چاوپێکه‌وین له‌گه‌ڵ جاسم غفور ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران.
به بڕوای من ده‌بێت ئه‌م کۆنگره‌یه فیدراسۆن به‌ره‌و ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان و ڕابه‌ریه‌کی ده‌سته‌جه‌معی ئاماده‌بکات و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی پراکتیکی ڕۆشن بڕیار بدات.
پرسیار: كۆنگره‌ی فيدراسيۆن ڕۆژانی 25-26-8 له‌ستۆكۆڵم ده‌به‌سترێ چاوه‌روانيتان له‌م كۆنگره‌يه چي يه ،له‌م كۆنگره‌يه‌دا ده‌تانه‌وێت له‌رێگای باس و برِياره‌كانی كۆنگره‌وه به‌شداريكردنی ئێوه فيدراسيۆن به‌ره‌و چ نموونه‌يه‌ك له‌رێكخراوی په‌نابه‌ری هه‌نگاو هه‌ڵگرێ؟ وه‌ڵام: فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران که چه‌ندین ساله له مه‌یدانی خه‌بات و نه‌به‌ردی به‌رداوامدا بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران و له‌و رێگایه‌شدا چه‌ندین سه‌رکه‌وتنو کاری دره‌خشانی له مێژووی خۆیدا تۆمارکردوه، بیرکردنه‌وه له به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی کراوه له‌م رۆژو کاته‌دا زۆر گرنگ و پڕبایه‌خه، ئه‌مه نیشاندانی قۆڵماڵین و ته‌وژمدانێکی تره له توندکردنه‌وه‌ی خه‌بات و سیاسه‌تی توند‌و ڕۆشنی خۆی بۆ به‌رگرتن به ته‌وژمێکی به‌رفراوان له هێرش بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان.
خه‌باتی په‌نابه‌ران و فیدراسیۆن خه‌باتێکی به‌رهه‌ق و ئینسانیه بۆیه چاوه‌ڕوانیم بۆ ئه‌م کۆنگره‌یه نه‌خشه‌کارێکی کاریگه‌رو توانایی نیشاندانه له یه‌کخستن و ڕابه‌ری کردنی حه‌لقه‌یه‌کی تر له خه‌باتی په‌نابه‌ران به ئاراسته‌ی ده‌ستکۆتاکردنی ده‌وله‌تانی ئه‌وروپایی له هێرشی ڕه‌گه‌ستپه‌رستانه‌یان بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران. ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌توانێت ببێته په‌نجه‌ره‌یه‌ک که په‌نابه‌ران بتوانن ئاسۆیه‌کی گه‌ش و دواڕۆژێکی به‌ختیاری لێوه ببینن.
پرسیار: به‌بڕوای ئێوه ئه‌رك وئه‌وله‌يات و هه‌لسورانی فيدراسيۆن ئه‌م ده‌وره‌يه ده‌بێ چی بێت له‌پێناو به‌رگری و داكۆكی له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران؟
وه‌ڵام: هه‌ر له به‌رنامه‌و سیاسه‌ته بنچینه‌ییه‌کانی فدراسیۆنه‌وه ئاشکرایه که ئه‌م ڕێکخراوه‌یه بۆچی و به ج ئامانجێکه‌وه پێی خستوه‌ته مه‌یدانی چالاکی نواندن و خه‌باتکردنه‌وه، به‌ڵام ده‌ست نیشانکردنی سیاسه‌ت و ئه‌وله‌ویات له‌م کات و زه‌مه‌نه‌دا ده‌بێت له‌ده‌وری چه‌ند خاڵێکی پێکه‌وه به‌ستراودا ته‌وه‌ره ببه‌ستێت له‌وانه:
· کردنی فیدراسیۆن به ڕێکخراوێکی کۆمه‌لایه‌تی که هه‌موو په‌نابه‌رێك به ماڵی خۆی و سه‌نگه‌ری هاوبه‌ش لێی بروانێت، ماڵێک که گه‌رمی و ووزه‌ی هه‌ستکردن به هاوسه‌نگه‌ری و هاوده‌ردی پێ ببه‌خشێت و له گۆشه‌نیگایه‌کی هوشیاریده‌رانه‌ی مۆدێرنه‌وه توانای بیرکردنه‌وه‌و بینین به‌رهه‌م بهێنێت تا به‌م شێوه‌یه‌و له ڕێگه‌ی دابینکردنی یه‌کیه‌تیه‌کی ده‌روونی کۆمه‌ڵایه‌ته‌وه ئومێد و توانای خه‌باتکارانه بکاته ئه‌و هێزه‌ی که له‌توانایدابێت سه‌رکه‌وتن تۆمار بکات و با ئاسانیش هێرشی ده‌وڵه‌تان تێکی نه‌شکێنێت. · دابینکردنی ڕابه‌رایه‌تیه‌کی ده‌سته‌جه‌معی که بتوانێت به نه‌فه‌سێکی درێژه‌وه شه‌ڕی دژه په‌نابه‌ری به‌رپه‌رچبداته‌وه و ببێته ئه‌و هێزه‌ی که جێی متمانه پێکردن نێت و له نێو کۆمه‌ڵه‌وه‌و گرووپ و نیهاده نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا قسه‌ی به هه‌ند وه‌ربگیرێت و بتوانێت هاوپشتی بۆ خه‌باتی په‌نابه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م رابه‌ره‌یه‌تیه ده‌بێت هه‌لوبه‌رج و جێوشوێنی به‌شداریکردنێکی به‌رداوام و بازنه‌یی بۆهه‌موو ئه‌ندامه‌کانی دابینبکات تا له ڕێگایه‌وه هوشیاری ڕێکخراوبوون و ده‌رفه‌تی به‌رده‌وام بۆ به‌شداری چالاکانه بۆ خه‌باتکردن بڕه‌خسێنێت. · به‌رفراوانکردنی ڕووبه‌ری کاری فیدراسیۆن و ته‌نها به کاری که‌مپینی نه‌ناسرێته‌وه. ده‌کرێت فیدراسیۆن ببێته ناوه‌ندی کاری ڕۆشنبیری، هۆنه‌ری و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کی دوولایه‌نه‌ی چالاک و پۆزه‌تیڤ له نێوان فیدراسیۆن و په‌نابه‌راندا فه‌راهه‌م بکریت. · ده‌رکردنی ڕۆزنامه‌و گۆفار و په‌ره‌ی ئینته‌رنێتی، ئه‌م میکانیزمانه ده‌توانن ده‌ورێکی زۆر کاریگه‌ر ببینن له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ستیاری به ماف و ئامانجه‌کانی خه‌باتی په‌نابه‌ران، ئاستی هۆشیاری نێو په‌نابه‌ران بۆ ناساندی به‌رنامه‌و بۆچوونی پێشکه‌وتوانه‌و ئینسانی که به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ستی پێده‌کرێت بره‌وپه‌یداکردنه‌وه‌ی ىۆچوون و فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوانه‌یه له نێو ڕیزی په‌نابه‌راندا. ده‌بێت به‌شێکی خه‌باتی فیدراسیۆن بۆ ڕه‌خنه‌گرتن بێت له‌و فه‌رهه‌نگ و بۆچوونانه‌و ده‌ستگرتنی په‌نابه‌ران بێت بۆ بۆچوونی یه‌کسانیخوازانه و پێشکه‌وتوو.
پرسیار: پێشنیارێکتان هه‌یه بۆ کۆنگره‌ی فیدراسیۆن؟
وه‌ڵام: کۆنگره‌یه‌کی شه‌فاف و کرده‌یی بێت، ته‌نها مینبه‌رێک نه‌بێت بۆ گفتوگۆی ئایدیۆلۆژی به‌ڵکو کۆنگره داڕشتنی به‌رنامه‌ی کرده‌یی ىێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا میکانیزم و شێوازی که‌ریگه‌ر ده‌ستنیشانبکات و ئه‌گه‌ره‌کانی به‌دیهێنانیان زامن بکات.
فرسه‌تدان به په‌نابه‌ران، نوێنه‌ران بۆنیشاندانی سه‌رنج و تێبینیه‌کانیان، فه‌راهه‌مکردنی به‌شداری ته‌وای به‌شداربوان له ڕێگه‌ی دانی کاتی یه‌کسان به قسه‌که‌ران و ووتارده‌ران، ڕێکخستنی وۆرکشۆپی جۆراوجۆر بۆزامنکردنی به‌شداری هه‌موو به‌ش وگرووهه جیاجیاکانی نێو په‌نابه‌ران، له‌وانه(ژنانی په‌نابه‌ر، مناڵانی په‌نابه‌ر هتد).
پرسیار: به‌بروای ئێوه شێوازی كار‌و ئه‌وله‌يه‌تی كاری فيدراسيۆن ده‌بێت چی بێت؟
وه‌ڵام: ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی فیدراسیؤن له‌م ده‌وره‌یه‌دا ده‌بێت له ده‌وری یه‌کگرتووکردنی په‌نابه‌ران، به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی ڕێکخراوبوون و هوشیاری خه‌باتکارانه‌ی په‌نابه‌ران و یه‌کخستنی چالاکیه‌کانی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ ڕێکخراوو ناوه‌نده پێشکه‌وتوو به‌رگریکه‌رانی مافه‌کانی په‌نابه‌ران له‌جیهاندا ته‌وه‌ره ببه‌ستێت.
پرسیار: پێشبینی يا پێشنياري چ جۆره گۆڕانكاريه‌ك ده‌كه‌ن له سياسه‌ت و به‌رنامه‌و ئامانجه‌كانێ فيدراسيۆندا؟
وه‌ڵام: فیدراسیۆن ببێته ڕێکخراوێکی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان، ڕابه‌ریه‌کی ده‌سته‌جه‌معی ئاماده هه‌ڵبژێرێت. به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی ڕۆشن و پرکتیکی بڕیار بدات، وه ببێته ڕێکخراوێک که هه‌میشه له‌به‌رده‌ست په‌نابه‌راندابێت و له گه‌ڵ خه‌بات و ئۆمێدو ئاره‌زوه‌کانیاندا ئاویزان بێت.
|