په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٧\٢٠١٦

کورتە وەڵام!


کامیل ژیر      

- ٢ -

 

- کوردستانی نوێ ژ٧٠١١ حاکم قادر: بۆ سەربەخۆیی و ریفراندۆم دەبێت ناوماڵمان رێکبخەینەوەو پلان و بەرنامەی تۆکمەمان ھەبێت.
١- (وەفدی کوردستان)ە شەش قۆڵیەکەی ئێوەو گۆڕان لەبەغدا وتیان ریفراندۆم و سەربەخۆییمان ناوێ و لە عیراقی یەکگرتو جیانابینەوە! ئیتر پلان و بەرنامەیچی!؟
٢- ئەوە ٢٥ ساڵە ئەم ناوماڵە ھەر رێکنەخرا!؟


- ھەواڵەکان ٥/٧/١٦ بارزانی: ھیوادارم دوای جەژن لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەسەر ریفراندۆم و ھتد، بگەنە کۆدەنگییەک.
١- پێموانییە لەھەرێمدا لایەنی سیاسی ھەبێ. ھەموی ھەر بازرگانیە.
٢- وەفدی کوردستانەکە، سەبارەت ریفراندۆم و سەربەخۆیی، قسەی خۆیانکرد. ماوەتەوە ئێوە. یا تاکلایەنە ئەنجامیاندەن، یائیتر ئێوەش واز لەم ٢ زاراوەیە بێنن.


- کەی ئێن ئێن ٧/٧/١٦ نەوشیروان: خۆشبەختانە ئاواتەکانیان ھاتۆتەدی و میللەت ئازادەو رەنجەکەیان بەفیڕۆ نەچوەو وڵاتەکەیان بەدەسخۆیانەوەیەو رۆڵەکانی ئەم گەلە بەڕێوەی دەبەن.
١- ئەوە باسی کوێئەکا!؟ سوید یا کوردستان؟
٢- کام ئاوات ھاتۆتەدی؟ سەربەخۆیی کوردستان؟ یا گەڕانەوەیان بۆدەرباری بەغدا بەپێی وەفدی کوردستانەکەیان؟
٣- کام میللەت ئازادە؟ ئەو میللەتەی تورکیا بۆردومانیان ئەکاو ئێران ملیان ئەکا بە سێدارەداو عەرب خۆی ناوەتەوە بۆ ئەنفالێکیتریان؟
٤- چۆن لە چەمکی وڵات گەیشتوە، وائەڵێ بەدەسخۆیانەوەیە!؟ بۆچی کوردستان ھەر٣شارەکەی ھەرێمە!؟

 

- خەبات ژ٥٠٦٦ مەریوان نەقشبەندی: پاشای مەغریب ھەر جۆرە بەشدارییەکی سیاسیی لەپیاوانی ئاینی قەدەغەکرد.. داواکارم ئەم پرەنسیپە لە دەستوری کوردستاندا بچەسپێنن.
١- خێراکەن، بەرلەوەی کوردستان ببێتە داعشستان.. تەقینەوەکەی روداو و نامیلکەی ١٠٠ وشە و زاراوەکە بۆنمونە.
٢- نازانم مەلاکان کە بەتەمای رەوە کەنیزەکن لەوەو دنیای تاھەتا، بۆچی لەمەو دنیای پێنجودورۆژ، بە تەقینەوەکانیان، راوە مرۆڤی نێرو مێ ئەکەن!؟ باشە پیاوەکان بەھەرجا، ئەی ئافرەتە کوژراوەکان (ئەوانەی کەڕادە بۆنمونە) چۆن رازیئەبن ببن بە کەنیزەکیان!؟


- روداو ٧/٧/١٦: بەغدا، کەرکوک لە ئەفسەری کورد چۆڵئەکا، دەیانگوێزێتەوە بۆ بەغدا، لەوێ دادگاییان ئەکا، سزایان ئەدا، یا خانەنشینیان ئەکا بەپلەی نزمتر.. لەبەرامبەردا مانگانە دەیان ئەفسەری عەرەب و تورکمان ئەگوێزێتەوە بۆ کەرکوک.
١- بەغدا، بە فەرمانی سەر پەڕە کاغەزێ، ئەوە ئەکا!.. دەزگاکانی ئاسایش و پاراستن و زانیاری و دژەتیرۆر و پارێزگا لە کەرکوک و حکومەتی ھەرێمیش، بە ھەمو ئەو ھێز و چەکانەیانەوە، رۆڵی تەماشاکەر ئەبینن و ئەو پەڕە کاغەزەیان بۆناسوتێنرێ و خۆڵەمێشەکەی ھەڵسون لەدەموچاوی ئەو ھەناردانەو بیاننێرنەوە بۆ زێدی خۆیان بەپێی ییردۆزەی ھەق بە ھەق.. تۆ بڵێی ئەو لایەنانە، چەکەکانیان بۆ رۆژی تەنگانە ھەڵگرتبێ!؟
٢- ھەر بە فەرمانی سەر پەڕە کاغەزێ، ھەناردەی نەوتی کەرکوک رائەگرێ!
٣- بە ئارەزوی خۆی ئاڵوگۆڕ لە کارمەندەکانی بواری نەوتدا ئەکاو عەرەبڕێژیان ئەکا!
٤- دیسان بە فەرمانێکی لەو جۆرە ئەتوانێ نەیەڵێ ھیچ فڕۆکەیەکی بیانی لە کوردستان بنیشێتەوە!


ئیتر کام کەرکوکەتان رزگارکردوەو کام فیدراڵییەتان دەستەبەرکردوە!؟
ئەوە بەغدای ئێستای لەڕولاواز، ئەی ئەگەر گۆشتەکەی جارانی گرتەوە!؟
شارەزایەک ھەڵیدایەو وتی: ئاسانە، ئەدەن لە شەقەی باڵ و تا ھۆڵی بانکەکانی ھەندەران ناوەستنەوە.

__________________________

کورتە وەڵام - ١ -: www.emrro.com/kurtewelam.htm

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک