٥\١\٢٠١١
جودابوونهوهی
باشووری سودان وانەیەکی ترە بۆ گەلی
کوردستان.

مستەفا رابەر
1-
سودان:
سودان دەوڵتێکی گەورەی ئەفریقایە رووبەری
ئێستای دوو ملیون و نیو کیلۆمەتری دوو جایە ژمارەی دانیشتوانەکەی لە
چڵ و دوو میلیۆن و چارەگە ملیۆنێک زیاترە، لە سەدا حەفتای
موسلمانی سونە مەزهەبە، بە تەریقەتی سۆفیگەریی
بەناوبانگە.
سنووری لای رۆژەلاتی ئیسیۆپیا و ئەریتییایە،
لە باکووری رۆژەلاتی دەریای سوورە، بە
وولاتانی ( میسر ، لیبیا ، چاد ، کۆماری
ئەفریقای ناوەراست ، کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی ، ئۆگاندا ، کینیا) دەور
دراوە ، رووباری نیل وولاتەکەی کردوە بە دوو
بەش، بەشی رۆژئاوا و بەشی رۆژهەلات
شاری(خەرتوم) پایتەختە.
لەوەتی سالی ١٩٨٩ عەمید عومەر بەشیر بە
کۆدەتایەکی سەربازی جلەوی فەرمانڕەوایی گرتوتە دەست و تووندڕەوانە
حوکمڕانی سودان دەکا.
2- باشووری سودان:
ووتمان سودان 2.5 میلیۆن کیلۆمەتر چوار گۆشەیە لەو روبەرە 700 هەزار
کیلۆمەتری چواگۆشەی وەبەر بەشی باشوور دەکەویت ژمارەی دانیشتوانی
باشوور لەدەورو بەری 8.260 هەشت میلیۆن و دوو سەدو شەست هەزار کەسە، 10
ویلایەتە و بەسەر 30 پاریزگا دابەشە شاری (جوبا) پایتەختە.
3- راپرسی:
بە پێی ڕێکەوتنەکەی نیوان حکومەتی سودان بە سەرۆکایەتی عومەر حەسەن
بەشیر و سەرکردایەتی بزووتنەوەی گەل بەسەرۆکایەتی د.جۆن گەرەنگ
دیمابیور کە لە سالی 2005 دا لە پایتەختی کینیا مۆرکراو کۆتایی بەشەڕی
21 ساڵەی باشوور و باکوور
هێنا کە لانی کەم دوو ملیۆن کەسی تیا
کوژراوە. لە دەرەنجامی ئەو رێکەوتنە بڕیارە
لە رۆژی 9/1/2011 ڕاپرسی ئەنجام بدەن بۆ سەربەخۆیی یان مانەوە لەگەل
باکووری سودان.
4- پێودانگی ڕێژەی دەنگدان:
لەو ڕاپرسیەی باشووری سودان ئەگەر رێژەی دەنگدان لە%58 کەمتر نەبێ
بەپێی یاسایا تەواوە و دەبی هەردوو لا ڕیزی
لێبگرن، ئەگەریش یەکەمجار ئەو ڕێژەیە وەدی نەهات بە پێی هەمان مەرج
لەماوی 60 رۆژدا پاش ئاشکراکردنی، ڕاپرسی یەکە دووبارە دەبیتەوە،
ئەمجارەیان ئەنجامی ڕاپرسی ئەگەر بە ڕێژەی %50 +1 لەسەر هەر ئەگەرێک
وەستا جودابوونەوە یان مانەوە لەگەل سودان
کاری پێدەکریت.
بۆ ئەو ڕاپرسی یە 4 ملیۆن پۆستەر چاپ کراوە پۆستەرەکە دوو وینە
و دوو وشەی لەسەرە وێنەی یەکەم وێنەی یەک دەستی لەسەرە مانای
جودابوونەوەیە،
وینەی دووەم دوو دەستە مانای یەکیتیە.
5- پشتگیری پێشوەخت بۆ سەربەخۆیی:
له تەموزی سالی 2009 (سلفا کیر)رایگهیاند که موعهمهر قهزافی
پشتگیری جودابوونهوهی باشوور دەکات قەزافی ووتویە: بهستنهوهی ئهو
پارچهیه به باکووری سودان ههڵهیەکی کوشندە بووه ئەو دەلێ دهبوایه
ئهو پارچهیه لهگهڵ کۆتایی هاتنی سەردەمی کۆڵۆنیزمی بهریتانی له
ساڵی 1956 سهربهخۆیی پێ بدرایە
سهرۆک ئۆباماش به سهلڤا کیری گوتووه به ڕژدی لهگهڵ پارتی کۆنگرهی
نیشـتیمانی فهرمانڕهوا وتووێژ بکات بۆ دۆزینهوهی ڕێـگهچاره بۆ ئهو
مهسهلانهی پهیوهستن به ڕێـکهوتنـنامهی ئاشتی سـاڵی 2005 ئهوهی
کۆتایی به شهڕی ناوخۆی نێوان باکوور و باشووری سوداندا هێنا هەروەها
وەکو فشاریش داوای لە حکومەتی سودان کردوە
که پابهند بێت بە ئەنجامی ئهو ریفراندۆمه بهشێوهیهکی ئاشتیانهش
پڕِۆسهکه بهرێوهببا.
ئازایخوازانی دونیاش هیوادارن خەلکی باشووری سودان بە ئاوات و ئامانجی
خۆیان بگەن ئەوتاکە ڕێگەیە هەڵبژێرن کە دەیان ساڵە گیانی خۆیان بۆ بەخت
دەکەن کە سەربەخۆیی و ئازادییه.
6- کێشەیەکی تری باشووری سودان:
ناوچەی ئهبیی جابیرە و شارف گێلگەی نەوتیان تیایە کە ڕۆژانە بڕێکی باش
نەوتی تیدا هەلدەهێنجرێت بارودۆخی ئەو ناوچە
نەوتیانە هەندێک لە بارودۆخ و گێلگە
نەوتیەکانی کەرکوک دەچن، ئهو ناوچەیەی
باشووری سودان هاوشێوهی ناوچەی کهرکوک سامانێکی نهوتی زۆری تیایە،
ههروهها چۆن چارهنووسی کهرکوک بهنده به مادهی 140هوه که دوا
بڕگهی به رفراندۆم کۆتایی دێ، به ههمان شێوه ئهبیی له راپرسیهکدا
که بڕیاره له داهاتووهیهکی نزیکدا بکرێت، چارهنووسی دیاری دهکا،
ههردوو شارهکهش له سهدهی رابردوودا دووچاری ههڵمهتێکی به عهرهبکردن
بوونهتهوه بۆ دابڕانیان له نیشتمانی راستهقینه که کوردستان و
باشووری سودانن.
7- بۆ وەبیرهاتنەوە لەم ڕۆژانەدا ماڵپەری (العربیە نیت)ڕاپرسیەکی
بەسەروبەری ئەنجامدا دەربارەی مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی کورد کە 30
هەزار کەس تیایدا بەشداریان کردو بەڕێژەی %59 دەنگیاندا کە ئەگەر ئەو
مافە بە کورد بدرێت کیشەکەیان کۆتایی پێدێ،
هیوادارین خەلکی ستەمدیدەی کوردستانیش بە رژدی بە
تەمای دەرفەتێکی وا زێرین و رۆژێکی وا پڕشنگدار بن.
________________________________
سەرچاوەکان:
ویکیپیدیا، کۆمەلیک ماڵپەری کوردی
و عەرەبی.
لەندەن
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|