٣\٨\٢٠١٣
بۆچی
ئه‌نارکیستە‌کان دژی ده‌وڵه‌تن؟
B.2.3
چینی فه‌رمانڕه‌وا چۆن
ده‌توانێ، له کۆنترۆڵکردنی ده‌وڵه‌تدا به‌رده‌وامبێ؟

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی
چوارەم -
له هه‌ندێک سیسته‌مدا ئاشکرایه، که چۆن که‌مایه‌تییه‌کی پاوانخواز
کۆنترۆڵی ئابووری ده‌وڵه‌تی کردووە. بۆ نموونه له دەرەبەگایەتی
(فیود‌اڵیزم)دا، خاوه‌ندارێتی زه‌وییه‌کان له‌لایه‌ن لۆرده
ده‌ره‌به‌گه‌کانه‌وه‌یە، که به‌ڕاسته‌وخۆ جوتیارانیان
چه‌وساندووەتەوە. ده‌سه‌ڵاتی ئابووریی و ڕامیاریی یه‌کیگرتووه و له
ده‌ستی هه‌مان کەسانێک (خاوه‌نزه‌وییه‌کان)دا بووە،. ده‌سه‌ڵاتڕه‌هایی
ئه‌وه‌ی نیشانداوه، که پاشاکان، ده‌ره‌به‌گه لۆرده‌کانیان خستووەته
ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانەوە، به‌وه‌ش سروشته نانێوه‌ندگه‌رایەکه‌ی
دەرەبەگایەتی (فیوداڵیزمی) گۆڕیوه بۆ نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌تی،
به‌وه جێگەی گرتۆته‌وه .
ئا ئه‌م سیسته‌مە نێوه‌ندگه‌راییەی ده‌وڵه‌ت بوو، که بۆرجوازی
گه‌شه‌کردوو، وه‌کو مۆدێلێکی ده‌وڵه‌ت وه‌ریگرت. پاشا گۆڕا به
په‌ڕله‌مان، که له سه‌ره‌تادا ده‌نگی هه‌ڵبژاردن وه‌کو بەرتەریێک له
نێوه‌ندی خه‌ڵکانێکی که‌مدا، بوو. هه‌روه‌ها له فۆڕمه
سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیدا، دیسانه‌وه ئه‌وه ئاشکرا
بوو، که چۆن توێژاڵێکی ده‌سته‌بژێر کۆنترۆڵی ماشێنی ده‌وڵه‌ت، دەکەن.
له‌کاتێکدا که ده‌نگدان له‌سه‌ر بناخە‌ی لایەنیکه‌می هه‌بوونی
خاوه‌ندارێتی بڕە موڵکێک بوو، به‌و هۆیه‌وه هه‌ژاران یه‌کسه‌ر له
هه‌ر ده‌نگدانێکی (فه‌رمی) سه‌باره‌ت به‌هه‌ر شتێک، که فەرمانڕەوایی
(حکومه‌ت) کردبێتی، قه‌ده‌غه‌ده‌کران. له تیئۆری فه‌لسه‌فیی (جۆن
لۆک)دا ئه‌م دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵکییه، ئاوا باسکراوه : ئەم جەماوەرە
کارگه‌رە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بە ئامانجی بەکارهێنان یا
په‌یڕه‌وکه‌ری ڕامیاریه‌کانی ده‌وڵه‌ت، لەبەرچاوگیراون، نه‌ک وه‌کو
به‌شێک له خه‌ڵکی، ( له خه‌ڵکانی دارا) ئه‌وانه‌ی که فەرمانڕەوایی
داده‌نێن. ئا له‌م ڕوانگه‌شه‌وه ده‌وڵه‌ت وه‌کو کۆمپانیایه‌ک وایه،
که له پشک ( سه‌هم)دا هاوبه‌شبێت .
چینی دارا خاوه‌نی پشکه‌کانن، که به‌ڕێوەبەرە گه‌وه‌ره‌کان له
بوارێکی پانوپۆڕدا، دیاریده‌که‌ن و جەماوەره‌که‌ش، که کارده‌که‌ن هیچ
ده‌نگ و ڕایه‌کیان له بڕیاره تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بەڕێوەبەرایەتیدا،
نییه و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، که پاشکۆبن و جێبەجێگەری
بڕیاره‌کان بن.
هه‌ر وه‌کو پێشبینیکراوه، ئه‌م سیسته‌مه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌وە، که پابەندکراون، پەسەند و خواستراو نییه. چه‌شنی ئه‌م
ڕژێمە "لیبراڵ-کلاسیکی"یە که غه‌ریبن و ئاشنانین به خه‌ڵک،
ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هایان هه‌بووه و دروستیانکردووە، کەمی ڕەوایەتی
جه‌ماوه‌ریانه‌یان هه‌بووە، چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن گشت
دانیشتوانه‌وه لێپێچینه‌وه‌یان نه‌بووە. فەرمانڕەاییەک له لایه‌ن
چه‌ند خاوه‌ن بەرتەریێکه‌وه، ئه‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدان و
هه‌ڵبژاردنیان هەبووە، دروستکرابێت، زۆر به‌ڵگه‌ی ئاشکرا و
نکۆڵیھەڵنەگر هه‌ن، که نەتوانراون، له مامه‌ڵه‌کردن لەتەک ئه‌وانه‌ی
که دارا نەبوون، بڕوا به‌و فەرمانڕەوایانه پێبهێنرێت، یا لەو
مامەڵەیەی دەسەڵات له‌تەکیاندا کردوویه‌تی، نەتوانراوە لەتەک ئه‌وانی
تردا، یه‌کسان بن. که ده‌سته‌بژیری فه‌رمانڕه‌واش کۆنترۆڵی
ده‌وڵه‌تیان کردووە، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێکراوه، که بۆ
زیاترکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و لاوازکردنی کڕۆکی به‌رهه‌ڵستیکردن
و به‌گژاچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی و ئابوورییان به‌کاریده‌هێنن،
ئه‌وه‌ی که ده‌قاوده‌ق ویستوویانه کردوویانه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا
که ڕووی ڕاستینەی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، له‌ژێر ناوی " ئازادیخوازی " و "
باشێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا" شاردووەته‌وه. له‌مه‌ش زیاتر ،
دیاریکردنی مافی ده‌نگدان بۆ بەرتەریداران، وه‌کو شتێکی ڕه‌ها،
له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که پابەندکراون به سوکایه‌تیپێکردن و
بێڕێزیکردنی ئازادی تاکه‌کان، لەبەرچاوگیراوه.
ئه‌مه بووه هۆی ده‌نگدانه‌وه و بانگه‌شه بۆ هه‌بوونی مافی
ده‌نگدانی گشتی، ده‌نگدانی سه‌رتاسه‌ری و وه‌ستانه‌وه دژی مافی
خاوه‌ندارێتی، دژی بزنس و کۆمپانیا گه‌وره‌کان. لای زۆربه‌ی
ڕادیکاڵه‌کان به( مارکس و ئینجلس)یشه‌وه ، له‌م جۆره سیسته‌مه‌دا،
سیسته‌می ده‌نگدانی گشتی، چینی کرێکاران ده‌توانن " ده‌سه‌ڵاتی
ڕامیاریی" بگرێته‌ده‌ست و دواتریش له پێگەیەکدا ده‌بێت، که به
یه‌کجاره‌کی و بۆ هه‌مووان، کۆتایی به سیسته‌می چینایه‌تی ده‌هێنێت.
ئەنارکیسته‌کان بەمە ڕازینەبوون و بڕوایاننه‌هێنا، مشتومڕی
ئه‌وه‌یانده‌کرد که " ده‌نگدانی گشتی " له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا کە
له‌سه‌ر بنەمای نایەکسانی ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی، ڕێکخراوە، ئه‌مه‌ی
که ده‌کرێت، شتێک نابێت و تەنیا فێڵ و تەڵەکەێکه، ته‌ڵه و
داوێکه، ئامرازێکه بۆ به‌چۆکا‌هێنانی خه‌ڵکی" و " ڕێگەیه‌کی دڵنیایه
له مسۆگەرکردنی به‌رده‌وامبوونی زاڵێتی چینی دارا له‌سایەی ئاوەزی
(مێنته‌ڵێتی) لیبراڵیزم و دادپەروه‌ریه‌که‌یدا، به‌سه‌ر خه‌ڵکدا تاکو
زیان به ئازادی و سه‌ربه‌ستی جه‌ماوه‌ریانه بگەیەنێت. سه‌رئه‌نجام
ئەنارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان ڕەتدەکردەوە : که بتوانرێت لەلایەن خەڵکەوە
ئه‌و سیسته‌مه بۆ کۆنترۆڵکردنی یا دابینکردنی ئابووری و بۆ
یه‌کسانبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌کاربهێنرێت چونکه هه‌میشه بەپێی
پێویست ده‌بێته ئامرازێکی دووژمنایەت‌ی خه‌ڵک، ئه‌وه کۆمه‌ککردنه
به ناساندن و به‌ڕێکردنی دیکتاتۆرییه‌تی بورجوازی." [Bakunin، Bakunin
on Anarchism، p. 224]
سه‌رئه‌نجام به‌هۆی بزووتنەوەی جه‌ماوه‌رییه‌وه، له لایه‌ن ئه‌و
کەسانە‌ی کە لە دامێنی کۆمەڵگەدا، بوون، مافی ده‌نگدان له‌لایه‌ن
پیاوانی چینی کرێکارانه‌وه برایه‌وه، هه‌روه‌ها له قۆناخی دواتریشدا،
ژنانیش ئه‌م مافه‌یان به‌ده‌ستهێنا. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ده‌سته‌بژێر
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ و به سه‌ختی جه‌نگیان له پێناوی هێڵانه‌وه‌ی
بەرتەریه‌کانیاندا( ئیمتیاز) ، دەکرد، به‌ڵام سەرەنجام تێشکان.
به‌داخه‌وه مێژووی دەنگدانی گشتی سه‌لماندی، که ئەنارکیسته‌کان
ڕاستبوون. هه‌تا ئەوەش هه‌ر ڕاستده‌رچوو، که ده‌وڵه‌ته
"دیمۆکراسییه" سەرمایەدارییه‌کان، به‌کرده‌وه دیکتاتۆریی داراکانن،
دیکتاتۆریەتی خاوەندارێتی تایبەتین. ده‌توانرێت مێژووی ڕامیاریی
ھاوچەرخ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری کورتبکرێته‌وه.
ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه‌ش به‌هۆی بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییه‌کانه‌وه بوو، له
پێناوی ( نوێنه‌رایه‌تی) دیمۆکراسی له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی
دیکەشه‌وه بۆ به‌رده‌وامبووونی سه‌رکه‌وتنی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م و
که‌مکردنه‌وەی کارایی و کۆنترۆڵکردنی ئه‌وه‌ی دووایی (دووەم) بوو.
(مەبەست لە یەکەم ده‌وڵه‌ته دیمۆکراسییه سەرمایەدارییەکانن و
مه‌به‌ست له دووه‌میش بزووتنەوەی جه‌ماوه‌ریی و نوێنه‌رایه‌تی
دیمۆکراسییه. - و. کـ-)
ئه‌مه‌ش به‌هۆی سێ پرۆسێسی سه‌ره‌کییه‌وه به‌ده‌ستهات، که
کاریگه‌رانه بۆ ڕاگرتن و ڕوونه‌دانی دیمۆکراسی، ئاوێته‌کرابوون. ئه‌م
ڕێگرانه‌ش ئه‌مانه بوون: سامان، بیرۆکراسی و سه‌رمایه. هه‌ر یه‌که
له‌مانه له نۆرەی خۆیاندا، لە بارەیانەوە دەدوێین، کە ئەمانە جه‌خت
له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی " نوێنه‌رایه‌تی دیمۆکراسی " وه‌کو " ئۆرگانی
زاڵبووی سەرمایەداری" ده‌کەنه‌وه. [Kropotkin، Words of a Rebel، p.
127]
ڕێگرێتی سامان : ئه‌وه زۆر ئاشکرایه، پاره پێویسته بۆ گرتنه‌ده‌ستی
نووسینگە ( لێره‌دا مه‌به‌ست له ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەت‌ی و
به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته - و. کـ -) . سه‌رجه‌می ئه‌وه‌ی که له ساڵی
1976دا له که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایەتی (ئه‌مه‌ریکا)دا،
خەرجکراوه 66.9 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی بووه. له ساڵی 1984 دا
103.6 ملیۆن دۆلار و له ساڵی 1996 دا 239.9 ملیۆن دۆلار بووه. به
هاتنی سەدەیی بیستویه‌ک دیسانه‌وه‌ئه‌م ژمارانە بەرزبوونەوە، له
ساڵی 2000دا بوو بە 343.1 ملیۆن دۆلار و له 2004دا گەییشتە 717.9
ملیۆن دۆلار. زۆربه‌ی زۆری پاره‌کانیش له‌لایه‌ن دوو کاندیداتی
سه‌ره‌کییه‌که‌وه، خەرجکراون. له ساڵی 2000دا (جۆرج بۆش)ی کاندیدی
پارتی کۆماری 185،921،855 سەد و ھەشتا و پێج ملیۆن و نۆسەد و بیست و
یەک ھەزار و ھەشت سەد و پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجکرده‌وه، له کاتێکدا
به‌رامبه‌ره‌که‌ی ئالگۆڕی کاندیدی پارتی دیمۆکرات 120،031،205 سەد و
بیست ملیۆن و سی و یەک ھەزار و دوو سەد و پێنج دۆلاری خەرجکردووە.
چوار ساڵ پاش ئه‌وه بووش 345،259،155 سێ سەد و چل و پێج ملیۆن و
دووسەد و پەنجا و نۆ ھەزار و سەد و پەنجا و پێنج دۆلاری خەرجکرد و
به‌رامبه‌ره‌که‌ی ، جۆن کێری کاندیدی پارتی دیمۆکرات، ھەر چۆنێک بوو
توانی 310،033،347 سێ سەد و دە ملیۆن و سی و سێ ھەزار و سێ سەد و چل و
حەوت دۆلار خەرجبکات.
که‌مپه‌ینه‌کانی دیکەی هه‌ڵبژاردنیش لە ڕادەبەردەر گران
که‌وتوونه‌ته‌وه، له ساڵی 2000دا بڕی خەرجی کاندیدێکی سه‌رکه‌وتوو، بۆ
ئەوەی کورسییه‌کی نوێنەرایەتی یانەی (ئەنجومەنی) دەوڵەتە
یەکگرتووەکانی ئەمەریکای (US House of Representative)ی ده‌ستبکه‌وێت،
816 ھەشت سەد و شازدە هه‌زار دۆلار بووه، له‌کاتێکدا بڕی خەرجی
خواستنی کورسی سێناتۆرێک 7 ملیۆن دۆلار بووه. تەنانەت بۆ هه‌ڵبژاردنه
(لۆکا‌ڵی) خۆجێییەکانیش، پێویستی به پاره په‌یداکردنێکی زۆر باش
هه‌یه. کاندیدێک بۆ یانەی ئیلینۆیی Illinois House ، 650 شەست سەد و
پەنجا هه‌زار دۆلاری په‌یداکرد، یه‌کێکی دیکەیان بۆ دادگەی باڵای
ئیلینۆیی Illinois Supreme Court 737 حەوت سەد و سی و حەوت هه‌زار
دۆلاری په‌یداکرد. له (بریتانیا)ش به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وێ، بڕێکی
خه‌یاڵی خەرجده‌کرێت. له هه‌ڵبژاردنی گشتی 2001دا، پارتی له‌یبه‌ر
(کرێکاران) بڕی 10،945،119 دە ملیۆن و نۆ سەد و چل و پێنج ھەزار و سەد
و نۆزدە پاوه‌ندی بریتانی خەرجکرد، پارتی تۆریش ( پارێزگاران) ،
12،751،813 دوازدە ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا و یەک ھەزار و ھەشت سەد و
سیازدە پاوه‌ند و پارتی (لیبراڵ)یش ( که به لۆقه لۆق شوێنی سێهه‌می
هێنا) ، 1،361،377 یک ملیۆن و سێسەد و شەست و یەک ھەزار و سێ سەد و
حەفتا و حەوت پاوه‌ندی خەرجکردووه.
بۆ ده‌ستکه‌وتنی ئه‌م جۆره پاره‌یه‌ش ، پێویست به دۆزینه‌وه‌ی
خه‌ڵکانی ساماندار ده‌کات، تاکو به‌شداری کۆمەکی دراوی (پیتاک) بکه‌ن،
به واتایه‌کی دیکە له پاڵپشتی و و پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیاندا، ده‌بێت به‌ڵێنیان پێبدرێت. گه‌رچی
هه‌ڵسوڕاندنی بڕێکی زۆری پاره‌کە له پیتاکه بچووکه‌کان، به تیئۆری
ئاسانه، به‌ڵام به کرده‌وه، ئه‌مە کارێکی گرانه. بۆ په‌یداکردنی
یه‌ک ملیۆن دۆلار پێویستت به قایلکردنی 50 ملیۆنه‌ر هه‌یه، تاکو هه‌ر
یه‌که 20 هه‌زار دۆلار بدات، یاخود 20 هه‌زار خه‌ڵک تاکو یه‌کی 50
دۆلارت پێببه‌خشێت. بۆ کەسانی ده‌سته‌بژێر 20 هه‌زار دۆلار پاره‌ی
باخه‌ڵه و که‌متریش جێگای سه‌رسوڕمانه، کاتێک ڕامیاره‌کان ئامانجیان
بردنه‌وه‌یه له تەنیا چه‌ند که‌سێک ( واتە کێبڕکێکە زۆر سەختە- و.
کـ)، نەک له ژماره‌یه‌کی زۆر. هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش هه‌مان مامه‌ڵه
لەتەک کۆمپانیا گه‌وره‌کان و بزنسه گه‌وره‌کاندا ده‌کرێت. له
خەرجکردنی توانا و وزه‌شدا، زۆر ئاسانتره و باشتریشه، که له‌م
پرسە‌دا چاوببڕدرێتە چه‌ند ساماندارێک( جا ئیدی تاکه که‌سه‌کان بن
یاخود کۆمپانیاکان).
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه، ئه‌وه‌ی که خەرجه‌که (خەرجی ھەڵبژاردنەکە) بدات
کۆنترۆڵیشی ده‌کات، له سیسته‌می سەرمایەدارییدا ئه‌وانه‌ش بزنسمان و
ساماندارە‌کانن. له ئه‌مه‌ریکاشدا که‌مپه‌ینی پیتاککردن (بەخشیش) له
کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ڕامیاریی پێدانه‌وه‌ی دوایی، یا خه‌ڵاتکردنه‌وه
له به‌رامبه‌ر ئه‌و چاکه‌یه‌دا، گه‌یشتووەته ڕاده‌یه‌کی
چاوه‌ڕواننه‌کراوی په‌یوه‌ندیدار. به‌شی هه‌ره زۆری که‌مپه‌ینی
پیتاکەکانیش بۆ کاندیده‌کان، بەبێ سه‌رسوڕمان، له
کۆمپانیاکانه‌وه‌یه. بێجگه له‌وان هه‌ندێکی دیکه‌ن له تاک و که‌سه
ده‌وڵه‌مه‌ندکان، که بڕێکی زۆر پیتاک به کاندیده‌کان له‌پاڵ
به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌کان و ئه‌وانه‌ی که ئه‌ندامی لیژنه‌ی بۆردی
کۆمپانیا گه‌وره‌کانن، ده‌که‌ن. بۆ دڵنیایش له‌وه‌ی که پیتاکه‌که‌یان
جێگەی خۆی بگرێت، گه‌لێک له کۆمپانیاکان به زیاتر له پارتێک پیتاک
دەکەن.
شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، که کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ندان،
چاوه‌ڕوانی به‌ری به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی پیتاکەکانیان دەکەن، ئه‌مەش
ده‌توانرێت له بەڕێوەبەرایەت‌ی( جۆرج بووش)دا ببینرێت. که‌مپه‌ینی
هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی، قه‌رزاری به‌شی ئابووری وزه بوو ( ئه‌مان هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه، که بووش فه‌رمانڕه‌وای ده‌ڤه‌ری ته‌کساس بووه، کۆمه‌ک و
پشتگیریان کردووە) کۆمپانیای به‌دناوی Enron ( لەتەک
به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی Kenneth Lay ) له نێوانی خه‌ڵکێکی زۆری دیکه‌دا
له 2001دا، یه‌کێک له پیتاککەرەکانی جۆرج بووش، بوون. کاتێکیش که
ئەو، بووش، له ده‌سه‌ڵاتدا بوو پشتگیرییه‌کی زۆری ڕامیارییه‌کانی ئه‌و
به‌شه ئابوورییه‌ی کرد ( وه‌کو دواخستنی ڕۆڵ و یاساکانی پاراستنی
ژینگه له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر وه‌کو له ده‌ڤه‌ری ته‌کساس
کردی ) ، لەلایەکی دیکەوە، کۆمه‌ککا‌ران و لایه‌نگرانی بووش له
وۆڵ‌ستریت به هه‌وڵدانی بووش له به‌تایبه‌تیکردنی کارگێڕی‌ی بیمەی
کۆمه‌ڵایه‌تی (Social Security.)سه‌رسام نه‌بوون . هه‌روه‌ها
کۆمپانیاییه‌کانی (Credit Cards)یش که له 2005دا پارتی کۆماری ڕۆڵ و
یاساکانی سه‌باره‌ت به‌و کەسانە‌ی، که ڕووبەڕووی نابووتی ئابووریی
ده‌بوونەوە، تووندوتۆڵتر کرده‌وه، دیسانه‌وه ئه‌مانیش به‌م کاره‌ی،
که بووش کردی، سه‌رسام نه‌بوون. ئه‌م کۆمپانیا گه‌ورانه، به
کۆمه‌کردنی بووش به پاره، له‌وه دڵنیا ده‌بوونه‌وه، که
فەرمانڕەوایی (حکومەت) پتر لە به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌ی که ده‌نگیان بۆ
د‌اوه و هه‌ڵیانبژاردووه، به‌رژه‌وندییه‌کانی ئه‌وان ده‌پارێزێت و
زیاتری ده‌کات،.
سه‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش واتە" دابه‌شکردنی سامان و داھات و ده‌سه‌ڵاتی
بڕیار و پەسەندکردنی بڕیاره‌کان له کۆمه‌ڵگه‌دا، لای لیژنه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه ...... ئه‌ویش چینی ڕامیاره‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانن، که
به‌یه‌که‌وه به‌و که‌ڵچه‌ره‌وه په‌یوه‌ستن، خۆیان لەتەک ئه‌و
به‌شانه‌دا که پاوانەی ئابووریی تایبه‌تی (که‌رتی تایبه‌تی) ده‌که‌ن،
ڕێکده‌خه‌ن، ئه‌مانه‌ش یا ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له‌و به‌شانه‌وه هاتوون
یاخود چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، که ببن به به‌شێک له‌وان"
[Chomsky، Necessary Illusions، p. 23] . ئه‌م ڕاستییه ده‌توانرێت له
گوتارە ناوازه‌که‌ی (جۆرج بووش)دا بۆ په‌یداکردنی پاره له
که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی 2000دا، کە بۆ توێژاڵی ده‌سته‌بژێری دا،
بەدیبکرێت، که ده‌ڵێت " ئه‌مه قه‌ره‌باڵخییه‌کی دیار و دڵخۆشکەر و
سه‌رنجڕاکێشه .. ئه‌وانه‌ن که هه‌یانه و زۆریشیان هه‌یه. هه‌ندێک
خه‌ڵک به ده‌سته‌بژێر ناوتان ده‌بات، من پێتان ده‌ڵێم بنەما ، بنکه(
Base ) ."
چۆمسکی له‌سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌مه جێگەی
سه‌رسوڕمان نییه:
" له دونیای کەتواریدا، ڕامیاریی ده‌وڵه‌ت به زۆری له‌لایه‌ن ئه‌و
گروپانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، که سه‌رچاوه‌کانیان ( سه‌رچاوه‌ی
داهات) له‌به‌رده‌ستدان، به‌کرده‌وه‌ش به‌هۆی خاوه‌ندارێتیانه‌وه و
به‌ڕێوه‌بردنی کەرتی ئابووریی تایبه‌تییه‌وه‌یه، یاخود به‌هۆی
که‌سایه‌تی و ناوبانگیانه‌وه‌یه، که ده‌وڵه‌مه‌ندێکی پرۆفێشنا‌ڵن.
زۆربه‌ی بڕیارده‌ران پێگەیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌شه‌کانی
فەرمانڕەواییدایه، هه‌ر به ئاسایی له نوێنه‌رانی کۆمپانیا
گه‌وره‌کان، بانقه‌کان، ئه‌و ده‌زگا‌و کۆمپانیانه‌ی که پاره
ده‌خه‌نه گه‌ڕ پێکدێن. هه‌روه‌ها چه‌ند کۆمپانیایه‌کی یاساناسیش، که
بۆ کاروباری یاسایی نوێنه‌رایه‌تی و لایه‌نگیری به‌رژه‌وه‌ندییه
به‌ربڵاوه‌کانی خاوه‌نداران و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌که‌ن، که
په‌یوه‌ندی نێوانیان به‌رژه‌وه‌ندی لاوه‌کییانه نییه، بگره ئه‌مانیش
به‌شێکن له‌و کۆمه‌ڵه و بەوانەوە په‌یوه‌ستن. به‌شی یاسادانان
زیاتر تێکه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به زۆری له بزنس و له چینی
پرۆفێشنا‌ڵه‌وه هاتوون". [Chomsky، On Power and Ideology، pp. 116-7]
ئه‌وه‌ش تەنیا به‌یه‌که‌وه‌به‌ستنەوەیەک نییه له‌نێوانی ڕامیاری و
بزنسدا. گه‌لێک له ڕامیاره‌کان پێگەی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌یان له
کۆمپانیاکاندا، هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌و کۆمپانیانه‌دا، هه‌یه:
پشک، زه‌وی و فۆرمێک له داهاتی خاوەندارێتی و زۆری دیکەیشیان هه‌یه.
هه‌ر له‌به‌رئەوە‌شه، که ئه‌مان ئەوەندەی نوێنەری که‌مینەی خه‌ڵکه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن، ئەوەندە نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکه
ده‌نگپێده‌ره‌کانیان ناکەن. ئەگەر هه‌ردوو داهاتی ڕامیاران، ئه‌وه‌ی
که له ده‌ره‌وه وه‌ریده‌گرن و مووچه‌ی به‌رزی ئه‌ندامپه‌ڕله‌مان
بوونیش، (له بریتانیادا ئه‌ندامی په‌ڕله‌مان زیاتر له دووجاری بڕی
مووچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی که‌سێک وه‌رده‌گرێت) له‌یه‌ک بده‌ین، ڕامیاره‌کان
له‌نێو دانیشتواندا ده‌کەونە ڕیزی له ٠١%ی خه‌ڵکه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه‌وه. ئێمه نەک ھیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی ناوکۆییمان
لەتەک خه‌ڵکه ده‌سته‌بژێره‌کاندا نییه، به‌ڵکو ھەروا لەتەک
ڕامیاره‌کانیشدا، که به‌شێکن له‌وان، هیچ بەرژەوەندییەکی نێوکۆییمان
نییە، ئا له‌م بارە‌دا زۆر به سەختی ده‌توانرێت بوترێت، که
ڕامیاره‌کان نوێنه‌رایه‌تی گشتی خه‌ڵکه‌که ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها ئەگەر
له پێگه‌یه‌کیشدا نه‌بن، کە به‌بێ بەندومەرج ده‌نگ به‌و یاسایانه
بده‌ن، که سه‌باره‌ت به دارایی و خاوه‌ندارێتین.
هه‌ندێک له‌و ڕامیارانه داکۆکی له بوونی مووچه‌ی دووهه‌میان
یاخستنه‌گه‌ڕی پاڕه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی کاره‌که‌یان، ده‌که‌ن و ده‌ڵێن
ئه‌مه په‌یوه‌ندییان لەتەک دەرەوەدا بۆ دروستده‌کات یا ده‌هێڵێته‌وه،
گوایه ئه‌مه‌ش ده‌یانکات به ڕامیارێکی باشتر. ئه‌م جۆره پاساوانە
له ڕاستییه‌وه دوورن، چونکه کارکردنی ئه‌وان له ده‌ره‌وه ( له
ده‌ره‌وه‌ی کاره‌که‌ی خۆیان) بۆ نموونه لەتەک (مێکدۆناڵ)دا، کاری
سوره‌وه‌کردن و برژاندن و ئه‌م دیو و ئه‌و دیوکردنی هه‌مبه‌رگر نیییه
یا کارکردن نییه لەتەک ڕیزی پێشه‌وه‌ی کرێکاره‌کاندا، چونکه به‌هه‌ر
بیانویه‌ک بێت، هیچ کام له ڕامیاره‌کان هه‌وڵناده‌ن، که هه‌ست به‌وه
بکه‌ن یا بزانن که ژیانی که‌سێکی ئاسایی چۆنە. به‌ڵام هێشتا ئه‌مه
پاساوی لۆجیکی خۆی هه‌یه، ئه‌م کاره و ( کاری دووهه‌م) ئه‌م داهاته،
ڕامیاره‌کان به دونیای ده‌سته‌بژێره‌وه، نه‌ک دونیای جەماوەره‌که‌وه،
په‌یوه‌ستده‌کاته‌وه، له‌کاتێکدا ئامانج و خواستی ده‌وڵه‌ت پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌سته‌بژێره، که‌واته ناتوانرێت نکوڵی له‌وه
بکرێت، که ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتە نێوکۆییه هاوبه‌شه لەتەک
ده‌سته‌بژێردا، تەنیا یارمه‌تی ئه‌و ئامانجه ده‌دات.
دواتریش پرۆسه‌یه‌کی خه‌ماوی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، کاتێک که
ڕامیاره‌کان کاره ڕامیارییه‌کان‌یان به‌جێده‌هێڵن، له کۆمپانیایه‌کی
قوچکەیی (هیراشی)ی‌دا کارده‌که‌ن یا کاریان ده‌ستده‌که‌وێت، (
به‌تایبه‌تیش لەتەک ئه‌و کۆمپانیا جیاجیانه‌دا کارده‌که‌ن، که پێشتر
له نوێنەرایەتی گشتییه‌وه، خه‌ڵکییه‌وه، ئیدیعای ئه‌وه‌یان ده‌کرد،
که ئه‌مان ئه‌م کۆمپانیانه ناچارده‌که‌ن، تاکو په‌یڕه‌وی یاسا بکه‌ن
و کۆنترۆڵ بکرێن) . له که‌تواردا خوودی ئه‌م کاره‌ش واتە به‌کرێگرتنی
که‌سێکی پێشینه فەرمانڕا له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه. " بڕواکردن
به‌وه‌ی که ئێستا ئه‌م پرۆسێسه‌ش گۆڕاوه و خراپتربووه، گرانه،
چونکە لەم ڕۆژگاره‌دا که‌سێکی هه‌ره پله‌به‌رزی فەرمانڕایی (حکومەت)
ڕاسته‌وخۆ له به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمپانیا گه‌وره ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه
دێت و کاری فەرمانڕەوایی دەکات. ئه‌وانه‌ی که کاری لۆبی ده‌که‌ن، ئاوا
کارەکان بەسەریاندا دابەشدەکرێن، لە شوێنێکی ئاوادا ئەو کارەیان
پێدەسپێرێت، که ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و کاربه‌ده‌ستانه‌ی کاره‌کان ده‌که‌ن
و لە پێگەیەکی ئاوادان، که لۆبیچییه‌کان کاریگه‌رییان له‌سه‌ریان
هه‌یه. به‌م شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی که یاسایانه کارده‌که‌ن و
کۆنترۆڵده‌که‌ن، لەتەک ئه‌وانه‌ی که ده‌بێت کۆنترۆڵ بکرێن و یاسایی بن
یا یاسا پەیڕەو بکەن، ئاوای لێهاتووه، که گرانه له یه‌کتری
جیابکرێنه‌وه.
ئه‌م ڕامیار و سه‌رمایه‌دارانه ده‌ستیان له‌نێوده‌ستی یه‌کتردایه،
سامان هه‌ڵیانده‌بژێرێت، پاره‌یان بۆ هه‌ڵده‌سووڕێنن، کاریان ده‌ده‌نێ
و کاتێکیش له پۆستدان (کاری ڕامیاری ده‌که‌ن) داهاتیان پێده‌به‌خشن،
دواتریش که ڕامیارییان به‌جێهێشت، زۆربه‌ی جاریش له دونیای بزنسدا
کاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان پێده‌ده‌ن و کاری دیکه‌یان پێده‌سپێرن.
ئابه‌م شێوه‌یه کەمتر جێگەی سەرسوڕمانە، که ده‌بینیت چینی
سه‌رمایه‌دار، ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بات و کۆنترۆڵی ده‌کات.
ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێک نییه و کێشه‌که لێره‌دا کۆتایینایێت، ڕێگرێتی
سامان به ناڕاسته‌وخۆییش کاری خۆی ده‌کات، که ئه‌مه‌ش له چه‌ند
فۆرمێکدا ده‌بینرێته‌وه. ئه‌وه‌یان که زۆر ئاشکرایه، توانای
کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ده‌سته‌بژێره که لۆبی ڕامیاره‌کان ده‌که‌ن.
له (ئه‌مه‌ریکا)دا ده‌سه‌ڵاتی مۆڵه‌تدانی تۆمارکردنی 24 هه‌زار لۆبیچی
به میلیته‌ری واشنگتۆن دراوه .... لەتەک کاریگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و
کۆمپانیانه‌ی، که ئەمان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن. کاری ئه‌م
لۆبیچیانه تەنیا ڕازیکردنی ڕامیاره‌کانه، تاکو ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌ک
بده‌ن، که له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیاکان تەواوبێت، یارمه‌تی داڕێژانی
بەرنامەی ڕامیارییەکەیانه، تاکو زیاتریش له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه،
به باری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بزنسدا بشکێته‌وه. لۆبی به‌شی پێشه‌سازی
زۆر گه‌وره و که‌ته‌یه ..... که ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ بزنسی گه‌وره و
ده‌سته‌بژێره. سامان دڵنیایی ئه‌وه ده‌کاته‌وه، که یه‌کسانی هه‌لی
ڕه‌خساندنی کۆکردنە‌وه و نانه‌سه‌ریه‌کی سه‌رچاوه‌ی داهاته‌کانی
هه‌بێت بۆ به‌شداربوون له پلان و پیاداچوونه‌وه و کاراییدانان
له‌سه‌ر پێشه‌وه‌چوونی ڕامیارییه‌کان، تاکو له‌لایه‌ن
که‌مینه‌یه‌که‌وه پاوانبکرێت. " لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه ده‌کرێت، ئه‌ی
له کوێدا به‌ناچاری پێویست به پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی لۆبیه‌کان
ده‌کات، تاکو نوێنه‌رایه‌تی هاووڵاتیانی ئاسایی بکه‌ن؟ کوان ئه‌و
ملیۆن دۆلارانه‌ی، که له به‌رژه‌وندی ئه‌مان (جه‌ماوه‌ره‌که)
کارده‌کات؟ به‌داخه‌وه، به‌ئاشکرا ئه‌مانه ده‌بینرێن، که بزرن".
[Joel Bakan، The Corporation، p. 107]
هه‌رچۆنێک بێت، ناتوانرێت نکوڵی له‌وه بکرێت، که هه‌ڵبژاردنی
ڕامیاره‌کان له ده‌ستی گشت دانیشتواندایه ، به‌ڵام به‌ڕێوه‌چوونی
ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له کاتێکدایه، کارایی ناڕاسته‌وخۆی سامان دێتە
زمان، که ده‌توانرێت ناوی ڕۆڵی میدیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی
به‌رهه‌ممهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمه‌کی لێبنرێت. وه‌ک له (بەشی
D.3) باسمانکرد، میدیای ھاوچەرخ له‌لایه‌ن بزنسه گه‌وره‌کانه‌وه
پاوانکراوه و بێ سه‌رسوڕمانیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌وانه. به‌واتایه‌کی دیکه میدیا ڕۆڵێکی گرنگ له دانانی کارایی
خۆیدا له‌سه‌ر ده‌نگده‌ران و پارته‌کان و به‌تایبه‌تی هه‌ندێک له
ڕامیاره‌کان و کاندیده‌کان، دادەنێت. پارتی ڕادیکاڵ ئا لێره‌دا،
به‌لانیکه‌مه‌وه، له‌لایه‌ن پرێسی (ڕۆژنامه‌وانانی)
سه‌رمایه‌دارییه‌وه فه‌رامۆشده‌کرێت، یا خراپتر له‌وه‌ش، ڕووبەڕووی
پاگه‌نده‌ی خراپ و هێڕش دەبێتەوە. ئه‌مه‌ش ڕۆڵی پەیوەندییەکی نێگه‌تیڤ
له نێوانی ئه‌وان و ده‌نگده‌راندا ده‌گرێت و کارایی له‌سه‌ر پلان و
ئامانجی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان و کاریگه‌ری خۆشی له‌سه‌ر چۆنیەتی
بەسەربردنی کاته‌کان و به‌گه‌ڕخستنی کاته سەرەکییە‌کان و وزه‌و داهات
له به‌رامبه‌ر و لە به‌گژاچوونه‌وه‌ی پاگه‌نده‌کانی میدیادا،
داده‌نێت. په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنان و بازرگانی و فرۆشتنی شمه‌کیش،
که‌م تا زۆر هه‌مان کارایی هه‌یه، گه‌رچی هه‌ر یه‌ک له‌مانه
باشییه‌که‌یان ئه‌وه‌یه، که پێویستی به‌وه نییه، که خۆی ئاوا
ده‌رخات، که سروشتییه یا ئه‌و ڕاسته، یاخود لایه‌نگر نییه (
بێلایه‌نه). ئه‌مه جگه له کارایی ده‌سته‌بژێر و کۆمپانیا
گه‌وره‌کان که کۆمه‌ک به "Think Tank " به پاره ده‌که‌ن ( گروپێک
له خه‌ڵکن، که خه‌ریکی توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ڕیپۆرته‌کان و
لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانن و ڕۆڵی گرنگیان له‌سه‌ر داڕێژانی ڕامیاریی
ده‌وڵه‌ت ، فەرمانڕەوایی ، کۆمپانیاکان هه‌یه)، که ئه‌مانه لەتەک
سیسته‌مه ڕامیارییه‌که‌دا ئاوا ئاوێته بوون، که زۆر به‌باشی له
به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌دار ده‌شکێنه‌وه. بۆ زانیاری زیاتر
سه‌باره‌ت به‌مه بڕواننە (بەشی D.2) .
بە کورتی:
" چینی بزنس له ڕێگەی توانای کۆمه‌کیی پاره بۆ که‌مپه‌ینه
ڕامیارییه‌کان، به پاره‌یه‌کی باش، فەرمانڕەوایی (حکومەت) پاواندەکات
و نرخێکی بەرز له‌سه‌ر لۆبیچییه‌کان داده‌نێت و خه‌ڵاتی باشی کۆنه
ڕامیاره فه‌رمییه‌کان به پێدانی کاری باشی به‌سوود، ده‌کات .....
به‌ته‌واوی ( ڕامیاره‌کان) ئاوایان لێهاتووه، بوونه‌ته پاشکۆی
دۆلاری هه‌مان کۆمپانیا گه‌وره‌کانی، که پاره به چینێکی نوێی
پرۆفیشنا‌ڵ ده‌ده‌ن، بۆ ئامۆژگاری و په‌ره‌پێدان و بەرەوپێشه‌وه‌چوونی
بیرۆکەی بزنس له‌لای خه‌ڵکی و له نێوه‌ندی ڕامیارانی فه‌رمانڕه‌وادا،
هه‌روه‌ها به توێژه‌ره‌وه‌کانیش دەدات، که توێژینه‌وه سه‌باره‌ت
به بازاڕ ده‌که‌ن، به زاناکانی که لێکۆڵینەوە لەسەر تاکەکان
(مرۆڤەکان)ی نێو کۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌که‌ن، دیسانه‌وه
به ئه‌وانه‌شی که سه‌رئه‌نجام و هۆکاره‌کان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و
به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها به کاندیده‌کانیش. ئه‌مه‌ش لە
کرۆکدا هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی که‌مپه‌ینی ڕێکلامه‌کردنی فرۆشتنی
سه‌یاره‌کان، مۆدێله‌کان، ده‌رمانه‌کان و مه‌تریاڵه‌کان یا شمه‌کی تر،
وه‌رده‌گرێت." [John Stauber and Sheldon Rampton، Toxic Sludge is
Good for You، p. 78
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، ڕێگری یه‌که‌م بوو سه‌باره‌ت به ڕاسته‌وخۆیی و
ناڕاسته‌وخۆیی دارایی و سامان که چۆن ڕێگرن، ئه‌مه‌ش له خۆیدا
ڕێگرێکی زۆر گه‌وره‌یه له وه‌رچه‌رخاندنی دیمۆکراسیدا یا وه‌ستانیدا
و سه‌رئه‌نجامه‌که‌شی له پرۆسه‌که‌دا به‌ئاسانی ده‌رده‌که‌وێت. لەتەک
ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکی هه‌ندێک جار له ڕێگەی میدیاوه چه‌واشه‌یی ده‌بینن،
ده‌نگ بۆ ڕیفۆرمخوازه‌کان، هه‌تا به کاندیده ڕادیکاله‌کانیش،
ده‌ده‌ن. هه‌روه‌کو له (بەشی J.2.6 ) لەبارەیەوە دواوین،
ئەنارکیسته‌کان مشتومڕی ئه‌وه ده‌که‌ن، که کاردانه‌وه‌ی هه‌وڵدان بۆ
هه‌ڵبژاردن به‌گشتی، کاڵبوونه‌وه‌ی ڕادیکالێتی ئه‌و پارتانه‌یه، که
به‌شداریده‌که‌ن. پارته شۆڕشگێڕه‌کان ده‌بنه ڕیفۆرمخواز، پارته
ڕیفۆرمخوازه‌کان کۆتای‌یان به پارێزه‌گاربوونی و به‌رده‌وامپێده‌ری
سەرمایەداری، دێت و جۆرێک له‌و ڕامیاریانه به خه‌ڵکی ده‌ناسێنن و
په‌یڕه‌وده‌که‌ن، که پێشتر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه بوون، به‌ڵێنیان به
خه‌ڵکی دابوو. که‌واته گه‌رچی سەخته پارتێکی ڕادیکال هه‌لببژێردرێت
و له پرۆسه‌ی ڕادیکالێتیدا بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م کاڵبوونه‌وه‌یە
گریمانی ڕوودانی هەیە. گه‌ر ئه‌م پارتییه‌ش هه‌ڵببژێردرێت دوو
ڕێگره‌که‌ی تر: ڕێگری بیرۆکراسی و ڕیگری سه‌رمایه، دێنه گۆ.
بوونی ده‌وڵه‌تی بیرۆکراسی، کلیلی سه‌ره‌کییه له دڵنیاکرد‌نه‌وه،
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت وه‌کو " بینینی ڕۆڵی پۆلیس"
ده‌مێنێته‌وه، دواتر ئه‌مه به ورد و درشتییه‌وه، که ( بۆچی
ئەنارکیسته‌کان ده‌نگدان وه‌کو ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری ، ڕەتدەکەنەوە؟ )
باسده‌که‌ین. هه‌ر ئه‌مه‌نده بەسە، گه‌ر بڵێین ئەو ڕامیارانەی که
هه‌ڵده‌بژێردرێن، له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی بیرۆکراتیدا به قازانجیان
ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ی دواییان ( ده‌وڵه‌تی بیرۆکراتی) چه‌قێک یا
ناوه‌ندێکی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاته، له کاتێکدا پێشینه‌که که
(ڕامیاره‌کانن) دێن و ده‌ڕۆن. سه‌رئه‌نجام له پێگەیەکدا ده‌بن بۆ
ده‌سته‌مۆکردنی هه‌ر فەرمانڕەواییەکی یاخی، ئه‌مه‌ش له ڕێگەی جۆرێک
له بیرۆکراسییە‌وه ڕووده‌دات، که ده‌توانرێت نۆژەن
(ھاوچەرخ)بکرێتەوە یا بگۆڕدرێت، له ڕێگەی چه‌واشه‌کردن و شاردنه‌وه‌ی
زانیارییه پێویستییه‌کان، به پێداگرتن و پاڵپێوه‌نانی بەرنامەکانی خۆی
بۆ ڕامیاره‌کان، که ئه‌وانه‌ی به تیئۆری ( به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیانن)
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مان پاشکۆی بیرۆکراسیین. هه‌روه‌ها پێویست
به‌وه‌ش ناکات گه‌ر بڵێین، کاتێک هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ریاننه‌گرت
(شکستیانهێنا) ده‌وڵه‌تی بیرۆکراتی ده‌توانێت دوا ده‌ستی بخاته ڕوو،
که کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی-یه.
ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی کوده‌تا، له زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا،
بەیارمەتی و هاریکاری وڵاتانی خۆراوا و ئەمەریکا و ئیمپریالیزم
به‌رده‌وامبووه، ئه‌مه‌ش به ئاشکرا له وڵاتانی تازه
گه‌شه‌سه‌ندوودا بینراوه . کوده‌تاکه‌ی ئێرانی 1953 و چیلی 1973 تەنیا
دوو نموونەن له‌م زنجیره‌یه. له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌وانه‌ی، که
به‌ناوی وڵاتانی گه‌شه‌کردووه‌وه ناسراون، ئه‌وانیش به‌دوورنین له‌م
هه‌ڕه‌شه‌یه. هه‌ڵکشانی ته‌وژمی فاشیزم له ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا و
پورتوغال و ئیسپانیا، ده‌توانرێت ناوی زنجیره‌یه‌ک کوده‌تای سه‌ربازی
لێبنرێت ( به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی ئیسپانیا، که فاشیزم له‌لایه‌ن
میلته‌رییه‌وه سه‌پێنرا) . بزنسمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆتێشکانی
بزووتنەوەی کرێکاران به پاره کۆمه‌کی هێزی Para-Military ده‌که‌ن (
گروپێکی سڤیل به‌ڵام به جلی سه‌ربازیییەوە، له شوێنه جیاجیاکاندا
له پاکتاوکردن و به‌کارهێنانی تیرۆردا، یارمه‌تی سوپا ده‌ده‌ن-و ک)،
له‌لایه‌ن کۆنه سه‌ربازییه‌کانه‌وه، بۆ هه‌مان کار له‌و چه‌شنه،
هێز ڕێکده‌خرێت و پێکده‌هێنرێت. تەنانەت نیو دیڵ The New Deal ( کە
کۆمه‌ڵه پڕۆگرامێک و ڕامیاریگەلێک بوون، بۆ پێشکه‌وتنی ئابووری و
خۆگرتنه‌وه‌ی له شانی چه‌ند ڕیفۆرمێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، که
له‌لایه‌ن سه‌ره‌ک فرانکلین (ڕۆزفیڵت)ە‌وه، ساڵانی سییەکانی سەدەی
ڕابورد‌و‌و له ئه‌مه‌یکا ، ئەنجامدران – و. کـ) له ئه‌مه‌ریکا له
ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م کوده‌تایه‌دا بوو. [Joel Bakan، Op. Cit.، pp.
86-95]. له کاتێکدا که ئه‌م جۆره ڕژێمانه پارێزگاریی له
به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه ده‌که‌ن و سه‌رئه‌نجام سەرمایەش پشتگیریی
لەوان دەکات، که‌چی گیروگرفت بۆ سەرمایەداری دروستده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش
له‌به‌رئه‌وه‌یه، ئه‌و تیئۆره ڕامیارییه‌ی که سه‌رجه‌می ده‌سه‌ڵات
له‌لای یه‌ک فه‌رمانڕه‌وا گردده‌کاته‌وه، واتە دەسەڵاتی ڕەها، که
لێره‌دا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له ده‌ستی سەرمایەداریدایه، ئاوا دەکات
کە ئەمە ڕوبدات. ئه‌م جۆره فەرمانڕەوایییانه (حکومەتانە) له ڕێگەی
فه‌رمانڕه‌واییانه‌وه ئه‌م بیرۆکە‌یان ده‌ستده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش، واتە
کوده‌تای سه‌ربازی کاتێک ڕووده‌دات، که یاخود به‌کاردەبرێت، که دوا
ڕێگر ، ڕێگری سه‌رمایه، به‌کارهێنرابێت و به‌ڵام تێکشکابێت.
ئاشکرایه که ڕێگریی سه‌رمایه به ڕێگری سامانه‌وه
به‌ندده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش تاڕاده‌یه‌ک به‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، که
سامانی گه‌وره به‌رهه‌می ده‌هێنن، گرێده‌درێته‌وه، گه‌رچی جیاوازیش
له‌وه‌دا هه‌یه، که چۆن به‌کارده‌هێنرێت. خودی ڕێگری سامانیش ڕێگە
له‌وه دەگرێت، که کێ بۆ ئه‌و پۆسته باڵایه، هه‌ڵده‌بژێردرێت،
ڕێگریی سه‌رمایه‌ش کۆنترۆڵی ئه‌و که‌سه ده‌کات، که پۆسته‌که
وه‌رده‌گرێت. به‌واتایه‌کی دیکە ڕێگریی سه‌رمایه هێزێکی ئابوورییە،
له وه‌ستاندنی هه‌ر فەرمانڕەوایییەک (حکومه‌تێک)دا. که کرداره‌کانی
له‌لایه‌ن چینی سه‌رمایه‌داره‌وه پەسەندنه‌کرێن، ده‌توانرێت
به‌کاربهێنرێت.
له کاتێکدا که ڕاپۆرتی ده‌نگوباسه‌کانی گۆڕانکاری له
فەرمانڕەواییدا، بڵاوده‌بێته‌وه، ده‌بینین که چۆن ده‌سه‌ڵاتی چینی
سه‌رمایه‌دار بە‌گه‌ڕده‌خرێت، ڕامیاریه‌کان و یاساکان له
"بازاڕه‌کاندا چۆن به‌خێرهاتنیان لێده‌کرێت". ئه‌مه‌ش له
(ئه‌مه‌ریکا)دا به ئاشکرا ده‌بینرێت که له ٠١% هه‌ره
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی، که نزیکه‌ی 2 ملیۆن که‌سن، له ساڵی 1992دا
خاوه‌نی له ٣٥%ی ئه‌و سامانه بوون، که له کاخەزی دراوی هه‌بووه،
لەتەک له ١٠%ی ئه‌وه‌ی دیکەشدا، که خاوه‌نی له ٨١%ن .... له‌مه‌وه
ده‌توانین " بۆچوونی " بازاڕ ببینین و بزانین، که ئەویش ده‌سه‌ڵاتی
له ١- ٥% دانیشتووانە ھەرە ده‌وڵه‌مه‌ندەکەیە، له وڵاته‌که‌دا (
لەتەک پسپۆڕه‌کانی داراییاندا)، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانیش له کۆنترۆڵکردنی
به‌رهه‌م و به‌گه‌ڕخستنی پاره‌کانیانه‌وه، هه‌ڵده‌هێنجرێت. ئه‌مه‌ش وا
ده‌کات، که له ٩٠%ی دانیشتووانه‌که‌ی، که له پەراوێزی
کۆمه‌ڵگه‌که‌دا‌ن، به‌شێکی که‌می وه‌ک له ٢٣%ی هه‌موو جۆره‌کانی
پاره‌ی به‌گه‌ڕخراوی له ٢/١% ئه‌وانه‌ی ( خاوه‌نی له ٢٩%ن) له
خاوه‌ندارێتی کاخەزە داروییەکان، بن. هه‌تا له‌وه‌ش زیاتر ( له ٠٥%
ئه‌وانه‌ی که باڵاده‌ستن له ٩٥% پشکه‌کان له‌لای ئه‌وانن) ئه‌مه‌ش
ئاشکرایه، که بۆچی دۆوگ ھێنوود Doug Henwood مشتومڕی له‌سه‌ر بازاری
دراوی ده‌کرد و ئاوا پێناسه‌یده‌کرد " که ڕێگەیه‌که بۆ که‌ڵه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، وه‌کو چینێک خاوه‌نداری ئابوورییه‌کی
به‌رهه‌مهێنراوی گشت سەرمایەی دراوی بن " سه‌رچاوه‌یه‌کن له "
ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاری" هه‌روه‌ها ڕێگەیه‌کیشه له کاراییدانان له‌سه‌ر
ڕامیاریی فەرمانڕەوایی. [Wall Street: Class Racket]
لێره‌دا ده‌رککردن به‌و میکانیزمه ئاسانه، تاکو بزانرێت ئه‌م توانا و
ھێزەی سەرمایە له به‌گه‌ڕنه‌خستنیدا واته (فڕینی سەرمایە) که ئاوا
پێچه‌وانه دەبێتەوە، کاراییە ئابوورییەکەی چه‌کێکی زۆر کاریگه‌ره
له ڕاگرتنی ده‌وڵه‌تدا وه‌کو خزمه‌تکارێک. کۆمپانیاکان و ده‌سته‌بژێر
ده‌توانن پاره‌کانیان له‌نێو وڵاتیش و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشدا،
به‌گه‌ڕبخه‌ن، به شێوه‌یه‌ک ببنه هۆی شکاندنی پاره له بازاڕدا.
گه‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کۆمپانیا گه‌وره‌کان و ئه‌وانه‌ی که
پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، بڕوایان به فەرمانڕیەوایەتی حکومه‌ت نه‌مێنێت،
به‌ئاسانی ده‌توانن پاره‌کانیان له وڵات‌دا نه‌خه‌نه‌گه‌ڕ و بۆ
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بیانجوڵێنن. له‌نێوخۆدا دانیشتووان به‌گشتی هه‌ست به
سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌که‌ن، کاتێک که ده‌بینن داخوازی (گل‌ب)
که‌مده‌بێت، بێکاران زیادده‌بن، قه‌یران سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌ر وه‌کو
Noam Chomsky تێبینی کرده‌وه:
" له دیمۆکراسی سه‌رمایه‌داریدا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌بێت خواستی
سه‌رمایه‌داره‌کان، بهێننه‌دی، گه‌ر وانه‌بێت به‌گه‌ڕخستنی پاره
نابێت، به‌رهه‌مهێنان نابێت، کار نابێت، سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ بەکارهێنان و
هاندان نابێت، به‌و شێوەیە به پێداویستییه‌کانی سه‌رجه‌می
دانیشتوواندا ڕاناگات" [Turning the Tide، p. 233]
ئه‌مه مسوگەریی کۆنترۆڵی فەرمانڕەوایی (حکومه‌ت) و ڕامیارییه‌کانی ئەو
له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌وه، ده‌کات. کاتێک کە ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی
به‌خێرهاتنی ڕامیارییه‌کانی فەرمانڕەوایەتی ناکات، به‌خێرایی
پێچه‌وانه ده‌کرێته‌وه. ده‌سه‌ڵات که " جێی بڕوای بزنسه" و
ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر، سیسته‌مه ڕامیارییه‌که‌دا هه‌یه، ئه‌وه دڵنیا
ده‌کاته‌وه، که دیمۆکراسی خزمه‌تکاری بزنسه گه‌وره‌کان ده‌بێت.
هه‌روه‌کو له‌لایه‌ن Malatesta وه کورتکراوه‌ته‌وە و ده‌ڵێت:
" هه‌تا له ده‌نگدانی گشتیدا ... کە زۆربه لەتەکیایه‌تی به ئاسانی
ئه‌وه ده‌بینین ....که هێشتا فەرمانڕەوایەتی (حکومه‌ت) وه‌کو
خزمه‌تکارێکی بورجوازی و جێندرمه‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه له هه‌ر
شوێنیکدا پێویست بکات، ئاوا ده‌بێت، گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ش ڕویدا ئه‌وه
فەرمانڕەوایەتی ده‌که‌وێته ڕاوکردن و ڕه‌نگه هه‌ڵوێستێکی دووژمنانه
وه‌رگرێت، یاخود دیمۆکراسسی ڕه‌نگه هیچ شتێک نه‌بێت، جگه له
خشته‌بردنی خه‌ڵکی زیاتر. کاتێک بورجوازی هه‌ست به‌وه‌ده‌کات، که
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، له کاردانه‌وه‌دا
به‌په‌له ده‌بێت و هه‌موو کارایی خۆی و هێزه‌که‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی
به‌کاریده‌هێنێت، به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و سامانه‌ی که هه‌یه‌تی، داوا
له فەرمانڕەوایەتی ده‌کات، که بچێته‌وه قاوخه‌که‌ی خۆی، که
جێندرمه‌ی بورجوازییه" [Anarchy، p. 23]
به‌هۆی ئه‌م ڕێگریانه‌وه‌یه، که ده‌وڵه‌ت وه‌کو ئامرازێکی ده‌ستی
چینی سه‌رمایه‌دارانه، له کاتێکدا به تیئۆری، دیمۆکراسییه. لەتەک
ئه‌وه‌شدا ماشێنی ده‌وڵه‌ت، وه‌کو ئامرازێک دمێنێته‌وه، تاکو له
سایه‌یدا که‌مینه‌یه‌ک خه‌ڵک بتوانن له‌سه‌ر بژێوی زۆربه خۆیان
ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن، ئه‌مه‌ش، بێگومان، ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که
ده‌وڵه‌ت له فشاری جه‌ماوه‌ر پارێزراوه. شتەکە زۆر له‌وه‌وه دووره.
هه‌روه‌کو له به‌شی پێشوتردا ئاماژه‌ی پێکرا، چالاکی ڕاسته‌وخۆ
له‌لایه‌ن سه‌رکوتکراوانه‌وه، ده‌توانێت و توانیویەتی زۆر له
ده‌وڵه‌ت بکات، که ڕیفۆرمی دیار، بکات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌وڵه‌ت
ناچار بە پشتیوانیکردن له کۆمه‌ڵگه دژی کاردانه‌وه‌ی بێ سه‌روبه‌ره‌ی
سەرمایەداری بکات، دیسانه‌وه هه‌ر لەژێر ئەم فشارە
جه‌ماوه‌رییه‌شدایه، که دەوڵەت ده‌توانێت شت بکات ( به‌تایبه‌ت کاتێک
کە ڕه‌نگه ئەڵتەرناتیڤەکە له ڕێگه‌دان به‌کردنی ڕیفۆرمه‌که خراپتر
بێت، بۆ نموونه: (شۆڕش) . قسه‌ی سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م
گۆڕانکارییانه ئەرکێکی سروشتی ده‌وڵه‌ت نین.
دسته‌بژێرەکان به‌هۆی سامانه ئابوورییه‌که‌یانه‌وه، که له‌وه‌وه
داهاته‌کانیان په‌یداده‌که‌ن، که ناویان: سه‌رمایه‌داری دارایی،
سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی، خاوه‌ن موڵک و زه‌وین، ده‌توانن
سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر له‌وانه‌ی که ده‌یانچه‌وسێننه‌وه، کۆبکه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش خشتی بناخە‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک داده‌نێت، که له شێوه‌یه‌کی
قوچکەیی (هیراشی)یانه‌دا بێت، سه‌باره‌ت به چینه ئابورییه‌کان، که
له شانییه‌وه نایه‌کسانی و جیاوازییه‌کی زۆری سامان له‌نێوانی موڵک و
زه‌وی بچوکدا، که ده‌سته‌بژێری خاوه‌ن زه‌وی و زار له‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا خستۆته سه‌ره‌وه و نه‌داره‌کان و بێ موڵکه‌کانیش که
زۆربه‌ن خستۆته دامێنی کۆمه‌ڵگه‌که‌وه . له‌به‌رئه‌وه‌ی که بۆ
بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن یا کردنی لۆبی یاخود ده‌مچه‌ورکردنی
یاسادانه‌ران، پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌وێت، ده‌سته‌بژێرە
له‌بارەکان ده‌توانن کۆنترۆڵی پرۆسێسی ڕامیاری بکه‌ن ..... به‌وه‌ش
کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت ... له ڕێگەی " هێزی گیرفان/جزدانه‌وه" .
به‌کورتی:
" دیمۆکراسییه‌ک نییه، که خۆی له‌و یاسایه ئازادکردبێت بۆ ئه‌وه‌ی
شتێکی باشتر بکات، یاخوود خۆی له که‌رتبوون له نێوان
فه‌رمانڕه‌وایاندا و فه‌رمانییکراواندا، ئازاد کردبێت .... یا به
لانیکه‌مه‌وه دیمۆکراسییەک نییه، که ڕۆڵ و فه‌رمانی بزنس و
به‌گه‌ڕخستنی پاره‌ی خستبێته غه‌رغه‌ره‌وه ( نزیک به مردن). تەنیا
سامانداران و ئه‌وانه‌ی که توانای داراییان باشه ده‌توانن که‌مپه‌ینی
هه‌ڵبژاردن بکه‌ن و له‌و پله‌و پێگه‌یه، دڵنیابن. له دیمۆکراسیدا
گۆڕینی فەرمانڕەوایەتی (حکومه‌ت) ده‌ستاوده‌ست پێکردنێکه یا سوڕێکه
له گروپێکی ده‌سته‌بژێره‌وه بۆ گروپێکی دیکەی ده‌سته‌بژێر". [Harold
Barclay، Op. Cit.، p. 47]
به‌واتایه‌کی دی، ده‌سته‌بژێر له ڕێگەی سامانی گه‌وره‌ی جیا جیاوه
کۆنترۆڵی ڕامیارییه‌کان و مسۆگەریی به‌رده‌وامبوونی ئه‌وە‌ش ده‌کات،
ئا به‌م شێوه‌یه، که به‌رده‌وامیدان ده‌بێت به کۆنترۆڵی
ده‌سته‌بژێر. ئا له‌م ڕێگەیه‌وه ئه‌و بڕیاره ڕامیارییه گرنگانه‌ی که
له سه‌ره‌وه ده‌درێن، له‌ژێر کارایی ئه‌وانه‌ی که له خواره‌وه‌ن،
به‌ده‌رن و به ویستی ئه‌وان نین. له کۆتاییدا ده‌بێت ئه‌وه‌ش تێبینی
بکرێت، که ئه‌م ڕێگرانه به ڕێکه‌وت ڕووناده‌ن، له‌وێوه
سه‌رچاوه‌ده‌گرن، که ده‌وڵه‌ت ڕێکیخستوون، له ڕێگەی بێدەسەڵاتکردنی
جەماوەر و چڕکردنەوەی ده‌سه‌ڵات له چنگی ئه‌و که‌مینه‌یەدا، که
فەرمانڕەوایەتی پێکده‌هێنن. سروشتی ته‌واوی ده‌وڵه‌ت دڵنیایی ئه‌وه
ده‌کاته‌وه، که له‌ژێر کۆنترۆڵی ده‌سته‌بژێردا ده‌مێنێته‌وه.
له‌به‌ئه‌وە‌شه، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چینی سه‌رمایه‌دار خوازیاری
نێوه‌ندگه‌راییە (مه‌رکه‌زیەتە). ئه‌مه له به‌شه‌کانی ئاینده‌دا
قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
______________________________________
بۆ زانیاریی پتر له سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سته‌بژێر و په‌یوه‌ندییان
به ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌توانی ئه‌م سه‌رچاوانه ببینی:
C. Wright Mills، The Power Elite [Oxford، 1956];
cf. Ralph Miliband، The State in Capitalist Society [Basic Books،
1969] and Divided Societies [Oxford، 1989]; G. William Domhoff، Who
Rules America? [Prentice Hall، 1967]; and Who Rules America Now? A
View for the '80s [Touchstone، 1983]).
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەکە:
www.anarchism.pageabode.com/afaq/secB2.html#secb23
___________________________________
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan1.htm
له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|