په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٦\٢٠١١

دەنگوباسی ژووژک.


وەرگێڕانی لە ئینگلیزییه‌وە: مستەفا رابـەر


پێشکەشە بە شوێنەوارناسی مەزنی کورد مامۆستا عبدولڕەقیب یوسف کە هەمیشە وەکوو ژووژک کلکی مارەکانی دەستەلات دەگەزێ و دەیەوی شوێنەوارەکانی کوردستانیان لێ بپاریزی زۆرجاریش بە هۆی هەلوێستی مرۆڤدۆستی و دژایەتی گەندەلی تووشی ئازار مەینەت بووە، وا ئێستاش لە (بەندیخانەی مەحەتە)ی شاری هەولێر دەلێن لەسەر کێشەی شوێنەوار گیراوە.
 
دەنگوباسی ژووژک
HEDGEHOG


ژووژک یان ژیژک ئاژەلێکی گواندارە، شیردەرە، بە عەرەبی پێی دەلێن قونفز یان دوڵدل، بە فارسی خار پشت یان جوجە تیغی، بە ئینگلیزیش هێجهۆگ، لە کژی سەرماوسۆلە و زستاندا خۆی مت دەکات و دەخەوێ، لە وەرزە گەرمەکان بەشەو دێتە دەرەوە بەتایبەتی شەوانی مانگەشەو چاوەکانی کزن بەلام بیستن بۆنکردنی بەهێزە، بە دوای خواردن و خۆراک دەگەڕێ مار و دووپشک کرم و خشۆک و باڵەندە هەروەها میوە و روەکی جاترە دەخوات تەمەنی درێژیان لە حەوت ساڵ تێپەر ناکا. سالێ جارێک لە تەمووز یان ئەیلول زاوزێ دەکا ماوەی زگپڕیان چڵ ڕۆژە، هەر جارەی بەچکەیەک هەتا تا چوار پێنجی دەبێ بە پێی مەزهەبی ئیمامی ئەبو حەنیفە و ئیمامی ئەحمەد ڕەزای خوایان لێبیت خواردنی گۆشتی ژووژک وەکو گۆشتی سەگ حەرامە، ئەو کەسانەی دەلین گۆشتەکەی دەرمانە بۆ ئازاری باداریی زۆر بێ ئیش و یاغنیشن.


ژووژکی بەریتانی:


لە ماوەی 15 ملیون سالی ڕابردوا هیچ گۆڕانکاریەکی ئەو تۆ بەسەر ڕەنگو روخساری ژووژکدا نەهاتوە ، بەپێی ڕاپرسی بەردەوامیش ژووژک ئاژەلێکی پەسندی ناو باخ و بیستانەکانی بەریتانیایە ، ئەوی ڕاست بیت ژمارەی ژووژکەکان لە دابەزیندایە لە ماوەی پانزە ساڵی رابردودا نیوە بەنیوەی تیا چووە ، ژمارەی ئێستایان مەزەندە دەکرێت لە خواروی یەک ملیۆن بیت ، ئەگەر ئەم ڕێڕەوی دابەزینە بەردەوام بیت پێشبینی دەکرێ هەتا ساڵی 2030 قڕیان تێبکەویت, ئەم ڕەشبینیەش سەبارەت بەوەیە چونکە نیوەیان بەرلەوەی تەمەنیان بگاتە سالێک دەمرن لەسەدا یەکیان تەمەنی دەگاتە پێنج ساڵ و پانزە هەزاریشیان سالانە ئوتومبێل لەسەر رێگەو بان دەیان پلیشێنیتەوە. وێڕای قەسابخانەی رێگەوبان و دەرمان ڕشاندن بۆ مێشو مەگەز جڕوجانەوەریش زیانی زۆرە، گۆرانکاری بەردەوامیش لە شوورەو لێواری باخچەکان وای کردووە باشبین و گەشبین نەبن لە دروستکردنی هێلانەکانیان تەنانەت ژووژکەکانی شار ئەوەندەی ئاژەلەکانی تری شارنشین (بۆنمونە ڕێوێ) ووریاو زیرەک نین زوو زوو دەکەونە ناو مەلەونگەکان وەبەر مەکینەی گیا بڕین دەکەون ، سەریان لە قووتوی فڕیدراوی خواردن گیر دەبی ناتوانن خۆیان ڕزگار بکەن هەتا لەبرسانا دەمرن.


زوریش بە هۆی ئەوەی خەلک لەچاکەی خۆیان شیر و نانیان بۆ دائەنێن بە زگچوون دەمرن باشرترین ریگەچارە ئەوەیە لەناو کیلگەو باخ و بیستان و بەرەلابن ئەوان خواردن بۆ خۆیان پەیدا دەکەن یەک ژووژکی نێرە دەتوانی لەئیوارەیکدا 250 بوزاقە بخوات ، هەرچەند بەهۆی دڕکە تیژەکانی بەرگریکدن ، لە سروشتدا کەم ئاژەل هەیە بوێری خۆی لە قەرەی بدات تەنیا قوربەشە - شەوگەرد دەتوانی بە ددانە تیژەکانی ناچاری بکات خۆی بکاتەوە هەروەها ڕیویش بەوە ناسراوە ئەگەر برسی بیت میزێکی گەرمی بەسەر دادەکات بۆ ئەوەی ناچاری بکات خۆی بکاتەوە کەسەری دەرهێنا یەکسەر پڕی ئەداتی وهەول ئەدات بیخوا.


ژووژک لە ڕادەبەر توانای خۆڕاگری بەرامبەر ژار هەیە تەنانەت خۆی لەبەر ژاری کوێرە مار دەگریت . بۆ خەواندنی زیاتر لە هەموو ئاژەلێکی تری هاو قەوارەی خۆی پێویستی بە بڕێکی زۆری کلۆرۆفۆرم هەیە هەتا سڕ بیت و بخەویت, هێزو تواناو خۆڕاگری لەو دۆن و چەراییەی لەژێر پێستی پشتیدایە هەر کاتێ ترسی لێنیشت دەتوانی خێرا خۆی تۆپەل بکات پاشان درکەکانی خۆی گیڤ دەکاتەوە .. دەبارەی دڕکە تیژەکانیش ئەوی راست بیت گشتیان موونە هەمواربونە واتە مووی کلۆرە لەهەمان مادەی سمی ئاژەل، قژ، نینۆک پێک هاتووە زۆریش بەهێزن دەتوانرێ بەیەک دڕک ژۆژکێک هەلگریت بێ ئەوەی بپچرێ. ڕێژەی دڕکەکان دەگاتە پێنج هەزار، هەر یەکەی یەک ئینج درێژە، و دوازدە مانگ بەردەوام دەبیت هەر کاتێ وەری دڕکێکی نوێ شوێنی دەگریتەوە. لە ژێر دڕکەکانیش فەروێکی نەرم هەیەو ژەهراویش نین.


لە کژی بەکەڵ هاتندا ژووژکێکی نێرە دەتوانی لەگەل دەیان مێینە جووت بیت بێ ئەوەی پێشتر بیان ناسیت کە کاری خۆی تەواو کرد یەکسەر بەجێ یان دێلیت ئەو کاری بەسەر بەخیوکردنی بەچکەکانەوە نییه.


بۆ پەندو عیبرەتی مرۆڤ بەتایبەتی بۆ سیاسەتمەدارەکان دەلێن لەکاتی سەرماو سۆڵە ژووژکەکان هەول ده‌دەن پاڵ وەیەکتر بدەن هەتا سەرمایان نەبیت بەلام ئازاری دڕکە تیژەکانیان ناچاریان دەکات لێک وەدوورکەونەوە دوو دڵن لەوەی کام لای هەڵبژێرن، هەوڵ ده‌دەن ڕێگەچارەیەکی گونجاو، مامناوەندی بدۆزنەوە ئەویش بە ڕەچاوکردنی ئازاری دڕکی تیژ و سەرمای سەخت بۆیەش هەول ده‌دەن کەمتر پاڵپەستۆ لەسەر یەکتر بکەن.
_________________________________
سەرچاوە: ئینتەرنێت، ویکیپیدیا  The Book of Animals

 

لەندەن

ماڵپه‌ڕی مسته‌فا رابه‌ر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک