٩\١٠\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.

نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
- به‌شی سێهه‌م -
حه‌قیقه‌ت چییه؟
چه‌ندین ساڵ له‌وه‌و پێش ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاری (مۆنزا) ی
ئیتالیا هه‌ڵگرتنی سوره‌ماسی له نێو قوته‌وه شوشه‌ی قه‌وسداردا له
خۆیان قه‌ده‌غه کرد ، ئه‌وانه‌ی پشتوانیان له‌مه ده‌کرد ده‌یان گوت
که هه‌لگرتنی سوره‌ماسی له نێو ئه‌م قوتوه شوشه قه‌وس دارانه‌دا ده‌بێت
به هۆی ئه‌وه‌یی ماسیه‌کان (ته‌ن)ه‌کانی ده‌ره‌وه زلتر ببینن ، که
بینینی (حه‌قیقه‌ت)یان لێ تێک ده‌دات ، به‌ڵام ئایا چۆن ب‌زانین که
ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا راستین که (حه‌قیقه‌ت) له سوره‌ماسیه‌کان تێک
ده‌درێت، کێ نا‌ڵێت ئێمه خۆمان وه‌کوو سوره‌ماسێکی زله له ناو
قوتوێکی شوشه‌یی قه‌وس داردانیین و هه‌ندێک (هاوێنه)ی زه‌به‌لاح
بینینمان تێک ناده‌ن ؟ کێشانی (حه‌قیقه‌ت) له لای سوره‌ماسی له‌گه‌ڵ
حه‌قیقه‌ته‌که‌ی ئێمه‌دا جیاوازه به‌ڵام ئایا کێ ده‌ڵێت ئێمه دڵنیاین
که ئه‌وه‌که‌ی سوره ماسییه‌کان که‌متر له‌وه‌ی ئێمه ڕاسته؟
بینینی سوره‌ماسیه‌که وه‌ک بینینی ئێمه نییه ، به‌ڵام سوره‌ماسی یش
ده‌توانێ یاسا زانستییه‌کان بۆ فه‌رمانڕه‌وایی له سه‌ر جوڵه‌ی (ته‌ن)ه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی قوتوه‌که که خۆی له ناو قوتوه‌که‌وه ده‌یبینێت فرموله
بکات. بۆ وێنه به هۆی تێک چونه‌وه، جوله‌ی ئازادانه‌ی ته‌نێک له سه‌ر
هێڵێکی راست (هه‌ڵبه‌ت له دیدی ئێمه‌وه) له لای سوره‌ماسی وه‌کوو
جوڵه‌ی ته‌نێک له سه‌ر ڕێڕه‌وێکی چه‌ماوه دێته به‌ر چاو. سوره‌ماسی
ده‌توانێت یاساکانی سروشت به که‌ڵک وه‌رگرتن له (چوارچێوه)(
رفرنس)ێکی شێواوه‌وه فرموله‌بکات و شته‌که‌ی هه‌میشه ڕاست ده‌رده‌چێت
، بۆیه ئه‌و تواناییه‌ی ده‌بێت که پێشبینی ئاینده‌ی جوڵه‌ی (ته‌ن)ه‌کان
له ده‌ره‌وه‌یی قوتوه‌که‌ی خۆی بکات. ئه‌م یاسایانه له‌و چوار چیوه‌دا،
له یاساکان له چوارچێوه‌که‌ی ئێمه‌دا زۆر ئاڵۆزتر ده‌بن به‌ڵام له
ڕاستیدا ئاکامه‌کان چوون یه‌که‌ن . ئه‌گه‌ر ماسێکی سور تیورێکی دروست
کرد ئێمه ده‌بێت تێڕوانینه‌که‌ی وه‌کوو کێشانی وێنه‌ێکی ڕاست له (حه‌قیقه‌ت)
وه‌ربگرین.
نمونه‌ێکی به ناو بانگ له کێشانی وێنه‌ی جیاواز له (حه‌قیقه‌ت) ئه‌و
مودێله‌یه که له‌لایه‌ن (به‌تله‌میوس) له ده‌وروبه‌ری ساڵی 150 ز بۆ
شرۆڤه‌ی جۆله‌ی (ته‌ن)ه ئاسمانییه‌کان پێشکه‌ش کرا . (به‌تله‌میوس)
کاره‌کانی له 13 کتێب -نامیلکه‌دا بڵاوکرده‌وه که به گشتی به ناوه
عه‌ره‌بیه‌که‌ییه‌وه واته (ئه‌لمه‌قسه‌د) ناسراوه. (ئه‌لمه‌قسه‌د)
به شیکردنه‌وه‌یی هۆکاری ئه‌و بیرکردنه‌وانه‌وه ده‌ست پی ده‌کات که
زه‌وی وه‌ک گۆێکی بێ جوڵه ی جێگیر له‌ناوه‌ڕاستی گه‌ردوندایه ، هه‌روه‌ها
به پێچه‌وانه‌ی مۆدێلی (خۆر ناوه‌ند)ی (ئاریستارکوس) ، له چاو دوریه‌که‌ی
له فه‌له‌که‌کانه‌وه بچووکه . ئه‌م باوه‌ڕانه لانی که‌م له سه‌رده‌می
(ئه‌ره‌ستوه‌وه) له لایه‌ن زۆرترینی خوێنده‌وارانی (گریک)ییه‌وه
پارێزگاریان لێکرابوو ، که به هۆکاری (عیرفان)ی باوه‌ڕیان وابوو که
ده‌بێت زه‌ویی سه‌نته‌ر یان ناوه‌ندی گه‌ردون بێت . له مودێلی( به‌تلمیوس
) زه‌ویی له سه‌نته‌ری (هه‌ساره)کاندایه و ئه‌ستێره‌کان له ڕێره‌و(ئوربیت)ی
ئاڵۆز ، که سوڕه‌فه‌له‌کییه‌کانیشی له‌گه‌ڵدایه وه‌کوو بازنه له
سه‌ر بازنه ده‌سوڕنه‌وه.
ئه‌م مودیله به شێوازێکی سروشتی له ڕاست ده‌چوو چونکوو که‌سمان هه‌ست
به‌وه ناکه‌ین که زه‌ویی له ژێر پێمان‌دا جوڵه ده‌کات ( مه‌گه‌ر له
زه‌ویی له‌رزه یان کاته هه‌ستیاره‌کاندا). دواتر فیرکردنی ئوروپایی
له سه‌ر بنچینه‌یی سه‌رچاوه (گریک)یه‌کان دروست ده‌کرێت واته ئیده‌کانی
(ئه‌رستو) و (به‌تله‌میوس) ده‌بێت به کۆڵه‌که‌ی سه‌رکی بیرکردنه‌وه‌یی
خۆرئاواییه‌کان. مودێلی (بتله‌میوس) ده‌رباره‌ی (که‌ون) له لایه‌ن
کلێسه‌ی (کاسۆلیک)ه‌وه قه‌بووڵ ده‌کرێت و بۆ ماوه‌ی هه‌زارو چوارسه‌دد
ساڵ ده‌کرێت به (دۆکترین)ی فه‌رمی. ئه‌مه هه‌روا مایه‌وه تاوه‌کوو
مودێلێکی جێ نشین له لایه‌ن (کوپرنیکوس)وه له کتیبه‌که‌ی واته (شۆڕشی
گۆ ئاسمانییه‌کان) پێشکه‌ش کرا، ئه‌م کتێبه یه‌ک ساڵ دوایی مه‌رگی
بڵاو کرایه‌وه(هه‌رچه‌ند ناوبراو بۆ ماوه‌یی چه‌ندین ده‌یه کاری له‌سه‌ر
کردبوو).
(کوپرنیکوس)، وه‌کوو (ئاریستارکوس) له حه‌ڤده سه‌دده پێشتر، شرۆڤه‌ی
جیهانێکی کردبوو که خۆر له ناوه‌ند وه‌ستابوو و هه‌ساره‌کانیش به ده‌ورییدا
له سه‌ر رێره‌و یان (ئوربێتێک)ی بازنه‌یی ده‌سوڕانه‌وه. هه‌رچه‌ند
ئیده‌که تازه نه‌بوو به‌ڵام که‌وته به‌ر کاردانه‌وه‌ێکی به‌دور له
ژیری. مودێله‌که‌ی( کوپرنیکوس) له گه‌ڵ (ئه‌نجیل)دا تووشی به‌ریه‌ک
که‌وتن ده‌بوون، که ده‌ڵێت هه‌ساره‌کان به ده‌وری زه‌وییدا ده‌سوڕنه‌وه،
له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌نجیل شتی وایی به ڕونی باس نه‌کردوه، له‌و سه‌رده‌مه‌ی
که (ئه‌نجیل) نوسراوه خه‌لک باوه‌ڕیان به (ته‌خت) بوونی زه‌وی هه‌بوو.
مودێلی (کوپرنیکوس) به‌ره‌ورویی توڕه‌یی ئه‌وانه بوویه‌وه که ده‌یانوت
زه‌ویی وه‌ستاوه، لوتکه‌که‌ی دادگایی کردنی (گالیلۆ) به تۆمه‌تی (کفرکردن)
به هۆی به‌رگری کردنی له مودێلی (کوپرنیکوس)ه بوو هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌یی " مومکینه که‌سێک به‌رگری بکات له‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌یی
که دژ بێت له گه‌ڵ کتێبی پیرۆز" ( گالیلۆ ) به تاوانبرا ناسرا و
سزادرا به‌وه‌یی که ده‌بێت ژیان‌ی به دستبه‌سه‌ری له ماڵه‌که‌یی خۆی
بباته سه‌ر له‌گه‌ڵ ناچار کردنی به په‌شیمانی" له دواییدا ئه‌و له
ژێر لێوه‌وه وتی " به‌ڵام هێشتا زه‌ویی ده‌جوڵێت". له ساڵی 1992
کلێسه ی کاسۆلیکی ڕۆما رێزی له (گالیلۆ) گرت و سزادانه‌که‌ی به هه‌ڵه
ناوبرد.
بۆیه ده‌پرسین (حه‌قیقه‌ت) چییه؟ مودێلی (به‌تله‌میوس) یان مودێلی (کوپرنیک).
ئه‌مه ڕاست نییه بوترێت که کوپرنیکوس ئه‌ویی سه‌لماندوه که مودێلی
(به‌تله‌میوس) هه‌ڵه‌یه، وه‌کوو حاله‌تی ماسییه سوره‌که ، خه‌لک ده‌توانن
له هه‌رکام له‌م دوو مودێله بۆ کاره‌کانیان که‌ڵک وه‌رگرن، هه‌موو
دیارده‌کانی ئاسمانیش ده‌کرێت به هه‌رکام له‌م دوو مودێله شرۆڤه
بکرین، هه‌ر چه‌ند له موناقشه‌ی فه‌یله‌سوفه‌کاندا جیاوازی نییه له
نێوان ئه‌م دو مودێله به‌ڵام هاوکێشه‌کانی جوڵه له مودێلی (کوپرنیکوس)
که خۆر وه‌ستاوه‌و هه‌سارکا‌ن به ده‌ورییدا ده‌سوڕینه‌وه زۆر له
مودێله‌که‌ی تر ئاسان تره.
جۆرێکی تر له (حه‌قیقه‌ت)ی جێ نشین ئه‌وه‌یه له چیرۆکی زانستی
فیلمی (ماتریکس) دا ڕوو ده‌دات که له‌ودا ره‌گه‌زی مرۆڤ ئاگادار نییه
که له جیهانێکی (وه‌ک کرد)ی خه‌یاڵی که به هۆی کۆمپیوته‌ری (هۆشمه‌ند)وه
دروست کراوه ده‌ژیت تا ئه‌و جێگه‌یه کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌یان هێڵنه‌وه
که وزه‌ی بایوکاره‌بایی یان پێده‌گات(هه‌رچه‌ند ئه‌مه ڕاسته).
مومکینه ئه‌مه به ته‌واوی خه‌یاڵ نه‌بێت چونکو زۆر له خه‌لک لایان
باشتر وایه که کاتیان له نیو (حه‌قیقه ت)ێکی (وه‌ک کرد) ی وبسایته‌کاندا
وه‌کوو جیهانی دووه‌م به‌ڕێ بکه‌ن. چۆن ب‌زانین ئێمه ته‌نها کاراکته‌ری
زنجیره‌ێکی دروستکراوی کۆمپیوته‌ری نین؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له جێهانێکی خه‌یاڵی
کۆمپیوته‌ری دا بژین پێویست ناکات ڕوداوه‌کان به پێی لۆژیک بن یان په‌یره‌ویی
له هه‌ندێک یاسا بکه‌ن.مومکینه بێگانه‌کان هه‌ندێک شت بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌یی
ره‌نگ بێ له‌لایه‌ن سه‌رنج ڕاکێش یان خۆش بێت و بزانن کاردانه‌وه‌کانی
ئێمه چۆنه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر مانگ بکه‌ن به دوکه‌رته‌وه یان هه‌موو
خه‌لک به شیوازێکی کونترل نه‌کراو به‌ره‌و خواردنی کێک کرێمی هان بده‌ن،
ئه‌گه‌ر بێگانه‌کان یاساێکی موحکه‌م دانه‌نێن هیچ رێگه‌یه‌ک نییه بۆ
ئه‌وه‌یی ب‌زانین که (حه‌قیقه‌ت)ێکی تر جیا له‌وه‌یی (وه‌ک کرد)ه‌که
هه‌یه. ئاسانه که ئه‌گه‌ر ئه‌و جیهانه‌ی (بێگانه)کانی تێدان به (راست)
و ئه‌و جیهانه‌ی که دروست کراوه به (نا راست ) ناو ببه‌ین. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر نه‌توانیین له جیهانه(وه‌ک کرد)ه که‌وه سه‌یری گه‌ردونه‌کانی
تر بکه‌ین هیچ هۆکارێک نامینێت بۆ ئه‌وه‌یی گومان مان هه‌بێت له و
وێنه کێشراوه‌یی (حه‌قیقه‌ت) له جیهانه‌که‌ی خۆمان . ئه‌مه
وێرژنێکی نوێ له‌و ئیده‌یه که ئێمه هه‌موومان یان وه‌همین یان له
خه‌ونی که‌سێک داین.
ئه‌م وێنه یانه ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و به‌رئه‌نجامه‌ی که بۆ ئه‌م
کتێبه زۆر گرینگه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه : وێنه-تئورێکی سه‌ر به‌خۆ بۆ مه‌فهومی
(حه‌قیقه‌ت) بوونی نییه. له جیاتی ئێمه تێروانینێکی تر قه‌بووڵ ده‌که‌ین
که ناوی لێده‌نین مودێلی رئالیسمی ناسه‌ربه‌خۆ: ئیده‌که ئه‌مه‌یه که
تیوری فیزیکی یان وێنه‌یی کێشراویی جیهان مودێلێکه(به گشتی سروشت
ماتماتیکی) و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک رۆڵ (ده‌ور) که له‌و رێگه‌وه توخمه‌کانی
مودێله‌که به (بینراو)ه‌کانه‌وه ده‌به‌سنه‌وه. ئه‌مه چوارچێوه‌ێک
ئاماده ده‌کات بۆ ده‌ربڕینی زانستی نوێ.
فه‌یله‌سوفه‌کان له (ئه‌فلاتون ) تا وه‌کوو دواتر له سه‌ر سروشتی (حه‌قیقه‌ت)
قسه‌یان هه‌بووه. زانستی (کلاسیک)ی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕیه که
جیهانێکی حه‌قیقی ده‌ره‌کی بوونی هه‌یه که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
دیاری کراوه و سه‌ربه‌خۆیه له (بینه‌ر)ێک که هه‌ستی پێده‌کات. به
پێی زانستی کلاسیکی (ته‌ن)ه دیاری کراوه‌کان بوونیان هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی
فیزیکی یان هه‌یه، وه‌کوو خێرایی و بارستایی که بڕه‌کانیان به
باشی-پێناسه کراوه. به‌م تێڕوانیینه تیورییه‌کانمان سه‌رنج ده‌ده‌نه
شرۆڤه‌ی ته‌نه‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان ، هه‌ر وه‌ها پێوانه‌کانمان
و تێگه‌یشتنه‌کانمان پێوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه. هه‌ر دویی بینه‌رو
بینراو به‌شێکن له جیهانێک که خۆی بونێکی (عه‌ینی)ی هه‌یه، هه‌ر وه‌ها
هه‌رچه‌شنه جیاکارێک له نێوان ئه‌واندا گرینگی واتاداری نییه.
به واتاێکی تر ئه‌گه‌ر ئێوه‌بینیتان که ره‌وه‌یه‌ک که‌ری ئه‌فریقی له
سه‌ر شوێنێک له گه‌راجی ئوتومبێل شه‌ڕیانه، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه
که ئێوه به ڕاستی بینیوتانه ره‌وه‌یه‌ک که‌ری ئه‌فریقی له سه‌ر
شوێنێک له گه‌راجی ئوتومبێل شه‌ڕیانه، هه‌موو بینه‌ره کانی تریش
که سه‌یر ده‌که‌ن هه‌مان شت ده‌بینین، ره‌وه‌که هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی
هه‌یه که هه‌ر که‌سێک سه‌یری بکات هه‌مان شت ده‌بێنێت نه‌ک شتی تر.
له فه‌لسه‌فه‌دا ئه‌م شته ناو نراوه( ریالیزم) .
له باسی ریالیزمدا له‌وانه‌یه تێڕوانییه‌کان کاتێک ده‌چینه بواری
(فیزیکی نوێ) تووشی کێشه ببن که پارێزگاری لێناکرێت. بۆ وینه به
پێی (پرینسیپه‌کانی فیزیکی کوانته‌می) که شرۆڤه‌ێکی راستی سروشته ،
(ته‌نۆلکه)یه‌ک ناکرێت شوێن و خێرایه‌که‌ی له‌لایه‌ن( بینه‌ر)ێکه‌وه
به شێوازی هاوکات دیاری بکرێت، لێره‌دا ناکرێت بڵێین که پێوانه‌کان
ئاکامی دیاری کراویان هه‌یه چونکو (پێوراو)ه‌کان بۆ کاتێکی دیاری کراو
پێوراون ، له ڕاستیدا له زۆر حاله‌تدا (ته‌نه‌کان ) به ته‌نیا بوونی
سه‌ربه‌خۆیان نییه به‌لکوو ته‌نها وه‌ک به‌شێک له
(ئینسامبڵێک-کۆمه‌ڵه‌ێکی وه‌ک یه‌ک) بوونیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر تیوری ناو
نراو به( هۆڵۆگرافیک) ڕاست بێت ئێمه و جیهانی (چوار دوری-چوار بوعدی)
ببین به سێبه‌ری جیهانی (پێنج دوری-5 بوعدی) ئه‌و ده‌م دۆخی ئێمه
له‌م جیهانه وه‌ک دۆخی ماسییه سوره‌که‌ی لێدێت.
ریالیسته باوه‌ڕداره‌کان زۆربه‌ی کات وه‌ها هۆکار ده‌هێننه‌وه که
سه‌لماندنی تیورییه زانستییه‌کانی پێ‌نیشان ده‌ری (حه‌قیقه‌ت)
ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌وانه‌وه. هه‌روه‌ها
تیوریه جیاوازه‌کان ئه‌توانن له چوارچێوه‌یی مه‌فهومی جیاواز هه‌مان
(دیارده) به سه‌رکه‌وتویی شرۆڤه بکه‌ن. له راستیدا ، زۆر تیوری
زانستی که پێشتر به سه‌رکه‌وتوویی سه‌لمێندراو بوون له دواییدا به
تیوری تر که به ته‌وای به‌ندن له سه‌ر مه‌فهومی نوێتری (حه‌قیقه‌ت)
جێ نشین کران .
به شیوازی باو ئه‌وانه‌ی که (ریالیسم)یان قه‌بوول نییه پێیان ده‌ڵێن
(دژه-ریالیسم) دژه- ریالیسم له نیوان زانستی (تاقی کردنه‌وه‌یی) و
زانستی (تیوری) به شێوازی نه‌وعی فه‌رزی بوونی جیاوازی ده‌که‌ن.
ئه‌وان وه‌ها یان ده‌وت که بینین و ته‌جروبه ما‌نایان هه‌یه، به‌ڵام
تیورییه‌کان هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تی ڕاستتر و قوڵتر نیین بۆیه ئامیره‌کان
له‌وان به که‌لکترن. هه وه‌ها دژه-ریالیسته‌کان باوه‌ڕیان وابوو که
ده‌بێت زانست کورت بکرێنه‌وه بۆ ئه‌و شتانه‌ی که ده‌بینرێن . هه‌ر
به‌م هۆکاره‌وه زۆر که‌س له سه‌دده‌ی نۆزده‌هه‌م بوونی (ئه‌توم) که
ئێمه هه‌رگیز نایان بینین له بنچیینه‌وه لا راست نه‌بوو . (جۆرج
برکلی)(1685-1753) ته‌نانه‌ت تا ئه‌و جێگه چووه پێش که ده‌ی وت هیچ
شتێک جگه له زێهنمان و ئیده‌کانی بوونی نییه. کاتێک دۆستێکی نوسه‌ر
و فه‌رهه‌نگ نووسی ئینگلیزی د.ساموێل جانسۆن (1784-1709) له
نامه‌یه‌کدا بۆی ده‌نۆسێت که (برکلی) هه‌ندێک قسه‌ده‌کات که ناکرێت
به‌ر په‌رچ بدرێته‌وه، ئه‌و له وڵامدا ده‌ڵێت به چون بۆ لای
گابه‌ردێک و شه‌ق تێهه‌ڵدان له به‌رده‌که وڵامی ئه‌درێته‌وه ، به‌م
شێوازه قسه‌که‌ی به‌رپه‌چ ئه‌ده‌رێته‌وه هه‌ڵبه‌ت ئێش له لایه‌ن
زێهنه‌وه هه‌ست پێ ده‌کرێت، بۆیه له ڕاستیدا قسه‌که‌ی برکلی
به‌ربه‌چ نه‌دراوه‌ته‌وه. به‌ڵام کاره‌که‌ی بۆچونی فه‌یله‌سوف
(ده‌یوید هۆم)(1711-1776) ده‌گێرێته‌وه که نووسیبویی هه‌رچه‌ند ئێمه
بنچینه‌ێکی هزریمان نییه بۆ باوه‌ڕ کردن به حه‌قیقه‌تی شت، هه‌ر
وه‌ها هیچ هه‌ڵبژاردنێکیشمان نییه به‌ڵام ئه‌گه‌رسودمه‌ند بێت راست
ده‌بێت. مودێلی ریالیسمی –وابه‌سته کۆتایی به هه‌موو ئه‌م ده‌نگه
ده‌نگانه هێنا که هه‌ر دوو قوتابخانه‌ی ریالیست و دژه- ریالیست
دروستیان کردبوو.
به پێی مۆدێلی ریالیسمی وابه‌سته ، ئه‌وه‌یی که بپرسین مودێلێک
ته‌نها ئه‌و کاته‌ی ڕاسته که له‌گه‌ڵ بینیدا یه‌ک بگرێته‌وه بێ
مانایه . ئه‌گه‌ر دوو مودێل بوونیان هه‌بێت که هه‌ردوکیان له گه‌ڵ
بینین‌دا یه‌ک بگرنه‌وه وه‌کوو مودێلی ماسییه سوره‌که‌و مودێلی ئێمه
نا‌توانیین بڵێین کامیان ڕاستتره، هه‌رکه‌سێک حه‌زی لێبێت ده‌توانێت
یه‌ک له‌و مودێلانه که به پێی بارودۆخی خۆی بۆی شیاوتره
هه‌لبژێرێت، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر که‌سێک له ناو قوتویی شیشه‌یی
سوره‌ماسییدابێت مودێلی سوره‌ماسییه‌که باشه به ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک
له ده‌ره‌ی قوتوه‌که بێت زۆر جوان نابێت که بیه‌وێت روداوه‌کانی
رودراو له (گه‌له ئه‌ستێره‌یه‌ک) له سه‌ر زه‌وییه‌وه به که‌ڵک
وه‌رگرتن له چوار چێوه‌یی سوره‌ماسی شرۆڤه بکات. به تایبه‌ت چونکو
جوله‌ی سوره‌ماسیه‌که له سوڕانه‌وه‌یی زه‌ویی به ده‌وری خۆر و
خولانه‌وه‌یی به ده‌وری خۆییدا ده‌چێت.
مودێله‌کان له زانست‌دا دروست ده‌کرێن به‌ڵام ئێمه هه‌روه‌ها له
ژیان‌ی ڕۆژانه‌ی خۆماندا دروستیان ده‌که‌ین . مودێل ریالیسمی- نا سه‌ر
به‌خۆ نه ته‌نها له زانست‌دا به‌لکوو له و مودێله زێهنییه
هۆشیارانه‌و نیمـچه هۆشیارانه‌ش که بۆ شرۆڤه‌کردن و تێگه‌یشتن جیهانی
رۆژانه دروست ده‌کرێن به‌کارده‌هێنرێن. هیچ رێگه‌یه‌ک نییه بۆ
لابردنی بینه‌ر –واته ئێمه- له هه‌ست پێکردنه‌کانمان ده‌رباره‌ی
جیهانه‌وه که له ڕێگه‌ی شیکردنه‌وه‌ی هه‌ستی و بیرکردنه‌وه
ده‌رباره‌ی هۆکاره‌وه دروست ده‌بن. تێگه‌یشتنه‌کانمان – لیره‌دا
بینینه‌کانمان که تیورییه‌کان له‌سه‌ری به‌ندن- راسته‌وخۆ نییه ،
به‌لکو له ڕێگه‌ی جۆرگه‌لێکی (هاوێنه)و ستراکچه‌ری شرۆڤه‌یی مێشکی
مرۆڤه‌وه‌یه. مودێلی ریالیسمی ناسه‌ربه‌خۆ پێوه‌ندی هه‌یه به
تێگه‌یشتنمان ده‌رباره‌ی (ته‌ن)ه‌کان . له بینین دا مێشکی که‌سه‌که
هێندێک( ئیشاره)ی له ڕیگه‌ی (هه‌سته ده‌ماره‌بینایی)یه کانه‌وه پێ
ده‌گات ، ئه‌م( ئیشاره)انه وه‌ها وێنه‌ێکت بۆ دروست ناکات که له
وێنه‌یی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیون بچن. (هه‌سته ده‌ماره بینایی)یه
کان ده‌گه‌ن به خالێکی کوێر له سه‌ر (گلێنه) و ته‌نیا به‌شی
مه‌یدانی بینینتان به (ریزه‌له‌وشێن)ی باشه‌وه روبه‌رێکی ته‌سکی یه‌ک
(گۆشه‌یی بینین)یه له ده‌روبه‌ری ناوه‌ندی(گلێنه)، روبه‌رێک به
پانی په‌نجه گه‌وره به به‌راورد به کاتێک ده‌ستت درێژ
ده‌که‌یته‌وه. داتای خاویی نێردراو بۆ مێشک وێنه‌یه‌کی نارێک وپێک و
کوندار دروست ده‌که‌ن. به خۆشیه‌وه مێشکی مرۆڤ ئه‌م داتایانه
شیده‌کاته‌وه، تێهاتوه‌کان له ڕێگه‌ی هه‌ر دوچاوه‌وه کۆده‌کاته‌وه
و درزه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه، به‌و فه‌رزه‌وه که تایبه‌تمه‌ندییه
بینیاییه‌کانی شوێنه دراوسێکان وه‌ک یه‌که‌ن پڕکردنه‌وه ئه‌نجام
ده‌دات. هه‌روه‌ها مێشک داتا 2 دورییه(دوو بوعدی) کان له
(گلێنه‌وه‌ه) ده‌خوێنێته‌وه و هه‌ستی سێ دووری(3 بوعدی) دروست ده‌کات
، به واتێکی تر مێشک وێنه‌ێک یان مودێلیکی (زێهن)ی بینا ده‌کات.
مێشک له بیناکردنی مودێلدا زۆر باشه بۆیه کاتێک خه‌لک چاویلکه‌ێک
له چاو بکه‌ن که وێنه‌کان له چاویاندا هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه، دوایی
ماوه‌ێک مێشک مودێله‌که ده‌گۆڕێت وڕێکی ده‌خات بۆ ئه‌و دۆخه ،
ئه‌گه‌ریش چاویلکه‌کان لا ببرێن ماوه‌ێک ده‌بات تاوه‌کوو مودێله‌که
به پێی دۆخه‌که چاکبکرێته‌وه. ئه‌مه پێ‌نیشان ده‌دات که کاتێک
که‌سێک ده‌ڵێت " کورسیێکم بینی" ته‌نها مانای ئه‌وه‌یه که تیشکی
ڕوناکی به هۆی که‌وتن له کورسییه‌که بڵاو بووه‌ته‌وه مێشکیش
مودێلێکی (زێهن)ی له کورسیه‌که وه‌کوو وێنه بینا ده‌کات. ئه‌گه‌ر
مودێله‌که بۆ که‌سێک هه‌ڵه‌وگه‌ڕاوه بێت، ئه‌ویش ڕاسته تاوه‌کوو
ئه‌و کاته‌یی که که‌سه‌که ئه‌یه‌وێت له‌سه‌ری دانێشێت!.
یه‌کێک له‌و دۆزانه‌یی که (ریالیسمی-ناسه‌ربه‌خۆ) شیکاری کردوه یان
لانی که‌م خۆی لێ دوره‌په‌رێز گرتوه مانای وشه‌یی (بوونه).چۆن بزانم
که مێزه‌که هێشتا هه‌رهه‌یه کاتێک که له ژوره‌که ده‌چمه
ده‌ره‌وه و نایبینم؟ چی ده‌توانم بڵێم ده‌رباره‌ی بوونی ئه‌و شتانه‌ی
که نا‌توانین بیان بینن وه‌کوو (ئه‌لکترۆن)ه‌کان و (کوارک)
ه‌کان-ئه‌و ته‌نۆلکانه‌ی که( پرۆتون) و( نویترۆن)یان لێ دروست
ده‌بێت. له‌وانه‌یه که‌سێک مودێلێک دروست بکات به‌م شێوازه میزه‌که
نامێنێت کاتێک له ژوره‌که دێمه ده‌ره‌وه به‌ڵام
ده‌رده‌که‌وێته‌وه له هه‌مان شوێن کاتێک ئه‌چمه‌وه ژوره‌وه. به‌ڵام
ئه‌مه ناتوانێ راست بێت بۆ وێنه چی پێش دێت ئه‌گه‌ر روداوێک ڕوبدات
بۆ وێنه کاتێک که‌سه‌که له ده‌ره‌وه‌یه بنمیچی ژوره‌که برۆخێت؟
چۆن ده‌بێت به پێی مودێلی مێزه‌که- نامێنێت-کاتێک
–ژوره‌که-به‌جێدێلـم، ئایا ده‌توانم من ڕاپۆرت بده‌م که دوایی که
ده‌چمه ژوره‌که‌وه ده‌بینم مێزه‌که به هۆی روخانی بنمیچه‌که‌وه
شکاوه؟ بۆیه مودێلی مێزه‌که له ناو ژوره‌که‌دایه زۆر ساده‌تره و
له هه‌مان کاتیش‌دا له‌گه‌ڵ بینینه‌کاندا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه
هه‌موو ئه‌و شته‌یه بۆ که‌سێک که پرسیار ده‌کات.
له حاله‌تی ته‌نۆلکه‌کانی( ژێر ئه‌تۆم)ی‌دا که نابینرێن
(ئه‌لکترۆنه)کان بۆ شرۆڤه‌یی دیارده‌کانی وه‌ک ئاسه‌واری به‌جێماو
له (ژوری هه‌ڵمینه) هه‌روه‌ها خاله روناکه‌کانی بۆرێکی ته‌له‌فزیۆنی
هه‌روه‌ها زۆر دیارده‌ی تریش مودێلێکی سودمه‌ندن . ئه‌لکترۆنه‌کان له
1897 به هۆی فیزیک زانی بریتانی (جی جی تامسۆن) له تاقیگه‌ی
(کاوندێش)ی زانکۆی که‌مبریج دۆزرایه‌وه. ئه‌و تاقی کردنه‌وه‌یی له
سه‌ر ته‌زویی کاره‌بایی له ناو بۆرێکی شوشه‌یی دا ده‌کرد، دیارده‌ێک
که ناونرا تیشکی (کاسۆدی). تاقی کردنه‌وه‌کانی بۆ ئاکامی زۆر گه‌وره
په‌لکێشی کردین ، تیشکه نهێنیه‌که له شتی ورد دروست بووه که
به‌شێکه له ئه‌تۆم ، که وه‌ها دانرابوو ئه‌تۆم که‌رتی
لێنابێته‌وه و یه‌که‌یی بنچینه‌یی ماده‌یه. تامسۆن ئه‌له‌کترۆنی
نه‌دی ، هه‌روه‌ها به شێوازێکی راسته‌وخۆ یان ڕون شته‌که‌ی شی
نه‌کرده‌وه. به‌ڵام مودێله‌که‌ی به هۆی به‌کارهێنانییه‌وه له
زانستی بنچینه‌ییه‌وه تاوه‌کوو ئه‌ندازیاری به مسۆگه‌ری
سه‌لمێندراوه ، ئیمرۆ هه‌موو زانایانی فیزیک باوه‌ڕیان به بوونی
ئه‌له‌کترۆن هه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌یشیان بینی بێ.
(کوارک)ه‌کانیش به پێی ئه‌و مودێله‌ی که شرۆڤه‌یی
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی (پرۆتۆن) و (نیوترۆن) له ناو ناو‌کی ئه‌تۆمدا
ده‌کات ، نابینرێن. ده‌وترێ که پرۆتۆن و نیوترۆن له (کوارک)ه‌کان
دروست کراون ، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز کوارکێک نابینین هۆکاره‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که هێزی پێوه‌ندی نێوان کوارکه‌کان به دورخستنه‌وه‌یان له
یه‌کتر زیاد ده‌کات بۆیه (کوارک)ی ته‌نها له سروشت دا بوونی نییه.
له جیاتی هه‌میشه کوارکه‌کان به شێوازی سیانی(پرۆتۆن و نیوترۆن) یان
دوانی کوارکێک و دژه کوارکێک( میزۆنی پی) ده‌ر ده‌که‌ون ، ئه‌وانه
ده‌ڵێی به لاستیک پێکه‌وه لکێنراون.
زۆر قسه‌و باس له ساڵانی دوایی پێشکه‌ش کرانی مودێلێ( کوارک) له سه‌ر
ئه‌م پرسیاره لۆجیکیه‌ی که کوارکه‌کان بوونیان هه‌بێت هه رچه‌ند
به‌ته‌نهایی نه‌شبینرێن کراوه. ئه‌م ئیده‌یه‌یی که (ته‌نۆلکه) دیاری
کراوه‌کان به هۆی یه‌کگرتتنی جیاوازی ژمارێکی که‌م ته‌نۆلکه‌ی (ژێر-
ژێر ناو‌کی) دروست بووبێتن ده‌بێت به هۆی گه‌ڵاله‌کردنی پرینسیپێکی
ساده و سه‌ره‌نج ڕاکێش که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ده‌بێت
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان چۆن بێت . هه چه‌ند فیزیک زانه‌کان خۆیان
گرتوه به‌وه‌یی که (ته‌نۆلکه)کان کاتێک بوونیان قه‌بووڵ ده‌کرێت
که به‌هۆی (بڵاوبوونه‌وه) له لایه‌ن هێندێک ته‌نۆلکه‌ی تره‌وه له
ڕێگه‌ی خاڵه ئامارییه‌کانه‌وه له داتا پێوه‌ندییه داره‌کاندا خۆیی
پێ‌نیشان بدات ، گرینگی حه‌قیقه‌تی بوون بۆ ئه‌و ته‌نۆلکانه‌ی که له
ئه‌ساسدا نابێنرێن بۆ زۆر له فیزیک زانه‌کان زۆر جێگه‌ی بایه‌خه. له
ساڵه‌کانی دواییدا مودێلی (کوارک)ی زۆر پێشبینی گه‌وره‌ی لێکه‌وتوه
بۆیه ئه‌وانه‌ی که دژی بوون پاشه‌کشێیان کرد. له‌وانه‌یه که بڕێک
خه‌لکی بێگانه بوونیان هه‌بێت که خاوه‌نی حه‌ڤده ده‌ست و ، چاوی ژێر
سورو، هه‌روها له گوێچکه‌یانه‌وه کرێم بێته‌ده‌ره‌وه هه‌مان
تاقیکردنه‌وه‌یی ئێمه ئه‌نجام بده‌ن و به‌بێ کوارک شرۆڤه‌ی دیارده‌که
بکه‌ن. به هه‌ر حال به پێی مودێلی ریالیسمی-نا سه‌ربه‌خۆ ،
کوارکه‌کان له مودێلێکدا ده‌ژین که له‌گه‌ل ره‌فتاری ته‌نۆلکه
(ژێر-ناو‌کی)یه‌کان یه‌ک ده‌گرێته‌وه.
مودێلی ریالیسمی ناسه‌ربه‌خۆ ده‌توانێت چوارچێوه‌ێک بۆ قسه‌کردن له
سه‌ر ئه‌م پرسیارانه دروست بکات: ئه‌گه‌ر جیهان له ماوه‌ێکی دیاری
کراو ڕابردوودا دروستکراوه پێش ئه‌وه چی ڕویداوه؟ فه‌یله‌سوفێکی
کۆنی کریستیانی به ناوی (ست. ئاوگستین) (354-430) وتویه‌تی وڵامه‌که‌ی
ئه‌وه‌نییه که خودا دۆزخی دروست ده‌کرد بۆ ئه‌و که‌سانه‌یی که ئه‌م
پرسیارانه ده‌که‌ن ، به‌ڵام کات ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌یه که له
گه‌ڵ (خلقه‌ت)دا دروست ده‌بێت پێش خلقه‌ت بوونی نه‌بووه. که هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که ئه‌و کاته زۆر کۆن نییه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ش
یه‌کێکه له‌مودێله مومکینه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که حه‌زیان لێیه
(چیروکی خلقه‌ت) راست بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جیهان پر بێت له
(به‌به‌ردبوو) که به‌لگه‌یی ئه‌وه‌ن جیهان زۆر کۆنتره له‌وه‌ی که
ئه‌وان بیری لێده‌که‌نه‌وه.(ئایا دانانی ئه‌وانه(به‌بردبووه‌کان)
له سه‌ر جیهان بۆ گێل کردنی ئێمه‌یه؟). که‌سێکی که ده‌توانێت
مودێلێکی جیاوازتر پێشکه‌ش بکات که کات له‌ودا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 13.7
میلیون ساڵ پێشتر واته (ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که) (بیگ بانگ) ، ئه‌م
مودێله به پێی به‌ڵگه‌نامه میژویی و (زه‌ویی ناسی)یه‌کان شرۆڤه‌ی
دیارده‌کانی ئێستامان ده‌کات ، باشترین پێنیشانده‌ره تاوه‌کوو ئێستا
ئێمه هه‌مان بووه. دووهه‌مین مودێل ده‌توانێت شرۆڤه‌ی (به به‌رد
بوو)، (تۆماره رادیوئه‌کتیڤیه‌کان) و هه‌ر وه‌ها ئه‌و ڕاستییه‌ی که
روناکی له( گه‌له ئه‌ستێره ) ه کانه‌وه که میلیونها (ساڵی-
روناکی) له ئێمه‌وه دورن پێده‌گات، بۆیه ئه‌م مودێله -ته‌قینه‌وه
گه‌وره‌که(بیگ بانگ)- زۆر شیاوتر و به که‌ڵک تره له‌وه‌ی پێشوو. تا
ئه‌م ساته هیچ مودێلێکی ڕاستتر له‌مه بوونی نییه.
هه‌ندێک که‌س پشتگیری بڕێک مودێل ده‌که‌ن که ده‌مانباته‌وه بۆ پێش
ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که(بیگ بانگ). هێشتا دیار نییه که مودێلێک که
کاته‌که‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌یی بیگ بانگ بۆ شرۆڤه‌ی بینینه‌کان
له‌وه‌ی ئێستا باشتر بێت چونکو یاساکانی گه‌شه‌سه‌ندن(تکامل)ی گه‌ردون
له وانه‌یه له (بیگ بانگ)دا تووشی رووخان ببن . ئه‌گه‌ر ئه‌و
مودێله‌ش دروست بێت هه‌ستی مودێلێکی گشتگیر له‌لامان دروست ناکات
هه‌روه‌ها ئاکامی به‌رچاویش به جێناهێلێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یی بمانه‌وێ
ده‌ست بوه‌شێنین له‌و بیرکردنه‌وه‌یه که (بیگ بانگ) به سه‌ره‌تایی
جیهان داده‌نێت.
مودێلێک کاتێک پێی ده‌ڵێن مودێلی باش که هه‌لگری ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندیانه بێت:
1- جوان بێت
2- هه‌لگری ژماره‌ێک که‌م له توخمی خوازراو یان( بگوردرێ) بێت
3- بتوانێت هه‌موو بینراوه‌کان شرۆڤه بکات
4- ورده‌کارییه‌کانی بینینه‌کانی داهاتوو پێش بینی بکات که ئه‌توانن
مودێله‌که به درۆ بخه‌نه‌وه یان بیسلمه‌ێنن
بۆ وێنه تیوریه‌که‌ی ئه‌ره‌ستو ده‌ڵێت جیهان له چوار توخمی خاک
وهه‌وا و ئاگر و ئاو دروست بووه،ته‌نه‌کانیش به پێی ئه‌م تیوریه
ده‌جولانه‌وه و پێشنیاره‌که جوانه و توخمی بگۆڕدرێی تێدا نییه.
به‌ڵام له زۆر حاله‌تدا ئه‌مه نه‌ی ده‌توانی پێش بینی دیاری کراو
دروست بکات و کاتێک ئه‌نجام ده‌دران پێش بینیه‌که له گه‌ڵ بینین‌دا
یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه. یه‌ک له‌و پێشبینیانه ئه‌وه‌بوو که ته‌نه
قورسه‌کان ده‌بێت له ته‌نه سوکه‌کان خێرا تر بکه‌ونه خواره‌وه
چونکوو ئه‌مانجایان (هبوت)ه. که‌س لای گرینگ نه‌بوو ئه‌مه تاقی
بکاته‌وه تاوه‌کوو (گالیلۆ) کردی. چیرۆکێک هه‌یه ده‌رباره‌ی تاقی
کردنه‌وه‌که که گوایه له‌سه‌ر تاوه‌ری (پیزا) به به‌ردانه‌وه‌ی
وه‌زنه‌کان ئه‌نجام دراوه. له‌وه ده‌چێت ئه‌م چیروکه راست نه‌بێت .
به‌ڵام ئاگادارین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یی که ئه‌و وه‌زنه جیاوازه‌کانی
له سه‌ر (روبه‌رێکی لێژ) به‌رداوه‌ته‌و بینیویه‌تی که به یه‌ک
خێرایی ده‌گه‌نه ئه‌نجام ، که به پێچه‌وانه‌ی پێش بینیه‌کانی
(ئه‌رسه‌توو) ه.
زه‌وابته‌کان به ته‌وای بابه‌تیانه‌ن . بۆ وێنه (جوانی) شتێک نییه
که به ئاسانی بپێورێت ، به‌ڵام له ناو زاناکاندا زۆر پڕ بایه‌خه
چونکو یاساکانی سروشت به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌و کۆمپرێس کردنی
ژماره‌ێکی زۆر حاله‌ته بۆ فرمولێکی ساده. (جوانی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
فۆرمی تیورییه‌که به‌ڵام زۆریش پێوه‌ندی به نه‌بوونی توخمه
(بگۆڕدرێ)کانه‌وه هه‌یه، ئه‌و تیوریه‌یی که پڕ بێت له فاکته‌ری
بێ‌مانا به جوان حساب ناکرێت. قسه‌ێکی (ئانیشتاین) هه‌یه که ده‌ڵێت
تیوری ده‌بێت تا ئه‌و جێگه‌ی که ده‌کرێت ساده بێت به‌ڵام نه‌ک له‌وه
ساده‌تر. (به‌تله‌میوس) (سه‌ربازنه‌یی) به ڕێره‌وه(ئوربیت)
بازنه‌ییه‌کانی ته‌نه ئاسمانییه‌کان زیاد کرد بۆ ئه‌وه‌یی
مودێله‌که‌یی ڕاستتر بتوانێت شرۆڤه‌یی جوڵه‌کانیان بکات. مودێله‌که
ده‌کرا ڕاستتتر بێت به زیاد کردنی( سه‌ربازنه‌یی) له سه‌ر(
سه‌ربازنه‌یی) یان ته‌نات (سه‌ربازنه‌یی) تریش له سه‌ریان. زیاد
کردنی ئالۆزی زیاتر ده‌بێت به هۆی راستتر بوونی مودێله‌که، به
بۆچونی زانایان ئه‌مه تێکدانی مودێله‌که‌یه بۆ ئه‌وه‌یی بتوانێت
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی تایبه‌تی له بینراوه‌کان یه‌ک بگرێته‌وه ، که
کاتالۆگێک له داتا باشتره وه‌ک له ئه‌و تیوریه‌یی که له
پرینسیپێکی سودمه‌ند بێ به‌ری بێت.
له به‌شی پێنجه‌مدا ده‌بینن که زۆر که‌س باوه‌ڕیان وایه (مودیلی
ستانده‌ر) که شیکاری کارله‌یه‌کردنی (ته‌نۆلکه سه‌ره‌تاییه)کانی
سروشت ده‌کات مودێلێکی (ناشیرینه) هه‌رچه‌ند ئه‌و مودێله له (سه‌ر
بازنه‌کانی) به‌تله‌میوس زۆر سه‌که‌وتوتره. ئه‌و پێش بینی زۆر
ته‌نۆلکه‌ی نوێی کردووه پێش ئه‌وه‌یی ببینرێن، هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی
ئاکامی زۆر له تاقیکردنه‌وه‌کانی به وردی زۆره‌وه بۆ ماوه‌یی
چه‌ندین ده‌یه کردوه . به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌و تیورییه ده‌یان
پارامتری (بگۆڕدری)یی تێدایه که بڕه‌کانیان ده‌بێت به پێی
بینراوه‌کان دابنرێت له جیاتی ئه‌وه‌یی خودی تیورییه‌که خۆی دیاری
بکات.
سه‌باره‌ت به خاڵی چواره‌م زانایان هه‌میشه کاتێک پێش بینییه‌کان به
شێوه‌ی به‌رچاو بسلمێنرێ مودێله‌که ده‌هێڵنه‌وه و ته‌ئییدی ده‌که‌ن.
له‌لاێکی تره‌وه کاتێک مودێلێک هه‌ڵه‌ی تێکه‌وت ، به شێوه‌یی
کاردانه‌وه‌یی هاوبه‌ش ده‌ڵێن تاقی کردنه‌وه‌که ڕاست نه‌بووه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مودێله‌که نه‌یشسه‌لمێندرێ خه‌لک فڕێی ناده‌ن
به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌ده‌ن به گۆڕانکاری رزگاری بکه‌ن . هه‌رچه‌ند
فیزیکزانان له هه‌وڵدان بۆ رزگار کردن و هێشتنه‌وه‌یی تیورییه‌کان زۆر
سه‌رسه‌ختن ، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ ده‌ستکاری تیوری، تیوریه‌که له
جوانی و گه‌شاوه‌یی ده‌خات به ڕاده‌یه‌ک که گۆڕنکاریه‌که ده‌بێت به
هۆی ئه‌وه‌یی که تیوریه‌که ببێت به ده‌سکرد و قورس ببێت له
کارکردن‌دا ، که لێره‌دا به وه‌ها تیورێک ده‌ڵێن (ناشیرین).
ئه‌گه‌ر گۆڕانکارییه‌کان پێویست به تێکردنی بینینی نوێ بکات و ئه‌مه‌ش
تیوریه‌که بکات به شتێکی قورس و قه‌به ، ده‌بێت به نیشانه بۆ
پێویست بوون به‌وه‌یی که تیورێکی تازه بێته کایه‌وه. نمونه‌یه‌ک
له مودێلێکی کۆن که بوو به ژێر بینینی نوێوه ئیده‌ی (گه‌ردونه
وه‌ستاو) بوو. له 1920 ه کاندا زۆربه‌ی فیزیکزانان باوه‌ڕیان وابوو
که گه‌ردون وه‌ستاوه یان قه‌باره‌که‌ی(سایز) ناگۆڕێت . به‌ڵام
(ئیدڤین هابڵ) به بڵاوکردنه‌وه‌یی بینینیه‌کانی پێنیشانی دا که
گه‌ردون گه‌وره ده‌بیته‌وه. به‌ڵام هابڵ راسته‌وخۆ گه‌وره‌بونه‌وه‌یی
زه‌وی به‌دی نه‌کرد. ئه‌و روناکی ده‌رچوو له (گه‌له ئه‌ستێره)کانی
بینی. که روناکییه‌که هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندی واژویی یان (شه‌به‌نگ)ه
که به‌نده له‌سه‌ر پێکنه‌ری (گه‌له‌ئه‌ستێره)که و تا راده‌یه‌ک
ده‌گۆڕی کاتێک (گه‌له ئه‌ستێره‌که) له چاو ئێمه‌وه بجوڵێت. بۆیه
(هابل) به شیکردنه‌وه‌یی شه‌به‌نگی (گه‌له ئه‌ستێره) دوره‌کان ،
توانی خێراییه‌کانیان دیاری بکات. ئه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که
چۆن هه‌ندێک له گه‌له ئه‌ستێره‌کان لێمان دوور ده‌که‌ونه‌وه هه‌ر
وه‌ها ده‌بێت هه‌ندێکی تر لێمان نزیک ببنه‌وه به‌ڵام بینی نزیکه‌ی
هه‌موویان له ئێمه دوورده‌که‌ونه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که
دورترن خێراتریشن. هابل گه‌یشت به‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی که جیهان گه‌وره
ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خه‌لکی تر تێده‌کۆشان بۆ شرۆڤه‌ی بینینه‌کانیان
مودێله کۆنه‌که واته گه‌ردونی وه‌ستاو بهێڵنه‌وه. فیزیکزانی
(کالتیچ)ی (فریتز زویکی) پێشنیاری کرد، که به هۆکارێکی تا ئێستا
نه‌زانراو وای ده‌بنێن ڕوناکی له سه‌فری دورو درێژ به‌ره به‌ره
وزه‌که‌ی له ده‌ست ده‌دات. ئه‌م که‌م بوونه‌وه له وزه هاوتایه له
گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانکارییه له شه‌به‌نگی روناکییه‌که‌دا. ده‌یان ساڵ
دوایی (هابڵ) هێشتا زۆر له زانایان حه‌زیان له هێشتنه‌وه‌یی
تیوری(دۆخی-وه‌ستاو) ده‌کرد. به‌ڵام زۆرترینی مودێله‌کان بوون به
(هابل)ی واته گه‌وره‌بوونه‌وه‌یی (گه‌ردون) قه‌بوول کرا
له گه‌ڕانمان به دوایی دۆزینه‌وه‌یی
یاساکانی فه‌رمانره‌وا له سه‌ر گه‌ردون ، ئێمه هه‌ندێک تیوری یان
مودێلمان وه‌کوو تیوری (چوار-توخمی)، مودێلی (به‌تله‌میوس) ، تیوری
(فلۆگیستۆن)، تیوری( بیگ بانگ) و هی تریش فرموله کردوه . به پێی
هه‌ر کام له‌م تیوری یان مودێلانه‌وه مفهومی حه‌قیقه‌ت له‌گه‌ڵ
ئه‌جزای گه‌ردون ده‌گۆڕێن. بۆ وێنه تیوری ڕوناکی له به‌رچاو بگره،
(نیوتن) وا بیری ده‌کرده‌وه که ڕوناکی له ته‌نۆلکه‌ی زۆر ورد دروست
بووه. ئه‌مه شرۆڤه‌ی ئه‌وه ده‌کات که بۆ ڕوناکی له سه‌ر هێڵێکی
ڕێک ده‌روات هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی که بۆ ڕوناکی کاتێک له ناوه‌ندێکه‌وه
ده‌چێته ناوه‌ندێکی تر ده‌شکێته‌وه یان ده‌چه‌مێته‌وه ، بۆ وێنه
له هه‌واوه بۆ شوشه یان له هه‌واوه بۆ ئاو. به‌ڵام تیوری
ته‌نولکه‌یی بۆ ڕوناکی بۆ دیارده‌یه‌ک که هه‌ر به ناوی خودی(
نیوتن)ه وه ناو نراون واته (بازنه‌کانی نیوتن)ناتوانرێ که‌لکی لێ
وه‌ربگێرێت.
(هاوێنه)یه‌ک له سه‌ر ڕوبه‌رێکی ته‌خت که ده‌توانێت روناکی
بگه‌ڕێنێته‌وه دابنێ و ڕوناکی یه‌ک ره‌نگی وه‌کو روناکی سودیۆمی
لێبده. ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه سه‌یری بکه‌یت زنجیره‌یه‌ک بازنه‌ی تاریک
و ڕوون که ناوه‌نده‌که‌یان شوێنی له یه‌ک که‌وتنی (هاوێنه)که‌و
ڕوبه‌ره‌که‌یه ده‌بینیت. ئاسان نییه ئه‌مه به تیوریی(ته‌نۆلکه)یی
بۆ ڕوناکی شرۆڤه بکرێت، به‌ڵام به تیوری شه‌پۆلی هۆکاره‌که‌ی
ده‌رده‌که‌وێت.
به پێی تیوری( شه‌پۆل)ی بۆ ڕوناکی بازنه تاریک و ڕوونه‌کان به هۆی
دیارده‌ێکه‌وه که پێی ده‌وترێت (به‌یه‌کدا چون ) ڕوده‌دات. شه‌پۆلێک
، وه‌کوو شه‌پۆلی ئاو بریتیه له زنجیره‌یه‌ک به‌رزو نزمی. کاتێک
شه‌پۆله‌کان به‌ر یه‌ک ده‌که‌ون، به‌پیی به‌ر یه‌ک که‌وتنی به‌رز ی به
به‌رزی و نزمی له نزمی ، شه‌پۆله‌کان یه‌کتر به‌هێزتر ده‌که‌ن و
شه‌پۆلی گه‌وره‌تر دروست ده‌بێت. که ناو نراوه به( به یه‌کدا
چوونی) دروست که‌ر. له‌م دۆخه‌دا ده‌وترێ که سه‌پۆله‌کان " هاو(
ڕه‌وگه)ن". له دۆخێکی زۆرترینی تردا که به‌رزی شه‌پۆلێک ده‌که‌وێت
له نزمی شه‌پۆلیکی تر ، شه‌پۆله‌کان یه‌کتر ی ئه‌سڕنه‌وه که لێره‌دا
ده‌وترێ شه‌پۆله‌کان " نا هاو(ڕۆگه)ن". که به وه‌ها بارودۆخێک
ده‌وترێت (به‌یه‌کداچون)ی تێکده‌رانه.
له بازنه‌کانی (نیوتن)دا ، بازنه ڕونه‌کان جێگیر ن، له مه‌وداگه‌لێک
له ناوه‌ندێکه‌وه که خالی به‌ریه‌ک که‌وتنی هاوێنه‌که‌و
ڕوبه‌ره‌که‌یه. لێره‌دا جیاوزی دوری له نێوان ئه‌و شه‌پۆله‌ی که له
(هاوێنه)که‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و شه‌پۆلی گه‌ڕاوه له
ڕوبه‌ره‌که‌وه بوونی هه‌یه ، ئه‌و جیاوازییه‌ش بریتیه له (1،2،3)
قاتی درێژی شه‌پۆل، که ئه‌مه‌یان به یه‌کدا چوونی دروستکه‌ره.((
درێژی شه‌پۆل) بریتیه له مه‌ودای دوری نێوان دوو به‌رزی یان دوو نزمی
شه‌پۆلێک). له لاێکی تره‌وه ، بازنه تاریکه‌کان به هۆکاری ئه‌وه‌یی
دروست ده‌بن که جیاوازی مه‌ودا له نێوان شه‌پۆلی گه‌ڕاوه‌ی
(ڕوبه‌ره‌که‌و و هاوێنه که) بریتیه له (2/1 ، 2/3، 2/5 ،......)
قاتی (درێژی شه‌پۆل) ، که لێره‌دا (به‌یه‌کدا چونه‌که) تێک ده‌ره-
واته شه‌پۆلی گه‌ڕاوه له (هاوێنه)که شه‌پۆلی گه‌ڕاوه له
ڕوبه‌ره‌که ده‌سڕێته‌وه.
له سه‌دده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ، تیوری شه‌پۆلی بۆ ڕوناکی سه‌لمێندرا،
هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وت که تێوریه ته‌نۆلکییه‌که، ناڕاسته. به هه‌ر
حال له سه‌رتای سه‌دده‌ی بیسته‌مدا (ئه‌نیشتاین) پێنیشانی دا که
روداوی (کارۆ ڕوناکی)(که ئێستا له ته‌له‌فزیۆنه‌کان و کامێرا
دیجیتاڵیه‌کاندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گێرێت) ده‌توانرێت به‌هۆی لێکه‌وتنی
(ته‌نۆلکه‌یه‌ک) یان (کوانته‌م)ێکی ڕوناکییه‌وه له ئه‌تۆم که ده‌بێت
به هۆی ده‌رچونی (ئه‌لکترۆن) له ئه‌تۆمه‌که‌وه ، شرۆڤه بکرێت .
بۆیه ده‌رکه‌وت روناکی به هه‌ردوو شێوه‌که واته (ته‌نۆلکه)یی و
(شه‌پۆل)ی ره‌فتار ده‌کات.
پێم وابی مرۆڤ له مانای شه‌پۆل ده‌گات، چونکو خه‌لک (زه‌ریا) یان
چاڵه ئاویان کاتێک ورده به‌ردێک فڕێ ده‌در‌یته ناوی بینیوه. له
ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئێوه دوو ورده‌به‌رد فڕێ بده‌یته ناو چاڵاوه‌وه،
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه (به‌یه‌کداچون) ببینن، وه‌ک له وێنه‌که‌ی
سه‌ره‌وه ده‌بینرێت[ خوێنه‌ری به‌رێز بۆ بینینی وێنه‌کانی کتێبه‌که
ده‌توانی سه‌یری خودی کتێبه ئینگلیزیه که بکه‌ی که له سه‌ر
ئه‌نته‌رنیت به خۆڕایی ده‌ست ده‌که‌وێت ] . شله‌کانی تریش هه‌موویان
ره‌فتارێک له‌و مۆدو شێوازه له خۆیان پێ‌نیشان ده‌ده‌ن به ته‌نها
(شه‌راب) نه‌بێت که ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ێکی زۆر مابێته‌وه. ئیده‌ی
(ته‌نۆلکه)کان نزیکی له‌گه‌ڵ ، به‌رد و ورده به‌رد و لم و ئه‌م جۆره
شتانه‌دا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌م ته‌نۆلکه/ شه‌پۆل( دو سروشتی)-ئیده‌ێک
که ده‌ڵێت ته‌ن ده‌توانێ هه‌ر دوو تایبه‌تمه‌ندی شه‌پۆلی یان
ته‌نۆلکه‌یی هه‌بێت- له ئه‌زموونی ڕۆژانه‌ماندا زۆر نامۆیه وه‌کوو
ئه‌وه وایه که ئێوه په‌رداخێک لم بخۆنه‌وه.
دوو سروشتییه‌کان وه‌ک ئه‌وه-دۆخێک که له‌و دا دوو تیوری زۆر جیاواز
شرۆڤه‌ی یه‌ک دیارده ده‌که‌ن- له گه‌ڵ مودێلی( ڕیالیزمی- ناسه‌ر
به‌خۆدا) سازگارن. هه‌ر تیورێک ده‌توانێت شرۆڤه و شیکردنه‌وه بۆ
هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی دیاری کراو بکات، نا‌توانیین بڵێین که له‌م
تیوریانه‌کامیان باشتره یان کامیان ڕاستتره.
به سه‌رنج دان به‌وه‌ی که یاسا فه‌رمانڕاویی گه‌ردونه ئێمه
ئه‌توانیین ئه‌مه بڵێین: وادێته پیش چاو که هیچ مودێلێکی ماتماتیکی
یان تیوری بوونی نییه که بتوانێت شرۆڤه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی
گه‌ردون بکات. له جیاتی وه‌ک له به‌شی یه‌که‌مدا دا باسمان کرد وا
دیاره که ره‌هێڵه‌یه‌ک له تیورییه‌کان بوونیان هه‌بێت که ناو
نراوه به (ئیم-تیوری). هه‌رکام له تیورییه‌کان له ره‌هێڵه‌ی (ام
–تیوری) به باشی ده‌توانێت له ناوچه‌ێکی دیاری کراو دا شرۆڤه‌ی
دیارده‌کان بکات. کاتێک ناوچه‌کان له هه‌ندیک شوێندا ده‌که‌ونه
سه‌ریه‌ک ، تیورییه جیاوازه‌کانی نێو ره‌هێڵه‌که یه‌ک ئاکامیان
ده‌بێت، بۆیه هه‌موو ئه‌و تیوریانه وه‌ک به‌شێک له تیورییه
گه‌وره‌که سه‌یر ده‌کرێن. به‌ڵام هیچکام یه‌ک له تیورییه‌کان به
ته‌نها ناتوانێت شرۆڤه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کانی گه‌ردون بکات- هه‌موو
هێزه‌کانی سروشت ته‌نۆلکه‌کان که هه‌ست به‌م هێزانه ده‌که‌ن، و(
چوارچیوه)کانی( شوێن) و( کات ) رۆڵی خۆیان تا کۆتایی هه‌یه. ئه‌م
بارودۆخه هه‌ستی ناره‌زایه‌تی له‌لای فیزیکزانه (ترادشناڵ)ه کان
دروست ده‌کات که خه‌ونیان به دانه‌یه‌ک( تیوری یه‌کگرتووه)وه
ده‌بینی، ئه‌مه له چوار چێوه‌یی مودێلی ریالیسمی-ناسه‌ربه‌خۆدا
قه‌بوول ده‌کرێت.
ئێمه جاریکی تر له به‌شی پێنجه‌م باسی (دوو سروشتی) له‌گه‌ڵ (ئیم
تیوری) ده‌که‌ینه‌وه. به‌ڵام له پێشدا باسی پرینسیپێکی بنچینه‌یی
ده‌که‌ین که تێڕوانینی نوێمان ده‌رباره‌ی سروشت به‌نده له‌سه‌ری:
تیوری( کوانته‌م)ی، به تایبه‌تی ئه تێروانینیه که ناوی (مێژوه
جێگره‌وه)کانی لێ نراوه. به پێی ئه‌م تێروانییه گه‌ردون ته‌نها
یه‌ک بوون یان یه‌ک مێژویی نییه، هاوکات هه‌موو وێرژنه مو‌مکینه‌کانی
گه‌ردون بوونیان هه‌یه که ناوی (سوپه‌ردۆخ)ی (کوانته‌م)ی لێنراوه[
(سوپه‌ر پوزیشن) له عه‌ره‌بیدا( ته‌تبیق) له فارسی‌دا (به‌رهه‌م
نه‌هی) بریتیه له‌وه‌ی که له به‌رده‌م چه‌ند حالیتێکدایی به‌ڵام
نازانی کامیانه بۆیه به ئه‌گه‌رێک ده‌توانێت هه‌رکام له‌وانه بێت
من پێی ده‌ڵێم سوپه‌ر دۆخ نازانم تا چه‌ند پڕ به پیسته]. ره‌نگ بێ
تۆزێک زاڵمانه بێت بڵێین تیوریه‌که قسه‌له‌سه‌ر ئه‌و حاله‌ته‌بکات
کاتێک که ئێمه له ژوره‌که دینه ده‌ره‌وه مێزه‌که نه‌مێنێت ،
به‌ڵام تیورێکه زۆر تاقیکردنه‌وه‌یی تاقیگه‌یی تێ په‌ڕاندوه‌که
هه‌میشه بابه‌تیانه بووه.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|