٢٧\٤\٢٠١٤ گەشتەکەم بە ئەمریکای لاتین دا.
ئەم پەرتووکە بە تەنیا گێڕانەوەی گەشتێک نییە بەلکو زانیاریی زۆریش ئەدات بە خوێنەر دەربارەی نیکاراگوا و ئەمریکای لاتین بە گشتی، هەروەها سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و مێژووی کۆلۆنیالیزم و دەسەلاتی خێزان و بنەمالەکان. هەر بۆیە بە سوودە بۆ ولاتەکەی خۆشم چونکە کۆمەلێک دیاردەی هاوتەریب هەن لە نێوانیاندا. بینیم کە ئەمریکای لاتین کیشوەری شۆڕش و برسێتیە. ئەو گەشتەم تێی گەیاندم کە هیچ گەلێک ئیتر سەر بە هەر چین و توێژێکی کۆمەلایەتی بێت هەتا سەر کۆت و زنجیری چەوساندنەوە و کۆیلایەتی قبول نییە و زوو یان درەنگ لە دژی ڕادەپەرێت. ______________________________ * ئەم پەرتووکە لە داهاتووێکی نزیک لە پەرتووکخانەی ماڵپەڕی ئەمڕۆ - www.emrro.com/library.htm) بڵاودەبێتەوە.
|