١\١٠\٢٠١٠
داینامیکەکانی
تاوانی سیاسی.
نووسەر:
دوکتۆر برایان مارتین

وەرگێرانی: مستەفا
رابەر
فیکە.
لەلای سەرەوەی بلاوکراوەی فیکە ووتەیەکی بەناوبانگی ئیدمۆند بێرک
نوسراوە کە دەلێ:
''هەموو پێویستیەکانی
گەشەکردنی شەڕ ئەوەیە خەلکی نیاز پاک هیچ نەکەن" ''.
ئەو بلاوکراوەیە - لینکەکەی لەپەراوێزدا هەیە - زمانحالی ئەو کەسانەیە
کەلە کۆمپانیاو دام و دەزگاکانی میری کارمەندن و بەرامبەر نەختێک پاداش
یان خۆبەخشانە لە کەمو کوڕی و گەندەلی و کاری نایاسایی ناو دام و
دەزگانی میری و کومپانیەکان بەهۆی میدیای ئازاد خەلک ئاگادار دەکەنەوە
خەبەرئەدەن سەرەنجام دەستەلاتیش پێی دەزانیت ، دیارە مەبەستیان
گەشەکردنی ئابوری وولات و خۆشگوزەرانی خەلک و پەروەردە کردنی
هاولاتیانە بە خۆشەویستی خاکی نیشتمان .
ئەو ئەژانسانە لە وولاتە پێشکەوتوەکان هەن دیاری و پارە و پول ئەدەن
بەو کارمەند و فەرمانبەرانەی ڕاپۆرت و دەنگوباسەکانی گەندەلی ناو ئەو
کۆمپانیاو دامو دەزگایانەی کەخۆیان تێیایدا فەرمانبەرن ژێر بەژێر بەو
ئەژانسانەی دەفرۆشن بۆ ئەوەی ئەوانێش بە بڕە پارەیەکی باش بیفرۆشنەوە
بە میدیاو دەزگانی بلاوکردنەوە لە پێناوی گەشەکردنی ئابوری وولات و بۆ
ریسواکردنی دزو مشەخۆرەکان بۆ ئەوەی تاوانباران بدرێن بە دادگا و یان
هیچ نەبی لەکاتی هەلبژاردنەکاندا خەلک دەنگ نەدات بەو حیزبانەی
پشتگیریان دەکەن بێزاریان لێبکەن ،لێیان بتەکنەوە.
هەستکردن بەو هەموو ئەگەرو گرێ کوێرانە ئاسان نین . بەلام خۆشبەختانە (دوکتۆر
جیفری ئیان رۆز) کتێبێکی نوسیوە ئەو بابەتانەی تیا دەست نیشان کردووە
ناوی ناوە داینامیکەکانی تاوانی سیاسی ، جێفری زۆر لەمێژە دەربارەی
تاوان دەنوسیت بەتایبەتی تاوانەکانی دەولەت ، واتە ئەو تاوانانەی
حکومەتەکان خۆیان ئەنجامی ئەدەن .
کتێبی داینامیکەکانی تاوانی سیاسی وەک تێکست و کتێبی خوێندن ئامادە
کراوە زۆر زانیاری سوود مەندی لە خۆ گرتووە لێرەدا کورتەیەک لەو ناوو
نیشانە سەرەکیانەی دەخەینە بەرچاو ،کە لەناو کتێبەکەدا بەشێوەیەکی
بەرنامەیی باسی لێوە کراوە ، کەم و زۆریش ئاماژە بە پێوەندیەکانی
خەبەردەرەکان(فیکەلێدەرەکان) کراوە .
فیکەلێدەرەکان هەموو جۆرەکانی تاوان دەدۆزنەوەو ، هەر لە دزی و بەرتیل
و دیاری وەرگرتن و لەوەڕان و ڕابواردن لەسەر گیرفانی خەلک ، هەتا
شایەتمانی بەدرۆ .
دەتوانین هەندێک لەو تاوانانە ناویان بنێین
تاوانی سیاسی.
ناپاکی گەورەی نیشتمانی و تێکدان و کاولکاری کە دژی حکومەت دەکرێن
تاوانی سیاسین ، بەلام حکومەتیش تاوانی تایبەتی خۆی هەیە وەکوو گەندەلی
سیاسەتمەدارو پێشێل کردنی مافی مرۆڤ ، هەوەها هەندی تاوان هەیە حکومەت
و کۆمپانیاکان وێکرا تێوەی دەگلێن، ئەو
تاوانەی دژی دەولەت دەکرێن پێیان دەلێن تاوانی ئۆپەزسیۆنی سیاسی
، دوو جۆرە تاوانی سەرەکی هەیە بەشێوازی
توندوتیژ و بە شێوازی ئارام، تاوانی بێ
توندوتیژی بریتیە لە ئۆپەزیشن ، تێکدان ، ئاژاوەنانەوە ، ناپاکی ،
سیخوری.
لە دەولەتە داپسۆلینەرەکاندا هەموو شێوازو چالاکیەکانی ئۆپەزسیۆن
ئەگەری ئەوەی هەیە بە تاوان بژمێردرێت تۆ ئەگەر لە چاینا یان لە
ئوزبەکستان بەئاشکرا رەخنە لە حکومەت بگریت دوور نیە زیندانی بکرێت یان
سزای قورسترت بدەن.
حکومەتەکان دوو پێوەر یان دوو تەرازوو بەکاردێنن ، سیخوری کردن و
بانگەشەکردن بۆ حکومەتەکەی خۆت جێی ستایش و پەسندکردنە ، لەکاتێدا
سیخوری کردن و بانگەشە کردن بۆ دامەزراندنی دەولەتی ئۆپەسیۆن خیانەتە.
فیکە لێدەرەکانی ناو دامودەزگاکانی حکومەت مەترسی ئەوەیان لەسەرە بە
ناپاک و خائن لەقەلەم بدرێن ، چونکە یاسا دژی ئەو فەرمانبەرانەیە بە
ئاشکرا باسی هەلەو کەموکوڕیەکانی فەرمانگەکانی خۆیان بکەن بەمەرجێک
بچیتە خانەی خەبەردان و لێکۆلینەوە تانانەت ئەگەر ڕەخنەیەکی سادەش بن ،
هەرچەند بۆ تاوانی سیاسی سەپاندنی ئەو یاسایانە شلوپەیتی زۆری تیایە
.
ئەندریۆ وێلکی کە سیاسەتمەدارێکی ئوسترالیایە لە فەرمانگەیەکی فەرمی
دەستی لە کارکێشاوەو رەخنەی لە حکومەت گرت و گۆتی دەولەت دەزگای
هەوالگری بەسەر هاولاتیانی خۆی بەکاردێنیت ، کە بەئاسانی بەتاوانی
سیاسی تۆمەتبار کرا.
جۆری دووەمی تاوانی ئۆپەسزیۆنی سیاسی توندوتیژیە ، کە بەگشتی پێیدەلێن
تیرۆریزم یان غافلکوژی تۆ ئەگەر ئەندامی گروپێکی تیرۆریسبیت و بڕیار
بدەیت خەبەر لە هاوڕێ کانت بدەیت ئەوە مەترسی یەکی زۆر گەورەت لەسەرە
کەتۆڵەت لێبکەنەوە ، هەر ئەوهاش (خەبەردەرەکان) کە خۆیان تیڕۆڕیست نین
گەورە ترین مەترسی ئەوەیان لەسەرە بە تۆمەتی تیرۆریست لەکەدار بکرێن
یان پێ یان بلێن خائن یان خراپترو سزای سەختیان بەسەردا بسەپێنن،
تاوانەکانی دژی دەولەت کە زۆر جێی بایەخن بە رێگای جوراو جۆر
ئەنجام ئەدرێن بەلام بە گشتی پێیان دەلێن تاوانەکانی دژی دەولەت.
دوکتۆر جیفری ئیان رۆز لە کتێبەکەیدا پێنج
نمونەی دەست نیشان کردوە:
نمونەی یەکەم : گەندەلی سیاسیە کە شێوە ساکارەکەی رەزامەندیە لەسەر
داواکردن و وەرگرتنی بەرتیل یان هەندی دەسکەوت و سوودی ئابوری ، دیاری
و کارگوزاری بۆیەش ئەمە بەتاوانی سیاسی دەژمێردرێ چونکە متمانەی
هاولاتیان پێشێل دەکا لەدواجاریشدا هاولاتیان خۆیان دەبنە قوربانی
ئەو سێ گروپە سەرەکییەی بەشدارن لە گەندەلی سیاسی ،سیاسیەکانن ،
پۆلیس ، کارمەندەکانی میری هەروەها خەلکی تریش رەنگە بەشدار بن وەکو
دادوەرەکان.
گەندەلی سیاسی زیان لە متمانەی خەلک ئەدات لەبەر ئەوەی مانای وایە ئەو
کەسانەی یاسا دائەنین و جێبەجیی دەکەن خۆیان پێشیلی دەکەن بەواتایەکی
تر خۆیان لەسەروی یاسا دائەنین بەمەش نرخی یاسا کەمدەکەنەوە ، خەلک
هیوای پێنامینێت کێشەکانیان چارەسەر بکات.
ئەگەر تۆ لەلایەن پۆلیسەوە داوا کرای واتە خۆت ئامادە دەکەیت بچیتە لای
باندێک بۆ یارمەتی کە خودی پۆلیسە ، لە وولاتێکدا ئەگەر یاسا سەروەر
نەبیت ئاخۆ پۆلیس چ جۆرە یارمەتیەکت ئەدات دیارە بەشی زۆری تاوان و
گەندلی سیاسی لەلایەن تاوانبارەکان و کۆمەلێک هێماو دام و دەزگاو
بنەماکانی بێدەنگی دادەپۆشرێت کە گروپە پیشەییەکان بەڕێوەیدەبەن وەکو
دەزگای پۆلیس . جاریش هەیە پەردە لەرووی گەندەلی تاکوتەرایەک هەلدەماڵن
و سزاشیان ئەدەن ، بەلام بە دوگمەن خەلکی سادە بەوە دەزانن ئاخۆ
تاوانباری ڕاستەقینە دەراوەتە دادگا یان شایەت و بیروڕا جیاوازەکان
لەدادگا ئامادە کراون یان نا.
فیکە لێدەرەکان – واتە خەبەردەرەکان گرینگیەکی زۆریان هەیە بۆ
ریسواکردنی گەندەلکاری سیاسیەکان، لەوەش
گرینکتر ئەوەیە ئەگەر ژمارەیەکی زۆر لە کارمەند لەناو دام و دەزگاکانی
دەولەت و کۆمپانیەکان بەشێویەکی نهێنی بەئەرکی خەبەردان هەڵسن هەرچەند
مەترسی لەسەر ژیانیان زۆرتردەبیت و بەلام لەهەمان کاتدا دزی و گەندەلی
کەم دەکاتەوە.
نمونەی دووەم: لە تاوانەکانی دەولەت بێ پەسندکردن و رەزامەندی یاسا ،
سانسورکردن و گوێکردن لە گفتوگۆی تەلەفۆنی و چاودێری کردنی نامە و
پۆستی ئەلەکترۆنی خەلکە .
دوکتۆر جیفری ئیان رۆز میژووی چاودێری کردنی نا یاسایی حکومەتەکانی
بەریتانیا و کەنەداو ئەمریکا پشکنیوە ، سەڕای ئەوەی سەرپێچی و لادانە ،
ئەو جۆرە چاودێری کردنە بە شێوەیەکی رێکخراو تەنانەت لە دەولەتە
دیموکراتیەکانیش پیادە دەکرێت لە هەندی حالەتدا لەلایەن سەرۆکایەتی
دەولەت ڕێی پێئەدرێت ، بیگۆمان هەندێک چاودێری کردن لەلایەن دەولەتی
ئوسترالیا ڕووئەدات ، بەلام ئێمە کەم گوێ بیسی دەبین سەبارەت بە نهینی
و شارەوەیی ، یان لەبەر مەترسی بۆ سەر ژیانی ئەو کەسانەی باسی لێوە
دەکەن .
نمونەی سێ یەم: لەتاوانەکانی دەولەت پێشێل کردنی مافی مرۆڤە لێرەدا
تۆمارو یادەوەری تەڵخی ئەشکەنجەدان و کوشتن لەدەرەوەی بازنەی دادوەری
دینێتەوە یاد کەلە دەولەتەکانی جیهانی سێیەمدا بە شێوەیەکی ڕەها ئەنجام
ئەدرێت ، بیگومان لەژێر سایەی سیستەمی حکومەتە هەلبژێردراوەکانیش کەم و
زۆر روئەدات وەکو لێدانو کوتانی کوشندە لەلایەن ئەفسەرانی پۆلیس لە
زیندانەکان و پێشیلکردنی مافی مرۆڤ ، بەلگەیەکی زۆر لەدەست دایە ئەم
رەفتارە لەناو زیندانەکانی ئوسترالیاش رویداوە زۆر کەس گلدانەوەی
پەنابەران لەگرتوخانەکان بە پێشێل کردنی زەقی ماڤی مرۆڤ دەزانن.
جۆرێکیتر لەتاوانەکانی دەولەت تاوانی جەنگە وەکوو پەلاماردان و پیشێل
کردنی یاسای نێو دەولەتی بۆ ئەم مەبەستەش دەبی شایەت و بەلگەی پێویست
لەدەست دابیت بۆ ئاشکرا کردنی تاوانەکان ، بۆیە خەبەردەرەکان کلیلی
سەرەکیان لەدەست دایە بۆ ئەوەی ئەم ڕۆلە بگێڕن.
نمونەی چوارەم: لەتاوانەکانی دەولەت توندو تیژیە کە بریتیە لە
ئەشکەنجەدان و مردن لە ناوزیندان و ئاژاوە گێری پۆلیس ، بەکارهێنانی
هێزی کوشندە ، جینیۆساید ئەم تاوانانە لە دەولەتە پێشەسازیە
پێشکەوتوەکانێشدا زۆر بەرچاون جیفری رۆز تێبینی ئەوەی کردوە مردن لە
ناو زیندان و بەکارهینانی هیزی داپلۆسێنەر لە لایەن پۆلیسەوە هەیە ،
بۆیە پێی وایە خەبەردەرەکان رۆلی سەرەکی دەبینن لە ئاشکراکردنی ئەو
جۆرە تاوانانە.
ئەو ژمارەیەی پۆلیس و کارمەندی ناو زیندان ئەگەر گومانی خەبەردانیان
لەسەر بیت ، ڕەنگە ببنە ئامانج بۆ ئەوەی لەلایەن دەولەتەوە
تووندوتیژیان بەرامبەر بکرێت .
نمونەی پێنجەم: لە تاوانەکانی دەولەت سەرپێچی کومپانیەکانە کە هەندی
کاربەدەست پیگەو دەستەلاتی خۆیان خراپ بەکاردێنن ئەوانەی لە کارەکانیان
سەرکەوتونین یان پشتگیری دەکرێن لەگەل کۆمپانیاو کەرتەکانی تایبەتی و
رێکخراوەکان دەست تێکەل دەکەن.
لەئوسترالیا ئەم جۆرە تاوانانە هەن وەکو کار ئاسانیکردن لە گرێبەست
دروست کردن لە نێوان دەزگاکانی دەولەت و کەرتی تایبەت بۆ پرۆژەی تایبەت
، هەڵبەت کارێکی ئاساییە فیکەلێدەرەکان رۆلێکی سەرەکیان هەبیت لە هەللا
دانو ئاشکراکردنی ئەم تاوانانە.
__________________________________________
کتێبی داینامێکی تاوانی سیاسی بەوە کۆتایی دێت: مادامەکی فەرقو جیاوازی
و هێزی جۆراو جۆر هەیە لەناو دەولەتدا تاوانی سیاسیش درێژەی دەبیت بۆیە
وادیارە خەبەردەرەکان بۆ ماوەیەکی تریش هێشتا بوونیان پێویست بن .
تێبینی:
ئەم بابەتە لە گۆڤاری فیکەی ئوسترالی ژمارە ٣٥ ی ئوکتۆبەری سالی ٢٠٠٣
بە هەندێک دەسکاری وەرگیراوە
فیکەلێدەر بە ئینگلیزی پێی دەلێن
(whistleblower - ویسل بلۆوەر)
دەستەواژەیەکە بەتایبەت لە رۆژنامەگەریدا بەکاردێت بەو کەسە
دەلێن دەستەلاتدار یان خەلک ئاگادار دەکاتەوە لەوەی ئەو کومپانیەی خۆی
کاری تیا دەکات هەندی شتی چەوت یان نایاسایی دەکات.
وەختی خۆی لەشاری هەولێر شێتێک هەبو پێیان دەگۆت کەسک و سۆر ، بە فیکە
تۆرە دەبوو هەمیشە گیرفانی پڕدەکرد لەخڕکە بەرد ، ئەگەر کەسێک
فیکە(فیتە)ی بۆ لێبدایە بەرد بارانی دەکرد ،خۆو چانس هەر کەسێکێش
بەردێکی وەبەر کەوتایە خوێنی خۆی لەسەر خۆی بوو ، بەلام بەهەمو فیکەیەک
توڕە نەدەبو دەیگۆت من فیتەی حەرامزادەکان دەناسمەوە .
http://www.bmartin.cc/dissent/contacts/au_wba/whistle201007.pdf
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|