٣١\١٠\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.

نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
- بەشی
پێنجەم -
تیوری هه‌موو شت.
" ناتێگه‌یشتنی ترین شت ده‌رباره‌ی گه‌ردون ئه‌وه‌یه
که بۆ تێگه‌یشتن ده‌شێت.".
(ئا‌لبێرت ئانیشتاین)
گه‌ردون بۆ تێگه‌یشتن ده‌شێت ، چونکوو له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی یاسا
زانستیه‌اکاندایه‌و ده‌توانێن بڵێین که ره‌فتاره‌که‌ی ده‌کرێت مودێله
بکرێت. به‌ڵام ئه‌م یاسایانه یان ئه‌م مودێلانه چین؟. یه‌که‌م هێز که
به شێوازی ماتماتیکی شرۆڤه‌کراوه بریتیه له هێزی راکێشان. یاسای
راکێشانی نیوتن ، بڵاو کراوه له ساڵی 1687 ، ده‌ڵێت له‌م گه‌ردونه
هه‌موو ته‌نێک ته‌نه‌کانی تر به هێزێک راده‌کێشێت که راسته‌وخۆ پێوه‌دندی
له‌گه‌ڵ بارستاییدا هه‌یه. ئه‌مه هه‌ستێکی گه‌وره‌ی هزری له سه‌رده‌مه
که‌ی خۆییدا دروست کرد چونکوو پێنیشانیدا،لانی که‌م لایه‌نێکی گه‌ردون
ده‌کرێ به راستی وه‌کو مه‌کینێکی ماتماتیکی مودێله بکرێ و کاری پێ
بکرێ. ئه‌م ئیده‌یه هه‌ندێک یاسا بۆ سروشت بوونیان هه‌یه ، هه‌ندێک
بابه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌یی که (گالیلۆ) 50 ساڵ پێش به تۆمه‌تی بێ‌بڕوایی
حوکمدرا بوو، هێنایه پێش. بۆ وێنه کتێبی پیرۆز چیرۆکی پاڕانه‌وه‌یی
(یوشع) بۆ وه‌ستانی خۆر و مانگ له رێڕه‌وه‌کانیان ده‌گێڕێته‌وه چونکو
ته‌مه‌نایی رۆشنایی رۆژی زیاتری ده‌کرد بۆ ته‌واو بوو نی جه‌نگی (ئامورییه)کان
له که‌نعان. به پێی کتێبی (یوشع) خۆر نزییکه‌ی یه‌ک رۆژ وه‌ستا.
ئیمرۆکه ئێمه ده‌زانیین که ئه‌م وته‌یه مانای وایه که سوڕانه‌وه‌یی
زه‌ویی وه‌ستا بوو.ئه‌گه‌ر زه‌وه‌یی بوه‌ستێ به پێی یاساکانی نیوتن
هیچ شتێک له سه‌ر زه‌وه‌یی ناوه‌ستێ و هه‌موویان خێراییه‌کان به قه‌ده‌ر
خیرایی زه‌وه‌یی ده‌مێنێته‌وه (1100 مایل له کاتژمێرێک له سه‌ر هێڵی
ئیستوا)- واته نرخێکی یه‌کجار زۆر بۆ ئه‌م دره‌نگ هه‌ڵهاتنه‌یی خۆر ده‌بێت
بدرێ . وتنی هیچ کام له‌م شتانه نه‌بوو به هۆی بێزار کردنی نیوتن،
نیوتن باوه‌ڕی وابوو که خودا بۆی هه‌یه ده‌ست تێوه‌ردان له هه‌موو
کاره‌کانی سروشت دا بکات.
دوایی ئه‌مه نزیک ترین لایه‌نی سروشت که دۆزرایه‌وه بریتی بوو له
هێزه‌کانی کاره‌بایی و موگناتیسی. ئه‌مانیش ره‌فتاریان وه‌کوو هێزی
راکێشان وابوو به‌و جیاوازییه‌وه که دوو بارگه‌ی کاره‌بایی یان دوو
مه‌گنێتی چوون یه‌ک له یه‌ک دور ده‌که‌ونه‌وه و ئه‌گه‌ر نا چوون یه‌ک
بن یه‌کتری راده‌کێشن. هیزه‌کانی کاره‌بایی و موگناتیسی زۆر به هێزترن
له هێزی راکێشان ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یی که ژماره‌یی باره‌گه (موجه‌ب)
و( سالب)ه‌کانی ناو ته‌نه ماکرۆسکۆپییه‌کان به قه‌در یه‌کن ، ئه‌مه
ده‌ر ناکه‌وێت. ئه‌مه مانای وایه به پێچه‌وانه‌یی هێزی راکێشان که
زیاد ده‌بێت، هێزه کاره‌بایی و موگناتیسیه‌کانی ناو ته‌نه
ماکرۆسکۆپیه‌کان به نزیکه‌یی هه‌موو یه‌کتری ده‌سڕنه‌وه.
ئیده‌یی ئێستامان ده‌رباره‌ی کاره‌با و موگناتیس نزیکه‌ی سه‌د ساڵێک
واته له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م،
کاتێک چه‌ندین فیزیکزان له چه‌ندین وڵات هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌یی
تاقیگه‌یی وردیان له سه‌ر هێزه کاره‌بایی و موگناتیسییه‌کان ئه‌نجامدا،
فه‌راونێکی زۆری به خۆوه بینی یه‌کێک له گرینگ‌ترین دوزینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یه
که هێزه‌کانی موگناتیسی و کاره‌بایی پێوه‌ندیان له‌گه‌ل یه‌کدا هه‌یه:
باره‌گه‌ێکی کاره‌بایی که ده‌جوڵێت هێز له مه‌گنێت ده‌دات، هه‌ر وه‌ها
مه‌گنه‌تێک که بجوڵێت ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌یی هێز بدات له باره‌گه‌یی
کاره‌بایی. یه‌که‌م که‌س که له‌مه گه‌یشت فیزیکزانیکی (دانیمارک)ی به
ناوی ( هانس کریستین ئۆرستێد) بوو که کاتیکی سوڕێکی کاره‌بایی بوو
وانه وتنه‌وه له زانکۆ به‌ست بوو تێگه‌یشت که سوره‌که کاتێک له(قیبله
نما) نزیک ده‌کرێته‌وه کاریگه‌ری له (له‌رزۆکه)ی قیبله‌نماکه داده‌نێت
و ده‌یجوڵێنێ. ئه‌و زۆر زوو تێگه‌یشت که جوڵه‌ی کاره‌بایی ده‌بێت به
هۆی دروست بوونی هێزی موگناتیسی ، هه‌ر وه‌ها وشه‌ی (کارۆ موگناتیسی)
داهێنا. چه‌ندین ساڵ دوای فیزیکزانی بریتانی (میشل فاراده‌ی) له سالی
1831 وتی- به زمانی ئیمرو- ئه‌گه‌ر ته‌زویی کاره‌بایی ده‌بێت به هۆی
دروست بوونی بواری موگناتیسی ، که‌وابوو بواری موگناتیسیش ده‌بیت ببێت
به هۆی دروست بوونی ته‌زویی کاره‌بایی.
چوارده ساڵ دوایی( فاراده‌ی) پیوه‌ندیی نێوان رووناکی و
کارۆموگناتیسمی دۆزییه‌وه کاتێک پێنیشانی دا که موگناتیسێکی به‌هێز
ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر سروشتی جه‌مسه‌رگیری روناکی دابنێت.
(فاراده‌ی) ئاستی خوێنده‌واریه‌که‌ی نزم بوو، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌ێکی هه‌ژاری
ئاسنگه‌ر له نزییک له‌نده‌ن له داییک ببوو ، له ته‌مه‌نی سیزده
ساڵییدا قوتابخانه‌ی به مه‌به‌ستی کارکردن وه‌کوو نامه‌به‌ر و به‌رگگری
کتێب له کتێبخانه‌ێک به جێ هێشت. بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌و ئه‌وکتێبانه‌یی
که بۆ پاریزگاری لێکردن چاک کردن بۆی ده‌هات ده‌خوێنده‌وه، هه‌ر وه‌ها
هه‌ندێک تاقیکردنه‌وه‌یی ساده و هه‌رزانی له کاتی فه‌راغ دا ئه‌نجام
ده‌دا. به رێکه‌وت وه‌کوو یاریده‌ده‌ر کارێکی له تاقیگه‌ی کیمیازانی
گه‌وره (هامفری ده‌یڤی) ده‌سکه‌وت. (فاراده‌ی) پاش ماوه‌ی 44 ساڵ ته‌مه‌نی
دوای مه‌رگی (ده‌یڤی) به‌ڕێ کرد. ماتماتیک له لای فاره‌ده‌ی زۆر زه‌حمه‌ت
بوو ، هه‌رگیز زۆر له ماتماتیک فیر نه‌بوو. بۆیه تا ئه‌و رۆژه‌ی مرد
زۆر زه‌حمه‌ت بوو بۆی بتوانێت ته‌سه‌وری وێنه تێوریه‌که‌ی ئه‌و
دیارده سه‌یرانه‌ی که له تاقیگه‌که‌ییدا ده‌بینرا بکات.
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین داهێنانه هزرییه‌کانی (فاراده‌ی) ئیده‌ی بواره‌کانی
هێز بوو. له‌م رۆژانه‌دا به هۆی ئه‌و کتێب و فیلمانه‌ی که ده‌رباره‌ی
بێگانه چاو زله‌کان کشتیه‌ئه‌ستێرییه‌کانیان به‌رهه‌م دێن، زۆربه‌ی خه‌لک
له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا ئاشنایه‌تیان هه‌یه، بۆیه له‌وانه‌یه ده‌بوایه
ئه‌و مافی داهێنانه‌که‌ی به ده‌ست بێنابایه. به‌ڵام له سه‌دده‌کانی
نێوان نیوتن و فاراده‌ی یه‌کێکه له گه‌ره‌ترین نهێنیه‌کانی فیزیک ئه‌وه
بوو که واده‌رکه‌وتبوو که ئه‌و هێزانه‌ی که کاریگه‌ری له سه‌ر ته‌نه‌کان
داده‌نێن له کاتێکدایه له نێوان ته‌نه‌کاندا بۆشایی هه‌یه واته
هێز له بۆشاییدا ئال‌و گۆڕی پیده‌کرێ، فاراده‌ی حه‌زی له‌مه نه‌بوو.
ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که بۆ جوله‌ی ته‌نێک ده‌بێت شتێک لێی بکه‌وێت.
بۆیه وا ته‌سه‌وری ده‌کرد بۆشایی نێوان بارگه کاره‌باییه‌کان و
مگنێته‌کان پڕه له بۆری که به چاو نابینرین، به شێوازی فیزیکی
کاری پاڵنان و راکێشانه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن، فاراده‌ی ناوی ئه‌و
بۆریانه‌ی نا بواری هێز. رێگه‌ێکی باش بۆ ته‌سه‌ور کردنی ، بوارێکی هێز
، ئه‌نجام دانی پێنیشاندانێکی هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌یه که له‌ودا
موگناتێسێکی شه‌ش پاڵ‌و له سه‌ر پلێتێکی شوشه‌یی که پره له ورده
ئاسنی بڵاوه‌بوویه‌وه ، داده‌نرێت و به هه‌ندێک پڵتۆکی بچوک بۆ زاڵ
بوون به سه‌ر هێزی لێخشاندن ، ورده ئاسنه‌کان به هۆی هێزێکی نه‌بینراوه‌وه
ده‌جوڵێن به شێوازێک ئاراسته وه‌رده‌گرن و بڵاو ده‌بنه‌وه له جه‌مسه‌رێکی
مو‌گناتیسه‌که‌وه به‌ره‌و جه‌مسه‌ره‌که‌ی تری. ئه‌م شێوازه وه‌ک نه‌خشه‌ێک
پێ‌نیشان ده‌دات که چۆن هێزی موگناتیسی نفوز ده‌کاته بۆشاییه‌وه. له
ئیمرۆدا ئێمه باوه‌ڕمان وایه که هه‌موو هێزه‌کان به هۆی بواره‌وه
ده‌گوازرێنه‌وه، که ئه‌مه یه‌کێکه له مه‌فهومه گرینگه‌کانی
فیزیکی نوێ – هه‌روه‌ها چیرۆکه زانستیه‌کانیش.
بۆ چه‌ندین ده‌یه تێگه‌یشتنه‌کانمان ده‌رباره‌ی کارۆ موگناتیسی وه‌ک
خۆی مابوویه‌وه، که بریتی بوو له هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی چه‌ند
دانه‌ێک یاسای ( ئه‌زموونی): ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یی که نزیکایه‌تی له
نێوان کاره‌با و موگناتیس به شێوه‌ێکی نهێناویی بوونی‌هه‌یه؛ ئه‌و
هزره‌یی که هه‌ندێک جۆری پێوه‌ندی ئه‌وان به روناکییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؛
هه‌روه‌ها مه‌فهومێکی سه‌ره‌تایی له (بوار)، یازده تیوری
کارۆمۆگناتیسی بوونیان هه‌بوو که هیچ کامیان بێ عه‌یب نه‌بوون. له
ساڵانی ده‌یه‌یی 1860 فیزیکزانی سکۆتلندی (جیمز کلارک ماکسوێل)
بیرکردنه‌وه‌کانی فاراده‌ی په‌ره‌پیدا بۆ ناو چوارچیوه‌ێکی ماتماتیکی
که شرۆڤه‌ی نزییکی و نهێنی پیوه‌ندی نێوان کاره‌با و موگناتیس و
روناکی ده‌کرد. به‌رئه‌نجام کۆمه‌ڵه‌یه‌ک هاو کێشه بوون که شیکاری هه‌ر
دوو هێزی موگناتیسی و کاره‌بایی ده‌کرد وه‌کوو ده‌رکه‌وته‌ی هاوشێوه‌ی
بواری کارۆ موگناتیسی. ماکسوێل کاره‌با و موگناتیسی له ناو یه‌ک هێزدا
یه‌ک خست.هه‌ر وه‌ها پێنیشانی دا که بواره‌کانی کارۆموگناتیسی ده‌توانن
وه‌کوو شه‌پۆل له بۆشاییدا په‌خش بن.خێرایی شه‌پۆله‌که که له ناو
هاوکێشه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وت و به ژماره‌یه‌ک پێ‌نیشان ده‌درا که چه‌ند
ساڵ پێشتر به که‌ڵک وه‌رگرتن له داتایی تاقیگه‌یی حیسابی کردبوو.
جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان بوو له لای که ئه‌و خێراییه‌یی که ئه‌و حیسابی
کردبوو خێرایی روناکی بوو که به شێوه‌یی تاقیگه‌یی تا 1 له‌سه‌ددی
دروستی حیسابی کردبوو. ئه‌و دۆزیبوویه‌وه که روناکی خۆی شه‌پۆلی
کارۆموگناتیسیه!.
له ئیمڕۆدا هاوکێشه‌کان که شرۆڤه‌ی بواره‌کانی موگناتیسی و کاره‌بایی
ده‌که‌ن نێوی هاوکێشه‌کانی ماکسوێلی لێنراوه. به‌شێکی که‌م له خه‌لک
ناویان بیستوه. به‌ڵام پێم وابێ گرینگ‌ترین هاوکێشه‌ی ئێمه‌ن که
زۆرترین بازه‌رگانیان پیوه ده‌کرێ. نه ته‌نها ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وایی
له‌سه‌ر که‌ره‌سه‌کانی ماڵه‌وه تاوه‌کوو کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌که‌ن به‌ڵکوو
شرۆڤه‌ی جوره‌کانی تری شه‌پۆلی روناکی وه‌کوو شه‌پۆلی( مایکرۆ)،( رادیۆ)،
روناکی( ژێر سور)و( تیشکی ئیکس)یش ده‌که‌ن . هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها یه‌ک
جیاوازیان له‌گه‌ڵ روناکی بینراودا هه‌یه- درێژه شه‌پۆله‌کانیان.
درێژه شه‌پۆلی شه‌پۆلی رادیویی نزیکه‌ی یه‌ک میتر یان زۆرتره له
کاتێکدا روناکی بینراو درێژه‌شه‌پۆله‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری یه‌ک میتر
له سه‌ر ده‌میلیونه و هه‌ر وه‌ها (تیشکی- ئیکس)ه‌کان زۆر کورتترن
نزیکه‌ی یه‌متر له سه‌ر سه‌د میلیونه. خۆره‌که‌ی ئێمه هه‌موو درێژه
شه‌پۆله‌کان ده‌رده‌کات به‌ڵام زۆربه‌ی تیشکه‌که‌یی له ناوچه‌ی
بینینیدا چڕ ده‌بێته‌وه. پێم وابێ ئه‌مه به رێکه‌وت نییه که خۆر
به چڕی ئه‌و درێژه شه‌پۆله ده‌رده‌کات که چاوی ئێمه ده‌توانێت
بیبێنێت. چاوی ئێمه به شێوه‌یه‌ک گه‌شه‌ی سه‌ندووه که توانایی
ئاشکراکردنی ئه‌و شه‌پۆله کارۆموگنه‌کاریانه‌یی هه‌بێت که ده‌که‌وێته
ئه‌و ناوچه‌یه‌وه چونکوو ئه‌مه زۆرترین تیشکه که پێی ده‌گات. ئه‌گه‌ر
ئێمه سه‌رنج بده‌ینه بوون له هه‌ساره‌کانی تر ، ئه‌وانیش له‌وانه‌یه
چاویان به شێوازێک بێت که بتوانێت ئه‌و تیشکانه ببێنێت که به چڕی
له خۆره‌وه ده‌رده‌چن، هه‌ڵبه‌ت به هێنانه ناوی هه‌ندێک فاکته‌ری
که وه‌کوو رێگرتنی روناکی له‌لایه‌ن تۆز‌و غازه‌کانی ناو ئه‌تۆمسفێری
هه‌ساره‌که. بۆیه ئه‌و (بێگانه)انه‌یی که له گه‌ڵ بوونی (تیشکی-ئیکس)
گه‌شه‌یان سه‌ندووه له‌وانه‌یه زۆر باش بن بۆ ئاسایشی فرۆکه‌خانه‌کان.
هاوکێشه‌کانی ماکسوێل دیاری ده‌که‌ن که خێرایی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسی
له ده‌ورو به‌ری 300000 کیلۆمتر له چرکه‌دایه یان له ده‌وروبه‌ری
670 میلیون مایل له کاتژمێرێکدا.به‌ڵام باس کرن له خێرایی بێمانایه
تا ئه‌و کاته‌ی چوارچیوه ریفرێنسێکت بۆ پێوانی خێرایی به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه
دیاری نه‌کرابێت. ئه‌م شته له ژیانی رۆژانه‌دا پێویست ناکات زۆر بیری
لێبکه‌یته‌وه. کاتێک خێرایی پێوو 60 مایل له کاتژمێرێکدا ده‌خوێنێته‌وه،
ئه‌مه به‌ومانایه که خێراییه پێواوراوه‌که به نیسبه‌ت قه‌راخ
جاده‌که‌وه بووه، نه‌ک به نیسبه‌ت (کونه‌ره‌ش)ه‌که‌ی ناوه‌ندی (کاکێشان).
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له ژیانی رۆژانه‌یشدا هه‌ندێک جار ناچاری چوارچێوه
رفرێنس دیاری بکه‌یت . بۆ وێنه کاتێک کوپێک چا له راره‌ویی فرۆکه‌ێکی
جه‌ت له کاتی فڕین‌دا حه‌مل بکه‌ی ، له‌وانه‌یه تۆ بڵێی خێرایه‌که‌یی
2 مایل له کاتژمێرێکدایه، که‌سێک له سه‌ر زه‌وی له‌وانه بڵێت
خیراییه‌که 572 مایل له کاتژمێرێکدایه . وابیر مه‌که‌ره‌وه که یه‌کێک
له‌م بینه‌رانه راستترن . له بیرت بێت چونکوو زه‌وی به ده‌وری خۆردا
ده‌سۆڕێته‌وه که‌سێک که له سه‌ر ئه‌و ته‌نه ئاسمانیه‌یه قسه‌که‌ی
له گه‌ڵ که‌ستان یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵیت که تۆ به خێرایی 18
مایل له چرکه‌دا ده‌سوڕیته‌وه، بێ ئه‌وه‌یی ئاماژه به حسودییه‌که‌ی
به نیسبه‌ت شوێنه فێنکه‌که‌ته‌وه بکات. کاتێک ماکسویل رایگه‌یاند که
خێرایی روناکی به‌و شێوه‌ی که له هاوکێشه‌کانیه‌وه دێته ده‌ره‌وه
دۆزیوه‌ته‌وه ،وه‌ها یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ێک بوونی هه‌بووکه ئایاخێرایی
روناکی ناو هاوکێشه‌کانی ماکسوێل به نیسبه‌ت چییه‌وه پێوراوه؟.
هیچ هۆکارێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به‌وه بکه‌ین که پارامته‌ری
خێرایی له هاوکیشه‌کانی ماکسوێل به نیسبه‌ت زه‌وییه‌وه بووه چونکوو
هاوکیشه‌کانی بۆ هه‌موو گه‌ردون به‌کار ده‌هات . وڵامێکی ئه‌لترناتیڤ
ئه‌مه بوو که ئه‌و خێراییه روناکییه‌ی که به هۆی هاوکێشه‌کانی
ماکسوێل وه دیاری ده‌کرێت به نیسبه‌ت ناوه‌ندێکه‌وه که ناکرێ
ئاشکرا بکرێت و نفوز ئه‌کاته هه‌موو شوێنێکی بۆشایی ، ناوی( ئیسێ‌ری)شه‌فاف
یان به کورتی ئیسێریان لێنابوو، که وشه‌ێکی ئه‌ره‌ستوه بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی
که ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که هه‌موو گه‌ردونی ده‌ره‌وه‌ی گۆیی خاکی
داپۆشیوه. ئه‌م (ئیسێره) فه‌رزکراوه ده‌بوو به ناوه‌ندێک بۆ بڵاو
بوونه‌وه‌یی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسی،به ته‌واوی وه‌کوو بڵاو بوونه‌وه‌ی
ده‌نگ له هه‌وادا. ئه‌گه‌ر (ئی‌سێر) بوونی هه‌بوایه ده‌بوو به
ستانده‌رێکی ره‌ها بۆ وه‌ستان(وه‌ستان به نیسبه‌ت ئێسه‌ره‌وه)، لێره‌وا
ده‌کرا هه‌ر وه‌ها پێناسه‌ی جوله‌ی ره‌هایش بکرێت. ئێسه‌ر چواچێوه
رفرێنسێکی سه‌ره‌تایی بۆ ته‌واویی گه‌ردون دروست ده‌کات که به پێی ئه‌و
ده‌کرێت خێرایی بپێورێت.( ئی‌سێر ) قه‌بوول کرابوو بۆ بنچینه‌یی
تیورییه‌کان ، بۆیه زۆر له زاناکانی هاندا که به‌دواییدا بگه‌ڕێن و
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، یان لانی که‌م ته‌ئییدی بوونی بکه‌ن. یه‌ک
له‌و زانایانه خودی ماکسوێل بوو.
ئه‌گه‌ر تۆ به خێرایی به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ێکی ده‌نگ بچیت ، ده‌نگه‌که
خێراتر به تۆ ده‌گات ، ئه‌گه‌ریش به خێرایی لێی دوور که‌ویته‌وه ده‌نگه‌که
به هێواشی زۆر زیاتر لێت نزیک ده‌بێته‌وه. به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر
(ئی‌سێر) بوونی هه‌بێت ده‌بێت خێرایی روناکی به پێی جوله‌که‌ت به
نیسبه‌ت (ئی‌سێر)ه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ر دابێت. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر روناکی
وه‌ک ده‌نگ کاری بکردایه، وه‌کوو خه‌لکانێک که له جێتێکی سه‌روده‌نگ
سوار بوونه و قه‌ت ئه‌و ده‌نگه‌ی که له‌دوایی فرۆکه‌که‌وه ده‌رده‌چێت
نابیستن، ده‌کرا به خێرایه‌ک له ناو ئێسه‌ردا سه‌فه‌ربکه‌ی که پێش
شه‌پۆلی روناکی بکه‌ویت. بۆ کار کردن له سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه،
ماکسوێل پێشنیاری تاقیکردنه‌وه‌ێکی کرد. ئه‌گه‌ر (ئی‌سێر) بوونی هه‌بێت
ده‌بێت زه‌ویی له سوڕه‌که‌ییدا به ده‌وری خۆر به ناوییدا بڕوات،به
هۆی ئه‌وه‌ی که زه‌وی له سه‌فه‌رکه‌ی به‌ده‌وری خۆردا ئاراسته‌ی جۆر
به‌جۆر وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت یه‌کێک بتوانیت جیاوازیکی بچوک له خێرایی
روناکییدا له کاته‌جیاوازه‌کانی ساڵدا بۆ وێنه له مانگه‌کانی(
ئا‌پریل) یان( جولای)ی‌دا بپێوێت .
ئه‌م ئیده‌ی ماکسوێل له‌گه‌ڵ راستکه‌ره‌وه‌ی کتێبی " پێشکه‌وتنه‌کانی
ئه‌نجومه‌نی پاشایه‌تی" باسکراوه که وایی بیر ده‌کرده‌وه که
تاقیکردنه‌وه‌که ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت . به‌ڵام له ساڵی 1879 به
ماوه‌ێکی کورت پێش مردنی له ته‌مه‌نی 48 ساڵی به هۆی شێرپه‌نجه‌یی ده‌ردناکی
گه‌ده‌وه، ماکسوێل نامه‌ێکی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێکی نارد.
نامه‌که دوایی مردنی له گۆڤاری (نه‌یچێر ) بڵاو کرایه‌وه . که له
لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه خوێندرایه‌وه، له ناو ئه‌واندا فیزیکزانێکی ئه‌مریکی
به‌ناوی ( ئا‌لبێرت مایکلسۆن) هه‌بوو که بیرکردنه‌وه‌که‌ی ماکسوێل
کاریگه‌ری له سه‌ری دانابوو، له ساڵی 1887 مایکلسۆن له‌گه‌ڵ (ئیدوارد
مورلی) تاقیکردنه‌وێکی زۆر هه‌ستیاریان که به مه‌به‌ستی پێوانی
خێرایی، کاتێک زه‌وه‌یی له ناو (ئی‌سێر)دا ده‌جوڵێت ئه‌نجامدا. ئیده‌که‌یان
ئه‌وه بوو که جیاوازی خێرایی روناکی له دوو ئاراسته‌ی جیاواز به
گۆشه‌ی 90 ه‌وه ده‌ر بخه‌ن . ئه‌گه‌ر خێرایی روناکی ژماره‌ێکی نه‌گۆڕ
به نیسبه‌ت (ئی‌سێر)وه‌بێت، تاقیکردنه‌وه‌که ده‌بێت جیاوازی خێراییه‌کان
به پێی ئاراسته‌ی گورزه‌یی روناکییه‌که‌وه ده‌ر بخات . به‌ڵام(
مایکلسۆن) له‌گه‌ڵ (مورلی) جیاوازی وایان به‌دی نه‌کرد. به‌رئه‌نجامی
تاقیکردنه‌وه‌که‌ی مایکلسۆن و مۆرلی به روونی تووشی به‌ریه‌ک که‌وتن
له‌گه‌ڵ مودێلی گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسی له ناو (ئی‌سێر)
ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌وه مودێلی (ئی‌سێر) فڕێ بدرێ.
به‌ڵام ئامانجی مایکلسۆن له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا پێوانی جوڵه‌ی زه‌وی
به نیسبه‌ت( ئه‌سێر)وه بوو، نه‌ک سه‌لماندن یان نه‌سلماندنی فه‌رزییه‌ی
(ئه‌سێر). بۆیه ئه‌و شته‌ی که دۆزیبوویه‌وه نه‌یگه‌یاند به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
که بڵێت (ئی‌سێر) بوونی نییه. له راستیدا فیزیکزانی به‌ناوبانگ سێر
ویلیا‌م تامسن (لۆرد کلڤین) له ساڵی 1884 دا وتبوویی که (ئی‌سێر) " ته‌نها
مادده‌یه‌که که دڵنییان له داینامیکه‌که‌ی . ته‌نها شتێک که ئێمه
دڵنیاین له حه‌قیقه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماده بوونه‌که‌ی ئیسێ‌ری شه‌فافه".
چۆن ده‌کرێ به پیچه‌وانه‌یی ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی مایکلسۆن-مۆرلی
هیشتا بروامان به (ئی‌سێر) هه‌بیت. وه‌کوو ئه‌وه‌ی که پێشتر باسمان
کرد ، خه‌لک تێده‌کۆشن به دانانی هه‌ندیک مه‌رجی تایبه‌ت مودێله‌که
رزگار بکه‌ن. بڕێک له فه‌رزه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی که زه‌وی (ئیسێره)که
له‌گه‌ڵ خۆییدا ده‌کێشت که مانای وایه له راستیدا ئیمه به نیسبه‌ت
ئیسێره‌وه جوله ناکه‌ین. فیزیکزانی ئه‌ڵمانی(ه‌ندریک ئانتون لورنتز)
و فیزیکزانی ئایرله‌ندی (جۆرج فرانسیس فیتزجرالد) پێشنیاریان کرد له‌و
چوارچێوه‌ی که به نیسبه‌ت ئیسێره‌وه جوله ده‌کات ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه به هۆی هه‌ندێک هۆکاری مکانیکییه‌وه که تا ئێستا دیار نییه
کات ژمێره‌کان هێواش ده‌بنه‌وه درێژییه‌کان کورت ده‌بنه‌وه، بۆیه که‌سێک
که خێرایی روناکی بپیوێت خێراییه‌که هه‌ر هه‌مان خێرایی پێشوو ده‌بێت.
تێکۆشانه‌کان بۆ رزگار کردنی مه‌فهومی ئی‌سێر بۆ ماوه‌یی بیست ساڵ دریژه‌ی
کێشا تا ئه‌وکاته‌ی کارمه‌ندێکی گه‌نجی فه‌رمانگه‌ی تۆماری داهێنانه‌کان
وتارێکی زانستی گرینگی بڵاو کرده‌وه ئه‌و که‌سه (ئا‌لبێرت ئانیشتاین )
بوو.
ئانیشتاین له ساڵی 1905 کاتیک وتاره‌که‌ی به ناونیشانی ( ده‌رباره‌ی
ئیلکترۆداینامیکی ته‌نه جولاوه‌کان) بڵاوکرده‌وه بیست و شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نی
بوو. ئه‌و فه‌رزێکی ساده‌ی کردبوو که هه‌موو یاساکانی فیزیک ، به
تایبه‌تی خیرایی روناکی ئه‌بێت بۆ هه‌موو سه‌یرکه‌ره‌کان که به
خێرایی نه‌گۆڕ جوله ده‌که‌ن ده‌بێت یه‌ک شت بێت. ئه‌م ئیده‌یه بوو به
هۆی ئه‌وه‌ی که‌شۆڕشێک له مه‌فهومی ( شوێن و کات) دا دروست بێت. بۆ
تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ئه‌مه چۆنه ، ته‌سه‌وری دوو روداو بکه له یه‌ککاتدا
له ناو فرۆکه‌ێکی جتدا روده‌ده‌ن. بۆ سه‌یرکه‌رێک له ناو فرۆکه‌که
دایه دوری نێوان دو روداوه‌که سفره. به‌ڵام بۆ سه‌ریرکه‌ری دوه‌م له
سه‌ر زه‌وی دو روداوه‌که به ئه‌ندازه‌ی سه‌فه‌ری فرۆکه‌که له
جیاوازی کاتی نێوان دو روداوه‌که دوری یان له یه‌کتر هه‌یه. ئه‌مه
پێ‌نیشان ده‌دات دوو سه‌یر که‌ر که به نیسبه‌ت یه‌که‌وه جوڵه ده‌که‌ن
و مه‌ودای دوری نێوان دو روداوکه وه‌ک یه‌ک ناپێون.
ئێستا وایدابنێ دو سه‌یر که‌ر( پالس)ێکی روناکی ده‌بینن که له کلکی
فرۆکه‌که‌وه ده‌چێت بۆ نووکه‌که‌یی. هه‌روه‌کوو وێنه‌ی پێشوو بۆ
پێوانی مه‌ودای دوری نێوان ده‌رچوون له کلکی ته‌یاره‌که‌وه تاوه‌کوو
گه‌یشتن به نووکی ته‌یاره‌که ئه‌وان خاوه‌نی رای وه‌ک یه‌ک نابن. به
هۆی ئه‌وه‌ی که دوری بریتیه له دوری پێوراو دابه‌ش له سه‌ر ئه‌و
کاته‌ی که پیویسته بۆ بڕینی ئه‌و دورییه، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ
که هه‌ر دو که‌سه‌که له سه‌ر خێرایی ( پالس)ه‌که هاوڕان-خێرایی
روناکی- به‌لام ئه‌وان له سه‌ر کاتی رویشتنی پاڵسه‌که له نێوان ده‌رچوون
تا گه‌یشتن هاوڕا نیین.
چۆن ئه‌م شته سه‌یره روده‌دات که دو سه‌یرکه‌ر کاتێ سه‌یری یه‌ک
پرۆسه‌ی فیزیکی ده‌که‌ن دوو کاتی جیاواز ده‌پێون.
ئانیشتاین نه‌یویست شرۆڤه‌ێکی ده‌ستکرد بۆ ئه‌م دیارده‌یه دروست بکات.
ئه‌و به‌کێشانی به شێوه‌ێکی لۆجیکی و سه‌ر سور هێنه‌ر گه‌یشت به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
که پێوانی کات ، هه‌ر وه‌ها دو‌ریش به‌نده له سه‌ر ئه‌و سه‌یرکه‌ره‌ی
که ئه‌م پێوانه ئه‌نجام ده‌دات. که یه‌کێکه له کلیله‌کانی وتاره
زانستیه‌که‌ی 1905 ی ئانیشتاین که ناوی( رێژه‌یی تایبه‌ت )ی لێنراوه.
به شیکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی کاتپێوه‌کان ئه‌گه‌ر وای
دابنێین که سه‌یرکه‌ره‌کان سه‌یری یه‌ک کاتژمێر بکه‌ن ده‌کرێ له‌مه
بگه‌ین . له ( رێژه‌یی تایبه‌ت) دا کات ژمێر بۆ ئه‌و سه‌یر که‌ره‌ی که
له چاو کاتژمێره‌که‌وه وه‌ستاوه خێراتر کار ده‌کات ، به‌ڵام بۆ ئه‌و
سه‌یر که‌رانه‌ی که ده‌جوڵێن کاتژمێره‌که هێواشتر کار ده‌کات. ئه‌گه‌ر
بین به‌راوه‌ردێک بکه‌ین له نێوان ئه‌و (پاڵسه)ی که له کلکی فرۆکه‌که‌وه
ده‌چوو بۆ نووکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ لێدانی کاتژمێرێک ، ده‌بینین کاتژمێری ئه‌وه‌ی
که له سه‌ر زه‌وییه هێواشتر کار ده‌کات، چونکوو گورزه‌ی روناکییه‌که
مه‌ودایی دورێکی زیاتر له‌و چوارچێوه رفرێنسه‌دا ده‌بڕێت ئه‌مه
کاریگه‌رییه پێوه‌ندی به مکانیسمی کاتژمێره‌که‌وه نییه، ئه‌مه بۆ
هه‌موو کاتژمێره‌کانه ، ته‌نانه‌ت کاتژمێره بایۆلۆجیکیه‌که‌یشمان.
کاره‌کانی ئانیشتاین به پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نیوتن پینیشانی دا
، که هاوشێوه‌ی مه‌فهومی وه‌ستان( کات)یش ناتوانێت ره‌ها بێت . به
واتاێکی تر ناکرێت بۆ هه‌ر روداوێک کاتێکی تایبه‌ت دابنێین به جۆرێک
که بۆ هه‌موو سه‌یر که‌رێک راست بێت. له جیاتی ئه‌وه هه‌ر سه‌یرکه‌رێک
کاتی خۆی ده‌پێوێ و کاتی پێوراو بۆ دوو بینه‌ر که به نیسبه‌ت یه‌که‌وه
ده‌جوڵێن یه‌کسان نییه. ئیده‌کانی (ئانیشتاین) دژ به تێگه‌یشتنه‌کانی
ئێمه‌یه، چونکوو ده‌لاله‌ته‌کانی به شێوازێکی به‌رچاو له‌و
خێرایییانه‌ی که له ژیانی رۆژانه‌دا هه‌یه نابینرێت. به‌ڵام چه‌ندین
جار ئه‌مانه به تاقیکردنه‌وه سه‌لمێندراون. بۆ وێنه، ته‌سه‌وری
کاتژمیری رفرنسێک بکه که له ناوه‌ندی زه‌وییدا وه‌ستاوه،
کاتژمێرێکی تر له سه‌ر زه‌وی ، سێهه‌مین کاتژمێر له ناو فرۆکه‌یه‌کدایه
که له‌گه‌ڵ زه‌وی یان به دژی سورانه‌وه‌ی زه‌ویی ده‌فڕێت. به پێی
رفرێنسی کاتژمێرێکه‌ی ناوه‌ندی زه‌ویی ، کاتژمێرێکه‌ی ناو فرۆکه‌که که
به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌ڕوات –له ئاره‌سته‌ی سوڕانه‌وه‌یی ( زه‌وی )دا-
جوله‌که‌ی خیراتره به به‌راورد له گه‌ڵ کاتژمێره‌که‌ی سه‌ر روبه‌ری
زه‌ویی، بۆیه ده‌بێت هێواشتر کار بکات. هاو شێوه، ئه‌گه‌ر کاتژمێری
ناوه‌ندی زه‌ویی بکه‌رێ به رفرێنس ، کاتژمێری ناو فرۆکه‌که کاتێک
فرۆکه‌که به‌ره‌و خۆرئاوا ده‌جوڵیت- به پێچه‌وانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی زه‌ویی-
هێواشتر له کاتژمێره‌که‌ی سه‌ر زه‌ویی جوله ده‌کات بۆیه کاتژمێره‌که‌ی
ده‌بێت خێراتر له‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی کار بکات. ئه‌مه به وردی له
ئۆکتۆبری ساڵی 1971 له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا که کاتژمێرێکی ئه‌تۆمی زۆر
ده‌قیق به ده‌وری زه‌وییدا ده‌سوڕایه‌وه به‌دی کرا. ئێوه ده‌توانن
به سوار بوون له فرۆکه‌یه‌ک که به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات به ده‌وری
جیهاندا ده‌فڕیت ژیانی خۆتان درێژ بکه‌نه‌وه هه‌لبه‌ت له وانه‌یه
هیلاک بن به ده‌ست سه‌یر کردنی فیلمه‌کانی ناو فرۆکه‌که‌وه. به هه‌رحال
کارییگه‌ریه‌که‌ی زۆر بچوکه له ده‌ورێکدا نزیک 180 له سه‌ر میلیارد
له چرکه‌یه‌کدایه( هه‌روه‌ها تۆزێک که‌م بوونه‌وه به هۆی کاریگه‌ری
جیاوازی هێزی راکێشان بوونی هه‌یه، که ئێمه نیازمان نیه له
ئێستا‌دا بچینه ناو ئه‌و باسه‌وه).
به هۆی کاره‌کانی (ئانیشتاین)، فیزیکزانه‌کان
گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که خێرایی روناکی له هه‌موو چوارچێوه
رفرێنسه‌کاندا ده‌بێت چوون یه‌ک بێت. تیوریه‌که‌ی ماکسۆێل ده‌رباره‌ی
کاره‌باو موگناتیس ده‌ڵێت که کات ناتوانێت له فه‌زای سێ دوری جیا
بکرێته‌وه له جیاتی ئه‌وه فه‌زا و کات له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌تێنرێن. ئه‌مه
وه‌ک ئه‌وه وایه ئاراسته‌ێکی چواره‌می ئاێنده/ رابردو به ئاراسته‌کانی
چه‌پ/راست یان سه‌رو/خوار زیاد بکرێت. فیزیکزانه‌کان ئه‌م یه‌ک گرتنه‌یی
فه‌زا و کات یان ناو لێناوه ( فه‌زا-کات) به هۆی ئه‌وه‌ی که فه‌زا-کات
ئاراسته‌ی چواره‌میشی له‌گه‌ڵ دایه ناوی دوری چواره‌می لێنراوه. له
فه‌زا –کات دا ئیتر کات له فه‌زای سێ دوری جیا ناکرێته‌وه هه‌ر وه‌ها
چۆن قسه له‌سه‌ر کردنی چه‌پ/ راست ، پێشه‌وه/دواوه ، سه‌رو/خوارو به‌نده
له سه‌ر ئاراسته‌ی سه‌یرکه‌ره‌که ئاراسته‌ی کاتیش به‌نده له سه‌ر
خێرایی سه‌یرکه‌ره‌که. ئه‌و سه‌یرکه‌رانه‌ی که خێراییه‌کانیان
جیاوازه ئاراسته‌یی جیاوازیش بۆ کات له فه‌زا-کات دا دیاری ده‌که‌ن.
