٣\٦\٢٠١٠
لە پەرلەمان مافی
ژنان و کچانی ماڵ پێشێلکرا. چیتر بکرێ؟

سەلام نەجیبە خەلیل
سەرەتای کەمپینەکە:
دووبارە کەمپینی(موچە بۆ دایکان و کچانی ماڵ) کە
لە(خانەقین-سەرکەوتن)ولە 20/4/2009ەوە
دەستیپێکردو لەلایەن دایکان و کچانی ماڵ و زۆربەی رێکخراوەکانی
ژنئافرەتان، رۆژنامەو گۆڤارو رۆژنامەنووس و نووسەران و رۆشنیران و
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پشتیوانی لێکراو بوو بە باسی ناو
پەرلەمان.
کاڵا بەقەد باڵا.
لە ناو پەرلەمان یان لە دەرەوەی بەشێوەیەکی زۆر جاهل و کارەساتئامێزانە،
بە ئاقارێکی تر برا، سەرئەنجام ئەو مافە رەوایە بوو بە قوربانی ململانی
حزبی: نە نەوشیروان موستەفا و گۆِران و نە ئیسلامی و نە هاوپەیمانی
کوردستانی خۆیان بە(سەرمایە)سەرقاڵ کردووە تا بزانن کێشەکە لە کوێوەوە
سەرچاوەی وەرگرتووە، چ جا بەوەی چۆن چارەسەر دەکرێ و بۆچی دەبێ کار بەو
داخوازییە بکرێ و کوردستانیان لەسەر ئاستی جیهان ببێ بە نموونەی باڵا
لە بواری دابینکردنی مافی یەکسانی ژن و پیاو. ئێمەش دەتوانین ئەقڵ بە
دنیا پیشان بدەین و بەشداریمان هەبێت لە بەرەو پێشخستنی مرۆڤایەتی. بە
ئینسانیکردنی پەیوەندییەکانی بەشەر مۆنۆپۆڵی پیاوی سپی نییە!
مەکینەکانی باوکسالار:
لەبارەی ئەم داخوازییە، ئەم بۆچوونانە زاڵە کە مێشکی خاوەنەکانی بە
مەکینەی باوکسالاری کاردەکەن:
1- وەک بیمەی کۆمەڵایەتی باسی دەکەن. ئایا دایکان و کچانی ماڵ بێکار
یان کەمئەندام و نابینان و توانای کاریان نییە!
2- ئەم داخوازییە دایکان و کچانی ماڵ دەکات بە کوێلەی کاری ناو ماڵ!
وەک بڵێی لە کویلایەتی کاری ناو ماڵ رزگاریان بووە و ئێمە تازە بە تازە
بڕیاردەدەین کاری ناوماڵ بە باڵایان ببڕین!
3- ژنان تەمەڵ دەکات!
4- کاری ناو ماڵ تەنها کاری دایکان نییە، پیاوانیش هەیە کاری ناوماڵ
ئەنجامدەدەن! خاوەنەکانی ئەم بۆچوونە لەبەر زیرەکیان پێمان ناڵێن لە
کوردستان رێژەی ئەو پیاوانە چەندە کە کاری ناو ماڵ ئەنجام دەدەن!
5- ژنە "فێمنیستێک" وتی(من بە خۆشحاڵی و بە ئازادی و خۆبەخشانە خزمەت
منداڵەکەم دەکەم). ئەم بەڕێزە لەبیری چووە کە رووی تری کارو بەرهەمەکەی
لە ژیانی راستەقینە وەک کاری ئەو دوکاندارەیە کە کاڵاکەی بە شێوەیەکی
رێکوپێک و سەرەنجڕاکێش پیشان دەدا
6- ژنێکی بەرپرس لەبواری ئافرەتان وتی: ئێمە دەبێ کار بکەین بۆ ئەوەی
ژنان لەناو ماڵ دەربکەین. دیارە ئەمە راستە بەڵام واقیعەکە تا ئەم
چرکەیە ئەمەمان پێدەڵێ: ملیونان ژن و کچ لەناو ماڵ کار دەکەن! ئێمە
ئێستا لەبەرامبەریاندا چیمان پێدەکرێت؟! چۆن مافی کارکردنەکەیان دابین
بکرێت؟
لەهەمووی دواکەوتووتر ئەم بۆچوونەیە کە خاوەنەکەی کچێکی تەمەن24ساڵە
بەڵام بەڕوونی دەردەکەوێت کە مێشکی مەکینەی باوکسالارێکی لەسەرە(ناکرێت
ژن و کچان هەر دابنیشن و وا بزانن کە کارکردن ئەرکی ئەوان نییە)!
لەبیرمان نەچێت کاتی خۆی دەگوترا(ئێمە دەمانەوێت ژنان لە ماڵەوە
دەربهێنن نەک لەناو ماڵ کۆت بکەین!
ئەمە ناوەڕۆکی کێشەکەیە: کاری ناوماڵ بە کاری بەرهەمهێن ناژمێردرێت!
دوو خاڵی بێزارکەر:
بۆ من وەک خاوەنی ئەم بیرۆکەیە لە هەر هەمووی زیاتر بێزاری کردووم ئەم
2خاڵەیە:
1- گەرچی کەمپینەکە لە زۆربەی رۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕەکان بڵاوکرایەوە،
بەڵام نەوشیروان خۆیی کرد بە خاوەنی بیرۆکەکەو تەنانەت نەخۆی و نە
دەزگای راگەیاندنەکەشی بە پێویستیشیان نەزانی لە پەراوێزێکیشدا ئاماژە
بۆ کەمپینەکە بکەن کە پێش دامەزراندنی گۆڕان ئیمزای بۆ کۆکرایەوەو
بڵاوکرایەوە، واتە لە 20/4/2009وەوە(بڕوانە هاوپێچی ئەم وتارە).
2- من هەموو ئیمزاکانم گەیاندە بەڕێز هاژە شێخ عەبدلروحمان(کاندیدی
بەرەی چەپ) تا لەبارەیەوە لەگەل ژنانی ناو فراکسیونەکانی پەرلەمان بدوێ
و هاوپشتیان وەربگرێت، بەڵام بەڕێزی نە باسی کرد، نە پیشانی داو نە هیچ
زانیاری هەڵە لەم بارەیەوە راستکردەوە. ئایا نوێنەری ژنانی پرۆلیتارو
زەحمەتکێش و ژێردەستی کوردستان بەم شێوەیە دەبێ؟!
چۆن ئەم بیرۆکەیە لەدایکبوو؟
مارکس لە کەپیتاڵ ئاماژە بەوە دەکات کە موچەی ژنانی ناو ماڵ لەناو کرێی
کاری کرێکارەکەیە.
کارکردن لەسەر ئەم خاڵە بە پێویست و گرنگ زانی بۆ پێشخستن و خەبات
لەپێناو رزگاری بەشێک لە ژنان ولەگەلیدا سەرچەم ژنانی ژێردەست و
بەهێزکردنی پێگەی شوعییەت و چەپ لە کوردستان و ئەو حەقیقەتە بخرێتە
بەرچاو کە لەداواییدا خەبات لەپێناو رزاگاری لە هەموو شێوەکانی
چەوساندنەوە، هەر مارکسیستەکانن.
ئەگەر بە زمانی ئابووری قسە بکەین ئەوا دەتوانین بڵێین دایکان کارگەی
بەرهەمهێنانی هێزی کارن(منداڵەکەی بە شەو و رۆژکاری گەورە دەکات و لە
بازاڕی سەرمایەداری، دەچێتە ناو پرۆسەی بەرهەمهێنان، کاڵای هێزی کارە<
بازوو یان مێشک و کاتەکەی بۆ بەرهمهێنان لە دەرەوەی ئارەزووی خۆی<وەک
هەر کاڵایەکی تر وەک تەماتە، گۆرەوی، کۆمپیوتەر یان تەلەفۆن، پانتۆڵ،
بۆ کڕین و فرۆشتنەو کرێکەی بە گوێرەی نرخی بازاڕ بەرزو نزم دەبێ>کرێکار
هێزو کاتی خۆی دەفرۆشێت و کڕیار، واتە خاوەنکار لە کەرتی حکومی یان
تایبەت لێی دەکڕێت)و دەبێ لەبەرامبەر بەرهەمەکەیان کرێی کاریان پێ ڕەوا
ببینرێت، واتە تا ئەو کاتە لەناو چوارچێوەی ماڵەوە کار دەکات، دەبێ
موچەی خۆی هەبێت نەک وەک خێرو رەحمەت و بەزەیی و"پیرۆز"و هاوسەر بژێوی
دابین بکرێت. دەبێ کۆمەڵگا ئەم راستییە بەم شێوەیە ببینێت و ئەرکی خۆی
پەیڕەو بکات.
دایکان و کچانی ماڵ لە سیستێمی زاڵی باوکسالاردا(لە فینلەند بێت یان لە
هیندستان، کینیا و تۆکیو)لە واقیعدا بەبێ بەرامبەر لەناو ماڵ کاردەکەن
و دەبێ شەورۆژ خەریکی قاپ شۆردن و جێگاراخستن و پاککردن ببن...هتد. لە
وەڵاتانی ئۆروپای باوکسالار وەک بێکار یان هەژار مامەڵە لەگەل ئەو جۆرە
دایکانە دەکەن و موچەیان هەیە، نەک وەک مرۆڤێکی کارگەری بەرهەمهێنەر!
کاتێ داوام لێکرا بە نووسین بەشداری بکەم لە کۆنفرانسی ژنانی گەرمیان،
دەستم بە رێکخستنی ئەم کەمپینە کرد.
ئێستا چی بکەین؟
ئەم وتارە هەوڵێکە لەسەر داوای چەند بەڕێزێک نووسیوە کە داوایان لێکردم
دووبارە هەوڵ بدرێ چ لە ئاستی پڕۆژە یان داواکاری(حەق بۆ خاوەن حەق
بگەڕێندرێتەوە)، واتە کەمپینەکە چالاک بکرێ. لەراستیدا تا رادەیەک
رەشبینم، چونکە بە گوێرەی رەفتاری فراکسیونەکانی پەرلەمان و بۆچوونی
لایەنەکانی، هێشتا هوشیاری گشتی نەگەیشتووەتە ئاستی ئەم داخوازییە
باڵابەرزەو بۆ گەیاندنی، پێویستی بە کات و کارکردنی زۆر هەیە. حەقوایە
هەموو ئەوانەی ئیمزای کەمپینەکەیان کردووە، دووبارە بە گوێرەی توانای
خۆیان لە راگەیاندنەکان بە نووسین، ریکلام، کۆڕو کۆبوونەوە قسەی خۆیان
بکەن. ئەگەر بە هیوای منیش بێت، زۆر بە گونجاوی دەزانم ئەگەر خودی
دایکان و کچانی ماڵ و رێکخراوە جۆرەبەجۆرەکان بواری مافی یەکسانی ژن و
پیاو بە پێشەنگای فۆتۆگرافی، خۆپیشاندان و چالاکی جۆراوجۆر داوای مافە
رەواکەیان بکەن!
تا ئەو کاتە ژنان و کچانی ماڵ لە کاری ماڵ رزگاریان دەبێت و کۆمەڵگە
بەشێوەی هەرەوەزی ئەنجامیان دەدات، دەبێ داوای موچە بۆ دایکان و کچانی
ماڵ دەکەین.
هاوپێچ:
بۆ: حکومەت و
پەرلەمانی کوردستان:
موچەی مانگانە بۆ دایکانی کوردستان دابین بکەن.
راستییەکی
سادەو لەبەرچاوە کە هەرکەسێک کاری کۆمەڵایەتی بەرهەمهێنەر ئەنجام
بدا(مامۆستا، کرێکار، جووتیار، فەرمانبەر یان شوفێر...هتد)،
لەبەرامبەریدا کرێکەی وەردەگرێ. تەنها دایکەکان گەورەترین و سەخترین و
بەبەهاترین کاری کۆمەڵایەتی بەرهەمهێنەر(کاری ناوماڵ و پەروەردەکردنی
منداڵ) ئەنجام دەدەن و بە جوانترین و مەزنترین و میهرەبانترین کەس
لەلایەن پیاوانەوە وەسفدەکرێن، کەچی لەو مافە بێبەشن و بەبێ بەرامبەر
کاری کوێلایەتی شەو و ڕۆژ لە ناو چواردیواری ماڵەکانیان ئەنجامدەدەن.
هەموو شاعیر، هونەرمەندو بەرپرسەکانی حزب و حکومەت لەبۆنەی جیاجیادا
دایک بە پیرۆز ناودەهێنن یان دەڵێن"بەهەشت لە ژێرپێی دایکەکانە"، کەچی
ملیونان دایک هێشتا ساکارترین مافیان پێ ڕەوا نابینرێ و دەبێ چاوەڕوانی
دەستی هاوسەرو کەسوکارەکانیان ببن. ئەمە دژ بە ئەقڵ و لۆژیکی
مرۆیانەیەو ئیدی دەبێ کۆتایی پێ بهێنرێت.
بۆ ئەوەی کۆتایی بەم زوڵمە بهێنرێت و هەنگاوێکی زیاتر بەرەو بەدیهێنانی
مافی یەکسانی ژن و پیاو بنێین، ئێمە وەک سەرنووسەرانی رۆژنامە، گۆڤار،
ژنانی ناوماڵ و ئەندام پەرلەمان و سایتە ئەلکترۆنییەکان، داوا لە
حکومەت و پەرلەمان دەکەین، موچە بۆ ئەو ژن و ئافرەت و کچانە ببڕنەوە کە
کاری ناوماڵ دەکەن.
20\4\2009
کەمپینی موچهی مانگانه بۆ دایکانی
کوردستان
تێبینی: ئەم
داخوازییە، ژنانی خاوەن خزمەتکار بۆ کاروباری ماڵ، ناگرێتەوە.
بۆ ناونووسین و
پەیوەندی و پشتیوانیکردن: سلیمانی
07701213739)، کەلار
07702152958،
دەربەندیخان
07701919562، سلیمانی
karmand83atv@yahoo.com
، خانەقین
07701989902، خانەقین
07702440337، هەولیر
07504169165،
سایتی
ئەمڕۆ
laperekan@yahoo.co.uk
،خانەقین
07701363058،کفری
07701465351،خانەقین
07701929872،
dwaroj@yahoo.de
تێبینی:
چوار ههزار و دوو سهد و نۆ (۴٢٠٩) کهس و
رێکخراو و لایهن واژۆی ئهو کهمپینهیان کردووه، واته ئهگهر
ژمارهی کهسهکانی ناو رێکخراو و لایهنهکان ئهژمار بکهین ئهوا
سهرجهمی واژۆکهران به ملیۆنان کهسه. کهچی پهرلهمانی کوردستان
رێزی واژۆی ئهو ملیۆنان کهسهی نهگرت که وهک پڕۆژهیهک پشکهش
به پهرلهمان کرا و به ههندێک بیانووی بێسهروبهر و نابهرپرسانه
رهتیکردهوه.
بۆ بینینی ناوەکان،
سەردانی سایتی ئهمڕۆ:
www.emrro.com
بکەن:
http://www.emrro.com/muceymangane.htm
http://www.emrro.com/muceymangane2.htm
http://www.emrro.com/muceymangane3.htm
http://www.emrro.com/muceymangane4.htm
http://www.emrro.com/muceymangane5.htm
ماڵپهڕی سهلام عهبدوڵا
|