١۴\٥\٢٠١٠ دیسان ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌م.
دیاره هیچ گومانێک له‌وه‌دا نیه ، که هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک له‌هه‌ر زه‌مان و مه‌کانێکدا بێت ، کاتێک شه‌پۆڵه‌کانی جه‌ور و سته‌م و دڕنده‌یی ، ترس و تۆقاندن و کوشتن و بڕین ، کاره نا مرۆڤایه‌تیه‌کانی به ئه‌وپه‌ڕی ده‌گات ، ئه‌مه شتێک نیه جگه له‌وه‌ی که ئه‌مه زه‌نگێکی ئاشکرایه بۆ بێ ئیراده‌یی و لاوازی و بوونی عه‌یب وعار و باوهڕبهخۆنهبوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته یان نزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له مه‌رگ ، یان به‌رینتر بوونه‌وه‌ی قڵشتی نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه ، یان زیاتر بێده‌ربه‌ست بوونی ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر ژیان و ئاینده و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه ..! له‌لایه‌کیتر ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به‌رپرسه له پاراستنی ژیان و ئاسایشی هاووڵاتیانی خۆی ، کاتێک ژیانی هه‌ر تاکێک یان ته‌واوی گۆمه‌ڵگه ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه ، ئه‌وا بێ هیچ شک و گومانێک به‌رپرسیارێتیه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات .. ده‌سه‌ڵات بیه‌وێ یان نا ، مرۆڤ پیرۆزترین و به‌به‌هاترین بوونه‌وه‌ره ، هیچ شتێک له‌سه‌رووی پیرۆزیه‌کانی مرۆڤه‌وه نیه . له وڵاته پپێشکهوتوو و مۆدێرنه‌کان لایه‌نی که‌م مرۆڤه‌کان ژیانێکی ئاسایش و ئارامیان بۆ دابینکراوه ، ماڵه‌کان و زانکۆکان و شوێنه گشتیه‌کان شوێنێکی ئارامن بۆیان ..! که‌س له‌سه‌ر نووسینێک و ڕه‌خنه‌یه‌ک و ناڕفێندرێ و ناکوژرێت ..! مرۆڤه‌کان ئه‌وپه‌ڕی ئازادن ، له نووسین و قسه‌کردن و ده‌ربڕینی ڕوئیاکانیان ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستان ڕووده‌دات مایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خه‌م و تووڕه‌یی و شه‌رمه‌زاری و نائومێدییه ..!
کوشتنی " سه‌رده‌شت عوسمانی " خوێندکار و لاو ، نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسیش هه‌مان ئه‌ومانایه‌ی هه‌یه که له‌سه‌ره‌وه‌دا باسمان کرد .. وه بێده‌نگبوونی ده‌سه‌ڵات و بێده‌ربه‌ستی پێشاندان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره دڕه‌نده‌یی و نامرۆڤانه‌یه ، له‌لایه‌ک پرسیار و گومانه‌کان زیاتر ده‌کاتن و له‌لایه‌کی تر ، بێبه‌هابوون و نا به‌رپرسیارێتی ئه‌م ده‌سه‌لاته پێشان ده‌دات . گومانه‌کان لێره‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه که تاوانه‌که‌ی ئه‌مجاره ، به ئاشکرا و هێنده دڕندانه و هێنده هیستریکانه و هێنده نا مرۆڤانه‌یه ، وا پێده‌چێت / مرۆڤکوژه‌کان و بکه‌ره‌کانی مه‌رگی" سه‌رده‌شت "، هێنده به‌هێز و باڵاده‌ست بن ، ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له‌سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی زانکۆکان و بازگه‌کان و چه‌ته و ڕێگر و ته‌نانه‌ت ئههریمهنهکانیش بووبێت ..! بۆیه دۆزینه‌وه و ئاشکرا کردنیان کارێکی هێنده ئاسان نیه .. یان به بڕوای من خۆ خه‌ریککردن به دۆزینه‌وه و ئاشکراکردنی مرۆڤکوژه‌کانی ڕاسته‌قینه شتێک نیه جگه له چاوه‌ڕوانکردنی هاتنی گۆدۆ و هیچی تر ..! لێره‌دا پرسیارێک له ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌وه‌یه ، ئایا بۆ هه‌ر نووسه‌ر و قه‌ڵه‌مێکی ئازاد ، گه‌ر ئاماده‌ی ملکه‌چی و ده‌سته‌مۆیی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی نه‌بێت ، یان ده‌بێت په‌راوێز بخرێت ، یان دژایه‌تی بکرێت ، یان له هه‌وڵی شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی دا ده‌بن ..! به‌ڵام تاوانه‌که‌ی ئه‌مجاره جیاوازه ، بکوژه‌کان هه‌رکه‌سێک بن ، له جیاتی شکاندنی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی " سه‌رده‌شت " ، من پێموایه شووشه‌ی چاویڵکهکانی خۆیان شکاند ..! یان ده‌هۆڵی دیموکراسیه‌ت و نیشتیمانپهروهرێتیهکهی خۆیان دڕاند ..! به‌ڵام مرۆڤکوژه‌کان بۆ ده‌بێت به چه‌ند نووسینێک و چه‌ند وشه‌یه‌کی ئه‌م لاوه خوێنگه‌رمه ، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه هیستریا بیانگرێت ، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه هاوسه‌نگی خۆیان له ده‌ست بده‌ن ، بیر له هه‌ڕه‌شه و کۆتایی هێنانی ژیانی بکه‌نه‌وه ..! ئایا ده‌بێت چ شههامهتێک له کوشتنی ئه‌م خوێندکاره گه‌نجه دا هه‌بووبێت ..؟!
ئه‌م لاوه خوێنگه‌رمه که خاوه‌نی قه‌ڵه‌مێکی ئازا و چاونه‌ترس بوو ، دڵی لێوان‌لێو بوو له عه‌شق و ئازادی و هیوا بوون به ژیانێکی باشتر و سکۆڵار و مه‌ده‌نی .. هه‌موو نووسینه‌کانی ئه‌م خوێنکاره ئازیزه‌مان جگه له خه‌ونێکی گه‌نجانه و جگه له باسکردنی ئومێد و خواستێکی گه‌نجانه ، جگه له باسکردنی حه‌قیقه‌ته‌کانی جوانی و حه‌قیقه‌ته‌کانی ژیان ، شتێکی تر نه‌بوون ..! بۆ ده‌بێت مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م نووسینه ئاساییانه بکوژرێت ..؟! بۆ ده‌بێت یان ته‌سلیم به مه‌رگ بین و یان قه‌ڵه‌مه‌کانمان فڕێبده‌ین و قوڕقاپی لێبکه‌ین و نقه‌مان لێوه نه‌یه‌ت ..؟! بۆ ده‌بێت له‌سه‌ر باسکردنی ڕاستیه‌کان ، به‌یانکردنی حال و گوزه‌ران و موعاناته‌کانمان ، گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌کان سوور بکه‌ن به خوێنمان و ماڵه‌کانیشمان پڕ بکه‌ن له ترس و نیگه‌رانی ..؟! چ شه‌رمه‌زاریه‌که ئه‌م ئافاته ..!! بۆ ده‌بێت ئێمه نامورادترین و به‌دبه‌ختترین مرۆڤی سه‌ر ئه‌م ڕووی زه‌مینه بین ..؟! چ قه‌ده‌رێکه ئه‌م چاره‌نووسه ڕه‌شه‌ی ئێمه ..؟! پرسیار ئه‌وه‌یه ، ئایا مه‌رگی ئه‌م ئازیزهشمان به ده‌ردی مه‌رگی ئازیزه‌کانی ترمان ناچێت ..؟! ئایا ئه‌مجاره‌ش به سیناریۆیه‌کی گاڵته‌جاڕانه خۆڵ ناکه‌نه چاومان ..؟! ئایا ئه‌مجاره‌ش به هاتوهاواری نێو گومبه‌ز و مزگه‌وته‌کان به‌لاڕێماندا نابه‌ن ..؟! ئایا ئه‌مجاره‌ش به‌دیار سه‌ره‌داوه‌کان باوه‌شک ناده‌ین و نا چینه‌وه نێو باوه‌شی خه‌وه قووڵه‌کانمان ..؟! به کوشتنی هه‌ر مرۆڤێک و شکاندنی هه‌ر قه‌ڵه‌مێکی ئازاد ، ئایا به بێده‌نگبوونی قهڵهمهکانیتر ، به‌های قه‌ڵه‌م و مه‌عریفه ناکه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه ..؟! که مرۆڤ له به‌ها مرۆییه‌کانی داشۆرا و ژیانیش بوو به جه‌نگه‌ڵستانێکی تاریک ، ئایا نووسین و داهێنان چ مانایه‌کیان ده‌مێنێ ..؟! ئایا مه‌عریفه و سه‌فسه‌ته‌بازی و ته‌نانه‌ت فه‌لسه‌فه‌ش نابنه شتێکی توڕه‌هات و بێ‌مانا ..؟!
ئیتر کاتی ئه‌وه هاتووه بیر له ژیان و ئاینده‌مان بکه‌ینه‌وه .. کاتی ئه‌وه هاتووه خه‌ونه‌کانی مرۆڤه گیانبهختکردووهکانمان بهێنینه دی .. کاتی ئه‌وه هاتووه قوتابیانی زانکۆ ، هاوڕێ و هاوخه‌مه‌کانی سه‌رده‌شت بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ( له جیاتی جانتاکانیان ، ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست ..! ) ، هه‌موومان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین قوتابیانی زانکۆ ، هاوڕێیان و هاوخه‌مه‌کانی سه‌رده‌شت له‌پال وانه‌کانی ماتماتیک و زمانه‌وانی و .. وانه‌کانی عه‌شق و ئازادی و ژیانیشمان بۆ بڵێنه‌وه ..! کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ر هه‌موومان ، یان ته‌سلیم به مه‌رگ بین ، یان وه‌ک و مرۆڤ ئازاد و سه‌رفراز بژین ..! ئێستا ماڵه‌کانمان ، گه‌ڕه‌که‌کانمان ، زانکۆکانمان له جیاتی ترس و نیگه‌رانی ، داوای ژیان و ئارامیمان لێده‌که‌ن ..! ئێستا شه‌قامه‌کان تێنوون بۆ ڕاسان و هاواره‌کانی ئێمه ..! ده‌با هه‌موومان پێکه‌وه بهڕێکهوین ، به‌ره‌و کاروانسه‌را و دوامهنزڵگهکانی ئومێد و خه‌ونه‌کانمان ..! ده‌ی ده‌با هه‌ر هه‌موومان بهڕێکهوین ، ژیان له‌سه‌ر پشکۆکانی ئاگر له چاوه‌ڕوانیمان سروود ده‌ڵێ ..! ده‌ی ده‌با هه‌ر هه‌موومان پێکه‌وه بهڕیکهوین ، ده‌ی ده‌ی ده‌ی ..!
|