەزایی و هه‌ڵوێستێک، که
سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت ده‌یخوازن، هه‌یانبێت. (به‌ڕێکه‌وت نییه
ئه‌وه‌ی که منداڵان له قوتابخانه ده‌یخوێنن و فێرده‌بن، ئه‌وه‌یه
کە چۆن بتوانێت له‌کاتی بێتاقه‌تی و تەنیاییدا، ژیان به‌سه‌ربه‌رێت،
فه‌رمانی به‌سه‌ردا بکرێت و ئەوەی داوایانلێدەکرێت جێبەجێیبکەن). یەکێک
له سه‌رکێشییه‌کانی (موجازه‌فەکانی) ئیمپریالیزم خولقاندنی کۆڵۆنی یا
ده‌وڵه‌ته وه‌کو نوێنه‌رێک ، یاخود ( هه‌وڵی پاراستنی سه‌رمایه‌ی
هاووڵاتیانه، که له ده‌ره‌وه به‌گه‌ڕخراوه) بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ
بخولقێنرێت تاکو ده‌ستی به کەرەسه‌ی خاو بگات، له‌پاڵ کرێی
هه‌رزانیشدا. حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قه‌یران و مردنی
بازاڕدا، بۆ ئه‌وه‌ی ختوکه‌ی کڕیاران له داخوازییه‌کانیاندا، بدات،
هه‌ڵده‌ستێت به پاره‌خەرجکردن، هه‌روه‌ها پارێزگاریکردنی ڕێژەی
"سروشتی" بێ‌کاری، که له زه‌بت و ڕه‌بتکردنی چینی کرێکاراندا،
به‌کار ده‌هێنرێت، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت، که به پاره‌ی که‌متر
زیاتر به‌رهه‌مبهێنن، هه‌روه‌ها یاریکردن به ڕێژه‌ی سوود و قازانج،
تاکو هه‌وڵبدات کارایی خوله‌کانی قه‌یران، که بزنسی تێده‌که‌وێت
بهێنێته‌خواره‌وه، له‌ته‌ک به‌که‌مڕاگرتنی یا بێبایاخ ته‌ماشاکردنی
ده‌ستکه‌وته‌کانی کرێکاران که له خه‌باتی چینایه‌تییدا
به‌ده‌ستیانهێناوه .
ئه‌م جۆره چالاکیانه و چالاکی دیکه، دڵنیاییبوونن له ڕۆڵه
سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت له ناو خودی سەرمایەدارییدا، کە " گرنگیەتی
پێکەوە ژیان و پێکەوە‌هه‌ڵکردنی نێوان مه‌ترسی و تێچوون (کولفه) و
تایبه‌تییکردنی ده‌سه‌ڵات و قازانج، ناوەڕۆکە‌که‌یه‌تی "جێگای
سه‌رسوڕمان نییه" لەتەک هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی که له‌سه‌ری کران،
بچوککردنه‌وه‌ی یا که‌مکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی (OECD
Organization for Economic Cooperation and
Development)، (ڕێکخراوی کۆمه‌ککردنی
ئابووریی و گه‌شه‌سه‌ندن)، ده‌کرێت، ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر داهاتی
نه‌ته‌وه‌ییدا له گه‌شه و گه‌وره‌بوونیدا، به‌رده‌وامه [ .[Noam
Chomsky، Rogue States، p. 189
هه‌روه‌ها David Deleon، یش به‌م جۆره
ده‌ڵێت:
"له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه ، ده‌وڵه‌ت له ڕێگه‌ی یه‌کێک له ده‌زگاکانییه‌وه
له پاوان‌کردنی په‌یوه‌ندی ڕامیاریی و ئابووریی و ژیانی ڕۆژانە، به‌رده‌وامده‌بێت
، ئیدی ئه‌و ده‌زگەیە سەربازیی بێت، دادگەیی بێت، یاخود له ڕێگەی
ڕامیاری پۆلیسه‌وه، بێت، ئەم پاوانکردنە به‌رده‌وامه و ده‌مێنێته‌وه
..... ده‌وڵه‌ته هاوچه‌رخه‌کان که که‌متر سه‌ره‌تایین (بیدائی)
توانیوویانه سیسته‌می خاوەندارێتی به‌ڕێبکه‌ن و بسه‌پێنن .... به‌مه‌ش
کە کردوویانه [ زیاتر له ده‌وڵه‌تانێک، که توندوتیژی ڕێڕه‌ویانە
.... گه‌رچی توندوتیژیش هه‌میشه ئامرازی کۆتایییه، که زۆر جاریش یه‌که‌م
په‌ناگەیه یا ئامرازه] سیسته‌می خاوه‌دارێتییان به‌هێزکرده‌وه. ده‌وڵه‌ت
ده‌توانێت زۆر شت بکات له‌وانه : ده‌توانێت کۆنترۆڵ بکات، به به‌رگرتن
له نابووتبوونی کۆمپانییه سه‌ره‌کییه‌کان، دەتوانێت به شێوه‌یه‌کی
ھاوچەرخانە پشێوی و ناڕێکییە ئابوورییه‌کان لابه‌لابکاته‌وه،
یاریکردن به ئابووری له ڕێگەی به‌رز و نزمکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوود (قازانج).
هه‌ر له‌م ڕێگەیه‌وه واته له ڕێگەی سووده‌کانی باجه‌وه، به یارمه‌تیدانی
که‌نیسه‌کان و قوتابخانه‌کان، لەتەک به‌کارهێنانی تاکتیکەکانی تردا، ده‌توانێت
کۆمه‌ک به ئایدۆلۆجی قوچکەییانە (هیراشییانه) بکات .. له کڕۆکدا ده‌وڵه‌ت
ده‌زگەیه‌کی بێلایه‌ن نییه، به‌ڵکو به هه‌موو توانایه‌کییه‌وه لەتەک
هه‌لومه‌رجی مه‌وجود و کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌تییدایه. بۆ نموونه ده‌وڵه‌تی
سه‌رمایه‌داری له ڕاگرتنی پارسه‌نگی سیسته‌مه‌که‌دا دەقاودەق ئامرازی
نێوکۆیییه له سه‌رمایه‌دا. گه‌ر که‌رتێکی ئابووری قازانجێکی ئاوای
ده‌ستبکه‌وێت، بابڵێین، که زیان له باقییه‌که‌ی دیکەی سیسته‌مه‌که
بدات .... وەکو به‌رهه‌مهێنه‌رانی (کۆمپانیاکانی) پیترۆڵ و نەوت، که
ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ناڕه‌زایی خه‌ڵکی و سه‌رخستنی خەرجی تێچوونی به‌رهه‌م
و کاڵاکانی تر..... له‌م بارە‌دا ده‌وڵه‌ت ڕه‌نگه هه‌ڵبسێت به دابه‌شکردنی
هه‌ندێک له‌و قازانجه له ڕێگەی باجه‌وه، یاخود هانی کێبڕکێی نێوان
کۆمپانیا و کارگەکانی دیکه بدات". ["Anarchism on
the origins and functions of the state: some basic notes"،
Reinventing Anarchy، pp. 71-72].
به واتایه‌کی دیکە، ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ ڕۆڵی پاراستنی
به‌رژه‌وندی هەموو چینی سه‌رمایه‌دار ده‌بینێت ( له هه‌مان کاتیش‌دا،
بەپاراستنی سیستەمەکە، جه‌خت له‌سه‌ر ژیان و مانه‌وه‌ی خۆیشی ده‌کات).
ئه‌م ئەرکانە‌ی که ده‌وڵه‌ت ده‌یانگێڕێت، ده‌توانرێت ڕووبدەن و له هه‌مان
کاتیش‌دا ده‌کرێت ئه‌و چالاکییانه لەتەک به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێک له سه‌رمایەداراندا
له به‌یه‌کداداندا بن ، ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر لەتەک ئه‌و به‌شه‌شدا، به‌ڵکو
لەتەک سه‌رجه‌می به‌شه‌کانی چینی فه‌رمانڕه‌واشدا، ده‌کرێت له به‌یه‌کداداندا
بن بۆ ئه‌مه‌ش سەرنجی به‌شی (section B.2.6)
بدەن.
ئه‌م ناکۆکی و به‌یه‌کدانانه هیچ له ڕۆڵ و ئەرکە‌کانی ده‌وڵه‌ت
ناگۆڕێت وه‌کو ڕۆڵگێڕانی ده‌وری پۆلیسی پارێزه‌ری خاوەن موڵک‌و زەوی و
زارەکان. له هه‌قه‌تدا له ده‌وڵه‌ت ڕاده‌بینرێت ( له ڕێگەیه‌کی
ئاشتیانه و بێ لایه‌نانه‌وه، ئه‌م ڕۆڵانه ببینێت، ڕۆڵه لاوه‌کییه‌کان)
که ببێته ئامرازێکی ڕێکخه‌ره‌وه (سوڵحکه‌ر)و ڕاگرتنی سەقامگیرێتی له
ناکۆکییه‌کانی چینی سه‌رینه‌ی باڵاده‌ست ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی بکات
تاکو سیسته‌مه‌که ڕاگرێ و به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه، که ئەرکە لاوه‌کییه‌کان،
به‌ڕێکه‌وت نین، به‌ڵکو به‌شێکن له بار و پارسه‌نگی سەرمایەداری. له
ڕاستیدا " کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پیشه‌سازییانه‌ی سه‌رکه‌وتوو به به‌رده‌وامی
هه‌وڵده‌دات له بازاڕی بنەماپارێزانە (ئه‌رسه‌دۆکس)یانه، بێته‌ده‌ره‌وه،
له‌و کاته‌شدا سه‌رزه‌نشتی قوربانییه‌کانی ده‌کات و سزایانده‌دات ( له‌نێو
وڵات و له ده‌ره‌وه‌ش) ده‌یانخاته بەردەم بەزەیی کاردانه‌وه‌ی بازاڕه‌وه".
[Noam Chomsky، World Orders، Old and New، p. 113]
ئه‌مه له کاتێکدا، که ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانانە‌ی ده‌وڵه‌ت، له پاش جه‌نگی
جیهانی دوومه‌وه له زیادبووندان، ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت له گه‌شه‌پێدانی
چینی سه‌رمایه‌داریدا زۆر چالاکه و زیاتره له‌وه‌ی که هه‌ر وه‌کو
داکۆکیکه‌رێکی نێگه‌تیڤانه، بێت، ئه‌مه‌ش کڕۆکی ئایدۆلۆجی سه‌رمایه‌دارییه
( بۆ نموونه : داکۆکیکا‌ری خاوەندارێتی) بووه و هه‌میشه‌ش به‌شێک
و ئەرکێکی سیسته‌مه‌که بووه. هه‌ر وه‌کو کرۆپتکین ده‌ڵێت:
"هه‌موو ده‌وڵه‌تێک ژیانی جوتیاره‌کانی و کرێکاره‌کانی له ڕێگه‌ی جۆره‌کانی
باجه‌وه، قۆرخکردنه‌وه، بۆ ژیانێکی پڕ لە بێبەشی و نەھامەت داده‌به‌زێنێت،
هه‌موو ئه‌مانه‌ش داشکانن به لای خاوه‌نزه‌وی و زاره‌کاندا :
خاوەنانی په‌موو، گه‌وره بزنسمانه‌کانی سکه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ر، خاوەنانی
په‌په‌کان و باڕه‌کان و هۆتێله‌کان، ئەوانەی دیکە له‌و چه‌شنه .....
تەنیا به وردببوونه‌وه‌یه‌ک له هه‌موو جێیەکی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا،
ئه‌وه ده‌بینین، که چۆن ده‌وڵه‌ته‌کان به به‌رده‌وامی بە دەستوور هه‌موو
شتێکیان له قازانجی سه‌رمایه‌داره نێوخۆییەکان، پاوانیکردووه و
هێشتاش زه‌وییه‌کی زیاتریش زه‌وتده‌که‌ن [ ئه‌مانه‌ش به‌شێکن له
بێدەسەڵاتکردن / ئیمپایه‌ر]" [Evolution and
Environment، p. 97].
وشه‌ی " قۆرخکردن یا پاوانکردن " لای کرۆپتکین ده‌بێت وا تێبینی بکرێت،
ئه‌و مه‌به‌ستی بەرتەریی (امتیاز)ە گشتییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانن
زیاتر له‌وه‌ی که کۆمپانیایه‌ک یا کارگه‌یه‌کی دیاریکراو کە کۆنترۆڵی
بازاڕ بکات. ئه‌مه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر به هه‌مان شێوه‌یه، بۆ
نموونه : به‌تایبه‌تیکردنی پیشه‌سازییه‌کان به‌ڵام لەتەک کۆمه‌ککردنی
(دانی مه‌نحه) دەوڵەتدا، یاخود به ناولێنان و لێدانی مۆرکی "بازرگانی
ئازاد" وه، که له‌م باره‌دا ڕێککەوتن له‌ژێر ناوی یاسای پاراستنی سه‌پاندنی
ماف، ( که به‌شێکه له بوونی مافی خاوه‌ندارێتی) وه‌کو مافی
خاوندارێتی ڕۆشنبیری له بازاڕی جیهاندا، به‌ڕیوه‌ده‌چێت
Intellectual Property Right.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن، که سەرمایەداری به ده‌گمه‌ن هه‌ر
به‌تەنیا پشتی به ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی به‌ستووه، تاکو سه‌رمایه‌داران
له جێگە و ڕێگە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یاندا له پاوانخوازیدا، ڕابگرێت،
جا ئیدی له‌سه‌ر ئاستی ( نه‌ته‌وه‌یی له به‌رامبه‌ر چینی کرێکاراندا
یاخود لەسەر ئاستی جیهانی له‌به‌رامبه‌ر ململانێی ده‌سته‌بژێره بییانه‌کان)دا،
بێت. هاوکات ده‌وڵه‌ت ده‌ستتێوه‌ردانی له "بازاڕی ئازاد"ی ڕژێمی سه‌رمایه‌دارییدا
بۆ ئاستی ڕاده‌ی پاراستنی مافه‌کانی خاوه‌ندارێتی دارایی و زەوی و
زارەکانی سه‌رمایه‌داران، هێناوه‌ته خوارەوە، که ئه‌مه‌ش له‌چه‌ند
بارێک‌دا ڕویداوه، دیاره ئه‌مه‌ش به‌تەنیا کار و ئەرکی ده‌وڵه‌تێکی
ستاندارد له هێزی ڕاستەوخۆی سیسته‌مه‌که‌دا نییه، ئه‌مانه هه‌میشه
زیاده‌کارێکن، پارسه‌نگێکن بۆی.
له سه‌رده‌می له‌دایکبوونی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌دارییدا، ئه‌مه به‌ئاشکرا
ده‌یبینین، دواتر بورجوازی ویستویه‌تی دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بۆ "کۆنترۆڵکردن"
به‌کاربھێنێت، وەکو کۆنترۆڵکردنی کرێ (وه‌کو: داگرتنیان بۆ ئاستێک بۆ
زیادکردنی قازانج تاکو خه‌ڵکی به به‌رده‌وامی ناچاری کارکردن بێت) بۆ
درێژکردنه‌وه‌ی ماوەی کارکردن، بۆ ڕاهێنانی کرێکاران له‌سه‌ر
پاشکۆبوونیان بۆ کرێ تاکو تەنیا سه‌رچاوه‌یه‌کی داهاتیان بێت، ( له‌م
ڕێگەیانه‌وه، کە زەوی و زاریشی گرتەوە، چه‌سپاندنی مافی خاوه‌ندارێتی
به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی که هی که‌س نین و به‌کار نه‌هێنراون و ئا له‌م
چه‌شنه پاوانخوازیانه، هاتنە کایەوە). هەر وەکو چۆن سەرمایەداری به
سروشتی له کۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌ناکات و هه‌رگیزیش نه‌یکردوه، هه‌ر
ئاواش جێی سه‌رسوڕمانمان نابێت، که سه‌رمایه‌داری داوای زیاتر و
زیاتری به‌رده‌وامبوونی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات، ( هه‌تا ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌ش نەبێت و گەر له سه‌ره‌تادا هێز هۆکاری بنەڕەتی بووبێت لە بۆ
ئافراندنی سیسته‌مه‌که، ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، گه‌ر دواتریش بتوانێت
به‌بێ ده‌ستتێوه‌ردانی دیکەی ڕاسته‌وخۆ، بمێنێته‌وه، له ڕاستیی
ئایدیای کۆنترۆڵکردنی سیسته‌مه‌که که‌مناکاته‌وه). چونکه شێوه‌کانی
وه‌کو " کۆنترۆڵکردن یا دانانی یاسا و ڕێسا" لەتەک به‌کارهێنانی
فۆرمه‌کانی دیکه‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی پایه‌کانی
بازاڕ له پێناوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ناچارکردنی خه‌ڵکانی کرێکار،
ڕابگرن، ئەوا به‌رده‌وامده‌بن تاکو هێزی کاریان به‌پێی هه‌لومه‌رجێک
بفرۆشن، که به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیان ،خاوه‌نکاره‌کانیان، پێیڕازین.
ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له‌م شێوه‌یه‌دا، ئاوا نه‌خشه‌کێشراوه، تاکو
ئەگەر گه‌وره‌ترین ئه‌هریمه‌نیش هه‌ڕه‌شه له کارایی ئابووری سه‌رمایه‌داری
بکات، یاخود هه‌ڕه‌شه له ژیان و پێگه و ڕێوشوێنی ئابووریی به‌ڕێوه‌به‌ران،
بکات، بوه‌ستێنێت، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که قازانجێکی پۆزیتیڤانه به‌وانه‌ی
که ملکه‌چکراون بۆ ده‌سته‌بژێر ( گه‌ر چی ئه‌مه ڕه‌نگه کاراییه‌کی
خراپی لاوه‌کی هه‌بێت) نه‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م خاڵه‌ش بۆ بینینی جۆره‌کانی
دیکەی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت، ڕامانده‌کێشێت، ئیدی له هه‌ر شێوه‌یه‌کی
دیکەدا بێت، بۆ پارێزگاریکردنی خۆی دژی داڕمانی کارایی سیسته‌می
بازاڕی سه‌رمایه‌داری، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌وڵدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کان
له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه دژی ئه‌و سیسته‌مه به‌رده‌وامن.
سەرمایەداری هه‌ر به میراتگه‌ری له مامه‌ڵه‌کردنی کرێکاراندا دژی
ژیانی کۆمەڵایەتییانه‌یه. خه‌ڵک و ژینگه وه‌کو کاڵایه‌ک، ده‌بینێت،
ده‌یه‌وێت کۆمۆنێتییه‌کان تێکبشکێنێت و ئۆرگانه‌کانی و که‌ش و هه‌واکه‌یان
لاوازبکات. بەبێ ئازاردان یا ملکه‌چپێکردنی ئه‌وانه‌ی که کاراییان له‌سه‌ر
داده‌نێت، ناتوانرێت ئه‌مانه ئەنجامبدرێن و سه‌رئه‌نجامیش فشار ده‌که‌وێته
سه‌ر حکومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی تێھەڵقورتێنێت، تاکو کاردانه‌وه‌ی باری
قورسی زیانه‌که‌ی سەرمایەداری، که کۆنترۆڵناکرێت، که‌مبکاته‌وه. هه‌ر
له‌به‌رئه‌مه‌ش له سه‌رێکه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی بازاڕ هه‌یه،
بزوتنه‌وه‌یه‌ک که سنووری میراتگه‌ریانه‌ی نییه، که ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه
له مان و هه‌بوونی ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌که ده‌کات. له جه‌مسه‌ره‌که‌ی
دیکەشه‌وه مه‌یلی ڕه‌تدانه‌وه‌ی سروشتیانه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه، که
پارێزگاریکردنه له‌خۆی له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داریدا، له‌به‌رئه‌مه‌ش
بۆ پاراستن و پارێزگارییکردن له خۆی، دەزگە و دامه‌زراوه‌کان، داده‌مه‌زرێنێت
( نقابه‌و ڕێکخراوو ..هتد-). یه‌ککه‌وتنی ئه‌مانه‌ش له نوێنەرایەتی سه‌رکوتکراوانه‌وه
و لەتەک ئۆپۆزیسیۆندا له‌سه‌ر بناخە‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه بۆ دادوه‌رێتی
کۆمه‌ڵایه‌تی و دژی نایه‌کسانییه‌کی زۆر ئاشکرا و خراپ به‌کارهێنانی
ده‌سه‌ڵات و سامان. ئا لێره‌دا کڕۆکی ده‌وڵه‌تیش ده‌بینین، که هه‌وڵده‌دات
له زیاده‌ڕه‌وی خراپی سیسته‌مه‌که، که‌مبکاته‌وه، تاکو بتوانێت
سیسته‌مه‌که وه‌کو گشتێک به‌ڕێوه‌بچێت. پاش هه‌موو ئه‌مانه‌ش، حکومه‌ت
" ناتوانێت تێشکانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی بوێت، چونکه تێشکانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ش
واتە چینی پاوانخواز (هه‌یمه‌نه‌که‌ر) له سه‌رچاوه‌ی چه‌وسساندنه‌وه
و به‌کارهێنان بێبەشده‌بێت " . [Malatesta، Op.
Cit.، p. 25].
زیاده‌وتن نییه، گه‌ر بڵێین هێنانی هه‌ر سسیسته‌مێک کە پارێزگا‌ری له
ژیانی کۆمه‌ڵایەتی و کۆمه‌ڵگه بکات ، ده‌بێت له خواره‌وه، له بنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌وه، لەلایه‌ن ئه‌و کەسانە‌ی که ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن
سەرمایەدارییه‌وه کارایی نێگه‌تیڤانه‌یان له‌سه‌ر دانراوه، ده‌ستپێبکات.
ڕه‌نگه ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ناڕازایی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی
چینی کرێکاران و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی، ناچاربکرێت، که سازش بکات،
نه‌کا ئه‌و چالاکیانه هه‌ڕه‌شه له پرنسپڵ و یه‌که‌یی سیسته‌مه‌که
به‌تەواوی بکه‌ن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خه‌باتی به‌یه‌که‌وه‌ی خه‌ڵکی
داینه‌مۆیه‌ک ده‌بێت، بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر، گه‌ر هه‌مووشی
نه‌بێت، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له ئەرکە لاوه‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت، که
له ساڵانێکی زۆردا به‌ده‌ستیهێناون ( ئه‌مانه چالاکییەکانی لایه‌نگرانی
سه‌رمایه‌داریش ده‌گرێته‌وه، که هه‌ر هه‌موویان به ئاسایی به‌هۆی
پێویستبوونی زیادکردنی قازانج و دەسەڵاتی سەرمایەدارییه‌وه له‌سه‌ر
حسابی چینی کرێکاران، دێنه‌کایه‌وه).
یاسا و ڕۆڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەکار، یه‌کێکن
له نموونه دیاره‌کانی ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه وتران. له قۆناغی
سه‌ره‌تای گەشەکردنی سەرمایەداریدا، ڕێوشوێنی ئابووریی سه‌رمایه‌داری
مسۆگەریی هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت به‌پێخۆشبوونه‌وه درێژیی
ماوەی ڕۆژانەکاری فه‌رامۆشده‌کرد، ئه‌مه‌ش ڕێگەی به سەرمایەداری ده‌دا،
که به‌بێ هیچ ده‌ستتێوه‌ردانێک زیاده‌بایی زیاتر له کاری کرێکاران
دروستبکات و بڕی قازانجیش زیادبکات. له‌هه‌ر شوێنێک ناڕه‌زاییه‌کان سه‌ریانهه‌ڵدابێت،
توانیوێتی به‌هێزی سه‌ربازی، ڕووبەڕوویان ببێتەوە. به‌هه‌رحاڵ، دواتر
که کرێکاران توانییان خۆیان له بوارێکی فراوانتردا ڕێکبخه‌ن، بوونه
خاوه‌نی شارەزایی و ئه‌زموون، هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماوەی ڕۆژانەکار له‌و
ده‌وروبه‌رەدا بووه داخوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی، شۆڕشی سۆشیالیستی خه‌ستبووه‌وه
و په‌ره‌یسه‌ند. له‌م کاته‌دا ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کان
له‌باربه‌رێت (ده‌یبینی که شۆڕشی سۆشیالیستی ده‌بێته سیناریۆیه‌کی
زۆر خراپ بۆ سەرمایەداری) یاسایه‌کی بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ماوەی
ڕۆژانەکار، دەرکرد.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئەرکی ده‌وڵه‌ت پارێزه‌رگارییکردن لە چینی سه‌رمایه‌دار
بووه، بۆ داکۆکیکردن له خاوه‌ندارێتی که‌مینه‌یه‌ک دژی زۆرینه‌یه‌ک،
که ئه‌و دارایی و زه‌وی و زارانه به‌کاریده‌هێنن، دەسەڵاتی به‌کارهێناوه
( بۆ نموونه ده‌وڵه‌ت سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی کردوه‌و، تاکو
ڕێگە به سه‌رمایه‌داران بدات، ئه‌وه‌ی که ویستویانه، بیکه‌ن). له
قۆناغی دووهه‌مدا ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاماڵینی هه‌ڕه‌شەی تێکشکانی یه‌که‌ی
سیسته‌مه‌که و کڕۆکه‌که‌ی به تەواوی، ئیدی له‌و کاته‌دا لەتەک چینی
کرێکاراندا سازشده‌کات. پێویست به‌وه ناکات، که بڵێین، له‌کاتێکدا که
خه‌باتی کرێکاران کپبووەتە‌وه و گرنگێتی پایه‌ی مامه‌ڵکردن له‌سه‌ر
داخوازییه‌کانیان، له‌لایه‌ن کاروباری ئاسایی بازاڕه‌وه، هاتە خوارەوە،
ئیدی یاساکانی سنووردارکردنی ماوەی کار ، فه‌رامۆشده‌کرێن و ده‌بنە
یاسایه‌کی مردوو، واته کارپێنه‌کراو. تکایه بۆ خوێندنەوەی زیاتر لەم
بارەوە سەرنجی (section B.4.3) بدە.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، کە به به‌رده‌وامی پشێوی و به‌یه‌کداهه‌ڵپرژان
له‌نێوان هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندن و پارێزگاریکردن و گشتگیرکردنی "بازاڕی
ئازاد" لەتەک هه‌وڵه‌کانی بۆ پاراستنی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌که له سه‌رئه‌نجامی
کاریگه‌ری و کاردانه‌وه‌ی ئه‌و (بازاڕی ئازاده)، بەردەوام دەبێت. کێ
لەو به‌یه‌کادان و هه‌ڵپرژانانەدا ده‌یباته‌وه، ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر
هێز و تینی ئه‌وانه‌ی که به‌شداریده‌که‌ن و تێوه‌ده‌گلێن ( لەتەک
قبوڵکردنی ڕیفۆرمه‌کان). له کۆتاییشدا ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت داوێتی یا
دانووسانی له‌سه‌ر کردووه، ده‌توانێت لێی په‌شیمانبێته‌وه. سه‌رئه‌نجامی
ئه‌مه‌ش، واتە داچوون و هەڵکشانی سیسته‌می دەوڵەت لە یارمەتیدانی
هاووڵاتیاندا، وەکو ئەرکێک .... کە دەیکات، بۆ ئه‌وه‌یه تاکو
گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەی زیاتر، بوەستێنێت. کردنی ئەمانە له بنه‌ڕه‌تدا
وەستانەوە و بەرامبەرکێی (چاله‌نجی) کاری کرێگرته ناکات، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا وه‌کو ئامرازێک بۆ چاکسازیی سەرمایەداریش به‌سوود بوون، واتە
ئه‌مه "ڕیفۆرمی کردەوە" ( بۆ نموونه خراپتری کردووه، لەوەی باشتری
بکات). به‌ڵام کاتێک که ده‌وڵه‌ت لەتەک پێویستییەکانی ئابووری
سەرمایەداران و ڕۆڵی ده‌سته‌بژێردا له ناکۆکی و بەیەکاداندایە، هێشتا
ئەوەنده به‌هێز دەبێت، که هەر کات پێویستیکرد، بتوانێت بەڕوویاندا
بووە‌ستێته‌وه.
بێگومان فۆڕمی ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت نه سروشتتی (ته‌بیعه‌تی) ده‌وڵه‌ت
و نه ڕۆڵی ده‌وڵه‌ت وه‌کو ئامراز و ئامێری ده‌سه‌ڵاتی که‌مایه‌تی،
ناگۆڕێت. له ڕاستیدا ئه‌و سروشته ناتوانێت بگۆڕێت، به‌ڵکو ڕواڵه‌تی
هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی یاسا و ڕێساکانی ژیان بپارێزێت، ده‌گۆڕێت
و دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر وه‌کو چۆن ده‌وڵه‌ت به‌پێویستی ده‌زانێت، که
ئەرکە‌کانی یه‌کسه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌داردابێت، ئاواش
ده‌یزانێت، که ده‌بێت به‌گشتی له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌شدا بێت.
ئه‌و کاتانه‌شی که ده‌وڵه‌ت له‌ژێر گوشاری گشتی خه‌ڵکیدا، هه‌وڵده‌دات
ڕه‌فتارێک بنوێنێت، ئه‌رک و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی که له‌لایه‌ن بازاڕی
سەرمایەداری و چینه‌که‌ی و کاراکته‌ره قوچکەییه‌که‌یه‌وه،
سەریانھەڵداوە، کەمبکاتەوە، هه‌تا له‌و باره‌شدا ده‌وڵه‌ت هه‌وڵده‌دات،
تاکو به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به قازانجی چینی سه‌رمایه‌داری یاخود
ده‌وڵه‌ت خۆی، بشکێته‌وه. بۆ نموونە ئه‌مه له‌کاتێکدا که چۆن یاسای
کرێکاران، کارده‌کات، به ئاشکرا ده‌توانرێت ببینرێت . ڕوودانی ئه‌مانه‌ش
ئه‌رکێک یا بیانویه‌کی "باشه" بۆ ده‌وڵه‌ت، تاکو پاساوی ده‌ستتێوه‌ردانەکانی
بکات و پاوانخوازییەکانی بەھۆی سروشتی قوچکەییەکەیەوە، بکرێت. هه‌روه‌کو
مالا‌تێستا وتوویه‌تی:
"ئه‌رک و فەرمانی بنه‌ڕه‌تیی حکومه‌ت ... هه‌ر وه‌کو هه‌میشه سه‌رکوتکردن
و چه‌وساند‌نه‌وه‌ی جەماوەره‌که‌یه له به‌رامبه‌ر داکۆکیکردن له سه‌رکوتکه‌ران
و چه‌وسێنه‌ران .... ئه‌وه ڕاسته له‌پاڵ ئه‌م ئەرکە بناخە‌یانه‌دا
به‌درێژایی مێژوو ئەرکی دیکەشیان هاتوونەته‌پاڵ .. چونکه زه‌حمه‌ته
حکومه‌تێک هه‌بووبێت ... کە تێکەڵەیەک (ڕێگاو ئامرازی جیاجیا) لە
ڕێگەی سه‌رکوتکه‌رانه‌ی لەتەک ڕه‌فتاری ڕاووڕووتانه‌وه لەتەک گرتنه‌به‌ری
ڕێگەی دیکه‌دا که بۆ ژیانی خه‌ڵک به‌که‌ڵکبووه، نەگرتبێتەبەر. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که حکومه‌ت له سروشتی‌دا سه‌رکوتکه‌ر نییه ....
چونکه ئه‌و له بنچینەیدا و له هه‌ڵوێستیدا، به‌ناچاریی داکۆکی لە
چینی پاوانخواز، کردووە و به‌هێزی دەکات، له ڕاستیدا دەوڵەت ئه‌وه
پشتڕاست ده‌کاتەوە و پێگەکه‌شی هه‌ر ئه‌وه‌یه. گه‌ڕان به دوای
بەڵگەیەکی کردەیی (پراکتیکی)دا تاکو بزانین کە چۆن و بۆچی دەوڵەت ئه‌م
ئەرکانه ده‌بینێیت و تێگەیشتنی ھاندەری ئه‌م کاره‌ش، گرنگه بزانین،
کە ئەویش ئارەزووی پاوانکردنه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌میشه ڕوو لە داکۆکیکردن
و فراونکردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستتێوه‌ردان له ڕێگەی بەرتەرییە‌کانییه‌وە،
دەنێت. دیسانه‌وه تێگه‌یشتنیش له‌وانه‌ی که له‌و چینانه‌دا خۆیان ده‌گرنه‌وه،
که دووانن : ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌ی که داکۆکیی
له‌خۆیان ده‌که‌ن، پێویستە [Op. Cit.، pp.
23-4].
دیاره ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، کە ده‌بێت ئه‌م ڕیفۆرمانه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه،
چونکه ( ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌که‌ی خراپتره هه‌ر وه‌کو نیئۆلیبراڵیزم
پیشانیده‌دات) به‌ڵکو ئه‌م وتووێژه پێداگرتنه له‌سه‌ر ئه‌وە‌ی تاکو
بزانرێت که ده‌وڵه‌ت ماشێنێکی بێلایه‌ن نییه، هه‌روه‌ها ناتوانرێت
پێشبینی ئه‌وه‌ش بکرێت، که ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌بێت وه‌کو ئه‌وه بێت، که
هەبووه. به‌پێچه‌وانه‌وه لەنێو خودی سەرمایەداریدا ڕواڵه‌تێکی دیکەی
دەوڵەت ده‌بینین، که پارێزگارییه له ڕیفۆرمه کۆمەڵایەتییه‌کان:
کردنی شتی باشه، به نێتی ئه‌وه‌ی که گوایه ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی
ئه‌وانه‌وه دێت، که له‌سەرده‌ستی سەرمایەداریدا زه‌ره‌رمه‌ندبوون.
کەواتە ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ڕاستی کڕۆکی خۆی بشارێته‌وه:
"حکومه‌ت به‌بێ شاردنەوەی ڕاستینەی سروشتی خۆی، ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌کی
درێژ به‌رده‌وامبێت، ئەو شاردنەوەیەش له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و
سوودمه‌ندێتی گشتییدایه، ناتوانێت رێزلێگرتنی ژیانی ئیمتیازداره‌کان
به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنێت، گه‌ر بانگه‌شه‌ی ڕێز بۆ ژیانی هەموو مرۆڤ،
نه‌کات، ناتوانێت بەرتەرییەکانی که‌مایه‌تییه‌که بسه‌پێنێت و
پەسەندبکرێت، گه‌ر خۆی ئاوا نیشاننه‌دات که پارێزه‌ری مافه‌کانی
هه‌مووانه [" .[Malatesta، Op. Cit.، p. 24
له ڕاستیدا گەر دەوڵەت ئامرازی دەستەبژێری فەرمانڕەوابێت و بیه‌وێت
کۆنترۆڵی سیسته‌مێک بکات، که ئه‌وان به‌ڕێوه‌یده‌به‌ن، بڕوابوون بۆ خه‌ڵکی
به ده‌وڵه‌ت کارێکی سه‌خته . هه‌روه‌کو له به‌شی ئاینده‌دا قسەی
لەسەر ده‌که‌ین، هه‌تا له دیمۆکراسیشدا ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن
ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و کۆنترۆڵده کرێت، له‌و کاته‌شدا هه‌ر
ئه‌سته‌مه یاسا و ڕێسایه‌کی ئاوا دابنرێت، که له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکیدا
بێت و بەبێ فشاری جەماوەریی کاری پێبکرێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌شه، که
ئەنارکیسته‌کان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی په‌ڕله‌مانتاری، خوازیاری
چالاکی ڕاسته‌وخۆن. تەنانەت ئازادییه سه‌ره‌تاییه سڤیلییه‌کانیش سه‌ره‌نجامی
چالاکی ڕاسته‌وخۆی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکیین، بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئه‌م مافانه له چنگی چینی فه‌رمانڕه‌وادا، که هه‌رگیز به خۆبه‌خشانه
لە دەستیان نابێتەوە" [Rocker،Anarcho-Syndicalism،
p. 75.]
هاوکات لەتەک ئه‌مه‌شدا ئه‌وه‌ش ئاشکرایه، که ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وا
و ئه‌وانه‌ی داکۆکی‌یان لێده‌که‌ن، ڕقیان له هه‌ر یاسا و ڕێسایه‌ک
دەبێته‌وه، که له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت ... ئه‌مه له‌کاتێکدا،
بێگومان، به بێده‌نگی له ئاستی به‌کارهێنانی ده‌وڵه‌تدا بۆ خواسته‌کانی
خۆیان، ده‌مێننه‌وه. هه‌روه‌کو Benjamin Tucker
سه‌باره‌ت به " بازاڕی ئازاد"ی سه‌رمایه‌داری
Erbert Spencer ئاماژه‌ی کرده‌وه و ده‌ڵێت " له نێوانی ئه‌و
ڕونکردنه‌وه وێنه‌گه‌رییانه‌ی ..... سه‌باره‌ت به یاسا و ڕێسا
ئەھریمەنییه‌کان کراوه، له هه‌موو نموونه‌یه‌کدا ده‌ریخستووه، هه‌ندێک
یاسا به ڕووکه‌شی باسیان له پارێزگاریکردنی کرێکاران و که‌مکردنه‌وه‌ی
ئازاره‌کانیان (دەردەکانیان) و باسکردن له خۆشی و خۆشگوزەرانی خه‌ڵکه‌که
کردووه، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ جارێکیش بانگه‌شه‌ی سه‌رنجدان له‌و
یاسایانه ناکەن، که چه‌ند ڕه‌گوڕیشه‌یه‌کی قووڵی کوشنده‌یان هه‌یه و
له‌و یاسایانه‌وه ته‌شه‌نه‌یان کرده‌وه، که بەرتەریی (امتیاز) ده‌خولقێنن
و قۆرخکردن ڕاده‌گرن و به‌رده‌وامییان پێده‌دەن" .
له کۆتاییدا، ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێته‌وه، هیچ کام له‌م
ئەرکە لاوه‌کیانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن، که سەرمایەداری له ڕێگەی ئه‌و
زنجیره ڕیفۆرمانه‌وه، که له‌سه‌رده‌مێکدا ده‌کرێن، بگۆڕێت بۆ سیسته‌مێکی
باش و ڕێکوپێک، تاکو له سه‌ره‌تا و بناخە‌وه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
چینی کرێکاران بکات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌م ئەرکە لاوه‌کیانه ده‌کرێن
و ته‌شه‌نه‌یانپێده‌درێت و یارمه‌تی ڕۆڵه بناخە‌ییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن،
وه‌کو پارێزه‌رێک داکۆکی له خاوه‌ندارێتی سه‌رمایه‌داری بکات و هه‌روه‌ها
ئه‌و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یشی که به‌رهه‌می ده‌هێنن ......
وه‌کو بناخە‌یه‌کن، بۆ سەرمایەداری، تاکو توانای چه‌وساندنه‌وه و به‌کارهێنانی
هه‌بێت. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ڕیفۆرمه‌کان نۆژەنکردنەوە (ھاوچەرخیکردن)ی
ئەرکە‌کانی سەرمایەداری بکەن، به‌ڵام هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه له بناخە‌که‌ی
ناکەن.
به‌کورتییه‌که‌ی، له‌کاتێکدا که ئاست و سروشتی ده‌ستتێوه‌ردانه‌کان و
کۆنترۆڵه‌کان له‌ژێر ناوی، یان به‌ناوی خزمه‌تی چینه‌کانەوە، که شێوه‌ی
جیاجیا بە‌خۆیانەوە ده‌گرن، خراونەتە کارکردنەوە، هه‌میشه ڕوودەده‌ن
و ده‌مێننه‌وه. له‌م بارە‌دا ئیدی گرنگ نییه، دەوڵەت چ جۆره
چالاکییه‌ک یا ڕه‌فتارێک جگه له‌و ئەرکە سه‌رەتاییانه بۆ پاراستنی
خاوندارێتی تایبه‌تی دەگرێته‌به‌ر و یا ئەمەش چ ئەرکێکی لاوه‌کییە، هه‌میشه
ده‌وڵه‌ت وه‌کو ئامرازێکی ده‌ستی چینی فه‌رمانڕه‌وا، به‌ڕیوه‌ده‌چێت.
هه‌تا ئه‌مه ئه‌و ئه‌رکه لاوه‌کیانه‌ش ده‌گرێته‌وه، که له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ره‌وه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، سه‌پێنراون .... هه‌تا لەو
کاتەشدا، هێشتا پەسەندترین ڕیفۆرمیش، ئه‌ویش به‌باری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت
یا سه‌رمایه‌دا ده‌شکێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش شیاوی ڕوودانن. ئه‌مه‌ش
واتای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ ڕیفۆرم، ده‌درێن
نییه، یا بوترێت هیچ نین، به‌ڵکو ئه‌مه بەواتای تێگه‌یشتنه له‌و
ڕاستییه، که ئێمه‌ی سه‌ر‌کوتکراوان، پێویستمان به‌وه هه‌یه، که
پشت بە ھێز و توانای خۆمان و ڕێکخراوه‌کانمان بۆ چاککرنی بارودۆخه‌که‌مان،
ببەستین.
___________________________________
بەشی
دووەم:
http://www.emrro.com/bocienarkistekan2.htm
بەشی
یەکەم:
http://www.emrro.com/bocienarkistekan1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|