په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٤\٢٠١٢

کیسەلێکی چەنەباز: چیڕۆکێکی جاتاکایە.


وەرگێڕانی: مستەفا رابەر


بەپێی بیروباوەڕی گروپێک لە ئایندارەکانی بودا لەئایندەدا بودایەک بە ناوی میتیریا لەسەر زەمین پەیدا دەبیت دونیا ڕۆشن دەکاتەوە، فەرمانڕەوایی جیهان دەگرێتە دەست.
لە قەد کێوەکانی چین و تبت هەندێ نووسین و نەخش نیگار هەلکەندراوە (وەرە میتیریا وەرە) ئاینی بودا کۆمەلێک ئاموژگاری و پەندو عیبرەتی لە شێوەی چیڕۆکی ئەفسانەیی بەناوی (جاتاکا) هەیە پێوەندیان بە رۆژگارو بلاوبونەوەی ئاینەکەوە هەیە.
ئەو ئاینە شوێن کەوتوی زۆرە، خۆی زیاتر لە ٥٠٠ میلیون کەس ئەدا مەڵبەندی بودائی یەکان سەرزەمینی تبتە کەوتوتە ئاسیای ناوەڕاست روبەری ١،٢٢٨،٤٠٠ کیلۆمەتری دووجایە کۆی دانیشتوانی یەک میلیۆن و نیوە پایتەختەکەی شاری لهاسایە فەرمانڕەواکەی (دلای لاما)یە.
لە ولاتی چین و هیند مەغۆلستان پەرستگاو پێرەوانی ئەو ئاینە زۆرە و ئێجگار ڕێزی لێدگرن ئەوان وەکو (ڕهل الحق) بڕوایان بە تناسخ الارواح هەیە واتە رۆح له ‌دوای مردن ده‌چێته ‌له‌شێکی دیکه‌وه‌ ، هەر بۆیەش بەردەوام تەرمی مردووەکانیان لەشوێنی کراوەودەشت بە بیور و تەور کوت کوت دەکەن دەر خواردی(سیسارک و داڵ) یان ئەدەن کە لای تبتیەکان بالندەی پاکیزەو پیرۆزن ، من حەزم نەکرد وێنەی قەسابی کردنی تەرمەکان نیشان بدەم بەلام تۆ دەتوانی بۆ ئەوەی وێنەی زۆر دڵتەزێن بە چاوی خۆت ببینی sky burial لە سایتی گوگل بنووسیت.
بەپێی لێکدانەوەو بەراورد کردنی هیماو دروشم و ڕەفتاری دەروێش و شوێن کەوتوەکانیان کاریگەری ئاینی زەردەشت بەسەر ئاینی بودا هەیە، ڕێنمایەکانیان زۆر لێک نزیکن ، ئەویڕاست بیت میژووی پەیدابونی ئاینی زەردەشت بەپێی سەرچاوە مێژوویی یەکان ( کۆدەنگی لەسەر نیە) دەگەڕیتەوە بۆ دەوروبەری -٦٥٠ ساڵ پێش لە دایکبونی حەزرەتی عیسا.
لە ئاینی زەردەشتی دا دروشمەکان: (بیری چاک وتەی چاک کرداری چاک).
بودا واتە (واگا ، رۆناکبیر) له باکوری هندستانه‌وه له‌ دەورو بەری ساڵه‌کانی ٥٠٠ ی پ.ز سه‌ری هه‌ڵداوە .
دروشم و ئه‌رکەکان لە ئاینی بودا بەم جۆرەیە (بۆچوونی راست، بڕیاری راست، قسه‌ی راست).
ئەم کورتە ڕونکردنەوەیە پێوەندی بە چیڕۆکی کێسەلێکی چەنەبازەوە نیە ، تەنیا بۆ ئەوەیە بزانرێت چیڕۆکەکانی جاتاکا چی یەو لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە.

 


دەقی چیڕۆکی (کیسەلێکی چەنەباز).

 


هەبو نەبو لە ڕۆژگاری کۆندا کەسێک بە ناوی بودای ئایندە لە خانەوادەی وەزیرێک لە دایک بوو کاتێ گەورەبوو کرایە ڕاوێژکاری دونیایی و رەوحانی پاشای ولات.


پاشا کاتێ دەکەوتە قسان دەرفەتی بەکەس نەئەدا قسەی خۆی بکات بودای ئایندە بەردەوام لە هەل و شێوازێک دەگەرا ئەو چەنە بازیەی پاشا چارەسەر بکات.
 

ئەوێ ڕۆژی لەسەر چیای هیمالایا لە ناو گۆلە ئاوێکدا کیسەلێک دەژیا دوو بێچوە مراوی کێوی ناوە ناوە بۆ دانەوێلە خواردن دەچون لەوێ دەنیشتنەوە ، بوونە هاوڕیی کیسەلەکە ، ڕۆژێکیان بە کیسەلیان گۆت ئێمە لەسەر شاخی هیمالایا لە شوێنێک دەژین پێی دەلێن ئەشکەوتی زێڕین شوێنێکی زۆر دلگیرە بۆ لەگەلمان نایەیت؟


بەلام، چۆن دەگەمە وێ؟


ئێمە دەتوانین بتبەین تەنیا ئەگەر تۆ بتوانی زمانت بگری و لەگەل کەس هێچ نەلێی هەتا دەگەینە ئەوێ.


باشە دەتوانم وا بکەم، ئامادەم لەگەل خۆتان بمبەن.


چیلکە دارێکیان لەناو دەمی کیسەلەکە دانا و پێی یان گۆت تووند بەدەمت بیگرە ، خۆشیان هەریەکەی سەرێکی دارەکەیان بەدنوک گرت و لە شەقەی باڵیان داو فڕین .


هەندێ لادێی دیمەنەکەیان بینی هاواریان کرد سەیر کەن دوو بالەندە کیسەلەکیان بە دنووک هەلگرتووە.


له‌و کاتەدا کیسەل خۆی پێنەگیرا وەلامیان نەداتەوە گۆتی "ئەگەر برادەرەکانی خۆم بە خوایشتی خۆیان هەلم بگرن ئێوە چین کۆیلە بەدبەختەکان".


ئیتر کە مراویە کێویەکان بەحەواوە بەسەر کۆشکی پاشادا لەشاری بیناریس ڕەت دەبون بەهۆی ئەوەی کیسەل دەمی کردەوە لەو خێرایەدا جیلکە دارەکەی لەدەم خزی و کەوتە خواروە و لەناو حەوشەی مالی پاشا شڵپەی لێوە هاتو بوو بە دوو لەت.


پاشا، بودای ئایندەی لەگەل خۆی بردە شوێنی ڕوداوەکە و گەورە پیاوەکانیشی چواردەوریان دابوو تەماشای کیسەلەکەی کرد پرسیاری لە بودا کرد ماموستا بەمەزەندەی تۆ چۆن ئەم کیسەلە لیرە کەوتوتە خوراەوە؟


بودای ئاینندە بیرێکی قوڵی لێکردەوە بەهەلی زانی سەرزەنشتی پاشا بکات وتی من بیرم لە چەند هۆکارێک کردوتەوە ، وێدەچیت ئەم کیسەڵە برادەرایەتی لەگەل مراوی کێویەکان دروست کردبیت و دەبی ئەوان پارچە دارێکیان لەناو دەمی دانابیت و بۆ ئەوەی بەقەپاڵ بیگریت هەلیان گرتبیت هەتا بەرەو شاخەکان بیبەن . بەلام ئەو نەیتوانیوە دەمی خۆی داخات تادەگاتە جێی مەبەست کە گوێی لەخەلکی تر بووە قسەیان کردووە ، خۆی پێنەگیراوە قسەیەک نەکات ، دارەکەی ناو دەمی خزیوە و ئیتر بەربوتەوە و گیانی لەدەست داوە ، وەکو دەڵێن ئەم بابەتانە پێ یان دەلێن زۆر بڵی یان چەنەباز هەڵبەت ئەو کەسانەی فرەوێژ و درێژ دادڕن ئەنجامێکی وا دڵتەزێن چاوەڕێی دەکات.


پاشا گومانی لە خۆی کرد هەستی کرد مەبەستی بودای ئایندە ئەو بیت یەکسەر پێی گۆت دەڵێی باسی من دەکەیت؟


پاشای مەزن ئەگەر تۆ بیت یان هەر کەسێکی تر بیت قسەکردنی بی حیساب و بێسنوور ئەنجامی وا دەبیت لەو رۆژەوە پاشا وازی لە زۆر گۆتن هیناو بووە پاشایەکی کەم دوو.

______________________________________________________
سەرچاوە: ویکیپیدیا ، ئینتەرنێت - The Talkative Tortoise: A Jataka Tale
http://www.eons.com/groups/topic/1168489-The-Talkative-Tortoise-A-Jataka-Tale

 

ماڵپه‌ڕی مسته‌فا رابه‌ر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک