په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٦\٢٠٢٣

فەیسبووکە چیرۆک - ١٨ -.

جیم.

فەتاح حەسەن     


ڕۆژی گرێدەدا لەشەو هەردەم خەریکی کارکردن بوو، لە حەفتەیەکدا تەنها ڕۆژێك دوکانی داخرابوو، ئەیش بڕیاری سندیکا بوو دەنا ئەو ڕۆژەش داینەدەخست، ناوبەناو دەچوو بۆ (جیم) بۆ پارێزگاری لە لەشولاری، پێنج شەش مانگێك دەبێ ڕووگیردەبێت بچێت بۆ (جیم)، هەردوو باڵی دەرزی ئاژن بوە و شین و مۆر بۆتەوە بەدەرکەوتی هەر لەدورەوە خەڵکیی دەزانن ئالودەی مادەی هۆشبەرە هەر بۆیە ئێستا وەك ئەسپی عەرەبانە بەتەنها ڕێگەی ماڵ و ئیش دەگرێتەبەر.


دووانە.


ئەوە دوەمجارە دێنە خوازبێنی، بۆ یەکەمیان قروقەپی لێکرد بەڵام دوەمیانی بە دڵ بوو هەربۆیە بەڕووی دایكوباوکیدا دەمی دا لە چەرخ، بۆ ڕازی نەبوون لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلی کەشخە و خانوی خۆی نییە، دەتانەوێت منیش بەدەردی (..)ی خوشکم بەرن ئەوەتا ڕازییە سەربەهەوێش شووبکات کەس لای لێناکاتەوە، دەتانەوێت شەمەندەفەری تەمەنی منیش تیپەڕیت، نا.. نا، ناهێڵم ئەوە ڕووبدات، خۆشیتان بێ و ترشیتان بێت شووی پێدەکەم. دوای سێ چوار ڕۆژ هەردووکیان لەبەردەم دادوەردا لە دادگا مارەبڕدران و ئێستا خاوەنی دوانەیەکی نەشمیلن.


بەنزینی محەسەن.


سکاڵانووس چەند حەزی بەیەکەم ڕۆژی دەوامی حەفتەیە، فەرمانبەر سەد ئەوەندە رقی لێیەتی، ڕۆژەکەی بە وەنەوزو باویشکەوە بەسەربرد، سلفی لە ئۆتۆمبیلەکەیدا و ڕیی ماڵەوەی گرتە بەر، باوکی خۆی تاس و لوس کردبوو قژی جوان جوان بۆیاخ کردبوو لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە کۆنترۆڵی تەلەفیزیۆنەکەی لە مشتا بوو، دوای ئەوەی بەخێرهاتنەوەی کرد، بەدەنگێکی گڕ وتی وەستا تەڕەماش پێی وتم ئۆتۆمبیلەکەت ئیشی ماوە سبەینی تەواو دەبێت منیش دەبیت سەرێك لەو برادەرەم بدەم لەنەخۆشخانە کەوتوە، ناچارم ئەوەی تۆ بەرم، ئەویش سویچەکەی لەسەر قەنەفەکە بۆ دانا و چوو دوشێك بکات. شەوگار ئەڵێی ڕێگای بەسرەیە هەر تەواو نابێت، چاکتر وایە ئەم ئێوارەیە لەگەڵ (..) نەختێك سەری خۆمان گەرم بکەین، کە، چوو هاوڕێکەی لەبەری هەستا پاش تەوقەکردن، گارسۆنەکە سەر و چارەك ئارەق و چوار مەزەی بۆ هێنان، دوا پێکیان هەڵدا خۆیان کۆکردەوە بۆ گەڕانەوە، درگای هۆڵەکەی کردەوە باوکی بە ڕویدا تەقیەوە، دیسانەوە شتە پیسەکەت خواردۆتەوە، ئەوە سویچەکە بۆشم پڕکردوی لە بەنزینی محەسەن هەرچەندە ئەوەش ناهێنی.

_______________________________
بەشی هەڤدەم: www.emrro.com/feysbukecirok17.htm

بەشی شازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok16.htm

بەشی پازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok15.htm

بەشی چواردەم: www.emrro.com/feysbukecirok14.htm

بەشی سێزدەم: www.emrro.com/feysbukecirok13.htm

بەشی دوازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok12.htm

بەشی یازدەم: www.emrro.com/feysbukecirok11.htm

بەشی دەیەم: www.emrro.com/feysbukecirok10.htm

بەشی نۆیەم: www.emrro.com/feysbukecirok9.htm

بەشی هەشتەم: www.emrro.com/feysbukecirok8.htm

بەشی هەفتەم: www.emrro.com/feysbukecirok7.htm

بەشی شەشەم: www.emrro.com/feysbukecirok6.htm  

بەشی پێنجەم: www.emrro.com/feysbukecirok5.htm

بەشی چوارەم: www.emrro.com/feysbukecirok4.htm  

بەشی سێیەم: www.emrro.com/feysbukecirok3.htm 

بەشی دووەم: www.emrro.com/feysbukecirok2.htm

بەشی یەکەم: www.emrro.com/feysbukecirok1.htm


دانیمارك / ڤالبی

ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک