په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٥\٢٠١٤

لە گۆڕستانی ژنانەوە بۆ تێکڕای ئازادییخوازان!

 

 

 

 

ئێمە وەک ژنانی تیرۆرکراو بە دەستی بێ نامووسیی و بێ شەرەفیی نێوگەڵی پیاوانی نێرسالار کە لە ژێر هزر و تێڕوانینی کۆنەپەرستانەی دین و دابونەریتی داڕزاو و بە پاڵپشتی دەسەڵاتی پیاوسالاریی و دژەژنیی کوردستان (گۆڕستانی ژنان) گیانمان بەخشی.. ئێستا داوا لە هەر ژنێک و پیاوێکی یەکسانییخواز دەکەین بەشداریی دەسەڵاتی هیچ حیزبێک نەکەن کە سەرکردەکان و ئەندامەکانیان دەستیان هەبووە لە کوشتنی ئێمە.. تا تێکڕای ژنکوژانیش لە دادگایەکی رەوا دادگایی نەکرێن و بە سزای رەوای خۆیان نەگەیەندرێن لە هیچ بارێکەوە هاوکاریی دامودەزگە درۆزنەکانیان مەکەن چونکە تا ئێستا تەنیا بە رووکەش باس لە ماف و ئازادییەکانی ژنان دەکەن.. ئەگەر نا ئەوە دڵنیا بن هەر ئێستا بە هەزاران ژنی دیکە چاوەڕوانی هەمان چارەنووسی ئێمە دەکەن.  

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک