بۆش، له گوڵبارانه‌وه بۆ که‌وشباران!
دارا ئه‌حمه‌د
دیاره ئه‌و توندوتیژییه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسه عێراقییه په‌روه‌رده‌بووه‌ی ژێر تاریکی هزری شۆڤێنیستانه‌ی عاره‌بیی و کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلام که به‌رامبه‌ر بۆشی دیکتاتۆر و سه‌رۆکی تێکڕای ده‌سه‌ڵاته توندوتیژ و دڕنده‌کانی جیهان ئه‌نجامیدا؛ به‌و شێوه‌یه‌ی که به که‌وشان به‌ربووه سه‌روگێلاکی و پاسه‌وانه به‌کرێگیراوه‌کانیش به‌وشێوه‌یه که‌وتنه سه‌ری و دایانپلۆسی هه‌روه‌ک شه‌ڕی دوو دڕنده ده‌هاته به‌رچاو که له‌سه‌ر که‌لاکی عێراق به‌شه‌ڕ هاتوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌کی هوردی بۆ بکه‌ین ئه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی که بڵێین ئیدی مرۆڤ بڕیاری داوه که چیدی و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێ له به‌رامبه‌ر هیچ داگیرکردنێک ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دابنیشێ و خه‌ڵکی عێراق و کوردستانێش به‌زووترین کات که بۆیان ده‌لوێ ئه‌مه‌ریکا وه‌ده‌رده‌نێن ، چونکه وه‌ک دیتمان ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسه - که له خوڵگه‌ی هزر و سیاسه‌تی ئه‌و پارت و لایه‌نه کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێو ده‌سه‌ڵاتی دژه‌مرۆیی عێراق ده‌رنه‌چووه و که‌سێکی سوودمه‌ندیشه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌شه کوردستانی داگیر کردووه و میلله‌تانیتری عێراقیش ده‌چه‌وسێننه‌و - به‌و جۆره دڕ و قێزه‌ونه دژ به داگیرکه‌ره گه‌وره‌که ده‌وه‌ستێته‌وه .. ئه‌ی ده‌بێ خه‌ڵکی هه‌ژار و وپێشکه‌وتووخواز و ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆزواز چۆن بن ؟ بێگومان هه‌رهه‌موویان دژ به‌و داگیرکارییه و به‌کرێگیراوانی ناوخۆ و هه‌موو جۆره مانه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌ی ئه‌مه‌ریکان له عێراق و ناوچه‌که چونکه زه‌ره‌مه‌ندی گه‌وره ئه‌وان بوونه و ئازادبوونی عێراق و سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستانیش هه‌ر له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌وان دایه.. چونکه ئه‌وکات جگه له‌وه‌ی ناوچه‌که ده‌بوژێته‌وه و میلله‌تانی ناو کوردستان و عێراق چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییان له‌سه‌ر نامێنێ ئه‌وا ئارامیی و گه‌شه‌سه‌ندنی ژیان باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که داده‌کێشێ و خه‌ڵکیش ده‌ستیان ئاواڵه ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی پێ به پێ له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی زۆرترینی ماف و ئازادییه‌کانیان کۆشش بکه‌ن و ژیانێکی شایسته به مرۆڤ به‌رجه‌سته بکه‌ن.
لێره‌دا ئه‌و درۆیه گه‌وره‌یه‌ی بۆش و هاوکاره‌کانی که گوایه خه‌ڵکی عێراق له‌کاتی داگیرکردنه‌که - که ناویان لێنابوو شه‌ڕی ئازادیی عێراق ! - گوڵبارانیان ده‌کردن و ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاوی چه‌وسێنه‌ری عێراقیش به ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو سه‌رۆکخێله‌که‌ی کوردستانیشه‌وه باوه‌شینیان ده‌کردن سپی بۆوه و بووه درۆیه‌کی مه‌زن له مێژوو.. چونکه ئێستا نه‌ک هه‌ر دوژمنانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵکه به‌ناورۆژنامه‌نووسێکی ره‌فتار توندوتیژ و دڕنده - وه‌ک ئه‌وان ئاسا- که‌وشبارانیان ده‌کا.
ئه‌وه‌ش بۆخۆی ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێ که وادیاره گیان له‌جێگایه‌کی گه‌لله‌ک سه‌خته ده‌نا ده‌بووایه بۆش هه‌ر ده‌موده‌ست له‌پاش ئه‌و که‌وشبارانکردنه‌ی له شوێنی خۆی ببووایه دڵۆپێک ئاو و بچووایه ناخی زه‌وی و له‌کۆڵ گه‌لانی جیهان ببوایه‌وه و جارێکدی هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی له‌وبابه‌ته نه‌توانێ ره‌فتاره توندوتیژ و دژه‌مرۆییه‌کانی ئه‌و دووباره بکه‌نه‌وه.
١۴\١٢\٢٠٠٨ dara@emrro.com
|