تیوریه ( رێژه‌یی تایبه‌ت) ه‌که‌ی ئانیشتاین مودێلێکی نوێ بوو که وه‌ستانی
کاتی ره‌ها و وه‌ستانی ره‌هایی نه هێشت( وه‌کوو وه‌ستان به پێی ئێسیر).
ئانیشتاین به زوویی تیگه‌یشت بۆ گونجاندنی (هێزی راکێشان ) له گه‌ڵ (رێژه‌یی)
هه‌ندێک گۆڕانکاری پێویسته. به پێی تیوری نیوتن بۆ (هێزی راکێشان) له
هه‌موو کاتێکدا ته‌نه‌کان به هێزێک یه‌کتری بۆ لایی یه‌ک راده‌کێشن که
بڕی هێزه‌که به‌نده له سه‌ر دوری نێوانیان له‌و کاته‌دا. به‌ڵام
تیوری (ریژه‌یی) مفهومی ره‌هایی کاتی نه‌هێشت ، بۆیه هیچ رێگه‌یه‌ک نه‌مایه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی دیاری بکرێت له چ کاتێکدا ده‌بێت پێوان له سه‌ر دوری ئه‌نجام
بدرێت . ئاوا بوو که ده‌رکه‌وت که تیوری نیوتن ده‌رباره‌ی( راکێشان)
له‌گه‌ڵ (رێژه‌یی تایبه‌ت) یه‌ک ناگرێته‌وه و ده‌بێت بگۆڕێت. موناقشه‌که
وه‌ها ده‌هاته پێش چاو که کێشه‌ی تکنیکی بێت ، هه‌ر چه‌ند به شیوه‌یه‌ک
کار کردن له سه‌ر ورده‌کارییه‌کان گۆڕان له تیورییه‌که نه‌بوو.
ئاکامه‌کان زیاتر له راستی هیچی تر نه‌بوون.
یازده ساڵ دواتر ئانیشتان تئورێکی تازه‌یی راکێشانی بیناکرد که ناوی
(رێژه‌یی گش‌تی) لێنا. مه‌فهومی (راکێشان) له (رێژه‌یی تایبه‌تدا) به
هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌ک نیوتنی نه‌بوو. له جیاتی ، ئه‌و به‌نده له‌سه‌ر
پێشنێاری شۆڕشگێڕانه‌ی که (فه‌زا- کات) ته‌خت نییه ، به‌لکوو هه‌ر له
سه‌رتاوه وا فه‌رز ده‌کرێت که ده‌چه‌مێته‌وه و تێک ده‌چێت به هۆی (بارستا)ی
یان ئه‌و( وزه)ی که له ناویدایه.
وینه‌ێکی باش بۆ چه‌مانه‌وه بیرکردنه‌وه‌یه له سه‌ر روبه‌ری زه‌ویی.
هه‌ر چه‌ند روبه‌ری زه‌وی دو –دوریه ( چونکوو ته‌نها دو ئاراسته له
سه‌ر زه‌ویی بوونی هه‌یه ، باکور/ باشور له گه‌ڵ خۆرئاوا/ خۆر هه‌ڵات
)، ئێمه ده‌مانه‌وێ وه‌کوو نموونه‌ێک که‌ڵکی لێ وه‌ربگرین چونکوو
دو-دورێکی چه‌ماوه ته‌سه‌ور کردنی زۆر ئاسانتره له فه‌زاێکی
چوار-دوری چه‌ماوه. (ئه‌ندازه‌ی) فه‌زای چه‌ماوه وه‌کوو روبه‌ری زه‌ویی
هاو شێوه‌یی ئه‌و ئه‌ندازه (ئوقلیدۆس)یه‌ی که ئێمه ده‌ی ناسین، نییه.
بۆ نموونه له سه‌ر روبه‌ری زه‌ویی ، کورتترین مه‌ودای دوری نێوان دو
خاڵ – که ئێمه ده‌زانین له ئه‌ندازه‌ی ئوقلیدۆسی هێڵێکی راسته-
بریتیه له رێگه‌یه‌ک که دو خاڵه‌که له سه‌ر بازنه‌ێکی گه‌وره
پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. ( بازنه‌ێکی گه‌وره بریتیه له بازنه‌ێک له
سه‌ر روبه‌ری زه‌ویی که ناوه‌نده‌که‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی زه‌وی ده‌که‌ونه
سه‌ر یه‌ک، (ئیستیوا) نمونه‌ێکه له بازنه‌ی گه‌وره ، هه‌ر وه‌ها هه‌ر
بازنه‌ێکی تر که به هۆی سوڕانه‌وه‌ی هێڵی ئیستوا به ده‌وری هه‌رکام
له تیره‌کان دروست ده‌بن بازنه‌ی گه‌وره حیساب ده‌کرێت).
وای دابنێ ده‌ته‌وێت له نیویۆرکه‌وه به‌ره‌و مادرید سه‌فه‌ر که‌ی ،
ئه‌م دو شاره خاوه‌نی یه‌ک پانی جوگرافیایی (لاتیتود) ن . ئه‌گه‌ر زه‌وی
ته‌خت بوایه ، کورتترین رێگه هێڵێکی راست ده‌بوو به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات.
ئه‌گه‌ر وه‌ها بوایه ده‌تتوانی دوای پیوانی 3707 مایل بگه‌یته مادرید.
به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یی که زه‌وی چه‌ماوه‌یه رێگه‌یه‌ک که هه‌یه
له سه‌ر نه‌خشه‌ێکی ته‌خت، چه‌ماوه دێته پێش چاو و هه‌ر وه‌ها
درێژتر ، به‌ڵام له راستیدا کورتتره. ئه‌گه‌ر ئێوه له سه‌ر بازنه‌گه‌وره‌که
که سه‌ره‌تا ده‌روات به‌ره‌و باکوری رۆژهه‌ڵات له‌دواییدا به هێواشی
رو‌ده‌کاته خۆرهه‌ڵات، له کۆتاییدا به‌ره‌و باشوری خۆرهه‌لات ده‌روات،
ده‌توانن به پێوانی 3605 مایل بگه‌نه شوێنه‌که . جیاوازی نێوان دو
رێگه‌که هۆکه‌ی چه‌ماوه بوونی زه‌ویه ، که نیشانه‌ێکه له ئه‌ندازه‌ی
نا ئوقلیدۆسی. هێله ئاسمانییه‌کان ئه‌مه ده‌زانن و فڕۆکه‌وانه‌کانیان
وا فێر ده‌که‌ن که به کرداری له سه‌ر بازنه گه‌وره‌که بڕۆن.
به پێی یاساکانی جوله‌ی نیوتن ، ته‌نه‌کانی وه‌کوو گوله‌تۆپه‌کان ،
کرواسونه‌کان و هه‌ساره‌کان له سه‌ر هێڵێکی راست ده‌جوڵن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
هێزێکی وه‌ک (راکێشان ) کار بکاته سه‌ری. به‌ڵام راکێشان له تیوریه‌که‌ی
ئانیشتاین هێزێک نییه وه‌کوو هێزه‌کانی تر به‌لکوو ئاکامی ئه‌و راستیه‌یه
که (بارستایی) فه‌زا-کات تێک ده‌دات و چه‌ماوه‌ی ده‌کات. له تیوری
ئانیشتاین ته‌نه‌کان له سه‌ر (جیودزی) که نزیکترین رێگه‌ی راست له
سه‌ر فه‌زای چه‌ماوه‌دایه جوڵه ده‌که‌ن.
هێڵه‌کان جیودزی روبه‌ری ته‌ختن ، هه‌روه‌ها بازنه گه‌وره‌کان جیودزی
سه‌ر روبه‌ری زه‌ویین. له کاتی نه بوونی ماده جیودزییه‌کانی
چوار-دوری فه‌زا-کات هاوتای هێڵن له فه‌زای سێ-دوری. به‌ڵام کاتێ ماده
بوونی هه‌یه، فه‌زا-کات تێک ده‌چێت ریگه‌ی ته‌نه‌کان له فه‌زای سێ
دوری به شێوازێک که تیوری نیوتنی به هۆی راکێشان شی ده‌کاته‌وه ده‌چه‌مێته‌وه.
کاتێک فه‌زا-زمان ته‌خت نییه رێگه‌ی ته‌نه‌کان به شێوه‌ی چه‌ماوه ده‌رده‌که‌وێت
وه‌کوو ئه‌وه‌ی که هێزێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر دانابیت.
تیوری (رێژه‌یی گش‌تی) ئانیشتاین کاتێک (راکیشان ) بوونی نییه جارێکی
تر ده‌توانێت تیوری (ریژه‌یی تایبه‌ت) دروست کاته‌وه، و به نزیکی هه‌موو
ئه‌و پێشبینیانه‌ی ئه‌ویش دوباره‌کاته‌وه، هه‌ر وه‌ها تیوری نیوتنی
راکێشان له راکێشانی-کز ی ژینگه‌ی سیسته‌می خۆر هه‌مان شت پێش بینی ده‌کات-
به‌ڵام نه‌ک به‌ته‌واوی. له راستیدا ئه‌گه‌ر (رێژه‌یی گش‌تی) له
سیستمه‌کانی (جی پی ئیس) ی سه‌ته‌لایتی( ئاسمان به‌ری) به‌کار نه
هێنرێت ، هه‌ڵه‌جیهانییه‌کان له پێوانی شوێندا رۆژانه به قه‌در ده‌یان
کیلومتر کۆده‌بنه‌وه!. بۆیه گرینگی (رێژه‌یی گش‌تی) له‌وه‌دا نییه که
له که‌ره‌سته‌کانی رێنمایی چوون به‌ره‌و ریستۆرانه نوێه‌کان به‌کار
بێت، له راستیدا ئه‌مه مودێلێکی زۆر جیاوازی گه‌ردونه که پێش بینی
کاریگه‌رییه تازه‌کان وه‌کوو شه‌پۆلی راکێشانی و (کونه ره‌شه‌کان )
ده‌کات. هه‌ر وه‌ها (ریژه‌یی گش‌تی) فیزیک ده‌باته ناو ئه‌ندازه‌وه.
تکنۆلۆجیا نوێیه‌کان له‌و ئاسته له هه‌ستیارییدا هه‌ن که بکرێت هه‌ندێک
تاقیکردنه‌وه‌ی زۆر هه‌ستیاریان له سه‌ر (رێژه‌یی گش‌تی) پێ ئه‌نجام
بدرێت ، که هه‌ڵبه‌ت له هه‌موویاندا رێژه‌یی گش‌تی سه‌رکه‌وتوو بووه.
هه‌ر دوکیان واته تیوری کارۆ موگناتیسی ماکسوێل و تیوری راکێشانی
ئانیشتاین وه‌کوو فیزیکی نیوتنی یان تیوری کلاسیکی شۆرشیان له فیزیکدا
به‌رپاکرد. ئه‌م مودێلانه له گه‌ردون هه‌موویان ته‌ک مێژوو بوون. هه‌ر
وه‌کوو له به‌شی پێشودا بینیمان له ئاستی ئه‌تۆمی و ژێر ئه‌تۆمی ئه‌م
مودێلانه له‌گه‌ڵ بینین‌دا یه‌ک ناگرنه‌وه. له جیاتی ئێمه ناچاریین
له تیوری کوانته‌می که‌ڵک وه‌رگریین که له‌ودا گه‌ردون ده‌توانێت به
به‌هێزی یان فه‌راوانی ئه‌گه‌ری هه‌ر مێژوێکی رێگه‌پێدراوی تری هه‌بێت.
بۆ حساباتی کرداری ژیانی رۆژانه ئێمه ده‌توانین به‌رده‌وام له
تیوریه کلاسیکییه‌کان که‌ڵک وه‌رگرین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ
له ره‌فتاری ئه‌تۆمه‌کان و (مولکیوله)کان تێبگه‌یین ، نیازمه‌ندی ئه‌وه‌یین
که له ڤێرژنێکی کوانته‌می تیوری کارۆموگناتیسی ماکسوێل که‌ڵک وه‌رگرین
، هه‌روه‌ها کاتێک هه‌موو ماده و وزه چر بووبێته‌وه له ناو قه‌بارێکی
بچوک ئێمه ده‌بێت له ڤێرژنه کوانته‌میه‌که‌ی (رێژه‌یی گش‌تی) که‌ڵک
وه‌رگرین. هه‌روه‌ها ئێمه پێویستیمان به‌و تیوریانه‌یه کاتێک به
شێوازی بنچینه‌ی ده‌مانه‌وێت له سروشت تێبگه‌یین. ئه‌مه به هێز
نابێت، له کاتێکدا هه‌ندێک له یاساکان کوانته‌می و هه‌ندێکی تریان
کلاسیکی بن. بۆیه ئێمه ده‌بێت ڤێرژنه کوانته‌میه‌کانی هه‌موو
یاساکانی سروشت بدۆزینه‌وه.به‌م تیوریانه ده‌گوترێت (تیورییه کوانته‌میه‌کانی
بوار).
ده‌توانرێت هێزه کانی سروشت بۆ چوار پۆل دابه‌ش بکرێن :
1-راکێشان . ئه‌مه کزترینی چوار دانه‌که‌یه به‌ڵام درێژ مه‌وداترین
هێزه و به راکێشان کارده‌کاته سه‌ر هه‌موو شتێکی ئه‌م گه‌ردونه .
ئه‌مه به‌و مانایه که بۆ ته‌نه گه‌وره‌کان هێزه‌کانی راکیشان له‌گه‌ڵ
یه‌ک کۆده‌بنه‌وه و ده‌توانن کاریگه‌ری هه‌موو هێزه‌کانی تر دا بپۆشن
.
2- کارۆموگناتیسی. ئه‌مه‌ش هه‌ر درێژ مه‌ودایه و زۆر به هێزتره له
هێزی راکیشان، به‌ڵام ئه‌مان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نۆلکانه کاریگه‌ریان
هه‌یه که بارگه‌ی کاره‌باییان هه‌یه، دورخه‌ره‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بارگه‌کان
چون یه‌ک بن و راکێشه‌ره ئه‌گه‌ر بارگه‌کان ناچوون یه‌کبن.ئه‌مه
مانای ئه‌وه‌یه هێزی کاره‌بایی نێوان ته‌نه گه‌وره‌کان له ده‌ره‌وه
یه‌کتری ده‌سڕنه‌وه، به‌ڵام له سکێڵی ئه‌تۆمی و مولکیولی ئه‌وان فه‌رمانره‌وان
. هێزه کارۆموگناتیسیه‌کان به‌رپرسیاری هه‌موو کیمیا و بایۆلۆجین.
3-هێزی ناو‌کی کز. ئه‌م هێزه هۆکاری رادیۆ ئاکتیڤیتیه و رۆڵی حه‌یاتی
له دروست بوونی توخمه‌کان له ناو ئه‌ستێره‌کان و سه‌رتایی جیهاندا ده‌گێڕێت
. ئێمه هیچ چه‌شنه لێکه‌وتنێکمان له‌گه‌ل ئه‌م هێزه‌دا له ژیانی
رۆژانه‌دا نییه.
4- هیزی ناو‌کی به‌هێز. ئه‌م هێزه ده‌بێت به هۆی مانه‌وه‌ی پرۆتۆنه‌کان
و نیۆترۆنه‌کان له ناو ناو‌کی ئه‌تۆمدا. له‌لاێکی که‌وه ئه‌م هێزه
پێویسته بۆئه‌وه‌ی نیوترۆنه‌کان و پڕۆتۆنه‌کان خۆیان بمێننه‌وه چونکو
ئه‌وان خۆیان له ته‌نۆلکه‌ی زۆر ورد به ناوی کوارک دروستکراون که
پێشتر له به‌شی سێهه‌مدا باسمانکردوه. هێزی به‌هێز هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی
وزه‌یه بۆ خۆر و توانای ناو‌کی به‌ڵام هه‌روه‌کوو هێزی کز ئێمه به
شێوه‌ی راسته‌وخۆ له‌یه‌ک که‌وتنمان له گه‌ڵیدا نییه.
یه‌که‌م هێز که وێرژنه کوانته‌میه‌که‌ی بۆ دروستکرا کارۆموگناتیسی
بوو. تیورییه کوانته‌میه‌که‌ی بواری کارۆموگناتیسی ناوی بواری
ئیلکترۆداینامیکی کوانته‌می یان به کورتی (QED ) لێنراوه ، که له
ساڵی 1940 ه‌کان له‌لایه‌ن ریچارد فاینمن و هه‌ندێک که‌سی تره‌وه گه‌شه‌ی
پێدرا و بوو به یه‌که‌مین مودێل بۆ تیورییه کوانته‌میه‌کانی بوار. وه‌کوو
وتمان له هه‌موو تیورییه کلاسیکیه‌کاندا هێزه‌کان به هۆی بواره‌وه
نه‌قڵ ده‌کرێن. به‌ڵام له تیورییه کوانته‌میه‌کانی بوار، بواری هێزه‌کان
به هۆی ته‌نۆلکه‌ی جۆر به جۆری (بۆزۆن)ه‌وه وێنا ده‌کرێن، ئه‌م ته‌نۆلکانه
هه‌ڵگری هێزه‌که‌ن و به هاتۆچۆ له نیوان ته‌نۆلکه‌کانی ماده هێزه‌کان
ده‌گوازنه‌وه. ته‌نۆلکه‌کانی ماده بریتین له (فرمیون)ه‌کان . ئه‌لکترۆنه‌کان
و کوارکه‌کان نمونه‌ی فرمیونن. فۆتۆنه‌کان یان ته‌نۆلکه‌کانی دروستکه‌ری
روناکی نمونه‌ی (بۆزۆنن)، که ئه‌م بۆزۆنه هێزی کارۆموگناتیسی ده‌گوازێته‌وه.
کاتێک (ئه‌لکترۆن) (بۆزۆن)ێک له خۆی ده‌ده‌کات خۆی بۆ دواوه فڕێ ده‌درێت
هاو شێوه‌ی تۆپێک که کاتێک گوله‌یه‌ک له خۆی ده‌رده‌کات بۆ دواوه
فڕێ ده‌درێت. ته‌نۆلکه هێزییه که ده‌که‌وێت له ته‌نۆلکه‌ێکی تری
ماده‌که‌و هه‌ڵده‌مژرێت و گۆڕان له جوڵه‌که‌یدا روده‌دات. به پێی
(QED) هه‌موو کارله‌یه‌ککردنه‌کان له نێوان ته‌نۆلکه‌کان به پێی هێزی
کارۆ موگناتیسیه- که به پێی گۆڕینه‌وه‌ی فۆتۆنه‌کان شرۆڤه ده‌کرێت.
پێش بینیه‌کانی (QED) تاقیکراونه‌ته‌وه و له گه‌ڵ تاقیکردنه‌وه‌دا به
وردێکی زۆره‌وه یه‌ک ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام حساباتی ماتماتیکی به
(QED) ده‌توانێت قورس بێت. کێشه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه ئه‌گه‌ر
به‌و چوار چێوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه مێژوه‌کانی ئاڵ‌و گۆڕکردنی ته‌نۆلکه که
به هۆیه‌وه کارلێککردنه‌که روده‌دات زیاد بکرێت- بۆ نمونه هه‌موو
ئه‌و رێگایانه‌ی که هێزده‌گۆڕدرێته‌وه- ماتماتیکه‌که زۆر ئاڵۆز ده‌بێت.
خۆشبختانه به دروستکردنی مێژوه جێگره‌وه‌کان- رێگه‌ی بیرکردنه‌وه
ده‌رباره‌ی تیوری کوانته‌می که له به‌شی پێشوودا باسکرا-فاینمه‌ن
رێگه‌ێکی گرافیکی پاککراوی گه‌شه‌پێدا که مێژوی جیاواز تێیدا به‌کار
دێت، مێتۆدێک که نه ته‌نها بۆ(QED) به‌لکو بۆ هه‌موو تێوریه کوانته‌میه‌کان
به‌کار ده‌هێنرێت.
مێتۆدی گرافیکی فاینمه‌ن رێگه‌یه‌ک دروست ده‌کات بۆ ته‌جه‌سومی هه‌رکام
یه‌ک له مێژوه‌کان کاتێک کۆده‌کرێنه‌وه.
ئه‌م وێنانه ناوی (دیاگرامی فاینمه‌ن) ی لێنراوه که یه‌کێکه له
گرینگ‌ترین ئامرازه‌کان له فیزیکی نوێ‌دا. له (QED) کۆکردنه‌وه له
سه‌ر هه‌موو مێژوه مومکینه‌کان ده‌توانرێت به کۆکردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو
دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ن پێ‌نیشان بدرێت. وه‌کوو وێنه‌که‌ی ژێره‌وه که
پێ‌نیشان ده‌ری رێگه‌کانی بڵاوبوونه‌وه یان (سکاتر)ی دو (ئه‌لکترۆن)ه
له رێگه‌ی هێزی کارۆموگناتیسیه‌وه، له‌م وێنه‌یه‌دا هێڵه ره‌قه‌کان
پێ‌نیشان ده‌ری ئه‌لکترۆن و هێڵه شه‌پۆل داره‌کان فۆتۆن پێ‌نیشان ده‌ده‌ن.
کاتیش بریتیه له بنه‌وه بۆ سه‌ره‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی که هێڵه‌کان
به‌یه‌کده‌گه‌ن ئه‌و شوێنه‌یه که فۆتۆن ده‌ر ده‌چێت یان هه‌ڵده‌مژێت
به هۆی (ئه‌لکترۆن)ێکه‌وه. دیاگرامی ( A) پێ‌نیشان ده‌ری ئه‌وه‌یه که
دو )ئه‌لکترۆن)ه‌که له یه‌کتر نزیک ده‌بنه‌وه فۆتۆنێک ده‌گۆڕنه‌وه
و ئه‌مجار درێژه به رێگه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. ئه‌مه ساده‌ترین رێگه‌یه
که دو (ئه‌لکترۆن) له‌گه‌ڵ یه‌کدا به شێوه‌ی کارۆموگناتیسی کارلێک ده‌که‌ن،
به‌ڵام ئێمه ده‌بێت هه‌موو مێژوه مومکینه‌کان له به‌رچاو بگرین.
دیاگرامی جۆری (B) پێ‌نیشان ده‌دات که دو هێڵ دێنه ناوه‌وه- دو ئه‌لکترۆنه‌که-
هه‌ر وه‌ها دو هێڵ ده‌چنه ده‌ره‌وه-بڵاو بوونه‌وه (سکاتر)- هه‌روه‌ها
له ناو دیاگرامه‌که ئه‌لکترۆنه‌کان پێش ده‌رچوون دو فۆتۆن ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن.
دیاگرامه‌کان ته‌نها پێ‌نیشان ده‌ری چه‌ند دانه‌ێکی مومکینن به‌ڵام له
راستیدا بێ‌کۆتایی ژماره له‌مانه بوونی هه‌یه که ده‌کرێت به شێوازی
ماتماتیکی حیسابی بۆ بکرێت.
دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ن ته‌نها وێنه‌ێکی پاکراو یان ده‌سته‌به‌ندی
کراوی چۆنیه‌تی رودانی کارلێکه‌کان نییه. دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ن له
هه‌ندێک به‌یانی ماتماتیکیه‌وه دێن و ئیجازه ده‌ده‌ن به هه‌موو که‌سێ
له رێگه‌ی هێڵ و گردئاو(ڤۆرتێکس) وه تێیبگه‌ی‌ن.به پێی ئه‌گه‌ره‌کان
(ئه‌لکترۆن)ه‌کان به ته‌وژمێکی دیاری کراوی سه‌ره‌تاییه‌وه که دێنه
ناوه‌وه به ته‌وژمێکی کۆتایی ده‌چنه ده‌ر که به کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو
دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ن دێته دی. ئه‌مه تۆزێک زه‌حمه‌تاویه چونکوو
ئێمه وتمان که بێ کۆتایی دیاگرامی فاینمه‌ن بوونی هه‌یه. هه‌رچه‌ند
که (ئه‌لکترۆن)ه هاتوه‌کان و ده‌رچووه‌کان ته‌وژم و وزه‌ی دیارکراوی
تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه به‌ڵام ته‌نۆلکه‌کانی ناو سوڕه داخراوه‌که
ی دیاگرامه‌که ده‌توانن هه‌ڵگری هه‌ر بڕێک له وزه‌و ته‌وژم بن.
گرینگی ئه‌مه له‌وه‌دایه کۆکردنه‌وه‌که نه‌ته‌نها له سه‌ر دیاگرامه‌کانی
فاینمه‌ن به‌ڵکو ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م بڕانه‌ی وزه‌و ته‌وژمیش ده‌بێت
ئه‌نجام بدرێت.
دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ن یارمه‌تیده‌رێکی گه‌وره بوو بۆ ته‌سه‌ور کردن
و حیساب کردنی ئه‌گه‌ری پرۆسێسه‌کان که به هۆی (QED) وه شرۆڤه ده‌کرێن.
به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان توانی چاره سه‌ری نه‌خۆشێکی قورسی تیوریه‌که
بکه‌ن:
کاتێک دێیت به‌شداری کردنی ژمارێکی بێ‌کۆتایی له مێژوه جیاوازه‌کان کۆ
ده‌که‌یته‌وه، به‌ر ئه‌نجامه‌که‌ت ده‌بێت به بێ‌کۆتایی.( ئه‌گه‌ر رسته
دوایی له دوایی یه‌که‌کان له کۆکردنه‌وێکدا به خێراییکی گونجاو به‌ره‌و
سفر بچن ئه‌و کات مومکینه کۆکردنه‌وه‌که نه‌بێت به بێ‌کۆتایی به‌ڵام
به داخه‌وه لێره‌دا وانییه). به شێوه‌یی تایبه‌تی کاتێک دیاگرامه‌کانی
فاینمه‌ن کۆده‌بنه‌وه وڵامه‌که وادێته پێش چاو که بارستایی و بارگه‌ی
(ئه‌لکترۆن) ده‌بێت به بێ‌کۆتایی. ئه‌مه بێمانایه چونکو کاتێک ئێمه
بارستایی و بارگه‌ی (ئه‌لکترۆن ) ده‌پێوین بێ‌کۆتایی نییه. بۆ کارکردن
له‌گه‌ڵ ئه‌م بێکۆتاییانه‌و چاره‌سه‌رکردنیان شێوازێک دروست کراوه به
ناوی (دوباره ئاسایکردنه‌وه).
