په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٧\٢٠١٥

دیموکراسیی راستەوخۆ.


و: زاھیر باھیر    

- بەشی پێنجەم -

میتۆدەکانی کە بەکار دەھێنران:


میتۆدەکانی کە لە ئیسپانیا لەلایەن ئەنارکیستەکانەوە بەکارھێنراون ھۆشمەند و بیرلێکراوە و دیراسەکراو بوون، ھەر وەکو چۆن کاتی خۆی پەیوەستدار و بە بایەخبوون ، ئێستاش ھەر ئاوایە. لە ھەرە میتۆدە ‌سەرەکییەکانیش، ئەمانەن:


چالاکی راستەوخۆ وەکو ئامرازێک بۆ لابەلاکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ حکومەت و لەگەڵ بەڕێوەبەرەکانی سەرکاریشدا، جەختی لەسەر کراوەتەوە. ئەنارکیستەکان ئەوەیان نیشانداوە کە چالاکی راستەوخۆ یەکەم: زۆر کاریگەرە و ( کە زۆربەی جار دەتوانێت تا ‌سەر ڕەگوڕیشەی گرفتەکان بڕوات) دووھەمیش: متمانە بەخۆبوونی ئەوانەی کە خەباتدەکەن، زیاد دەکات، لە پراکتیکدا ئەو توانست و ھێزە نیشاندەدات کە ‌( وەکو لیژنەیەکی بەکۆمەڵیی) ھەیانە.


گردبووەنەوەکانی شوێنەکانی سەرکار لەناو سەندیکا (نقابە) ئەنارکیستییەکاندا لە گەیشتن بە بڕیارەکان، میتۆدێکی بناخەیی بوون. ئەنارکیستەکان ئەوەیان نیشاندا کە کرێکاران لە شوێنەکانی سەرکاردا زۆر بەھێزن، ئەمەش ئەو شوێنەیە کە دەبێت خۆمانی تیادا ڕێکبخەین. ھەروەھا ئەو شوێنەشە کە ھەمیشە دەبێت دیموکراسیی تیادا بەجیبھێنین دژی بەڕێوەبەرەکانی سەرکار، نەک لەگەڵیاندا.‌


ئەنارکیستەکان وەکو ڕێگایەک نوێنەرایەتییان، نەک جێگرییان،سەبارەت بەو شتانەی کە ویستویانە بکرێت، بەکارھێناوە، ھەروەھا ئەنارکیستەکان بەھای کارایی و گرنگی گردبوونەوە جەماوەرییەکانی خەڵکیان کە ‌لە شێوەی لیژانی بەرفراواندا، بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەکانیان،بووە و زانیوە. لە دیموکراسییدا کارێکی سروشتیییە کە دەستنیشانی خەڵکانێک بۆ کردنی چەند شتێکی دیاریکراو، بکەین، ئەمەش بەشکردنێکی زیندووانەی کارە کە دەبێت بکرێت. بەڵام ئەم دەستنیشانکردنە ‌ دەبێت لەسەر بناخەی نوێنەری بێت نەک جێگریی. نوێنەریی، پێچەوانەی جێگریی، ملکەچی یا شیاوی بانگکردنەوەیە (گەر ئەوە نەکەن کە لەلایەن گردبوونەوەکەوە پێیانڕاگەیەنراوە، دەتوانرێت لە دەسەڵاتەکەیان ڕووتبکرێنەوە و کارەکانیشیان پێچەوانە بکرێنەوە) ئەم بیرۆکەی نوێنەری، پارێزگاری و بەرگریی لە بەھێزیی ئەو بڕیارە دەکات کە لەسەر ئاستی گردبوونەوە جەماوەرییەکە، پێیگەیشتوون.

ئەنتی پەڕلەمانتارێت[دژە-پارلەمانتاریسم / پارلەمانتاریی]:


ئەنارکیستەکان چالاکانە کەمپەینیان دژی بەکارھێنانی پەڕلەمانی ئیسپانی دەکرد. ئەوان ئەوەیان مشتومڕدەکرد، کە لایەنە جیاوازەکان لە سۆشیالیستەکان و پارتە کۆمۆنیستەکانی ئیسپانیا گۆڕانکاری سەرەکی ناھێنن ، ئەنارکیستەکان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە تەنھا کرێکاران خۆیان دەتوانن ئەوە بکەن. ھەر بەو ھۆکارەش ئەنارکیستەکان بەشداریکردنی پرۆسەی پەڕلەمانتاریی ئیسپانیان، ڕەتدەکردەوە، چونکە ئەوان باوەڕیان وابوو ئەم پرۆسەیە ‌ئامانجە ' شۆڕشگێڕییەکە' بە لاڕێدا دەبات و ھەتا سازشیشی پێدەکات. ئەنتی پەڕلەمانتاریی بەشێکی گەورەی بزوتنەوەی دیموکراسیی بووە لە ئیسپانیا.


