٢٢\١١\٢٠١٠
دیزاینی مه‌زن.

نووسینی: ستیڤن هاوکینگ و لیونارد
ملۆدینۆ
وه‌رگێرانی: حسێن حسێنی
-
به‌شی هه‌شته‌م -
دیزاینی مه‌زن.
له‌م کتێبه‌دا ئێمه باسی ئه‌وه‌مان کردوه که چۆن نه‌زم له جۆله‌ی
ته‌نه ئاسمانییه‌کان وه‌کوو خۆر ، مانگ، و هه‌ساره‌کان پێنیشانده‌ری
ئه‌وه‌ن که به پێی یاساکان ده‌جوڵنه‌وه و ئه‌مه باشتره له‌وه‌ی
بڵێین به پێی هه‌وس و مه‌یلی خودا یان شه‌یتانه . له سه‌ره‌تادا ئه‌م
یاسایانه ته‌نها له ئه‌ستێره‌ناسی (Astronomy) (یان Astrology که یه‌کسانه
به Astronomy) ده‌رده‌که‌ون . ره‌فتاری شته‌کان له سه‌ر زه‌وی زۆر
ئاڵۆزه و له ژێر کاریگه‌ری زۆر شتدایه که شارستانیه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کان
به هیچ شێوه‌یه‌ک توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه تێی بگه‌ن و شێوازێکی
روون بۆ یاساکانی فه‌رمانڕه‌وا له سه‌ر دیارده کان دیاری بکه‌ن. به‌ره
به‌ره ، له ناوچه جۆر به جۆره‌کان جگه له ئه‌ستێره ناسی یاسا
تازه‌کان دۆزرانه‌وه که ئامانه بوون به هۆی دروست بوونی دترمینیسمی
زانستی(Scientific Determinism) : به هۆی کۆمه‌ڵێک یاساوه ، ئه‌گه‌ر
دۆخی گه‌ردون له کاتێکی دیاری کراودا زانراو بێت ، ده‌توانین گه‌شه
سه‌ندنه‌که‌ی له‌و کاته‌وه بۆ دواتر پێش بینی بکه‌ین. ئه‌م یاسایانه
ده‌بێت له هه‌موو کاتێک و هه‌موو شوێنێکدا راست بن؛ ئه‌گینا پێیان
ناوترێت یاسا. لێره‌دا هیچ به‌درێک(ئیستسنا) یان موعجیزه‌یه‌ک بوونی
نییه . خودا یان شه‌یتان ناتوانن ده‌ستتێوه‌ردان له کار کردنی گه‌ردوندا
بکه‌ن.
له کاتێکد که دترمینیسمی زانستی بۆ یه‌که‌م جار پیشکه‌ش کرا ،
یاساکانی جوله‌ی نیوتن و هێزی راکێشان ته‌نها یاسا ناسراوه‌کان بوون.
ئێمه شرۆڤه‌ی ئه‌وه‌مان کردوه که چۆن ئه‌م یاسایانه به هۆی
ئانیشتاین له تیوریه‌که‌ی واته رێژه‌یی گشتی گه‌شه‌یان سه‌ند، هه‌ر
وه‌ها چۆن یاساکانی تر که فه‌رمانڕه‌وایی لایه‌نه‌کانی تری گه‌ردون ده‌که‌ن
دۆزرانه‌وه.
یاساکانی سروشت پێمان ده‌ڵێت که چۆن سروشت ره‌فتار ده‌کات ، به‌ڵام
وڵامی بۆ وایه؟ ناده‌نه‌وه.
پرسیارێک که ئێمه له سه‌ره‌تای ئه‌م کتێبه‌وه هێناومانه‌ته به‌ر
باس ئه‌مه بوو:
بۆچی هه‌ندێک شت له جیاتی هیچ بوونیان هه‌یه؟
بۆچی ئێمه هه‌ین؟
بۆچی ئه‌م کۆمه‌ڵه له یاسا نه‌ک هه‌ندێکی تر؟
هه‌ندێک له خه‌لک حه‌زیان له‌وه‌یه وڵامی ئه‌م پرسیارانه به‌وه
بده‌نه‌وه که خودایه‌ک بوونی هه‌یه که دروست کردنی گه‌ردون به‌م
رێگایه هه‌ڵده‌بژێرێت.
ژیرانه‌یه بپرسین کێ یان چی گه‌ردونی دروست کردوه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
وڵامه‌که خودابێت پرسیاره‌که‌مان ده‌چێته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ی کێ
خودای دروست کردوه. له‌م تێروانینه‌وه ئه‌وه قه‌بووڵ کراوه که
بڕێک بوونه‌وه‌ر هه‌ن که پێویستیان به خوڵقێنه‌ر نییه. که ئه‌م
بوونه‌وه‌ره ناوی خودای لێنراوه. ئه‌مه ناسراوه به یه‌که‌م هۆکار
بۆ بوونی خودا. ئێمه ده‌ڵێین که ده‌کرێت وڵامی پرسیاره‌کان له ناوچه‌ی
زانست‌دا بدرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بوونی هیچ خودایه‌ک پێویست بکات.
به پێی ئیده‌ی مودێلی ریالیسمی وابسته (Model-dependent Realism)که
له به‌شی سێهه‌مدا پێمان ناساندن، مێشکی ئێمه تێهاتووه‌کان (input)
له کۆئه‌ندامی هه‌سته کانه‌وه وه‌رده‌گرێت دوایی ماناکردنیان
مودێلێک له جیهانی ده‌ره‌وه دروست ده‌کات . ئه‌م مه‌فهومه زێهنییانه
ته‌نها ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه که ئێمه ده‌توانین بیزانین. هیچ مودێلێکی
ناوابه‌سته(Model-independent) بۆ تاقیکرنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت بوونی نییه.
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که مودێلیکی باش بیناکراو حه‌قیقه‌تی تایبه‌ت
به خۆی دروست ده‌کات. نمونه‌یه‌ک که ده‌توانێ یارمه‌تی بیرکردنه‌وه‌مان
ده‌رباره‌ی حه‌قیقه‌ت و خلقه‌ته‌وه بدات که ئه‌ویش یاری ژیانه(Game
of life) که له‌لایه‌ن ماتماتیک زانی گه‌نجی که‌مبریج به ناوی جان
کۆنوه‌ی(John Conway) له ساڵی 1970 داهێنرا.
وشه‌ی "یاری" له یاری ژیاندا وشه‌ێکی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ره. هیچ چه‌شنه
براوه یان دۆڕاوێک بوونی نییه؛ له راستیدا یاریچی بوونی نییه. یاری
ژیان له راستیدا یاری نییه به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک یاسایه که فه‌ڕمانڕه‌وایی
به سه‌ر گه‌ردونی دوو دوری(Dimension) دا ده‌کات. ئه‌مه گه‌ردونێکی
قه‌تعیه (deterministic): سه‌ره‌تا په‌یکه‌ر به‌ندیه‌ک به مه‌رجی سه‌ره‌تاییه‌وه
بینا ده‌که‌ین، یاساکان دیاری ده‌که‌ن که له داهاتوودا چی روده‌دات.
جیهانه خه‌ونیه‌که‌ی کۆن وه‌ی چنینێکی چوار گۆشه‌ین(square array) وه‌کوو
ته‌خته‌ێکی شه‌تره‌نج به‌ڵام به شێوازێکی بێ‌کۆتایی له هه‌موو ئاراسته‌کاندا
ده‌کشێ. هه‌ر چوار گۆشه‌یه‌ک ده‌توانێت له دو دۆخدا بێت:
زیندوو(پێنیشاندراو به سه‌وز) یان مردوو(پێنیشاندراو به ره‌ش). هه‌ر
چوار گۆشه‌ێک هه‌شت دراوسێی هه‌یه، سه‌رو ،خوارو ، چه‌پ و راست و چوار
دانه‌ی تر له رێگه‌ی تیره‌کانه‌وه. کات له جیهانه‌دا به‌رده‌وام
نییه به‌ڵام به‌شیوه‌ی پله‌ی بچڕ بچڕ بۆ پێشه‌وه ده‌چێت. هیچ چه شنه
رێکخستنێک له چوار گۆشه مردوو یان زیندوه‌کان له ئارادا نییه،
ژماره‌ی دراوسێ زیندوه‌کان به پێی ئه‌م یاسایانه‌ی خواره‌وه دیاری ده‌کات
چی روده‌دات:
1. چوار گۆشه‌ێکی زیندوو به دوو یان سێ دراوسێی زیندو رزگار ده‌بێت
2. چوار گۆشه‌ێکی مردوو به سێ دراوسێی زیندوه‌وه دوباره ده‌بێته‌وه
به خانه‌ێکی زیندوو(ژیانه‌وه)
3. له هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی تردا خانه‌کان ده‌مرن یان به مردوویی ده‌مێننه‌وه
له حاڵه‌تێکدا که چوار گۆشه‌ێکی زیندوو ژماره‌ی دراوسێکانی سفر یان
یه‌ک بێت، ده‌گوترێت له ته‌نیاییدا مردوه؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد له
سێ داوسێی هه‌بێت ده‌گوترێ به هۆی قه‌ره‌بالغییه‌وه مردوه.
هه‌موو شته‌که ئه‌مه‌یه: بۆ هه‌ر مه‌رجێکی سه‌ره‌تایی دراو، ئه‌م
یاسایانه جیل له دوایی جیل دروست ده‌که‌ن. چوارگۆشه‌ێکی زیندوی
ته‌نها یان دوانی پاڵ یه‌ک له جیلی دواییدا ده‌مرن چونکوو به
ئه‌ندازه‌ی پێویست دراوسێیان نییه. سێ چوار گۆشه‌ی زیندوو له سه‌ر
تیره‌که تۆزێک زیاتر ده‌ژین . دوای کاتی پله‌ی یه‌که‌م دوایین دانه
له چوار گۆشه ده‌مرێت ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چواره‌گۆشه‌کانی
ناوه‌نده که له جیلی دوهه‌مدا ده‌مرن . هه‌موو هێڵه تیره‌کانی چوار
گۆشه‌کان له‌م شێوه‌دا ده‌سڕێنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێ چوار گۆشه‌ی
زیندوو به شێوه‌ی ئاسۆیی له سه‌ر یه‌ک هێڵ بن ، دوباره ناوه‌ند دوو
دراوسێی ده‌بێت و رزگاری ده‌بێت له کاتێکدا دودانه چوارگۆشه
کۆتاییه‌که ده‌مرن ، به‌ڵام له‌م کاته‌دا خانه‌کانی سه‌رو و خواری
ناوه‌ند دو دراوسێیان ده‌بێت دوباره ده‌ژێنه‌وه، بۆیه هێڵه‌که
ده‌بێت به ستوون . به هه‌مان شێوه له جیلی داهاتودا ستونه‌که
ده‌بێته‌وه به هێڵ هه‌ر وه‌ها بۆ زیاتر، ئه‌م په‌یکه‌ر به‌ندییه
له‌ره‌له‌ر که‌ره ناوی لێنراوه بلی.
ئه‌گه‌ر سێ چوار گۆشه‌ی زیندوو به شێوه‌ی (L) بن،ره‌فتارێکی تازه
روو ده‌ده‌ن . له نزیکترین جیل دا ئه‌ووه‌ی به‌رهه‌م دێت بلۆکێکی
(2×2) ه که پێی ده‌گوترێت ژیانی به‌رده‌وام چونکو له جیلێکه‌وه بۆ
جیلێکی تر گۆڕانی به سه‌ردا نایه‌ت. زۆر جۆر له شێوازه‌کانی مۆرف له
جیله سه‌راتییه‌کاندا بوونی هه‌یه به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو ده‌گه‌ن به
ژیانێکی به‌رده‌وام ، یان مردوو ، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ فۆرمه
سه‌ره‌تاییه‌که بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌که ده‌ست پێ بکاته‌وه.
هه‌ر وه‌ها پرۆسه‌ێکی تر هه‌یه که پێی ده‌گوترێت گلایده‌ر(Glider)
که مۆرف(Morph) ه که ده‌بێت به شکڵه‌کانی تر و دوایی چه‌ندین جیل
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فۆڕمه سه‌ره‌تاییه‌که‌ی ، به‌ڵام به دۆخێک که
یه‌کێک له چوار گۆشه‌کان ئه‌که‌وێته ئاراسته‌ی تیره‌که. ئه‌گه‌ر
سه‌یری ئه‌م گه‌شه سه‌ندنه له کاتدا بکه‌یت، ئه‌وان وا ده‌ر
ده‌که‌ون که له سه‌ر چنین(array) ه‌که ده‌کشێن . کاتێک ئه‌م
گلایده‌رانه له یه‌ک بکه‌ون هه‌ندێک ره‌فتاری که‌م وێنه روده‌ده‌ن ،
که به‌نده له سه‌ر شکلی گلایده‌ره‌که له کاتی پێکدادانه‌که.
چ شتێکی سه‌رنج راکێش له‌م گه‌ردونه ساده به‌و بنچینه فیزیکیه
گه‌ردونیه زۆر ساده‌وه بوونی هه‌یه، هه‌ر چه‌ندکیمیاکه‌ی
ده‌توانێت ئالۆزتر بێت. ته‌نێکی نه‌ساده (composite) به سکێلی جۆر
به جۆره‌وه بوونی هه‌یه. له بچوکترین سکێڵه‌کاندا ، فیزیکی
بنچینه‌یی پێمان ده‌ڵێت که ته‌نها چوار گۆشه‌کانی مردوو و زیندوو
بوونی هه‌یه. له سکێلی گه‌وره‌تردا گلایده‌رکان (Glider)
بلینکه‌ره‌کان (blinker) و بلۆکی ژیانی به‌رده‌وام بوونیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له سکێلی گه‌وره‌تردا ته‌نه‌نی زۆر ئالۆزتر بوونیان ده‌بێت
وه‌کوو تفه‌نگی گلایده‌ر(Glider Gun): شێوازه وه‌ستاوه‌کان که به
شێوه‌ی ده‌وره‌یی دروست بوون ومه‌رگی گلایده‌ره‌کان که هێلانه‌که‌یان
به جێ دێڵن به‌ره‌و تیره‌کان به‌ر ده‌بنه‌وه.
ئه‌گه‌ر بینیبێتت یاری ژیانی گه‌ردون بۆ هه‌ر سکێلێکی تایبه‌تی
ده‌توانیت یاساکانی فه‌رمانره‌واش که‌م که‌یته‌وه بۆ ئه‌و سکێله. بۆ
نمونه ، له سکێلێکدا ته‌نه‌که ته‌نها چه‌ند چوارگۆشه‌یه‌که
یه‌کسه‌ر ده‌توانرێ ئه‌م یاسایه‌ت هه‌بێت " بلۆکه‌کان ناجوڵێن" یان
"گلایده‌ر به شێوه‌ی تیره‌یی ده‌جوڵێت" و کاتێک ئه‌وان له یه‌کتر
ده‌که‌ون یاسای جۆر به جۆر بوونی ده‌بێت. ده‌کرێت هه‌موو فیزیک له
هه‌ر ئاستێک‌دا به ته‌نه نه‌ساده(Composite) کان دروست بکرێته‌وه.
یاساکان بۆ خۆیان بوونه‌کان و مه‌فهومه‌کانیان له‌گه‌ڵدایه که هیچ
پێوه‌ندێکیان به یاسا بنچینه‌یه‌کانه‌وه نییه. بۆ نمونه مه‌فهومی
جوڵه و به‌ر یه‌ککه‌وتن له یاسا بنچینه‌یه‌که‌دا بوونی نییه. بۆیه
له گه‌ردونه‌که‌مان و یاری ژیانه‌که‌مان حه‌قیقه‌ت به‌نده له سه‌ر
ئه‌و مودێله‌ی به کاری ده‌هێنین.
کۆن وه‌ی وقوتابییه‌کانی جیهانی له‌و شێوه‌یان دروست کرد چونکو ده‌یان
ویست بزانن که گه‌ردونێک به رێسای بنچینه‌یه‌ی‌ی زۆر ساده وه وه‌کوو
ئه‌وه‌ی که پێناسه‌یان کردوه به ته‌نی به ئه‌ندازه‌ی پێویست
ئالۆزه‌وه ده‌کرێت چۆن دوباره ب‌بێته‌وه. له جیهانی یاری ژیاندا،
ئه‌نجامی هه‌ندێک ته‌نی نه‌ساده بوونی هه‌یه که ده‌کرێت بکرێت به
یاسا بۆ هه‌مان جیهان و بۆ هه‌مان جیل، ئایا هه‌مان شت ده‌کرێت بۆ
جۆره‌کانی تر بگونجێت؟.
نه ته‌نها کۆن وه‌ی و قوتابیه‌کانی وتوویانه که ئه‌مه ده‌کرێت
به‌لکو ته‌نانه‌ت پێنیشیانیاندا که بۆ ئه‌وانه‌ی که هه‌ست پێده‌کرێت
هۆشمه‌ندن ! مانای ئه‌مه چییه؟ وردتر، ئه‌وان پێنیشیان یان دا که
که کۆمه‌ڵێکی گه‌وره له چوار گۆشه‌کان که خۆ دوباره‌که‌ره‌وه‌ن "
مه‌کینه‌ێکی گه‌ردونی تورینگ" ن. بۆ مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌مه واتای
ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که بۆ هه‌ر حیساب کردنێک، کۆمپیوترێک له جیهانی
فیزیکی دا ده‌توانێت هاو شێوه‌ی ئه‌نجامی بدات. ئه‌گه‌ر مه‌کینه‌که
به تێهاتووی شیاو تێر کرابێت-ئه‌مه ئاماده‌کردنی یاری ژیانی ژینگه‌ی
جیهانه-. بۆیه بڕێک له جیله‌کان دواتر ی مه‌کینه‌که ده‌چنه
دۆخێکه‌وه که ده‌رچووه خوێنراوه‌که‌ی پێوه‌ندی داره به ئاکامی
حیساب کردنی کۆمپیوته‌رکه.
بۆ تێگه‌یشتن له چۆنیه‌تی ئه‌م کاره ، روداوێک له به‌رچاو بگره که
گلایده‌ره‌کان له گه‌ڵ بلۆکێکی ساده‌ی2×2 زیندو ده‌که‌ون له‌یه‌ک.
ئه‌گه‌ر گلایده‌ره‌کان ته‌نها له لای راسته‌وه نزییک ببنه‌وه،
بلۆکه‌که که له دۆخی وه‌ستاودایه ، له سه‌ر چاوه‌ی
گلایده‌ره‌کان نزییک ده‌بێته‌وه یان دور ده‌که‌وێته‌وه. لێره‌دا
بلۆکه‌که ده‌توانێت هاوشێوه‌ی سازی کۆمپیوته‌ری بۆ بکرێت.له راستیدا
ده‌کرێت هه‌موو نه‌خشه بنه‌ره‌تییه‌کانی کۆمپیوته‌رێکی مودێرن وه‌کوو
ده‌روازه(Gate)کانی (AND) و (OR) به که‌ڵک وه‌رگرتن له
گلایده‌ره‌کان دروست بکرێت . به‌م شێوه‌یه هاوکات که نیشانه
کاره‌باییه‌کان له کۆمپیوته‌ردا به کار ده‌هێنرێن ، لێشاوی
گلادێره‌کانیش ده‌توانرێت بۆ ناردن و ئه‌نجامدانی پرۆسێس له سه‌ر
زانیاری به کار بهێنرێت.
له یاری ژیاندا ، وه‌کوو ئه‌وه‌ی جیهانی خۆمان، شێوازی خۆ
دوباره‌کردنه‌وه‌ی ته‌ن زۆر ئاڵۆزه. ته‌خمێنێک ، که به‌نده له
سه‌ر کاره‌کانی ماتماتیکزان جان فۆن نیومه‌ن(John Von Neumann)،
بچوکترین قه‌باره‌ی شێوازه خۆ دوباره که‌ره‌وه‌کان له یاری ژیاندا
بریتیه له ده تریلیون چوارگۆشه -نزیک له ژماره‌ی مولکیوله‌کان
له خانه‌ێکی له‌شی مرۆڤ.
یه‌کێک ده‌توانێت پێناسه‌ی زیندوو وه‌کوو سیسته‌مێکی ئاڵۆز به
قه‌باره‌ی دیاری کراو که پایه‌دارن و ده‌توانن خۆیان دروست بکه‌نه‌وه
بکات. ته‌نه‌کانی شرۆڤه‌کراو له سه‌وره‌وه مه‌رجی خۆ دروست
کردنه‌وه‌یان تێدایه به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که پایه‌دار
نه‌بن: ئاشۆبێکی بچوک له ده‌ره‌وه له‌وانه‌یه زه‌رافه‌تی
مکانیسمه‌که تێک بدات. هه‌روه‌ها ئاسانه ته‌سه‌وری ئه‌وه بکه‌ین که
یاسای تۆزیک ئاڵۆز ئیجازه به سیسته‌می ئالۆز به هه‌موو نیشانه‌کانی
ژیانه‌وه ده‌دات. ته‌سه‌وری بوونه‌وه‌رێک له‌و جۆره بکه ، ته‌نێک
له جیهانی جۆری –کۆن وه‌ی.وه‌ها ته‌نیک وڵامی بزوینه‌ره ژینگه‌یه‌کان
ده‌داته‌وه و هه‌روه‌ها بڕیار ده‌دات. ئایا ئه‌م ژیانه ئاگایی له
خۆیه‌تی؟ ئایا خۆ-ئاگاداره؟ ئه‌م پرسیاره به ته‌واوه‌تی خه‌لک
ده‌کات به دوو به‌شه‌وه . هه‌ندێک له خه‌لک باوه‌ڕیان وایه که
ئاگادار بوون له خۆ تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤه. ئازادی ئیراده به‌و
واتایه توانای هه‌ڵبژاردنی شێوازی کردوه‌کان بوونی هه‌بێت.
چۆنه که‌سێک ده‌ڵێت ئازادی ئیراده بوونی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه
بگات به بێگانه‌ێکی نه‌ناسراو ، چۆن ئه‌و که‌سه ده‌توانێت بڵێت
ئه‌مه ته‌نها رۆبۆته یان زێهنی تایبه‌ت خۆی هه‌یه؟ ره‌فتاری رۆبۆتێک
به پێچه‌وانه‌ی بوونی ئازادی ئیراده‌وه به ئاسانی ده‌رده‌که‌وێت.
خه‌لک ده‌توانن به‌م شێوازه رۆبۆت له خه‌لک جیا بکه‌نه‌وه کاتێک
ره‌فتاره‌کانی پێش بینی بکرێت رۆبۆته. وه‌کوو له به‌شی دوودا باسمان
کرد پێش بینیکردن بۆ ته‌نی ئاڵۆز و گه‌وره زۆر قورس و نامومکینه .
ئێمه ناتوانین ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی ورد هاو کێشه‌کان بۆ دو یان سێ
ته‌نۆلکه که کارلێک له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌که‌ن شیکار بکه‌ین. بۆیه
بێگانه‌یه‌ک که له هه‌زاران تریلیۆن تریلیۆن ته‌نۆلکه دروست کراوه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێگانه‌که رۆبۆتیش بێت ، نامومکینه که ئێمه
بتوانین ئه‌و هه‌موو هاوکێشه‌یه بۆ پێش بینی ره‌فتاره‌کانی شیکار
بکه‌ین. بۆیه ده‌ڵێین هه‌موو سیستمێکی ئاڵۆز ئازادی ئیراده‌ی هه‌یه -
نه‌ک وه‌کوو لایه‌نێکی بنچینه‌یی به‌لکوو ته‌نها وه‌کوو تیورێکی
کاریگه‌ر . قه‌بووڵ کردنی ناتواناییه‌کانمان بۆ ئه‌نجام دانی حیساب
کردنه‌کان به مانای ئه‌وه نییه که نه‌توانین پێشگۆیی کردوه‌کان
بکه‌ین.
نمونه‌ی یاری ژیانه‌که‌ی کۆن وه‌ی پێنیشانی ده‌دا که کۆمه‌ڵێک یاسای
زۆر ساده‌ش ده‌توانێت ببێت به هۆی دروست بوونی لایه‌نی زۆر ئاڵۆزی
وه‌ک ژیانی هۆشمه‌ند. ده‌بێت زۆر کۆمه‌ڵه یاسا به‌م
تایبه‌تمه‌ندییه‌وه بوونی هه‌بێت . چی یاساکانی سروشت هه‌ڵده‌بژێرێت(
دژ به ده‌رکه‌وته یاسا) بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانره‌وایی له سه‌ر گه‌ردون
بکات؟. وه‌کوو له گه‌ردونی کۆن وه‌ییدا هاتبوو ، یاساکانی
گه‌ردونه‌که‌ی ئێمه‌ن که گه‌شه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که له کاتێکی
دیاری کراوه دیاری ده‌کات. له جیهانی کۆن وه‌یدا ئێمه خالقین –
ئێمه دۆخه سه‌ره‌تاییه‌که ی گه‌ردون به دیاری کردنی ته‌نه‌کان و
شوێنه‌کانیان له سه‌ره‌تایی یارییه‌که‌دا دیاری دکه‌ین.
له گه‌ردونێکی فیزیکیدا ، هاوتای ته‌نه‌کان وه‌کوو گلایده‌ر له یاری
ژیان ، ته‌نه دابڕاوه‌کانی(Isolated bodies) ماده‌ن . هه‌ر
کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له یاسا که شرۆڤه‌ی جیهانێکی به‌رده‌وامی نه‌پچڕاو
وه‌کوو خۆمان ده‌که‌ن مه‌فهومی وه‌زه‌یان له‌گه‌ڵدایه ، که بڕێکی
پارێزراوه، مانای وایه که له کاتدا گۆڕانی به سه‌ردا نایه‌ت.وزه‌ی
فه‌زای بۆش نه‌گۆڕ ده‌بێت سه‌ر به‌خۆ له هه‌ر دوویی کات و شوێن. خه‌لک
ده‌توانن ئه‌م وزه نه‌گۆڕه‌ی بۆشایی(Vacuum) ده‌ربکه‌ن به پێوانی
وزه‌ی هه‌ر قه‌باره‌ێک له فه‌زا به پێی وزه‌ی هه‌مان قه‌باره له
فه‌زای بۆش ، بۆیه ئێمه مومکینه هه‌ر وه‌ها ئه‌م نه‌گۆڕه سفر ناو
بنێین. به پێی مه‌رجێک هه‌ر یاساێکی سروشت ده‌بێت تێرکه‌ر ی ئه‌مه
بێت که هه‌موو ته‌نێکی دابڕاوی گه‌مارۆدراو به بۆشایی وزه‌که‌ی
موجه‌به ، که مانای ئه‌وه‌یه ده‌بێت خه‌لک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی
ته‌نه‌کان دبێت کار سه‌رف بکات. ئه‌مه وایه چونکوو ئه‌گه‌ر وزه‌ی
ته‌نێکی دابڕاو سالب بێت ، ئه‌و ده‌توانرێ له دۆخێکی جوڵه به
وزه‌که‌ی سالبه وه دروست بووبێت که لێره‌دا وزه‌ی سالبی ته‌نه‌که و
وزه‌ی موجه‌بی جوڵه‌که هاوتای یه‌ک ده‌بن. که ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست
بێت هیچ هۆکارێک نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نه‌کان له هه‌ر شوێنێک و
له هه‌مووشوێنێک ده‌رنه‌که‌ون . بۆیه فه‌زای خاڵی له‌رزۆکه. به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به‌های وزه بۆ دروست کردنی ته‌نێکی دابڕاو بوونی هه‌بێت، شتی
وه‌ک له‌رزۆکی رونادات، چونکوو وه‌ک باسمان کرد وزه‌ی هه‌موو گه‌ردون
ده‌بێت نه‌گۆڕ بێت. ئه‌مه‌یه هۆکاری ئه‌وه‌ی که زه‌وی که گه‌ردون
به شێوه‌ی لۆکا‌ڵی پایه‌داره-به‌و مانایه که شته‌کان له هه‌ر
شوێنێک له خۆرا له هیچه‌وه ده‌رناکه‌ون.
ئه‌گه‌ر وزه‌ی گشتی گه‌ردون ده‌بێت هه‌میشه سفر بێت، ئه‌ی به‌های وزه
بۆ دروست کردنی ته‌نێک چۆن ده‌بێت؟ چۆن ده‌بێت هه‌موو گه‌ردون له هیچ
دروست بکرێت؟ ئه‌مه‌یه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ده‌بێت یاسایه‌ک وه‌ک هێزی
راکێشان بوونی هه‌بێت چوونکوو هێزی راکێشان راکێشه‌ره و وزه‌که‌ی
سالبه: خه‌لک بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێکی داخراوی راکێشانی له یه‌ک جیا
بکاته‌وه ده‌بێت کار سه‌رف بکات. وزه‌ی سالب ده‌توانێت هاو سه‌نگی
ئه‌و وزه موجه‌به‌ی که بۆ دروست کردنی ماده پێویسته رابگرێت.
به‌ڵام به ته‌واوه‌تی به‌و ئاسانیه نییه. بۆ نموونه وزه‌ی سالبی
هێزی راکێشانی زه‌وی که‌متره له 1 بیلیۆنمی ئه‌و وزه موجه‌به‌ی
که ته‌نۆلکه‌کانی زه‌وی لێ دروستکراوه. ته‌نێکی تر بۆ نمونه
ئه‌ستێره وزه‌ی سالبی راکێشانی زیاتره، هه‌ر وه‌ها بچوکتره( به‌شه
جۆر به جۆره‌کانی نزیکترده‌بنه‌وه له یه‌کتر)، بۆیه ئه‌م وزه
سالبه گه‌وره‌تره. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی وزه سالبه‌که گه‌وره‌تر ببێت
له وزه موجه‌به‌که ی ماده ئه‌ستێره‌که تێک ده‌ڕمێت ده‌بێت به
کونه ره‌ش(Black Hole )که خۆی وزه‌که‌ی موجه‌به. ئه‌مه هۆکاری
ئه‌وه‌یه که بۆچی فه‌زای بۆش پایه‌داره. ته‌نی وه‌ک ئه‌ستێره یان
کونه ره‌ش ناتوانن له هیچه‌وه ده‌ربکه‌ون. به‌ڵام هه‌موو گه‌ردون
ده‌توانێت.
چونکوو راکێشان شکڵ ده‌دات به فه‌زاو کات ، ئیجازه‌ده‌دات که
فه‌زا-کات(space-time) به شێوازی لۆکا‌ڵی پایه‌دار بێت به‌ڵام به
شێوازی گڵۆباڵ ناپا‌یه‌داره. له سکێڵی هه‌موو گه‌ردون ، وزه‌ی موجه‌ب
ماده ده‌توانێت به هۆی وزه‌ی سالبی راکێشانه‌وه هاوسه‌نگیه‌که‌ی
رابگیریه‌ت، بۆیه هیچ چه‌شنه مه‌حدودیه‌تێک له سه‌ر دروست بوونی
هه‌موو گه‌ردون بوونی نییه. چونکوو یاسایه‌ک وه‌کوو راکێشان بوونی
هه‌یه ، گه‌ردون ده‌توانێت خۆی له هیچ به‌و شێوازه‌ی که له به‌شی
شه‌ش دا باسمانکرد دروست بکات. دروست بوونی خۆ به خۆ هۆکاره بۆ
ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شت جیا له هیچ هه‌بن، بۆچی گه‌ردون هه‌یه، بۆچی
ئێمه هه‌ین . ئه‌مه پێویست به‌وه‌ناکات که ئێمه له خودا
بپارینه‌وه که شتێک ده‌ست پێبکه‌ین(light the blue touch paper) یان
گه‌ردون به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و یاسایانه‌ی که ئێمه باسمان کرد بۆچی ده‌بێت هه‌بن؟ تیوری کۆتایی
ده‌بێت به‌هێز بێت و پێش بینی دیاری کراوی ئه‌و بڕانه بکات که ئێمه
ده‌توانین بیانپێوین. بینیمان که ده‌بێت یاسایه‌ک وه‌ک راکێشان بوونی
هه‌بێت و له به‌شی پێنجه‌مدا بینرا که بۆ تیوری راکێشان بۆ ئه‌وه‌ی
پێش بینی بڕی دیاری کراو بکات ده‌بێت تیورێکی تر به ناوی سوپه‌ر
خۆجێی(Supersymmetry) له نیوان هێزه‌کانی سروشت و ئه‌و ماده‌ی که
کاریگه‌ری له سه‌ر داده‌نێت بوونی هه‌بێت. (M) تیوری یه‌کێکه له
تیورییه‌کان که زۆرترین سوپه‌ر خۆجێی گشتی له گه‌ڵدایه. هه‌ر بۆیه
ئه‌م تیوریه ته‌نها کاندیده بۆ تیورێکی ته‌واوی گه‌ردون. ئه‌گه‌ر
ئه‌و سنورداره (finite)-ئه‌مه هێشتا پێویستی به سه‌لماندنه- ده‌بێت
مودێلێکی گه‌ردون بێت که خۆی دروست ده‌کات. ئێمه ده‌بێت به‌شێک بین
له‌م گه‌ردونه ، چونکوو هیچ مودێلیکی به‌هێزی تر بوونی نییه.
(M) تیوری، تیورییه یه‌کگرتوه‌که‌ی ئانیشتاینه که هیوای ئه‌وه بوو
بیدۆزێته‌وه. ئه‌و راستییه‌ی که ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ین-که ئێمه خۆمان
دریاێکی ته‌نۆلکه بنچیه‌یه‌کانی سروشتین- پێوه‌ندی هه‌یه به
تێگه‌یشتنمان له‌و یاسایانه‌ی که فه‌رمانڕه‌وای ئێمه و گه‌ردونن ،
که ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه. به‌ڵام له‌وانه‌یه که
موعجیزه‌ی راستی بریتی بێت له پوخته‌ی ئه‌و مولاحه‌زه لۆجیکیانه‌ی
که ده‌بێت به تیورێکی تاقانه که ده‌توانێت پێش بینی و شرۆڤه‌ی
گه‌ردونێکی پان وبه‌رین بکات که پڕه له شتی جۆربه جۆری سه‌رنج
راکێش. ئه‌گه‌ر تیوریه‌که به بینین بسلمێنرێ ئه‌و ده‌بێت به
سه‌رکه‌وتووترین ئاکامی گه‌ڕان له 3000 ساڵ له‌وه‌و پێشه‌وه. ئێمه‌ش
دیزاینی مه‌زن ده‌دۆزینه‌وه.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|