١٨\٨\٢٠١٣
بۆچی
ئه‌نارکیستە‌کان دژی ده‌وڵه‌تن؟
B.2.4
نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت
چۆن کار له ئازادی ده‌کا؟

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
- بەشی
پێنجەم -
هه‌موو چوار (٤) ساڵ جارێک یا شتێکی ئاوا، هەڵبژاردنی چه‌ند بیچمێک (ڕوخسارێکی
دیکە) بۆ پایه‌یه‌کی زۆ‌ر نێوەندگه‌رایی و ماشێنێکی بیرۆکراسی، بیرۆکه
و ئایدیایه‌کی کۆمۆنه، پاگەندەی ئەوە دەکات، که خه‌ڵکه ئاساییه‌که
کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن و سه‌رئه‌نجامیش سەربەستن. له ڕاستیدا ئه‌مه
ئایدیایه‌کی درۆزنانه‌یه. له هه‌ر سیسته‌مێکی ده‌سه‌ڵات نێوەندگه‌راییدا
سه‌رجه‌می خه‌ڵکه‌که سه‌باره‌ت به‌و ڕامیارییانه‌ی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێندرێن
و ده‌یانگرێنه‌وه، ده‌توانن شتێکی زۆ‌ر که‌م بڵێن یا ڕایه‌کی زۆ‌ر که‌میان
هه‌بێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش سه‌ربه‌ستییه‌کانیان زۆ‌ر دیاریکراون.
کاتێکیش که ده‌وترێت ئه‌م ئایدیایه درۆزنانه‌یه ئه‌وه ناگه‌یه‌نه‌ێت،
که جیاوازی له‌نێوان کۆمارێکی لیبراڵ و فاشستی و یاخود پاشایه‌تیدا،
نییه. ئه‌مه زۆ‌ر له‌وه به‌دووره. ده‌نگدان سه‌رکه‌وتنێکی گرنگه که
له‌و ده‌سه‌ڵاته سه‌ندراوه، بێگومان ئه‌مه‌ش، پێشنیارێک نییه بۆ
ئەنارکیسته‌کان، تاکو ئاوا بیربکه‌نه‌وه که سۆشیالیزمی ئازادیخواز
تەنیا له ڕێگەی ده‌نگدانی گشتییه‌وه، براوه‌ته‌وه، یاخود هه‌ر له‌و
ڕێگەیه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنرێت. زۆ‌ر له‌وه به‌دووره. ئه‌مه‌ی که وترا،
تەنیا ئه‌وه هه‌ڵده‌هێنجێت که هه‌لی هه‌ڵبژاردنی فه‌رامانڕه‌واکه‌ت
له‌وه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌سه‌پێنرێت، هه‌نگاوێک له‌پێشتره. له‌وه‌ش
زیاتر، لێره‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بواری هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایه‌کیان هه‌بێت،
لۆجیک ئه‌وه به‌رچاوده‌گرێت ، که به بێ بوونی ئه‌و یه‌که‌شیان
بتوانیت، بژیت.
به‌هه‌رحال، کاتێک ئاوا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، که له ده‌وڵه‌تێکی
دیمۆکرسیدا، خه‌ڵکی سه‌روه‌ره، له ڕاستیدا ئه‌مه ئاوا نییه و نه‌یار
ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتی و کۆنترۆڵی کاروبار و فەرمانی خۆی ده‌داته ده‌ستی
که‌مینه‌یه‌کی که‌م. بەواتایه‌کی دیکە ئازادی، تەنیا ده‌بێته یا ده‌هێنرێته
ئاستی ئه‌گه‌ری "هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌واکان". هه‌موو 4 ساڵ یا 5
ساڵێک هه‌ر که‌س ده‌سه‌ڵاتی پێبدرێت " له دانانی یاسادا له هه‌ر
بوارێک‌دا،بڕیاره‌کانی ده‌بنه یاسا" [Kropotkin، Words of a Rebel، p.
122 and p. 123]
له چه‌ند وشه‌یه‌کی دیکەدا، دەنگ بۆ نوێنه‌رایه‌تی دیمۆکراسی "
ئازادی و سه‌ربه‌ستی " نییه ، هه‌روه‌ها " خۆبەڕێوەبردن و
خۆخۆفەرمانڕەوایی"ش نییه. ئه‌وه‌ی که ڕووده‌دات، سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتدانە
به کەسانێکی که‌م، که له دواییدا به‌ناوی تۆوه به‌خراپی فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌که‌ن. ناوهێنانی ئه‌وه به هه‌ر شتێکی دیکە، شتێکی بێواتایه. که‌واته
کاتێک که ڕامیاره‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێن، تاکو به‌ناوی ئێمەوە فه‌رمانڕه‌وایی
بکه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی
کەسانێک ده‌که‌ن، که ده‌نگیان بۆ داون، هه‌روه‌کو جار لە دوای جار ده‌رکه‌وتووه
"نوێنه‌رایه‌تی"یەکانی فەرمانڕەوایەتییەکان (حکومه‌ته‌کان) به‌خۆشییه‌وه
ده‌توانن ده‌نگی زۆرینه فه‌رامۆشبکه‌ن، هه‌ر له هه‌مان کاتیش‌دا به
شان و باڵی"دیمۆکراسی "دا هەڵدەدە‌ن ، ئالێره‌دا ده‌بینین که پرۆسه‌ی
ده‌نگدان چه‌ند به‌خراپ به‌کارده‌هێنرێت، (لێره‌دا پارتی نوێی
کرێکارانی بریتانیا له‌کاتی داگیرکردنی عیراقدا باشترین نمووونه‌یه).
هه‌ڵبژاردنی ڕامیاره‌کان بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ، یا 5 ساڵ، مافی ئه‌وه‌یان ده‌داتێ،
ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت بیکه‌ن، ده‌توانن بیکه‌ن، لێره‌دا ئه‌وه
ئاشکرا ده‌بێت، که ئه‌و کۆنترۆڵه جه‌ماوه‌رییه له ڕێگەی کارتی ده‌نگدانه‌وه
له سندووقه‌کانی هه‌ڵبژاردندا زۆ‌ر گرانه که کاریگه‌ربێت، یا هه‌تا
واتایەکیشی هه‌بێت.
له ڕاستیدا ئه‌م "دیمۆکراسییه" هه‌میشه واتە هەڵبژاردنی ڕامیاره‌کان،
ئه‌وانه‌ی که له ئۆپۆزیسیۆن بووندا شتێک ده‌ڵین و له کارگێریی (فەرمانڕەوایی)دا
پێچه‌وانه‌که‌ی پیادەده‌که‌ن. ڕامیاره‌کان له باشترین باردا، له
کاتێکدا که بۆیان ده‌ستده‌دا، مانیفێستی هه‌ڵبژاردنه‌که‌یان فه‌رامۆشده‌که‌ن
و له خراپترین باریشدا پێچه‌وانه‌که‌یمان پێده‌ناسێنن. ئه‌مه جۆرێکه
له "دیمۆکراسی " که له سایه‌یدا به سه‌ده‌ها هه‌زار کەس ده‌توانێت
ناڕه‌زایی دژی ڕامیارییه‌کان ده‌رببڕن، به‌ڵام تەنیا ئه‌وه ده‌بینن،
که چۆن " نوێنه‌ره‌کانیان" له فەرمانڕەوایەتیدا، به‌ئاسانی فه‌رامۆشیانده‌کەن
( هاوکاتیش ده‌بینن که چۆن نوێنه‌ره‌کانیان خۆیان ده‌چه‌مێننه‌وه و
دڵنیایی ده‌سه‌ڵات و قازانجی کۆمپانیا گه‌وره‌کان، ده‌که‌نه‌وه ،که
ماندووانه دروشمه‌کانیان و بانگه‌وازه‌کانیان بۆ ده‌نگده‌رانیان ئەوەن،
که پێویسته چۆن سکیان بجه‌ڕێنن). له باشترین باردا ده‌توانرێت ئه‌وه
بوترێت فەرمانڕیەوایەتییە (حکومه‌ته) دیمۆکراسییه‌کان مه‌یلی سه‌رکوتکردنیان
که‌متره تاکو ئه‌وانی دیکه‌یان ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی به‌دوادا
نایه‌ت که ئازادی له‌به‌رچاو بگرن.
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت واتە دڵنیابوونه‌وه له بارودۆخێک که ئازادی،
سه‌ربه‌ستی، له ته‌سکبوونه‌وه‌دا بێت.
هه‌موو فۆرمه قوچکه‌ییەکان (هیرارشییەکان)، هه‌تا ئه‌وانه‌ش که خه‌ڵکه‌کانی
سه‌روه‌ش به هه‌ڵبژاردن شوێنیان گرتوه، ده‌سه‌ڵات و نێوەندگه‌رییان
تیادا ده‌بینرێت. ده‌سه‌ڵات له نێوەند ( یاخوود له سه‌ره‌وه) چڕبووه‌ته‌وه
، خوودی ئه‌مه‌ش کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به‌رهه‌م ده‌هێنێت، که " گروپێک له‌سه‌ر
گروپێکی تر ڕاوه‌ستاوه و به‌خۆشییه‌وه ده‌ژێت، بەبێ ئه‌وه‌ی چاودێری
و لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت و له خه‌ڵکانی پله‌کانی خواره‌وەش به‌ده‌رن
" [P. J. Proudhon، quoted by Martin Buber، Paths in Utopia، p. 29]
هه‌ڵبژێراوان، ئه‌وانه‌ی له پله‌ی باڵادان، ده‌توانن ئه‌وه بکه‌ن، که
پێیانخۆشه، هه‌ر وه‌کو له هه‌موو بیرۆکراسییەکدا زۆربه‌ی بڕیاره
گرنگه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵنه‌بژێرراون، ده‌درێن . ئه‌مه‌ش
ئه‌و ده‌گه‌یه‌نێت ده‌وڵه‌تی دیمۆکراسی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، که هه‌یه:
" له ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراسیدا هه‌ڵبژاردنی فه‌رمانڕه‌وایان له‌لایه‌ن
ئه‌وه‌ی که پێیده‌ڵێن زۆرینه‌ی ده‌نگ، فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندێکه که
یارمه‌تی تاکه‌کان ده‌دات، تا بڕوا بەوە بکه‌ن که کۆنترۆڵی بارودۆخه‌که
ده‌که‌ن. ئه‌وان خه‌ڵکانێک هه‌ڵده‌بژێرن، که ئەرکەکانیان بۆ
جێبەجێبکەن، هه‌روه‌ها مسۆگەریی ئه‌وه‌ش نییه، که ئه‌وانه‌ی ئه‌مان (دەنگدەران)
ده‌یانه‌وێن، جێبەجێبکرێن. ئه‌وان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌ده‌نه کەسانی
هه‌ڵبژێراو، مافی ئه‌وه‌یان ده‌ده‌نێ، که ئاره‌زووه‌کانی خۆیان نه‌ک
هی ده‌نگده‌ران له‌ژێر هێزی هه‌ڕه‌شه‌دا بچه‌سپێنن. هه‌ڵبژاردنی تاکه‌کان
بۆ په‌ڕله‌مان وه‌کو ئه‌وه وایه، که هەڵبژێرێکی که‌می سه‌رکووتکه‌ره‌که‌تت
بدرێتێ. په‌ڕله‌مانتا‌ری دیمۆکراسی له کڕۆکدا فه‌رمانڕه‌وایه‌کی
ئۆلیگارکییه، که له سایه‌یدا جه‌ماوه‌ر بڕواپێده‌هێنرێت، که ته‌واوی
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بده‌ن به ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان، تاکو ئه‌وه بکات،
که خۆیان (ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مان) به‌باشی ده‌زانن" [Harold Barclay،
Op. Cit.، pp. 46-7]
سروشتی نێوەندگه‌رایی، ده‌سه‌ڵاتدانه به که‌مایه‌تی، نوێنه‌رایه‌تی
دیمۆکراسی بناخە‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م نوێنه‌رانه‌یه‌تییه، که
ده‌نگده‌ران، ده‌یخولقێنن و کەسانی دیکە بۆ فه‌رمانڕه‌اواکردنی خۆیان
هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌مه‌ش یارمه‌تی هیچ شتێک نادات، بێجگه له هێنانه‌کایه‌ی
باروودۆخێک، که سه‌ربه‌ستی تیایدا له مه‌ترسییدا ده‌بێت ... ده‌نگدانی
گشتی " ڕێگر نابێت له پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک له ڕامیاره‌کان،
بەرتەریداره‌کان، که له ڕاستیدا ئه‌مه له یاسادا نییه، که‌چی ئه‌م
لیژنه‌یه به‌ته‌واوی خۆیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی‌ی کاروباره‌کانی گه‌ل ته‌رخانده‌که‌ن
، کۆتاییش ده‌بێته جۆرێک له ئه‌رستۆکراتی ڕامیاریی یاخوود
ئۆلیگارکی " [Bakunin، The Political Philosophy of Bakunin، p. 240]
که‌واته ئه‌مه‌ش جێگای سه‌رسوڕمان نابێت، به‌وه‌ی که " ده‌وڵه‌تێک
بخولقێنێت، ده‌سه‌ڵات له فۆرمی دەزگەیەکدا یاسایی بکات، که له خه‌ڵکی
جیابێت، تاکو ڕۆڵ و یاساکان له خولقاندنی به‌رژه‌وه‌ندی جیا جیا بۆ
بڕیاردانی ڕامیارییه‌کان له شێوه‌یه‌کی پرۆفێشنا‌ڵیدا ڕێکبخات، بۆ ئه‌مه
کەسانێک له‌وانه پێویستن ( له بیرۆکراتییه‌کان، له نوێنەرایەتی
به‌رپرسیاره‌کان، کۆمیسا‌ره‌کان، یاسادانه‌ره‌کان، لەتەک سوپا، پۆلیس و
له‌م چه‌شنانه‌ن )، که ئه‌و دەزگەیەی سه‌ره‌وه بن، گه‌رچی ئه‌مه
له سه‌ره‌تادا ڕه‌نگه لاوازبێت یاخوود چه‌ندێک به نییەتی باشه‌وه
بێت، سه‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی خۆی ده‌چه‌سپێنێت". [Murray
Bookchin، "The Ecological Crisis، Socialism، and the need to remake
society،" pp. 1-10، Society and Nature، vol. 2، no. 3، p. 7]
کاتێک که له نێوەندگه‌راییدا بڕیاره ڕامیارییه‌کان ده‌درێنه ده‌ستی
ڕامیاره پرۆفیشناڵه‌کان، بەڵام لەبەرئەوەی که له شوێنێکی دیکه
نیشته‌جێن، دیمۆکراسی بێ‌واتا، ده‌مێنێته‌وه. به‌هۆی نه‌بوونی ئۆتۆنۆمی
خۆجێییه‌وه، لە فۆرمێکی (پێکهاتەیەکی) ڕامیارییدا کەسەکان له یه‌کتری
دادەبڕێن و بێبه‌شده‌بن، تاکو لەو ڕێگەیەوە ڕامیارە پیشەییەکان
بتوانن بۆ لێدوان و مشتومڕکردن و بڕیاردان له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر
کێشه‌کان و له‌به‌رچاوگرتنی گرنگییان گردببنه‌وه و بەیەکەوە بن.
هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌سه‌ر بناخە‌ی سروشتیانه، نانێوەندگه‌رایی گروپه‌کان،
نین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش وه‌ستاندنی ئەم هەڵبژاردنە، ده‌بێته پرسێک.
ئالێرەدا تاک تەنیا "ده‌نگێکی" دیکەیە له‌نێو جەماوەره‌که‌دا " ده‌نگده‌رێکی
ڕامیارییه و شتێکی زیاتر نییه. به‌ڕێنه‌کردن و په‌یڕه‌ونه‌کردنی
ئۆتۆنۆمی و پێداگرتن لەسەر هەڵبژاردنی هاوچەرخ و بناخە‌ی ده‌ستووری هه‌ڵبژاردنی
هەنووکەیی " ئامانجی ئه‌مه له ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی
ڕامیاریانه‌ی نێوشار ، ژیانی کۆمۆنه‌یی ( پیکه‌وه‌ژیان) و به‌شه‌کانی
دیکە که‌متر نییه، ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌که بۆ وێرانکردنی هه‌ر هه‌موو
شاره‌وانییه‌کان و ئۆتۆنۆمی ناوچه‌کان، بۆ ڕێگه‌گرتن له پێشه‌وه‌چوونی
ده‌نگدانی گشتی" [Proudhon، quoted by Martin Buber، Op. Cit.، p. 29]
گه‌رچی هاووڵاتییان به‌هۆی ئه‌و ستراکتورانه‌ی که له سه‌ره‌وه ڕاگه‌یه‌ندراون،
ڕێگەیان پێدەدرێت له ئاوه‌ڵاکردنه‌وه‌ی خۆیاندا (ده‌ربڕینی ڕا و
ویستیان-و.ک)، که‌چی له‌بری ئه‌و ڕاده‌ربڕین و خۆکردنه‌وه‌یه ، ده‌سه‌ڵاتیان
لێده‌سێنرێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر له نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌تدا بگه‌ڕێینه‌وه
سەر برۆدۆن، ئه‌و ده‌ڵێت "هاووڵاتیان له شاردا ، له ناوچه‌دا، له
دیپارتمێنته‌کاندا، که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نێوەندییه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌رداگیراوه،
هاووڵاتیان خۆیان له سه‌روه‌رێتییان لاده‌ده‌ن و بێبه‌شده‌که‌ن، ئیدی
ئه‌و شوێنانه‌ش شتێک نین، بێجگه له نووسینگه‌لێک نه‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ڕاسته‌وخۆی شالیاره‌کاندا" برۆدۆن به‌رده‌وام له‌سه‌ر قسه‌کانی ده‌بێت
و ده‌ڵێت:
"سه‌رئه‌نجامیش هاووڵاتیان، خۆیان هه‌ر به‌زوویی هه‌ستیپێده‌که‌ن :
هاووڵاتیان و شار له هه‌موو ڕێزێک، بێبەشدەکرێن، ڕاووڕوتی ده‌وڵه‌ت
زۆ‌ر زیادده‌کات، هه‌روه‌ها باری سەرشانی باجده‌ریش قورسترده‌بێت و ده‌گۆڕدرێت،
ئیدی ئه‌وه نییه که فەرمانڕیوایەتی (حکومه‌ت) بۆ خه‌ڵکی دروستکراوه
( وا‌ته بۆ پاراستنی به‌رژه‌وندییه‌کانی –و.ک) به‌ڵکو ئەوە خه‌ڵکییه،
که بۆ فەرمانڕیوایەتی (حکومه‌ت) دروستکراوه. ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێک
داگیرده‌کات، هه‌موو شتێک پاوانده‌کات، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌گرێت"
[The Principle of Federation، p. 59]
کەسانێک که به‌ئاڕاسته (وایانلێکراوه ) فه‌رامۆشکراو‌ن یا گۆشه‌گیر
بوون، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان دروستناکه‌ن. پرۆسه‌ی
که‌نارخستن ده‌توانرێت له مێژووی ئه‌مه‌ریکادا ببینرێت، بۆ نموونه:
لیژنه هه‌ڵبژێرراوه‌کان جێگەی کۆبوونه‌وه‌کانی شاریان گرتۆته‌وه و
هاووڵاتیانیش نادەربەستکراون و تەنیا ڕۆڵی ته‌ماشاکه‌رانێک ده‌بینن، که
بێجگە له "ده‌نگده‌ر" زیاتر نابن ( تکایه به‌شی داهاتوو ببینه).
بچوککردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان بۆ ده‌نگده‌رێک، به سەختی ده‌بێته نموونەیه‌کی
ئایدیال له " ئازادی"، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه هه‌موو ئه‌و گوتارە
ورەییانه‌ی، که ڕامیاره‌کان ده‌رباره‌ی ڕاستی و بەڵگەی " کۆمه‌ڵگه‌ی
ئازاد" و " جیهانێکی ئازاد" دەیانهێننەوە ... هەروه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌نگدانی
هه‌موو 4 ساڵ یاخود 5 ساڵێک به " ئازادی" بوون یا هه‌تا به "
دیمۆکراسی" بژمێررێت.
به‌گشتی فه‌رامۆشکردن و که‌نارخستنی خه‌ڵکی، کلیلی میکانیزمی
کۆنترۆڵکردنه له‌لایەن ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی ڕێکخراوه‌وه. گه‌ر
کۆمۆنیتی ئه‌وروپی، به نموونه بهێنینه‌وه، ده‌بینین " میکانیزمی
بڕیار‌ده‌ره‌کان له‌نێو ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپییه‌کاندا، ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی
خه‌ڵکه فه‌رمییه‌که‌ی وه‌کو (شالیاری ناوخۆ، پۆلیسی کاروباری کۆچه‌ران
و سه‌ر سنوور، باج و خزمه‌تگوزاری ئاسایش ) به‌جێده‌هێڵن و له ڕێگەی
ژماره‌یه‌کی زۆ‌ر گروپی کارکردنه‌وه، کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت. فه‌رمانبه‌ره
پله‌داره فه‌رمییه‌کان .... ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی و باڵا ده‌بینن له
دڵنیابوونه‌وه له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنه‌کان له‌نێوان ده‌وڵه‌ته فه‌رمیییه
جیاوازه‌کاندا. کۆبوونه‌وه لو‌تکه‌ییه‌کانی کۆمۆنیتی ئه‌وروپی که له
12 سه‌ره‌کشالیاران پێکهاتووه، لە ڕاستیدا هەموو شتێکیان بۆ ئامادە
کراوە و پێشتر له‌سه‌ر بڕیاره‌کان پێکهاتن کراوه، تەنها مۆرکردنێکی
ئەوانی پێویستە، چونکە سه‌رئه‌نجامی ئەو کارانە له لایه‌ن شالیاری
نێوخۆ و شالیاری داد و ڕه‌واوه، ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه. پاش ئه‌وه‌ی
که ئه‌مانه ڕووده‌ده‌ن و تەنیا پاش ئه‌و کاته، له پرۆسه‌ی دەزگا‌کانی
خودی فەرمانڕیوایەتی (حکومه‌ت)دا، په‌ڕله‌ماندا خه‌ڵکی لێ ئاگا‌دار ده‌کرێت
( ئه‌ویش زۆ‌ر به درێژی نا)." [Tony Bunyon، Statewatching the New
Europe، p. 39]
به‌هاتنی فشاری ئابووریی له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێره‌کانه‌وه،
فەرمانڕەوایەتی (حکومەت)یش له خوودی ده‌وڵه‌ته‌وه ڕووبه‌ڕووی فشار ده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش بە‌هۆی ئه‌و بیرۆکراسییه‌وەیه، کە لەنێو خودی نێوەندگەراییەوە
(Centralism ) دێت. له‌نێوان ده‌وڵه‌ت و فەرمانڕەوایەتی (حکومه‌ت)دا،
جیاوازی هه‌یه، ده‌وڵه‌ت پێکهاتەیەکی هەمیشەیی پێکهاتوو له ده‌زگە و
دامه‌زراوه‌کانه، که ده‌سه‌ڵاتێکی بناخە‌یی و به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی
هه‌یه، به‌ڵام فەرمانڕەوایەتی (حکومه‌ت) له ڕامیاره جیاوازه‌کان
پێکهاتووه. ئه‌وه ده‌زگاەکانن ( ده‌زگاە فه‌رمییه‌کانی وه‌کو بانک و
ئه‌وانی دیکە) که به‌هۆی هەمیشەییببوونیانەوە، ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له
ده‌وڵه‌تدا ده‌بیننه‌وه، نه‌ک نوێنه‌ره‌کان که دێن و ده‌ڕۆن. هه‌ر
وه‌کو Clive په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه ( که خۆی پێشتر له‌و ده‌زگایانه‌دا
کاریکرده‌وه) "ئەرکی سیسته‌مێکی ڕامیاریی له هه‌ر وڵاتێک‌دا سه‌باره‌ت
به بنەمای ئابووریی مه‌وجوود لەتەک به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵات،
له کۆنترۆڵکردن و یاساییکردن و ڕیفۆرمدا، خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام
نه‌ک ڕیفۆرمی ڕادیکاڵ. گه‌وه‌ره‌ترین خۆشباوەڕیی ڕامیاریانه ئه‌وه‌یه،
که وابزانرێت ڕامیاره‌کان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، که هه‌رچی
گۆڕانێکیان بوێت بیکه‌ن" [quoted in Alternatives، no.5، p. 19]
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵکی فه‌رامۆشبکرێت و په‌راوێزبخرێت، ده‌وڵه‌ت به‌دوایدا
نوێنه‌ره‌کانی "شمان" فه‌رامۆش و که‌نارگیرده‌کات. هه‌روه‌کو چۆن ده‌سه‌ڵات
لەلای ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که هه‌ڵبژێرراوه، نییه و له‌لای ده‌سته‌یه‌کی
بیرۆکراسییه، ئیدی کۆنترۆڵکردنی جه‌ماوه‌ریانه بۆ ده‌وڵه‌ت، بێ‌واتا
ده‌مێنێته‌وه، وه‌کو باکونین په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه " ئازادی، سه‌ربه‌ستی
ئه‌و کاته ده‌بێت، کاتێک ... که کۆنترۆڵی (جه‌ماوه‌ر) بۆ (ده‌وڵه‌ت)
ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له کاتێکدا ئه‌م جۆره کۆنترۆڵه بوونی نییه،
هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئازادییەکانی خه‌ڵکیش ده‌بێته ناڕاستی " [Op.
Cit.، p. 212].
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه دەسەلمێنێت، که کۆنترۆڵی جه‌ماوه‌ریی،
بێواتایه.
به‌م شێوه‌یه نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی پەیگیری
(جددی) مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادی و خۆشگوزه‌رانی زۆربه‌ی ئه‌و کەسانە‌ی
که له سایه‌یدان. له‌م باره‌یه‌شەوە باکونین بەرپەرچی "کۆمارییە
بورجوازییەکانی" داوەتەوە و وتویەتی " تا ئێستاش ئێوه ئه‌و ڕاستییه
ئاساییه به‌دیناکه‌ن، که له هه‌موو کاتێک و هه‌موو زه‌مینێکدا له‌لایه‌ن
ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه، خراوه‌ته پێشچاو و نیشانیداوه، که هه‌ر یه‌کێ
له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که لە سەرەوە ڕێکخراوه و ڕاوه‌ستاوه، له سه‌ره‌وه‌ی
خه‌ڵکییه‌وه‌ن و به‌پێویستبوون سه‌ربه‌ستیان بۆ خه‌ڵکی نەهێشتووە‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌وڵه‌ته ڕامیارییه هیچ ئامانجێکی دیکه‌ی نییه، بێجگە له
پاراستن و به‌رده‌وامدان به چه‌وساندنه‌وه‌ی کاری پڕۆلیتاریا له‌لایه‌ن
چینێکی پاوانخوازی ئابوورییه‌وه نه‌بێت، که له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت دژی سه‌ربه‌ستی
خه‌ڵکی، لە ئارادایە" [Bakunin on Anarchism، p. 416]
هه‌ر له‌به‌رئە‌وه جێی سه‌رسوڕمان نییه، که ده‌بینرێت "هه‌ر
بەرەوپێشه‌وه‌چوونێک که بووه .... سه‌باره‌ت به کێشه‌ی جیا جیا،
بۆ خه‌ڵک کرابێت، له‌وانه ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ به‌ده‌ستهێنرابێت، ئه‌مانه
له ڕێگەی هێمنی و لەسەرخۆیی کۆنگرێس و ئاقڵبوونی سه‌رۆکه‌وه یاخوود
له ڕێگەی بڕیار و فرمانی دادگای باڵاوه، به‌ده‌ستنه‌هێنراوه. هه‌رچی
پێشکه‌وتنێک ( پڕۆگرێس) که ڕویدابێت .... به‌هۆی چالاکییه‌کانی خه‌ڵکه
ئاساییه‌که‌وه، هاووڵاتیانه‌وه، ڕوویداوە، بێگومان له ڕێگەی
بزووتنەوەی کۆمەڵایەتییه‌وه بووه، نه‌ک له ڕێگەی ده‌ستووره‌وه . "
ئه‌و جۆره دۆکۆمێنتانه‌ی که ئه‌وانه ده‌سه‌لمێنن، به‌خۆشییه‌وه له‌لایه‌ن
فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمی ده‌وڵه‌ته‌وه فه‌رامۆشده‌کرێن، چونکه بۆ ئەوان
ئاوا باشه. نموونه‌یه‌کی ئاشکرا چوارده‌هه‌مین ده‌ستکاریکردنی ده‌ستووری
ئه‌مه‌ریکییه، که هیچ واتایه‌کی نەبوو هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که خه‌ڵکانی
ڕه‌شپێست له ساڵانی 1950 و 1960 کاندا له بزووتنەوەیه‌کی جه‌ماوه‌رییدا
له خوارووی ئه‌و وڵاته‌دا ڕاپه‌ڕین .... هه‌رچی وشه‌یه‌ک له‌و ده‌ستتووردا
هه‌یه، ئه‌وان دایاننا، به‌و شێوه‌یه چوارده‌هه‌مین ده‌ستکاری ئه‌م
ده‌ستووره بۆ یه‌که‌م جار واتابه‌خش بوو" [Howard Zinn، Failure to
Quit، p. 69 and p. 73]
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت " کاتێک که تۆ مافی ده‌ستوورییت
هه‌بوو، ئیتر تۆ بە‌کرده‌وه ئه‌و مافانه‌ت هه‌ن. پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه:
کێ ده‌سه‌ڵاتی ئا له‌و شوێنه‌دا له‌و ده‌قه‌یه‌دا، له‌ده‌ستدایه؟
پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ر له قوتابخانه‌دا، خاوه‌نکار
له‌سه‌ر کار. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به ده‌ستوور کارکردن، به‌شه تایبه‌تیییه‌کان،
ناگرێته‌وه، به‌واتایه‌کی دیکە ده‌ستوور زۆ‌ر له ڕاستییه‌کان ناگرێته‌وه.
که‌واته یاساکانی ده‌وڵه‌ت سوور نیین یا پەیگیرانە له‌سه‌ر سه‌ربه‌ستییه‌کانمان،
پێداناگرن، به‌ڵکو "سه‌رچاوه و لابه‌لا‌کردنه‌وه‌ی گیروگرفتی مافه
سڤیلییه‌کانمان له کات و ساتی هه‌موو ڕۆژێکدایه .... سه‌ربه‌ستیییه
ڕاستەقینه‌کانمان له‌لایه‌ن ده‌ستووره‌وه یاخوود دادگەوه بڕوایان
پێناهێنرێت، متمانەیان پێناکرێت، به‌ڵکو به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پۆلیس
له شه‌قامه‌کاندا بەسەر ئێمەوە هه‌یه‌تی و دادوه‌ره لۆکاڵییه‌کانیش
له پشتییه‌وه‌ن. هه‌روه‌ها به ده‌سه‌ڵاتی خاوه‌نکار،.. گەر ئێمە
هەژار بین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دەزگە بیرۆکراسییه‌کانی بیمه و به‌هاکانی
دیکەی ژیانه‌وه‌یه،.... له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌وی و موڵکه‌کانه‌وه‌یه،
گه‌ر ئێمه کرێچیبین. ئەمانە دەسەڵاتەکانن. "ئه‌م ئازادی و دادوه‌رییه"
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و پاره‌وه بڕیارده‌درێت "نه‌ک له‌لایه‌ن یاساکانه‌وه.
ئه‌مه‌ش په‌نجه بۆ گرنگیی به‌شداری جه‌ماوه‌ریی ڕاده‌کێشێت، بۆ ئه‌وانه‌ی
که هه‌وڵیانه" بۆ خولقاندنی ده‌سه‌ڵاتێک دژ به پۆلیس که کەلەبچە و
کوته‌ک و چه‌کیان پێیه . ئه‌مه‌ش کڕۆکی بزووتنەوەکان نیشانده‌دات، که
چی ده‌که‌ن: دژه‌ده‌سه‌ڵاتێک ده‌خولقێنن، که دژه به ده‌سه‌ڵاتێک که
زۆ‌ر زۆ‌ر گرنگترە له‌وه‌ی که له ده‌ستووره‌که‌دا یا له یاساکاندا ،
نوسراوه‌ته‌وه". [Zinn، Op. Cit.، pp. 84-5، pp. 54-5 and p. 79]
نێوەندگه‌رایی حه‌زی به‌م جۆره به‌شداریکردنه‌ی جەماوەر نییه و
لەنێویدەبات. له سایەی نێوەندگه‌راییدا به ته‌نگه‌وه‌هاتنی
کۆمەڵایەتیانه و ده‌سه‌ڵات له هاووڵاتیییه ئاساییه‌کان ده‌سێنرێته‌وه
و له ده‌ستی که‌مینەیەکی که‌مدا چڕیده‌کاته‌وه. سه‌رئه‌نجام سه‌ربه‌ستییه‌کان
له هه‌ر مسۆگەرییەکی فه‌رمیدا بن، کاتێک که خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێت به‌کاریانبهێنن،
بە کرده‌وه و و کاریگەرانە فەرامۆشدەکرێن، ئه‌مه‌ش هه‌ر کات ده‌سه‌ڵات
بیه‌وێت بڕیار لەسەر فەرامۆشکردنیان بدات، ده‌توانێت بیکات. له
دواجاردا که تاکه ته‌ریکه‌کان ڕووبه‌ڕووی هێزی ده‌زگا‌کانی ده‌وڵه‌تی
نێوەندگه‌رایی، ده‌بنه‌وه، له پێگه‌یه‌کی لاوازدا ده‌بن. ئه‌وه‌ش ئه‌و
ڕێگەیه‌یه، که ده‌وڵه‌ت بۆ به که‌مگرتنی ئه‌م جۆره بزووتنەوە جه‌ماوه‌رییانه
و ڕێێکخراوه‌کان ده‌یگرێته‌به‌ر ( که له‌م باره‌دا ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و
پێشێلکردنی یاساکانی خۆی ده‌ڕوات) .
لای ئەنارکیسته‌کان ده‌بێت ئه‌وه ئاشکرابێت، که نێوەندگه‌رایی تەنیا
مه‌به‌ست له ده‌ڤه‌رێکی نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له شوێنێکی
دیاریکراوی نێوەندگه‌راییدا نییه ( وه‌کو ئه‌وه‌ی که له ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه، له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵات، له‌لای
فەرمانڕەوایەتی (حکومه‌تی) نێوەندییه، که له شوێنێکی دیاریکراودا چه‌قیبه‌ستووه)،
بەڵکو ئێمه مه‌به‌ستمان له نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتیشه، هه‌تا له
چه‌ند ده‌ستێکیشدا. تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانین سیسته‌مێکی وه‌کو
فیوداڵیمان هه‌بێت، که به هۆی ناوچه‌گه‌راییه‌که‌یه‌وه، نێوەندیی
نییه (بۆ نموونه پێکهاتووه له چه‌ند خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌نموڵکێک،
به‌بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی نێوەندی به‌هێز)، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له چه‌ند
ده‌ستێکی خۆجێییدا، چه‌قیبه‌ستووه، ( ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چه‌ند خاوه‌نزه‌وی
و خاوه‌ن موڵکێکدایه، نه‌ک له ده‌ستی گشتی دانیشتوانه‌که‌دا).
نموونه‌یه‌کی دیکە، ده‌توانین ڕامیاری ده‌ستتێوه‌رنه‌دانی سه‌رمایه‌داری
به‌تایبه‌ت له بازاڕی ئازاد‌دا، وه‌ربگرین، که ده‌سه‌ڵاتێکی نێوەندیی
لاوازی هه‌یه، به‌ڵام له ژماره‌یه‌کی زۆ‌ر له ئۆتۆکراته‌کان له
جێگاکانی کارکردن‌دا پێکهاتووه. ڕزگاربوون له دەسەڵاتی نێوەندی ( وا‌ته
ده‌وڵه‌تی نێوەندی له سه‌رمایه‌دارییدا یاخوود شانشینی له
فەرمانڕیوایی ڕه‌هاییدا)، به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ده‌زگا خۆجێییه‌کان
( بڵێ کۆمپانیایه‌ک، کارگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌دار و خاوه‌نزه‌وی و موڵکه‌کان
) ده‌هێڵرێته‌وه، ئه‌مه دڵنیایی له‌سه‌ر بوونی ئازادی یا به‌ده‌ستهێنانی
ئازادی ناکاته‌وه. هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش، هەڵوەشاندنەوەی ده‌سه‌ڵاته
خۆجێییه‌کان ڕه‌نگه سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی نێوەندیی به‌هێز
بکات، هاوکات ئازادیش لاواز بکات.
___________________________________
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan3.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan2.htm
بەشی
یەکەم:
www.emrro.com/bocienarkistekan1.htm
له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|