٥\٣\٢٠٢١
بۆ هەر
کەسێک کە دەخوازێ
بە شێوەی
بەکۆمەڵ لە پێناو ئازادییەکان تێبکۆشێ.
'ناوەندی
کاری ئازادیی دەربڕین' بڵندگۆی هەر دەنگێکی کپکراوە، داکۆکییکەرە لە
هەر کەسێکی سەتەملێکراو، دەنگی هەموو کوردان و میللەتانی دیکەی نێو
کوردستانە، بەرگریی لە هەر دەنگ و رەنگێکی چەوساوە و ژێر چەپۆکی
دەسەڵاتدارانی کوردستان و تێکرای جیهان دەکا بێ هیچ جیاوازییەك لە رەنگ
و شێوە و رەگەزیان، لە دین و نەتەوە و نیشتیمان و ناوچەیان، لە هزر و
رامیاریی و فەلسەفەیان.
'ناوەندی کاری ئازادیی دەربڕین' بەشێکە لە ئێوە و هەر لە رێی ئێوەشەوە
دەتوانێ ئامانجەکانی وەدەستبهێنێ، بۆیە پێویستی بە هاوکاریی و هاوپشتیی
ئێوەی ئازاد هەیە؛ چ بە 'لایک'کرن و 'کۆمێنت' نووسین لەسەر ئەو
بابەتانەی لێرە لە 'لە ئازادیی رۆژنامەگەریی' بڵاودەبنەوە یان بە
ناردنیان بۆ هاوڕێیانتان، چ بە ناردنی بابەتەکانتان و
ئاگادارکردنەوەمان لە پێشێلکاریی و کارەساتە ناهەموارەکان بۆ رێگرتن لە
سەرکوتکردنی دەنگە ئازادەکان و هەراسانکردن و دەستبەسەرکردنی
ئازادییخوازان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە، لە هەمووشی گرنگتر
پەیوەستبوون و رێکخراوبوونی ئێوەی ئازادییخواز وەک ئەندام و دۆست و
هاوکار ئەوپەڕی هێز بە رێکخراوەکەمان دەبەخشێ.
بە کورتییەکەی هەر جۆرە هاوپشتیی و هاوکارییەکتان بۆ 'ناوەندی کاری
ئازادیی دەربڕین' کەش و بارودۆخێکی ئەوتۆ بۆ تاکی ئازاد دەڕەخسێنێ کە
بتوانێ تێیدا گەشە بکا و توانایەکانی خۆی لە بەرفراونکردنی
پانتاییەکانی ئازادیی و دەربڕین و بەرجەستەکردنی سەرجەم ئازادییەکان
بخاتەگەڕ.
_______________________________________________
هەر کەسێک دەتوانێ لە رێی ئەو ئیمەیڵەوە
(rojnamenus@yahoo.com)
پەیوەندیی بکا یان لە رێی پەیجی AzadiyDerrin.
کارنامە و پەیڕەوی رێکخراوەکەمان:
www.emrro.com/kpnkad.htm
ناوەندی کاری ئازادیی دەربڕین
٣\٣\٢٠٢١
|