٧\٧\٢٠١٠
دڵم
به‌مندا غلۆر ده‌بێته‌وه.

غه‌مگین بۆڵی
(1)
زۆر لێت گه‌رام
له‌وپه‌ری بێتاقه‌تی زه‌مه‌ن
له په‌رته‌وازه‌بوونی گومانه‌کانم
له وێستگه‌کانی تراویلکه
له ژووره ئاوێنهبهندهکانی فه‌نابوون
له سه‌فه‌ره دڵته‌نگه‌کانی با
له تاساوبوونی گێژه‌ڵوکه‌یه‌کی تێکشکاو
له تونێلی وشه کهنفتهکانی یاد
له ته‌ریقبوونه‌وه‌ی ونبوون، له تۆدا
له نادیاری تۆ، له مندا
تۆ له کوێی؟
وه‌ها بێ سه‌روشوێنی!
(2)
بیانووم هه‌یه بۆ گه‌رانه‌وه‌ت
له‌نێو دێره شیعرێکمدا
ماچێکی تۆم ته‌قه‌ت کردووه.
(3)
به‌داماوی راماوم
به‌دیار به‌ردێکه‌وه
بیر له دڵت ده‌که‌مه‌وه.
(4)
من ده‌رۆم
خۆم ئامانه‌تی ته‌نیایی ده‌که‌م
ته‌نیایش لای تۆجێدههێڵم.
(5)
ئه‌م ژووره بێده‌نگه به‌خه‌یاڵی کێ ئاوسه؟
مه‌گیرانی به کام وشه‌وه ده‌کا
گمه‌گمی کوکوختییه‌کانی به‌رهه‌یوان
ئاوه‌زی وشه ئارگۆنییهکان کپ ده‌که‌نه‌وه
پشیله‌یه‌کی نه‌وسن
له ته‌ماعی کوکوختییه‌کانی به‌رهه‌یوانی رۆح
خۆزگه‌ی فرین ده‌خوازێ
مه‌گیرانی ته‌واو ده‌بێ
گه‌ره‌لاوژه‌ی ژووره‌که کوکوختییه‌کان هه‌ڵده‌فرێنێ
پشیله‌کان ده‌چنه‌وه سه‌ربان
دیمه‌نه‌که دژدهبێتهوه
خه‌یاڵی وشه ئاوسه‌کان
خه‌یاڵی کوکوختییه غه‌مگینه‌کان
خه‌یاڵی پشیله نه‌وسنه‌کان
به حه‌وشه‌ی ماڵدا په‌رش و بڵا و ده‌بێ
دیسان له ژووره‌که‌ما
خه‌یاڵه‌کانم تێکدهچرژێن و
دڵم به‌مندا خلۆر ده‌بێته‌وه.
(6)
که‌س له‌ماڵ نییه
رووت رووت به‌سه‌ر دۆشه‌ک و بالیف راکشاوم
به‌م ناوه‌خته ده‌نگی ده‌رگا دێ
ده‌رگای ماڵ نا
ده‌رگای دڵم.
(7)
باوکم به ده‌رزی له‌زه‌ت
دایکم به ده‌زووی شه‌هوه‌ت
ئیمشه‌و ..
کڵاوه دراوه‌که‌ی منداڵییان دووریمه‌وه .
(8)
زویر مه‌به
که له دڵما سه‌رمات بووه
دوێنێ کچه دراوسێکه‌مان
به دڵی به‌ردی
په‌نجه‌ره‌ی دڵی شکاندم.
هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕی غه‌مگین بۆڵی
|