٢٠\١١\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.

نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ
وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
- بەشی
حەفتەم -
موعجیزه ده‌رکه‌وتووه‌که.
چیینیه‌کان باسی کاتێک ده‌که‌ن له ده‌ورانی زنجیره‌ی حوکمڕانی هسیا (
ده‌وروبه‌ری 2205 تا 1782 پ ز) کاتێک ژینگه (که‌ون)یه‌که‌مان له پڕ
گۆڕدرا . ده خۆر له ئاسماندا ده‌رکه‌وتن و خه‌لکی سه‌ر زه‌وی به هۆی
گه‌رمای زۆره‌وه ئازاری زیاد له حهدیان چه‌شت، بۆیه ئهمپراتۆر فه‌رمانی
کرد به تیرئهندازهبهناو بانگه‌که‌یان بۆ ئه‌وه‌ی تیر له خۆره
زیاده‌ییه کان بدات . تیرئهندازهکه خه‌لاتکرا به حه‌بێک که
توانای ئه‌وه‌ی پێده‌دا بۆ هه‌میشه بژێت. به‌ڵام ژنه‌که‌ی لێی دزی به
هۆی ئه‌م تاوانه‌وه دور خرایه‌وه بۆ مانگ.
چینیه‌کان له‌و بیرکرنهوهیاندا که سیسته‌می خۆری به ده( خۆر)ه‌وه
بۆ ژیانی مرۆڤ گونجاو نییه راست بوون. به‌ڵام له ئیمڕۆدا ده‌زانین ،
له‌وانه‌یه ئه‌مه فرستێکی باش بێت بۆ برۆنزه کردنی پێست، به‌ڵام
سیسته‌می خۆری به چه‌ند خۆره‌وه له‌وانه‌یه هه‌رگیز مۆڵه‌ت به گه‌شه
کردنی ژیان نه‌دا. هۆکاره‌کان به‌ته‌واوه‌تی به ساده‌یی ئه‌و سوتاندنه
تهسهورکراوهی ئه‌فسانه چینیه‌که نییه. له راستیدا گیا ده‌توانێت
بۆ ماوه‌یه‌ک له سوڕانه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ستێره‌که ئه‌زمونێکی به چێژ
له گه‌رما وه‌ربگرێت. به‌ڵام گهرماێکی یه‌کجۆری به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ێکی
درێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارۆدۆخه‌ی که بۆ ژیان پێویسته یه‌ک ناگرێته‌وه.
بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی چی روده‌دات ، با سه‌یری ئه‌و روداونه بکه‌ین که
له ساده‌ترین جۆری سیسته‌می چه‌ند ئه‌ستێره‌یی به دو خۆره‌وه روده‌دات،
به وه‌ها سیستمێک ده‌وترێت دوانی (باینه‌ری). له راستیدا نیوه‌ی هه‌موو
ئه‌ستێره‌کانی ئاسمان له وه‌ها سیستهمێکدان . به‌ڵام ته‌نها سیسته‌مه
ساده دوییهکان ده‌توانن هه‌ڵگری جۆرێکی تایبه‌ت له سوڕانه‌وه‌ی پایه‌دار
بن وه‌کوو ئه‌وه‌ی که له ژێره‌وه ده‌بینرێت . له هه‌رکام له‌م رێره‌وه(ئوربیت)انه‌دا
هه‌ندێک کات بوونی هه‌یه که ئه‌ستێره‌که یان زۆر سارده یان زۆر گه‌رمتره
له‌وه‌ی که ژیان تێیدا پارێزراو بێت. بارۆدۆخه‌که ته‌نانه‌ت زۆر
خراپتر ده‌بێت بۆ ئه‌و بۆڵ(کلاسته‌ر)انه‌ی که ژمارێکی زۆر ئه‌ستێره‌یان
هه‌یه.
سیسته‌مه خۆرییه‌که‌ی ئێمه خۆشبختانه تایبه‌تمه‌ندێکی تریشی هه‌یه
که به بێ ئه‌وه له‌وانه‌یه فۆرمی ژیانی پێشکه‌وتوو هه‌رگیز سه‌ری
نه‌گرتبایه. یاساکانی نیوتن ئیجازه ده‌ده‌ن که شوێنی سوڕانه‌وه‌ی هه‌ساره‌کان
یان به شێوه‌ی بازنه‌یی و یان به شێوه‌ی هێلکه‌یی بن(هێلکه‌یی
کێشراوه‌ی بازنه‌یه که له لای ته‌وه‌رێکه‌وه پان و له‌لای ته‌وه‌ره‌که‌ی
تره‌وه ته‌سکه). پله ی کشانی هێلکه‌یه‌ک به شتێک پێ‌نیشان ده‌درێت به
ناوی دوری له ناوه‌ند، که ژمارهێکه له نێوان سفر بۆ یه‌ک . دوری
ناوه‌ندی نزییک له سفر مانای ئه‌وه‌یه که هێلکه‌که نزییکه له
بازنه، به‌ڵام دوری ناوه‌ندی نزییک له یه‌ک مانای ئه‌وه‌یه که رێره‌وه‌که
زۆر پان بووه‌ته‌وه. (کپلر) پێی ناخۆش بوو که هه‌ساره‌کان له سه‌ر
بازنه‌ی ته‌واو جوڵه ناکه‌ن هه‌ر چه‌ند ئوربیتی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی
دوری له ناوه‌نده‌که‌ی نزییکه‌ی له سه‌دا دوه، که مانای وایه زۆر
نزییکه له بازنه . که خۆی جوڵاندنی ئارامێیکی زۆر مه‌ن بوو.
شێوازی که‌ش و هه‌وا له سه‌ر زه‌وی به گشتی به هۆی لاری تهوهڕی
سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به نیسبه‌ت ئه‌و روبهرهیه که زه‌وی تێیدا به
ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه. بۆ نمونه له کاتی زستاندا له نیوه گۆی
باکور لارییهکه به شێوه‌ی دوربونهوهیه له خۆر ، هه‌ر چه‌ند له
راستیدا زه‌وی له هه‌ر کاتێک نزییک تره له خۆر – دورییه‌که 91.5
میلیۆن مایله له کاتێکدا له سه‌ره‌تای جولاییدا ئه‌و دورییه له
خۆره‌وه 94.5 میلیون مایله- به‌ڵام کارییگه‌ری ئه‌مه ده‌کرێت له
چاو کاریگه‌ری لار بوونه‌وه‌که چاو پۆشی لێبکرێت. به‌ڵام به نیسبه‌ت
هه‌ساره‌کانی تره به رێره‌و( ئوربیتال)ی دوری له ناوه‌ندی گه‌وره‌تر
، گۆڕانی دوری له خۆر ده‌وری زیاتری هه‌یه. بۆ نمونه له هه‌ساره‌ی
تیر(مێر کوری) به له سه‌دا بیستی دوری له ناوه‌ند پله‌ی گه‌رمی
نزیگه‌ی 200 پله‌ی فارنهایت گه‌رمتره کاتێک نزیکترینه له خۆر(حه‌زیز)
به به‌روارد له کاتێک که دورترین مه‌ودای هه‌یه له خۆره‌وه(ئه‌وج)
. له راستیدا ئه‌گه‌ر دوری له ناوه‌نده‌که نزیکه‌ی یه‌ک بوایه زه‌ریاکان
کاتێک ئێمه به نزیکترین دوری خۆر ده‌گه‌یشتین ده‌هاتنه کوڵین و
کاتێک ده‌گه‌یشتینه دورترین مه‌ودا له خۆر سه‌هۆڵیان ده‌به‌ست، پشووی
هاوین و زستانهکهمان زۆر ناخۆش ده‌بوو ، رێڕه‌و (ئوربیتال) به ژماره‌ی
گه‌وره‌ی دوری له ناوه‌نده‌وه بۆ ژیان گونجاو نییه، بۆیه ئێمه
خۆشبه‌ختین که هه‌ساره‌یه‌ک مان هه‌یه که دوری له ناوه‌ندی ریرهو(
ئوربیتاڵ)ه‌که‌ی نزییکه له سفر.
هه‌ر وه‌ها ئێمه شانسێکی تریشمان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بارستایی خۆره‌که‌مان
و دورییهکهمان لێوه‌ی هه‌یه. چونکوو بارستایی ئه‌ستێره‌کان بڕی ئه‌و
وزه‌یه‌ی که لێی دێته ده‌ره‌وه دیاری ده‌کات. گه‌وره‌ترین ئه‌ستێره‌کان
بارستاییان له ده‌ورو به‌ر سه‌د جار له بارستایی خۆر زۆرتره ، هه‌روه‌ها
بچوکترینهکان نزییکه‌ی سه‌د جار بارستاییه‌که‌یان که‌متره. وای دابنێ
که ئه‌م مه‌ودای زه‌وی-خۆره ی ئێستا وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه، به رێژه‌ی
له سه‌دا بیست خۆر قورس‌تر یان سوکتر ببێت ئه‌و ده‌م یان زۆر ساردتر ده‌بوو
له ئێستای هه‌ساره‌ی مه‌ریخ (مارس) یان زۆر گه‌رمتر ده‌بوو له ئێستای
هه‌ساره‌ی ڤێنوس.
به شێوه‌ی ئاسایی،بۆ هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ک ، زاناکان ناوچه‌ی گونجاوی
نیشته‌جێبوون دیاری ده‌که‌ن که ناوچه‌ێکی ته‌سکه له ده‌وربه‌ری ئه‌ستێره‌که
که له پله گهرمییهکاندا ئاو ده‌توانێت بوونی هه‌بێت. ناوچه‌ی
گونجاو بۆ نیشته‌جێ بوون هه‌ندێک جار پێی ده‌گوترێ ناو چه‌ی
گۆڵدیلۆک(Goldilocks) چونکوو مه‌رجی بوونی ئاو مانای ئه‌وه‌یه، وه‌ک
گۆلدیلۆک، گه‌شه‌ی ژیانی هۆشمه‌ند پێویست ده‌کات که پله‌ی گه‌رمی هه‌ساره‌کان
بۆ ژیان گونجاو بێت. ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له سیسته‌می خۆری ئێمه‌دا
وه‌ک له وێنه‌که‌دا پێ‌نیشان دراوه زۆر به‌رته‌سکه . خۆشبه‌ختانه بۆ
ئێمه که ژیانمان فۆرمی هۆشمه‌ندی هه‌یه زه‌وی که‌وتوته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه.
نیوتن باوه‌ڕی وابوو نیشته‌جێبوونه سهیرهکهمان له سیسته‌می خۆر به
رێکه‌وت به هۆی ته‌نها یاساکانی سروشته‌وه نییه. له جیاتی ئه‌و باوه‌ڕی
وابوو، نه‌زمی گه‌ردون " له سه‌رتاوه له‌لایه‌ن خوداوه دروست کراوه
و له لای ئه‌وه‌وه بۆ ئیمڕۆ به هه‌مان بارودۆخه‌وه ده‌پارێزرێ.
ئاسانه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین بۆ یه‌کێک له‌وانه‌یه وا بیر بکاته‌وه.
روداوی زۆری ده‌گمه‌ن له سه‌ر یه‌ک خراون بۆ ئه‌وه‌ی که توانای
بوونمان هه‌بێت و جیهانه‌که‌مان به شێوه‌ی خواستی مرۆڤ دیزاین بکرێت
به ڕاستی ده‌بوو به مه‌ته‌ڵ ئه‌گه‌ر به ته‌نها سیسته‌می خۆر له گه‌ردوندا
بوونی هه‌بوایه. به‌ڵام له ساڵی 1992 بۆ یه‌که‌م جار بوونی هه‌ساره‌یه‌ک
له ده‌وری ئه‌ستێره‌ی تری جیا له خۆره‌که‌مان به بینین ته‌ئید کرا.
ئێستا ئێمه ده‌زانیین که به سه‌ددان هه‌ساره ، یان به هه‌ندێک
گومانه‌وه بێ‌شومار، له نێو به بیلێون ئه‌ستێره‌ی گه‌ردونه‌که‌مان
بوونی هه‌یه، که له‌گه‌ڵ بارۆدۆخی سیسته‌مه ههسارهیهکهی ئێمه‌دا-
خۆرێکی ته‌نیا ، رێککه‌وتنی شانسی مه‌ودای دوری زه‌وی-خۆر و بارستایی
خۆر- یه‌ک ده‌گرێته‌وه. به‌لگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی که زه‌وی به سه‌رنجدانێکی
زۆره‌وه بۆ خۆشی ئێمه‌و ژیانی ئێمه دیزاین کرابێت که‌متر سه‌رنج
راکێش و دڵنیا که‌رن. هه‌ساره‌ی هه‌مه‌جۆره هه‌یه که بڕێکیان- یان
لانی که‌م یه‌کێکێان- بۆ ژیان گونجاون. روونه ، کاتێک بوون له سه‌ر
هه‌ساره‌یه‌ک که گونجاوه بۆ ژیان لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌کرێت
لێکۆڵینه‌وه‌که سنوردار ده‌کرێت به‌وه‌ی که ئایا ژینگه‌که‌یان تێرکه‌ری
ئه‌و مه‌رجانه‌یه که پێویستن بۆ بوون .
ده‌کرێت که رسته‌که‌ی پێشوو بکه‌ین به پرینسیپێکی زانستی:
بوونه‌که‌مان ئهورێسایانه ده‌سه‌پینێت که بۆ دیاری کردنی کات و
شوێنی مومکینی بینینی گه‌ردونه‌که‌مان پێویستن. واته حه‌قیقه‌تی
بوونمان تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ژینگه‌یه دیاری ده‌کات که ئێمه‌ی تێداین.
ئه‌م پرینسیپه ناوی پرینسیپی ئانسرۆپیکی(بوونی مرۆڤ) کزی لێنراوه. (
به زویی ده‌بینین که بۆ ئاوه‌لناوی کزی پێوه لکێنراوه). ده‌سته‌ی
وشه‌ی باشتر له "پرینسیپی ئانسرۆپیک" ده‌سته‌واژه‌ی " پرینسیپی هه‌ڵبژاردنه".
چونکوو پرینسیپهکهمان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن زانیارییه‌که‌مان
ده‌رباره‌ی بوونمان رێساکانی هه‌لبژاردن ده‌سه‌پێنێت ، له ناو ئه‌و هه‌موو
ژینگه مومکینهدا ته‌نها ئه‌و ژینگه یانه‌ی که‌ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌یان
هه‌یه و بۆ ژیان ده‌شێن، هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌مه له‌وانه له فه‌لسه‌فه بچێت به‌ڵام پرینسیپی ئانسرۆپیکی کز
ده‌توانرێت بۆ پێش بینی زانستی که‌ڵکی لێوه‌ر بگیریه‌ت. بۆ وێنه ته‌مه‌نی
گه‌ردون چه‌نده؟ هه‌ر وه‌ها به زویی ده‌بینین ، بۆ بوونی ئێمه گه‌ردون
ده‌بێت هه‌لگری هه‌ندێک توخمی وه‌ک( کاربۆن) بێت که خۆیان به هۆی یه‌کگرتنی
توخمه بچوکه‌کانی ناو ئه‌ستێره‌کان دروست ده‌بن. کاربۆن ده‌بێت به
هۆی ته‌قینه‌وه‌ی (سوپه‌ر نۆڤا)وه له ته‌واوی فه‌زادا بڵاو ببێته‌وه
و سه‌رئه‌نجام له جیلێکی تازه‌تری سیسته‌می خۆرییه‌کان وه‌کوو به‌شێک
له هه‌ساره‌کان چر ده‌بێته‌وه. له ساڵی 1961 فیزیکزان (روبێرت دیک)
وتی که ئه‌م پرۆسێسه نزیکه‌ی 10 بیلیۆن ساڵ ده‌بات ، بۆیه بوونی
ئێمه مانای ئه‌وه‌یه که گه‌ردون ده‌بێت لانی که‌می ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده
بیت. له لاێکی تره‌وه ته‌مه‌نی گه‌ردون ناتوانێت زیاتر 10 بیلیۆن ساڵ
بێت چونکوو له داهاتوێکی دوردا هه‌موو سوته‌مه‌نیه‌که‌ی ئه‌ستێره‌کان
ته‌واو ده‌بێت و ئێمه ئه‌ستێره‌ی گهرمترمان بۆ مانه‌وه‌مان پێویسته،
به‌ڵام له راستیدا- به‌پێی داتاکانی ئێستا روداوی بیگ بانگ له ده‌وروبه‌ری
13.7 بیلیۆن ساڵ له‌وه‌و پێش رویداوه.
بابه‌تی ته‌مه‌نی گه‌ردون پێش بینیه‌کانی ئانسروپیک به شێوه‌ی ئاسایی
مه‌ودایه‌ک له بڕ بۆ پارامترێکی فیزیکی دیاری ده‌کات له جیاتی ئه‌وه‌ی
به وردی شته‌که دیاری بکات. ئه‌مه وایه چونکوو مومکین نییه بوونی
ئێمه بڕێکی تایبه‌ت له هه‌ندێک پارامتره فیزیکیه‌کان بکات به
پێویست ، زۆربه‌ی کات به‌نده له سه‌ر پارامترگهلێک که له‌و شوێنه‌ی
که ده‌یان دۆزینه‌وه زۆر ناگۆڕین. ئێمه زۆرتر چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ین
که مه‌رجه راستییه‌کان له جیهانه‌که‌مان بکه‌ونه مه‌ودای رێگه
پێدراوی ئانسروپیکی. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌نها دوری له ناوه‌ندی رێڕه‌و(ئوربیتاڵ)ه
کان ته‌نها تۆزێک بیت بۆ وێنه له نێوان 0 بۆ 0.5 ئه‌وجار ئیجازه‌ی
بوونی ژیان ده‌درێت. بۆیه نابیت سه‌رمان سوڕ بمینێت ئه‌گه‌ر دوری
ناوند 0.1 بێت و له ناو هه‌ساره‌کانی گه‌ردون رێژه‌ێکی هه‌ر چه‌ند زۆر
که‌م هه‌ساره بوونیان هه‌بێت که دوری له ناوه‌نده‌که‌یان زۆر بچوک
بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ها بێت که زه‌وی له بازنه‌ێکی ته‌واودا
بسوڕێته‌وه بۆ وێنه به دوری له ناوه‌ندی 0.000000000001که له
راستیدا زه‌وی ده‌کات به جێگه ێکی تایبه‌ت، و هانمان دات شرۆڤه‌ی ئه‌وه
بکه‌ین که بۆچی ئێمه خۆمان له وه‌ها خانوێکی نا ئاسایی دۆزیبێته‌وه.
ئه‌م ئیده‌یه بڕێک جار ناوی پرینسیپی حه‌دی ناوه‌راستی لێنراوه.
شانسی گونجانی شته پیوه‌ندیداره‌کان له‌گه‌ل شێوازی رێره‌و(ئوربیتال)ی
هه‌ساره‌کان ، بارستایی خۆر ، و هتد ناوی لێنراوه ژینگه چونکوو ئه‌مه
نێعمهتێکه به هۆی ده‌وروبه‌رمانه‌وه پێمان دراوه، نه‌ک به هۆی
یاساکانی سروشته‌وه. ته‌مه‌نی گه‌ردونیش فاکته‌رێکی ژینگه‌یه، چونکوو
له مێژوی گه‌ردوندا هه‌م کاتی سه‌ره‌تایی گه‌ردون بوونی هه‌یه هه‌م
کاتی دواتر . به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له‌م ده‌وره کاتییه‌دا دا بژین
چونکوو ئه‌مه ته‌نها سه‌رده‌می رێگه پێدراوه. یه‌کگرتنه‌وه‌ی ژینگه
یی بۆ تێگه‌یشتن ئاسانه چونکوو ئێمه ته‌نها که‌ونی بۆ نیشته‌جێبون
شیاوین له ناو ژمارێکی زۆر ( بوون) له نێو بۆ نیشته‌جێ بوون شیاوه‌کان
که پشتگیری ژیان ده‌که‌ن.
پرینسیپی کزی ئانسرۆپیک زۆر جیگه‌ی کێشمه‌کێش نییه . به‌ڵام فۆڕمێکی
به هێزتر بوونی هه‌یه که ئێمه لیره‌دا باسی ده‌که‌ین . هه‌رچه‌ند
بۆ بڕێک له فیزیکزانه‌کان ئه‌مه وه‌ک عه‌یبه وایه. پرینسیپی به‌هێزی
ئانسرۆپیک ئه‌م راستییه پێشنیار ده‌کات که بوونی ئێمه ئه‌وه قهیدو
به‌ندانه ده‌سه‌پێنیت نه‌ته‌نها به سه‌ر ژینگه‌که‌دا به‌ڵکوو به
سه‌ر فۆرم و ناوه‌رۆکی یاساکانی سروشتیشدا. ئه‌م ئیده دروست بوو چونکو
نه‌ته‌نها به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌یرانه‌ی سیسته‌می خۆر که
وا دێته پیش چاو به شێوازێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ گه‌شه‌ی ژیانی مرۆڤ به‌رهه‌م
هاتوه ، هه‌روه‌ها ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بۆ ته‌واوه‌تی گه‌ردونه که
ئه‌مه زۆر قورستره له‌وه‌ی که شیبکرێته‌وه.
ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی که چۆن گه‌ردونێکی سه‌رتایی که بریتیه له
هایدرۆجین ، هیلیم و تۆزێک له لیسیۆم ده‌بێت به گهردونیک که لانی
که‌م جیهانێک به ژینگه‌ێکی هۆشمه‌نده‌وه وه‌کوو ئێمه له لای خۆی په‌نا
بدات چیرۆکیکه که چه‌ندین به‌شی پێویسته . هه‌ر وه‌ک له پیشدا
باسمان کرد که هێزه‌کانی سروشت هۆکاری دروست بوونی توخمه قورسه‌کانن-به‌تایبه‌تی
کاربۆن- که ده‌کرێت به هۆی توخمه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه دروست بووبێت
و بۆ ماوه‌ی چه‌ند بیلیۆن ساڵ بمێنێته‌وه. توخمه قورسه‌کان له ناور
ئه‌و کورانه‌ی که ناو ئه‌ستێره‌مان لێناون دروست ده‌بن بۆیه هێزه‌کان
بوون به هۆکاری دروست بوونی ئه‌ستێره‌و گه‌له ئه‌ستێره. گه‌شه سه‌ندن
له تۆیی ورده ناڕیک وپێکهکان له سه‌ره‌تای گه‌ردوندا که به
نزییکه‌ی ته‌واوه‌تی یه‌ک جۆره به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به گۆڕانێکی
بچکۆله‌ی 1 له 100000 له چڕییدا. به هه‌ر حاڵ بوونی ئه‌ستێره‌کان و
دروست بوونی توخمه‌کان له ناوئه‌م ئه‌ستێرانه‌دا به‌س نییه.
داینامیکی ئه‌ستێره‌کان ناچاریان ده‌کات به‌وه‌ی که سه‌رئه‌نجام بته‌قنه‌وه
، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌بێت به هۆی ناردنی توخمه قورسه‌کان بۆ نێو
فه‌زا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که یاساکانی سروشت ناچار ده‌کات که پاشماوه‌ی
ئه‌ستێره‌که جاریکی تر چڕ ببێته‌وه بۆ دروست کردنی جیلێکی تازه له
ئه‌ستیره‌کان که ده‌وروبه‌ریان به هه‌ندێک هه‌ساره که هه‌لگری
توخمه قورسه تازه‌کانن ده‌وره ده‌درێت. له هه‌مان کاتدا ده‌بێت هه‌ندێک
روداوی دیاری کراو له سه‌رتایی زه‌ویدا رویان دابێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیجازه
بدرێت به ئێمه تاوه‌کوو گه‌شه بکه‌ین، هه‌روه‌ها ژماره‌ێکی زۆر
زنجیره روداو بۆ بوونی ئێمه پێویستن . به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و
روداوانه‌ی که بهرئهنجامیان گه‌شه سه‌ندنی گه‌ردونه ، وه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنێک
له ژێر فه‌رمانره‌وایی هاوسه‌نگی هێزه‌کانی سروشتدایه، که ئه‌م
کارلێککردنانه بووه به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێمه ببین.
یه‌کێک له یه‌که‌م که‌سه‌که‌ن که به مه‌ی زانی و له ساڵی 1950 کان
پێوانی له سه‌ر ئه‌وه ئه‌نجام دا که ئه‌مه نێعمه‌تێکی نه‌خوازراوه
(فرێد هۆیڵ) بوو. هۆیڵ باوه‌ڕی وابوو که هه‌موو توخمه کیمیاییه‌کان
له سه‌رتاوه له هایدرۆجینه‌وه دروست بوونه و هه‌ستی وابوو که
ماده‌ێکی سه‌ره‌تاییه. هایدرۆجین ساده‌ترین ناو‌کی ئه‌تۆمی هه‌یه و
به ته‌نها یه‌ک پرۆتۆن یان به ته‌نیایی و یان له‌گه‌ڵ یه‌ک نیوترۆن
یان دو نیوترۆن له ناوکهکهییدایه.( فۆڕمه جیاوازه‌کانی ئه‌تۆم که
ژماره‌ی پرۆتۆنه‌کان یه‌کسان به ڵام له نیوترۆندا جیاوازن پێیان ده‌گوترێت
ئایزۆتۆپ). له ئه‌مرۆدا ئێمه ده‌زانین که هیلیۆم و لیسیۆم ناوهکهکهیان
دو وسێ پرۆتۆنی تێدایه و له‌کاتێکدا که گه‌ردون به‌س ته‌نها 200 چرکه
ته‌مه‌نی بووه دروست بوونه.له لاێکی تره‌وه ژیان به‌نده له سه‌ر
توخمی زۆر ئاڵۆزتر .کاربۆن یه‌کێکه له گرینگترینه‌کانیان که بنچینه‌یه
بۆ هه‌موو کیمیایی ئه‌ندامی.
که‌سێک له‌وانه‌یه ته‌سوری ئه‌ندامی زیندووی وه‌کوو کۆمپیوته‌ره
هۆشمه‌نده‌کان بکات که به توخمه‌کانی تر وه‌کوو سیلیکۆن دروست
کرابێتن . گومان هه‌یه له دروست بوونی ژیانی وه‌ها کهخۆبه خۆ بێ
کاربۆن گه‌شه بکات. هۆکاره‌کان تکنیکین به‌ڵام شیوازێکی تاقانه بۆ
بۆنده کاربۆنییه‌کان له‌گه‌ڵ توخمه‌کانی تر ئه‌نجام ده‌درێن. بۆ نمونه
دی ئوکسایدی کاربۆن له پله‌ی گه‌رمی ژوردا غازه و هه‌روه‌ها به
شێوازی بایۆلۆجی زۆر سودمه‌ندن. به هۆی ئه‌وه‌ی که سیلیکۆن راسته‌وخۆ
له خشته‌ی ده‌وره‌ی له ژێر کاربۆندایه تایبه‌تمه‌ندییه کیمیاوی
کانی نزیکه له‌وه‌وه. به هه‌رحال دیائوکسایدی سیلیکۆن ، کوارتز، له
ناو به‌رده‌کاندا زۆر به که‌ڵک ترن وه‌ک له ناو کۆ ئه‌ندامی سی.
هێشیا له‌وانه‌یه فۆرمێکی تری ژیان گه‌شه بکات که جهژهنهکان له
سه‌ر سیلیکۆنهو کلکه‌کان به شێوازی ریتمی له ناو ئامۆنیا دا سوڕ
بدرێن. ته‌نانه‌ت وه‌ها ژیانێک ناکرێت ته‌نها به هۆی توخمه سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه
گه‌شه بکات ئه‌و توخمانه ته‌نها ده‌توانن دو ئاوێته‌ی پایه‌دار دروست
بکه‌ن که بریتین له هایدرایدی لیسیۆم ، که ره‌قێکی بلورینی بێرهنگه
له‌گه‌ڵ گازی هایدرۆجین. جیا له‌مانه هیچ دروستکردنی هاوشێوه‌یه‌ک یان
ته‌نانه‌ت که‌وتنه ناو داوی ئهڤێنێک بوونی نییه. هه‌روه‌ها ئه‌و
راستییه ده‌مێنێته‌وه که ئێمه فۆرم –کاربۆنین ، که ناوکه‌که‌ی شه‌ش
پرۆتۆنی تێدایه‌و توخمه قورسه‌کانی تر له جه‌سته‌ماندا دروست کراون.
یه‌که‌م هه‌نگاو کاتێک روده‌دات که ئه‌ستێره پیره‌کان ده‌ست ده‌کن به
دروستکردنی هیلیم ، که دروست ده‌بێت کاتێک یه‌کگرتنی دو هایدروجین
روده‌دات . ئه‌مه فیوژنه که پێنیساندهری ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌ستێره‌کان
وزه بۆ گرم بوونه‌وه‌ی ئێمه دروست ده‌که‌ن. ده‌توانرێ دو ئه‌تۆمی
هیلیۆم به یه‌کدا بدریت بۆ دروست کردنی بریلیۆم ئه‌تۆمێک که ناوکه‌که‌ی
چوار پرۆتۆنی تێدایه. به پێی پرینسیپ کاتیک بریلیۆم دروست کرا، ده‌توانێت
له‌گه‌ل ناو‌کی هیلیۆمێکی سێهه‌م یه‌ک بگرێت بۆ دروست بوونی کاربۆن. به‌ڵام
ئه‌مه رونادات چونکوو ئه‌و بریلیۆمهی که دروست بووه خێرا تێک ده‌چێت
و ده‌بیته‌وه به دو ناو‌کی هیلیۆم.
بارۆدۆخه‌که گۆڕانی به سه‌ردا دێت کاتێک ئه‌ستێره‌کان هایدرۆجینهکهیان
ته‌واو ده‌بێت. کاتێک ئه‌مه روییدا ناو‌کی ئه‌ستێره‌کان تێکدهڕمێت و
پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی ده‌گاته 100 میلیون پله‌ی کلڤین . له هاو
بارۆدۆخێکدا ناوهکهکان ده‌که‌ون له‌یه‌ک که زۆر جار ناو‌کی بریلیۆم
پێش ئه‌وه‌ی شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که تیابچێت ده‌که‌وێت له ناو‌کی
هیلیۆم. بریلیۆم ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هیلیۆم بۆ دروستکردنی ئایزۆتۆپێکی
کاربۆن که پایه‌داره، یه‌کبگرێت. به‌ڵام هێشتا کاربۆن رێگه‌ێکی
دورودرێژی له پێشدایه تاوه‌کوو کۆببێته‌وه به مه‌به‌ستی دروستکردنی
یه‌کگرتنه کیمیاوییه‌کان وه‌کوو په‌رداخێک شه‌رابی بۆردۆ که چێژی
لێببهیت،یان سێحربازی بلێسه‌ی ئاگری پێ بکرێت،یان پرسیاری ده‌رباری گه‌ردونه‌وه
لێبکرێت. بۆ بوون و بوونی مرۆڤ کاربۆن ده‌بێت له ئه‌ستێره‌که‌وه به‌ره‌و
دراوسێ کان که دۆستترن بچیت. وه‌کوو باسمان کرد، کاتێک ئه‌ستێره ده‌گاته
ده‌وره‌ی کۆتایی ، وه‌کوو (سوپه‌ر نۆڤا) ده‌ته‌قێته‌وه و کاربۆن و
توخمه قورسه‌کانی تر دواتر وه‌کوو هه‌ساره یه‌کده‌گرنه‌وه.
ئه‌م پرۆسه‌ی دروست بوونی کاربۆنه ناوی پرۆسه‌ی سیانی ئالفای لێنراوه
چونکوو" ته‌نۆلکه‌ی ئالفا" ناوێکی تره باوی ناو‌کی ئایزتۆپێکی هیلیۆم
چونکوو پرۆسه‌که پیویستی به سێ دانه له‌مانه هه‌یه هه‌تاوه‌کوو ده‌گاته
سه‌رئه‌نجام .
فیزیکی ئاسایی پێش بینی ئه‌وه ده‌کات که نرخی دروست بوونی کاربۆن له
رێگه‌ی سێ ئالفاییهوه ده‌بێت زۆر که‌م بێت. به سه‌رنج دان به‌مه له
ساڵی 1952 (هۆیل) پێش بینی کرد که کۆی وزه‌کانی ناو‌کی بریلیۆم له‌گه‌ڵ
ناو‌کی هیلیۆم ده‌بێت به نزیکه‌ی ته‌واوی یه‌کسان بێت له‌گه‌ڵ وزه‌ی
ئایزوتۆپه کاربۆنه دروست بووه‌که، دۆخێک له‌ودا نرخی کاردانه‌وه
ناوکییه‌کان به شیوازێکی گه‌وره زیاد ده‌کات ، ناوی له‌رزینه‌وه‌ی
لێنراوه . له‌و کاته‌دا هیچ ئاستێکی وزه ناسراو نییه، به‌ڵام به
پێی پێشنیاری(هۆیل) ، (ویلیا‌م فاولر) له (کالتچ) گه‌ران و دۆزیانه‌وه
، که پشتگیرێکی گرینگ بوو بۆ تێڕوانییهکهی (هۆیل) له سه‌ر چۆنییه‌تی
دروست بوونی ناوکه ئالۆزه‌کان.
(هۆیل ) نوسیویه‌تی،" من باوه‌ڕ ناکه‌م که هیچ زانایه‌ک که به‌لگه‌کانی
تاقیکردبێته‌وه بکه‌ویته هه‌ڵه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێت یاساکانی فیزیکی
ناو‌کی دیزاینه‌که‌یان به شێوازێکی عه‌مدی بۆ مه‌به‌ستی ئه‌و ئاکامانهیه
که له ناو ئه‌ستێره‌کاندا به‌رهه‌م دێن". له‌و سه‌رده‌مه‌دا که‌س به
ئه‌ندازه‌ی پێویست فیزیکی ناو‌کی نه‌ده‌زانی تاوه‌کوو له ئه‌ندازه‌ی ئه‌و
نێعمه‌ته رێکه‌وته تێبگات که له‌م یاسا فیزیکیانهدا به‌رهه‌م هاتوه.
به‌ڵام له لیکۆڵینه‌وه له سه‌ر راستی پرینسیپی ئانسرۆپیکی به‌هێز ،
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ستیان کردوه به پرسیار کردن له خۆیان له
سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یاساکانی سروشت جیاواز بن گه‌ردون وه‌ک خۆی
بمێنیته‌وه. ئیمڕۆ ئێمه ده‌توانین مۆدیله‌کانی کۆمپیوته‌ری دروست
بکه‌ین که پیمان ده‌ڵێ نرخی کاردانه‌وه‌کانی ئالفای سێیانی به‌نده له‌سه‌ر
به‌هێزی هێزه بنچینه‌یه‌کانی سروشت. حیساب کردنه‌کانی له‌و جۆره
پێنیشانی ده‌دات که گۆڕانێکی بچکۆله له قوه‌تی (هێزی به هێزی ناو‌کی)
بۆ وێنه 0.5 له سه‌دد یان 4 له سه‌ددی هێزی کاره‌بایی نزیکه‌ی هه‌موویی
کاربۆنه‌کان یان ئۆکسیجنهکانی هه‌موو ئه‌ستێره‌کان تیا ده‌بات ، ئه‌مه‌یه
ئه‌گه‌ری ئه‌و ژیانه‌ی که ئێمه ده‌یناسین. یه‌ک تۆز گۆڕینی رێساکان
ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی بوونی ژیان نه‌مێنێت.
به تاقیکردنه‌وه‌ی مودیله گه‌ردونییه‌کان ئێمه کاتێک تیوریه‌کانی
فیزیک به رێگه گه‌لێکی دیاریکراو ده‌گۆڕدرێن دروستیان ده‌که‌ینه‌وه،
که خه‌لک ده‌توانن لێکۆڵینه له سه‌ر گۆڕانی یاساکانی فیزیک به شێوه‌ی
مێتۆدیکال بکه‌ن. گه‌یشتووین به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که ته‌نها قوه‌تی (هێزی
ناو‌کی به‌هێز) یان (هێزی کارۆموگناتیسی) نییه که کارییگه‌ری له سه‌ر
بوونمان داده‌نێت. به‌لکوو زۆرترینی نه‌گۆڕه بنچینه‌ییه‌کان که له
تیورییهکانماندا ده‌رده‌که‌ون به شێوازێکی ورد رێکخراون. که ئه‌گه‌ر
ته‌نها به بڕێکی زۆر که‌م بگوڕدرێت، چۆنایه‌تی گه‌ردون به ته‌واوه‌تی
ده‌گۆڕدرێت، که له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا بۆ ژیان گونجاو نییه. بۆ
نموونه ، ئه‌گه‌ر هێزه ناوه‌کیه‌که‌ی تر ، هێزی کز، زۆر کزتر بوایه
، له سه‌ره‌تای گه‌ردوندا هه‌موو هایدرۆجینهکانی که‌ون ده‌بوون به
هیلیۆم بۆ یه هیچ ئهستیرهێکی نۆڕماڵ دروست نه‌ده‌بوو؛یان ئه‌گه‌ر
زۆر به هێزتر بوایه سوپهرنڤای ته‌قیوه پێسته‌که‌ی له خۆی فڕێ نه‌ده‌دا
و ده‌بوو به هۆی شکه‌ست بۆ دانه‌کانی به‌ین ئه‌ستێره‌یی که توخمه
قورسه‌کان یه‌کبگرن تاوه‌کوو ژیان به‌رهه‌م بێت. ئه‌گه‌ر پرۆتۆنه‌کان
0.2 له سه‌دد قورس‌تر بووایه ن تێکچوونیان ده‌کرد بۆ نیوترۆن و ئه‌تۆمه‌کان
ناپایه‌دار ده‌بوون. ئه‌گه‌ر کۆی بارستایی جۆره‌کانی کوارک که پرۆتۆن
دروست ده‌که‌ن له ده‌وروبه‌ری 10 له سه‌دد بگۆڕدرێت ئه‌وان بۆ خۆیان
ناپایه‌دار تر ده‌بوون له‌و ناوکه ئه‌تۆمییه‌ی که ئه‌وان دروست کهریین
؛ له راستیدا کۆی بارستایی کوارکه‌کان وا دێته پیش چاو که ته‌قریبه‌ن
چاکسازیان له سه‌ر کراوه بۆ بوونی زۆرترین ژماره‌ی ناو‌کی پایه‌دار .
له‌وانه یه‌کێک وای دابنێت که چه‌ند سه‌د میلیون ساڵێک پایه‌داری له
رێره‌و پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ژیان له هه‌ساره‌کاندا گه‌شه بکات ، هه‌روه‌ها
ژماره‌ی دورییه فه‌زاییه‌کان(بوعد) بۆ بوون فیکس ده‌کرێن. ئهمهوایه
چونکوو به پێی یاساکانی راکێشان ، ته‌نها له سێ دورییدا رێڕه‌وی
هێلکه‌یی پایه‌دار مومکینه. رێره‌وه بازنه‌ییه‌کان له دورییه‌کانی
تردا مومکینه به‌ڵام ئه‌وان له نیوتن ترساون، و ناپایه‌دارن. له هه‌موو
ئه‌وانه‌ی تر جگه له سێ دوری ئاشۆبێکی بچوک وه‌کوو راکێشانی هه‌ساره‌کانی
تر ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ساره‌که له رێره‌وه بازنه‌یه‌که‌ی
بچێته ده‌ره‌وه و بکه‌وێته رێره‌وێکی پێچاو پێچ به‌ره‌و خۆر یان
دورکه‌وتنه‌وه له خۆر ، که له هه‌ردو حاڵه‌ته‌که‌دا یان ده‌سوتێین
یان ده‌یبه‌ستین. هه‌روه‌ها له سه‌رو سێ دوری(بوعدی) هێزی راکێشانی
نێوان دو ته‌ن زۆر خیراتر له سێ دوری که‌م ده‌کات . له سێ دوری دا ئه‌گه‌ر
مه‌ودای نێوان دو ته‌ن دو قات ببێته‌وه هێزی نێوانیان به شیوه‌ی ¼ که‌م
ده‌کات له کاتێکدا له چوار دوری دا ئه‌مه ده‌بێت به 8/1 ، له 5
دورییدا ده‌بێت به 16/1 هه‌ر وه‌ها بۆ دورییه‌کانیش به‌و شێوازه ده‌چیته
پێش . وه‌کوو به‌ر ئه‌نجام ، له دوری (بوعدی) زیاتر له سێ خۆر
ناتوانێت له دۆخێکی پایه‌داردا به هه‌مان باڵانسی زه‌ختی ناوخۆیی
بۆهێزی راکێشان بوونی هه‌بێت .
یان بەشێکی لێدەبێتەوە و یان تێکدەرمێت و دەبێت بە (کونە رەش) کە هەر
کامێکیان بێت ئیمڕوتان تێکدەچوو. لە سکێلی ئەتۆمیدا هەر وەها هێزە
کارەباییەکان وەکوو هێزی راکێشان رەفتار دەکەن ئەمە مانای وایە
ئەلکترۆنی ناو ئەتۆمەکان یان دەردەپڕێن یان بە رێگەێکی پێچاو پێچ بەرەو
ناوک دەڕۆیشتن، کە لە هەرحاڵدا ئەتۆم بەم شێوازە مومکین نەبوو دروست
ببێت.
دەرکەوتنی توانایی ساختاری ئاڵۆز کە پشتگیری بینەری هۆشمەند دەکات وا
دەردەکەویت کە زۆر ناسک بێت. فۆڕمی یاساکانی سروشتی سیستەمێک زۆر بە
وردی رێکخراوە و دەتوانرێت گۆڕانی زۆر بچوک ئەنجام بدرێت تاوەکوو گەشەی
ژیان بەم شێوی ئێستا تێک نەچێت. بەڵام بۆ کۆمەڵەیەک جیاوازی لە
یاساکانی فیزیکدا وا دێتە پێش چاو مرۆڤ و شکلی ژیانی ئێستا دروست
نەدەبوو.
زۆرترین رێکخستنی وردە کاریگەرەکان هەڵگری نەگۆڕێکن لە هاو کێشەکانی
ئانیشتایندا کە پێی دەگوترێ (نەگۆڕی کەونی). وەکوو وتمان لە ساڵی 1915
کاتێک ئانیشتاین تیوریەکەی پێشکەش کرد باوەڕی وابوو کە گەردون وەستاوە
نە دەکشێ و نە کۆدەبێتەوە. بە هۆی ئەوەی هەموو مادەکان یەکتری رادەکێشن
، ئەو لە نێۆ تیوریەکەییدا هێزێکی تازەی پێشکەش کرد بە ناوی دژە
راکێشان بۆ بەرەنگار بوونەوەی حەزی گەردون بۆ داڕمان لە ناو خۆێیدا .
ئەم هێزە وەک هێزەکانی تر نەبوو و هەروەها لە سەرچاوێکی تایبەتیشەوە نه‌ده‌هات
بەڵکو بەرهەمی فەزا-کاتە، ئەم نەگۆڕە کەونییە شرۆڤەی قوەتی هێزەکە
دەکات.
کاتێک ئەوە دۆزرایەوە کە گەردون وەستاو نییە ئانیشتاین نەگۆڕە
کەونیەکەی لە تیوریەکەی لابرد و بە گەورەترین هەڵەی ژیانی ناوی هێنا .
لە ساڵی 1998 بینینەکان لە سەر سوپەرنەڤاێکی زۆر دور کە گەردون بە
تاودانەوە دەکشێت، کە مومکین نییە مەگەر ئەوەی هێزێکی دورخەرەوە لە ناو
فەزادا کاریگەری لە سەر دانابێت. بۆیە نەگۆڕە کەونییەکە جارێکی تر
هاتەوە بەر باس. بە هۆی ئەوەی ئێمە نازانین کە بڕەکەی سفرە، پرسیارێک
دەمێنێتەوە ئەی بڕەکەی چەندە؟ فیزیکزانەکان هەندێک هۆکاریان
بەدەستەوەیە کە لەوانەیە بە هۆی کاریگەری مکانیکی کوانتەمییوە بێت،
بەڵام ئەو بڕەی حیساب کراوە لە ئۆردێری 120 ە واتە 1 لەگەڵ120 سفر لە
بەردەمییدا کە زۆر گەورەترە لەو بڕەی کە بە هۆی تەقینەوەی سوپەرنڤا
کەوە بینراوە. ئه‌مه مانای وایه ئه‌و هۆکاره‌ی که بۆ حیساب کردنه‌که
به‌کار هاتووه هه‌ڵه‌یه یان بڕێک شتی کاریگه‌ری تر بوونی هه‌یه که
وه‌ک موعجیزه کاریگه‌ری ژماره گه‌وه‌ره‌که ده‌سڕیته‌وه و به شێوه‌ێکی
چاوه‌ڕوان نه‌کراو ته‌نها که‌رتێکی بچوک ده‌هێڵیته‌وه . شتێک که
زانراوه ئه‌وه‌یه که گه‌وره بوونی نه‌گۆڕی که‌ونی ده‌بێت به هۆی
ئه‌وه‌ی گه‌ردونه‌که‌مان پێش شکل گرتنی گه‌له ئه‌ستێره‌کان –دوباره-
بئاوسێت ، که ئه‌مه مانای وایه ئه‌و ژیانه‌ی که ئێمه ده‌یناسین نا
مومکین ده‌بوو.
چۆن ده‌توانین ئێمه ئه‌م شتانه پێکه‌وه بگونجێنین؟ شانس ... و سروشت
یاساکانی فیزیک جۆرێکی تری شانس یان شانس له‌وه‌ی دا که ئێمه له
ژینگه‌دا فاکته‌ره‌کان ده‌دۆزینه‌وه. ئه‌مه ناکرێت به ئاسانی شرۆڤه
بکرێت و زۆر قوڵتره له مه‌فهومه‌کانی فیزیکی و فه‌لسه‌فی.گه‌ردونه‌که‌مان
و یاساکانی به شێوه‌یه‌کی داواکراو بۆ یه‌ک دیزاین کراون که ئه‌ویش
پشتگیری کردن له ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ین، ئایا ده‌توانیین
ژوره بچوکه‌که بۆ گۆڕانکاری به جی بێڵیین . ئه‌سان نییه ئه‌مه
شرۆڤه بکرێت و پرسیارێکی سروشتیشه بۆ ئه‌م رێگه‌یه.
زۆر خه‌لک حه‌زیان لێیه که بڵێین ئه‌م پێکه‌وه گونجاندنه به‌ڵگه‌یه
بۆ کاری خودا . ئیده‌که‌ی کهگهردون دیزاین کراوه بۆ نیشته‌جێ کردنی
جۆری مرۆڤ له سه‌رچاوه‌ی ده‌قه ئاینی و ئه‌فسانه‌یه‌کانی نزییک هه‌زاران
ساڵ له‌وه‌و پێشه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئێستا. له روایهتێکی مێژویی شێوه
ئه‌فسانه‌یی دروست بوونی خه‌لکی مایا دا هاتووه خوداکان رایان گه‌یاندوه"
ئێمه هیچ شکۆ و شانازیێکمان له‌و شتانه‌ی که دروستمان کردوه پێنهگیشتوه
تاوه‌کوو مرۆڤ دروست بوو و موههبهتی ده‌رکی پێبه‌خشرا". ده‌قێکی
میسری له 2000 پێش زایین ده‌ڵێت " مرۆڤه‌کان ، مانگاکه‌ی خوا، ئه‌وان
به باشی ئاماده‌کارییان بۆ کراو بوو . ئه‌و(خودای خۆر) ئاسمان و زه‌وی
بۆ سودی ئه‌وان دروست کرد. له چین فه‌یله‌سوفی تائۆ (ی‌و که‌و) (400 پ
ز) ئیده‌که‌ی له رێگه‌ی کارێکته‌رێکی چیرۆکه‌وه باس کردوه " ئاسمان
پینج جۆر گیایی بۆ گه‌شه‌کردن دروست کرد ، ماسیه‌کانی هێنایه پیش له
دوایید پهردارهکان به تایبه‌تی بۆ سودی ئێمه.
له کلتوری رۆژئاوایی‌دا دهقهکۆنهکان دیزاین به هۆی ده‌ستی
قه‌ده‌ره‌وه له چیرۆکی خلقتدا هاتوه، به‌ڵام به شێوه‌ی سونه‌تی
ئه‌مه خۆی به توندی له ژێر کاریگه‌ری ئهرستودایه که باوه‌ڕی
وابوو " له جیهانێکی هۆشمه‌ندی سروشتی نه‌خشه‌کان به پێی هه‌ندێک
دیزاینی عهمدین". ئایین ناسی کریستیانی سه‌دده‌کانی ناوه‌ڕاست (تۆماس
ئاکیوناس) ئیده‌که‌ی ئه‌ره‌ستویی بۆ جیهان وه‌کوو هۆکارێک بۆ بوونی
خودا به‌کار هێنا له سه‌دده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا زاناێکی تری ئاینیی
کریستیان هینده چوبووه پێش ده‌ی گووت کلکی که‌روێشک به هۆی
ئه‌وه‌وه سپیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ئاسانتر تیری بۆ بهاوێژین.
تێڕوانینێکی نوێتری کریستیان چه‌ند ساڵ له‌وه‌و پیس له لایه‌ن
مه‌ترانی ڤییه‌نا (کریستۆف شاونبۆڕن) پێشکه‌ش کرا نووسی بووی " ئێستا،
له سه‌رتای سه‌دده‌ی بیست و یه‌که‌مدا ، به‌لگه زانستییه‌کان باسی
هه‌ندێک شتی وه‌ک داروینسمی تازه و فرهگهردونی ده‌که‌ن ،
فهرزییهێکی داهێنراو بۆ دورکه‌وتنه‌وه لهبهلگه ی به‌هێز دۆزراوه
بۆ مه‌به‌ست و دیزاین له زانستی نوێیدا، کلیسه‌ی کاسولێک دوباره
به‌رگری له سروشتی مرۆڤ ده‌کات به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که دیزاینی
زاتی سروشت راستییه." له که‌ون ناسیدا به‌لگه‌ی به‌هێز بۆ مه‌به‌ست و
دیزاین که کاردیناڵ ئاماژه‌ی پیکردوه رێکخستنی ورد ی یاسا
فیزیکییه‌کانه وه‌ک له پێشدا باسمان کرد.
خاڵه وه‌رچه‌رخانه‌که‌ی ره‌فز کردنی زانستی که گوایه گه‌ردون مرۆڤ
ناوه‌نده مودێله‌که‌ی کوپرنیکی سیسته‌می خۆره که له‌ودا ئیتر زه‌وی
ناوه‌ندی سیسته‌می خۆر داگیر ناکات. سه‌رنج راکێشه، که کوپرنیکۆس
خۆی تێڕوانینی بۆ جیهان مرۆڤ ناوه‌ند بوو ته‌نانه‌ت بۆ گه‌یاندنی
ئارامی بۆ ئێمه به پێچه‌وانه‌ی مودێله خۆر ناوه‌نده‌که‌یه‌وه ده‌ی
گوت زه‌وی ته‌قریبه‌ن له ناوه‌ندی گه‌ردون دایه: "هه‌ر چه‌ند زه‌وی
له ناوه‌ندی جیهاندا نییه به‌ڵام مه‌وداکه‌ی له‌و ناوه‌نده‌وه به
سه‌رنجدان به ئه‌ستێره فیکس کراوه‌کان زۆر که‌مه." به داهێنانی
تلسکۆپ ، بینینه‌کانی سه‌دده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م ده‌ری خست که هه‌ساره‌که‌ی
ئێمه ته‌نها هه‌ساره نییه که مانگ به ده‌وریدا بسوڕێته‌وه که
پێدانی قورسایی بوو به‌و پرینسیپه‌ی که ئێمه هه‌لگری شوێنێکی
تایبه‌تی له گه‌ردوندا نیین. له سه‌دده‌کانی دواییدا ئێمه شتی
زیاترمان ده‌رباره‌ی گه‌ردونه‌وه دۆزییه‌وه که وا دێته پێش چاو که
باخێکی جۆراجۆر له هه‌ساره بوونی هه‌یه ، به‌ڵام دۆزینه‌وه‌کانی
ئه‌م دوایه ی رێکخستنی وردی زۆرێک له یاساکانی فیزیک ده‌توانێت لانی
که‌م هه‌ندێک که‌س له ئێمه بباته‌وه بۆ ئیده کۆنه‌که که ئه‌مه
دیزانێکی مه‌زنه و ده‌بێت دیزانکهرێکی مه‌زن ئه‌نجامی دابێت. له
وڵاته یه‌ک گرتوه‌کانی ئه‌مریکا به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستور به‌ر به
خوێندنی فێرکردنه ئاینیه‌کان له قوتابخانه‌کاندا ده‌گرێت ، ئه‌م
شێوازی له ئیده پێی ده‌گوترێت دیزاینی هۆشمه‌ند، بێ وتن به‌ڵام هه‌ر
ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که خودا دیزاین که‌ره‌که‌یه.
به‌ڵام ئه‌مه وڵامی زانستی نوێ نییه . ئێمه له به‌شی پێنجه‌مدا
بینیمان که گه‌ردونه‌که‌مان وا دیته پێش چاو که یه‌کێکه له زۆر
گه‌ردونی تر به یاسای جیاوازه‌وه. ئیده‌ی فرهگهردونی ئه‌و
بیرکردنه‌وه‌یه نییه که داهێنرابێت بۆ ئه‌ژمارکردنی موعجیزه له
رێکخستنی ورددا. ئه‌و به‌رئه‌نجامی مه‌رجی بێ سنورییه له ناو
تیورییه‌کانی که‌ون ناسی تازه‌دا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت ،
که‌وابوو پرینسیپی ئانسرۆپیکی به‌هێز ده‌توانرێ به شێوه‌ێکی کاریگه‌ر
له‌گه‌ڵ کزهکهییدا هاوتابێت. دانانی رێکخستنی یاسای فیزیکی له سه‌ر
هه‌مان شوێن پێی فاکته‌ره ژینگه‌ییه‌که مان ، به‌و مانایه که
که‌ونه که‌مان بۆ نیشته جێ بوون شیاوه که‌مان - ئێستا هه‌موو
گه‌ردون وه‌ک یه‌ک شت- ته‌نها یه‌کێکه له زۆر گه‌ردونی تر هه‌روه‌هاش
سیسته‌می خۆریش ته‌نها یه‌کێکه له زۆر سیسته‌می تر. ئه‌مه مانای
ئه‌وه ده‌دات که به هه‌مان رێگه‌یه رێککه‌وتنی ژینگه‌یی سیسته‌مه
خۆریهکهمان شتێکی ئاسایه به هۆی ئه‌وه‌ی به بیلیۆن له‌م جۆره
سیسته‌مانه بوونی هه‌یه، رێکخستنه ورده‌که‌ی یاساکان سروشت
ده‌توانرێ به هۆی بوونی فره گه‌ردونییه‌وه شرۆڤه بکرێت. زۆر له
خه‌لک له ته‌مه‌نیاندا جوانی و ئالۆزی سرۆشتیان بۆ خودا
گه‌راندوه‌ته‌وه که له‌و کاته‌دا شرۆڤه‌ێکی زانستیان بۆی نه‌بووه.
ته‌نها داروین و والاس بوون موعجیزه دهرکهوتوهکهی دیزاینی فۆڕمی
ژیانیان شرۆڤه کرد بێ ئه‌وه‌ی باسی بوونه‌وه‌رێکی به‌رز بکه‌ن ،
مه‌فهومی فرهگهردونی ده‌توانێت شرۆڤه‌ی رێکخستنی ورد بکات بێ ئه‌وه‌ی
پێویست به دروستکرێکی خێرخواز هه‌بێت تاوه‌کوو گه‌ردون بۆ
به‌رژه‌وه‌ندیمان دروست بکات.
ئانیشتاین بۆ یه‌کجار له لای یارمه‌تی ده‌ره‌که‌ی (ئێرنێست ستراوس) ئه‌م
پرسیاره‌ی هێنا گۆڕێ " ئایا خودا هیچ هه‌ڵبژاردنێکی هه‌بووه کاتێک گه‌ردونی
دروست کرد؟". له رابردودا له سه‌دده‌ی شانزده‌هه‌م (کپلر) خۆی قانع
کردبوو که خودا گه‌ردونی به پێی بڕێک پرینسیپی ماتماتیکی ته‌واوه
دروست کردوه. نیوتن پێنیشانی دا که هاو شێوه‌ی یاساکانی که بۆ
ئاسمان به‌کار دێت ده‌کرێت بۆ زه‌ویش به کار بێت ، و هاوکیشه
ماتماتیکییه‌کانی به مه‌به‌ستی به‌یان کردنی ئه‌م یاسایانه گه‌شه
پێدا ، یاساگه‌لێک که زۆر جوان بوون و ئیلهام به‌خشی زۆرترینی ئایین
داره گه‌رمه‌کان بوو وه‌ک زۆرێک له زاناکانی سه‌دده‌ی هه‌ژده‌هه‌م ،
که وه‌ها ده‌هاته پێش چاو که زۆرترین مه‌رامیان له که‌لک وه‌رگرتن
له‌م یاسایانه ئه‌وه بوو که پێنیشانی بده‌ن که خودا ماتماتیکزانێکی
گه‌وره بووه.
به‌رده‌وام له سه‌رده‌می نیوتن، و به تایبه‌تی سه‌رده‌می ئاینشتاین ،
ئامانجی فیزیک ئه‌وه بووه که هه‌ندێک پرینسیپی ساده‌ی ماتماتیکی له
جۆری ئه‌وه‌ی کپلر بدۆزنه‌وه ، به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وه تیورێکی یه‌کگرتوو
یان هه‌موو شت که بۆ هه‌موو ورده‌کارییه‌کانی هێزو ماده که ده‌یبینین
به کار بێت. له کۆتایی سه‌دده‌ی نۆزده‌هه‌م و سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی
بیسته‌م ماکسوێل و ئانیشتاین تیورییه‌کانی کاره‌بایی ، موگناتیسی و
رووناکییان یه‌ک خست. له 1970 کاندا مودێلی ستانده‌ر دروست بوو ،
تیوریه‌کی تاقانه بۆ تیوریه‌کانی ناو‌کی به‌هێز ، ناو‌کی کز ،
کارۆموگناتیسی. تیوری رێسمان و (M) تیوری له دواییدا به مه‌به‌ستی
گرتنه خۆی هێزی راکێشان هاتنه کایه‌وه. ئامانج دۆزینه‌وه‌ی تیورێکی
ته‌نیا که شرۆڤه‌ی هه‌موو هێزه‌کان بکات ، هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی ئه‌و
ژماره بنجییهیانهش وه‌کوو قوه‌تی هێزه‌کان و بارستایی و بارگه‌ی ته‌نۆلکه
سه‌ره‌تاییه‌کان که ئێمه ده‌رباره‌یانه‌وه قسه‌مان کردوه بکات.
ئانیشتاین زۆر ئۆمێدوار بوو به‌مه " سروشت زۆر رێکخراوه بۆیه به
شێوازی لۆجیک مومکینه ده‌ربخرێت به هۆی یاسای دیاری کراوی به هێزه‌وه
که له ناو ئه‌م یاسایانه‌دا ته‌نها ئه‌و نه‌گۆڕانه‌ی که به ته‌واوه‌تی
به شێوازی عه‌قلانی دیاری ده‌کرێن دێنه گۆڕێ (جگه له نه‌گۆره‌کان،
بڕه ژمارییهکان ده‌توانرێت بگوڕدرێن بێ ئه‌وه‌ی تیورییه‌که تێک بچێت)".
تیورێکی تاقانه له‌وه‌ناچێت رێکخه‌ری وردی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیجازه
بدات ئێمه ببین. به‌ڵام له ژێر رۆشنایی پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا
ئێمه خه‌ونه‌که‌ی ئانیشتاین ده‌هێنیه دی به تیورێکی تاقانه هه‌م ئه‌م
گه‌ردونه‌و هه‌م گه‌ردونه‌کانی تر شرۆڤه ده‌که‌ین به‌ڵام به شه‌به‌نگێک
له یاسای جیاواز، که‌وابوو (M) تیوری ئه‌و تیورییه‌یه. به‌ڵام (M)
تیوری تاقانه‌یه یان داوای پرینسیپی ساده‌ی لۆجیکی ده‌کات؟ ئایا
ئێمه ده‌توانین وڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه، بۆ (M) تیوری؟
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|