ستراتیجییەتی چالاکی راستەوخۆ و دیموکراسیی راستەوخۆ لای ئەنارکیستەکان لە ئیسپانیا بە دروستکردنی یەکێتی سیندیکالیستیCNT لە ١٩١٠دا کۆنکرێتکرابوو. سیندیکالیزم ھەوڵێک بوو بۆ بەردەستخستنی پەیوەندییەک ( بەستەرێک) لەنێوانی بزووتنەوە فراوانە ئەنارکیستییەکەدا لەگەڵ کرێکاران لە شوێنی کارکردنیاندا، ئەمانەش ئایدیایەکی سادە بوون، کە لە لای ھەموو کرێکارانی نێو یەک نقابەی [سیندیکا] گەورە، دەسوڕانەوە، کە ھەموو کەسانی شوێنی سەر کارەکە پەیوەندییاندەکرد. ھەروەھا ھەموو لەگەڵ ئەوانەی کە لەسەر کاری دیکە بوون لە ھەمان ناوچەدا ، لە پەیوەندیدا دەبوون، بەو شێوەیەش فیدراسیوێنی ناوچەکە، دروستدەکرا. نێردراوەکان (نوێنەرەکان) لێرەوە ھەنگاویان بەرەو فیدراسیوێنەکانی دەڤەرەکە دەنا، کە دواتر لە فیدراسیوێنی سەرتاسەری-دا، یەکیاندەگرتەوە. ھەموو نێردراوەکانی (نوێنەرەکانی)CNT ھەڵدەبژێران و قابیلیش بە بانگکردنەوە بوون، دەسەڵاتێکی ئاشکراو ڕوونیان دەدرایە ، ئەگەر بەخراپی بەڕێیان بکردایە( واتە خزمەتی پەیامەکەی نەکردایە) دەتوانرا بەنێردراوی (نوێنەری) نوێ، شوێنیان بگیردرێتەوە.


بۆ ئەوەی تەشەنەکردنی بیرۆکراسی لەڕیزەکانی بەرپرسیارێتی ئەو کەسانەی کە تەواوماوە [فولتایم]کاریاندەکرد بوەستێنرێت، ھەموو ھەوڵێک دەدرا. بۆ ئەمەش تەنھا یەک کەسی تەواوماوە [فولتایمی] فەرمی لە ھەموو CNT دا ھەبوو، کارەکانی نقابە [سیندیکا] ھەتا بتوانرایە لە کاتەکانی کارکردندا دەکران، ئەگەر نەشتوانرایە، ئەوا لە دەرەوەی ساتەکانی کار، دەکران، ئەمەش دڵنیایی ئەوەی دەکردەوە کە کەسەکانی کە بە فەرمی کاری نقابیانە [سیندیکالیستانە/ سیندیکاییانە]یان دەکرد ، لە پەیوەندیدا لەگەڵ کارگەراندا، بمێننەوە.‌

نقابەی یەکێتی سیندیکای نیشتمانیCNT لەسەردەمی دروستبوونیییەوە، بە بەردەوامی لە گەشەکردندا بووە، لەگەڵ ڕوودانی جەنگی ئەھلی ساڵی ١٩٣٦ ئەو خاوەنی نزیکەی دوو ملیۆن ئەندام بووە، شوێنی بەھێزی ئەو کاتەلۆنیا و ئەندەلوسیا بوون، ھەروەھا خەڵکێکی زۆریش لە گالیسیا، ئاستۆریاس، لێڤانت و مەدریدGalicia, Asturias, Levant, Saragossa and Madrid دوایان کەوتبوون. چەقی ‌ھێزی ئەوان لەناو کرێکارانی ڕستن و چنین تانوپۆ و بیناسازی و تەختە و دارتاشی و ھەروەھا لەناو کرێکارانی کێڵگە و کشتیاریدا، بوو. لەبەر ئەوەیCNT‌ مژدەدەری شۆڕشی کۆمەڵایەتی بوو ڕووبەڕووی سەرکوتکردنێکی سەخت، نەک ھەر لەلایەن نیمچە دیکتاتۆریییەکەوە دەبووەوە، کەفەرمانڕەوایی ئیسپانیای تاکو ساڵی ١٩٣١ دەکرد ، بەڵکو حکومەتە ڕیفۆرمیستەکانیش دوای ھەمان شێوازی سەرکوتکردن،کەوتبوون. بەتایبەتی حکومەتی بەرەی جەماوەری و لەتەک سۆشیالدیمۆکراتدا و لایەنگرەکانی ستالین ھیچ بەزەیییەکیان بەرامبەر بە بزووتنەوەی ئەنارکیستەکان، نیشاننەدەدا ، ئەمە کاری ھەر ھەموویان بە سۆشیالدیمۆکراتەکانیشەوە، بوو.


شۆڕشی ئیسپانیا کە لە مانگی تەموزی ١٩٣٦دا ڕوویدا، وەکو وەڵامێکی سەرەتایی بۆ ئەو ھەوڵە کودەتا سەربازییە بوو، کە لەلایەن جەنڕاڵفرانکۆ سەرکردایەتی، دەکرا. وەڵامی ئەم کودەتایەش لە ھەقەتدا لە شوێنەکانی وەکو کاتەلۆنیا و ئاراگۆن و لە زۆر شوێنی دیکەدا کە قەڵای ئەنارکیستەکان بوون وەکو ھێزێک، بەرەنجام و بەرگرتنی ساڵانێکی چالاکی راستەوخۆ و دیموکراسیی راستەوخۆ بوون لە بزوتنەوەی کرێکارانی ئیسپانیادا. ھەر بە ڕوودانی کودەتاکە یەکسەر بزوتنەوە جەماوەرییەکە جووڵا و بەرەنگار و ڕووبەڕووی فاشستەکان بووەوە، ئەویش بەدەر لەبیری دروستکردنەوەی ' دیموکراسیی پەڕلەمانتاری' ، بەڵکو دەستیکرد بە بە بیناکردنی کۆمەڵێکی نوێی دێمۆکراتیک.

______________________________

بەشی چوارەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo4.htm

بەشی سێیەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo3.htm

بەشی دووەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo2.htm

بەشی یەکەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo1.htm

 

له‌نده‌ن

ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک