١٧\١٠\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.

نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
- بەشی چواره‌م -
مێژووه جێگره‌وه‌کان.
له ساڵی 1999 تیمێک فیزیکزان له نه‌مسا (ئوتریش) کۆمه‌لێک (مولکیول)یان
که له شکلی تۆپی فۆتبۆڵ بوون به‌ره‌و ( به‌ربه‌ست)ێک هاوێشت. (مولکیول)ه‌کان
هه‌ر یه‌که‌ی له 60 (ئه‌تۆم)ی (کاربون) دروست ببون ، هه‌ندێک جار به‌مانه(
تۆپه‌کانی بووکی) ده‌گوترێ چۆنکو (ئه‌رشتێکت) (بووکمنێستێر فوله‌ر)
هه‌ندێک بینایی له‌و شکل و شێوازه دروست کردوه. گومبه‌زه(
جیئودزی)یه‌کانی (فوله‌ر) شایه‌دگه‌وره‌ترین ته‌نی (گۆیین) له
ژیانماندا بن و هه‌ر وه‌هاش (تۆپه‌کانی بوکی) بچوکترینه‌کانن. (به‌ربه‌سته‌کان)
که زانا کان تۆپه‌کانیان به‌ره‌و ڕویی ده‌هاوێشت دوو درزی تێدا بوو که
تۆپه‌کان ده‌یان توانی لێوه‌ی ده‌ر بچن له ده‌ره‌وه‌ی دیواره‌که(به‌ربه‌سته‌که)
فیزیکزانه‌کان په‌رده‌ێکیان دانابوو بۆ ئاشکراکردن و حه‌سێب کردنی ئه‌و
(مولکیول)ئانه‌یی که ده‌رده‌چوون.
ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ تاقیکردنه‌وه‌ێک وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌ڵام
به تۆپی فۆتبۆڵی ڕاستی ئه‌نجام بده‌ین پیویستیمان به یاریچێکه که
وه‌شاندنه‌که‌ی تاڕاده‌ێک له‌رزۆک بێت، هه‌ر وه‌ها توانای ئه‌وه‌یی هه‌بێت
که به‌رده‌وام تۆپه‌که به‌و خێراییه بهاوێژێت که ئێمه ده‌مانه‌وێ.
له نێوان یاریچییه‌که‌و تۆڕێکی گه‌وره‌ی گۆڵ دیوارێکی دوو درزی داده‌نین
. زۆربه‌ی ئه‌و تۆپانه‌ی که یاریچییه‌که ده‌ی هاوێژێت ده‌درێت له
دیواره‌که و ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام هه‌ندێک له تۆپه‌کان له یه‌کێک
له درزه‌کانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن و ده‌چنه ناو تۆڕی گۆڵه‌که‌وه. ئه‌گه‌ر
درزه‌کان تۆزێک گه‌وه‌ره‌تر بن دو هێلی هاوڕێک له تۆپ له لاکه‌ی تره‌وه
ده‌ر ده‌که‌ون به‌ڵام ئه‌گه‌ر درزه‌کان تا راده‌یه‌ک زۆر گه‌وره‌تربن
هێڵی چونه ده‌ره‌وه‌ی تۆپه‌کان بڕێک له یه‌کتر دور ده‌که‌ونه‌وه، وه‌ک
له وێنه‌که‌دا ده‌بینرێت .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ن ده‌بینن که ئه‌گه‌ر ئێمه یه‌کێک له درزه‌کان
بگرین له‌و درزه‌وه تۆپ ناروات و ئه‌مه کاریگه‌ری له سه‌ر هێڵه‌تۆپی
درزه‌که‌ی تر دانانێت . ئه‌گه‌رهه‌ردوو درزه‌که بکه‌ینه‌وه ئه‌مه ده‌بێت
به هۆی ئه‌وه‌یی که ژماره‌یی تۆپه‌کان له لاکه‌ی تر زیاتر بێت. ئه‌گه‌ر
له‌و دیو درزه‌کانه‌وه ژماره‌ی تۆپه‌کان ببژێرین کۆی گشتی تۆپه‌کان ده‌کاته
کۆی تۆپه‌کانی هه‌ر دوو درزه‌که واته ژماره‌ی تۆپه‌کانی هه‌ردرز سه‌ر
به‌خۆیه له ژماره‌ی تۆپه‌کانی درزه‌که‌ی تر. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه که
له ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌مووماندا ڕووده‌دا. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه نه‌بوو
که توێژه‌ره نه‌مساوییه‌کان کاتێک (مولکیول)ه‌کانیان ده‌هاوێشت به‌دی
یان کرد.
له تاقیکردنه‌وه‌یی نه‌مساوییه‌کاندا به کردنه‌وه‌یی دووه‌م درز له
راستیدا ژماره‌یی ئه‌و (مولکیول)انه‌یی که ده‌گه‌یشتنه بڕێک له خاڵه‌کانی
سه‌ر په‌رده‌که زیادی ده‌کرد به‌ڵام ئه‌مه ده‌بوو به هۆیی که‌م
کردنه‌وه‌یی ژماره‌که له خاڵه‌کانیتر، وه‌کوو وێنه‌یی ژێره‌وه. له
ڕاستیدا هه‌ندێک شوێن هه‌یه که کاتێک هه‌ر دوو درزه‌که کراوه‌بێت
هیچ (تۆپێکی بووکی) لێی ناکه‌وێت ، به‌ڵام کاتێک یه‌کێک له درزه‌کان
کراوه‌بێت تۆپه‌کان له هه‌موو شوێنێک ده‌که‌ون. ئه‌مه تۆزێک سه‌رسوڕ
هێنه‌ره، چۆن ده‌کرێت که کردنه‌وه‌یی درزێکی زیاتر ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌یی
که هه‌ندێک خاڵ (مولکیول)ی که‌متری پێبگات؟
ئێمه ده‌توانیین سه‌ره داویی وڵامه‌که به سه‌رنج دان به تاقیکردنه‌وه‌ی
ورده‌کارییه‌کان په‌یدا بکه‌ین. له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا زۆر له
تۆپه فۆتبۆڵیه (مولکیول)یه کان له خاڵی ناوه‌راستی په‌رده‌که‌دا ده‌نیشنه‌وه
تۆزێک له‌و دورتر ژماره‌ێکی زۆر که‌م به په‌رده‌که ده‌گه‌ن به‌ڵام نه‌ختێک
بچینه سه‌روتر دوباره ژماره‌ی مولیکوله‌کانی بینراوی گه‌یشتوو زیاد
ده‌کات. ئه‌م شێوازه له‌گه‌ڵ کۆکردنه‌وه‌یی تۆپه هاتوه‌کان له هه‌ر
درزێکه‌وه به شێوازی جیاجیا یه‌ک ناگرێته‌وه ، به‌ڵام له‌وانه‌یه
ئێوه وه‌ک له به‌شی سێهه‌مدا بینیتان، تێگه‌یشتبێتن که ئه‌مه شێوازه
تایبه‌تمه‌ندی (به‌یه‌کدا چون)ی شه‌پۆله‌کانه. ئه‌و شوێنانه‌یی که
هیچ( مولکیول)ێکی پێناگات ، به‌رامبه‌ره به ناوچانه‌یی که له‌ودا شه‌پۆله
ڕوناکییه هاتووه‌کان له درزه‌کانه و‌ه جیاوازی ڕۆگه‌یان هه‌یه و (به‌یه‌کدا
چوون)ی تێکده‌ر دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ی که
زۆرترین (مولکیول)یان پێده‌گات به‌رامبه‌ره به‌و حاڵته‌یی که ئه‌و شه‌پۆلانه‌یی
که پێیده‌گه‌ن هاو(ڕه‌وگه‌ن ) و (به‌یه‌کداچون)ی دروستکه‌ر ڕوده‌دات.
له یه‌که‌م (دوو هه‌زاره ) یان بڕێک زیاتر ساڵ له بیرکردنه‌وه‌یی
زانستی ئه‌زموونی ئاسایی و تێگه‌یشتنی ڕاسته‌و خۆ بنچینه‌ی شیکردنه‌وه‌یی
تیوری بوون. له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆجیا و فه‌راوان بوونی مه‌ودایی
بینینی (دیارده)کان ، ئێمه ده‌ستمان کرد به دۆزینه‌وه‌یی ره‌فتاری
سروشت له‌و شوێنانه‌ی که تا راده‌ێکی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی ڕۆژانه‌مان
وهه‌روه‌ها تێگه‌شتنه راسته‌وخۆکانمان یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه ، که (تۆپه‌کانی
بووکی) شایه‌دی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه ته‌نها جۆرێکه له
دیارده جۆر به جۆره‌کان که ناتوانن بکه‌ونه چوار چێوه‌یی زانستی
کلاسیکییه‌وه، ئه‌مانه به زانستێکی تر شرۆڤه ده‌کرێن که ناوی
فیزیکی کوانته‌می لێنراوه.
له راستیدا( ریچارد فاینمه‌ن ) نووسیبویی که تاقیکرنه‌وه‌یی دوو درزه‌که
وه‌کوو ئه‌وه‌یی که ئێمه له سه‌ره‌وه باسمان کرد" هه‌موو نهێنییه‌کانی
مکانیکی کوانته‌می تێدایه"
پرینسیپه‌کانی فیزیکی کوانته‌می به‌رپا کراو له یه‌که‌م ده‌یه‌کانی سه‌دده‌ی
بیسته‌م کاتێک ده‌رکه‌وت تیوری(نیوتن)ی ناتوانێت شرۆڤه‌ی سروشت له
ئاستی ئه‌تۆمی-یان ژێر ئه‌تۆمی بکات گه‌شه‌ی سه‌ند.تیورییه بنچینه‌ییه‌کانی
فیزیک شرۆڤه‌ی هێزه‌کانی سروشت و چۆنیه‌تی کارلێکردنی ته‌نه‌کان له سه‌ر
یه‌ک ده‌که‌ن. تئورییه کلاسیکییه‌کان وه‌کوو ( نیوتن)ییه کان له سه‌ر
ئه‌و چوار چێوه‌یه‌ک دروست کراون که گێرانه‌ویی ئه‌زمونه‌کانی ژیانی
ڕۆژانه‌ن، له‌ودا (ته‌ن)ه مادییه‌کان بوونی ته‌نیایان هه‌یه و ده‌توانن
له شوێنگه‌لێکی دیاریکراو ، ڕێگه‌گه‌لێکی دیاریکراو و هتد دا جێگیر
بکرێن. فیزیکی کوانته‌می چوار چێوه‌یه‌ک بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ره‌فتاری
سروشت له جیهانی ئه‌تۆمی یان ژێر ئه‌تۆمیدا چۆنه دروست ده‌کات، به‌ڵام
وه‌ک به ورده‌کاری زۆرتره‌وه ده‌یبینین ئه‌م زانسته گه‌ڵاڵه‌ێکی مه‌فهومی
به ته‌واوی جیاواز پێشکه‌ش ده‌کات که له‌ودا ته‌نه‌کان شوێن و ڕێگه
و ته‌نانه‌ت ئاینده و ڕابردوویان به وردی دیاری ناکرێت.
کوانته‌م تیوریه‌کانی هێزه‌کانی وه‌کوو (ڕاکێشان) یان (کارۆموگنه‌کاری)
له ناو ئه‌م چوارچێوه‌دا دروست کردوه‌ته‌وه.
ئا‌یا ئه‌و تیوریانه‌یی که له سه‌ر چوارچێوه‌ێک دروستکراون که زۆر
نامۆیه به ئه‌زمونه‌کانی ڕۆژانه‌مان که له لایه‌ن فیزیکی کلاسیکییه‌وه
مودیله کروان ده‌توانن ئه‌م ئه‌زمونانه شرۆڤه بکه‌ن؟ ئه‌وان ده‌توانن
، ئێمه‌و ده‌وربه‌رمان خاوه‌نی ساختارگه‌ڵی ئاڵۆزین که له ژمارێکی
زۆر گه‌وره‌ی ئه‌تۆم دروست کراوین، ئه‌تۆمی زیاتر له ئه‌ستێره‌کان و
گه‌ردونی بینراو بوونی هه‌یه. چونکو ئه‌تۆمه‌کان په‌یره‌ویی له
پرینسیپه‌کانی فیزیکی کوانته‌می ده‌که‌ن ، ده‌توانرێ پینیشان بدرێت، که
کۆمه‌له‌ێکی گه‌وره له تۆپی فۆتبۆڵ و (جیمبۆ جیت) و (شه‌له‌م) و ته‌نانه‌ت
ئێمه‌ش بۆ دورکه‌وتنه‌وه له (بلاوبوونه)ی درزه‌کان ده‌بێت ڕێنمایی
بکرین . بۆیه هه‌موو به‌شه‌کانی ته‌نه‌کانی ژیانی ڕۆژانه به پێی
فیزیکی کوانته‌مین ، یاساکانی نیوتن بریتیه له تیورێکی کاریگه‌ر که
به دروستی ره‌فتاری هه‌موو ته‌نه‌پێکهاته‌کان له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا
شرۆڤه ده‌که‌ن، ئه‌مه مومکینه نامۆ بێت که زۆر کات له زانست‌دا ره‌فتاری
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له ته‌نه‌کان جیاوازه له گه‌ڵ ره‌فتاری یه‌که به یه‌که‌یان
به ته‌نیایی. وڵامدانه‌وه‌یی (عه‌سه‌ب)(نیرۆن) زۆر زه‌حمه‌ته له
وڵامدانه‌وه‌یی مێشک بچێت ، هه‌ر وه‌ها به زانینی زانیاری ده‌رباره‌ی
(مولکیول)ێکی ئاو ناکرێت لێکۆلینه‌وه ده‌رباره‌ی ره‌فتاری ده‌ریاچه‌یه‌ک
بکرێت. ده‌رباره‌ی یاساکانی نیوتن فیزیکزانان هێشتا خه‌ریکن ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌یی که چۆن ئه‌م یاسایانه له ناوچه‌یی فیزیکی کوانته‌می دێنه
ده‌ره‌وه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌ن. ئێمه ده‌زانین که پێکهێنه‌ره‌کانی
ته‌نیک له فیزیکی کوانته‌می و یاساکانی (نیوتن)یش نزییک کردنه‌وه‌ێکی
باشه بۆ ره‌فتاری ماکرۆسکۆپی ئه‌و ته‌نه که پێکهێنه‌ره‌کانی په‌یره‌ویی
له کوانته‌م ده‌که‌ن.
پێش بینیه‌کانی تیوری نیوتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و روداوانه‌یی که له ئه‌زموونی
ڕۆژانه‌یی ژیانماندا ڕوده‌ده‌ن یه‌ک ده‌گرنه‌وه. به‌ڵام ئه‌تۆم و
مولکیولی ته‌نیا ب شێوازێک کارده‌که‌ن که به قوڵی جیاوازه له‌وه‌یی
ژیانی ڕۆژانه‌مان. فیزیکی کوانته‌می مودێلیکی تازه‌یه له حه‌قیقه‌ت ،
که وێنه‌ێکی نوێمان له گه‌ردون پێ‌نیشان ده‌دات. ئه‌مه ئه‌و وێنه‌یه
که که زۆر له مه‌فهومه کانی به شێوازی بنچینه‌یی له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنی
ڕاسته‌وخۆمان له سروشت یه‌ک ناگرێته‌وه.
تاقی کردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که یه‌که‌م جار له ساڵی 1927 له تاقیگه‌یی
(بێل) له لایه‌ن دوو فیزیکزان)ی کرداری واته (کلینتۆن داڤیسۆن و
لیستیر گیرمیر) ئه‌نجام درا. لێکۆلینه‌وه‌یان ده‌کرد له سه‌ر ئه‌وه‌یی
چونه که گورز ه‌یه‌ک له ئیلیکترۆنه‌کان –ئه‌و ته‌نه‌یی که زۆر
سوکتره له( تۆپه‌کانی بووکی)- کارلیک له گه‌ڵ کریستالی (نیکل) ده‌کات.
ئه‌و راستییه‌یی که (ته‌نۆلکه‌کان) وه‌کوو شه‌پۆلێک له ئاو ره‌فتار
ده‌که‌ن، یه‌کێکه له‌و تاقیکردنه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یی که بوون به
ئیلهام بۆ فیزیکی کوانته‌می. به هۆی ئه‌وه‌یی که ئه‌م ره‌فتاره له
سکێلی ماکرۆسکۆپیکدا نابینرێن. زاناکان بۆ ماوه‌ێکی زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌یی
که چۆن (ته‌ن)ه گه‌وره‌و ئاڵۆزه‌کان ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندی شه‌پۆلی
پێ‌نیشان بده‌ن وڕ ببوون.ئه‌گه‌ر بکرێت ڕوداوه‌که به (ته‌ن)ه گه‌وره‌کانی
وه‌ک خه‌لک یا (که‌رگه‌ده‌ن) پێ‌نیشان بدرێت به‌ته‌واوه‌تی ده‌بێت به
هۆی دروست بوونی جوڵه‌ێکی گه‌وره ، به‌ڵام به گشتی ته‌نه گه‌وره‌کان
زۆر که‌متر کاریگه‌رییه کوانته‌میه‌کان پێ‌نیشان ده‌ده‌ن. بۆیه نابێت
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ن که گیان له‌به‌رانی باخچه‌یی ئاژه‌ڵان بتوانن
به هۆیی ته‌لی قه‌فه‌سه‌کانیانه‌وه تایبه‌تمه‌ندی شه‌پۆلی له خۆیان
پێ‌نیشان بده‌ن. هه‌رچه‌ند فیزیکزانه کردارییه‌کان زۆر حه‌زیان لێیه
دیارده‌ی شه‌پۆلی به ته‌نی گه‌وره‌تر ببینن . زاناکان ئاواته خوازن
که ڕۆژێک تاقیکردنه‌وه‌که‌یی (تۆپه‌کانی بووکی) به که‌ڵک وه‌رگرتن له
(ڤایرۆس) که نه ته‌نیا گه‌وره‌تر به‌ڵکوو بوونه‌وه‌رێکی زیندووش
حیساب ده‌کرێت ئه‌نجام بده‌ن .
به ته‌نیا چه‌ند ڵایه‌نێکی که‌می (فیزیکی کوانته‌می) پێویستن بۆ تێگه‌یشتن
له‌و (ئیستدلالانه‌ی ) که ئێمه له به‌شه‌کانی داهاتوویی ئه‌م کتێبه
باسیان ده‌که‌ین. بۆ هه‌موو که‌سێک جێگه‌ی سه‌سۆڕمانه کاتێک (ته‌نۆلکه)
مادییه‌کان وه‌کوو شه‌پوول ره‌فتار ده‌که‌ن به‌ڵام ره‌فتاری روناکی وه‌کوو
شه‌پۆل که‌س تووشی سه‌رسوڕمان ناکات. ره‌فتاری شه‌پۆلی روناکی له‌لای
هه‌موو مان زۆر سروشتی دێته پێش چاو، که وه‌کوو راستی بۆ ماوه‌یه‌یی
نزیکه‌یی دوو سه‌ده قه‌بوڵ کرابوو. کاتێک گورزه‌یه‌ک روناکی بده‌یت
له دوو درزه‌که‌یی تاقیکردنه‌وه‌که‌یی پێشوو دوو شه‌پۆل ده‌رده‌چن و
له سه‌ر شاشه‌که به یه‌ک ده‌گه‌ن. له هه‌ندێک شوێندا به‌رزییه‌کان
ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک ئه‌وکات خالی روناک دروست ده‌بێت له هه‌ندێک
شوێنیش‌دا به‌رزی شه‌پۆلێک و نزمی شه‌پۆله‌که‌ی تر ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک
که ئه‌وده‌م خالی روناک دروست ده‌بن. فیزیکزانی ئینگلیزی ( تۆماس یونگ)
ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یی له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا که خه‌لک
باوه‌ڕیان وابوو که روناکی شه‌پۆله نه‌ک لێشاوێک له ته‌نۆلکه وه‌ک
ئه‌وه‌یی که نیوتن باوه‌ڕی پێی بوو ،ئه‌نجامدا .
هه‌ندێک که‌س مومکینه وابیر بکه‌نه‌وه که (نیوتن) له‌وه‌یی که
وتوویه‌تی روناکی ته‌نۆلکه‌یه نه‌ک شه‌پۆل هه‌ڵه‌یی کردووه. به‌ڵام
ئه‌و ڕاستی ده‌کرد کاتێک که ده‌ی گوت روناکی وه‌ک لێشاوێک له ته‌نۆلکه
کارده‌کات، که له ئیمرۆدا ئێمه پییان ده‌ڵیین (فوتون) . ئیمه خۆمان
ته‌رکیبه‌ێکن له ژمارێکی زۆری ئه‌تۆم، روناکییه‌ک که ئێمه خۆمان
ڕۆژانه هه‌ستی پێده‌که‌ین له ژمارێکی زۆر فۆتۆن دروستکراوه ته‌نانه‌ت
گلۆپێکی شه‌وانه‌یی 1 واتی به بیلیون بیلیون فۆتۆن له چرکه‌یه‌کدا ده‌ر
ده‌کات. فۆتۆنی ته‌نها به شێوه‌ێکی ئاسایی هه‌ست پێناکرێت به‌ڵام ئێمه
له تاقیگه‌دا ده‌توانین جۆگه‌له‌یه‌کی کزی یه‌ک فۆتۆنی دروست بکه‌ین
، که ده‌توانین فۆتۆنه‌کانی به ته‌نیایی وه‌کوو (ئه‌لی‌کترۆن)ه‌کان
یان (تۆپه بووکیه)کان ده‌ربخه‌ین. ده‌کرێت تاقی کردنه‌وه‌یی (یۆنگ)
به به‌کارهێنانی گورزه‌ێکی ته‌نک له فوتۆن که به جیاوازی چه‌ند
چرکه‌یه‌ک ده‌گه‌ن به به‌ر به‌سته‌که ئه‌نجام بده‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر
ئه‌مه ئه‌نجام بده‌ینه‌وه و له یه‌ک که‌وتنه‌کان له دوری به‌ربه‌سته‌که
له سه‌ر په‌رده‌یه‌ک تۆمار بکه‌ین ده‌بینین هه‌مان( به یه‌کداچوون )بۆ
دانه به دانه‌یی فۆتۆنه‌کان ڕوو ده‌ده‌ن، ئێمه ده‌توانیین هه‌مان
شێواز ( به یه‌کداچوون) له ئه‌نجام دانی تاقیکردنه‌وه‌یی (دایسۆن-گرمر)
بۆ (ئه‌لکترۆن) یان ( تۆپه‌کانی بووکی) دوباره بکه‌ینه‌وه هه‌مان شت
له کاتدا له سه‌ر په‌رده‌که ده‌بینرێ. بۆ فیزیکزانه‌کان ، ئه‌مه
دۆزینه‌وه‌ێکی سه‌ر سورهێنه‌ر بوو : ئه‌گه‌ر (ته‌نۆلکه‌یه‌ک) بتوانێت
له‌گه‌ڵ خۆییدا (به‌یه‌کدا چون) بکات، مانای وایه تایبه‌تمه‌ندی شه‌پۆلی
به ته‌نها هی گورزه‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵێک زۆر له فۆتۆن نییه به‌لکو ئه‌مه
بۆ (ته‌نۆلکه)ێکی ته‌نیاش رویی ده‌دا. یه‌کێکی تر له بنچینه سه‌ره‌کییه‌کانی
(فیزیکی کوانته‌م) ی بریتیه له(پرینسیپی نادیاری) که له لایه‌ن (ورنێر
هایزنبێرگ) له ساڵی 1926 پێشکه‌ش کراوه. (پرینسیپی نادڵنییاییه‌وه)
پێمان ده‌ڵێت که ئێمه نا‌توانیین هاوکات هه‌ندێک داتایی تایبه‌تی پێکه‌وه
بپێوین بۆ وێنه ناکرێت( شوێن) و( خێرایی) ته‌نۆلکه‌یه‌ک پێکه‌وه
دیاری بکرێت.
به پێی( پریسیپی نادڵنییایی) ، بۆ وێنه ، ئه‌گه‌ر نادیاری له پێوانی
شوێن له گه‌ڵ نادیاریی له پێوانی (ته‌وژم)( بارستایی که‌ره‌تی خێرایی)
له گه‌ڵ یه‌کدا که‌ره‌ت بکرێن ئاکامه‌که‌ی هه‌رگیز بچوکتر نابێت له‌و
بڕه دیاری کراوه‌یی که ناوی نه‌گۆڕی (پلانک)ی لێنراوه. هه‌رچه‌ند ئه‌مه
ژاوه ژاوه، به‌ڵام ده‌کرێت به ساده‌یی به‌م شێوه‌یه شیبکرێته‌وه:
ئه‌گه‌ر به وردی خێرایی ده‌پێویت مانای وایه به وردێکی که‌متر ده‌توانی
شوێن بپێویت هه‌ر وه‌ها به پێچه‌وانه‌وه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر نادیاری
له شوێندا نیوه بێت ئه‌وکات( نادڵنیایی) له پێوانی خێرایی ده‌بێت
به دوو به‌رامبه‌ر . گرینگه به‌راوردێک له نێوان ئه‌و یه‌کانه‌یی وه‌کوو
(میتر) و (کیلۆگرام) و (چرکه) که له ژیانی ڕۆژانه‌مانه‌دا ده‌یان
پێوین و نه‌گۆڕی (پلانک ) بکه‌ین . نه‌گۆڕی پلانک زۆر زۆر بچوکه که
به پێی یه‌که‌کانی سه‌ره‌وه بریتیه له ده‌ورو به‌ری
6/10،000،000،000،000،000،000،000،000،000،000،000
. وه‌کوو به‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ر ته‌نێکی بچوکی ماکرۆسکۆپی وه‌کوو تۆپێکی
فۆتباڵ به نیوه‌تیره‌یی 1میلی متر و بارستایی یه‌ک له سه‌ر سێ
کیلۆگرامت هه‌بێت ، هێشتا ئێمه ده‌توانین خێراێکی به وردێکی یه‌کجار
زۆر ته‌نانه‌ت یه‌ک له سه‌ر میلیارد میلیارد میلیارد کیلۆمتر له سه‌ر
کاژێر. به هۆیی یه‌که پێواوراوه‌کان و (بارستایی) 3/1 تۆپه‌که (نادڵنییایی)
له شوێن به بڕی 1000/1 به‌راورد بکه‌ین.
به‌ڵام له هه‌مان یه‌که‌دا بۆ (ئه‌لکترۆن) به بارستایی
0.000،000،000،000،000،000،000،000،000،001
بارۆدۆخه‌که به‌ته‌واویی جیاوازه، ئه‌گه‌ر
ئێمه شوێنی (ئه‌لکترۆن) به وردی نزیکه‌ی قه‌باره‌ی یه‌ک ئه‌تۆم دیاری
بکه‌ین به پێی پرینسیپی نادڵنییایی هه‌ڵه له دیاری کردنی خێرایی
(ئه‌لکترۆن) ده‌بێت به موجه‌ب و ناقس 1000 کیلۆمتر له چرکه‌یه‌کدا
که له هه‌ر حال دا دیاری کردنێکی زۆر ورد نییه.
به پێی (فیزیکی کوانته‌می) هه‌رچه‌ند زانیارییه‌کانمان زۆر بێت یان
هه‌ر چه‌ند توانای حیساب کردنه‌کانمان به هێز بێت ناتوانین به
دڵنییاییه‌وه پێش بینی پرۆسیسه فیزیکییه‌کانی داهاتوو بکه‌ین ،
چۆنکو ناتوانین دڵنییا بین له دیاری کردنیان. دوایی دیاری کردنی
بارۆدۆخی سه‌ره‌تایی، سروشت خۆیی ئاینده‌یی پرۆسه‌که دیاری ده‌کات که
به شێوازی بنچینه‌یی (نادڵنییایی) له‌گه‌ڵدایه. به وته‌ێکی تر سروشت
ناتوانێت ته‌نانه‌ت له ساده‌ترین بارۆدۆخدا ئه‌مر بکات به سه‌ر
پرۆسه‌کاندا. له جیاتی ئه‌وه کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌ر ده‌خاته به‌رده‌ست
که هه‌رکام له ئه‌گه‌ره‌کان ئه‌توانن حه‌قیقه‌ت بن. قسه‌یه‌که‌ی
(ئه‌نیشتاین) هه‌یه که خودا پێش بریار دان له سه‌ر هه‌ر پرۆسه‌ێکی
فیزیکی زار فڕێ ده‌دا .که ئه‌م ئیده‌یه بۆ ئه‌نیشتاین بێزارکه‌ر بوو
، هه‌رچه‌ند خۆیی یه‌کێک بوو له باوکه‌کانی (فیزیکی کوانته‌م)ی به‌ڵام
له دواییدا بوو به ره‌خنه‌گرێکی توند.
وا دێته پێش چاو که (فیزیکی کوانته‌می) باوه‌ڕی به‌وه نییه که
یاسا فه‌رمانڕه‌وایی له سه‌ر سروشت ده‌کات واته باوڕی به (نا
دترمینیسم ) هه‌یه ، به‌ڵام شته‌که به‌و شێوازه نییه، له جیاتی
ئه‌و رێبه‌رایه‌تیمان ده‌کات به‌ره‌و فۆرمێکی تازه له (دترمینیسم):
وای دابنێ سیسته‌مێکمان له کاتێکدا هه‌یه ، یاسکانی سروشت ئیحتمالی
گۆڕان له داهاتووه‌کان و ڕابردوه‌کان دیاری ده‌کات نه‌ک ئه‌وه‌یی که
به دڵنییایی ڕابردوو و داهاتوو دیاری بکات. ئه‌مه بۆ زۆر له زاناکان
خۆش نییه تیورییه‌ک قه‌بووڵ بکه‌ن که له‌گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌دا یه‌ک
ده‌گرێته‌وه له جیاتی ئه‌وه‌یی یه‌ک گرتنه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ پێش فه‌رزه
زێهنییه‌کانیان هه‌بێت.
شتێک که له تیورێکی زانستی ده‌خوازرێ ئه‌وه‌یه که ده‌بێت بتوانرێ
تاقی بکرێته‌وه. به‌ڵام سروشتی ئه‌گه‌ری پێش بینیه‌کانی فیزیکی
کوانته‌می به‌و مانایه، که نامومکینه پێشگووییه‌کان ته‌ئید بکرێن ،
که‌وابوو تیورییه‌کانی کوانته‌می مه‌رجێ تیورێکی باوه‌ڕ پێکراویان تێدا
نییه.به‌ڵام له‌گه‌ڵ سروشتی ئه‌گه‌ری ئه‌م پێشگوویانه ئێمه هێشتا
ده‌توانین تیورییه‌کانی کوانته‌می تاقی بکه‌ینه‌وه. بۆ وێنه ئێمه
ده‌توانیین تاقیکردنه‌وه‌ێک چه‌ندین جار ئه‌نجام بده‌ین، که ئاکامه
جیاوازه‌کان گۆڕانکارییه‌کانیان ده‌توانێت پێش بینیه ئه‌گه‌رییه‌کان
ته‌ئید بکات. تاقیکردنه‌وه‌یی (تۆپه‌کانی بووکی) بهێنه‌وه پێش چاوی
خۆت، پێش بینیه‌کانی (فیزیکی کوانته‌می ) پێمان ده‌ڵێت که هیچ شتێک
ناتوانێت له شوێنێکدا جێگیر بێت ، چۆنکو ئه‌مه ده‌بێت به هۆی
ئه‌وه‌یی که خێراییه‌که‌ی بکاته بێ کۆتایی. له ڕاستیدا به پێی
(فیزیکی کوانته‌م)ی هه‌ر ته‌نۆلکه‌یه‌ک بۆی هه‌یه به ئه‌گه‌رێک له
هه‌رشوێنێک دا له‌م گه‌ردونه‌دا بوونی هه‌بێت. واته هه‌رچه‌ند که
ئه‌گه‌ر یان ئیحتمالی بوونی (ئه‌لکترۆن ) له نێو ئامێری دوو درزی یۆنگ
زۆر زۆره به‌ڵام ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ش هه‌یه (ئه‌لکترۆن)ه‌که له جیاتی
ئه‌وێ له شوێنێکی زۆر دورتر واته له ئه‌ستێره‌ی (ئالفا –قنتروس)
بێت، یان له ناو بابۆله‌کانی کۆفیتریایی فه‌رمانگه‌که‌تاندا بێت.
وه‌کوو ده‌رئه‌نجامێک، ئه‌گه‌ر ئێوه شه‌ق له (تۆپه بووکی)یه‌کی
کوانته‌می هه‌ڵبده‌ن و تۆپه‌که فڕێبده‌ن نه بڕی زانیارییه‌که‌ت و نه
بڕی شاره‌زاییه‌که‌ت نابن به هۆی ئه‌وه‌یی که شوێنی که‌وتنه‌که به
وردی بتوانیت دیاری بکه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر تاقیکردنه‌وه‌که بۆ
چه‌ندین جار دووباره بکه‌یته‌وه ئه‌و داتایانه‌ی که کۆ ده‌بنه‌وه
پێ‌نیشان ده‌ری ئه‌گه‌ری دۆز ینه‌وه‌ی تۆپه‌که له شوێنه
جۆربه‌جۆره‌کانه. ئه‌و که‌سه‌ی تاقیکردنه‌وه‌که ئه‌نجام ده‌دات
ته‌ئیدی ده‌کات که ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌که له‌گه‌ڵ پێش بینی
تئورییه‌که‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه.
گرینگه له‌وه بگه‌ین که (حه‌قیقه‌ت)ی ئه‌گه‌ره‌کانی فیزیکی
کوانته‌می جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌یی که له فیزیکی نیوتنی
یان ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی که ئێمه له ژیانی رۆژانه‌دا ته‌جروبه‌ی
ده‌که‌ین. ده‌کرێت ئه‌مه به به‌راورد کردن له نێوان دوو جۆر شێواز
یه‌کێکیان به هۆی (تۆپه‌کانی بووکی) ئه‌ویی تریان که به هۆی کون
بوونی په‌رده‌ی ئامانج له فڕێدانی نه‌یزه‌دا دروست ده‌بێت باشتر
تێبگه‌ینرێت. له یاری فڕێدانی نه‌یزه‌دا ئه‌گه‌ر یاریچییه‌که
بیره‌ێکی زۆر نه‌خواردبێته‌وه زۆربه‌ی نێزه‌کان ده‌که‌ون له نزییکی
خالی ناوه‌راست و به دورکه‌وتنه‌وه له‌و خاڵه ژماره‌یی کونی
دروستکراو به هۆی نێزه‌کان که‌م ده‌بێته‌وه. بۆ (تۆپه‌کانی بووکی)،
هه‌رنێزه‌ێک ده‌توانێت به پێی کات بکه‌وێت له هه‌ر شوێنێک که
پێنیشانده‌ری ئیحتماله کانه ، له ژیانی رۆژانه‌دا ئه‌م شته ده‌کرێت
ئاوا باس بکرێت که بۆ هه‌ر نێزه‌یه‌ک ئه‌گه‌رێک هه‌یه بۆ که‌وتن له
خاڵێک ، به پێچه‌وانه‌ی تۆپه‌کانی بووکی، ئه‌گه‌ر له ئه‌وه‌که‌ی تر
پێوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ نا‌ته‌واو بوونی زانیاریمان له سه‌ر دۆخی
سه‌ره‌تایی. ده‌توانین قسه که به‌م شێوه‌یه باشتری بکه‌ین ده‌توانرێ
به وردی شوێنی نێزه‌که دیاری بکرێت ئه‌گه‌ر گۆشه‌که‌ی ،
خولانه‌وه‌کری ، خێراییه‌که‌ی و شتی تریش به وردی بزانرێت واته
ده‌توانین شوێنی که‌وتنی نێزه‌که له په‌رده‌که به که‌یفی خۆمان
دیاری بکه‌ین. که‌لک وه‌رگرتن له (ئه‌گه‌ره‌کان)بۆ شرۆڤه‌یی روداو‌و
پێشهاته‌کانی ژیانی رۆژانه ره‌نگ دانه‌ویی زاتی سروشت له پروسه‌که‌دا
نییه به‌لکوو ته‌نیا چاوپۆشی کردنمانه له هه‌ندێک لایه‌نی دیاری
کراو پرۆسه که.
ئه‌گه‌ره‌کان له تیورییه کوانته‌مییه‌کاندا جیاوازن، ئه‌وان
ره‌نگدانه‌ویی نا دڵنیایی بنچیینه‌ین له سروشتدا، مودیله
کوانته‌مییه‌کانی سروشت هه‌لگری هه‌ندێک پرینسیپن که دژه نه‌ته‌نها
له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ژیانی ڕوژانه‌دا به‌لکوو له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنمان له
مه‌فهومی حه‌قیقه‌تیش. ئه‌وانه‌یی که ده‌ڵێن تێگه‌یشتن له
پرینسیپه‌کان زۆر قورسه ، گرۆپێکی باشن، گروپێک که ( ئه‌نیشتاین)ی
تێدایه یان ته‌نانه‌ت (فاینمه‌ن)ی تێدایه که شرۆڤه‌ی تیوری
کوانته‌می کردوه، ئێمه به زوویی باسی ده‌که‌ین. له راستیدا ،
فاینمه‌ن جارێک نووسیبویی " من وا بیر ده‌که‌مه‌وه که‌س به ته‌واوی
له مکانیکی کوانته‌می نه‌گه‌یشتوه" به‌ڵام فیزیکی کوانته‌می له‌گه‌ڵ
بینین‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه، له هێچ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا نه‌که‌وتوه
هه‌رچه‌ند له هه‌موو تیورییه‌کانی تر ی زانست زیاتر تاقی
کراوه‌ته‌وه.
له 1940 ه‌کان ریچارد فاینمه‌ن تێڕوانێنێکی تری به نیسبه‌ت جیاوازی
نێوان جیهانی کوانته‌م و جیهانی نیوته‌نیه‌وه هه‌بوو. (فاینمه‌ن) له
ژێر کاریگه‌ری پرسیاری چۆن شێوازی (به‌یه‌کداچوون) له تاقیکردنه‌وه‌یی
دوو درزه‌که‌دا دروست ده‌بن دابوو. جارێکی که بچوره‌وه سه‌ر
تاقیکردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که ده‌زانی که کاتێک هه‌ردوو درزه‌که
کراوه‌یه شێوازی به یه‌کدا چوونه‌که یه‌کسان نییه به کۆی شێوازی
کاتێک هه‌ریه‌ک له درزه‌کان به جیا جیا دابخه‌یت و شێوازی به
یه‌کداچوونه‌که ، بۆ هه‌ریه‌کیان وه‌ربگریت. کاتێک هه‌ردوو درزه‌که
کراوه بن ئێمه ده‌توانین زنجیره‌یه‌ک له باندگه‌لی تاریک و روون
ببینین، تاریک ئه‌و شوێنه‌یه که ته‌نۆلکه له سه‌ری نانیشێته‌وه
که ئه‌گه‌ر یه‌کێک له درزه‌کان کراوه‌بێت شوێنی نیشتنه‌وه یان
نه‌یشتنه‌وه‌یی ته‌نۆلکه‌کان ده‌گۆڕێت ئه‌مه له‌وه ده‌چێت مانای
وابێت که ته‌نۆلکه‌کان له کاتی سه‌فه‌ر به‌ره‌و درزه‌کان زانیاری
سه‌باره‌ت به‌وه‌یی یه‌ک یان دوو درز کراوه‌یه وه‌رده‌گرن، که زۆر
دوره له ره‌فتاری ته‌نه‌کان له ژیانی رۆژانه‌دا ، که تۆپێک به‌ره‌و
درزێک بهاوێژرێ بۆ نیشتنه‌وه درزه‌که‌ی تر چ کراوه بێت چ داخراو
کاریگه‌ری له سه‌ری نابێت.
به پێی فیزیکی نیوتنی ئه‌گه‌ر تاقیکردنه‌وه‌که له جیاتی (مولکیول)
به تۆپی فۆتبۆڵ بکرێت هه‌موو ته‌نه‌کان له رۆیشتنیان به‌ره‌و
په‌رده‌که رێگه‌ێکی به ته‌واوی دیاری کراو ده‌بڕن . هیچ شتێک نییه
ببێت به هۆی ئه‌وه‌یی که لادانێک رو‌بدات و ته‌نۆلکه‌ێک بکه‌وێت له
ته‌نۆلکه‌ێکی تر که به‌ره‌و درزه دراوسێکه هاوێژراوه. به پێی
مودێلی کوانته‌می ده‌وترێت که ته‌نۆلکه له کاتدا له نێوان خاڵی
سه‌ره‌تا و کۆتاییدا هیچ شوێنێکی دیاری کراوی نییه. (فاینمه‌ن)
تێگه‌یشتبوو که (ته‌نۆلکه) له روێشتنی له سه‌رچاوه‌وه به‌ره‌و
په‌رده هیچ چه‌شنه رێگه‌ێکی دیاری کراوی نییه به‌لکوو هه‌موو
ریگانه‌ی که دوخاڵی سه‌ره‌تاو کۆتایی پێکه‌وه ده‌به‌سنه‌وه
ده‌توانێت بگرێته به‌ر . ئه‌م وته‌یه‌یی فاینمه‌ن پێ‌نیشان ده‌دات که
(فیزیکی کوانته‌می) جیاوازه له (فیزیکی نیوتنی) .حاله‌تی هه‌ر دوو
درزه‌که بابه‌ته‌که‌یه، چونکو له جیاتی ئه‌وه‌یی ته‌نۆلکه‌که یه‌ک
ڕیگه بگرێته به‌ر هه‌موو رێگه‌کان هاوکات ده‌گرێته‌به‌ر ، ئه‌م
بابه‌ته به ته‌واوی له چیرۆکه زانستیه‌کان ده‌چێت. فاینمه‌ن
شێوازێکی ماتماتیکی پێشکه‌ش کرد- کۆکردنه‌وه‌یی فاینمه‌نی له سه‌ر
مێژوه‌کان- جارێکی تر هه‌موو یاساکانی (فیزیکی کوانته‌می) به که‌لک
وه‌رگرتن له‌م ئیده‌یه دروست کرده‌وه. شێوازی ماتماتیکی له‌گه‌ڵ
کێشانی وێنه‌یی فیزیایی له تیوریه‌که‌ی فاینمه‌ن جیاوازی هه‌یه
له‌گه‌ڵ فیزیکه کوانته‌میه سه‌رتاییه‌که به‌ڵام پێشبینیه‌کانی هه‌ر
دووکیان یه‌ک شتن.
له تاقیکردنه‌وه‌یی دو درزیی ئیده‌کانی فاینمه‌ن ده‌ڵێن که
ته‌نۆلکه‌یه‌ک له چوون به‌ره‌و یه‌کێک له درزه‌کان یان درزه‌که‌ی
تریان چه‌ندین رێگه‌ی له به‌رده‌مدایه؛ رێگه‌کان وه‌ک په‌تی به‌کره
ده‌کێشرین به‌ره‌و یه‌که‌مین درز له دووهه‌مین درزه‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه جارێکی تر ده‌چنه‌وه یه‌که‌م؛ رێگه‌کان هه‌روه‌ها
ده‌چنه ریستورانێک که مێگۆی لێده‌خۆرێ ، هه‌ر وه‌ها چه‌ندین ده‌وری
هه‌ساره‌ی ژوپیته‌ر ده‌ده‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌یی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌که‌ی
خۆیان. ته‌نانه‌ت ده‌توانن هه‌موو پانتایی گه‌ردون بچن و بگه‌ڕینه‌وه.
ئه‌مه بۆچوونی فاینمه‌نه، که شی ده‌کاته‌وه چۆن (ته‌نۆلکه)یه‌ک
ده‌زانێ کام یه‌ک له درزه‌کان کراوه‌یه.- ئه‌گه‌ر یه‌کێک له
درزه‌کان کراوه‌بێت ئه‌و رێگانه‌یی که به‌ره‌و ئه‌و درزه ده‌چن
ده‌گرێته به‌ر. کاتێک هه‌ردوو درزه‌که کراوه بێت ئه‌و رێگانه‌ی که
به‌ره‌و دودرزه‌که ده‌چن، له سه‌ر په‌رده‌که له یه‌ک ده‌که‌ون و
به یه‌کداچوون دروست ده‌که‌ن . وا دێته پێش چاو که ئه‌مه شێتانه
بێت به‌ڵام له ئیمرۆدا بۆ زۆربه‌یی مه‌به‌سته‌کانی فیزیکی بنچینه‌یی
ئه‌مه به‌کار ده‌هێنرێ- بۆ مه‌به‌سته‌کانی ئه‌م کتێبه‌ش-
سه‌لمێندراوه که داڕشتنی فاینمه‌ن زۆر به که‌ڵک تره له داڕشتنه
سه‌ره‌تاییکه.
تێڕوانینی فاینمه‌ن سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌تی کوانته‌می زۆر گرینگه بۆ
تێگه‌یشتن له‌و تیورییه‌یی که ئێمه به زوویی پێشکه‌شی ده‌که‌ین،
بۆیه باشتر وایه بڕێک کات بۆ باشتر تێگه‌یشتنی ته‌رخان بکه‌ین. بێنه
پێش چاوی خۆت پرۆسه‌ێکی زۆر ساده که له‌ودا ته‌نۆلکه‌ێک به شێوه‌ێکی
سه‌ربه‌ست له خالی (ئا) و‌ه ده‌ست ده‌کات به جوڵه. به پێی مودێلی
نیوته‌نی (ته‌نۆلکه)که له سه‌ر هێڵێکی رێک به‌رده‌وام ده‌بێت. دوایی
کاتێکی وردی دیاری کراو ده‌بینین که ته‌نۆلکه‌که له سه‌ر هه‌مان هێڵ
گه‌یشتوه‌ته خاڵی (با). له مودێلی فاینمه‌ن (ته‌نۆلکه)ێکی کوانته‌می
هه‌موو ئه‌و رێگانه‌یی که (ئا) ده‌بستن به (با)و‌ه ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ
هه‌ر رێگه‌یه‌ک ژماره‌یه‌ک کۆ ده‌کاته‌وه که ناوی لێنراوه
(ره‌وگه). ره‌وگه بریتیه له پێنیشاندانی شوێن له ده‌ورێکی
شه‌پۆلێکدا که شه‌پۆله که یان له به‌رزیدایه یان نزمی و یان له
شوێنی له نێوانی ئه‌و دوانه‌دا. نوسخه‌ی ماتماتیکی فاینمه‌ن بۆ حه‌سێب
کردنی ره‌وگه‌که پێ‌نیشان ده‌دا کاتێک ره‌وگه‌ی رێگه جیاوازه‌کان
له‌گه‌ڵ یه‌کدا کۆ ده‌کرێنه‌وه " فه‌روانی ئه‌گه‌ره‌کان" بۆ گه‌یشتینی
ته‌نۆلکه‌که له خاڵی (ئا) به‌ره‌و خاڵی (با) دروست ده‌بێت. که دوو
جایی ئه‌م فه‌روانی ئه‌گه‌ره بڕی راستی ئه‌گه‌ره‌که یه بۆ گه‌یشتنی
له خالی یه‌که‌مه‌وه به خاڵی دوه‌م.
ئه‌و ره‌وگه‌یه‌یی که هه‌ر رێگه‌یه‌ک به‌ته‌نهایی به‌شداری له
کۆکردنه‌وه‌که‌ی فاینمه‌نی پێده‌کات(لێره‌دا ئه‌گه‌ره‌ی رۆیشتن له
خاڵی (ئا) بۆ خاڵی(با) ) ده‌کرێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له
(ئاراسته‌دار)یان (په‌یکانێک) که بڕکه‌ی نه‌گۆڕه به‌ڵام ئاراسته‌که‌ی
ده‌گۆڕێت ته‌جه‌سوم بکرێت. بۆ کۆ کردنه‌وه‌یی دوو ره‌وگه ده‌کرێت
نووکی(ئاراسته‌دار)ێک بلکێندرێ به کلکی (ئاراسته‌دار)ێکی تره‌وه که(
ئاراسته‌دار) نوێکه پێنیشانده‌ری (ئاراسته‌دار)ێکی تازه‌تره. بۆ
کۆکردنه‌وه‌یی (ئاراسته‌داری) زیاتر ده‌کرێ ئه‌م پرۆسه‌یه درێژه
پێبدرێ. کاتێک ره‌وگه‌کان له سه‌ر هێڵێکی راست و هاو ئاره‌سته‌ن
درێژیه‌که‌یان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ یه‌کدا کۆ ده‌بێته‌وه به‌ڵام کاتێک
ئاراسته‌که‌یان دژ به یه‌که له کاتی کۆکردنه‌وه‌دا یه‌کتری
ئه‌سڕنه‌وه له کۆتاییدا ته‌نها یه‌ک ئاراسته‌دار ده‌مێنێته‌وه.
ئیده‌که له‌م وێنه‌یه‌یی ژێره‌وه به جوانی شیکراوه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌نجام دانی پێشنیاره‌که‌ی فاینمه‌ن له حه‌سێب کردنی فه‌راوانی
ئه‌گه‌ره‌کان که ته‌نۆلکه‌یه‌ک بۆ چوون له خاڵی (ئا)و‌ه به‌ره‌و خاڵی
(با) ده‌بێت ره‌وگه‌کان یان ئاراسته‌داره‌کان کۆ بکرێنه‌وه. ژماره
رێگه‌کان بێ کۆتاییه بۆیه کارکردنه‌که تۆزێک ئاڵۆزه به‌ڵام ئه‌مان
کارده‌که‌ن و به سوودن. بڕێک له ڕێگه‌کان له وێنه‌یی ژێره‌وه
پێ‌نیشان دراون.
تیوری فاینمه‌ن به روونی پێنیشانی ده‌دات که چۆن وێنه‌یی کێشراویی
نیوتنی له سروشت ده‌کرێت له وێنه کوانته‌مییه‌که‌وه جاریکی تر
بدۆزرێته‌وه هه‌رچه‌ند وا دێته پێش چاو که ئه‌م دوانه زۆر له یه‌ک
جیاوازن. به پێی تیوری فاینمه‌ن ره‌وگه‌یی پێوه‌ندیدار به هه‌ر
ڕێگه‌ێکه‌وه به‌نده له سه‌ر نه‌گۆڕی پلانک. تیوریه‌که ده‌ڵێت به
سه‌رنجدان به‌وه‌یی که نه‌گۆڕی پلانک زۆر بچوکه کاتێک به‌شداری کردنی
ئه‌و ڕێگه‌یانه‌ی که زۆر نزیکن له یه‌ک کۆ ده‌کرێته‌وه رۆگه‌کان به
شێوه‌ێکی ئاسایی زۆر به خێرایی ده‌گۆڕین وه‌ک له وێنه‌که‌یی
سه‌ره‌وه ده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌یی کۆکه‌یان ببێت
به سفر. به‌ڵام تیورییه‌که ده‌ڵێت که هه‌ندێک له ڕێگه دیاری
کراوه‌کان (ره‌وگه)کانیان به شێوازێکه که به‌ره‌و هێڵێکی راست
مه‌یلیان هه‌یه بۆیه ته‌نۆلکه‌که زۆر حه‌زی به رۆیشتن له سه‌ر
ئه‌م رێره‌وانه‌یه. ئه‌وه زانراوه که بۆ ته‌نه گه‌وره‌کان
رێگه‌کان زۆر نزیکن له‌و پێشبینیانه‌ی که کۆکردنه‌وی نیوتنیه بۆ
ره‌وگه هاوشێوه‌کان که زۆرترین به‌شدارییان هه‌یه ، تیوری نیوتن
ته‌نها ئه‌و رێگانه‌یی که ئه‌گه‌ره‌که‌یان له سه‌ره‌وه‌یه پێش بینی
ده‌کات . لێره‌دا پێش بینی بۆ ته‌نه‌گه‌وره‌کان وه‌ک ئه‌وه‌یه که
تیوری نیوتن باسی ده‌کات.
دوورتر ئێمه باسی ئیده‌کانی فاینمه‌ن له تاقیکردنه‌وه‌یی دوو
درزه‌که‌دا کردووه. له‌و تاقیکردنه‌وه‌دا ته‌نۆلکه‌کان به‌ره‌و
دیوارێکی دوو درزی ده‌هاوێژرێن و شوێنی ته‌نۆلکه‌کان له‌سه‌ر په‌رده‌ێک
دوور له درزه‌کان ده‌پێورێن، له جیاتی یه‌ک ته‌نۆلکه تیوری فاینمه‌ن
ئه‌و تواناییه‌مان ده‌داتێ که پێشگۆییه‌کان بۆ ئه‌گه‌ری پێشهاته‌کان
بۆ سیسته‌مێک که ده‌کرێت ، ته‌نۆلکه‌یه‌ک یان کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له
ته‌نۆلکه‌کان یان ته‌نانه‌ت گه‌ردون ئه‌نجام بده‌ین. له نێوان دۆخی
سه‌ره‌تایی سیسته‌مه‌که و پێوانی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دوایی له
لایه‌ن ئێمه‌وه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه ده‌کرێت له هه‌ندێک رێگه‌وه
ده‌ربهێنرێت، که فیزیکزانان ناوی مێژویی سیسته‌میان لێناوه. بۆ وێنه
له تاقی کردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که‌دا ، مێژویی ته‌نۆلکه‌که به
شێوه‌ێکی ساده رێگه‌که‌یه‌تی. له تاقیکردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که‌دا
شانسی بینینی ته‌نۆلکه‌یه‌ک له شوێنێکدا به‌نده له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و
رێگانه‌یی که ته‌نۆلکه‌که توانیویه‌تی به‌ده‌ستی بهێنێت، ئه‌گه‌ری
هه‌ر بینینێک به پێی هه‌موو ئه‌و مێژوانه‌یی که بینینه‌که پێیدا
تێپه‌ڕیوه بینا ده‌کرێت. فاینمه‌ن ناوی مێتۆده‌که‌ی ناوه
فرموله‌کردنی فیزیکی کوانته‌می به پێی " کۆ له‌سه‌ر هه‌موو مێژوه‌کان"
یان " مێژوه جێگره‌وه‌کان".
ئێستا که ده‌توانیین رێگه‌یی فاینمه‌ن به‌ره‌و فیزیکی کوانته‌می هه‌ست
پێبکه‌ین، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه کلیلێکی تری پرینسیپی کوانته‌می تاقی
بکه‌ینه‌وه که ئێمه دواخری که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرین- پرینسیپی بینینی
سیسته‌م ده‌بێت به هۆی گۆڕانکاری له سیسته‌مه‌که. ئا‌یا ئێمه
نا‌توانیین بینه‌رێک دابنین که خاڵ چاوێکی ورد له سه‌ر چه‌ناکه‌یه‌تی
و ژیرانه سه‌یر ده‌کات به‌ڵام ده‌ست تێوه‌ردان له بابه‌ته‌که ناکات
؟ نه‌خێر به پێی فیزیکی کوانته‌می تۆ نا‌توانیت به‌س ته‌نها سه‌یری
سیسته‌مه‌که بکه‌یت و هه‌ندێک شت ببینیت . له فیزیکی کوانته‌میدا بۆ
بینین ده‌بێت کارلیک له گه‌ڵ ئه ته‌نه‌ییدا بکه‌یت که ده‌ته‌وێت
بیبینیت. بۆ وێنه بۆ بینینی ته‌نێک به شێوه‌ێکی ئاسایی ده‌بێت
ته‌نه‌که به لێدانی روناکی روون بکرێته‌وه. ڵیدانی روناکی له سه‌ر
کوله‌که کاریگه‌رێکی زۆر بچوکی هه‌یه به‌ڵام لێدانی روناکێکێ زۆر
که‌م له ته‌نۆلکه‌ێکی کوانته‌می – لێدانی فۆتۆنێک – کاریگه‌رێکی
گه‌وره داده‌نێت . تاقیکردنه‌وه‌کان پینیشان ده‌ده‌ن که گۆڕانی
ئاکامه‌کان به شێوازێکه که ته‌نها (فیزیکی کوانته‌می) ده‌توانێت
شرۆڤه‌یی بکات.
وه‌کوو نمونه‌یی پێشوو وای دابنێ لێشاوێک ته‌نۆلکه به‌ره‌و به‌ربه‌ستی
تاقیکردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که ده‌نێرین و داتاکانی یه‌که‌م میلیون
ته‌نۆلکه که له‌وێوه تێپه‌ڕ ده‌بن کۆ ده‌که‌ینه‌وه، کاتێک ژماره‌یی
ئه‌و (ته‌نۆلکه)انه‌یی که له شوێنه جۆر به جۆره‌کانی په‌رده‌که‌دا
ده‌نیشنه‌وه وێنا ده‌که‌ین ده‌بینین شێوازی به‌یه‌کدا چوون دروست
ده‌بێت ، هه‌روه‌ها کاتێک ره‌وگه پێوه‌ندیداره‌کان به هه‌رکام له‌و
ڕێگانه‌یی که خاڵی (ئا) به خاڵی (با) و‌ه گرێده‌ده‌ین پێکه‌وه کۆ
ده‌که‌ینه‌وه ده‌بینین ئه‌گه‌ری نیشتنه‌وه له شوێنه‌کان رێک وه‌ک
ئه‌وه‌یی پێشوو بۆ (به‌یه‌کداچوون) ده‌رده‌چێت.
ئێستا وایی دابنێ ئێمه تاقیکردنه‌وه‌که دوباره بکه‌ینه‌وه، ئه‌م
جاره‌یان روناکی ده‌ده‌ین له درزه‌کان خالی (س) خالی (س) ئه‌و
شوێنه‌یه که ته‌نۆلکه‌کانی پێدا ده‌ڕۆن که ده‌توانێت یه‌کیک له
درزه‌کان بێت. ئه‌مه ناوده‌نین زانیاری " کام – رێگه" چونکو به هۆی
ئه‌مه‌وه ده‌زانین که کام (ته‌نۆلکه) له درزی (ئا) و‌ه ده‌چێت بۆ
درزی (با) یان به پێچه‌وانه‌وه، ئێستا به هۆی ئه‌وه‌یی که ده‌زانین
کام ته‌نۆلکه له کام درزه‌وه ده‌روات ئێستا کۆی ڕێگه‌کان بریتیه
له ته‌نها ئه‌و رێگانه‌ی که له درزی یه‌که‌م یان درزی دوه‌مه‌وه
ده‌ڕۆن، ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌کانی هه‌ردو درزه‌که پێکه‌وه
ناگرێته‌وه . چونکو فاینمه‌ن به‌یه‌کدا چوونی به‌م شێوه‌یه
شرۆڤه‌ده‌کرد، رێگه‌کانی درزی یه‌که‌م له گه‌ڵ رێگه‌کانی درزی دووه‌م
به یه‌کده‌گه‌ن و ئه‌م دیارده‌یه دروست ده‌بێت و مه‌رجیش ئه‌وه‌یه
نه‌زانیت کام (ته‌نۆلکه) له کام درزه‌وه تێپه‌رده‌بێت ، که ئه‌م
ده‌ستتێوه‌ردانه واته رون کردنه‌وه‌یی یه‌کێک له درزه‌کان ده‌بێت
به هۆی ئه‌وه‌یی به‌یه‌کداچوونه‌که نه‌مێنێت. له ڕاستیدا کاتێک
روناکییه‌که ده‌دریت له درزه‌که ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌یی شێوازی به
یه‌کدا چوونی یه‌که‌م نه‌مێنێت و به یه‌کداچوونێکی تر نزیک له‌وه‌ی
پێشوو له جیاتی دروست ببێت!. هه‌روه‌ها ده‌کرێت ئێمه ئه‌م
تاقیکردنه‌وه‌یه به به‌کارهێنانی روناکێکی زۆر کز دوباره
بکه‌ینه‌وه که له‌ودا (ته‌نۆلکه)کان هه‌موویان له‌گه‌ڵ روناکییدا
کارلێک ناکه‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌دا دووباره ئه‌و توانایه‌مان ده‌بێت که
ئه‌مجار زانیاری " کام –رێگا" ته‌نها بۆ ئه‌و ژێر کۆمه‌ڵه له
(ته‌نۆلکه)کان بدۆزرینه‌وه.
ئه‌گه‌ر بین داتاکانی ته‌نه‌کانی گه‌یشتوو، دابه‌ش بکه‌ین به پێی به
ده‌ست هاتوو له زانیاری کام –رێگا و ئه‌ویی تر ده‌بینین ئه‌و ژێر
کۆمه‌ڵه‌یه‌یی که زانیاریمان ده‌رباره‌ی رێگه‌که‌یه‌وه نییه به
یه‌کدا چوون دروست ده‌کات به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌یی که زانیاریمان
ده‌رباره‌ی رێگه‌که‌یه‌وه به ده‌ست هێناوه به‌یه‌کداچوون دروست
ناکه‌ن.
ئه‌م ئیده‌یه مانا گه‌لی گرینگی بۆ مه‌فهومی "رابردو"مان له‌گه‌ڵدایه
. له تیوری (نیوتن)ی دا وه‌کوو کۆمه‌ڵێک له روداو فه‌رز ده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر ئێوه گوڵدانیکتان ساڵی ڕابردوو له ئیتالیا کڕێبێت و به
شکاوی له سه‌ر زه‌ویی بیبنن و مناڵه‌که‌تان گێژه‌گێژ به لایه‌وه
وه‌ستابێت بۆ سه‌یر کردنی بیرکردنه‌وه ده‌رباره‌ی کاره‌ساته‌که دبێت
به‌مه: بڕێ په‌نجه‌ی بچکۆله پاڵی به گوڵدانه‌که‌وه ناوه‌و
گولدانه‌که‌ش له که‌وتنه خواره‌وه‌دا بووه به هه‌زاران که‌رته‌وه.
له ڕاستیدا به بوونی داتایی ته‌واو له کاتی ئێستادا به که‌ڵک
وه‌رگرتن له تیوری نیوتن ده‌توانرێ وێنه‌ێکی ته‌واو له رابردوو
پیشکه‌ش بکرێت. ئه‌مه له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنه هه‌ستیارییه‌کانمان
یه‌کده‌گرێته‌وه، ئێش له‌گه‌ڵ چێژ ئه‌و دوو شته‌ن که پێ‌نیشان ده‌ده‌ن
که جیهان ڕابردووێکی دیاری کراویی هه‌یه ، مومکینه که‌س نه‌یبینیبێت
به‌ڵام ڕابردوو بوونی هه‌یه ئه‌گه‌ر زنجیره‌ێک وێنه‌ی یه‌ک له دوایی
یه‌ک لێبگریت. به‌ڵام سه‌باره‌ت به (تۆپه بووکیه)کوانته‌میه‌کان
ناکرێت بوترێت که ڕێگه‌ێکی دیاری کراویان له سه‌رچاوه‌وه به‌ره‌و
په‌رده‌که هه‌یه. ئێمه مومکینه به هۆی بینینه‌وه شوێنی (تۆپیکی
بووکی) نیشان بکه‌ین، به‌ڵام له نێوان بینینه‌کانمان ئه‌و ده‌توانێ
هه‌موو رێگه‌کانی تر بگرێته‌به‌ر. فیزیکی کوانته‌می ده‌ڵێت هیچ
رێگه‌یه‌ک بوونی نییه بۆ ئه‌وه‌یی به بینینی ئێستا بزانین رابردوێک
که نه‌مان بینیوه چۆن بووه وه‌ک چۆن ده‌رباره‌ی ئاینده وه‌کوو
کۆمه‌ڵێک له ئه‌گه‌ر قسه‌ده‌که‌ین بۆ رابردوش هه‌ر وه‌هایه. به پێی
فیزیکی کوانته‌می گه‌ردون ته‌نها یه‌ک رابردو یان یه‌ک مـێژویی نییه.
ئه‌و ڕاستییه‌یی که رابردوو ته‌نها یه‌ک شێوازی دیاری کراویی نییه
به‌و مانایه که بینینه‌کان له سه‌ر ئێستای سیستمێک کاریگه‌ری له
سه‌ر رابردوو دا ده‌نێت. ئه‌مه به تاقیکردنه‌وه‌ێک له لایه‌ن
فیزیکزان (جان وییلیر) داکۆکی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه، ئه‌م تاقی
کردنه‌وه‌یه ناوی ( هه‌ڵبژاردنی-ته‌ئخیری) لێنراوه، تاقیکردنه‌وه‌یی
(هه‌ڵبژاردنی-ته‌ئخیری) وه‌کوو تاقی کردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که که پێشتر
باسمان کردووه وایه، له‌ودا ئێوه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌تان هه‌یه که
ئه‌و رێگه‌یه‌ی که ته‌نۆلکه‌که ده‌یپێوێت بیبینن . به‌ڵام له
تاقیکردنه‌وه‌یی (هه‌ڵبژاردنی-ته‌ئخیری) ئێوه بڕیارتان بۆ بینین یان
نه‌بینینی رێگه‌که دواده‌خه‌ن تا ئه‌و کاته‌ی (ته‌نۆلکه)که له
په‌رده هه‌ستیاره‌که ده‌که‌وێت.
ئاکامه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌یی(هه‌ڵبژاردنی-ته‌ئخیری) له گه‌ڵ
ئاکامه‌کانی زانیاری کام -ڕێگایی تاقی کردنه‌وه‌یی دودرزه‌که چوون
یه‌که‌ن چ بمانه‌وێ بیبینین چ نه‌مانه‌وه‌ێ.به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌دا
ئه‌و رێگه‌یه‌یی که هه‌ر ته‌نۆلکه‌یه‌ک ده‌ی گرێته به‌ر- ئه‌مه
رابردوه‌که‌یه‌تی- دیاری کراوه دوایی ئه‌وه‌یی که ته‌نۆلکه‌که له
درزه‌کانه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت یان ره‌نگ بێ ناچار کرابێت بۆ بڕیار دان
له‌وه‌یی که یه‌ک درز هه‌ڵبژێرێت، که به‌یه‌کداچوون دروست ناکات ،
یان دوانه‌که هه‌ڵبژێرێت که به‌یه‌کداچوون دروست ده‌کات.
(ویلییر) ته‌نانه‌ت وێرژنێکی گه‌ردوونی له تاقیکردنه‌وه‌که‌ی له به‌ر
چاو گرتبوو ، که له‌ودا (ته‌نۆلکه)کان بریتی بوون له ئه‌و( فۆتۆن )
انه‌یی له (کوازه‌ره) به‌هێزه‌کانه‌وه که چه‌ندین میلیارد ساڵی
روناکی له ئێمه‌وه دورن ده‌رده‌چن . ئه‌م تیشکانه ده‌توانرێ بکرێن
به دوو که‌رته‌وه و جارێکی تر به‌ره‌و زه‌ویی به هۆی هاوێنه‌یی
راکێشانی گه‌له ئه‌ستێره‌کانه‌وه چڕ بکرێنه‌وه. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌م
تاقیکردنه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌یی توانایی تکنلۆجیایی ئیمرۆدایه،
ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین بڕی پێویست له‌م فۆتۆنانه کۆ بکه‌ینه‌وه
ده‌توانین ناچاریان بکه‌ین به‌یه‌کداچوون دروست بکه‌ن. هێشتا ئه‌گه‌ر
ئێمه ئامێرێک بۆ پیوانی زانیاری کام-رێگا پێش ئاشکرا کردن دابنێن
ده‌بێت به هۆی نه‌مانی به‌یه‌کدا چوونه‌که. ئه‌م هه‌ڵبژاردنی یه‌ک
رێگا یان دوو رێگا چه‌ندین میلیون ساڵ له‌وه‌و پێش دروست کراوه
ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌یی زه‌ویی یان شایه‌د خۆر دروست بووبێت ، به‌ڵام
هێشتا له تاقیگه‌دا ئێمه له ژێرکارییگه‌رییه‌که‌یداین.
له‌م به‌شه‌دا ئێمه ئه‌و (فیزیک کوانته‌م)یه‌مان بۆ
تاقیکردنه‌وه‌یی دوو درزه‌که به‌کاردێت، شیکرده‌وه . له دواییدا
ئێمه فۆرمالیسمی فاینمه‌ن بۆ ( مکانیکی کوانته‌می) بۆ گه‌ردوون
به‌کارده‌هێنین. ده‌بینین وه‌ک چۆن بۆ ته‌نۆلکه‌کان بینرا گه‌ردونیش
به ته‌نها یه‌ک مێژوویی نییه ، هه‌موو مێژوه‌کانی به ئه‌گه‌رێکه
ده‌کرێت بوونی هه‌بێت ، بینینه‌کانی دۆخی ئێستامان کاریگه‌ری له سه‌ر
ڕابردوو داده‌نێت و مێژوه جۆربه جۆره‌کانی گه‌ردون دیاری ده‌کات
هه‌روه‌کوو بینینی (ته‌نۆلکه‌کان) له تاقیکرنه‌وه‌یی دوو درزی که
کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕابردوو ده‌بوو. ئه‌م شیکارییه پینیشان ده‌دات که
چۆن یاساکانی سروشت له گه‌ردونه‌که‌مان له ته‌قینه‌وه
گه‌وره‌که‌وه(بیگ بانگ) سه‌رچاوه ده‌گرن، ئێمه تۆزێک زیاتر
ده‌رباره‌ی یاساکان و هه‌ندێک له‌و نهێنیانه‌ی که دروستی ده‌که‌ن
قسه‌ده‌که‌ین.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|