په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٧\٢٠١٦

کورتە وەڵام!


کامیل ژیر      

- ١ -

 

- ھەواڵەکان: عادل موراد: باشترین رێگەچارە بۆ کوردانی رۆژھەڵات و دەسڵاتی ئێران، دانیشتنە لەسەر مێزی گفتوگۆ.
- زۆر باشە، فەرمو ئەو دانیشتنەیان بۆ رێکخە، بەمەرجێ مێزەکە لەجٶری ئەو مێزە نەبێ کە قاسملۆو شەرەفکەندیی لەسەر کوژران.


- ھەواڵەکان: ھەردو بەڕێز حاجی تۆفیق و حسەین زڕگوێزی، ٢ ملیۆن دۆلاری شەکراوی دو منداڵەکەیان بەخشی بەنەخۆشخانەی ھیوا.
- خێریانبنوسێ. بائیتر ھەمو بوک و زاواکان وابکەن. ئەم خێرخوازییە، ھەڵەیەکی مێژوییشی راستکردەوە: ئەو گوندەی خوار سلێمانی، بەھەڵە پێیئەوترێ زڕگوێز، راستییەکەی ئاڵتونگوێزە.


- ھەواڵەکان: وەفدە شەش پەرلەمانیەکەی یەکێتی و گۆڕان لەبەغدا: گشتپرسی ناکەین و سەربەخۆییمان ناوێ و لەعیراقی یەکگرتو جیانابینەوە.
- ئەی بۆچی منداڵی خەڵک بەکوشت ئەدەن؟


- ھەواڵەکان: وەفدەکە: ئامانجمان بەدەسخستنی مافەکانی کوردە لەبەغدا.
- گوریس بەیەکپارچەیی نەگەیشتەوە، ئێستا بە دو لەتی!؟ پێشتر بە ٦٥ کورسی ھیچنەکرا، ئێستە بە ٣٠!؟


- رۆژنامەی خەبات: شاندێکی ھەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
- پێشبڕکێی کوڕنوشبردنە! ئەگەر بۆ پشکی ھەرێمە لەقەرزی نێو دەوڵەتی، وەک ئەڵێن؟ وەفدە شەشنەفەریەکە! ھیچی ھەڵنەگڕان، ئێوە چی؟


- ھەواڵەکان: مالیکی و عەبادی و موتڵیگ و تورکومان پشتگیریی لە رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان ئەکەن.
- ھەربەوەدا بزانن چ رێکەوتنێکی گرنگە بۆ کورد!


- -کوردستانی نوێ: کوردەکانی قەفقاز وەک بەفر توانەوە.
- دوای بریارەکەی پارێزگار، کتێبێ بۆ کوردەکانی سلێمانیش بگرنەوە.


- خەبات: پارتی: ئەگەر یەکێتی و گۆڕانیش دەنگ بۆ سەبەخۆیی نەدەن، ئێمە سەربەخۆیی ھەر رائەگەیەنین.
- دە رایگەیەنن، دڵمان شەقیبرد.


- خەبات: بارزانی: بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، ھەنگاوی یەکەم ئەوەیە لەگەڵ بەغدا بکەوینە گفتوگۆی راشکاوانەو برایانە!.
- ئێ، ئێ!! کاتی خۆی کوردەکانی رۆژھەڵاتیش ئەیانوت: ئەگەر شا رێگەمانبدا، ئێمەش شۆڕش ئەکەین!


٢٩\٦\٢٠١٦

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک