١\٩\٢٠١٠
هونەری رەخنەگرتن
و وهرگرتنی رەخنە.
نووسینی:
هەنتەر نۆتال

وەرگێرانی بەدەسکاریەوە: مستەفا رابەر
هەندێ
کەس هەن زۆر بە جۆش و خرۆشن بۆ رەخنەگرتن و ناوزڕاندنی خەلک، زۆریش
ئاسانە هەندێ هاوڕی ، دراوسی ، سیاسەتمەدار ،ئەکتەر ، وەرزکار یان
خەلکی تر بدۆزیتەوە کە بە خوایشت و ئارەزوی تۆ کارەکانیان ئەنجام
نەداوە و نایدەن ، کاتی یەکێک هەلەیەک دەکات خەلک هەیە بەخۆی ناوەستێ
بە پێویستی دەزانی راستەوخۆ ئەوکەسە لەهەلەکەی ئاگادار بکاتەوە . ئەم
جۆرە رەخنەیە دەچێتە رەخنەی ڕۆخێنەر چونکە بۆ یارمەتدان نیە ، ئەو
کەسانەی بەشداری لەو جۆرە رەخنانە دەکەن ڕەنگە خۆشیان هەست بکەن
سەرکەوتنیان مسۆگەر نیە و ناتوانن بەردوام بن.
کارێکی نارەوایە ئەگەر رەخنەگرتن تەنیا بۆ شکاندن و شەرمەزارکردنی
بەرامبەر بیت چونکە جگهلەوەی پەشێمانی
بەدوواوەیە ناوبانگی هەردوو لا دەشێوێنیت ، بۆیە پێویستە رەخنەگر
هەمیشە نیازو مەبەستی یارمەتی دانی هەبیت ڕووەو باشترو چاکتر. بۆ ئەوەی
رەخنەی بنیاتنەر بگریت ئەم خالانە ڕەچاو بکە:
1- لە بیرت نەچێ ئامانجی خۆت ڕون و ئاشکرا دەست نیشان بکە:
ئایا تۆ لە هەولی ئەوە دایت یارمەتی کەسێک بدەیت خۆی چاک بکات یان
دەتەوێ بیانوی پێ بگری ؟
ئامانجەکان زۆرن و جیاوازن . ئەوەی تۆ بەتەمای بیکەیت رەنگدانەوەی
لەسەر تەواوی ئاخافتنەکە دەبیت بۆیە ، با مەبەست و ئامانجەکەت رۆن و
ئاشکرا بیت.
2- نەرمونیان بە.
لەبیرت نەچی ئەوان داوایان لە تۆ نەکردووە ئامۆژگاریان بکەیت ئەوەش
مانای وانیە تۆ شتێک پێشکەش نەکەیت بەلام پیویستە بە ووریایی دەست
بەکار بیت . رەنگە ئەوان زۆر هەستیار بن ، یان ئەوان لەمەو پێش
گیروگرفتیان هەبوبی لەگەل کۆمەلێک رەخنەگری رۆخێنەر گومان لە رەخنەی
باشیش بکەن.
3- هۆشیاربە رەنگە تۆ هەموو
لایەکانی چیرۆکەکە نەزانی.
لەکاتێکدا تۆ وای بۆدچی کە هەندی شت هەیە ئەگەر بەشێوەیەکی تر بکرایە
باشتر بوو رەنگە هۆیەکی گونجاویش هەبی بۆ چونەکەت. بەلام بەر لەوەی
هەڵبشاخی هەول بدە بارودۆخە هەلبسەنگێنیت ، هەندی جار شتەکان زۆر لەوە
ئالۆز ترن کە دەبینرێن.
4- ووریای ووشەی (بۆچی ؟) بە.
باشە ووشەی (بۆچی)بۆ وا ئالۆزو پڕ لەچەلەمەیە . رەنگە تۆ ئەو ووشەیە
بەکاربینی بۆ پرسیارێکی خاوێن و نیاز پاک بەلام وا دەنگ ناداتەوە
بەجۆرێکی تر دە بیسترێت ، دەشی ئەو( بۆچی)یە سەدای بەرەنگاربوونەوەی
تیا بەدی بکرێت خۆشبەختانە ووشەی (چۆن ؟) هێمنترە بۆ نمونە ئەگەر
پرسیار بکەی بۆچی بریاردا کە ئەوە بکەیت ؟ یان بلێی چۆن بڕیار دا ئەو
کارە بکەیت ؟ هەردووکیان هەمان پرسیارە بەلام ئەوەی دووایی زیاتر خۆ تێ
هەلقورتان و داوای زانیاری تیا بەدی ئەکرێت لەوەی یەکەم کە تەنیا
دەرخستنی تواناو فەرمانەکەیە بۆیە پێویستە ئاگات لە بەکارهێنانی
دەستەواژەکانت بیت .
ئەگەر تۆ تەنیا مەبەستت زانیاری ڕۆنکردنەوە بیت دیارە ئەو زۆری پێخۆش
دەبیت بەدەنگتەوە دێت ئەو کاتە گفتوگۆی هەردوو لاتان بەخۆشی و هێمنی
دەروات پاشان کێ دەزانی لەم رێگەیەوە ئەوەی دەتەوێ ئاسانتر وەدەست
نایەت.
5- باشە ئەو چیبکات باشترە؟
ئاماژە بە کێشەیەک مەکە ئەگەر باسی چارەسەرەکەشی نەکەیت .هەر باسکردنی
کەموکوڕی کەسێک بەس نیە بێ ئەوەی پێی بلێی چۆن چۆنی چاکتر بیت ، ئەگەر
تۆ خۆت وەلامێکی باشترت لا نەبی کەواتە دەبی رەخنەکەت چ خێرو بێریکی
تیا بیت ؟
لەمەشدا جیاکردنەوەیەک هەیە ئەویش ئەگەر کەسێک نەخشەو پلانی هەبی بۆ
ئەوەی کارێک بکا کە بەراستی شایەنی ئەو کارە نەبیت ، یان لێی
نەوەشێتەوە بۆ نمونە خەلک هەیە هەول ئەدات ببی بە پرۆفیشنال ،
سیاسەتمەدار وەرزشکار هتد کات و توانایەکی زۆر بە فیرۆ ئەدات و چش
بەچناکات .
بیرۆکەیەکی باشە تۆ هەول بدەی خەلک رابگری لە ملنان بەرەو رێگەی چەوت .
لەوانەیە تۆ ئەوان لە نائومێد بوون بپارێزی لەوانەیە واشنەبی دەشێ تۆ
بەربەستێک دروست بکەی لە وەڕسبون لە ڕێگەیاندا ئەگەر ئەوان دووچاری
فەشەل و کەوتن هاتن شیمانە دەکرێ لەداهاتوەکی نزیکدا خۆیان چاسەر بۆ
کێشەکەیان بدۆزنەوە.
ورە بەرزکردنەوەی خەلک لەجیاتی روخاندنیان ،
پەسنکردنی هەول و کۆشەشیان کە شتی بە شتی بکەن کاری مرۆڤی نیاز پاکە .
هەروەها شتێکی ئاسایی یە کە تۆ مافی ئەوەت نیە بڕیار بدەی داخۆ خەلک
دەبی خۆیان توشی مەترسی بکەن یان نا .
دوا بیرۆکە:
کەس نیە بێخەوش بیت پێویستە هەمومان هەولی گونجاو بدۆزینەوە بۆ ئەوەی
چاکسازی لە خۆمان و لەوانی تر بکەین . رەخنە شوێنی خۆی هەیە دەشی خزمەت
بە ئامانجی باش بکات .
چەکداربون بە توانای رەخنەگرتن و قەبولکردنی رەخنە بەشێوەیەکی باش وات
لێدەکات زۆر سوودیان لێ وەربگریت.
هونەری قبولکردنی رەخنە.
لەسەر ئەم هەسارەیە خەلکێکی زۆر هەیە و هەستو نست و بیروباوەریان
جیاوازە ، بۆیەش دەبی هەمومان چاوەڕێی ڕووبە ڕوبونەوەی رەخنە بین لە
ژیانمادا،لە هاوڕێ، کەس وکار ، هاوپیشە و دراوسێ و خەلکی عەوام ، ئەوان
هەمویان شتێکیان هەیە باسی بکەن (دەق وەکو ئەوەی خۆشمان هەمانە) .
ئەگەر تۆ کەسێکی چالاک بیت و ئامادەیی یت هەبیت لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت
دەبی زۆر تر چاوەڕێی رەخنەبیت ، بەتایبەتی لەو کەسانەی لەژێر ناوی
خوازراوە رەخنە دەگرن.
لەبەر ئەوەی هیچ رێگە چاڕەیەکیش نیە خۆتی لێ بپارێزیت ، ئەگەر ناچار
بوی وەلامی رەخنە بدەیتەوە پێویستە خەلک وەلامەکانت پەسند بکات .
لێرەدا چەند بیرۆکەیەک باس دەکەین بۆ ئەوەی سوودی لێوەرگریت.
لە هاندەرو جولێنەری رەخنەکە بکۆلەوە:
1- هەندێ کەس هەن
مەبەستی هاوکاریکردنیان نیە تەنیا بۆروژاندن و کاردانەوە رەخنەدەگرن جا
یا بۆ ئەوەی ناویان لەناو ناواندا بیت یان ڕاسپیراون ، پاداش وەردەگرن
بۆ ئەوەی سوکایەتی بە کەسانێکی دیاریکراو بکەن ئەگەر کەسێکی نەخۆشی داخ
لەدڵ و بەناوێکی ساختەوە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت پەلاماری دایت دیارە
بەراستی نایەوی گفتوگۆبکات ، پێویستە تۆش پەلە نەکەیت و پڕنەدەیتە
دانەی تەلەکە ، ئەوەش بزانە هەندێ جار وەلام نەدانەوەش کاریگەری و
قوڕسایی خۆی هەیە ،ئەگەر کەسێکی بەدمەست و سەرگەردان دەیەوێ تەنیا
خراپەی تۆ بلێت و گوێت لێنەگریت وەلامی چی ئەدەیتەوە ، هەڵبەت لەم
بارودۆخەدا هەرەشەو مشتومریش هیچ دەسکەوتێکی تیانابیت .
بۆیە ئەگەر هەستت کرد رەخنەگر مەبەستی هاوکاری نیە باری دەرونی خۆت
شێلو مەکە ، ئەگەر دەتوانی هەر فەرامۆشیان بکە . یان بە تێبینی یەکی
کورت وای نیشان بدە کە تۆ بەم جۆرە رەخنانە هەراسان نابیت ، بەردەوام
بە لەسەر شێوازی ژیان و گوزەرانی تایبەتی خۆت .
2- ئەگەر رەخنەکە تەنیا گلەیی یان سکالایەکی تەمومژاوی بوو داوای لێبکە
چی دەوێ و یان چی بکەیت باشترە.
ڕەنگە کەسێک پێت بلێ تۆ نەزانیت قێزەوەنیت ناپاکیت ، هەلەیت وایی و
وانیت بێ ئەوەی ڕونی بکاتەوە چۆن و لەبەر چی ، یان پێشنیارێکت بۆ بکات
کە جێبەجی کردنی لە توانادا نیە ، تەنانەت لەکاتێکدا بتەوێت دەرفەتی
ئەوەی بدەیتێ بە گومانی ئەوەی کە رەنگە نیازی رەخنەی بنیاتنەری هەبیت
پێویست دەکات مەبەستەکەیان ڕون و ئاشکرا بیت بەراشکاوی ئەو ڕازونیازەی
پێ یان باشە رۆن بکاتەوە . بۆیە تەنیا داوای لێبکە چی بکەیت باشترە .
خۆشی ئەم پرسیارە لەوە دایە کە زۆر ئاسانە داوای درێژە ی ئەو شتە باشەی
لێبکەیت کە ئەو پێشنیاری کردووە ئەو کاتە تۆپەکە دەکەویتە بەری ئەو ،
دەبی خۆی ماندوکات بە بەلگەو راوو بۆچونی گونجاو درێژە بە بۆچونەکانی
خۆی بدات ، ئەگەر نەیتوانی شتی بە شتێ بکات ئەو کات ئاسانە گوێ بە
رەخنەکەی نەدەیت و فەرامۆشی بکەیت.
3- ئەگەر رەخنەکە ئامۆژگاری تیا بوو ، سوپاسی بکە.
ئەگەر کەسێک هەولیدا هاوکاریت بکات پێویست ناکا سەر لەخۆت بشێوێنیت و
بەرگری لەخۆت بکەیت ، چاکتر وایە هەول بدەی باشتر لەمەبەستی بگەیت کە
دیارە چاکەی لەگەل کردویت ئەگەر ئەو نەبوایە رەنگە لەسەر هەلەکانت
برۆیشتبای بێ ئەوەی هەستی پێبکەیت .
پێویست ناکات ئەوەی بۆ رۆن بکەیتەوە کە هەلەت نەکردووە ، تەنیا دان بە
بەرپرسیاریەتی خۆت بنی ، سوپاس گوزاربە بۆ ئەو کەسەی کە هەولی داوە
سەرنجت بۆ کەموکوڕی کێشەکەت راکێشیت بیرت نەچیت ئەوان ویستویانە
هاوکاریت بکەن بۆیە تەنگەتاو مەبە تەنیا بلێ سوپاستان دەکەم.
4- ئەگەر رەخنەگر ئاگاداری سەرجەم بەسەرهاتەکە نەبوو ،خۆت بابەتەکەی بۆ
بگێڕەوە.
زۆر جار ڕەوشەکە زۆر لەوە ئالۆزترە کە بە روخسار دیارە . خەلک رەنگە
هەر ئەوە بەچارەسەر بزانی کە لێوەی دیارە ، بێ ئەوەی بزانی لەپشتی
پەردەوە چ کەمو کورتیەک هەیەو دیارە ئەگەر کەسێک ویسیتی ئامۆژگاریەکت
بکات دەتوانی پێی بڵیی سوپاس ، بەلام هەندێجار ئەگەر ئەوکەسە باش
بتناسیت چاک وایە ئاخاوتنی لەسەر بکەیت . تۆ دەتوانی بلێی من گوێم لێ
گرتوی دەزانم چ دەبێژیت ، زۆر حەزیش دەکەم چۆنی دەڵیی وام بکەم و
هەولیشم داوە ، بەلام نازانم چۆن دەکرێت. گریمان ئەوکەسە نیازی وایە
هەندێک کاتی خۆی لەگەل تۆ بەسەر ببات بۆ گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە پێویستە
تۆ بیروراو هەلویستی ئەو بە هەند وەربگریت ، جگەلەمەش رەنگە هەندی
بیروکەو زانیاری سوودمەندیش وەدەست بینیت.
دوا بیرۆکە.
لەکۆتاییدا کاتێ تۆ ئەوکەسەبی ئامۆژگاری بدەیت بیرت نەچێ خۆت لە شوێنی
ئەو کەسەی ئاموژگاری وەردەگریت دانێ ، بزانە بە چ سەرو دلت تێک دەچی و
بەچیش دلخۆش دەبیت ، ئەگەر لەتوانات داهەیە
بەم پێودانگە هاوکاری کەسێک بکەیت ، ئامادەیی خۆت نیشاندە بەلام بە
هۆشیاریەوە بەردەوام بەو درێژەی پێبدە.
ئەوەش ڕەچاو بکە ئەوەی بەلای تووە ڕاستە ، رەنگە بۆ ئەوان راست نەبیت،
لەبەر ئەوەی رەنگە تۆ ئاگاداری دیوەکانی تری کێشەکە نەبیت و یان تێی
نەگەیشتبیت ئاگاداریشبە رەنگە ئەو کەسە لەسەر پێ بیت و ئامادەی بەرگری
بیت زیاتر لەوەی چاوەڕوانی دەکەیت ، بەتایبەتی ئەگەر ئەوکەسە هەلس
وکەوتی زۆری هەبیت لەگەل رەخنەگرانێک ئەوەندەی تۆ دڵسۆزو نیاز باش
نەبوبن
ئامانجێکت هەبیت بۆ مامەلەکردنی باش لەگەل رەخنە. تۆ دەتوانی لەکاتی
بەرپەرچدانەوەی هێرشی نارەوا و ڕەخنەی بێ ئامانج و روخێنەریشدا
ئامۆژگاری بەجێ و سوودمەند پێشکەش بکەیت.
______________________________________
تێبینی:
ئەم بابەتە لە دووبەش پێکهاتوە بەشێک بەناوی هونەری رەخنەگرتن و
بەشەکەیتر بەناوی هونەری قەبولکردنی ڕەخنە کە نووسەر بە جیا کاتی خۆی
بلاوی کردۆتەوە بەلام من هەدوو بەشەکەم وێکڕا بلاوکردەوە بۆئەوەی سودی
هەبیت ، لە بابەتی داهاتودا باسێک دەربارەی رەخنەو تاوانی سیاسی کە لە
گۆڤاری ( فیکە )ی ئوسترالی وەرگیراوە ، بەدەسکاری کردوومە
بەکوردی و بلاوی دەکەمەوە .
ئەو نوسەرە جەربەزانەی لەو گۆڤارە رەخنە بلاودەکەنەوە پێ یان دەلێن
فیکەلێدەر وەکو چۆن وەختی خۆی لای خۆمان عەسعەسەکانی شەو ئەگەر
گۆمانیان لە تامایەک یان خشپەیەک بکردایە
دەستیان دەکرد بە فیک و هۆر. ئەوانێش هەر شتێکی ناڕەوا ببینن لە هەللای
ئەدەن فشار دروست دەکەن بۆ ئەوەی بە یاسا لێپرسینەوەیان لەگەل بکرێت.
فیکە لێدەرەکان هەموو جۆرەکانی تاوان دەدۆزنەوە ، لە دزیەوە ، هەتا
شایەتمانی بەدرۆ ، تاوانی سیاسی و بەدڕەووشتی هتد.
ماڵپهڕی مستهفا رابهر
|