٦\١٢\٢٠١٥
ئەرکی ھونەرمەند راپەڕاندنی
خەڵکە نەک ھەڵپەڕاندنی.

نەجم محەمەد
ئەمڕۆ خەڵکی کوردستانی باشوور لە سەخترین و نالەبارترین ھەلومەرجدا
ژیان دەگوزەرێنن ژیانێکی مەمرە مەژی وکولەمەرگی پڕلەبێ بەشی وبێ مافی و
نەھامەتی ..ژیانێکی ناخۆش گوزەران و بێ خزمەتگوزاری ھەرلەبێ ئاو نەوت و
غازوکارەبایی یەوە بیگرە تادەگاتەبێ مووچەیی وبێ مەسکەنی و بێ دەرمانی
وھتد ئەمە با گرانی و بێ کاری و ھەژاری و نەداری لەولاوە بوەستێت ئەمە
بانەبوونی ئازادی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ وستەم و سەرکوتکردنیش
لەولاوە بوەستێت ھەروەھا کۆچی بەلێشاوی لاوان و خێزان و خنکاندنیان
لەدەریای ئیجەدا و نەمان و دیارنەمانیان لەڕێ ی ھاتونەھاتی سەفەردا
بالەولاوە بوەستێت کەڕاکردنە لەدۆزەحێک کەپەَپێ ی دەوترێت ژیان
لەکوردستان .ھەروەھا خۆکوژی لاوان وڕەشەکوژی ژنانیش بالەولاوە
بوەستێت.لەگەڵ ھەمووئەمانەشدا شەڕی داعشیش ھەیە کەھەزاران پێشمەرگەو
مرۆڤی زەحمەتکێشی کردۆتە قووربانی ھەروەھا شەڕی ساردی نێوان حیزبەکانیش
لەسەر پۆست و کورسی و بەرژەوەندی حیزبی و سیاسی و شەخسی و بنەماڵەیی و
ھتد بالەولاوەبوە ستێت ئەمانەو چەندەھا نەھامەتی و بێ مافی ترکەبوونەتە
مۆتەکە بەسەرژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە.
بەداخەوە لەئاوا ھەلومەرجێکدا کەخەڵکی کوردستان تیایدا وەک بەشەر ناژی
و بەھرەمەند نیە لە سەرەتایترین و
مرۆییترین مافەکانی نوقوم بووە لەناو
نەھامەتیدا بەداخەوە کۆمەڵێک ھونەرمەند لەڕێگەی کۆمەڵێ کەناڵی
ڕاگەیاندنەوە دەجوڵرێنن و دێن خەڵکی کوردستان لەشاشەی کەناڵەکانەوە
ھەڵدەپەڕێنن ئەمە لەبری ئەوەی بێن خەڵکی کوردستان ووشیارکەنەوە و
ڕاپەڕێنن کەمن پێم وایە ڕێک لەم ھەلومەرجە دژوارو سەختەدا ئەرک و
وەزیفەی ھونەرمەند ئەوەیە کەخەڵک ڕاپەڕێنێت نەک خەڵک ھەڵپەڕێنێت ..وەزیفەی
ھونەرمەند لەم ھەلومەرجەدا ئەوەیە کەخەڵک ووریاو ووشیارکاتەوە ھان و
جۆشی بدات بۆ خەباتی شارستانیانە و مەدەنیانەی دوور لە تووندوتیژی
لەپێناو بەدەست ھێنان و دابینکردنی مافە مرۆییەکانیاندا.
بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ھونەرمەندان پێشڕەو پێشەنگ بن و لەڕیزی پێشەوەی
ناڕەزایەتیەکانی خەڵکیدابن وبێنە مەیدان ,نەک خەڵک بەھەڵپەڕاندن مەست
بکەن وھەڵفریوێنن وھەموو ئەم نەھامەتیانە لەبیری خەڵکی کوردستان
ببەنەوە بەمەش خزمەتێکی گەورە بەدەسەڵات دەکەن و ھەروەھا خزمەتیشە
بەمانەوەی ھەلومەرجەکە وەک خۆی و قبووڵکردنی ئەو ھەلومەرجە
نامرۆییانەیە من وەک ھونەرمەندێک لەگەڵ خۆشی
و شادی یەکانی خەڵکیدام و پێم خۆشەو خەونی گەورەی منە کە
مرۆڤەکان لەخۆشی و شادیدا بژین کەئەمەش خەسڵەت و غەریزە و
مافێکی مرۆڤەکانە.
من قسەم لەسەر ئەمە نیە و دژی ئەمە نیم و لەگەڵ ئەمە دام قسەی من لەسەر
ئەوەیە لەم ھەلومەرجە سەخت و نالەبارەی ئەمڕۆدا کەخەڵکی کوردستان
تیایدا وەک مرۆڤی سەردەم ناژین و بێ بەشن لە مافە
مرۆییەکانیان و نەھامتیەکانی ئەم ھەلومەرجە ھەموو خۆش و شادی و
ژیانی لێ سەندوونەتەوە ئاخر ئێمەی ھونەرمەند بە چ ڕویەکەوە بێین
ھەڵیانپەڕێنین کەھەموو گیانیان پڕ دەردوو زام وئازاری ئەم ھەلومەرجەیە
کەلەناخەوە بیمارو پڕگریانن کەسیماودەم وچاویان خەمباراویی
ھەلومەرجەکەیەوھتد من لەگەڵ ھیواو ئومێد بەخشین
دام بە مرۆڤەکان من دەزانم ژیان
بەردەوامەو ناوەستێت وبۆخۆی ھونەریش بەجۆرێک لەجۆرەکان بەخشینەوەی ژیان
وھیواو ئومێدو ئیرادەیە بە مرۆڤەکان بەڵام
لەم ھەلومەرجەدا تەنھا بەھەڵەپەڕاندن و ھەڵفریودان و سەرمەستکردنی
خەڵکی نابێت ئاشکرایە.
ئەم ھەلومەرجەی ئەمڕۆ لەکوردستاندا ھەیە (کارەساتی سروشتی) نیە بەڵکو (سیناریۆو
دروستکراو)ی دەسەڵاتداران و حیزبەکانیانن لەکوردستان ولەعێراقدالەپێناو
بەرژەوەندیەکانیاندا من پێم وایە تەنیاو تەنیا لەڕێگەی ووشیارکردنەوە و
ڕاپەڕاندن و جۆشدان و ھاندانی خەڵکیەوە بۆ خەباتی جەماوەری بەشێوازێکی
مەدەنیانەو شارستانیانە لە پێناو بەدەستھێنانی مافە
مرۆییەکانیاندا تۆ دەتوانیت خەون و ھیواو ئومێدو ئیرادەو ژیان
وخۆشی وشادیەکان ببەخشیتەوە بە مرۆڤەکان
لەکوردستان نەک لەڕێ ی ھەڵپەڕاندن و شادی دروست کراو ەوەکەئەمەش ھیواو
ئومێدو ئیرادەیەکی ساختەو فریودەرانە لای خەڵکی دروست دەکات ئەمەش
بۆخۆی ھەڵخەڵەتاندنە نەک ھەڵپەڕاندن..
ماڵپهڕی نهجم محهمهد
|