په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٧\٢٠١٥

دیموکراسیی راستەوخۆ.


و: زاھیر باھیر    

- بەشی هەفتەم -

لە شارەکاندا:


لە شوێنە پیشەسازییەکاندا بارودۆخەکە تۆزێک جیاوازبوو، ھەرەوەزییبونەوە بەو فراوانیی و چەقبەستوەی کە لە دەرەوەی شارەکاندا ( لادێکاندا) ھەبوون ، لەوێ نەبوون ، بەڵام ھێشتا لە ئاستێکی گەورەدا بوونیان ھەبوو. لە بەرشەلۆنە زیاتر لە ٣٠٠٠ کۆمپانیا، ھەرەوەزیی کرابوون ، سەر‌جەمی بەشی گشتی خزمەتگوزارییەکان نەک ھەر لە کەتەلۆنیا بەڵکو لە سەرانسەری ناوچەی کۆمارییدا، دەستیان بەسەردا گیرابوو و لەلایەن کۆمیتە ‌ کرێکارییەکانەوە، بەڕێوەدەبران.‌


بۆ ئەوەی ھەندێک ئایدیا و زانیاری لەسەر فراوانی ھەرەوەزییەکان بدەین، با تەماشای ئەم لیستە بکەین کە لەلایەن یەکێک لە چاودێرەکانەوە خراوەتە بەردەست . ئەو دەڵێت:


' ھێڵەکانی ئاسن، فارگۆنی شەمەندەفەرەکان و باسەکان، تەکسی و پاپۆڕ و کۆمپانیای کارەبا و گاز و ئاو و کارخانەکانی ئەندازیاری پێکەوەنانی پارچەکانی سەیارە و دروستکردنیان، کانەکانی خەڵووز و چیمەنتۆ و چنین و کارگەکانی کاخەز و کارخانەی کەرەسە و پێویستییەکانی ئەوانەی لە مەتیریاڵی کارەبایی و کیمیاوی دروستدەکران، کارگەکانی دروستکردنی بوتڵی شووشە و عەتر و کارگەکانی پرۆسە و دروستکردنی خواردن وپرۆسەی دروستکردنی بیرە، دەستیان بەسەردا گیرا، ھەروەھا ڕۆژانامەکان و کارگەی چاپکردن و دوکانەکان و مەخزەنەکان و ھۆتێلەکان و چێشتخانە فاخیرەکان و باڕەکان و ھاوچەشنەکانی ئەمانە کە خاوەندارێتی تایبەتی بوون لەلایەن ھەرەوەزییەکان و کۆمیتەکانی کرێکارانەوە کۆنترۆڵکران یا مانەوەیان لە دەستی خاوەنەکانیان ھەمان گرنگییان ھەبوو....شانۆی وێنەری جولاو و شانۆی ئاسایی، ڕۆژنامەکان و جاپخانەکان، دوکانەکان، ھەنبارەکان و ھوتێلەکان، ڕیێستورانە ناودارەکان و یانەکان/باڕەکانیش بەھەمان شێوە دەستیان بەسەردا گیرا.


بەزۆری شوێنەکانی کارکردن کە خاوەنەکانیان بەرھەمھێنانیان بۆ تێشکاندنی شۆڕش وەستاندبوو یاخود ھەڵھاتبوون، دەستی بەسەردا دەگیرا، بەڵام کرێکارەکان لەم شوێنانەدا لە کارکردن نەوەستاون ھەر ھەموو شوێنە ‌گەورەکانی کارکردن دەستیان بەسەردا گیرابوو، ھەندێکیان خراونەوە کار و لەلایەن کرێکارەکانەوە بەڕێوەبراون. لە شوێنەکانی دیکە " کۆمیتەکانی کۆنترۆڵکردن" دروستبوون تاکو دڵنیایی بەردەوامبوونی بەرھەمھێنان ھەبێت ( ئەمەش لەو شوێنانەدا بوون کە کرێکاران دەسەڵاتی تەواویان لەبەڕێو‌ەبەرەکان نەسەندبووەوە،‌ بۆ بەکارھێنانی دەسەڵاتی خۆیان، ئەم کۆمیتانەیان بۆ ڤیتۆدان بۆ وەستانەوە و بەرگرتن لە دەسەڵاتەکانی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرەکان دروستکردبوو).


لە ھەر شوێنێکی کارکردندا گردبوونەوەی ھەموو کرێکاران کارێکی (یەکەیی)بناخەیی بوو، لەنێو کرێکارانی کارخانەکەدا نوێنەرەکانیان ھەڵدەبژارد، تاکو بۆ کاروبارەکانی ڕۆژانە نوێنەرایەتییان بکەن ، ھەر شتێک کە زۆر گرنگبووایە دەبوو بگەیەنرایەتە گردبوونەوەکە، کە ‌لێرەشدا کۆمیتەیەکی پێنج تا پازدە کەسی لە کرێکاران ھەڵدەبژێررا، لەنێوان ئەوانیشدا بەڕێوەبەرێک بۆ بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی کاروبارەکانی ڕۆژانە لە شوێنی کارکردندا، ھەڵدەبژێررا. لە ھەر بەشێکی پیشەسازیشدا شورایەکی/ ئەنجوومەنێکی پیشەسازی ھەبوو، کە نوێنەرایەتی ھەردوو یەکێتییە سەرەکییەکەی (CNT و UGT)و نوێنەرانی کۆمیتەکانی پێکھاتبوو، ھەروەھا شارەزایانی تەکنیکی لەو کۆمیتانەدا بۆ ڕێنوێنی تەکنیکی، بوونیان ھەبوو. ئەرکی شورا پیشەسازییەکان داڕشتنی پلانی گشتی تەواو، بۆ پیشەسازییەکان، بوو.


ترامی [شەمەندەفەری خیابانی] بەرشەلۆنە نموونەیەکی باشە، بۆ ئەوەی کە وەک نموونەی کاتی دەستبەسەراگرتنی شوێنەکانی سەرکار لەلایەن کرێکاران، بھێنرێتەوە ‌:


لەسەرجەمی ٧٠٠٠ کرێکار کە ‌لەسەردەمی شۆڕشدا لە ھێڵی ترامدا کاریاندەکرد ، ٦٥٠٠ کرێکاریان ئەندامی نقابەیCNT بوون . بەھۆی ھەبوونی شەڕ لە شەقامەکاندا ھەموو ئامرازەکانی ھاتووچۆ لە کارکردن وەستابوون، لەبەر ئەمەش نقابەی کرێکارانی ھاتووچۆ ( کە بە نقابەکانی CNT ناودەبران) کۆمیسیۆنێکی لە ٧ کەس، پێکھێنا، تاکو ئۆفیسەکانی بەڕێوەبردن، داگیربکەن بۆ ئەوەی ئەوانی دیکە ئامرازەکانی ھاتووچۆ بپشکنن و ئەوانەیان کە کار ناکەن، پلانی چاککردنەوە و شتی دیکە کە بۆ بەگەڕخستنەوەیان پێویستە، بکەن. پێنج ڕۆژ دوای وەستانی شەڕ ٧٠٠ ترام لەبری ٦٠٠ کە لە کاتی ئاساییدا بەکاردەھێنران، ھەموویان بە ڕەنگی ڕەش و سوور کە ڕەنگەکانی نقابەیCNT بوون ڕەنگکران و لە شەقامەکانی بەرشەلۆنە، کەوتنەوە ‌ گەڕ.


لەگەڵ ڕۆیشتن و کۆتاییھێنان بە ھاندانی کارکردن بۆ مەبەستی دروستکردنی قازانج ، سەلامەتی چووە ‌پلەی یەکەم و زۆریش بایەخی پێدرا ، بەو ھۆیەشەوە ‌ ژمارەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ (حادیسە) ھاتنەخوارەوە ، لە شانی ئەوەشەوە ‌نرخی بیتاقەش ھاتەخوارەوە و خزمەتگوزاریش باشتر بوون. لە ساڵی ١٩٣٦ دا زیاتر لە ١٨٣ ملیۆن نەفەر گوێزراوەتەوە ، لە ساڵی ١٩٣٧ دا ئەم ژمارەیە چووە سەرەوە بۆ ٢٣٣ ملیۆن . ترامەکان وا بەڕێکوپێکی و بێ گرفت بەڕێوەدەبران کە کرێکاران توانییان بە پارە ‌ یارمەتی بەشەکانی دیکەی ھاتوچۆ لەدەرەوەی شارەکان ( گوندەکا ن و دەوروبەری شار) بدەن . کرێ و مووچە بۆ ھەموو کرێکاران یەکسانی کراو و بەرزکرایەوە، بۆ یەکەم جار داوودەرمان و چارەسەری بەلاش/ ‌خۆڕایی بۆ کرێکاران، بەدەستھات.


بۆ ئەوەی بەشەکانی پیشەسازی ڕێکوپێک بن و بەباشی بەڕیوە بچن، سەرلەنوێ ڕێکخرانەوە ، زۆر بەشی بچووکی نائابووری کە لە ڕاستیدا مەرجەکانی تەندروستییان تیادانەبوون ( بۆ تەندروستی خراپ بوون) داخران و بە بەکارھێنانی باشترین ئامرازەکانی کارکردن بەرھەمی دیکەی پێدروستدەکرا، لە کاتەلۆنیا ٧٠ کارگەی مەعادن و کان و پالافتگە و داڕشتن، داخران، ژمارەی کارگەکانی پێستەخۆشکردن لە ٧١ دانەوە کەمکرانەوە بۆ ٤٠، ھەروەھا سەرجەمی پیشەسازی تەختە و دار لە لایەن نقابەی کرێکارانی تەختە کە بەشێک بوون لە نقابەیCNT، ڕێکخرانەوە .

______________________________

بەشی شەشەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo6.htm

بەشی پێنجەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo5.htm

بەشی چوارەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo4.htm

بەشی سێیەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo3.htm

بەشی دووەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo2.htm

بەشی یەکەم: www.emrro.com/dimukrasiyrastewxo1.htm

 

له‌نده‌ن

ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک