دەنگدانی هەر کەسێکی
کوردستان بە پەرلەمانە داگیرکەرەکەی عێراق و ئەنجومەنە مافیایەکانی سێ
شارەکەی کوردستان.. واتە بەشدارییکردن لە:
-
درێژەدان بە گەندەڵیی و دوورترخستەنەوەی سەربەخۆیی کوردستان.
-
بەهێزترکردنی بازاڕی ئازادی قاچاخچێتیی و دزینی بودجە و برسییکردن و
داتەپین و قووڵترکردنەوەی قەیرانی ئابووریی.
-
کەمترکردنەوەی ئازادیی سیاسیی و ئازادیی دەربڕین و ئازادیی ژنانن و
ئازادیی تاک و تێکڕای ئازادییەکانی دیکە.
-
پایەدارتربوونی بنەماڵە و هەڵسوکەوتی خێڵەکیی و ناوچەگەریی و
حیزبایەتیی و کۆنەپەرستیی دینیی.
-
قووڵترکردنەوەی جیاوازیی
رەگەزیی و باڵادەستیی پیاوسالاریی و ژنکوژیی.
-
نیشتیمان فرۆشتن و بوونە داردەستی داگیرکەرانی کوردستان و وڵاتە زلهێزە
چەوسێنەر و سەرمایەدارییەکان.
-
ژێرپێنانی پتری ماف و ئازادییەکانی کرێکاران و تێکڕای چین و توێژە
نەدار و زەحمەتکێشەکان.
-
بەربڵاوتربوونی
توندوتیژییەکان و نانبڕین و ترساندن و پەراوێزخستن و ئەشکەنجەدان و
کوشتن و تێکڕای دڕندەییەکان.
-
بەفیڕۆدانی سامانی سەرزەوی و ژێرزەوی و پیسکردنی ژینگە و لەنێوبردنی
گیانلەبەران.
-
پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی منداڵان و پیر و پەککەتەکان و
سەرلیشێواندنی گەنجان و بەفیڕۆدانی توانایەکانی گەل.
-
پەروەردەی سەقەت و
زیندووکردنەوەی فەرهەنگی دواکەوتووانە و دەرەبەگیی و دژە مرۆیی.
-
ملدان بە ستەم و چەوسانەوە
و بەشدارییکردن لە تاوان.
-
وەستانەوە بە رووی سەرجەمی
ئاسوودەییەکانی مرۆڤ و هێنانی کارەسات و نەهامەتی.
جا زۆر چاکترە هەر کەسێک کە
مافی دەنگدانی هەیە بتوانێ ئازادیی خۆی و ویژدانی خۆی بپارێزێ و ناچار
نەبێ بە دەستی خۆی بەشداریی لەو هەموو تاوانانەدا بکا، بە دڵنیاییشەوە
دەنگنەدان دەبێتە هۆیەکی کاریگەر بۆ ئەوەی رێگە بە دەسەڵاتی داهاتوو
نەدرێ بە ئارەزووی خۆی هاوڵاتییان بەکاربهێنێ و بیانچەوسێنێتەوە.
|