ژنی ده‌ریا.

غادە
ئه‌لسه‌مان*
و:
تابلۆ حه‌سه‌ن
به ته‌باشیر
له سه‌ر دیواره‌که بازنه‌یه‌کی کێشا
پێی وتم: له ناوی بوه‌سته ...
خۆم ده‌رباز کرد
به‌ره‌و شه‌قامه‌کانی ده‌ریا هه‌ڵاتم.
*
* *
به تووڕه‌ییه‌وه دوومکهوت
به تووڕه‌ییه‌وه قیژاندی و گووڕهشهی لێ کردم
وتی: کێشه‌که به راستیه،
په‌خشه‌که زیندووه
ده‌بێ له گه‌ڵما بگه‌رێیته‌وه ئوستۆدیۆ
له ناو بازنه‌که‌دا بوه‌ستیت
له ژێر بازنه‌ی تیشک
*
* *
داماو و ته‌ڕ
هه‌ر وه‌ک سواڵکه‌رێکی زستان
هه‌وڵم دا پێیڕاگهیهنم ! ..
به‌ڵام من ( هه‌میشه.. هه‌میشه )
رێگه‌ی پێناده‌م به‌ندم بکات
له ناو بازنه‌یه‌کی به ته‌باشیر کێشراو
له سه‌ر هه‌ر دیوارێک، هه‌ر زه‌مینێک، هه‌ر شانۆیه‌ک بێت،
نه به ناوی خۆی، نه به‌ناوی خۆشه‌ویستی، نه به‌ناوی شوهره‌ت
نه‌ش به هه‌ر ناوێکی تر بێت .
*
* *
ئه‌وه دڵم،
بیبه و لهتیکه وه‌ک سێوێک
به‌ڵام له ناو بازنه‌یه‌کی داخراودا به‌ندم مه‌که !...
*
* *
ئه‌وا من به‌ترسێکه‌وه سه‌رنج ده‌ده‌م
که پیتی یه‌که‌می ناوه‌که‌ت
به‌شێکه له بازنه‌که
جا له‌وه زیاتر به‌ده‌ورما مه‌یکێشه !
*
* *
کاتژمێره‌که خڕه
به‌ڵام لمی کات
بیابانێکه له نهێنی
بێز ده‌کاته‌وه
له شه‌قڵه ئه‌ندازه‌ییه‌کان
منیش ڕقم ده‌بێته‌وه له بازنه
هه‌روه‌ها سێگۆشه و چوارگۆشه
رێپێوانێک ساز ده‌ده‌م دژ به لاکێشه و
هه‌مو داخراوهیهکی زیندانیئاسا ! ...
ته‌نها خاڵی جووڵێنهرم خۆشده‌وێ
خه‌تی لاکێشهش
خه‌مه‌کانم ده‌جووڵێنێته‌وه
که هه‌رچه‌نده را بکه‌ن هه‌رگیز یه‌کناگرنه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانکاریه‌ک روو بدات
تێیاندا .... له نێوانیاندا
*
* *
من له ده‌ستت به‌ره‌و که‌ناره‌کان هه‌ڵدێم
له‌وێ ته‌نها ده‌وه‌ستم و
به ته‌باشیری ئازادی
وێنه‌ی بازنه‌یه‌کی دانه‌خراو ده‌کێشم
ده‌مکراوه به‌ره‌و ده‌ریا و ئاسۆ
له ناویدا ده‌وه‌ستم،
راده‌که‌م به‌ره‌و ده‌ریا ..
ده‌ریا .. ده‌ریا .. ده‌ریا ..
_____________________
*
یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین ژنه شاعیری عه‌ره‌ب،
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ره‌خنه‌گران له
(نه‌جیب مه‌حفوز)ی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی
نۆبڵ به بایه‌ختری وه‌سف ده‌که‌ن له‌وانه بیرمه‌ند
(مه‌حمود ئه‌مین ئه‌لعاله‌م)
، له ساڵی 1942 له شام له دایکبووه ،
باوکی که‌سێکی به ناوبانگی ئه‌و وڵاته‌یه سه‌رده‌مانێک پۆستی وه‌زاره‌تی
رۆشنبیری پێسپێراوه ، غاده خاوه‌نی ده‌یان کۆمه‌ڵه شیعر و رۆمانه و
نووسراوی تره ، به‌رهه‌مه‌کانی بۆ پتر له هه‌ڤده زمان وه‌رگێڕاوه ،
له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانه‌وه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ژی
، له سه‌ره‌تای هه‌فتاکانه‌وه هیچ جۆره وتووێژیکی تهلهڤزۆنی نه‌کردووه و بریاریشه نه‌یکات ، ئه‌و بریاره‌ی له‌وه‌وه وه‌رگرت که ته‌له‌ڤزیۆنی
میسر وتووێژێکی له‌گه‌ڵ سازدا ، ده‌رکه‌وت بێژه‌ره که هیچ به‌رهه‌مێکی
ئه‌می نهخوێدوهتهوه و هیچی له‌باره‌وه نازانێت . شووی کرد به که‌سێکی
به‌ناوبانگی لوبنانی و سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ردوکیان تا
دوارۆژی ژیانی لێی جیا نه‌بوه‌وه ، پیاوه‌که هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی
عه‌ره‌بی بوو و غادهش هه‌ڵگری بیری ئازادی بوو هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێ:
ژنه شاعیر ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به ژیانی هاوسه‌رێتی ته‌نانه‌ت
هاوسه‌ره‌که‌شی دووچاری شیرپهنجهش بێت ، تاقه کورێکی هه‌یه به‌ناوی
حازم که پاڵه‌وانی یه‌کێک له رۆمانهکانێتی .
Tab.lo78@hotmail.com
|