٢٧\٧\٢٠١٦
کورتە وەڵام!
کامیل ژیر
- ٣ -
کوردستانی
نوێ ژ ٧٠٢٤: لەئەمریکا کۆنگرەیەک دژ بەداعش بەڕێوە دەچێ و ھەرێم
بانگھێشت نەکراوە.
١- باشتر. وانەبوایە لەم بێپارەییەدا ئەبوایە چەن ملیۆنێک بدرایە
بەوەفدی ھەرێم بۆ چون و مانەوەو دیاری و شتیترو گەڕانەوەیان بەدەستی
بەتاڵ.
٢- راوچی بازی ھەر بۆ راو ئەوێ.
٣- با چاوێ بەخۆمانا بگێڕینەوە بزانین محەلمان لە ئیعرابدا چیە؟
فاعیلین یا ھەر مەفعول بیھی!
- ھەمان ژمارە: یەکێتی پێگەیەکی بەھێزی ھەیەو پەرۆشی چارەسەری کێشەکانە.
١- ئەبێ ئەو پێگە بەھێزەی لە ھاتنەکەی ئەمدواییەی مالیکییەوە وەرگرتبێ،
ئەگینا بۆچی چل ساڵە، لەدامەزراندنیەوە، کێشەکانی چارەسەر نەکردوە؟
٢- جارێ چارەسەرێکی باڵەکانی خۆتان بکەن!
- خەبات ٢١/٧/٢٠١٦:دوای نیگەرانیی مەسرور بارزانی، بەیان سامی
عەبدولرەحمان وەک نوێنەری کورد بەشداریی کۆنگرەکەی دژ بەداعشی کرد لە
ئەمریکا.
١- وەک نوێنەر یا وەک میوانێکی بەپەلە؟
٢- ئەگەر بە ئەندام وەرگیراوە لەو کۆنگرەیەدا، کوا بۆ دەنگێکی نەبو
سەبارەت ئەنجامی بەشدارییەکەی؟
- سایتی روداو٢٦/٧/٢٠١٦: سەفەر لە زەکەریا عەبدوڵا قەدەغەکرا لەسەر
نەدانەوەی زیاتر لە ٦ملیۆن دۆلار قەرزی بانکی نێودەوڵەتیی کوردستان!!
١- ھەر ئەو پارەیە نیە، دەیان دۆنم زەویی مڵکی گشتیشی لە پارێزگاکان
دراوەتێ!
٢- ئێستە ئەبێ، جگە لەو تولفە نازدارە،لێپرسینەوە لەمانەش بکرێ:
١- ئەو بەرپرسەی ئەو قەرزەی داوەتێ بەبێ بارمتە.
٢- ئەو بەرپرسەی ئەو ھەمو دۆنمە زەوییەی داوەتێ بەخۆڕایی.
٣- ئەو بەرپرسەی لە فڕۆکە خانەی ھەولێر، بەسەریا تێپەڕی، زەکەریا
بەناوێکیترەوە دەربازببێ! ئاخر کەس ھەیە لەھەولێر ئەو گۆرانیبێژە
ناودارە نەناسێتەوە!؟ ئەی پەنجەمۆرەکەی!؟ خۆ پەنجەی کەسێکیتری
نەخواستبو!
٤- ئەو بەرپرسەی ٤ ساڵە بێدەنگبوە لەو قەرزە کە ماوەکەی تەنیا ٦ مانگە!
__________________________
کورتە وەڵام - ٢ -:
www.emrro.com/kurtewelam2.htm
کورتە وەڵام - ١ -:
www.emrro.com/kurtewelam.htm
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|