پرۆسه‌ی( دوباره ئاسایکردنه‌وه) بریتیه له لابردنی ئه‌و بڕانه‌ی که
ده‌بن به بێ‌کۆتایی و کردنیان به (سالب) به حساب کردنیکی ماتماتیکی
زۆر وریایانه، سالب و موجه‌به بێکۆتاییه‌کان که له تیورییه‌که‌دا
ده‌ده‌که‌ون له کۆکردنه‌وه‌دا یه‌کتری ده‌سڕنه‌وه، به‌شێکی بچوک ده‌مینێته‌وه
که بریتیه له بڕی بارستایی و بارگه. ئه‌م ده‌ستکاریانه له
ریزکردنه‌وه‌ی شته‌کان ده‌چێت بۆ وێنه له ریزکردنی نمره‌ی بیرکاری
قوتابخانه‌ێک ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی که‌وتوه‌کان ده‌ر بکه‌وێت و ئاسایی
کردنه‌وه ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وانه‌ی که گومانیان له سه‌ره. ئه‌و
بڕه‌ی که به هۆی ئه‌م مێتۆده‌وه بۆ بارگه‌و بارستایی ئه‌لکترۆن ده‌رده‌که‌وێت
ده‌توانێ هه‌موو ژمارێکی دیاری کراو بێت. ئه‌مه ده‌رئه‌نجامێکی هه‌یه
که فیزکزانه‌کان له‌وانه‌یه بێکۆتاییه سالبه‌کان به رێگه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرن
که راست بێت به‌ڵام بێسوود بێت بۆ دیاری کردنی بارستایی و بارگه‌ی (ئه‌لکترۆن)
واته تیوریه‌که نه‌توانێت پێش بینی ئه‌م شتانه بکات. به‌لام ئێمه
بۆ یه‌کجار بارستایی و بارگه‌ی ئه‌لکترۆن بۆ ئه‌م رێگه‌یه فیکس ده‌که‌ین
ئه‌و جار ده‌توانین (QED) بۆ پێش بینی زۆر وردی تر به‌کاربێنین که هه‌موویان
به شێوازێکی به‌رز له‌گه‌ڵ بینیدا یه‌کده‌گرنه‌وه. بۆیه (دوباره‌ئاساییکردنه‌وه)
یه‌کێکه له به‌شه هه‌ره گرینگه‌کانی (QED). یه‌کێک له سه‌رکه‌وتنه
گه‌وره‌کانی (QED) بریتیه له راست پێش بینی کردنی ئه‌وه‌ی که (جێگۆڕکێی-لامب)
ی لێنراوه، گۆڕانێکی بچوک له وزه‌ی یه‌کێک له دۆخه‌کانی ئه‌تۆمی
هایدرۆجین که له ساڵی 1947 دۆزرایه‌وه.
سه‌رکه‌وتنه‌کانی ( دوباره ئاسایی کردنه‌وه) له (QED) هانده‌ر بوو
بۆ ئه‌وه‌ی سێ هێزه‌که‌ی تری سروشت به تیوری کوانته‌می بوار شرۆڤه
بکرێت. به‌ڵام دابه‌ش کردنی هێزه‌کان بۆ چوار هێز له‌وانه‌یه ده‌سکردانه
و ئاکامی که‌می زانیارییه‌کانمان بێت . خه‌لک وابیر ده‌که‌نه‌وه که
تیوری ( هه‌موو شت) ده‌توانێت ئه‌م چوار پۆله هێزه له ناو یاساێکدا
که گونجاو بێت له‌گه‌ڵ تیوری کوانته‌می یه‌ک بخات. که ئه‌مه ئامانجی
پیرۆزی فیزیکه.
یه‌که‌م نیشانه که ده‌ری خست ئه‌م یه‌کگرتنه راسته له تیوری (هیزی
کز)ه‌وه دروست بوو. ئه‌وتیوریه کوانته‌میه‌ی بوار که شرۆڤه‌ی هێزی
کزی ده‌کرد نا‌توانرێ (دوباره ئاسایکردنه‌وه‌ی) بۆ بکرێت ، هه‌ندێک
بێ‌کۆتایی بوونیان هه‌یه که دوایی لابردنی ژماریه‌ک له چه‌ندایه‌تیه‌کان
وه‌کوو بارستایی و بارگه یه‌کتری ناسڕنه‌وه. به هه‌ر حال له ساڵی
1967 عه‌بدوسلام و ستیڤن واینبێرگ به شێوازی سه‌ربه‌خۆ تیورێکیان
پێشکه‌ش کرد که هێزه‌کانی کارۆ موگناتیسی و کزی یه‌ک ده‌خست ، ئه‌م یه‌کخستنه
بوو به هۆی نه‌مانی بێکۆتایه‌کانیش. هێزه یه‌کگرتوه‌که ناوی هێزی (کارۆکز)ی
لێ‌نرا. ئه‌م تیوریه ده‌توانرا دوباره‌ئاسای کردنه‌وه‌ی بۆ بکرێت، هه‌ر
وه‌ها سێ جۆر ته‌نۆلکه ی تازه‌شی پێش بینی کرد که بریتی بوون له (W+
، W- ، Z0 ) به‌لگه‌ێک له سه‌ر بوونی (Z0) ساڵی 1973 له جینێڤ
دۆزرایه‌وه. ساڵی 1979 سه‌لام و واینبێرگ خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیکیان برده‌وه
هه‌رچه‌ند تاوه‌کوو ساڵی 1983 ته‌نۆلکه‌کانی (W) و (Z) هێشتا نه‌بینرابوون
.
هێزی( به هێز) ده‌توانرێ له ناو تیوریه‌ک که ناوی (QCD) یان (کرۆمۆداینامیکی
کوانته‌می)لێنراوه ده‌کرێ (دوباره ئاسایی کردنه‌وه)ی بۆ بکرێت. به
پێی (QCD) پرۆتۆن و نیوترۆن له‌گه‌ڵ زۆر ته‌نۆلکه‌ی سه‌ره‌تاییتر له (کوارک)ه‌کان
دروستکراون که تایبه‌تمه‌ندێکی سه‌رنج راکێشیان هه‌یه و فیزیکزانه‌کان
ناوی ره‌نگ یان لێناوه.( لێره‌دا ده‌سته واژه‌ی " کرۆمۆداینامیک" و
ره‌نگی کوارکه‌کان ته‌نیا بۆ یارمه‌تین ئه‌گینا هیچ چه‌شنه پێوه‌ندی
له‌گه‌ل ره‌نگی بینینی بوونی نییه). کوارکه‌کان له سێ ره‌نگدا ده‌رده‌که‌ون
که بریتین له ره‌نگه‌کانی سور،سه‌وز و شین. هه‌ر وه‌ها هه‌رکام له‌کوارکه‌کان
دژه-ته‌نۆلکه ی هاوتای خۆیان هه‌یه ، ره‌نگی ئه‌م ته‌نۆلکه‌کانه به
دژه-سور ، دژه-سه‌وز و دژه- شین ناو نراون. ئیده‌که‌ی ئه‌وه‌یه که
ته‌نها ئه‌و ته‌نۆلکانه‌ی که بێ ره‌نگن ده‌توانن وه‌کوو ته‌نۆلکه‌ی سه‌ربه‌ست
بوونیان هه‌بێت. دو رێگه بۆ دروستکردنی یه‌کگرتنه کوارکیه (نیوتراله)
کان بوونی هه‌یه، ره‌نگێک و دژه ره‌نگێک یه‌ک ده‌سڕنه‌وه که‌وابوو
کوارکێک له‌گه‌ڵ دژه‌کوارکێک دوانه‌ێکی بێره‌نگ دروست ده‌که‌ن، که ته‌نۆلکه‌ێکی
ناپایداره به ناوی مێزۆن. هه‌ر وه‌ها کاتێک سێ ره‌نگه‌که(یان سێ دژه
ره‌نگه‌که) تێکه‌ڵ ده‌کرێن به‌رئه‌نجامه‌که ره‌نگی نابێت. سێ کوارک ،
هه‌ر یه‌که‌ی به ره‌نگێکه‌وه ته‌نۆلکه‌ی پایه‌دار دروست ده‌که‌ن که
ناوی باریۆنی لێنراوه. که پرۆتۆن و نیوترۆن نمونه‌ن( هه‌روه‌ها سێ
دژه کوارک دروستکه‌ری دژه باریۆنن). پرۆتۆنه‌کان له گه‌ڵ نیوترۆنه‌کان
ناو‌کی ئه‌تۆم دروست ده‌که‌ن که بنچینه‌ی هه‌موو ماده ئاساییه‌کانی گه‌ردونن.
(QCD) هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندێکی تری هه‌یه که ناو ی (سه‌ربه‌ستی
پاڵی) لێنراوه که له به‌شی سێهه‌م دا بێ ئه‌وه‌ی ناوی بێنین باسمان
کردوه. (سه‌ربه‌ستی پاڵی) مانای ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی (به‌هێز) له
نێوان کوارکه‌کاندا کاتێک کوارکه‌کان نزیکن له یه‌ک زۆر بچوکه به‌ڵام
کاتێک له یه‌کتر دور ده‌که‌ونه‌وه زۆر به هێز ده‌بێت وه‌کوو ئه‌وه‌ی
که به لاستیک پێکه‌وه لکێندرابێتن. (سه‌ربه‌ستی پاڵی) یه پێمان
ده‌ڵێت بۆچی ناتوانرێت کوارکی ته‌نها له سروشتدا ببینرێت هه‌روه‌هاش
ناتوانین له تاقیگه‌دا دروستیان بکه‌ین. هه‌رچه‌ند ئێمه ناتوانین
کوارکی ته‌نها ببینین به‌ڵام مودێله‌که‌ی قه‌بووڵ ده‌که‌ین چونکوو به
جوانی بۆ شرۆڤه‌ی ره‌فتاری پرۆتۆنه‌کان و نوترۆنه‌کان و ته‌نۆلکه‌کانی
تری ماده به جوانی کار ده‌کات.
دوای یه‌ک گرتنی هێزه‌کانی کز و کارۆموگناتیسی ، فیزیکزانه‌کان له
ساڵی 1970 کان به دوای رێگه‌یه‌کدا ده‌گه‌ڕان تاوه‌کوو هێزی (به‌هێز)
یش بهێننه نێو ئه‌م تیوریه‌وه. ژماریه‌ک تیوری بوونیان هه‌یه که
ناوی ( تیوریه‌کانی یه‌ک خراوی مه‌زن) یان (GUT) یان لێنراوه که
هێزه‌کانی (به‌هێز) له‌گه‌ڵ هێزی (کز) و( کارۆموگناتیسی) یه‌ک ده‌خه‌ن.
به‌لام زۆرترین پیش بینیان ده‌رباره‌ی پرۆتۆنه واته ماده‌ێک که
ئێمه‌ی لێدروستکراوین که ده‌بێت (هه‌لبوه‌شێته‌وه) به شێوازێکی مام
ناوه‌ندی له ده‌وروبه‌ری ( 1032) ساڵ ، که کاتێکی زۆر دورو درێژه
هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌ردون له ده‌وربه‌ری (1010) ساڵه. به‌لام له
فیزیکی کوانته‌می کاتێک باسی 1032 ساڵ ده‌کریت مانای ئه‌وه نییه که
هه‌موو ته‌نۆلکه‌کان 1032 ساڵ ده‌ژین برێکی که‌میان له‌وانه‌یه
ماوه‌ێکی که‌م بژین. ئه‌مه مانای وایه له ساڵێکدا شانسی ئه‌وه
هه‌یه که له 1032 ته‌نۆلکه یه‌کێکیان هه‌لبۆشێته‌وه. وه‌کوو به‌ر
ئه‌نجامێک ئه‌گه‌ر سه‌یری تانکیێک بۆ چه‌ندین ساڵ بکه‌ی که 1032
پرۆتۆنی تێدایه ده‌بێت چه‌نددانه‌ێک پرۆتۆن ببینیت که
هه‌لوه‌شاونه‌ته‌وه. زۆر قورس نییه وه‌ها تانکییه‌ک دروست بکرێت ،
تانکییه‌کی پڕله‌ئاوی وا به 1032 پرۆتۆنه‌وه نزیکه 1000 ته‌ن
وه‌زنه‌که‌یه‌تی زاناکان تاقیکردنه‌وه‌ێکی وه‌هایان ئه‌نجام داوه.
ئه‌نجامدانی ئاشکرا کردنی ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وانه و جیاکردنه‌وه‌ی
له روداوه‌کانی تر که به هۆی تیشکی (کاکێشانی) فه‌زاوه که ئێمه
به‌رده‌وام له ژێر بومباردمانیداین بابه‌تێکی ساکار نییه. بۆ که‌م
کردنه‌وه‌ی (نۆیزه)کان تاقیکردنه‌وه‌کان له قولایی 3،281 پایی له
ژێر کێوه‌کاندا له هه‌ندێک شوێندا وه‌کوو کانی (کامیوکا) و کانی(
کۆمپانیاکانی کانزا) له ژاپۆن ئه‌نجام دران که به شیوه‌یه‌ک له
تیشکی( کاکیشانی ) ده‌پارێزران. هه‌ر وه‌کوو به‌رئه‌نجامه‌کان له 2009
دا پێنیشانیدا ، تۆێژه‌ره‌ان گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که به گش‌تی
پرۆتۆنه‌کان هه‌ڵده‌وه‌شێن به‌ڵام ته‌مه‌نی ژیانیان گه‌وره‌تره له
1034 ساڵ، که هه‌ڵبه‌ت هه‌واڵێکی زۆر ناخۆشه بۆ (تیوریه‌کانی یه‌ک
گرتنی گه‌وره). هه‌ر چه‌ند پێشتریش به‌لگه بینراوه‌کان له پشتگیری
کردنی (GUT) ه‌کاندا نه‌بوون ، بۆیه زۆرترینی فیزیکزانه‌کان تیورێکی
هاوتای تریان به ناوی (مودێلی ستانده‌ر ) قه‌بووڵ کرد بوو ، که
تیورێکی یه‌کگرتوو بۆ هێزه‌کانی کارۆکز له‌گه‌ڵ (QCD) واته هێزی
به‌هێز پێشکه‌ش ده‌کات به‌ڵام له مودێلی ستانده‌ردا هێزه‌کانی به‌هێز
و کارۆکز جیاله یه‌ک کاریگه‌ری خۆیان هه‌یه بۆیه له راستیدا ئه‌م
دوو هێزه یه‌کیان نه‌گرتوه‌ته‌وه.
مودێلی ستانده‌ر مودێلیکی زۆر سه‌رکه‌وتوه و له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌ڵگه
بینراوه‌کانی ئێستا‌دا یه‌کده‌گرێته‌وه. به‌ڵام له کۆتاییدا ئه‌م
تیورییه زۆر دڵخواز نییه هه‌ر چه‌ند (کارۆکز) له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی
(به‌هێز) یه‌ک ناخات، هه‌ر وه‌ها هێزی (راکێشان)یشی له‌گه‌ڵدا نییه.
له‌وانه‌یه یه‌کگرتنی هێزی (به‌هێز) له‌گه‌ڵ (کارۆ موگناتیسی) و هێزی
(کز) قورس بێت ، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه له چاو کێشه‌ی یه‌کخستنی
(راکێشان) له‌گه‌ڵ ئه‌و سیانه‌دا هه‌ر هیچ نییه. ته‌نانه‌ت دروستکردنی
تیورێکی کوانته‌می به ته‌نیایی بۆ (راکێشان ) زۆر قورستریشه. هۆکاری
ئه‌وه‌ی دروستکردنی ( تیوری کوانته‌می راکێشان) زۆر قورسه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرینسیپی (نادیاری هایزنبێرگ) که له به‌شی
چواره‌مدا باسمان لێکردوه. روون نییه بۆ ؟ به‌ڵام به سه‌رنج دان
به‌و پرینسیپه بڕی بواره‌که له گه‌ڵ نرخی گۆڕانه‌که‌ی هه‌مان رۆڵیان
هه‌یه که خێرایی و شوێنی ته‌نۆلکه‌یه‌ک له‌و پرینسیپه‌دا هه‌یانه.
که وردی و راستی له پێوانی هه‌رکامێکیان ده‌بێت به هۆی له کیس
چوونی وردی و راستی له‌وه‌ی تریاندا. یه‌کێک له گرینگ‌ترین
به‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م پرینسیپه ئه‌وه‌یه که شتێک به ناوی فه‌زای
بۆش یان بۆشایی بوونی نییه. چونکوو فه‌زای بۆش مانای ئه‌وه‌یه که
هه‌ر دو بڕی بوار و له گه‌ڵ نرخی گۆڕانه‌که‌ی ده‌بێت سفر بێت.
(ئه‌گه‌ر نرخی بواره‌کان سفر نه‌بێت فه‌زا بۆش نامێنێته‌وه). به هۆی
ئه‌وه‌ی پرینسیپی نادیاری ناهێڵیت بره‌کانی بواره‌که و نرخی
گۆڕانه‌که به رێکی وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه فه‌زا هه‌رگیز بۆش نابێت.
لێره‌دا دۆخی که‌مترین وزه بوونی هه‌یه که پێی ده‌ڵێن وزه‌ی بۆشایی،
ئه‌م دۆخه بابه‌تی لادانی کوانته‌می یان له‌رزینی کوانته‌می
پێده‌گوترێت- ته‌نۆلکه‌کان و بواره‌کان – له‌رزینی ته‌نۆلکه‌کان و
بواره‌کان له‌ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه‌ی بوون.
که‌سانێک له‌وانه‌یه وابیر بکه‌نه‌وه که له‌رزینی بۆشایی بریتیه
له جووت ته‌نۆلکه که له کاتێکدا پێکه‌وه ده‌رده‌که‌ون و ئه‌مجار
له یه‌ک جیا ده‌بنه‌وه و له کۆتاییدا به یه‌ک ده‌گه‌ن و یه‌ک تیا
ده‌به‌ن، به پێی دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ن ئه‌مه ده‌بێت به سوڕێک.
ئه‌م ته‌نۆلکانه ناویان نراوه ته‌نۆلکه‌ی خه‌یاڵی. به پێچه‌وانه‌ی
ته‌نۆلکه راستیه‌کان ئه‌مانه نا‌توانرێ راسته‌وخۆ له رێگه‌ی
ئاشکراکه‌روه ببینرێن. به‌ڵام کاریگه‌رییه ناراسته‌وخۆکانیان وه‌کوو
ئه‌و گۆڕانه بچووکه‌ی که له وزه‌ی (ئه‌لکترۆن)ی سوڕه‌کاندا دروستی
ده‌که‌ن ده‌کرێ بپیورێت و له‌گه‌ڵ پێشبینیه تیوریه‌کاندا به شێوازێکی
به‌رچاو و به پله‌ێکی به‌رزی راستیه‌وه یه‌ک ده‌گرێته‌وه. کێشه‌ێک
لێره‌دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌نۆلکه خه‌یاڵییه‌کان هه‌ڵگری
وزه‌ن چونکوو بێ‌کۆتایی له‌م جووته خه‌یاڵیانه بوونی هه‌یه که‌واته
ده‌بێت بێ‌کۆتایی وزه‌ش بوونی هه‌بێت. به پێی تیوری (رێژه‌یی گش‌تی)
ده‌بێت ئه‌مانه گه‌ردوون به شێوازی بێ‌کۆتایی ئه‌ندازه‌ی بچوک
بچه‌مێننه‌وه، که به روونی شتی وا ڕونادات!.
به‌ڵایی بێکۆتاییه‌کان کێشه‌ێکی هاو به‌شه که له هه‌موو
تیورییه‌کانی هێزه‌کانی (به‌هێز)و (کز ) و( کارۆ موگناتیسی )روده‌دات
به‌و جیاوازییه‌وه له‌مانه‌دا (دوباره ئاساییکردنه‌وه)
بێکۆتاییه‌کان ده‌سڕێته‌وه به‌ڵام سوره داخراوه‌کانی دیاگرامه‌کانی
فاینمه‌ن بۆ (راکێشان) هه‌ندێک بێ‌کۆتایی دروست ده‌کات که به (دوباره
ئاسیکردنه‌وه) چاره‌سه‌ر ناکرێن چونکوو (رێژه‌یی گش‌تی) به ئه‌ندازه‌ی
پێویست پارامته‌ری دووباره ئاسایی کردنه‌وه‌ی( وه‌کوو بڕی بارستایی و
بارگه) بۆ لابردنی هه‌موو بێکۆتاییه کوانته‌میه‌کان له تیوریه‌که
تێدا نییه. بۆیه ئێمه تیورێکی (راکێشان)مان هه‌یه که پێش بینی
هه‌ندێک بڕی دیاریکراو ی وه‌ک چه‌ماوه بوونی فه‌زا-کات ، که
بێکۆتاییه ،ده‌کات . که بۆ ئه‌م گه‌ردونه ئاساییه گونجاو نییه.
ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ته‌نها رێگه‌ی مومکین بۆ به‌ده‌ست هێنانی
تیورێکی گونجاو ئه‌وه‌یه که بێکۆتاییه‌کان به‌شێوه‌ێک لاببرێن ،
بێئه‌وه‌ی به مه‌به‌ستی ئاساییکردنه‌وه ریزبکرێن.
له‌ساڵی 1976 شیکارێکی دۆزه‌که دۆزرایه‌وه و ناوی لێ‌نرا( سوپه‌ر
خۆجێی) پێشگری " سوپه‌ر" به‌و مانایه پێوه‌ی نه‌کراوه که
فیزیکزانه‌کان وا بیریان کردبێته‌وه "سوپه‌ر" ی تیوری ( راکێشانی
کوانته‌می) له‌وانه‌یه به راستی باشتر کار بکات. به‌ڵکوو " سوپه‌ر"
پێوه‌ندی به جۆرێکی تایبه‌تی له خۆجێیه‌وه هه‌یه که تیوریه‌که
که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێت و ناوی (سوپه‌ر خۆجێی) لێنراوه.
له فیزیکدا ده‌گوترێت سیستمێک خاوه‌نی (خۆجێیه) ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
به هۆی گواستنه‌وه‌ێکه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌ێت بۆ وێنه به هۆی
سوڕانه‌وه له فه‌زا یان وه‌ستان له به‌رامبه‌ر ئاوێنه. بۆ نمونه
کاتێک شیرینێکی گرد وه‌کوو دۆنت هه‌ڵده‌گێریته‌وه پشت و ڕو یه‌ک شتن (
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی چوکۆلێتی به سه‌ره‌وه بێت که ئه‌و ده‌م باشتر وایه
ته‌نها بیخۆن). (سوپه‌ر خۆجێی) جۆرێکی ناسک‌تر له خۆجێیه که ناکرێت
به گواستنه‌وه له فه‌زای ئاسایی ببسترێته‌وه . یه‌کێک له
گرینگ‌ترین ده‌لاله‌ته‌کانی (سوپه‌ر خۆجێیی) ئه‌وه‌یه که ته‌نۆلکه‌کانی
هێز و ته‌نۆلکه‌کانی ماده، لێره‌دا هێز و ماده له راستییدا ته‌نها
دو روی یه‌ک شتن . به‌و واتایه هه‌موو (ته‌نۆلکه)ێکی مادی بۆ نمونه
(کواڕک)ێک ده‌بێت هاوه‌ڵێکی (ته‌نۆلکه)ێکی هه‌بێت که ته‌نۆلکه‌ێکی
هێزه، هه‌روه‌ها فۆتۆن که ته‌نۆلکه‌ێکی هێزه ده‌بێت هاوڵێکی (ته‌نۆلکه)ی
هه‌بێت ، که ته‌نۆلکه‌ی مادییه. ئه‌مه (ماته‌وزه‌ێکی) هه‌یه که
کێشه‌ی بێکۆتاییه‌کان ناهێڵێت. شته‌که به‌م شێوازه‌یه که له
دیاگرامه‌کانی فاینمه‌ندا بێکۆتاییه‌کانی سوڕه داخراوه‌کانی ته‌نۆلکه
مادییه‌کان موجه‌ب، به‌ڵام بێکۆتاییه‌کانی سوڕه داخراوه‌کانی ته‌نۆلکه‌کانی
هێز سالبن، بۆیه بێکۆتاییه‌کانی سوڕی داخراوی ته‌نۆلکه‌ی مادی و
بێکۆتاییه‌کانی سوڕی داخراوی ته‌نۆلکه‌ی هێز یه‌کتر ده‌سڕنه‌وه. به‌داخه‌وه
حیساباته‌کان بۆ نه‌هێشتنی بێکۆتاییه‌کان له (سوپه‌ر راکێشان ) زۆر
قورس و دور و درێژ بوو که ده‌بوو به هۆی دروست بوونی هه‌ڵه که که‌م
که‌س خۆی بۆ ئاماده کردبوو . زۆرترینی فیزیکزانه‌کان باوه‌ریان وابوو
که (راکێشانی کوانته‌می) له‌وانه‌یه وڵامێکی راست بۆ یه‌کگرتنی
راکێشان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تر بێت.
له‌وانه‌یه ئێوه بیر بکه‌نه‌وه که تاقیکردنه‌وه‌ی راست بوونی
(سوپه‌ر راکێشان) له‌وانه‌یه ئاسان بێت-ته‌نیا تاقیکردنه‌وه‌ی
تایبه‌تمه‌ندی بوونی ته‌نۆلکه‌کان و بزانرێ ئه‌وان جووتی یه‌کن یان نا.
هیچ چه‌شنه هاوه‌ڵی ( ته‌نۆلکه)یه‌ک نه‌بینراوه. به‌ڵام حیسابکردنه
جۆربه‌جۆره‌کان که فیزیکزانه‌کان ئه‌نجامیان داوه پێنیشانی ده‌دا که
هاوه‌ڵی ئه‌و ته‌نۆلکانه‌ی که ئێمه ده‌یبینین ده‌بێت هه‌زاران جار
له( پۆرۆتۆن)ێک قورس‌تر بێت. که ئه‌م ته‌نۆلکه‌یه به راده‌ێک قورسه
که له تاقیکردنه‌وه‌کانی ئیمڕۆدا نابینرێت، به‌ڵام هیواێک هه‌یه که
ئه‌م ته‌نۆلکانه به رێکه‌وت له (پێکداده‌ری هادرۆنی) له ژنێڤ
بدۆزرێنه‌وه.
ئیده‌ی( سوپه‌ر خۆجێیی) کلیلی دروست بوونی (سوپه‌ر راکیشان) بوو،
به‌ڵام مه‌فهومه‌کان چه‌ند ساڵێک زوتر به هۆی لێکۆلینه‌وه‌ی
تیوریسیۆنه‌کان له سه‌ر تیورێکی تازه هه‌ڵقوڵیو به‌ناوی( تیوری
رێسمان) ده‌ستیان پێ‌کردبوو. به‌پێی (تیوری رێسمان) ته‌نۆلکه‌کان خاڵ
نیین به‌ڵکۆ شێوازێکن له له‌رزین که درێژییان هه‌یه به‌ڵام به‌رزی و
پانیان نییه-وه‌کوو رێسمانێکی ته‌نکی بێ‌کۆتایی درێژ. تیورییه‌کانی
رێسمانیش ده‌گه‌ن به بێکۆتاییه‌کان به‌ڵام باوه‌ڕ وایه که له
ویرژنێکی راستدا ده‌بێت بێکۆتاییه‌کان یه‌کتری بسڕنه‌وه. ئه‌مان
لایه‌نیکی سه‌یرتریشان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌وان ته‌نها کاتێک
گونجاون که فه‌زا-کات ده دوری (ده بوعدی) بێت که ئه‌م فه‌زا-کاته‌ی
ئێمه چوار دورییه. ده دوری(بوعدی) له‌وانه‌یه هه‌ست بزوێن بێت
به‌ڵام ئه‌وان ده‌بن به کێشه‌ی راستی کاتێک له بیرت چووبێت که
ئوتۆمبێله‌که‌ت له چ شوێنێک پارک کردبێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ن بۆچی
ئێمه ناتوانین ئه‌م فره دوریانه ببینین؟ به پێی تیوری رێسمان
ئه‌وان له ناو فه‌زاێکی زۆر بچوکدا پێچراونه‌ته‌وه. بۆ کێشانی
وێنه‌ێک له‌مه ، ته‌سه‌وری روبه‌رێکی دو دوری(بوعدی) بکه. ئێمه
ده‌ڵێین که ئه‌م روبه‌ره دو دورییه چونکوو به ته‌نها دو ژماره( بۆ
وێنه ته‌ورێکی ئاسۆیی و ته‌ورێکی ستوونی) بۆ دیاری کردنی هه‌موو
خاڵه‌کانی سه‌ری پێویستن. دو دورێکی تر بریتیه له روبه‌ری
نای(قامیش)ێک. بۆ دیاری کردنی خاڵێک له‌و فه‌زایه ، ئێوه پێویستیتان
به وه‌یه بزانن درێژی نایه‌که تا ئه‌و خاڵه چه‌نده ، هه‌ر وه‌ها
خاڵه که له کوێی دوری بازنه‌یی نایه‌که‌دایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
نایه‌که زۆر باریک بێت ده‌توانن ته‌نها بۆ دیاری کردنی شوێنی خاڵه‌که
که‌ڵک له ته‌وه‌ری درێژی نایه‌که وه‌ربگرن و ئه‌ستورییه‌که‌ی واته
دورییه بازنه‌یه‌که‌ی فه‌رامۆش بکه‌ن . هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌ستوری
نایه‌که یه‌ک له‌سه‌ر میلیون-میلیون –میلیون-میلیون –میلیونمی ئینچ
بێت ئێوه ناتوانن دورییه بازنه‌ییه‌که ببینن. ئه‌مه وێنه‌ی
کێشراوی تیوریسته‌کانی رێسمان که فره دوریان هه‌یه- ئه‌وان به
راده‌ێکی زۆر چه‌ماونه‌ته‌وه یان پێچراونه‌ته‌وه له سکێڵێکی زۆر
بچوک که ناتوانین بیبینین. له تیوری رێسماندا فره دورییه‌کان له
ناو فه‌ازێکی ناوخۆییدا ده‌پێچرێنه‌وه که دژه له‌گه‌ل فه‌زای سێ
دوری که ئێمه له ژیانی رۆژانه‌دا ته‌جروبه‌ی ده‌که‌ین. وه‌کوو له
داهاتودا ده‌یبینن دۆخه ناوخۆییه‌کان ته‌نها گسکدانی دورییه
شاره‌وه‌کان بۆ ژێر فه‌رش نییه- ئه‌وان گرینگی فیزیکیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ پرسیاری دورییه‌کان تیوری رێسمان به ده‌ست بابه‌تێکی قورسی
تره‌وه ده‌ناڵێت: ده‌رکه‌وتووه پێنج تیوری رێسمان و هه‌روه‌ها
میلیۆنها رێگه بۆ پێچانه‌وه‌ی فره دورییه‌کان بوونی هه‌یه که
به‌رگری کردن له ئه‌گه‌ری بوونی تیوری رێسمان به تیورێکی تاقانه بۆ
هه‌موو شتێک ته‌نگه‌تاو ده‌کات. له ده‌ور به‌ری ساڵی 1994 خه‌لک
ده‌ستیان کرد به دۆزینه‌وه‌ی دو سروشتیه‌کان – که تیوری رێسمانی
جیاواز و رێگه جیاوازه‌کان بۆ پێچانه‌وه‌ی فره دورییه کان له
راستییدا رێگه جیاوازه‌کان بۆ شرۆڤه‌ی هه‌مان دیارده له چوار دوری
(چوار بوعدی) دان. هه‌روه‌ها ئه‌وان به‌وه‌ش گه‌یشتن که (سوپه‌ر
راکێشان)یش پیوه‌ندی به‌و تیوری و رێگایانه‌وه هه‌یه. تیوریسته‌کانی
رێسمان ئێستا به ته‌واوی گه‌یشتوونه به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که پێنج
تیوریه‌که‌ی رێسمان و سوپه‌ر (راکێشان) ته‌نها نزیک بوونه‌وه‌ێکن له
تیورێکی زۆر بنچینه‌یی که بۆ هه‌موو بار‌و دۆخه جیاوازه‌کان راسته.
تیورییه زۆر بنچینه‌یه‌که وه‌ک پێشتر باسمان کرد ناوی (M-تیوری )
لێنراوه. وا دێته پێش چاو که‌س نازانێت (M)ه‌که له چییه‌وه
هاتووه له‌وانه‌ویه له سه‌ره‌کی (Master) موعجیزه(Miracle) یان
نهێنی (Mystery) وه‌رگیرابێت یان له هه‌ر سێکیانه‌وه بێت. خه‌لک
هێشتا تێده‌کۆشن سروشتی (M –تیوری) ده‌ربخه‌ن به‌ڵام له‌وانه‌یه
ئه‌مه مومکین نه‌بێت. به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی فیزیکزانه
سوونه‌تیه‌کانه‌وه یه‌ک تیوری و فرموله‌کردن بۆ شرۆڤه‌ی سروشت بوونی
نه‌بێت. له‌وانه‌یه که بۆ شرۆڤه‌ی گه‌ردون ئێمه ناچار بین تیورییه
جیاوازه‌کان له بارۆدۆخه جیاوازه‌کان به کار بهێنین. هه‌ر تیورێک
له‌وانه وێرژنێکی حه‌قیقه‌ت بێت، به‌ڵام به پێی مودێلی( ریالیسمی
–وابه‌سته) که تیوریه‌کان ئه‌و کاته‌ی پێشبینیه‌کانیان وه‌ک یه‌ک بێت
ده‌که‌ونه سه‌ر یه‌ک واته له‌و بارودۆخه‌دا ده‌کرێت هه‌ردوکیان
به‌کار بهێنرێت.
چ (M-تیوری) وه‌کوو داڕشتنێکی ته‌نها یان وه‌کوو ره‌هێڵه‌ێک له
تیورییه‌کان بوونی هه‌بێت ئێمه بڕێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ده‌زانین
. یه‌که‌م (M –تیوری) هه‌ڵگری یازده دوری فه‌زا-کاته نه‌ک ده.
تیوریسته کانی رێسمان بۆ ماوه‌ێکی درێژ گومانیان له پێشبینیه‌کانی ده
دوری هه‌بوو پێیان وابوو ده‌بێت راستبکرێته‌وه ، کاره‌کانی دوایی
پێنیشانی دا که یه‌ک دانه دوری(بوعد) چاو پۆشی لێکراوه. (M –تیوری)
ده‌توانێت هه‌م هه‌ڵگری رێسمانه وروژاوه‌کان هه‌م هه‌ڵگری ته‌نۆلکه
خاڵییه‌کان ، پێسته دوو-دورییه‌کان، بلقه سێ- دورییه‌کان هه‌روه‌ها
ئه‌و ته‌نانه‌ی که ته‌جسومیان ئاسان نییه‌و له فه‌زاکان به دوری ته‌نانه‌ت
زیاتر له دوری نۆ ده‌ر ده‌که‌ون. ئه‌م ته‌نانه ناوی (P –بران)ی
لێنراوه که (P ژماره‌ی سفر تا نۆ وه‌رده‌گرێت)
چی ده‌توانین ده‌رباره‌ی ئه‌و ژماره زۆرانه‌ی رێگه‌کان بۆ پێچانه‌وه‌ی
دوریه ورده‌کان بڵێین؟ له (M -تیوری) ئه‌م فره فه‌زاییانه نا‌توانرێ
به هه‌موو رێگه‌یه‌ک بپێچرێته‌وه. ماتماتیکی تیوریه‌که رێگه‌کانی که
ده‌کرێ پێچانه‌وه‌که بۆ فه‌زاێکی ناوه‌کی پێ ئه‌نجام بدرێت که‌م کردوه‌ته‌وه.
شکلی وردی فه‌زا ناوخۆییه‌کان به هۆی دو بڕی نه‌گۆڕی فیزیکی وه‌کوو
بارگه‌ی ئه‌لکترۆن و سروشتی کارلێکی نێوان ته‌نۆلکه سه‌ره‌تاییه‌کان
دیاری ده‌کرێت. به واتاێکی تر ئه‌وه که نیشانه یاساکانی سروشت ده‌رده‌خات.
ئێمه ده‌ڵێین " نیشانه" مه‌به‌ستمان یاساێکه که ئێمه له گه‌ردوندا
ده‌یبینین-یاسای چوار هێزه‌که و پارامتره‌کانی وه‌ک بارستایی و بارگه
که تایبه‌تمه‌ندی ته‌نۆلکه سه‌ره‌تاییه‌کانه به‌ڵام یاسای بنه‌ڕه‌تیه‌که
زیاتر له (M-تیوری)دا ده‌بینرێت.
بۆیه یاساکانی (M-تیوری) ئه‌و هه‌له ده‌رخسێنن بۆ گه‌ردونی جیاواز به
ده‌رکه‌وته‌ی یاسای جیاوازه‌وه به پێی ئه‌وه‌ی چۆن فه‌زا ناو خۆییه‌که
پێچرابێته‌وه.(M-تیوری) برێک شیکاری هه‌یه که ئیجازه‌ده‌دات بۆ
بوونی ژماره‌ێکی زۆر فه‌زا ناوخۆییه جیاوازه‌کان ره‌نگ بێ به ژماره‌ی
10500 که مانای ئه‌وه‌یه که پێش بینی10500 گه‌ردونی جیاواز ده‌کات
هه‌ر کامه‌یان به یاسای تایبه‌ت به خۆیه‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له ژماره‌ی
ئه‌م ئیده‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ندێک که‌س بتوانن یاسا پێشبینی کراوه‌کان بۆ
هه‌ر گه‌ردونێک له یه‌ک میلی چرکه‌دا شیبکه‌نه‌وه و له بیگ بانگه‌وه
ده‌ستیان به‌م کاره کردبێت 1020 دانه‌یان تا ئه‌م کاته بژاردوه بێئه‌وه‌ی
فورسه‌ی قاوه‌شیان وه‌رگرتبێت .
چه‌ندین سه‌ده له‌وه‌و پێش نیوتن پێنیشانی دا که هاوکێشه ماتماتیکیه‌کان
ده‌توانرێ وا ئاماده بکرێت به دروستێکی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌وه شرۆڤه‌ی
کارلێکی ته‌نه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی و فه‌له‌که‌کان بکه‌ن ، ئه‌مه
زاناکانی هانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی که هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی
ته‌واوه‌تی گه‌ردون ده‌کرێ له به‌ردستماندا بێت به مه‌رجێ ئێمه
دڵنیا بین که تیورێکی تایبه‌تی به توانای حیساب کردنی به‌رزه‌وه
له به‌رده‌ستماندا هه‌یه. نادیاری کوانته‌می هات ، فه‌زای چه‌ماوه
هات ،کوارکه‌کان هاتن ، رێسمانه‌کان و زۆر دورییه کان هاتن ، له
دوایید به‌ر ئه‌نجامی کاره‌که بوو به 10500 گه‌ردون هه‌ر یه‌که‌ی به
یاسای جیاوازه‌وه و ته‌نها یه‌کێکیان ئه‌م گه‌ردونه‌یه که ئێمه‌ی
تێداین و زانیاریمان ده‌رباره‌یه‌وه هه‌یه. ئۆمێدی بنچینه‌یی
فیزیکزانه‌کان بۆ دروست کردنی تیورێکی ته‌نها که شیکاری هه‌موو نیشانه
یاساکان بکات له‌وانه‌یه ناچار بین فڕێی بده‌ین. له کوێ ئێمه به جێ
هێڵدراوین؟ ئه‌گه‌ر (M-تیوری) ئیجازه‌ی 10500 کۆمه‌ڵه نیشانه یاسا
به ئێمه ده‌دات، چۆن ئێمه ده‌گه‌ین به سه‌رئه‌نجامی ئه‌م گه‌ردونه‌ی
که یاساکان به ته‌نها نیشانه‌ن ؟ هه‌ر وه‌ها ئه‌ی جیهانه مومکینه‌کانی
تر چۆنن؟.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|