١٦\٤\٢٠١١
چۆن دەبی بە
درۆزنێکی باش.

وەرگێڕانی: مستەفا رابەر
ئەو کەسەی بیەوێ درۆزنێکی چاک بی، پێویستە لە زۆر بواردا کارامه
بی، وەکو زیرەکیی، بڕوا
بەخۆبوون، شارەزا لە ئاخافتن بۆ نموونە
دەبی پێشەکی هەندێک گیروگرفت لە
خودی خۆی چارەسەر بکا وەک توانای زاڵبوون
بەسەر کێشەکانی جەستەیی، سۆزداریی، هۆشمەندیی،
پێویستە درۆزن ئەوەش بزانی کە هەمیشە درۆی گەورە زەحمەتە پێویستی بە
پلان و داڕشتنی توکمە هەیە، بۆیە باشتر وایە پرسیار لە خۆی بکا درۆ
لەگەل کێ دەکا بۆ نموونە ئەگەر لەگەل دایکی
خۆی درۆ بکا کە لە هەموو کەس زیاتر شارەزای هەڵسوکەوتیەتی،
یان لەگەل ئەفسەری لیکۆلەرەوەی پۆلیس درۆ بکا دەبی چانسی بەهێز بی
چونکە ئەو جۆرە کەسانە شارەزای هەموو تاکتیکهکانن،
چاکتر وایە ئەگەر زۆر ناچار نەبی خۆی شەرمەزار نەکا چونکە رەنگە بە
ئاسانیی درۆکەی لێی ئاشکرا بی درۆکردنیش
لەگەل نەناسیاو و بیانی سەرکەوتووتر
و ئاسانترە.
هەمیشە ئامادەبوون.
باشترین درۆ ئەوەیە بنەمایەکی راستی تیا بیت سەخترین بەشی درۆش ئەویە
لێک بەستینەوەی زنجیرەی بەسەرهات و رووداوەکانە هەندێ درۆزن شیرازەی
درۆکانیان پچڕ پچڕە یان لەبیریان دەچی سەرەتا چۆن دەستی پێکردووە
بەتایبەتی لەکاتی دووبارە گێڕانەوەیاندا، بۆیە پێویستە دەم لە بابەتیک
نەژەنی، کە تەواو تیایدا شارەزا نەبی.
مەشق ، مەشق ، مەشق.
هەندێ کەس هەر بە زگماک دروزنی بەتوانان هەندێکش وانین ڕەنگە شتێکی
باشنەبی مەشق و ڕاهێنان لەسەر درۆکردن بکەیت بەلام وەستایش بێسود نییه
دوور نییه رۆژێک لە رۆژان فریات بکەوێ و لە بارو دۆخێکی دژوار رزگارت
بکا.
دەشێ مەشق لەسەر درۆی بچوک بکەیت بۆ خۆشدواندن (مجاملە) نەک بەمەبەستی
بەدکاری ، چاک بزانە درۆ سەرەنجامی باش نابیت ئەگەر هەرجارە تیاکەوتی و
درۆکەت لێ سپی بۆوە بیگومان ریسوا دەبیت و خەلک بە قسە ڕاستەکانیشت
بڕواناکەن.
ڕێنمایی و ئامۆژگاریی:
یەکەم:
هێور و ئارام بە.
چەند تووڕە و دەهری خۆت نیشان
دەی ئەوندە سوچدار دەردەکەوی، پیاوی تووڕە
و دەمارگیر تەنانەت ئەگەر ڕاستیش بلێ هەمیشە وەکو درۆ بکا وایە بە
سەروبەر بە متمانە و دڵنیایەوە قسەی خۆت بکە پێویستە مەبەستێکی
شارەوەشت هەبیت هەروا لە خۆرایی درۆکردن پەسند نییه، درۆ درێژەپێدانی
هەوڵ و تەقەلای ناڕەوایە
بۆ گەیشتن بە ئامانجی تایبەت بەلام کەی و لە
کوێ و چۆن چۆنی دەیلێی ئەوە گرنگە؟
دووەم:
جهخت لەسەر ئەوە بکەوە ئەوان چیان دەوێ.
خەلک زۆرتر بڕوا بەوقسانە دەکەن کە پێیان خۆشە گوێیان لێی بیت بۆیە
ئەوەیان بۆ باس بکە کە حەزدەکەن گوێ بیسی بن یان شتێکی باش کە چاوەڕێی
دەکەن ئەگەر ئەو دەنگو باسەی ئەوان چاوڕێی دەکەن خۆش بوو ئەوە بە ئاب و
تاب و جۆش و خرۆشەوە بۆیان بگێرەوە ئەگەر لە بەرژەوەندیان نەبوو بیرت
نەچی بەداخ و پەژارەی درۆزنانە هاوسۆزی خۆتیان نیشان بدە.
سێیهم: کاتی
درۆ دەکەی خۆت لە راستییهکان دوور مەگرە.
هەر کاتێ درۆت فەرموو خۆت لە قەرەی راستیەکان نزیک بگرە چونکە بەمە
دەتوانی درێژە بە چیڕۆکەکەت بدەیت بەلگەو قسەکانت بسەلمێنی چونکە
چەواشەکردنی خەلک هەروا ئاسان نییه مەگەر ئەو کەسانەی باسەکەیان بۆ
دەکەی گەمژە و مێگەل ئاسا بن.
چوارەم:
وریابە ئەگەر هەستت کرد یاریەکەت سەرناگرێ خێرا خۆت بکێشەوە هەرکەس
لەمالی خۆی بیت باشترە ئەگەر چیرۆکەت هیچ ئیحتمالی سەرکەوتنی تیا نەبوو
بە گوێگرەکانت بلێ منیش زۆر بڕوام بەم رووداوە نییه بەلام وام بیستووە
نازانم تا چ ڕادەیەک ڕاستە بۆیە وای بۆ دەچم کە ئێوە راست بکەن پاش
ئەوەی گوێگرەکان ئەم ڕاستیانەیان بیست شتەکانی تر قووتدانەوەی ئاسانە
پێنجەم: چاوت
لەناو چاوی بینەرەکانت بنێ.
سەیری ناو چاوی بینەرەکانت بکە بە منگە منگ قسان مەکە ، درۆزنەکان
مەیلی ئەوەیان هەیە تەماشای ناو چای بەرامبەرەکەیان نەکەن لەگەل
ئەوەشدا هەولیش ئەدەن خۆیان دوورە پەرێز ڕا بگرن.
بڕێکی باش سەیری جەماوەرەکت بکە، کاتێ قسان دەکەیت هەول بدە نیوە
بەنیوە سەیری ناو چاویان بکەیت بەلام ئەگەر دوست و دەروێشی نزیکت بوون
لە سەدا هەشتا سەیریان بکەی باشترە، لە بیریشت نەچیت درۆ دە ئەوەندەی
راستیەکان خێراتر دەگاتە ئەو کەسانەی بە دووای هەوالدا وێلن.
شەشەم: نکۆلی
کردن.
ئەگەر گومانیان لێکردی کە درۆ دەکەی نکۆلی بکە پێ یان بلێ فەرموون
ئێوە ڕاستیەکەمان بۆ باس بکەن ئەگەر دەتوانن پیجەوانەکەی بسەلمێنن
هەلبەت ئەمەش هەموو کەس نایکا، ئەگەر هەر چارەت نەماو بەبەلگەوە
سەلماندیان کە درۆت کردوە وای نیشاندە کە شتت زوو لەبیر دەچیتەوە بڵی
وەبیرم نییهت ئەگەر زۆر پێیان داگرت کە درۆت کردووە بلێ ئەوی راست بیت
بە هەلە داچووم لە دەمم دەرچووە.
حهفتهم:
ئەگەر جەماوەری گوێگر بە درۆزن تاوانباریان کردی و هەولیان دا
بابەتەکە بگۆرن قایل مەبە پێداگرە لەسەر ئەوەی بێتاوانی مەیەلە بابەت
بگۆرن هەتا لە سەدا سەد بڕوات پێدەکەن ئەگەر کەوتنە لێکۆلینەوە و
پرسیارکردن بۆ ئەوەی وەدرۆت بخەنەوە هەندێ خۆت هەڕاسان و بێتاقەت راگرە،
وای نیشاندە کە سووکایەتیت پێ دەکەن.
لە کۆتاییدا من یەک لەباری خۆم دوارۆژی درۆزنەکان گەش نابینم، پێشبینی
دەکەم بەم زوانە زانایانی دەنگسازیی مەبەستم
ئەوەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامێرێک یان پرۆگرامێک دابهێنن بە
هۆی کومپیوتەرەوە تۆماری وتار و
لێدوانەکانی گۆمانلێکراوەکان دزەکان، گەندەلەکان، بەرپرس، تەنانەت
وتاری ئاینیش بە هۆی ئەو ئامێرە تاقی
بکەنەوە کە بڕگەکانی درۆ ئامێز بە روون و
ئاشکرا و بێ چەندوچوون
یەکسەر هێمایەک، زیقەیەک یان زەنگێکی جیاکەرەوە لەگەل ئەو
بڕگانە لێ بدا کە درۆی شاخدارن وەکو چۆن کۆمپیوتەر
هێڵی سەوز و سوور
لەژێر نووسینی هەلە
و چەوت دەکێشی یان بریقەداری دەکا بێگومان ئەم ئامێرە سوودێکی
ئێجگار زۆری دەبی بۆ ئایندەی مرۆڤ بە
تایبەتی لە بواری لێکۆلینەوەی تاوان، سیاسی، پیشەسازی،
کاروباری بازرگانی.
بە کورتی بەهۆی ئەو هەموو ئامیرە هەستیار و
پیشکەوتووانەی رۆژانە دەردەکەوون مەودای
مرۆڤی درۆزن و ساختەچی زۆر بەرتەسک بۆتەوە بە
تایبەتی لە ولاتانی پێشکەوتودا.
بە داخەوە ئەو ئامێرەی کە پێی دەلێن
پۆلیگراف کە لە
سالی ١٩٢١ لە
لایەن جۆن ئا. لارسون داهینراوە لەبەردەستی هەموو کەسدا نییه
بەکارهێنانی هەندێک ئالۆزە و شارەزایی تەواوی دەوێ هەرچەند زۆر
گۆرانکاریی نوێیشی بەسەر داهاتووە هێشتاش
ئەوەندە کاریگەر نییه.
دیارە نەکراوە و ناشکرێ لە کاتی دەسەلات و حوکمڕانی بەرپرسێکی گەورە
راستەو خۆ پێی بلێی راست ناکەی یان ملی بگری و بیهێنی قسە
و لێدوانەکانی بە ئامێری پشکنین تاقی بکەیتەوە، بەلام
خۆشبەختانە ئەو ئامێرە تازەیەی باسکرا هەموو کەس دەتوانی لە مالی خۆی
کۆمپیوتەرەکەی بە وایەر یان بێوایەر بە تەلەفزیۆن ببەستیتەوە ڕاستەو خۆ
گوێی لە وتاری بەرپرسی گەندەل بگری ئەو وەختە خۆی دەزانی لە چ عاستێک
پێلاوەکە پێی دەگری، بێگومان ئەگەر سەرکردەیەک بەردەوام بە بەلێنی
ساختە درۆی قۆچدار خۆی ریسوا بکا، لەبەرچاوی خەلک تەواو بلح و ناشیرن
دەبی شوێنکەوتووی کەم دەبیتەوە و بەڕێکردنی
زۆر ئاسان دەبی.
بۆچوونێکیش هەیە دەلێ لەم زەمانە پێویست بە
ئامێر و مامێر ناکا
سیاسەتمەدار هەر لێوەکانی بجوولێنی پێی بڕوامەکەن.
_____________________
سەرچاوە: ویکیپیدیا.
لەندەن
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|